< Return to Video

چۆن وەرزش کردن سوودی بۆ جەستەت ... و مێشکت هەیە- لیا لاگۆس و جاسپال ریکی سین

  • 0:07 - 0:10
    سەرکەوتنی دۆڕاوێک بەسەر تیپی دڵخوازدا.
  • 0:10 - 0:13
    لێدانی سزای کۆتا خولەک کە خولەکە
    دەباتەوە.
  • 0:13 - 0:16
    وزەی بەرزی ڕاهێنانەکان.
  • 0:16 - 0:20
    زۆرینەی خەڵک حەز دەکەن سەرکەوتن
    بە دەست بهێنن لە گۆڕەپانی یاریکردندا،
  • 0:20 - 0:21
    دڵخۆشی بۆ تیپە دڵخوازەکان،
  • 0:21 - 0:23
    و وەرزش کردن.
  • 0:23 - 0:27
    بەڵام پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە:
    ئایا پێویستە ئەوەندە تێکەڵی وەرزش بین؟
  • 0:27 - 0:30
    ئایا وەرزش کردن ئەوەندە باشە کە
    ئێمە پێمان وایە،
  • 0:30 - 0:34
    یان تەنها خۆشی و کات بەسەر بردنە؟
  • 0:34 - 0:36
    زانست چی هەیە بیڵێت؟
  • 0:36 - 0:41
    سەرەتا، ئەمە دانی پێدانراوە کە مەشق کردن
    بۆ جەستە و هزرمان باشە،
  • 0:41 - 0:42
    و بێگومان ئەمە ڕاستە.
  • 0:42 - 0:47
    مەشق کردن، بە تایبەتی کاتێک گەنجین،
    هەموو جۆرەکانی سوودی تەندروستی هەیە،
  • 0:47 - 0:48
    وەک بەهێز کردنی ئێسکەکانمان،
  • 0:48 - 0:51
    پاککردنەوەی خوێنبەرەکانمان
    لە کۆلستڕۆڵ،
  • 0:51 - 0:56
    و کەم کردنەوەی مەترسی سەکتەی دڵ، پەستانی
    بەرزی خوێن، و شەکرە.
  • 0:56 - 0:59
    هەروەها مێشکمان ژمارەیەک ڕژێن دەردەدات
    کاتێک ئێمە مەشق دەکەین،
  • 0:59 - 1:01
    بە ئیندۆرفینیشەوە.
  • 1:01 - 1:02
    ئەم هۆڕمۆنە سروشتیانە،
  • 1:02 - 1:06
    کە دەست بەسەر نێردەکانی ئازار و خۆشیدا
    دەگرێت لە دەمارە کۆئەندامی ناوەندییەوە،
  • 1:06 - 1:11
    کە دەکرێت ببێتە هۆی هەستی دڵخۆشی، یان،
    کە بە زۆری پێی دەگوترێت، ڕەنەرس های.
  • 1:11 - 1:14
    کەم کردنەوەی ئیندۆرفینەکان و ڕێکخستنی
    چالاکییە فیزیاییەکان بە گشتی
  • 1:14 - 1:18
    دەتوانێت تەرکیزت تیژ بکات و
    دەروون و یادەوەریت باشتر بکات.
  • 1:18 - 1:22
    ئەمە واتا ئێمە بە قەد ڕۆشتن بۆ هۆڵی وەرزش
    پێنج ڕۆژ لە هەفتەیەکدا
  • 1:22 - 1:25
    سوود وەردەگرین لە بەشداری کردنی تیپێک و
    کێبڕکێکردن؟
  • 1:25 - 1:28
    باشە، ئا لێرەدا ئەمە خۆشدەبێت:
  • 1:28 - 1:32
    لەبەرئەوەی وا دەردەکەوێت کە ئەگەر تۆ تیپێک
    یان وەرزشێک بدۆزیتەوە کە حەزت لێیەتی،
  • 1:32 - 1:34
    لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە هەموو
    جۆرە سوودێک
  • 1:34 - 1:39
    کە زیاتر سوودەکانی فیزیکی و هزری
    مەشق بە تەنها.
  • 1:39 - 1:42
    هەندێک لە گرنگترینیان
    سوودە دەروون زانییەکانن،
  • 1:42 - 1:44
    هەردوو ماوەی کورت و درێژ.
  • 1:44 - 1:48
    هەندێک لەوانە لە ئەزموونی بە کۆمەڵی بوون
    لە تیپێکەوە دێن،
  • 1:48 - 1:52
    بۆ نموونە، فێربوونی متمانە و پشت بەستان
    بە ئەوانی تر،
  • 1:52 - 1:53
    پەسەند کردنی یارمەتی،
  • 1:53 - 1:54
    یارمەتی دان
  • 1:54 - 1:57
    و بە یەکەوە کارکردن بۆ ئامانجێکی گشتگیر.
  • 1:57 - 2:00
    لەگەڵ ئەمەش، قوربانی دان بۆ تیپ و
    کردنی شتێکی خۆش
  • 2:00 - 2:05
    دەتوانێت دامەزراندنی خوێکی ڕێکی مەشق کردن
    ئاسانتر بکات.
  • 2:05 - 2:08
    بەشداری کردنی وەرزشی قوتابخانە
  • 2:08 - 2:12
    بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ بۆ زیاتر
    لە چوار ساڵ.
  • 2:12 - 2:16
    لە هەمان کاتدا، پشت بە خۆ بەستن وباوەڕ
    بەخۆ بوونت دەکرێت پاڵنەرێکی گەورە بێت.
  • 2:16 - 2:18
    چەند هۆکارێک هەن بۆ ئەمە.
  • 2:18 - 2:19
    یەکێکیان لە مەشق کردن دۆزراوەتەوە.
  • 2:19 - 2:22
    تەنها بە کارکردن و کارکردن لەسەر بەهرەکان،
  • 2:22 - 2:24
    بە تایبەتی لەگەڵ ڕاهێنەرێکی باشدا،
  • 2:24 - 2:28
    تۆ بۆ خۆت پەرە بە گەشەی مێشکت دەدەی.
  • 2:28 - 2:30
    ئەمە کاتێکە کە تۆ دەڵێی،"هەتا ئەگەر ئەمڕۆ
    نەتوانم شتێک بکەم،
  • 2:30 - 2:35
    من دەتوانم پەرە بە خۆم بدەم بە ڕاهێنان و
    لە کۆتاییدا بە دەستی بهێنم."
  • 2:35 - 2:38
    ئەم بیرکردنەوەی بە سوودە بۆ هەموو
    کارێک لە ژیاندا.
  • 2:38 - 2:40
    و لە شکستەوە وانە فێر دەبین،
  • 2:40 - 2:43
    یەکێک لە سوودە ناوازە، و ماوە درێژی
    وەرزش کردن.
  • 2:45 - 2:48
    ئەزموونی ئەو ڕاستییەی کە
    لە شکستەوە خۆڕاگری دێت
  • 2:48 - 2:51
    و گرنگی هۆشیاری کەسی بۆ ڕێکخستنی
    ئەکادیمی،
  • 2:51 - 2:52
    کۆمەڵایەتی،
  • 2:52 - 2:54
    و ڕێگرییە فیزیکییەکان.
  • 2:54 - 2:57
    هەتا ئەگەر تیپەکەت هەموو کات.
    نەباتەوە، یان هە رهیچ نەباتەوە،
  • 2:57 - 2:59
    لێرەدا سوودێکی بەرچاو هەیە
    بۆ ڕاهێنانەکانت.
  • 2:59 - 3:02
    ئێستا، هەموو کەسێک چێژ لە هەموو
    وەرزشێک وەرناگرێت.
  • 3:02 - 3:04
    لەوانەیە تیپێک زۆر کێبڕکێکارییانە بێت،
  • 3:04 - 3:06
    یان زۆر کێبڕکێکارییانەش نەبێت.
  • 3:06 - 3:09
    ئەمە دەتوانێت وەرزشێک بدۆزێتەوە
    کە لەگەڵ هێزت بگونجێت.
  • 3:09 - 3:11
    ئەمە زۆر ئاساییە.
    بەڵام
  • 3:11 - 3:13
    ئەگەر کات تەرخان بکەیت بۆ گەڕان،
  • 3:13 - 3:17
    تۆ دەتوانیت ئەو وەرزشە بدۆزیتەوە
    کە
  • 3:17 - 3:20
    لەگەڵ پێویستییەکانت بگونجێت، و ئەگەر کردت.
    سوودی زۆری هەیە.
  • 3:20 - 3:22
    تۆ دەبیتە بەشێک لە کۆمەڵگایەکی
    پشتگیریکەر،
  • 3:22 - 3:24
    تۆ متمانە بەخۆ بوونت بنیاد دەنێیت،
  • 3:24 - 3:26
    تۆ ڕاهێنان بە جەستەت دەکەیت،
  • 3:26 - 3:28
    و تۆ ڕاهێنان بە مێشکت دەکەیت،
  • 3:28 - 3:30
    هەروەها خۆشی وەرگرتنیش.
Title:
چۆن وەرزش کردن سوودی بۆ جەستەت ... و مێشکت هەیە- لیا لاگۆس و جاسپال ریکی سین
Speaker:
لیا لاگۆس و جاسپال ریکی سین
Description:

بینینی تەواوی وانە: http://ed.ted.com/lessons/how-playing-sports-benefits-your-body-and-your-brain-leah-lagos-and-jaspal-ricky-singh

دروستکرا بە هاوبەشی هەڵمەتی هەمیشەیی #LikeAGirl

سەرکەوتنی دۆڕاوێک. لێدانی سزای کۆتا خولەک کە خولەکە دەباتەوە. ئەنجامی ڕاهێنانەکان. زۆرینەی خەڵک حەز دەکەن سەرکەوتن بە دەست بهێنن لە گۆڕەپاندا، دڵخۆشی بۆ تیپەکان، و وەرزش کردن. بەڵام پێویستە ئێمە نیگەرانی وەرزش بین؟ ئایا وەرزش باشە بۆمان کە ئێمە پێمان وایە، یان بۆ خۆشی و کات بەسەر بردنە؟ لیا لاگۆس و جاسپال ریکی سین دەڵین کە زانست چی هەیە بۆ گوتن لەسەر بابەتەکە.

وانە لە لایەن لیا لاگۆس و جاسپال ریکی سین، ئەنیمەیشن لە لایەن کۆزمۆنۆت ئەنیمەیشن ستۆدیۆ.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:47

Kurdish subtitles

Revisions