1 00:00:00,760 --> 00:00:04,656 لە ٢٠٠٩ەوە، جیهان گیریخواردووە 2 00:00:04,680 --> 00:00:09,816 بەدەست تەنیا چیرۆکێکەوە دەربارەی قەیرانێکی جیهانی خواردن کە بەڕێوەیە و 3 00:00:09,840 --> 00:00:12,280 پێویستە چی بکرێت بۆ ڕێگەگرتن لێی. 4 00:00:13,040 --> 00:00:17,400 هەتا ساڵی ٢٠٥٠ چۆن خواردن بەین بە نۆ ملیار کەس؟ 5 00:00:18,440 --> 00:00:23,056 هەموو کۆنگرە، و گفتوگۆ و پەخشەکان لەسەر ئاسایشی خۆراکی جیهانی 6 00:00:23,080 --> 00:00:24,776 بەم پرسیارە دەستپێئەکات و 7 00:00:24,800 --> 00:00:26,536 بەردەوام ئەبێت و وەڵامی ئەیاتەوە 8 00:00:26,560 --> 00:00:31,000 بە وتنی ئەوەی پێویستە لەسەدا ٧٠ خواردنی زیاتر بەرهەم بێنین. 9 00:00:33,160 --> 00:00:35,976 پێشبینییەکان بۆ ٢٠٥٠ دەستیکرد بە پەرەسەندن 10 00:00:36,000 --> 00:00:40,880 دوای ئەوەی نرخی جیهانی خۆراک بەرزترین ئاستی تۆمارکرد لە ٢٠٠٨دا. 11 00:00:41,440 --> 00:00:44,216 خەڵک دەیانناڵاند و لە ململانێدا بوون، 12 00:00:44,240 --> 00:00:45,776 حکومەتەکان و سەرکردە جیهانییەکان 13 00:00:45,800 --> 00:00:48,416 پێویستبوو نیشانمان بەن کە سەرنجی پێویستی پێئەیەن و 14 00:00:48,440 --> 00:00:50,040 کار ئەکەن بۆ چارەسەرکردنی. 15 00:00:51,760 --> 00:00:55,536 کێشە ئەوەیە، ٢٠٥٠ داهاتوویەکی زۆر دوورە 16 00:00:55,560 --> 00:00:57,560 کە تەنانەت نازانین چی ئەبێت، و 17 00:00:58,280 --> 00:01:00,016 لەوەش گرنگتر، 18 00:01:00,040 --> 00:01:02,296 ئەگەر بەردەوام بین بەم شێوەیەی ئێستا، 19 00:01:02,320 --> 00:01:04,680 زۆر لەوە زووتر قەیرانەکە لێمان ئەیات. 20 00:01:06,080 --> 00:01:09,360 پێموابێت پێویستە پرسیارێکی جیاوازتر بکەین. 21 00:01:10,280 --> 00:01:12,616 وەڵامی ئەو پرسیارەش 22 00:01:12,640 --> 00:01:15,200 پێویستە بەشێوەیەکی تر بخرێتە چوارچێوەوە. 23 00:01:17,120 --> 00:01:19,856 ئەگەر بتوانین چوارچێوەیەکی نوێ بەین بە پێشبینییە کۆنەکە و 24 00:01:19,880 --> 00:01:22,336 ژمارە نوێکان بخەینە جێگەی 25 00:01:22,360 --> 00:01:24,440 کە وێنەیەکی تەواوترمان ئەیاتێ، 26 00:01:25,720 --> 00:01:28,896 ژمارەکانی هەمووان ئەتوانن لێی تێبگەن و 27 00:01:28,920 --> 00:01:30,120 هەستی پێبکەن، 28 00:01:31,320 --> 00:01:34,000 هەموو پێکەوە ئەتوانین ڕێگە لەم قەیرانە بگرین. 29 00:01:36,560 --> 00:01:39,416 لە ژیانی پێشوومدا بازرگانی کەلوپەلی سەرەتایی بووم و 30 00:01:39,440 --> 00:01:41,616 یەکێکیش لەو شتانەی لە بازرگانیدا فێری بووم 31 00:01:41,640 --> 00:01:44,520 ئەوەیە کە هەموو بازاڕێک خاڵێکی یەکلاکەرەوەی هەیە 32 00:01:45,360 --> 00:01:48,936 ئەو خاڵەی تیایدا گۆڕانکارییەکان زۆر بەخێرایی ئەبن 33 00:01:48,960 --> 00:01:50,816 کە کار لە جیهان ئەکات و 34 00:01:50,840 --> 00:01:52,800 هەموو شتێک بۆ هەتا هەتایە ئەگۆڕێت. 35 00:01:54,080 --> 00:01:56,680 بیر لە دوایین قەیرانی دارایی بکەنەوە، 36 00:01:57,800 --> 00:01:59,480 یان قەیرانی بۆرسەی ئینتەرنێت. 37 00:02:00,920 --> 00:02:03,240 ئەمەش نیگەرانییەکەی منە. 38 00:02:04,760 --> 00:02:06,816 ئەکرێت خاڵێکی یەکلاکەرەوەمان هەبێت 39 00:02:06,840 --> 00:02:08,976 لە خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی 40 00:02:09,000 --> 00:02:10,895 ئەگەر خواستە بەردەوامەکە 41 00:02:10,919 --> 00:02:17,320 زیاتر بێت لە توانای سیستمی بەرهەمهێنانی خۆراکی کشتوکاڵی. 