قەیرانێکی جیهانی خۆراک کە لەوانەیە ١٠ ساڵی تر بێت
-
0:01 - 0:05لە ٢٠٠٩ەوە، جیهان گیریخواردووە
-
0:05 - 0:10بەدەست تەنیا چیرۆکێکەوە دەربارەی
قەیرانێکی جیهانی خواردن کە بەڕێوەیە و -
0:10 - 0:12پێویستە چی بکرێت بۆ ڕێگەگرتن لێی.
-
0:13 - 0:17هەتا ساڵی ٢٠٥٠ چۆن خواردن بەین بە
نۆ ملیار کەس؟ -
0:18 - 0:23هەموو کۆنگرە، و گفتوگۆ و پەخشەکان
لەسەر ئاسایشی خۆراکی جیهانی -
0:23 - 0:25بەم پرسیارە دەستپێئەکات و
-
0:25 - 0:27بەردەوام ئەبێت و وەڵامی ئەیاتەوە
-
0:27 - 0:31بە وتنی ئەوەی پێویستە لەسەدا ٧٠
خواردنی زیاتر بەرهەم بێنین. -
0:33 - 0:36پێشبینییەکان بۆ ٢٠٥٠ دەستیکرد بە پەرەسەندن
-
0:36 - 0:41دوای ئەوەی نرخی جیهانی خۆراک
بەرزترین ئاستی تۆمارکرد لە ٢٠٠٨دا. -
0:41 - 0:44خەڵک دەیانناڵاند و لە ململانێدا بوون،
-
0:44 - 0:46حکومەتەکان و سەرکردە جیهانییەکان
-
0:46 - 0:48پێویستبوو نیشانمان بەن کە
سەرنجی پێویستی پێئەیەن و -
0:48 - 0:50کار ئەکەن بۆ چارەسەرکردنی.
-
0:52 - 0:56کێشە ئەوەیە، ٢٠٥٠ داهاتوویەکی زۆر دوورە
-
0:56 - 0:58کە تەنانەت نازانین چی ئەبێت، و
-
0:58 - 1:00لەوەش گرنگتر،
-
1:00 - 1:02ئەگەر بەردەوام بین بەم شێوەیەی ئێستا،
-
1:02 - 1:05زۆر لەوە زووتر قەیرانەکە لێمان ئەیات.
-
1:06 - 1:09پێموابێت پێویستە پرسیارێکی
جیاوازتر بکەین. -
1:10 - 1:13وەڵامی ئەو پرسیارەش
-
1:13 - 1:15پێویستە بەشێوەیەکی تر بخرێتە چوارچێوەوە.
-
1:17 - 1:20ئەگەر بتوانین چوارچێوەیەکی نوێ
بەین بە پێشبینییە کۆنەکە و -
1:20 - 1:22ژمارە نوێکان بخەینە جێگەی
-
1:22 - 1:24کە وێنەیەکی تەواوترمان ئەیاتێ،
-
1:26 - 1:29ژمارەکانی هەمووان ئەتوانن
لێی تێبگەن و -
1:29 - 1:30هەستی پێبکەن،
-
1:31 - 1:34هەموو پێکەوە ئەتوانین
ڕێگە لەم قەیرانە بگرین. -
1:37 - 1:39لە ژیانی پێشوومدا بازرگانی
کەلوپەلی سەرەتایی بووم و -
1:39 - 1:42یەکێکیش لەو شتانەی لە بازرگانیدا فێری بووم
-
1:42 - 1:45ئەوەیە کە هەموو بازاڕێک
خاڵێکی یەکلاکەرەوەی هەیە -
1:45 - 1:49ئەو خاڵەی تیایدا گۆڕانکارییەکان
زۆر بەخێرایی ئەبن -
1:49 - 1:51کە کار لە جیهان ئەکات و
-
1:51 - 1:53هەموو شتێک بۆ هەتا هەتایە ئەگۆڕێت.
-
1:54 - 1:57بیر لە دوایین قەیرانی دارایی بکەنەوە،
-
1:58 - 1:59یان قەیرانی بۆرسەی ئینتەرنێت.
-
2:01 - 2:03ئەمەش نیگەرانییەکەی منە.
