WEBVTT 00:00:00.760 --> 00:00:04.656 لە ٢٠٠٩ەوە، جیهان گیریخواردووە 00:00:04.680 --> 00:00:09.816 بەدەست تەنیا چیرۆکێکەوە دەربارەی قەیرانێکی جیهانی خواردن کە بەڕێوەیە و 00:00:09.840 --> 00:00:12.280 پێویستە چی بکرێت بۆ ڕێگەگرتن لێی. 00:00:13.040 --> 00:00:17.400 هەتا ساڵی ٢٠٥٠ چۆن خواردن بەین بە نۆ ملیار کەس؟ 00:00:18.440 --> 00:00:23.056 هەموو کۆنگرە، و گفتوگۆ و پەخشەکان لەسەر ئاسایشی خۆراکی جیهانی 00:00:23.080 --> 00:00:24.776 بەم پرسیارە دەستپێئەکات و 00:00:24.800 --> 00:00:26.536 بەردەوام ئەبێت و وەڵامی ئەیاتەوە 00:00:26.560 --> 00:00:31.000 بە وتنی ئەوەی پێویستە لەسەدا ٧٠ خواردنی زیاتر بەرهەم بێنین. NOTE Paragraph 00:00:33.160 --> 00:00:35.976 پێشبینییەکان بۆ ٢٠٥٠ دەستیکرد بە پەرەسەندن 00:00:36.000 --> 00:00:40.880 دوای ئەوەی نرخی جیهانی خۆراک بەرزترین ئاستی تۆمارکرد لە ٢٠٠٨دا. 00:00:41.440 --> 00:00:44.216 خەڵک دەیانناڵاند و لە ململانێدا بوون، 00:00:44.240 --> 00:00:45.776 حکومەتەکان و سەرکردە جیهانییەکان 00:00:45.800 --> 00:00:48.416 پێویستبوو نیشانمان بەن کە سەرنجی پێویستی پێئەیەن و 00:00:48.440 --> 00:00:50.040 کار ئەکەن بۆ چارەسەرکردنی. 00:00:51.760 --> 00:00:55.536 کێشە ئەوەیە، ٢٠٥٠ داهاتوویەکی زۆر دوورە 00:00:55.560 --> 00:00:57.560 کە تەنانەت نازانین چی ئەبێت، و 00:00:58.280 --> 00:01:00.016 لەوەش گرنگتر، 00:01:00.040 --> 00:01:02.296 ئەگەر بەردەوام بین بەم شێوەیەی ئێستا، 00:01:02.320 --> 00:01:04.680 زۆر لەوە زووتر قەیرانەکە لێمان ئەیات. NOTE Paragraph 00:01:06.080 --> 00:01:09.360 پێموابێت پێویستە پرسیارێکی جیاوازتر بکەین. 00:01:10.280 --> 00:01:12.616 وەڵامی ئەو پرسیارەش 00:01:12.640 --> 00:01:15.200 پێویستە بەشێوەیەکی تر بخرێتە چوارچێوەوە. 00:01:17.120 --> 00:01:19.856 ئەگەر بتوانین چوارچێوەیەکی نوێ بەین بە پێشبینییە کۆنەکە و 00:01:19.880 --> 00:01:22.336 ژمارە نوێکان بخەینە جێگەی 00:01:22.360 --> 00:01:24.440 کە وێنەیەکی تەواوترمان ئەیاتێ، 00:01:25.720 --> 00:01:28.896 ژمارەکانی هەمووان ئەتوانن لێی تێبگەن و 00:01:28.920 --> 00:01:30.120 هەستی پێبکەن، 00:01:31.320 --> 00:01:34.000 هەموو پێکەوە ئەتوانین ڕێگە لەم قەیرانە بگرین. NOTE Paragraph 00:01:36.560 --> 00:01:39.416 لە ژیانی پێشوومدا بازرگانی کەلوپەلی سەرەتایی بووم و 00:01:39.440 --> 00:01:41.616 یەکێکیش لەو شتانەی لە بازرگانیدا فێری بووم 00:01:41.640 --> 00:01:44.520 ئەوەیە کە هەموو بازاڕێک خاڵێکی یەکلاکەرەوەی هەیە 00:01:45.360 --> 00:01:48.936 ئەو خاڵەی تیایدا گۆڕانکارییەکان زۆر بەخێرایی ئەبن 00:01:48.960 --> 00:01:50.816 کە کار لە جیهان ئەکات و 00:01:50.840 --> 00:01:52.800 هەموو شتێک بۆ هەتا هەتایە ئەگۆڕێت. 