42 00:02:18,240 --> 00:02:22,976 ئەمەش واتای ئەوەیە لە خاڵێکدا دابینکردن چیتر لە ئاست خواستدا نابێت 43 00:02:23,000 --> 00:02:25,256 سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخەکان، 44 00:02:25,280 --> 00:02:29,360 مەگەر بتوانین جۆرێک لە گۆڕانکاری پێکهاتەیی ئەنجام بدەین. 45 00:02:30,560 --> 00:02:32,336 ئەم جارەیان، 46 00:02:32,360 --> 00:02:34,936 دەربارەی بازاڕی بۆرسە و پارە نابێت. 47 00:02:34,960 --> 00:02:36,336 دەربارەی خەڵک ئەبێت. 48 00:02:36,360 --> 00:02:39,760 ئەکرێت خەڵکەکە برسی بن و حکومەتەکان شکست بهێنن. 49 00:02:41,200 --> 00:02:45,736 پرسیاری ئەوەی لە چی خاڵێکدا دابینکردن کێشەی ئەبێت 50 00:02:45,760 --> 00:02:47,416 لەوەی لە ئاست خواستەکاندا نەبێت 51 00:02:47,440 --> 00:02:51,096 یەکێکە لەو پرسیارانەی بووە جێگەی بایەخی من کاتێک بازرگانیم ئەکرد و 52 00:02:51,120 --> 00:02:53,896 بوو بە خوێکی تەواوەتی لەلام. 53 00:02:53,920 --> 00:02:56,856 لە بایەخەوە بوو بە خووگرتن 54 00:02:56,880 --> 00:03:00,536 کاتێک لەڕێگەی گەڕانەکەمەوە زانیم چەندێک سیستمەکە شکاوە و 55 00:03:00,560 --> 00:03:04,880 چەندێک زانیاری کەم بەکارهاتووە لەو بڕیارە یەکلاکەرەوانەدا. 56 00:03:05,640 --> 00:03:09,896 لەو خاڵەدا بوو بڕیارم یا دوورکەومەوە لە کارەکەم لە ۆڵ ستریت و 57 00:03:09,920 --> 00:03:12,416 دەست بە گەشتی کارێکی نوێگەری بکەم 58 00:03:12,440 --> 00:03:14,400 دەست بە زیرەکی گرۆ بکەم. 59 00:03:14,880 --> 00:03:18,376 لە گرۆ، تیشک ئەخەینە سەر هێنانی ئەم زانیارییە و 60 00:03:18,400 --> 00:03:20,656 ئەنجامدانی کاری پێویست بۆی هەتا بتوانرێت ئەنجام بدرێت، 61 00:03:20,680 --> 00:03:23,680 بۆ هێزدان بە بڕیاردەرەکان لە هەموو ئاستێکدا. 62 00:03:24,880 --> 00:03:26,496 بەڵام بەم کارە، 63 00:03:26,520 --> 00:03:28,776 درکیشمان بەوە کرد کە جیهان، 64 00:03:28,800 --> 00:03:30,456 نەک تەنیا سەرکردەکانی جیهان، 65 00:03:30,480 --> 00:03:34,736 بەڵکو بزنسەکان و دانیشتووانەکانیش هەروەک هەموو یەکێکی ئەم ژوورە، 66 00:03:34,760 --> 00:03:36,840 ڕێبەرییەکیان نەبوو لەسەری بڕۆن 67 00:03:37,760 --> 00:03:42,376 کە چۆن بتوانین ڕێگە بگرین لە قەیرانی خۆراکە جیهانییەکەی بەڕێوەیە. 68 00:03:42,400 --> 00:03:44,416 بۆیە مۆدێلێکمان بنیاتنا، 69 00:03:44,440 --> 00:03:47,336 ئەو هەموو زانیارییەمان بەکارهێنا کە لەبەردەستماندا بوو، و 70 00:03:47,360 --> 00:03:49,760 چارەسەرمان دۆزییەوە بۆ خاڵی یەکلاکەرەوە. 71 00:03:50,560 --> 00:03:54,176 کەس نازانێت کارمان لەسەر ئەم کێشەیە کردووە و 72 00:03:54,200 --> 00:03:57,800 ئەمە یەکەمجارە دۆزینەوەکەمان ئاشکرا ئەکەم. 73 00:04:00,200 --> 00:04:04,840 بۆمان دەرکەوت کە خاڵی یەکلاکەرەوە دوای دە ساڵ ئەبێت. 74 00:04:06,280 --> 00:04:08,616 بۆمان دەرکەوت جیهان 75 00:04:08,640 --> 00:04:13,000 ٢١٤ تریلیۆن کالۆری خۆراکی کەمی ئەبێت 76 00:04:14,960 --> 00:04:16,399 هەتا ٢٠٢٧. 77 00:04:17,440 --> 00:04:21,240 ئەم جیهانە لە ئاستێکدا نییە بتوانێت ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە. 78 00:04:22,400 --> 00:04:24,000 ئێستا، تێبینی ئەکەن 79 00:04:24,960 --> 00:04:29,256 شێوازی باسکردنم بۆ ئەم مەسەلەیە جیاوازە لە سەرەتای دەستپێکردنم، و 80 00:04:29,280 --> 00:04:31,416 ئەوەش بە مەبەست بوو، چونکە هەتا ئێستا 81 00:04:31,440 --> 00:04:34,656 ئەم کێشەیە بە بەکارهێنانی کێش پێوانەیی بۆ کراوە: 82 00:04:34,680 --> 00:04:37,496 بە کیلۆ، تەن، هێکتۆگرام، 83 00:04:37,520 --> 00:04:39,600 هەر یەکەیەکی کێش کە بتەوێ بەکاریبێنیت. 