-
2:05 - 2:07ئەکرێت خاڵێکی یەکلاکەرەوەمان هەبێت
-
2:07 - 2:09لە خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی
-
2:09 - 2:11ئەگەر خواستە بەردەوامەکە
-
2:11 - 2:17زیاتر بێت لە توانای سیستمی
بەرهەمهێنانی خۆراکی کشتوکاڵی. -
2:18 - 2:23ئەمەش واتای ئەوەیە لە خاڵێکدا
دابینکردن چیتر لە ئاست خواستدا نابێت -
2:23 - 2:25سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخەکان،
-
2:25 - 2:29مەگەر بتوانین جۆرێک لە
گۆڕانکاری پێکهاتەیی ئەنجام بدەین. -
2:31 - 2:32ئەم جارەیان،
-
2:32 - 2:35دەربارەی بازاڕی بۆرسە و پارە نابێت.
-
2:35 - 2:36دەربارەی خەڵک ئەبێت.
-
2:36 - 2:40ئەکرێت خەڵکەکە برسی بن و
حکومەتەکان شکست بهێنن. -
2:41 - 2:46پرسیاری ئەوەی لە چی خاڵێکدا
دابینکردن کێشەی ئەبێت -
2:46 - 2:47لەوەی لە ئاست خواستەکاندا نەبێت
-
2:47 - 2:51یەکێکە لەو پرسیارانەی بووە جێگەی
بایەخی من کاتێک بازرگانیم ئەکرد و -
2:51 - 2:54بوو بە خوێکی تەواوەتی لەلام.
-
2:54 - 2:57لە بایەخەوە بوو بە خووگرتن
-
2:57 - 3:01کاتێک لەڕێگەی گەڕانەکەمەوە زانیم
چەندێک سیستمەکە شکاوە و -
3:01 - 3:05چەندێک زانیاری کەم بەکارهاتووە لەو
بڕیارە یەکلاکەرەوانەدا. -
3:06 - 3:10لەو خاڵەدا بوو بڕیارم یا دوورکەومەوە
لە کارەکەم لە ۆڵ ستریت و -
3:10 - 3:12دەست بە گەشتی کارێکی نوێگەری بکەم
-
3:12 - 3:14دەست بە زیرەکی گرۆ بکەم.
-
3:15 - 3:18لە گرۆ، تیشک ئەخەینە سەر
هێنانی ئەم زانیارییە و -
3:18 - 3:21ئەنجامدانی کاری پێویست بۆی
هەتا بتوانرێت ئەنجام بدرێت، -
3:21 - 3:24بۆ هێزدان بە بڕیاردەرەکان
لە هەموو ئاستێکدا. -
3:25 - 3:26بەڵام بەم کارە،
-
3:27 - 3:29درکیشمان بەوە کرد کە جیهان،
-
3:29 - 3:30نەک تەنیا سەرکردەکانی جیهان،
-
3:30 - 3:35بەڵکو بزنسەکان و دانیشتووانەکانیش
هەروەک هەموو یەکێکی ئەم ژوورە، -
3:35 - 3:37ڕێبەرییەکیان نەبوو لەسەری بڕۆن
-
3:38 - 3:42کە چۆن بتوانین ڕێگە بگرین لە
قەیرانی خۆراکە جیهانییەکەی بەڕێوەیە. -
3:42 - 3:44بۆیە مۆدێلێکمان بنیاتنا،
-
3:44 - 3:47ئەو هەموو زانیارییەمان بەکارهێنا
کە لەبەردەستماندا بوو، و -
3:47 - 3:50چارەسەرمان دۆزییەوە
بۆ خاڵی یەکلاکەرەوە. -
3:51 - 3:54کەس نازانێت کارمان
لەسەر ئەم کێشەیە کردووە و -
3:54 - 3:58ئەمە یەکەمجارە دۆزینەوەکەمان
ئاشکرا ئەکەم. -
4:00 - 4:05بۆمان دەرکەوت کە خاڵی یەکلاکەرەوە
دوای دە ساڵ ئەبێت. -
4:06 - 4:09بۆمان دەرکەوت جیهان
-
4:09 - 4:13٢١٤ تریلیۆن کالۆری خۆراکی
کەمی ئەبێت -
4:15 - 4:16هەتا ٢٠٢٧.
-
4:17 - 4:21ئەم جیهانە لە ئاستێکدا نییە بتوانێت
ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە. -
4:22 - 4:24ئێستا، تێبینی ئەکەن
-
4:25 - 4:29شێوازی باسکردنم بۆ ئەم مەسەلەیە جیاوازە
لە سەرەتای دەستپێکردنم، و -
4:29 - 4:31ئەوەش بە مەبەست بوو،
چونکە هەتا ئێستا -
4:31 - 4:35ئەم کێشەیە بە بەکارهێنانی
کێش پێوانەیی بۆ کراوە: -
4:35 - 4:37بە کیلۆ، تەن، هێکتۆگرام،
-
4:38 - 4:40هەر یەکەیەکی کێش کە بتەوێ بەکاریبێنیت.
