0:00:00.760,0:00:04.656 لە ٢٠٠٩ەوە، جیهان گیریخواردووە 0:00:04.680,0:00:09.816 بەدەست تەنیا چیرۆکێکەوە دەربارەی[br]قەیرانێکی جیهانی خواردن کە بەڕێوەیە و 0:00:09.840,0:00:12.280 پێویستە چی بکرێت بۆ ڕێگەگرتن لێی. 0:00:13.040,0:00:17.400 هەتا ساڵی ٢٠٥٠ چۆن خواردن بەین بە[br]نۆ ملیار کەس؟ 0:00:18.440,0:00:23.056 هەموو کۆنگرە، و گفتوگۆ و پەخشەکان[br]لەسەر ئاسایشی خۆراکی جیهانی 0:00:23.080,0:00:24.776 بەم پرسیارە دەستپێئەکات و 0:00:24.800,0:00:26.536 بەردەوام ئەبێت و وەڵامی ئەیاتەوە 0:00:26.560,0:00:31.000 بە وتنی ئەوەی پێویستە لەسەدا ٧٠[br]خواردنی زیاتر بەرهەم بێنین. 0:00:33.160,0:00:35.976 پێشبینییەکان بۆ ٢٠٥٠ دەستیکرد بە پەرەسەندن 0:00:36.000,0:00:40.880 دوای ئەوەی نرخی جیهانی خۆراک[br]بەرزترین ئاستی تۆمارکرد لە ٢٠٠٨دا. 0:00:41.440,0:00:44.216 خەڵک دەیانناڵاند و لە ململانێدا بوون، 0:00:44.240,0:00:45.776 حکومەتەکان و سەرکردە جیهانییەکان 0:00:45.800,0:00:48.416 پێویستبوو نیشانمان بەن کە[br]سەرنجی پێویستی پێئەیەن و 0:00:48.440,0:00:50.040 کار ئەکەن بۆ چارەسەرکردنی. 0:00:51.760,0:00:55.536 کێشە ئەوەیە، ٢٠٥٠ داهاتوویەکی زۆر دوورە 0:00:55.560,0:00:57.560 کە تەنانەت نازانین چی ئەبێت، و 0:00:58.280,0:01:00.016 لەوەش گرنگتر، 0:01:00.040,0:01:02.296 ئەگەر بەردەوام بین بەم شێوەیەی ئێستا، 0:01:02.320,0:01:04.680 زۆر لەوە زووتر قەیرانەکە لێمان ئەیات. 0:01:06.080,0:01:09.360 پێموابێت پێویستە پرسیارێکی[br]جیاوازتر بکەین. 0:01:10.280,0:01:12.616 وەڵامی ئەو پرسیارەش 0:01:12.640,0:01:15.200 پێویستە بەشێوەیەکی تر بخرێتە چوارچێوەوە. 0:01:17.120,0:01:19.856 ئەگەر بتوانین چوارچێوەیەکی نوێ[br]بەین بە پێشبینییە کۆنەکە و 0:01:19.880,0:01:22.336 ژمارە نوێکان بخەینە جێگەی 0:01:22.360,0:01:24.440 کە وێنەیەکی تەواوترمان ئەیاتێ، 0:01:25.720,0:01:28.896 ژمارەکانی هەمووان ئەتوانن[br]لێی تێبگەن و 0:01:28.920,0:01:30.120 هەستی پێبکەن، 0:01:31.320,0:01:34.000 هەموو پێکەوە ئەتوانین[br]ڕێگە لەم قەیرانە بگرین. 0:01:36.560,0:01:39.416 لە ژیانی پێشوومدا بازرگانی[br]کەلوپەلی سەرەتایی بووم و 0:01:39.440,0:01:41.616 یەکێکیش لەو شتانەی لە بازرگانیدا فێری بووم 0:01:41.640,0:01:44.520 ئەوەیە کە هەموو بازاڕێک[br]خاڵێکی یەکلاکەرەوەی هەیە 0:01:45.360,0:01:48.936 ئەو خاڵەی تیایدا گۆڕانکارییەکان[br]زۆر بەخێرایی ئەبن 0:01:48.960,0:01:50.816 کە کار لە جیهان ئەکات و 0:01:50.840,0:01:52.800 هەموو شتێک بۆ هەتا هەتایە ئەگۆڕێت. 0:01:54.080,0:01:56.680 بیر لە دوایین قەیرانی دارایی بکەنەوە، 0:01:57.800,0:01:59.480 یان قەیرانی بۆرسەی ئینتەرنێت. 0:02:00.920,0:02:03.240 ئەمەش نیگەرانییەکەی منە. 0:02:04.760,0:02:06.816 ئەکرێت خاڵێکی یەکلاکەرەوەمان هەبێت 0:02:06.840,0:02:08.976 لە خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی 0:02:09.000,0:02:10.895 ئەگەر خواستە بەردەوامەکە 0:02:10.919,0:02:17.320 زیاتر بێت لە توانای سیستمی[br]بەرهەمهێنانی خۆراکی کشتوکاڵی. 