84 00:04:40,280 --> 00:04:42,880 بۆچی بە کێش باسی خواردن ئەکەین؟ 85 00:04:43,360 --> 00:04:44,776 چونکە ئاسانە بۆمان. 86 00:04:44,800 --> 00:04:48,296 ئەتوانین سەیری وێنەیەک بکەین و بزانین کەشتییەک چەند تەنی لەسەرە 87 00:04:48,320 --> 00:04:50,576 بە بەکارهێنانی ژمێریارێکی سادە. 88 00:04:50,600 --> 00:04:53,360 ئەتوانین بارهەڵگرەکان، فڕۆکەکان و عەرەبانەکانیش بکێشین. 89 00:04:53,880 --> 00:04:57,920 بەڵام ئەوەی لە خۆراکدا گرنگە بەلامانەوە بەهای خۆراکییە. 90 00:04:59,040 --> 00:05:02,176 هەموو خواردنەکانی بەرهەمدێن وەک یەکتر نین، 91 00:05:02,200 --> 00:05:03,960 تەنانەت ئەگەر هەمان کێش بن. 92 00:05:04,920 --> 00:05:07,376 ئەمە ئەوکاتە فێری بووم 93 00:05:07,400 --> 00:05:10,400 کاتێک لە ئەسیوبیاوە هاتم بۆ زانکۆ بۆ ئەمریکا. 94 00:05:11,200 --> 00:05:13,336 لەگەڵ گەڕانەوەم بۆ نیشتیمان، 95 00:05:13,360 --> 00:05:16,576 باوکم، کە زۆر دڵخۆشبوو بە بینینم، 96 00:05:16,600 --> 00:05:20,200 بەخێرهاتنەوەی کردم و لێی پرسیم بۆچی قەڵەو بووم. 97 00:05:20,960 --> 00:05:26,736 دەرکەوت کە بە نزیکەیی هەمان 98 00:05:26,760 --> 00:05:31,616 ئەو بڕە خۆراکەم خواردبوو کە لە ئەسیوبیا ئەمخوارد، بەڵام لە ئەمریکا، 99 00:05:31,640 --> 00:05:34,880 بووە هۆی ئەوەی کەمێک پڕی بات بە لەشم. 100 00:05:36,760 --> 00:05:40,856 لەبەر ئەوە پێویستە بایەخ بە کالۆری بەین، 101 00:05:40,880 --> 00:05:42,536 نەک کێش. 102 00:05:42,560 --> 00:05:45,320 ئەوە کالۆرییەکانە ڕامان ئەگرێت. 103 00:05:46,880 --> 00:05:52,696 کەواتە ٢١٤ ترلیۆن کالۆری ژمارەیەکی زۆر گەورەیە، و 104 00:05:52,720 --> 00:05:55,856 تەنانەت ئەوانەشمان کە زۆر خۆمان تەرخانکردووە 105 00:05:55,880 --> 00:05:58,816 بیر لەو سەدان ترلیۆن کالۆرییە ناکەینەوە. 106 00:05:58,840 --> 00:06:00,960 کەواتە با بەشێوەیەکی جیاواز ئەمەتان بۆ بخەمە ڕوو. 107 00:06:01,880 --> 00:06:05,216 شێوازێکی تر بۆ بیرکردنەوە لەمە 108 00:06:05,240 --> 00:06:08,096 بیرکردنەوەیە لێی وەک هەمبەرگرێکی گەورە. 109 00:06:08,120 --> 00:06:10,736 دووسەد و چواردە کالۆری. 110 00:06:10,760 --> 00:06:13,976 هەمبەرگرێکی گەورە ٥٦٣ کالۆری تێدایە. 111 00:06:14,000 --> 00:06:20,216 ئەوەش واتای ئەوەیە هەتا ٢٠٢٧ جیهان کورتهێنانی ٣٧٩ ملیار هەمبەرگری ئەبێت. 112 00:06:20,240 --> 00:06:24,240 ئەوە زۆر لەو بڕە زیاترە کە هەتا ئێستا ماکدۆناڵد توانیوێتی بەرهەمی بهێنێت. 113 00:06:25,960 --> 00:06:30,016 کەواتە هەر لە سەرەتاوە چۆن گەشتینە ئەم ژمارانە؟ 114 00:06:30,040 --> 00:06:31,240 ژمارەی دروستکراو نین. 115 00:06:32,400 --> 00:06:37,216 ئەم نەخشەیە نیشانت ئەیات ٤٠ ساڵ لەمەوبەر جیهان لەکوێدا بووە. 116 00:06:37,240 --> 00:06:41,256 نیشانت ئەیات پێویستی و بەکارهێنانی کالۆری لە وڵاتەکاندا چۆن بووە. 117 00:06:41,280 --> 00:06:42,736 بە سادەیی بیخەینە ڕوو، 118 00:06:42,760 --> 00:06:45,776 ئەمە کالۆرییەکانە کە بەکاردێن لەو وڵاتە 119 00:06:45,800 --> 00:06:48,856 کالۆرییەکانی لێدەرکەیت کە بەرهەمدەهێنرێت لە هەمان وڵات. 120 00:06:48,880 --> 00:06:51,656 ئەمە وتارێک نییە لەسەر بەدخۆراکی یان هەر شتێکی تر. 121 00:06:51,680 --> 00:06:55,696 تەنیا باسکردنی ئەوەیە کە لە ساڵێکدا چەندێک کالۆری بەکاردێت 122 00:06:55,720 --> 00:06:57,576 ئەو بڕەی لێدەرکەیت کە بەرهەمدێت. 