-
4:40 - 4:43بۆچی بە کێش باسی خواردن ئەکەین؟
-
4:43 - 4:45چونکە ئاسانە بۆمان.
-
4:45 - 4:48ئەتوانین سەیری وێنەیەک بکەین و بزانین
کەشتییەک چەند تەنی لەسەرە -
4:48 - 4:51بە بەکارهێنانی ژمێریارێکی سادە.
-
4:51 - 4:53ئەتوانین بارهەڵگرەکان، فڕۆکەکان و
عەرەبانەکانیش بکێشین. -
4:54 - 4:58بەڵام ئەوەی لە خۆراکدا گرنگە بەلامانەوە
بەهای خۆراکییە. -
4:59 - 5:02هەموو خواردنەکانی بەرهەمدێن
وەک یەکتر نین، -
5:02 - 5:04تەنانەت ئەگەر هەمان کێش بن.
-
5:05 - 5:07ئەمە ئەوکاتە فێری بووم
-
5:07 - 5:10کاتێک لە ئەسیوبیاوە هاتم
بۆ زانکۆ بۆ ئەمریکا. -
5:11 - 5:13لەگەڵ گەڕانەوەم بۆ نیشتیمان،
-
5:13 - 5:17باوکم، کە زۆر دڵخۆشبوو بە بینینم،
-
5:17 - 5:20بەخێرهاتنەوەی کردم و لێی پرسیم
بۆچی قەڵەو بووم. -
5:21 - 5:27دەرکەوت کە بە نزیکەیی هەمان
-
5:27 - 5:32ئەو بڕە خۆراکەم خواردبوو کە لە ئەسیوبیا
ئەمخوارد، بەڵام لە ئەمریکا، -
5:32 - 5:35بووە هۆی ئەوەی کەمێک
پڕی بات بە لەشم. -
5:37 - 5:41لەبەر ئەوە پێویستە بایەخ بە کالۆری بەین،
-
5:41 - 5:43نەک کێش.
-
5:43 - 5:45ئەوە کالۆرییەکانە ڕامان ئەگرێت.
-
5:47 - 5:53کەواتە ٢١٤ ترلیۆن کالۆری
ژمارەیەکی زۆر گەورەیە، و -
5:53 - 5:56تەنانەت ئەوانەشمان کە زۆر
خۆمان تەرخانکردووە -
5:56 - 5:59بیر لەو سەدان ترلیۆن کالۆرییە ناکەینەوە.
-
5:59 - 6:01کەواتە با بەشێوەیەکی جیاواز
ئەمەتان بۆ بخەمە ڕوو. -
6:02 - 6:05شێوازێکی تر بۆ بیرکردنەوە لەمە
-
6:05 - 6:08بیرکردنەوەیە لێی وەک
هەمبەرگرێکی گەورە. -
6:08 - 6:11دووسەد و چواردە کالۆری.
-
6:11 - 6:14هەمبەرگرێکی گەورە
٥٦٣ کالۆری تێدایە. -
6:14 - 6:20ئەوەش واتای ئەوەیە هەتا ٢٠٢٧ جیهان
کورتهێنانی ٣٧٩ ملیار هەمبەرگری ئەبێت. -
6:20 - 6:24ئەوە زۆر لەو بڕە زیاترە کە هەتا ئێستا
ماکدۆناڵد توانیوێتی بەرهەمی بهێنێت. -
6:26 - 6:30کەواتە هەر لە سەرەتاوە چۆن
گەشتینە ئەم ژمارانە؟ -
6:30 - 6:31ژمارەی دروستکراو نین.
-
6:32 - 6:37ئەم نەخشەیە نیشانت ئەیات
٤٠ ساڵ لەمەوبەر جیهان لەکوێدا بووە. -
6:37 - 6:41نیشانت ئەیات پێویستی و بەکارهێنانی
کالۆری لە وڵاتەکاندا چۆن بووە. -
6:41 - 6:43بە سادەیی بیخەینە ڕوو،
-
6:43 - 6:46ئەمە کالۆرییەکانە کە بەکاردێن لەو وڵاتە
-
6:46 - 6:49کالۆرییەکانی لێدەرکەیت کە
بەرهەمدەهێنرێت لە هەمان وڵات. -
6:49 - 6:52ئەمە وتارێک نییە لەسەر بەدخۆراکی
یان هەر شتێکی تر. -
6:52 - 6:56تەنیا باسکردنی ئەوەیە کە لە ساڵێکدا
چەندێک کالۆری بەکاردێت -
6:56 - 6:58ئەو بڕەی لێدەرکەیت کە بەرهەمدێت.
