سەرکەوتنی دۆڕاوێک بەسەر تیپی دڵخوازدا. لێدانی سزای کۆتا خولەک کە خولەکە دەباتەوە. وزەی بەرزی ڕاهێنانەکان. زۆرینەی خەڵک حەز دەکەن سەرکەوتن بە دەست بهێنن لە گۆڕەپانی یاریکردندا، دڵخۆشی بۆ تیپە دڵخوازەکان، و وەرزش کردن. بەڵام پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە: ئایا پێویستە ئەوەندە تێکەڵی وەرزش بین؟ ئایا وەرزش کردن ئەوەندە باشە کە ئێمە پێمان وایە، یان تەنها خۆشی و کات بەسەر بردنە؟ زانست چی هەیە بیڵێت؟ سەرەتا، ئەمە دانی پێدانراوە کە مەشق کردن بۆ جەستە و هزرمان باشە، و بێگومان ئەمە ڕاستە. مەشق کردن، بە تایبەتی کاتێک گەنجین، هەموو جۆرەکانی سوودی تەندروستی هەیە، وەک بەهێز کردنی ئێسکەکانمان، پاککردنەوەی خوێنبەرەکانمان لە کۆلستڕۆڵ، و کەم کردنەوەی مەترسی سەکتەی دڵ، پەستانی بەرزی خوێن، و شەکرە. هەروەها مێشکمان ژمارەیەک ڕژێن دەردەدات کاتێک ئێمە مەشق دەکەین، بە ئیندۆرفینیشەوە. ئەم هۆڕمۆنە سروشتیانە، کە دەست بەسەر نێردەکانی ئازار و خۆشیدا دەگرێت لە دەمارە کۆئەندامی ناوەندییەوە، کە دەکرێت ببێتە هۆی هەستی دڵخۆشی، یان، کە بە زۆری پێی دەگوترێت، ڕەنەرس های. کەم کردنەوەی ئیندۆرفینەکان و ڕێکخستنی چالاکییە فیزیاییەکان بە گشتی دەتوانێت تەرکیزت تیژ بکات و دەروون و یادەوەریت باشتر بکات. ئەمە واتا ئێمە بە قەد ڕۆشتن بۆ هۆڵی وەرزش پێنج ڕۆژ لە هەفتەیەکدا سوود وەردەگرین لە بەشداری کردنی تیپێک و کێبڕکێکردن؟ باشە، ئا لێرەدا ئەمە خۆشدەبێت: لەبەرئەوەی وا دەردەکەوێت کە ئەگەر تۆ تیپێک یان وەرزشێک بدۆزیتەوە کە حەزت لێیەتی، لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە هەموو جۆرە سوودێک کە زیاتر سوودەکانی فیزیکی و هزری مەشق بە تەنها. هەندێک لە گرنگترینیان سوودە دەروون زانییەکانن، هەردوو ماوەی کورت و درێژ. هەندێک لەوانە لە ئەزموونی بە کۆمەڵی بوون لە تیپێکەوە دێن، بۆ نموونە، فێربوونی متمانە و پشت بەستان بە ئەوانی تر، پەسەند کردنی یارمەتی، یارمەتی دان و بە یەکەوە کارکردن بۆ ئامانجێکی گشتگیر. لەگەڵ ئەمەش، قوربانی دان بۆ تیپ و کردنی شتێکی خۆش دەتوانێت دامەزراندنی خوێکی ڕێکی مەشق کردن ئاسانتر بکات. بەشداری کردنی وەرزشی قوتابخانە بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ بۆ زیاتر لە چوار ساڵ. لە هەمان کاتدا، پشت بە خۆ بەستن وباوەڕ بەخۆ بوونت دەکرێت پاڵنەرێکی گەورە بێت. چەند هۆکارێک هەن بۆ ئەمە. یەکێکیان لە مەشق کردن دۆزراوەتەوە. تەنها بە کارکردن و کارکردن لەسەر بەهرەکان، بە تایبەتی لەگەڵ ڕاهێنەرێکی باشدا، تۆ بۆ خۆت پەرە بە گەشەی مێشکت دەدەی. ئەمە کاتێکە کە تۆ دەڵێی،"هەتا ئەگەر ئەمڕۆ نەتوانم شتێک بکەم، من دەتوانم پەرە بە خۆم بدەم بە ڕاهێنان و لە کۆتاییدا بە دەستی بهێنم." ئەم بیرکردنەوەی بە سوودە بۆ هەموو کارێک لە ژیاندا. و لە شکستەوە وانە فێر دەبین، یەکێک لە سوودە ناوازە، و ماوە درێژی وەرزش کردن. ئەزموونی ئەو ڕاستییەی کە لە شکستەوە خۆڕاگری دێت و گرنگی هۆشیاری کەسی بۆ ڕێکخستنی ئەکادیمی، کۆمەڵایەتی، و ڕێگرییە فیزیکییەکان. هەتا ئەگەر تیپەکەت هەموو کات. نەباتەوە، یان هە رهیچ نەباتەوە، لێرەدا سوودێکی بەرچاو هەیە بۆ ڕاهێنانەکانت. ئێستا، هەموو کەسێک چێژ لە هەموو وەرزشێک وەرناگرێت. لەوانەیە تیپێک زۆر کێبڕکێکارییانە بێت، یان زۆر کێبڕکێکارییانەش نەبێت. ئەمە دەتوانێت وەرزشێک بدۆزێتەوە کە لەگەڵ هێزت بگونجێت. ئەمە زۆر ئاساییە. بەڵام ئەگەر کات تەرخان بکەیت بۆ گەڕان، تۆ دەتوانیت ئەو وەرزشە بدۆزیتەوە کە لەگەڵ پێویستییەکانت بگونجێت، و ئەگەر کردت. سوودی زۆری هەیە. تۆ دەبیتە بەشێک لە کۆمەڵگایەکی پشتگیریکەر، تۆ متمانە بەخۆ بوونت بنیاد دەنێیت، تۆ ڕاهێنان بە جەستەت دەکەیت، و تۆ ڕاهێنان بە مێشکت دەکەیت، هەروەها خۆشی وەرگرتنیش.