123 00:06:57,600 --> 00:07:00,976 وڵاتە شینەکان هەناردەکەری کالۆرین، 124 00:07:01,000 --> 00:07:02,376 یان بەشی خۆیان هەیە. 125 00:07:02,400 --> 00:07:04,440 هەڵگیراویان هەیە بۆ ڕۆژی پێویست. 126 00:07:05,080 --> 00:07:07,896 وڵاتە سورەکان هاوردەکەری کالۆرین. 127 00:07:07,920 --> 00:07:09,856 هەتا سورەکە تۆختر بێت، 128 00:07:09,880 --> 00:07:11,120 زیاتر هاوردە ئەکەیت. 129 00:07:12,200 --> 00:07:16,656 ٤٠ ساڵێک لەمەوبەر، ئەو وڵاتە کەمانە هەناردەکەری کالۆری بوون، 130 00:07:16,680 --> 00:07:18,252 ئەمتوانی بە دەستێک بیانژمێرم. 131 00:07:19,360 --> 00:07:21,456 زۆربەی کیشوەری ئەفریقا، 132 00:07:21,480 --> 00:07:24,096 ئەوروپا، زۆربەی ئاسیا، 133 00:07:24,120 --> 00:07:26,136 ئەمریکای باشور جگە لە ئەرجەنتین، 134 00:07:26,160 --> 00:07:27,880 هەمویان هاوردەکەری کالۆری بوون. 135 00:07:28,560 --> 00:07:32,180 ئەوەشی جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە کە چین خۆراکی پێویستی بەشی خۆی هەبوو. 136 00:07:32,680 --> 00:07:35,640 هیندستان هاوردەکەرێکی گەورەی کالۆری بوو. 137 00:07:37,080 --> 00:07:39,440 ٤٠ ساڵ دواتر، ئەمە ئەمڕۆیە. 138 00:07:39,960 --> 00:07:43,440 ئەبینیت چۆن گۆڕانێکی گەورە ڕوویداوە لە جیهاندا. 139 00:07:44,040 --> 00:07:47,536 بەڕازیل وەک زلهێزێکی کشتوکاڵ دەرچووە. 140 00:07:47,560 --> 00:07:50,816 ئەوروپا زاڵە لە کشتوکاڵی جیهاندا. 141 00:07:50,840 --> 00:07:53,816 هیندستان لە سورەوە بووە بە شین. 142 00:07:53,840 --> 00:07:56,096 خۆراکی بەشی خۆی هەیە. 143 00:07:56,120 --> 00:07:58,576 چینیش لەو شینە کاڵەوە 144 00:07:58,600 --> 00:08:01,240 بووە بە تۆخترین سور لەسەر ئەم نەخشەیە بیبینیت. 145 00:08:02,280 --> 00:08:04,640 چۆن گەشتینە ئێرە؟ چی ڕوویدا؟ 146 00:08:05,960 --> 00:08:08,800 ئەم خشتەیە هیندستان و ئەفریقات نیشان ئەیات. 147 00:08:09,440 --> 00:08:11,760 هێڵی شین هیندستانە، هێڵی سور ئەفریقا. 148 00:08:12,440 --> 00:08:16,576 چۆن دوو ناوچە کە وەک یەکتر دەستیان پێکرد 149 00:08:16,600 --> 00:08:18,736 لە خاڵێ هاوشێوەوە 150 00:08:18,760 --> 00:08:20,896 بە ڕێگایەکی تەواو جیاوازدا ڕۆشتن؟ 151 00:08:20,920 --> 00:08:22,960 هیندستان شۆڕشی سەوزی هەبوو. 152 00:08:24,000 --> 00:08:28,096 هیچ وڵاتێکی ئەفریقی شۆڕشێکی سەوزی نەبووە. 153 00:08:28,120 --> 00:08:29,336 دەرئەنجامی کۆتایی؟ 154 00:08:29,360 --> 00:08:31,056 هیندستان خواردنی پێویستی هەیە و 155 00:08:31,080 --> 00:08:34,456 لە دەیەی ڕابردوودا کالۆریشی هەناردەی دەرەوە کردووە. 156 00:08:34,480 --> 00:08:38,440 ئێستا کیشوەری ئەفریقا ساڵانە ٣٠٠ ترلیۆن کالۆری هاوردە ئەکات. 157 00:08:39,280 --> 00:08:43,576 ئینجا چینیش زیاد ئەکەین، هێڵە سەوزەکە. 158 00:08:43,600 --> 00:08:46,280 گۆڕانکارییەکەتان بیرە لە شینەوە بۆ سوورێکی تۆخ؟ 159 00:08:47,120 --> 00:08:50,176 چی ڕوویدا و کەی ڕوویدا؟ 