-
6:58 - 7:01وڵاتە شینەکان هەناردەکەری کالۆرین،
-
7:01 - 7:02یان بەشی خۆیان هەیە.
-
7:02 - 7:04هەڵگیراویان هەیە بۆ ڕۆژی پێویست.
-
7:05 - 7:08وڵاتە سورەکان هاوردەکەری کالۆرین.
-
7:08 - 7:10هەتا سورەکە تۆختر بێت،
-
7:10 - 7:11زیاتر هاوردە ئەکەیت.
-
7:12 - 7:17٤٠ ساڵێک لەمەوبەر، ئەو وڵاتە کەمانە
هەناردەکەری کالۆری بوون، -
7:17 - 7:18ئەمتوانی بە دەستێک بیانژمێرم.
-
7:19 - 7:21زۆربەی کیشوەری ئەفریقا،
-
7:21 - 7:24ئەوروپا، زۆربەی ئاسیا،
-
7:24 - 7:26ئەمریکای باشور جگە لە ئەرجەنتین،
-
7:26 - 7:28هەمویان هاوردەکەری کالۆری بوون.
-
7:29 - 7:32ئەوەشی جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە کە چین
خۆراکی پێویستی بەشی خۆی هەبوو. -
7:33 - 7:36هیندستان هاوردەکەرێکی گەورەی کالۆری بوو.
-
7:37 - 7:39٤٠ ساڵ دواتر، ئەمە ئەمڕۆیە.
-
7:40 - 7:43ئەبینیت چۆن گۆڕانێکی گەورە
ڕوویداوە لە جیهاندا. -
7:44 - 7:48بەڕازیل وەک زلهێزێکی
کشتوکاڵ دەرچووە. -
7:48 - 7:51ئەوروپا زاڵە لە کشتوکاڵی جیهاندا.
-
7:51 - 7:54هیندستان لە سورەوە بووە بە شین.
-
7:54 - 7:56خۆراکی بەشی خۆی هەیە.
-
7:56 - 7:59چینیش لەو شینە کاڵەوە
-
7:59 - 8:01بووە بە تۆخترین سور
لەسەر ئەم نەخشەیە بیبینیت. -
8:02 - 8:05چۆن گەشتینە ئێرە؟ چی ڕوویدا؟
-
8:06 - 8:09ئەم خشتەیە هیندستان و ئەفریقات نیشان ئەیات.
-
8:09 - 8:12هێڵی شین هیندستانە، هێڵی سور ئەفریقا.
-
8:12 - 8:17چۆن دوو ناوچە کە وەک یەکتر
دەستیان پێکرد -
8:17 - 8:19لە خاڵێ هاوشێوەوە
-
8:19 - 8:21بە ڕێگایەکی تەواو جیاوازدا ڕۆشتن؟
-
8:21 - 8:23هیندستان شۆڕشی سەوزی هەبوو.
-
8:24 - 8:28هیچ وڵاتێکی ئەفریقی شۆڕشێکی
سەوزی نەبووە. -
8:28 - 8:29دەرئەنجامی کۆتایی؟
-
8:29 - 8:31هیندستان خواردنی پێویستی هەیە و
-
8:31 - 8:34لە دەیەی ڕابردوودا کالۆریشی
هەناردەی دەرەوە کردووە. -
8:34 - 8:38ئێستا کیشوەری ئەفریقا ساڵانە
٣٠٠ ترلیۆن کالۆری هاوردە ئەکات. -
8:39 - 8:44ئینجا چینیش زیاد ئەکەین، هێڵە سەوزەکە.
-
8:44 - 8:46گۆڕانکارییەکەتان بیرە لە شینەوە
بۆ سوورێکی تۆخ؟ -
8:47 - 8:50چی ڕوویدا و کەی ڕوویدا؟
-
8:50 - 8:53لەوە ئەچوو چین لەسەر ڕێگایەکی
هاوشێوەی هیندستان بێت -
8:53 - 8:56هەتا دەستپێکی سەدەی ٢١،
-
8:56 - 8:58کاتێک لەناکاو گۆڕا.
-
8:58 - 9:00دانیشتوانێکی گەنج کە لە گەشەکردندا بوون
-
9:00 - 9:04لەگەڵ گەشەسەندنێکی ئابوری بەرچاودا
-
9:04 - 9:06بە تەقینەوەیەکی گەورە
جێدەستی خۆی بەجێهێشت و -
9:06 - 9:08هیچ کەسێک لە بازاڕەکاندا هاتنی نەبینی.