00:01:54.080 --> 00:01:56.680 بیر لە دوایین قەیرانی دارایی بکەنەوە، 00:01:57.800 --> 00:01:59.480 یان قەیرانی بۆرسەی ئینتەرنێت. NOTE Paragraph 00:02:00.920 --> 00:02:03.240 ئەمەش نیگەرانییەکەی منە. 00:02:04.760 --> 00:02:06.816 ئەکرێت خاڵێکی یەکلاکەرەوەمان هەبێت 00:02:06.840 --> 00:02:08.976 لە خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی 00:02:09.000 --> 00:02:10.895 ئەگەر خواستە بەردەوامەکە 00:02:10.919 --> 00:02:17.320 زیاتر بێت لە توانای سیستمی بەرهەمهێنانی خۆراکی کشتوکاڵی. 00:02:18.240 --> 00:02:22.976 ئەمەش واتای ئەوەیە لە خاڵێکدا دابینکردن چیتر لە ئاست خواستدا نابێت 00:02:23.000 --> 00:02:25.256 سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخەکان، 00:02:25.280 --> 00:02:29.360 مەگەر بتوانین جۆرێک لە گۆڕانکاری پێکهاتەیی ئەنجام بدەین. 00:02:30.560 --> 00:02:32.336 ئەم جارەیان، 00:02:32.360 --> 00:02:34.936 دەربارەی بازاڕی بۆرسە و پارە نابێت. 00:02:34.960 --> 00:02:36.336 دەربارەی خەڵک ئەبێت. 00:02:36.360 --> 00:02:39.760 ئەکرێت خەڵکەکە برسی بن و حکومەتەکان شکست بهێنن. 00:02:41.200 --> 00:02:45.736 پرسیاری ئەوەی لە چی خاڵێکدا دابینکردن کێشەی ئەبێت 00:02:45.760 --> 00:02:47.416 لەوەی لە ئاست خواستەکاندا نەبێت 00:02:47.440 --> 00:02:51.096 یەکێکە لەو پرسیارانەی بووە جێگەی بایەخی من کاتێک بازرگانیم ئەکرد و 00:02:51.120 --> 00:02:53.896 بوو بە خوێکی تەواوەتی لەلام. 00:02:53.920 --> 00:02:56.856 لە بایەخەوە بوو بە خووگرتن 00:02:56.880 --> 00:03:00.536 کاتێک لەڕێگەی گەڕانەکەمەوە زانیم چەندێک سیستمەکە شکاوە و 00:03:00.560 --> 00:03:04.880 چەندێک زانیاری کەم بەکارهاتووە لەو بڕیارە یەکلاکەرەوانەدا. 00:03:05.640 --> 00:03:09.896 لەو خاڵەدا بوو بڕیارم یا دوورکەومەوە لە کارەکەم لە ۆڵ ستریت و 00:03:09.920 --> 00:03:12.416 دەست بە گەشتی کارێکی نوێگەری بکەم 00:03:12.440 --> 00:03:14.400 دەست بە زیرەکی گرۆ بکەم. NOTE Paragraph 00:03:14.880 --> 00:03:18.376 لە گرۆ، تیشک ئەخەینە سەر هێنانی ئەم زانیارییە و 00:03:18.400 --> 00:03:20.656 ئەنجامدانی کاری پێویست بۆی هەتا بتوانرێت ئەنجام بدرێت، 00:03:20.680 --> 00:03:23.680 بۆ هێزدان بە بڕیاردەرەکان لە هەموو ئاستێکدا. 00:03:24.880 --> 00:03:26.496 بەڵام بەم کارە، 00:03:26.520 --> 00:03:28.776 درکیشمان بەوە کرد کە جیهان، 00:03:28.800 --> 00:03:30.456 نەک تەنیا سەرکردەکانی جیهان، 00:03:30.480 --> 00:03:34.736 بەڵکو بزنسەکان و دانیشتووانەکانیش هەروەک هەموو یەکێکی ئەم ژوورە، 00:03:34.760 --> 00:03:36.840 ڕێبەرییەکیان نەبوو لەسەری بڕۆن 00:03:37.760 --> 00:03:42.376 کە چۆن بتوانین ڕێگە بگرین لە قەیرانی خۆراکە جیهانییەکەی بەڕێوەیە. 00:03:42.400 --> 00:03:44.416 بۆیە مۆدێلێکمان بنیاتنا، 00:03:44.440 --> 00:03:47.336 ئەو هەموو زانیارییەمان بەکارهێنا کە لەبەردەستماندا بوو، و 00:03:47.360 --> 00:03:49.760 چارەسەرمان دۆزییەوە بۆ خاڵی یەکلاکەرەوە. NOTE Paragraph 00:03:50.560 --> 00:03:54.176 کەس نازانێت کارمان لەسەر ئەم کێشەیە کردووە و 00:03:54.200 --> 00:03:57.800 ئەمە یەکەمجارە دۆزینەوەکەمان ئاشکرا ئەکەم. 