160 00:08:50,200 --> 00:08:53,056 لەوە ئەچوو چین لەسەر ڕێگایەکی هاوشێوەی هیندستان بێت 161 00:08:53,080 --> 00:08:55,856 هەتا دەستپێکی سەدەی ٢١، 162 00:08:55,880 --> 00:08:57,560 کاتێک لەناکاو گۆڕا. 163 00:08:58,400 --> 00:09:00,416 دانیشتوانێکی گەنج کە لە گەشەکردندا بوون 164 00:09:00,440 --> 00:09:03,536 لەگەڵ گەشەسەندنێکی ئابوری بەرچاودا 165 00:09:03,560 --> 00:09:05,976 بە تەقینەوەیەکی گەورە جێدەستی خۆی بەجێهێشت و 166 00:09:06,000 --> 00:09:08,480 هیچ کەسێک لە بازاڕەکاندا هاتنی نەبینی. 167 00:09:09,520 --> 00:09:13,256 ئەم گۆڕانکارییە هەموو شتێک بوو لە بازاڕە جیهانییەکانی کشتوکاڵیدا. 168 00:09:13,280 --> 00:09:16,096 خۆشبەختانە ئێستا، ئەمریکای باشوور 169 00:09:16,120 --> 00:09:21,336 دەستیکرد بە گەشەسەندن لەگەڵ بەرزبوونەوەی پێویستی خۆراکی چین، 170 00:09:21,360 --> 00:09:25,360 بۆیە دابینکردن و پێویستی هێشتا بەجۆرێک هاوسەنگ بوون. 171 00:09:26,320 --> 00:09:27,720 کەواتە پرسیارەکە بوو بەوەی، 172 00:09:28,640 --> 00:09:30,240 لێرەوە بۆ کوێ ئەچین؟ 173 00:09:31,800 --> 00:09:33,336 بەشێوەیەکی سەیر، 174 00:09:33,360 --> 00:09:34,560 چیرۆکێکی نوێ نییە، 175 00:09:35,800 --> 00:09:39,176 جگە لەوەی ئەمجارە تەنیا چیرۆکی چین نییە. 176 00:09:39,200 --> 00:09:41,576 بەردەوامیپێدانی چینە، 177 00:09:41,600 --> 00:09:43,696 زیاتربوونی پێویستی ئەفریقا و 178 00:09:43,720 --> 00:09:45,680 پێچەوانەبوون لە هیندستان. 179 00:09:46,600 --> 00:09:48,120 هەتا ٢٠٢٣، 180 00:09:49,000 --> 00:09:54,056 چاوەڕێ ئەکرێت ژمارەی دانیشتووانی ئەفریقا لە هی هیندستان و چین زیاتربێت. 181 00:09:54,080 --> 00:09:56,736 هەتا ٢٠٢٣، ئەم سێ ناوچەیە پێکەوە 182 00:09:56,760 --> 00:09:59,920 زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی جیهان پێکدەهێنن. 183 00:10:01,400 --> 00:10:05,416 ئەم خاڵە یەکتربڕانە دەست ئەکەن بە نیشاندانی ململانێی سەرنجڕاکێش 184 00:10:05,440 --> 00:10:07,176 بۆ ئاسایشی خۆراکی جیهانی. 185 00:10:07,200 --> 00:10:10,600 چەند ساڵێکیش دواتر، ئەو ڕاستییە زۆر بە قورسی لێمان ئەیات. 186 00:10:12,120 --> 00:10:15,480 ١٠ ساڵی تر جیهان چی لێیەت؟ 187 00:10:17,120 --> 00:10:21,016 هەتا ئێستا، وەک باسم کرد، هیندستان خۆراکی پێویستی هەبووە. 188 00:10:21,040 --> 00:10:24,440 زۆربەی پێشبینیکەران پێیان وایە ئەمە بەردەوام ئەبێت. 189 00:10:25,200 --> 00:10:26,400 ئێمە هاوڕا نین. 190 00:10:27,160 --> 00:10:31,296 بەم نزیکانە هیندستان ئەبێت بە هاوردەکەری کالۆری. 191 00:10:31,320 --> 00:10:33,576 ئەمە بەهۆی ئەو ڕاستیانەوە ئەبێت کە 192 00:10:33,600 --> 00:10:37,096 خواستی خۆراک گەشە ئەکات لە ڕوانگەی گەشەکردنی ژمارەی دانیشتوانەوە 193 00:10:37,120 --> 00:10:38,376 لەگەڵ گەشەسەندنی ئابووری. 194 00:10:38,400 --> 00:10:39,656 هەردووکیان پاڵنەر ئەبن. 195 00:10:39,680 --> 00:10:42,376 تەنانەت ئەگەر گریمانەی گەشبینانەشت هەبێت 196 00:10:42,400 --> 00:10:44,296 بۆ گەشەسەندنی دانیشتووان، 197 00:10:44,320 --> 00:10:46,440 ئەو گۆڕانکارییە بچووکە درووست ئەکات. 198 00:10:46,960 --> 00:10:50,880 ئەو گۆڕانکارییە بچووکە دەکرێت کاریگەری گەورەی هەبێت. 199 00:10:51,800 --> 00:10:56,336 دواتر، ئەفریقا بەردەوام ئەبێت لە هاوردەکردنی کالۆری، 200 00:10:56,360 --> 00:10:59,360 دووبارە بەهۆی گەشەسەندنی دانیشتووان و گەشەسەندنی ئابوورییەوە. 