-
9:10 - 9:13ئەم گۆڕانکارییە هەموو شتێک بوو
لە بازاڕە جیهانییەکانی کشتوکاڵیدا. -
9:13 - 9:16خۆشبەختانە ئێستا، ئەمریکای باشوور
-
9:16 - 9:21دەستیکرد بە گەشەسەندن لەگەڵ بەرزبوونەوەی
پێویستی خۆراکی چین، -
9:21 - 9:25بۆیە دابینکردن و پێویستی هێشتا
بەجۆرێک هاوسەنگ بوون. -
9:26 - 9:28کەواتە پرسیارەکە بوو بەوەی،
-
9:29 - 9:30لێرەوە بۆ کوێ ئەچین؟
-
9:32 - 9:33بەشێوەیەکی سەیر،
-
9:33 - 9:35چیرۆکێکی نوێ نییە،
-
9:36 - 9:39جگە لەوەی ئەمجارە تەنیا
چیرۆکی چین نییە. -
9:39 - 9:42بەردەوامیپێدانی چینە،
-
9:42 - 9:44زیاتربوونی پێویستی ئەفریقا و
-
9:44 - 9:46پێچەوانەبوون لە هیندستان.
-
9:47 - 9:48هەتا ٢٠٢٣،
-
9:49 - 9:54چاوەڕێ ئەکرێت ژمارەی دانیشتووانی
ئەفریقا لە هی هیندستان و چین زیاتربێت. -
9:54 - 9:57هەتا ٢٠٢٣، ئەم سێ ناوچەیە پێکەوە
-
9:57 - 10:00زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی
جیهان پێکدەهێنن. -
10:01 - 10:05ئەم خاڵە یەکتربڕانە دەست ئەکەن بە
نیشاندانی ململانێی سەرنجڕاکێش -
10:05 - 10:07بۆ ئاسایشی خۆراکی جیهانی.
-
10:07 - 10:11چەند ساڵێکیش دواتر، ئەو ڕاستییە
زۆر بە قورسی لێمان ئەیات. -
10:12 - 10:15١٠ ساڵی تر جیهان چی لێیەت؟
-
10:17 - 10:21هەتا ئێستا، وەک باسم کرد،
هیندستان خۆراکی پێویستی هەبووە. -
10:21 - 10:24زۆربەی پێشبینیکەران پێیان وایە
ئەمە بەردەوام ئەبێت. -
10:25 - 10:26ئێمە هاوڕا نین.
-
10:27 - 10:31بەم نزیکانە هیندستان ئەبێت
بە هاوردەکەری کالۆری. -
10:31 - 10:34ئەمە بەهۆی ئەو ڕاستیانەوە ئەبێت کە
-
10:34 - 10:37خواستی خۆراک گەشە ئەکات لە ڕوانگەی
گەشەکردنی ژمارەی دانیشتوانەوە -
10:37 - 10:38لەگەڵ گەشەسەندنی ئابووری.
-
10:38 - 10:40هەردووکیان پاڵنەر ئەبن.
-
10:40 - 10:42تەنانەت ئەگەر گریمانەی
گەشبینانەشت هەبێت -
10:42 - 10:44بۆ گەشەسەندنی دانیشتووان،
-
10:44 - 10:46ئەو گۆڕانکارییە بچووکە درووست ئەکات.
-
10:47 - 10:51ئەو گۆڕانکارییە بچووکە دەکرێت
کاریگەری گەورەی هەبێت. -
10:52 - 10:56دواتر، ئەفریقا بەردەوام ئەبێت
لە هاوردەکردنی کالۆری، -
10:56 - 10:59دووبارە بەهۆی گەشەسەندنی دانیشتووان و
گەشەسەندنی ئابوورییەوە. -
11:00 - 11:04ئەمە ئەگەر وایدانێین کە ئاستی
بەرهەمهێنان گەشبینانە بێت. -
11:04 - 11:05ئینجا چین،
-
11:05 - 11:08کە گەشەکردنی دانیشتووانی خەریکە
کەم ئەبێتەوە، -
11:08 - 11:10بەکارهێنانی کالۆری زیاد ئەکات
-
11:10 - 11:13چونکە جۆری کالۆرییەکانی دەخورێت
-
11:13 - 11:17خەریکە دەبن بەو خۆراکانەی کە
بڕێکی زۆر کالۆریان تێدایە. -
11:18 - 11:19بۆیە،
-
11:19 - 11:21ئەم سێ ناوچەیە پێکەوە
-
11:21 - 11:25دەبن بە ململانێیەکی سەرنجڕاکێش بۆ جیهان.