00:04:00.200 --> 00:04:04.840 بۆمان دەرکەوت کە خاڵی یەکلاکەرەوە دوای دە ساڵ ئەبێت. 00:04:06.280 --> 00:04:08.616 بۆمان دەرکەوت جیهان 00:04:08.640 --> 00:04:13.000 ٢١٤ تریلیۆن کالۆری خۆراکی کەمی ئەبێت 00:04:14.960 --> 00:04:16.399 هەتا ٢٠٢٧. 00:04:17.440 --> 00:04:21.240 ئەم جیهانە لە ئاستێکدا نییە بتوانێت ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە. NOTE Paragraph 00:04:22.400 --> 00:04:24.000 ئێستا، تێبینی ئەکەن 00:04:24.960 --> 00:04:29.256 شێوازی باسکردنم بۆ ئەم مەسەلەیە جیاوازە لە سەرەتای دەستپێکردنم، و 00:04:29.280 --> 00:04:31.416 ئەوەش بە مەبەست بوو، چونکە هەتا ئێستا 00:04:31.440 --> 00:04:34.656 ئەم کێشەیە بە بەکارهێنانی کێش پێوانەیی بۆ کراوە: 00:04:34.680 --> 00:04:37.496 بە کیلۆ، تەن، هێکتۆگرام، 00:04:37.520 --> 00:04:39.600 هەر یەکەیەکی کێش کە بتەوێ بەکاریبێنیت. 00:04:40.280 --> 00:04:42.880 بۆچی بە کێش باسی خواردن ئەکەین؟ 00:04:43.360 --> 00:04:44.776 چونکە ئاسانە بۆمان. 00:04:44.800 --> 00:04:48.296 ئەتوانین سەیری وێنەیەک بکەین و بزانین کەشتییەک چەند تەنی لەسەرە 00:04:48.320 --> 00:04:50.576 بە بەکارهێنانی ژمێریارێکی سادە. 00:04:50.600 --> 00:04:53.360 ئەتوانین بارهەڵگرەکان، فڕۆکەکان و عەرەبانەکانیش بکێشین. 00:04:53.880 --> 00:04:57.920 بەڵام ئەوەی لە خۆراکدا گرنگە بەلامانەوە بەهای خۆراکییە. 00:04:59.040 --> 00:05:02.176 هەموو خواردنەکانی بەرهەمدێن وەک یەکتر نین، 00:05:02.200 --> 00:05:03.960 تەنانەت ئەگەر هەمان کێش بن. 00:05:04.920 --> 00:05:07.376 ئەمە ئەوکاتە فێری بووم 00:05:07.400 --> 00:05:10.400 کاتێک لە ئەسیوبیاوە هاتم بۆ زانکۆ بۆ ئەمریکا. 00:05:11.200 --> 00:05:13.336 لەگەڵ گەڕانەوەم بۆ نیشتیمان، 00:05:13.360 --> 00:05:16.576 باوکم، کە زۆر دڵخۆشبوو بە بینینم، 00:05:16.600 --> 00:05:20.200 بەخێرهاتنەوەی کردم و لێی پرسیم بۆچی قەڵەو بووم. 00:05:20.960 --> 00:05:26.736 دەرکەوت کە بە نزیکەیی هەمان 00:05:26.760 --> 00:05:31.616 ئەو بڕە خۆراکەم خواردبوو کە لە ئەسیوبیا ئەمخوارد، بەڵام لە ئەمریکا، 00:05:31.640 --> 00:05:34.880 بووە هۆی ئەوەی کەمێک پڕی بات بە لەشم. 00:05:36.760 --> 00:05:40.856 لەبەر ئەوە پێویستە بایەخ بە کالۆری بەین، 00:05:40.880 --> 00:05:42.536 نەک کێش. 00:05:42.560 --> 00:05:45.320 ئەوە کالۆرییەکانە ڕامان ئەگرێت. NOTE Paragraph 00:05:46.880 --> 00:05:52.696 کەواتە ٢١٤ ترلیۆن کالۆری ژمارەیەکی زۆر گەورەیە، و 00:05:52.720 --> 00:05:55.856 تەنانەت ئەوانەشمان کە زۆر خۆمان تەرخانکردووە 00:05:55.880 --> 00:05:58.816 بیر لەو سەدان ترلیۆن کالۆرییە ناکەینەوە. 00:05:58.840 --> 00:06:00.960 کەواتە با بەشێوەیەکی جیاواز ئەمەتان بۆ بخەمە ڕوو. 00:06:01.880 --> 00:06:05.216 شێوازێکی تر بۆ بیرکردنەوە لەمە 00:06:05.240 --> 00:06:08.096 بیرکردنەوەیە لێی وەک هەمبەرگرێکی گەورە. 