201 00:11:00,120 --> 00:11:04,016 ئەمە ئەگەر وایدانێین کە ئاستی بەرهەمهێنان گەشبینانە بێت. 202 00:11:04,040 --> 00:11:05,456 ئینجا چین، 203 00:11:05,480 --> 00:11:08,056 کە گەشەکردنی دانیشتووانی خەریکە کەم ئەبێتەوە، 204 00:11:08,080 --> 00:11:10,056 بەکارهێنانی کالۆری زیاد ئەکات 205 00:11:10,080 --> 00:11:13,096 چونکە جۆری کالۆرییەکانی دەخورێت 206 00:11:13,120 --> 00:11:16,640 خەریکە دەبن بەو خۆراکانەی کە بڕێکی زۆر کالۆریان تێدایە. 207 00:11:17,600 --> 00:11:19,336 بۆیە، 208 00:11:19,360 --> 00:11:21,216 ئەم سێ ناوچەیە پێکەوە 209 00:11:21,240 --> 00:11:24,536 دەبن بە ململانێیەکی سەرنجڕاکێش بۆ جیهان. 210 00:11:24,560 --> 00:11:28,656 هەتا ئێستا، وڵاتەکانی کورتهێنانی کالۆریان هەبووە 211 00:11:28,680 --> 00:11:31,256 توانیویانە ئەو کورتهێنانانە پڕ بکەنەوە 212 00:11:31,280 --> 00:11:33,120 بە هاوردەکردن لەو ناوچانەی لێیان زیادە. 213 00:11:33,720 --> 00:11:36,536 بە ناوچەکانی لێیان زیادە، من باسی 214 00:11:36,560 --> 00:11:39,696 ئەمریکای باکور، ئەمریکای باشور و ئەوروپا ئەکەم. 215 00:11:39,720 --> 00:11:42,136 ئەم خشتەیەی ئێرە نیشانی ئەیات 216 00:11:42,160 --> 00:11:46,456 گەشەکردنەکە و گەشەکردنەکەی پێشبینی ئەکرێت لە دە ساڵی داهاتوی بەرهەمهێناندا 217 00:11:46,480 --> 00:11:48,776 لە ئەمریکای باکور، ئەمریکای باشوور و ئەوروپا. 218 00:11:48,800 --> 00:11:50,216 ئەوەی نیشانتان نایات 219 00:11:50,240 --> 00:11:53,680 ئەوەیە کە زۆربەی ئەم گەشەکردنە لە ڕاستیدا لە ئەمریکای باشوورەوە ئەبێت. 220 00:11:54,640 --> 00:11:56,056 زۆربەی ئەم گەشەکردنەش 221 00:11:56,080 --> 00:12:00,480 لە بەرامبەر باجی گەورەی سڕینەوەی دارستانەکاندا ئەبێت. 222 00:12:02,240 --> 00:12:06,016 بۆیە کاتێکیش سەیری زیادبوونی خواستەکان ئەکەیت 223 00:12:06,040 --> 00:12:09,360 کە لە هیندستان، چین و کیشوەری ئەفریقاوە یەت، و 224 00:12:10,200 --> 00:12:13,016 سەیریکە بەرامبەر تەواوی زیادبوونی بەرهەمهێنانەکەی 225 00:12:13,040 --> 00:12:15,816 لە هیندستان، چین، کیشوەری ئەفریقا، 226 00:12:15,840 --> 00:12:18,200 ئەمریکای باکور، ئەمریکای باشوور و ئەوروپاوە یەت، 227 00:12:19,280 --> 00:12:24,696 ئەبینیت کورتهێنانی ٢١٤ ترلیۆن کالۆریمان ئەبێت، 228 00:12:24,720 --> 00:12:26,456 ئەوەی پێمان بەرهەم ناهێنرێت. 229 00:12:26,480 --> 00:12:30,416 ئەمەش ئەگەر وایدانێین هەموو کالۆرییە زیادەکەی بەرهەمدێت 230 00:12:30,440 --> 00:12:32,821 لە ئەمریکای باکور، ئەمریکای باشوور و ئەوروپاوە 231 00:12:33,880 --> 00:12:38,120 تەنیا بنێردرێت بۆ هیندستان، چین و ئەفریقا. 232 00:12:39,200 --> 00:12:42,680 ئەوەی نیشانمدان پێشبینی جیهانێکی مەحاڵە. 233 00:12:43,520 --> 00:12:45,360 ئەتوانین شتێک بکەین بۆ گۆڕینی ئەوە. 234 00:12:46,400 --> 00:12:48,696 ئەتوانین شێوەی بەکارهێنان بگۆڕین، 235 00:12:48,720 --> 00:12:50,976 ئەتوانین بەهەدەردانی خۆراک کەمکەینەوە، 236 00:12:51,000 --> 00:12:54,216 یان ئەشتوانین خۆتەرخانکردنێکی ئازایانە بکەین 237 00:12:54,240 --> 00:12:56,560 بۆ ئەوەی بەردەوام بەرهەمهێنان زیاد بکرێت. 