-
11:25 - 11:29هەتا ئێستا، وڵاتەکانی
کورتهێنانی کالۆریان هەبووە -
11:29 - 11:31توانیویانە ئەو کورتهێنانانە پڕ بکەنەوە
-
11:31 - 11:33بە هاوردەکردن لەو ناوچانەی لێیان زیادە.
-
11:34 - 11:37بە ناوچەکانی لێیان زیادە، من باسی
-
11:37 - 11:40ئەمریکای باکور، ئەمریکای باشور و
ئەوروپا ئەکەم. -
11:40 - 11:42ئەم خشتەیەی ئێرە نیشانی ئەیات
-
11:42 - 11:46گەشەکردنەکە و گەشەکردنەکەی پێشبینی ئەکرێت
لە دە ساڵی داهاتوی بەرهەمهێناندا -
11:46 - 11:49لە ئەمریکای باکور، ئەمریکای باشوور و
ئەوروپا. -
11:49 - 11:50ئەوەی نیشانتان نایات
-
11:50 - 11:54ئەوەیە کە زۆربەی ئەم گەشەکردنە لە ڕاستیدا
لە ئەمریکای باشوورەوە ئەبێت. -
11:55 - 11:56زۆربەی ئەم گەشەکردنەش
-
11:56 - 12:00لە بەرامبەر باجی گەورەی سڕینەوەی
دارستانەکاندا ئەبێت. -
12:02 - 12:06بۆیە کاتێکیش سەیری زیادبوونی
خواستەکان ئەکەیت -
12:06 - 12:09کە لە هیندستان، چین و کیشوەری
ئەفریقاوە یەت، و -
12:10 - 12:13سەیریکە بەرامبەر تەواوی
زیادبوونی بەرهەمهێنانەکەی -
12:13 - 12:16لە هیندستان، چین، کیشوەری ئەفریقا،
-
12:16 - 12:18ئەمریکای باکور، ئەمریکای باشوور و
ئەوروپاوە یەت، -
12:19 - 12:25ئەبینیت کورتهێنانی ٢١٤ ترلیۆن کالۆریمان ئەبێت،
-
12:25 - 12:26ئەوەی پێمان بەرهەم ناهێنرێت.
-
12:26 - 12:30ئەمەش ئەگەر وایدانێین هەموو
کالۆرییە زیادەکەی بەرهەمدێت -
12:30 - 12:33لە ئەمریکای باکور، ئەمریکای باشوور و ئەوروپاوە
-
12:34 - 12:38تەنیا بنێردرێت بۆ هیندستان،
چین و ئەفریقا. -
12:39 - 12:43ئەوەی نیشانمدان پێشبینی جیهانێکی مەحاڵە.
-
12:44 - 12:45ئەتوانین شتێک بکەین بۆ گۆڕینی ئەوە.
-
12:46 - 12:49ئەتوانین شێوەی بەکارهێنان بگۆڕین،
-
12:49 - 12:51ئەتوانین بەهەدەردانی خۆراک کەمکەینەوە،
-
12:51 - 12:54یان ئەشتوانین خۆتەرخانکردنێکی ئازایانە بکەین
-
12:54 - 12:57بۆ ئەوەی بەردەوام بەرهەمهێنان زیاد بکرێت.
-
12:58 - 13:00ناچمە ناو تاوتوێکردنی
-
13:00 - 13:02گۆڕینی شێوەی بەکارهێنان یان
کەمکردنەوەی بەهەدەردانی خۆراک، -
13:02 - 13:05چونکە ئەو گفتوگۆیانە ماوەیەک ئەبێت
بەردەوامییان هەیە. -
13:05 - 13:07هیچ ڕووینەداوە.
-
13:07 - 13:10هیچ ڕووینەداوە چونکە
ئەو مشتومڕانە -
13:10 - 13:13داوا لە ناوچە هەناردەکەرەکان ئەکات
هەڵسوکەوتیان بگۆڕن -
13:13 - 13:16لەجیاتی ناوچەکانی کورتهێنانیان هەیە.
-
13:17 - 13:19چاوەڕێکردنی کەسانی تر
هەڵسوکەوتی خۆیان بگۆڕن -
13:19 - 13:22لەجیاتی خۆت، بۆ ڕزگاربوونت،
-
13:22 - 13:23بیرۆکەیەکی خراپە.
-
13:24 - 13:25نابەرهەمهێنە.
-
13:26 - 13:30بۆیە ئەمەوێ پێشنیاری ڕێگایەکی
تر بکەم لەلایەن ناوچە سوورەکانەوە. -
13:32 - 13:34چین، هیندستان، ئەفریقا.