0:02:18.240,0:02:22.976 ئەمەش واتای ئەوەیە لە خاڵێکدا[br]دابینکردن چیتر لە ئاست خواستدا نابێت 0:02:23.000,0:02:25.256 سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخەکان، 0:02:25.280,0:02:29.360 مەگەر بتوانین جۆرێک لە[br]گۆڕانکاری پێکهاتەیی ئەنجام بدەین. 0:02:30.560,0:02:32.336 ئەم جارەیان، 0:02:32.360,0:02:34.936 دەربارەی بازاڕی بۆرسە و پارە نابێت. 0:02:34.960,0:02:36.336 دەربارەی خەڵک ئەبێت. 0:02:36.360,0:02:39.760 ئەکرێت خەڵکەکە برسی بن و[br]حکومەتەکان شکست بهێنن. 0:02:41.200,0:02:45.736 پرسیاری ئەوەی لە چی خاڵێکدا [br]دابینکردن کێشەی ئەبێت 0:02:45.760,0:02:47.416 لەوەی لە ئاست خواستەکاندا نەبێت 0:02:47.440,0:02:51.096 یەکێکە لەو پرسیارانەی بووە جێگەی[br]بایەخی من کاتێک بازرگانیم ئەکرد و 0:02:51.120,0:02:53.896 بوو بە خوێکی تەواوەتی لەلام. 0:02:53.920,0:02:56.856 لە بایەخەوە بوو بە خووگرتن 0:02:56.880,0:03:00.536 کاتێک لەڕێگەی گەڕانەکەمەوە زانیم[br]چەندێک سیستمەکە شکاوە و 0:03:00.560,0:03:04.880 چەندێک زانیاری کەم بەکارهاتووە لەو[br]بڕیارە یەکلاکەرەوانەدا. 0:03:05.640,0:03:09.896 لەو خاڵەدا بوو بڕیارم یا دوورکەومەوە[br]لە کارەکەم لە ۆڵ ستریت و 0:03:09.920,0:03:12.416 دەست بە گەشتی کارێکی نوێگەری بکەم 0:03:12.440,0:03:14.400 دەست بە زیرەکی گرۆ بکەم. 0:03:14.880,0:03:18.376 لە گرۆ، تیشک ئەخەینە سەر[br]هێنانی ئەم زانیارییە و 0:03:18.400,0:03:20.656 ئەنجامدانی کاری پێویست بۆی[br]هەتا بتوانرێت ئەنجام بدرێت، 0:03:20.680,0:03:23.680 بۆ هێزدان بە بڕیاردەرەکان[br]لە هەموو ئاستێکدا. 0:03:24.880,0:03:26.496 بەڵام بەم کارە، 0:03:26.520,0:03:28.776 درکیشمان بەوە کرد کە جیهان، 0:03:28.800,0:03:30.456 نەک تەنیا سەرکردەکانی جیهان، 0:03:30.480,0:03:34.736 بەڵکو بزنسەکان و دانیشتووانەکانیش[br]هەروەک هەموو یەکێکی ئەم ژوورە، 0:03:34.760,0:03:36.840 ڕێبەرییەکیان نەبوو لەسەری بڕۆن 0:03:37.760,0:03:42.376 کە چۆن بتوانین ڕێگە بگرین لە[br]قەیرانی خۆراکە جیهانییەکەی بەڕێوەیە. 0:03:42.400,0:03:44.416 بۆیە مۆدێلێکمان بنیاتنا، 0:03:44.440,0:03:47.336 ئەو هەموو زانیارییەمان بەکارهێنا[br]کە لەبەردەستماندا بوو، و 0:03:47.360,0:03:49.760 چارەسەرمان دۆزییەوە[br]بۆ خاڵی یەکلاکەرەوە. 0:03:50.560,0:03:54.176 کەس نازانێت کارمان[br]لەسەر ئەم کێشەیە کردووە و 0:03:54.200,0:03:57.800 ئەمە یەکەمجارە دۆزینەوەکەمان[br]ئاشکرا ئەکەم. 0:04:00.200,0:04:04.840 بۆمان دەرکەوت کە خاڵی یەکلاکەرەوە[br]دوای دە ساڵ ئەبێت. 0:04:06.280,0:04:08.616 بۆمان دەرکەوت جیهان 0:04:08.640,0:04:13.000 ٢١٤ تریلیۆن کالۆری خۆراکی[br]کەمی ئەبێت 0:04:14.960,0:04:16.399 هەتا ٢٠٢٧. 