238 00:12:57,720 --> 00:12:59,856 ناچمە ناو تاوتوێکردنی 239 00:12:59,880 --> 00:13:02,376 گۆڕینی شێوەی بەکارهێنان یان کەمکردنەوەی بەهەدەردانی خۆراک، 240 00:13:02,400 --> 00:13:05,456 چونکە ئەو گفتوگۆیانە ماوەیەک ئەبێت بەردەوامییان هەیە. 241 00:13:05,480 --> 00:13:06,696 هیچ ڕووینەداوە. 242 00:13:06,720 --> 00:13:10,176 هیچ ڕووینەداوە چونکە ئەو مشتومڕانە 243 00:13:10,200 --> 00:13:13,136 داوا لە ناوچە هەناردەکەرەکان ئەکات هەڵسوکەوتیان بگۆڕن 244 00:13:13,160 --> 00:13:15,600 لەجیاتی ناوچەکانی کورتهێنانیان هەیە. 245 00:13:16,880 --> 00:13:19,456 چاوەڕێکردنی کەسانی تر هەڵسوکەوتی خۆیان بگۆڕن 246 00:13:19,480 --> 00:13:21,976 لەجیاتی خۆت، بۆ ڕزگاربوونت، 247 00:13:22,000 --> 00:13:23,496 بیرۆکەیەکی خراپە. 248 00:13:23,520 --> 00:13:25,120 نابەرهەمهێنە. 249 00:13:25,560 --> 00:13:30,280 بۆیە ئەمەوێ پێشنیاری ڕێگایەکی تر بکەم لەلایەن ناوچە سوورەکانەوە. 250 00:13:31,960 --> 00:13:34,336 چین، هیندستان، ئەفریقا. 251 00:13:34,360 --> 00:13:37,656 چین کێشەی ئەوەی هەیە چەندێک زەوی تری پێ دابین ئەکرێت 252 00:13:37,680 --> 00:13:39,216 بۆ کشتوکاڵی، و 253 00:13:39,240 --> 00:13:43,016 کێشەی دابینکردنی ئاوی پێویستی هەیە. 254 00:13:43,040 --> 00:13:46,680 بۆیە وەڵامەکە لە هیندستان و ئەفریقایە. 255 00:13:47,840 --> 00:13:52,776 هیندستان توانیوێتی زیادبوونێکی بەرچاو بەدیبێنێت لە ئاستی بەرهەمهێناندا. 256 00:13:52,800 --> 00:13:55,376 ئەمە بۆشاییەکە لە نێوان بەرهەمهێنانی ئێستای و 257 00:13:55,400 --> 00:13:58,520 کۆی تەواوی بەرهەمهێنانەکەی کە ئەتوانێت پێیبگات. 258 00:13:59,720 --> 00:14:02,936 هەندێک ناوچەی نەکێڵدراوی ماوە، بەڵام هێندە زۆر نییە، 259 00:14:02,960 --> 00:14:05,240 هیندستان زەوی کەمی هەیە. 260 00:14:06,240 --> 00:14:08,896 ئێستا، کیشوەری ئەفریقا، لەلایەکی ترەوە، 261 00:14:08,920 --> 00:14:12,216 ڕووبەرێکی فراوانی زەوی ماوە و 262 00:14:12,240 --> 00:14:14,920 توانایەکی شاردراوەی زۆری هەیە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان. 263 00:14:16,080 --> 00:14:18,176 بەم وێنەیە ڕوونکراوەتەوە، 264 00:14:18,200 --> 00:14:23,216 بەڵام ئەگەر ئەمڕۆ سەیری بەرهەمی گەنمەشامی خوار دارستانی سەحارای ئەفریقا بکەیت، 265 00:14:23,240 --> 00:14:26,720 لە هەمان ئاستی بەرهەمهێنانی ساڵی ١٩٤٠ی ئەمریکای باکوورن. 266 00:14:28,600 --> 00:14:32,336 پێشبینی ٧٠ ساڵی ترمان نییە بۆ زانینی دەرئەنجامەکەی، 267 00:14:32,360 --> 00:14:34,896 بۆیە واتای ئەوەیە پێویستە شتێکی نوێ تاقیکەینەوە و 268 00:14:34,920 --> 00:14:37,080 پێویستە شتێکی جیاواز تاقیکەینەوە. 269 00:14:38,400 --> 00:14:40,560 چارەسەرەکە بە چاکسازی دەستپێئەکات. 270 00:14:41,880 --> 00:14:45,856 پێویستە دەستکەین بە چاکسازی و بە بازرگانیکردنی 271 00:14:45,880 --> 00:14:48,416 پیشەسازییە کشتوکاڵییەکان لە ئەفریقا و 272 00:14:48,440 --> 00:14:49,640 هیندستان. 273 00:14:50,320 --> 00:14:52,456 ئێستا، بە بەبازرگانیکردن -- 274 00:14:52,480 --> 00:14:55,616 بەبازرگانیکردن تەنیا دەربارەی بەبازرگانیکردنی کێڵگەکان نییە. 275 00:14:55,640 --> 00:14:58,216 بەبازرگانیکردن دەربارەی بەکارهێنانی زانیارییەکانیشە 276 00:14:58,240 --> 00:15:00,536 بۆ درووستکردنی پەیڕەوی باشتر، 277 00:15:00,560 --> 00:15:02,176 بۆ باشترکردنی پێکهاتەی بناغەیی، 278 00:15:02,200 --> 00:15:04,056 بۆ کەمکردنەوەی تێچووی گواستنەوە و 279 00:15:04,080 --> 00:15:08,336 بە تەواوەتی چاکسازیکردنی پیشەسازییەکانی بانقی و بیمە. 280 00:15:08,360 --> 00:15:11,456 بەبازرگانیکردن دەربارەی بردنی کشتوکاڵیکردنە 281 00:15:11,480 --> 00:15:15,576 لە کارێکی مەترسیدارەوە بۆ کارێک بتوانیت پارەی پێ پەیدا بکەیت. 