-
13:34 - 13:38چین کێشەی ئەوەی هەیە چەندێک
زەوی تری پێ دابین ئەکرێت -
13:38 - 13:39بۆ کشتوکاڵی، و
-
13:39 - 13:43کێشەی دابینکردنی ئاوی پێویستی هەیە.
-
13:43 - 13:47بۆیە وەڵامەکە لە هیندستان و ئەفریقایە.
-
13:48 - 13:53هیندستان توانیوێتی زیادبوونێکی
بەرچاو بەدیبێنێت لە ئاستی بەرهەمهێناندا. -
13:53 - 13:55ئەمە بۆشاییەکە لە نێوان
بەرهەمهێنانی ئێستای و -
13:55 - 13:59کۆی تەواوی بەرهەمهێنانەکەی
کە ئەتوانێت پێیبگات. -
14:00 - 14:03هەندێک ناوچەی نەکێڵدراوی ماوە،
بەڵام هێندە زۆر نییە، -
14:03 - 14:05هیندستان زەوی کەمی هەیە.
-
14:06 - 14:09ئێستا، کیشوەری ئەفریقا،
لەلایەکی ترەوە، -
14:09 - 14:12ڕووبەرێکی فراوانی زەوی ماوە و
-
14:12 - 14:15توانایەکی شاردراوەی زۆری هەیە
بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان. -
14:16 - 14:18بەم وێنەیە ڕوونکراوەتەوە،
-
14:18 - 14:23بەڵام ئەگەر ئەمڕۆ سەیری بەرهەمی گەنمەشامی
خوار دارستانی سەحارای ئەفریقا بکەیت، -
14:23 - 14:27لە هەمان ئاستی بەرهەمهێنانی ساڵی
١٩٤٠ی ئەمریکای باکوورن. -
14:29 - 14:32پێشبینی ٧٠ ساڵی ترمان نییە
بۆ زانینی دەرئەنجامەکەی، -
14:32 - 14:35بۆیە واتای ئەوەیە پێویستە
شتێکی نوێ تاقیکەینەوە و -
14:35 - 14:37پێویستە شتێکی جیاواز تاقیکەینەوە.
-
14:38 - 14:41چارەسەرەکە بە چاکسازی دەستپێئەکات.
-
14:42 - 14:46پێویستە دەستکەین بە چاکسازی و
بە بازرگانیکردنی -
14:46 - 14:48پیشەسازییە کشتوکاڵییەکان لە ئەفریقا و
-
14:48 - 14:50هیندستان.
-
14:50 - 14:52ئێستا، بە بەبازرگانیکردن --
-
14:52 - 14:56بەبازرگانیکردن تەنیا دەربارەی
بەبازرگانیکردنی کێڵگەکان نییە. -
14:56 - 14:58بەبازرگانیکردن دەربارەی
بەکارهێنانی زانیارییەکانیشە -
14:58 - 15:01بۆ درووستکردنی پەیڕەوی باشتر،
-
15:01 - 15:02بۆ باشترکردنی پێکهاتەی بناغەیی،
-
15:02 - 15:04بۆ کەمکردنەوەی تێچووی گواستنەوە و
-
15:04 - 15:08بە تەواوەتی چاکسازیکردنی پیشەسازییەکانی
بانقی و بیمە. -
15:08 - 15:11بەبازرگانیکردن دەربارەی
بردنی کشتوکاڵیکردنە -
15:11 - 15:16لە کارێکی مەترسیدارەوە بۆ کارێک
بتوانیت پارەی پێ پەیدا بکەیت. -
15:16 - 15:19بەبازرگانیکردن تەنیا دەربارەی
جووتیارەکان نییە. -
15:19 - 15:23بەبازرگانیکردن دەربارەی تەواوی
سیستمی کشتوکاڵییە. -
15:25 - 15:29بەڵام بەبازرگانیکردن هەروەها بە واتای
ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستییەکانیش دێت -
15:29 - 15:32کە ناتوانین چیتر بەتەنیا
بارگرانی گەشەکردنەکە -
15:32 - 15:34لەسەر پێوەری بچووک بخەینە
سەر شانی جوتیارەکان، -
15:37 - 15:42قبوڵکردنی ئەوەی کە کێڵگە بازرگانییەکان و
ناساندنی کێڵگەی بازرگانی -
15:42 - 15:45دەکرێت ئابوورییەکی دیاریکراو بەدیبێنێت
-
15:45 - 15:47کە تەنانەت جووتیارە بچووکەکانیش
بتوانن قازانجی لێببینن. -
15:48 - 15:52دەربارەی کشتوکاڵی بچووک یان
کشتوکاڵی بازرگانی نییە، -
15:52 - 15:54یان کشتوکاڵی گەورە.