0:04:17.440,0:04:21.240 ئەم جیهانە لە ئاستێکدا نییە بتوانێت[br]ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە. 0:04:22.400,0:04:24.000 ئێستا، تێبینی ئەکەن 0:04:24.960,0:04:29.256 شێوازی باسکردنم بۆ ئەم مەسەلەیە جیاوازە[br]لە سەرەتای دەستپێکردنم، و 0:04:29.280,0:04:31.416 ئەوەش بە مەبەست بوو،[br]چونکە هەتا ئێستا 0:04:31.440,0:04:34.656 ئەم کێشەیە بە بەکارهێنانی[br]کێش پێوانەیی بۆ کراوە: 0:04:34.680,0:04:37.496 بە کیلۆ، تەن، هێکتۆگرام، 0:04:37.520,0:04:39.600 هەر یەکەیەکی کێش کە بتەوێ بەکاریبێنیت. 0:04:40.280,0:04:42.880 بۆچی بە کێش باسی خواردن ئەکەین؟ 0:04:43.360,0:04:44.776 چونکە ئاسانە بۆمان. 0:04:44.800,0:04:48.296 ئەتوانین سەیری وێنەیەک بکەین و بزانین[br]کەشتییەک چەند تەنی لەسەرە 0:04:48.320,0:04:50.576 بە بەکارهێنانی ژمێریارێکی سادە. 0:04:50.600,0:04:53.360 ئەتوانین بارهەڵگرەکان، فڕۆکەکان و[br]عەرەبانەکانیش بکێشین. 0:04:53.880,0:04:57.920 بەڵام ئەوەی لە خۆراکدا گرنگە بەلامانەوە[br]بەهای خۆراکییە. 0:04:59.040,0:05:02.176 هەموو خواردنەکانی بەرهەمدێن [br]وەک یەکتر نین، 0:05:02.200,0:05:03.960 تەنانەت ئەگەر هەمان کێش بن. 0:05:04.920,0:05:07.376 ئەمە ئەوکاتە فێری بووم 0:05:07.400,0:05:10.400 کاتێک لە ئەسیوبیاوە هاتم[br]بۆ زانکۆ بۆ ئەمریکا. 0:05:11.200,0:05:13.336 لەگەڵ گەڕانەوەم بۆ نیشتیمان، 0:05:13.360,0:05:16.576 باوکم، کە زۆر دڵخۆشبوو بە بینینم، 0:05:16.600,0:05:20.200 بەخێرهاتنەوەی کردم و لێی پرسیم[br]بۆچی قەڵەو بووم. 0:05:20.960,0:05:26.736 دەرکەوت کە بە نزیکەیی هەمان 0:05:26.760,0:05:31.616 ئەو بڕە خۆراکەم خواردبوو کە لە ئەسیوبیا[br]ئەمخوارد، بەڵام لە ئەمریکا، 0:05:31.640,0:05:34.880 بووە هۆی ئەوەی کەمێک[br]پڕی بات بە لەشم. 0:05:36.760,0:05:40.856 لەبەر ئەوە پێویستە بایەخ بە کالۆری بەین، 0:05:40.880,0:05:42.536 نەک کێش. 0:05:42.560,0:05:45.320 ئەوە کالۆرییەکانە ڕامان ئەگرێت. 0:05:46.880,0:05:52.696 کەواتە ٢١٤ ترلیۆن کالۆری[br]ژمارەیەکی زۆر گەورەیە، و 0:05:52.720,0:05:55.856 تەنانەت ئەوانەشمان کە زۆر[br]خۆمان تەرخانکردووە 0:05:55.880,0:05:58.816 بیر لەو سەدان ترلیۆن کالۆرییە ناکەینەوە. 0:05:58.840,0:06:00.960 کەواتە با بەشێوەیەکی جیاواز[br]ئەمەتان بۆ بخەمە ڕوو. 0:06:01.880,0:06:05.216 شێوازێکی تر بۆ بیرکردنەوە لەمە 0:06:05.240,0:06:08.096 بیرکردنەوەیە لێی وەک[br]هەمبەرگرێکی گەورە. 0:06:08.120,0:06:10.736 دووسەد و چواردە کالۆری. 0:06:10.760,0:06:13.976 هەمبەرگرێکی گەورە[br]٥٦٣ کالۆری تێدایە. 0:06:14.000,0:06:20.216 ئەوەش واتای ئەوەیە هەتا ٢٠٢٧ جیهان[br]کورتهێنانی ٣٧٩ ملیار هەمبەرگری ئەبێت. 0:06:20.240,0:06:24.240 ئەوە زۆر لەو بڕە زیاترە کە هەتا ئێستا[br]ماکدۆناڵد توانیوێتی بەرهەمی بهێنێت. 0:06:25.960,0:06:30.016 کەواتە هەر لە سەرەتاوە چۆن[br]گەشتینە ئەم ژمارانە؟ 