282 00:15:15,600 --> 00:15:18,856 بەبازرگانیکردن تەنیا دەربارەی جووتیارەکان نییە. 283 00:15:18,880 --> 00:15:23,160 بەبازرگانیکردن دەربارەی تەواوی سیستمی کشتوکاڵییە. 284 00:15:24,840 --> 00:15:28,896 بەڵام بەبازرگانیکردن هەروەها بە واتای ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستییەکانیش دێت 285 00:15:28,920 --> 00:15:32,336 کە ناتوانین چیتر بەتەنیا بارگرانی گەشەکردنەکە 286 00:15:32,360 --> 00:15:34,480 لەسەر پێوەری بچووک بخەینە سەر شانی جوتیارەکان، 287 00:15:36,600 --> 00:15:41,856 قبوڵکردنی ئەوەی کە کێڵگە بازرگانییەکان و ناساندنی کێڵگەی بازرگانی 288 00:15:41,880 --> 00:15:44,576 دەکرێت ئابوورییەکی دیاریکراو بەدیبێنێت 289 00:15:44,600 --> 00:15:46,840 کە تەنانەت جووتیارە بچووکەکانیش بتوانن قازانجی لێببینن. 290 00:15:48,040 --> 00:15:52,016 دەربارەی کشتوکاڵی بچووک یان کشتوکاڵی بازرگانی نییە، 291 00:15:52,040 --> 00:15:53,896 یان کشتوکاڵی گەورە. 292 00:15:53,920 --> 00:15:59,176 ئەتوانین یەکەمین مۆدێلە سەرکەوتووەکانی پێکەوەبوون و سەرکەوتن درووست بکەین 293 00:15:59,200 --> 00:16:02,976 بۆ کشتوکاڵی بچووک لەگەڵ کشتوکاڵی بازرگانی. 294 00:16:03,000 --> 00:16:06,016 ئەمە لەبەر ئەوەی، بۆ یەکەمین جار، 295 00:16:06,040 --> 00:16:09,776 یەکەمین ئامرازی یەکلاکەرەوە بۆ سەرکەوتنی پیشەسازییەکە -- 296 00:16:09,800 --> 00:16:11,296 زانیاری و داتا -- 297 00:16:11,320 --> 00:16:13,560 هەتا یەت هەرزانتر ئەبێت. 298 00:16:14,720 --> 00:16:18,136 بەم نزیکانەش، گرنگ نییە چەندێک پارەت هەیە 299 00:16:18,160 --> 00:16:19,616 یان چەندێک گەورەیت 300 00:16:19,640 --> 00:16:23,936 بۆ ئەوەی بڕیاری گرنگ بەیت و ئەگەرەکانی سەرکەوتن زیاد بکەیت 301 00:16:23,960 --> 00:16:26,440 بۆ گەشتن بە ئامانجەکەی مەبەستتە. 302 00:16:27,320 --> 00:16:30,920 کۆمپانیاکانی وەک گرۆ هەوڵی زۆر ئەیەن هەتا ئەمە بکەن بە ڕاستی. 303 00:16:31,600 --> 00:16:36,176 بۆیە ئەگەر بتوانین خۆمان بۆ ئەمە تەرخانکەین، دەستپێکێکی ئازایانە، 304 00:16:36,200 --> 00:16:38,216 بۆ ئەم گۆڕانکارییە تازە و ئازایانەیە، 305 00:16:38,240 --> 00:16:43,656 نەک تەنیا ئەتوانین ئەو بۆشاییە ٢١٤ ترلینیۆنییە چارەسەرکەین کە باسمکرد، 306 00:16:43,680 --> 00:16:46,280 بەڵکو ئەشتوانین جیهان بخەینە سەر ڕێچکەیەکی نوێ. 307 00:16:46,960 --> 00:16:51,056 ئەکرێت هیندستان بەشی خۆی خواردنی هەبێت و 308 00:16:51,080 --> 00:16:55,840 ئەشکرێت ئەفریقا وەک ناوچە شینە تۆخە نوێکەی جیهان دەرکەون. 309 00:16:57,240 --> 00:16:59,456 پرسیارە تازەکە ئەوەیە، 310 00:16:59,480 --> 00:17:03,616 چۆن بتوانین ٢١٤ ترلیۆن کالۆری بەرهەم بهێنین 311 00:17:03,640 --> 00:17:07,800 بۆ خۆراکی ٨.٣ ملیار کەس هەتا ٢٠٢٧؟ 312 00:17:08,760 --> 00:17:10,240 چارەسەرەکەمان هەیە. 313 00:17:10,960 --> 00:17:12,760 پێویستە کاری لەسەر بکەین. 314 00:17:13,520 --> 00:17:14,736 زۆر سوپاس. 315 00:17:14,760 --> 00:17:18,119 (چەپڵەلێدان)