-
15:54 - 15:59ئەتوانین یەکەمین مۆدێلە سەرکەوتووەکانی
پێکەوەبوون و سەرکەوتن درووست بکەین -
15:59 - 16:03بۆ کشتوکاڵی بچووک لەگەڵ
کشتوکاڵی بازرگانی. -
16:03 - 16:06ئەمە لەبەر ئەوەی، بۆ یەکەمین جار،
-
16:06 - 16:10یەکەمین ئامرازی یەکلاکەرەوە
بۆ سەرکەوتنی پیشەسازییەکە -- -
16:10 - 16:11زانیاری و داتا --
-
16:11 - 16:14هەتا یەت هەرزانتر ئەبێت.
-
16:15 - 16:18بەم نزیکانەش، گرنگ نییە
چەندێک پارەت هەیە -
16:18 - 16:20یان چەندێک گەورەیت
-
16:20 - 16:24بۆ ئەوەی بڕیاری گرنگ بەیت و
ئەگەرەکانی سەرکەوتن زیاد بکەیت -
16:24 - 16:26بۆ گەشتن بە ئامانجەکەی مەبەستتە.
-
16:27 - 16:31کۆمپانیاکانی وەک گرۆ هەوڵی زۆر ئەیەن
هەتا ئەمە بکەن بە ڕاستی. -
16:32 - 16:36بۆیە ئەگەر بتوانین خۆمان بۆ ئەمە
تەرخانکەین، دەستپێکێکی ئازایانە، -
16:36 - 16:38بۆ ئەم گۆڕانکارییە تازە و ئازایانەیە،
-
16:38 - 16:44نەک تەنیا ئەتوانین ئەو بۆشاییە ٢١٤ ترلینیۆنییە
چارەسەرکەین کە باسمکرد، -
16:44 - 16:46بەڵکو ئەشتوانین جیهان بخەینە
سەر ڕێچکەیەکی نوێ. -
16:47 - 16:51ئەکرێت هیندستان بەشی خۆی خواردنی هەبێت و
-
16:51 - 16:56ئەشکرێت ئەفریقا وەک ناوچە شینە
تۆخە نوێکەی جیهان دەرکەون. -
16:57 - 16:59پرسیارە تازەکە ئەوەیە،
-
16:59 - 17:04چۆن بتوانین ٢١٤ ترلیۆن کالۆری بەرهەم بهێنین
-
17:04 - 17:08بۆ خۆراکی ٨.٣ ملیار کەس هەتا ٢٠٢٧؟
-
17:09 - 17:10چارەسەرەکەمان هەیە.
-
17:11 - 17:13پێویستە کاری لەسەر بکەین.
-
17:14 - 17:15زۆر سوپاس.
-
17:15 - 17:18(چەپڵەلێدان)
- Title:
- قەیرانێکی جیهانی خۆراک کە لەوانەیە ١٠ ساڵی تر بێت
- Speaker:
- سارا مێنکەر
- Description:
-
سارا مێنکەر وازی لە کارکردنی هێنا وەک بازرگانی ماددەی خۆراکی خاو بۆ ئەوەی بزانێت زنجیرەی بەهای جیهانی کشتوکاڵی چۆن کارئەکات. دۆزینەوەکانی گەیاندی بە پێشبینییە ڕاچڵەکێنەرەکان: "ئەکرێت خاڵێکی یەکلاکەرەوەمان هەبێت لە کشتوکاڵ و خۆراکی جیهانی ئەگەر داخوازییە بەردەوامەکان زیاتربن لە توانای پێکهاتەیی سیستمی کشتوکاڵی بۆ بەرهەمهێنانی خۆراک،". هەروەها دەشڵێت "دەکرێت خەڵک برسی بن و حکومەتەکان شکست بهێنن." نموونەکەی مێنکەر پێشبینی ئەوە ئەکات کە ئەکرێت ئەم سیناریۆیە دە ساڵی تر ڕووبدات -- ئەکرێت هەتا ساڵی ٢٠٢٧ جیهان ساڵانە کورتهێنانی ٢١٤ ترلیۆن کالۆری هەبێت. ئەم جیهانەمان پیشان ئەیات و هەروەها هەنگاوەکانیش بۆ خۆبەدوورگرتن لێی.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 17:53
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for A global food crisis may be less than a decade away | ||
Hiwa Foundation accepted Kurdish subtitles for A global food crisis may be less than a decade away | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for A global food crisis may be less than a decade away | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for A global food crisis may be less than a decade away | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for A global food crisis may be less than a decade away | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for A global food crisis may be less than a decade away | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for A global food crisis may be less than a decade away |