0:06:30.040,0:06:31.240 ژمارەی دروستکراو نین. 0:06:32.400,0:06:37.216 ئەم نەخشەیە نیشانت ئەیات[br]٤٠ ساڵ لەمەوبەر جیهان لەکوێدا بووە. 0:06:37.240,0:06:41.256 نیشانت ئەیات پێویستی و بەکارهێنانی[br]کالۆری لە وڵاتەکاندا چۆن بووە. 0:06:41.280,0:06:42.736 بە سادەیی بیخەینە ڕوو، 0:06:42.760,0:06:45.776 ئەمە کالۆرییەکانە کە بەکاردێن لەو وڵاتە 0:06:45.800,0:06:48.856 کالۆرییەکانی لێدەرکەیت کە[br]بەرهەمدەهێنرێت لە هەمان وڵات. 0:06:48.880,0:06:51.656 ئەمە وتارێک نییە لەسەر بەدخۆراکی[br]یان هەر شتێکی تر. 0:06:51.680,0:06:55.696 تەنیا باسکردنی ئەوەیە کە لە ساڵێکدا[br]چەندێک کالۆری بەکاردێت 0:06:55.720,0:06:57.576 ئەو بڕەی لێدەرکەیت کە بەرهەمدێت. 0:06:57.600,0:07:00.976 وڵاتە شینەکان هەناردەکەری کالۆرین، 0:07:01.000,0:07:02.376 یان بەشی خۆیان هەیە. 0:07:02.400,0:07:04.440 هەڵگیراویان هەیە بۆ ڕۆژی پێویست. 0:07:05.080,0:07:07.896 وڵاتە سورەکان هاوردەکەری کالۆرین. 0:07:07.920,0:07:09.856 هەتا سورەکە تۆختر بێت، 0:07:09.880,0:07:11.120 زیاتر هاوردە ئەکەیت. 0:07:12.200,0:07:16.656 ٤٠ ساڵێک لەمەوبەر، ئەو وڵاتە کەمانە[br]هەناردەکەری کالۆری بوون، 0:07:16.680,0:07:18.252 ئەمتوانی بە دەستێک بیانژمێرم. 0:07:19.360,0:07:21.456 زۆربەی کیشوەری ئەفریقا، 0:07:21.480,0:07:24.096 ئەوروپا، زۆربەی ئاسیا، 0:07:24.120,0:07:26.136 ئەمریکای باشور جگە لە ئەرجەنتین، 0:07:26.160,0:07:27.880 هەمویان هاوردەکەری کالۆری بوون. 0:07:28.560,0:07:32.180 ئەوەشی جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە کە چین[br]خۆراکی پێویستی بەشی خۆی هەبوو. 0:07:32.680,0:07:35.640 هیندستان هاوردەکەرێکی گەورەی کالۆری بوو. 0:07:37.080,0:07:39.440 ٤٠ ساڵ دواتر، ئەمە ئەمڕۆیە. 0:07:39.960,0:07:43.440 ئەبینیت چۆن گۆڕانێکی گەورە[br]ڕوویداوە لە جیهاندا. 0:07:44.040,0:07:47.536 بەڕازیل وەک زلهێزێکی[br]کشتوکاڵ دەرچووە. 0:07:47.560,0:07:50.816 ئەوروپا زاڵە لە کشتوکاڵی جیهاندا. 0:07:50.840,0:07:53.816 هیندستان لە سورەوە بووە بە شین. 0:07:53.840,0:07:56.096 خۆراکی بەشی خۆی هەیە. 0:07:56.120,0:07:58.576 چینیش لەو شینە کاڵەوە 0:07:58.600,0:08:01.240 بووە بە تۆخترین سور [br]لەسەر ئەم نەخشەیە بیبینیت. 0:08:02.280,0:08:04.640 چۆن گەشتینە ئێرە؟ چی ڕوویدا؟ 0:08:05.960,0:08:08.800 ئەم خشتەیە هیندستان و ئەفریقات نیشان ئەیات. 0:08:09.440,0:08:11.760 هێڵی شین هیندستانە، هێڵی سور ئەفریقا. 0:08:12.440,0:08:16.576 چۆن دوو ناوچە کە وەک یەکتر[br]دەستیان پێکرد 0:08:16.600,0:08:18.736 لە خاڵێ هاوشێوەوە 0:08:18.760,0:08:20.896 بە ڕێگایەکی تەواو جیاوازدا ڕۆشتن؟ 0:08:20.920,0:08:22.960 هیندستان شۆڕشی سەوزی هەبوو. 0:08:24.000,0:08:28.096 هیچ وڵاتێکی ئەفریقی شۆڕشێکی[br]سەوزی نەبووە. 0:08:28.120,0:08:29.336 دەرئەنجامی کۆتایی؟ 0:08:29.360,0:08:31.056 هیندستان خواردنی پێویستی هەیە و 0:08:31.080,0:08:34.456 لە دەیەی ڕابردوودا کالۆریشی[br]هەناردەی دەرەوە کردووە. 0:08:34.480,0:08:38.440 ئێستا کیشوەری ئەفریقا ساڵانە[br]٣٠٠ ترلیۆن کالۆری هاوردە ئەکات. 0:08:39.280,0:08:43.576 ئینجا چینیش زیاد ئەکەین، هێڵە سەوزەکە. 0:08:43.600,0:08:46.280 گۆڕانکارییەکەتان بیرە لە شینەوە[br]بۆ سوورێکی تۆخ؟ 0:08:47.120,0:08:50.176 چی ڕوویدا و کەی ڕوویدا؟ 0:08:50.200,0:08:53.056 لەوە ئەچوو چین لەسەر ڕێگایەکی[br]هاوشێوەی هیندستان بێت 0:08:53.080,0:08:55.856 هەتا دەستپێکی سەدەی ٢١، 0:08:55.880,0:08:57.560 کاتێک لەناکاو گۆڕا. 0:08:58.400,0:09:00.416 دانیشتوانێکی گەنج کە لە گەشەکردندا بوون 0:09:00.440,0:09:03.536 لەگەڵ گەشەسەندنێکی ئابوری بەرچاودا 0:09:03.560,0:09:05.976 بە تەقینەوەیەکی گەورە[br]جێدەستی خۆی بەجێهێشت و 0:09:06.000,0:09:08.480 هیچ کەسێک لە بازاڕەکاندا هاتنی نەبینی. 0:09:09.520,0:09:13.256 ئەم گۆڕانکارییە هەموو شتێک بوو[br]لە بازاڕە جیهانییەکانی کشتوکاڵیدا. 0:09:13.280,0:09:16.096 خۆشبەختانە ئێستا، ئەمریکای باشوور 0:09:16.120,0:09:21.336 دەستیکرد بە گەشەسەندن لەگەڵ بەرزبوونەوەی[br]پێویستی خۆراکی چین، 0:09:21.360,0:09:25.360 بۆیە دابینکردن و پێویستی هێشتا[br]بەجۆرێک هاوسەنگ بوون. 0:09:26.320,0:09:27.720 کەواتە پرسیارەکە بوو بەوەی، 0:09:28.640,0:09:30.240 لێرەوە بۆ کوێ ئەچین؟ 0:09:31.800,0:09:33.336 بەشێوەیەکی سەیر، 0:09:33.360,0:09:34.560 چیرۆکێکی نوێ نییە، 0:09:35.800,0:09:39.176 جگە لەوەی ئەمجارە تەنیا[br]چیرۆکی چین نییە. 0:09:39.200,0:09:41.576 بەردەوامیپێدانی چینە، 0:09:41.600,0:09:43.696 زیاتربوونی پێویستی ئەفریقا و 0:09:43.720,0:09:45.680 پێچەوانەبوون لە هیندستان. 0:09:46.600,0:09:48.120 هەتا ٢٠٢٣، 0:09:49.000,0:09:54.056 چاوەڕێ ئەکرێت ژمارەی دانیشتووانی[br]ئەفریقا لە هی هیندستان و چین زیاتربێت. 0:09:54.080,0:09:56.736 هەتا ٢٠٢٣، ئەم سێ ناوچەیە پێکەوە 0:09:56.760,0:09:59.920 زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی [br]جیهان پێکدەهێنن. 0:10:01.400,0:10:05.416 ئەم خاڵە یەکتربڕانە دەست ئەکەن بە[br]نیشاندانی ململانێی سەرنجڕاکێش 0:10:05.440,0:10:07.176 بۆ ئاسایشی خۆراکی جیهانی. 0:10:07.200,0:10:10.600 چەند ساڵێکیش دواتر، ئەو ڕاستییە[br]زۆر بە قورسی لێمان ئەیات. 0:10:12.120,0:10:15.480 ١٠ ساڵی تر جیهان چی لێیەت؟ 0:10:17.120,0:10:21.016 هەتا ئێستا، وەک باسم کرد،[br]هیندستان خۆراکی پێویستی هەبووە. 0:10:21.040,0:10:24.440 زۆربەی پێشبینیکەران پێیان وایە[br]ئەمە بەردەوام ئەبێت. 0:10:25.200,0:10:26.400 ئێمە هاوڕا نین. 0:10:27.160,0:10:31.296 بەم نزیکانە هیندستان ئەبێت[br]بە هاوردەکەری کالۆری. 0:10:31.320,0:10:33.576 ئەمە بەهۆی ئەو ڕاستیانەوە ئەبێت کە 0:10:33.600,0:10:37.096 خواستی خۆراک گەشە ئەکات لە ڕوانگەی[br]گەشەکردنی ژمارەی دانیشتوانەوە 0:10:37.120,0:10:38.376 لەگەڵ گەشەسەندنی ئابووری. 0:10:38.400,0:10:39.656 هەردووکیان پاڵنەر ئەبن. 0:10:39.680,0:10:42.376 تەنانەت ئەگەر گریمانەی[br]گەشبینانەشت هەبێت 0:10:42.400,0:10:44.296 بۆ گەشەسەندنی دانیشتووان، 0:10:44.320,0:10:46.440 ئەو گۆڕانکارییە بچووکە درووست ئەکات. 0:10:46.960,0:10:50.880 ئەو گۆڕانکارییە بچووکە دەکرێت[br]کاریگەری گەورەی هەبێت. 0:10:51.800,0:10:56.336 دواتر، ئەفریقا بەردەوام ئەبێت[br]لە هاوردەکردنی کالۆری، 0:10:56.360,0:10:59.360 دووبارە بەهۆی گەشەسەندنی دانیشتووان و[br]گەشەسەندنی ئابوورییەوە. 0:11:00.120,0:11:04.016 ئەمە ئەگەر وایدانێین کە ئاستی[br]بەرهەمهێنان گەشبینانە بێت. 0:11:04.040,0:11:05.456 ئینجا چین، 0:11:05.480,0:11:08.056 کە گەشەکردنی دانیشتووانی خەریکە[br]کەم ئەبێتەوە، 0:11:08.080,0:11:10.056 بەکارهێنانی کالۆری زیاد ئەکات 0:11:10.080,0:11:13.096 چونکە جۆری کالۆرییەکانی دەخورێت 0:11:13.120,0:11:16.640 خەریکە دەبن بەو خۆراکانەی کە[br]بڕێکی زۆر کالۆریان تێدایە. 0:11:17.600,0:11:19.336 بۆیە، 0:11:19.360,0:11:21.216 ئەم سێ ناوچەیە پێکەوە 0:11:21.240,0:11:24.536 دەبن بە ململانێیەکی سەرنجڕاکێش بۆ جیهان. 0:11:24.560,0:11:28.656 هەتا ئێستا، وڵاتەکانی [br]کورتهێنانی کالۆریان هەبووە 0:11:28.680,0:11:31.256 توانیویانە ئەو کورتهێنانانە پڕ بکەنەوە 0:11:31.280,0:11:33.120 بە هاوردەکردن لەو ناوچانەی لێیان زیادە. 0:11:33.720,0:11:36.536 بە ناوچەکانی لێیان زیادە، من باسی 0:11:36.560,0:11:39.696 ئەمریکای باکور، ئەمریکای باشور و[br]ئەوروپا ئەکەم. 0:11:39.720,0:11:42.136 ئەم خشتەیەی ئێرە نیشانی ئەیات 0:11:42.160,0:11:46.456 گەشەکردنەکە و گەشەکردنەکەی پێشبینی ئەکرێت[br]لە دە ساڵی داهاتوی بەرهەمهێناندا 0:11:46.480,0:11:48.776 لە ئەمریکای باکور، ئەمریکای باشوور و[br]ئەوروپا. 0:11:48.800,0:11:50.216 ئەوەی نیشانتان نایات 0:11:50.240,0:11:53.680 ئەوەیە کە زۆربەی ئەم گەشەکردنە لە ڕاستیدا[br]لە ئەمریکای باشوورەوە ئەبێت. 0:11:54.640,0:11:56.056 زۆربەی ئەم گەشەکردنەش 0:11:56.080,0:12:00.480 لە بەرامبەر باجی گەورەی سڕینەوەی[br]دارستانەکاندا ئەبێت. 0:12:02.240,0:12:06.016 بۆیە کاتێکیش سەیری زیادبوونی[br]خواستەکان ئەکەیت 0:12:06.040,0:12:09.360 کە لە هیندستان، چین و کیشوەری[br]ئەفریقاوە یەت، و 0:12:10.200,0:12:13.016 سەیریکە بەرامبەر تەواوی[br]زیادبوونی بەرهەمهێنانەکەی 0:12:13.040,0:12:15.816 لە هیندستان، چین، کیشوەری ئەفریقا، 0:12:15.840,0:12:18.200 ئەمریکای باکور، ئەمریکای باشوور و[br]ئەوروپاوە یەت، 0:12:19.280,0:12:24.696 ئەبینیت کورتهێنانی ٢١٤ ترلیۆن کالۆریمان ئەبێت، 0:12:24.720,0:12:26.456 ئەوەی پێمان بەرهەم ناهێنرێت. 0:12:26.480,0:12:30.416 ئەمەش ئەگەر وایدانێین هەموو[br]کالۆرییە زیادەکەی بەرهەمدێت 0:12:30.440,0:12:32.821 لە ئەمریکای باکور، ئەمریکای باشوور و ئەوروپاوە 0:12:33.880,0:12:38.120 تەنیا بنێردرێت بۆ هیندستان،[br]چین و ئەفریقا. 0:12:39.200,0:12:42.680 ئەوەی نیشانمدان پێشبینی جیهانێکی مەحاڵە. 0:12:43.520,0:12:45.360 ئەتوانین شتێک بکەین بۆ گۆڕینی ئەوە. 0:12:46.400,0:12:48.696 ئەتوانین شێوەی بەکارهێنان بگۆڕین، 0:12:48.720,0:12:50.976 ئەتوانین بەهەدەردانی خۆراک کەمکەینەوە، 0:12:51.000,0:12:54.216 یان ئەشتوانین خۆتەرخانکردنێکی ئازایانە بکەین 0:12:54.240,0:12:56.560 بۆ ئەوەی بەردەوام بەرهەمهێنان زیاد بکرێت. 0:12:57.720,0:12:59.856 ناچمە ناو تاوتوێکردنی 0:12:59.880,0:13:02.376 گۆڕینی شێوەی بەکارهێنان یان[br]کەمکردنەوەی بەهەدەردانی خۆراک، 0:13:02.400,0:13:05.456 چونکە ئەو گفتوگۆیانە ماوەیەک ئەبێت[br]بەردەوامییان هەیە. 0:13:05.480,0:13:06.696 هیچ ڕووینەداوە. 0:13:06.720,0:13:10.176 هیچ ڕووینەداوە چونکە[br]ئەو مشتومڕانە 0:13:10.200,0:13:13.136 داوا لە ناوچە هەناردەکەرەکان ئەکات[br]هەڵسوکەوتیان بگۆڕن 0:13:13.160,0:13:15.600 لەجیاتی ناوچەکانی کورتهێنانیان هەیە. 0:13:16.880,0:13:19.456 چاوەڕێکردنی کەسانی تر[br]هەڵسوکەوتی خۆیان بگۆڕن 0:13:19.480,0:13:21.976 لەجیاتی خۆت، بۆ ڕزگاربوونت، 0:13:22.000,0:13:23.496 بیرۆکەیەکی خراپە. 0:13:23.520,0:13:25.120 نابەرهەمهێنە. 0:13:25.560,0:13:30.280 بۆیە ئەمەوێ پێشنیاری ڕێگایەکی[br]تر بکەم لەلایەن ناوچە سوورەکانەوە. 0:13:31.960,0:13:34.336 چین، هیندستان، ئەفریقا. 0:13:34.360,0:13:37.656 چین کێشەی ئەوەی هەیە چەندێک[br]زەوی تری پێ دابین ئەکرێت 0:13:37.680,0:13:39.216 بۆ کشتوکاڵی، و 0:13:39.240,0:13:43.016 کێشەی دابینکردنی ئاوی پێویستی هەیە. 0:13:43.040,0:13:46.680 بۆیە وەڵامەکە لە هیندستان و ئەفریقایە. 0:13:47.840,0:13:52.776 هیندستان توانیوێتی زیادبوونێکی[br]بەرچاو بەدیبێنێت لە ئاستی بەرهەمهێناندا. 0:13:52.800,0:13:55.376 ئەمە بۆشاییەکە لە نێوان[br]بەرهەمهێنانی ئێستای و 0:13:55.400,0:13:58.520 کۆی تەواوی بەرهەمهێنانەکەی[br]کە ئەتوانێت پێیبگات. 0:13:59.720,0:14:02.936 هەندێک ناوچەی نەکێڵدراوی ماوە،[br]بەڵام هێندە زۆر نییە، 0:14:02.960,0:14:05.240 هیندستان زەوی کەمی هەیە. 0:14:06.240,0:14:08.896 ئێستا، کیشوەری ئەفریقا، [br]لەلایەکی ترەوە، 0:14:08.920,0:14:12.216 ڕووبەرێکی فراوانی زەوی ماوە و 0:14:12.240,0:14:14.920 توانایەکی شاردراوەی زۆری هەیە[br]بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان. 0:14:16.080,0:14:18.176 بەم وێنەیە ڕوونکراوەتەوە، 0:14:18.200,0:14:23.216 بەڵام ئەگەر ئەمڕۆ سەیری بەرهەمی گەنمەشامی[br]خوار دارستانی سەحارای ئەفریقا بکەیت، 0:14:23.240,0:14:26.720 لە هەمان ئاستی بەرهەمهێنانی ساڵی[br]١٩٤٠ی ئەمریکای باکوورن. 0:14:28.600,0:14:32.336 پێشبینی ٧٠ ساڵی ترمان نییە[br]بۆ زانینی دەرئەنجامەکەی، 0:14:32.360,0:14:34.896 بۆیە واتای ئەوەیە پێویستە[br]شتێکی نوێ تاقیکەینەوە و 0:14:34.920,0:14:37.080 پێویستە شتێکی جیاواز تاقیکەینەوە. 0:14:38.400,0:14:40.560 چارەسەرەکە بە چاکسازی دەستپێئەکات. 0:14:41.880,0:14:45.856 پێویستە دەستکەین بە چاکسازی و[br]بە بازرگانیکردنی 0:14:45.880,0:14:48.416 پیشەسازییە کشتوکاڵییەکان لە ئەفریقا و 0:14:48.440,0:14:49.640 هیندستان. 0:14:50.320,0:14:52.456 ئێستا، بە بەبازرگانیکردن -- 0:14:52.480,0:14:55.616 بەبازرگانیکردن تەنیا دەربارەی[br]بەبازرگانیکردنی کێڵگەکان نییە. 0:14:55.640,0:14:58.216 بەبازرگانیکردن دەربارەی[br]بەکارهێنانی زانیارییەکانیشە 0:14:58.240,0:15:00.536 بۆ درووستکردنی پەیڕەوی باشتر، 0:15:00.560,0:15:02.176 بۆ باشترکردنی پێکهاتەی بناغەیی، 0:15:02.200,0:15:04.056 بۆ کەمکردنەوەی تێچووی گواستنەوە و 0:15:04.080,0:15:08.336 بە تەواوەتی چاکسازیکردنی پیشەسازییەکانی[br]بانقی و بیمە. 0:15:08.360,0:15:11.456 بەبازرگانیکردن دەربارەی [br]بردنی کشتوکاڵیکردنە 0:15:11.480,0:15:15.576 لە کارێکی مەترسیدارەوە بۆ کارێک[br]بتوانیت پارەی پێ پەیدا بکەیت. 0:15:15.600,0:15:18.856 بەبازرگانیکردن تەنیا دەربارەی[br]جووتیارەکان نییە. 0:15:18.880,0:15:23.160 بەبازرگانیکردن دەربارەی تەواوی[br]سیستمی کشتوکاڵییە. 0:15:24.840,0:15:28.896 بەڵام بەبازرگانیکردن هەروەها بە واتای[br]ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستییەکانیش دێت 0:15:28.920,0:15:32.336 کە ناتوانین چیتر بەتەنیا[br]بارگرانی گەشەکردنەکە 0:15:32.360,0:15:34.480 لەسەر پێوەری بچووک بخەینە[br]سەر شانی جوتیارەکان، 0:15:36.600,0:15:41.856 قبوڵکردنی ئەوەی کە کێڵگە بازرگانییەکان و[br]ناساندنی کێڵگەی بازرگانی 0:15:41.880,0:15:44.576 دەکرێت ئابوورییەکی دیاریکراو بەدیبێنێت 0:15:44.600,0:15:46.840 کە تەنانەت جووتیارە بچووکەکانیش[br]بتوانن قازانجی لێببینن. 0:15:48.040,0:15:52.016 دەربارەی کشتوکاڵی بچووک یان[br]کشتوکاڵی بازرگانی نییە، 0:15:52.040,0:15:53.896 یان کشتوکاڵی گەورە. 0:15:53.920,0:15:59.176 ئەتوانین یەکەمین مۆدێلە سەرکەوتووەکانی[br]پێکەوەبوون و سەرکەوتن درووست بکەین 0:15:59.200,0:16:02.976 بۆ کشتوکاڵی بچووک لەگەڵ[br]کشتوکاڵی بازرگانی. 0:16:03.000,0:16:06.016 ئەمە لەبەر ئەوەی، بۆ یەکەمین جار، 0:16:06.040,0:16:09.776 یەکەمین ئامرازی یەکلاکەرەوە[br]بۆ سەرکەوتنی پیشەسازییەکە -- 0:16:09.800,0:16:11.296 زانیاری و داتا -- 0:16:11.320,0:16:13.560 هەتا یەت هەرزانتر ئەبێت. 0:16:14.720,0:16:18.136 بەم نزیکانەش، گرنگ نییە[br]چەندێک پارەت هەیە 0:16:18.160,0:16:19.616 یان چەندێک گەورەیت 0:16:19.640,0:16:23.936 بۆ ئەوەی بڕیاری گرنگ بەیت و[br]ئەگەرەکانی سەرکەوتن زیاد بکەیت 0:16:23.960,0:16:26.440 بۆ گەشتن بە ئامانجەکەی مەبەستتە. 0:16:27.320,0:16:30.920 کۆمپانیاکانی وەک گرۆ هەوڵی زۆر ئەیەن[br]هەتا ئەمە بکەن بە ڕاستی. 0:16:31.600,0:16:36.176 بۆیە ئەگەر بتوانین خۆمان بۆ ئەمە[br]تەرخانکەین، دەستپێکێکی ئازایانە، 0:16:36.200,0:16:38.216 بۆ ئەم گۆڕانکارییە تازە و ئازایانەیە، 0:16:38.240,0:16:43.656 نەک تەنیا ئەتوانین ئەو بۆشاییە ٢١٤ ترلینیۆنییە[br]چارەسەرکەین کە باسمکرد، 0:16:43.680,0:16:46.280 بەڵکو ئەشتوانین جیهان بخەینە[br]سەر ڕێچکەیەکی نوێ. 0:16:46.960,0:16:51.056 ئەکرێت هیندستان بەشی خۆی خواردنی هەبێت و 0:16:51.080,0:16:55.840 ئەشکرێت ئەفریقا وەک ناوچە شینە[br]تۆخە نوێکەی جیهان دەرکەون. 0:16:57.240,0:16:59.456 پرسیارە تازەکە ئەوەیە، 0:16:59.480,0:17:03.616 چۆن بتوانین ٢١٤ ترلیۆن کالۆری بەرهەم بهێنین 0:17:03.640,0:17:07.800 بۆ خۆراکی ٨.٣ ملیار کەس هەتا ٢٠٢٧؟ 0:17:08.760,0:17:10.240 چارەسەرەکەمان هەیە. 0:17:10.960,0:17:12.760 پێویستە کاری لەسەر بکەین. 0:17:13.520,0:17:14.736 زۆر سوپاس. 0:17:14.760,0:17:18.119 (چەپڵەلێدان)