00:06:08.120 --> 00:06:10.736 دووسەد و چواردە کالۆری. 00:06:10.760 --> 00:06:13.976 هەمبەرگرێکی گەورە ٥٦٣ کالۆری تێدایە. 00:06:14.000 --> 00:06:20.216 ئەوەش واتای ئەوەیە هەتا ٢٠٢٧ جیهان کورتهێنانی ٣٧٩ ملیار هەمبەرگری ئەبێت. 00:06:20.240 --> 00:06:24.240 ئەوە زۆر لەو بڕە زیاترە کە هەتا ئێستا ماکدۆناڵد توانیوێتی بەرهەمی بهێنێت. NOTE Paragraph 00:06:25.960 --> 00:06:30.016 کەواتە هەر لە سەرەتاوە چۆن گەشتینە ئەم ژمارانە؟ 00:06:30.040 --> 00:06:31.240 ژمارەی دروستکراو نین. 00:06:32.400 --> 00:06:37.216 ئەم نەخشەیە نیشانت ئەیات ٤٠ ساڵ لەمەوبەر جیهان لەکوێدا بووە. 00:06:37.240 --> 00:06:41.256 نیشانت ئەیات پێویستی و بەکارهێنانی کالۆری لە وڵاتەکاندا چۆن بووە. 00:06:41.280 --> 00:06:42.736 بە سادەیی بیخەینە ڕوو، 00:06:42.760 --> 00:06:45.776 ئەمە کالۆرییەکانە کە بەکاردێن لەو وڵاتە 00:06:45.800 --> 00:06:48.856 کالۆرییەکانی لێدەرکەیت کە بەرهەمدەهێنرێت لە هەمان وڵات. 00:06:48.880 --> 00:06:51.656 ئەمە وتارێک نییە لەسەر بەدخۆراکی یان هەر شتێکی تر. 00:06:51.680 --> 00:06:55.696 تەنیا باسکردنی ئەوەیە کە لە ساڵێکدا چەندێک کالۆری بەکاردێت 00:06:55.720 --> 00:06:57.576 ئەو بڕەی لێدەرکەیت کە بەرهەمدێت. 00:06:57.600 --> 00:07:00.976 وڵاتە شینەکان هەناردەکەری کالۆرین، 00:07:01.000 --> 00:07:02.376 یان بەشی خۆیان هەیە. 00:07:02.400 --> 00:07:04.440 هەڵگیراویان هەیە بۆ ڕۆژی پێویست. 00:07:05.080 --> 00:07:07.896 وڵاتە سورەکان هاوردەکەری کالۆرین. 00:07:07.920 --> 00:07:09.856 هەتا سورەکە تۆختر بێت، 00:07:09.880 --> 00:07:11.120 زیاتر هاوردە ئەکەیت. 00:07:12.200 --> 00:07:16.656 ٤٠ ساڵێک لەمەوبەر، ئەو وڵاتە کەمانە هەناردەکەری کالۆری بوون، 00:07:16.680 --> 00:07:18.252 ئەمتوانی بە دەستێک بیانژمێرم. 00:07:19.360 --> 00:07:21.456 زۆربەی کیشوەری ئەفریقا، 00:07:21.480 --> 00:07:24.096 ئەوروپا، زۆربەی ئاسیا، 00:07:24.120 --> 00:07:26.136 ئەمریکای باشور جگە لە ئەرجەنتین، 00:07:26.160 --> 00:07:27.880 هەمویان هاوردەکەری کالۆری بوون. 00:07:28.560 --> 00:07:32.180 ئەوەشی جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە کە چین خۆراکی پێویستی بەشی خۆی هەبوو. 00:07:32.680 --> 00:07:35.640 هیندستان هاوردەکەرێکی گەورەی کالۆری بوو. NOTE Paragraph 00:07:37.080 --> 00:07:39.440 ٤٠ ساڵ دواتر، ئەمە ئەمڕۆیە. 00:07:39.960 --> 00:07:43.440 ئەبینیت چۆن گۆڕانێکی گەورە ڕوویداوە لە جیهاندا. 00:07:44.040 --> 00:07:47.536 بەڕازیل وەک زلهێزێکی کشتوکاڵ دەرچووە. 00:07:47.560 --> 00:07:50.816 ئەوروپا زاڵە لە کشتوکاڵی جیهاندا. 00:07:50.840 --> 00:07:53.816 هیندستان لە سورەوە بووە بە شین. 00:07:53.840 --> 00:07:56.096 خۆراکی بەشی خۆی هەیە. 00:07:56.120 --> 00:07:58.576 چینیش لەو شینە کاڵەوە 00:07:58.600 --> 00:08:01.240 بووە بە تۆخترین سور لەسەر ئەم نەخشەیە بیبینیت. NOTE Paragraph 00:08:02.280 --> 00:08:04.640 چۆن گەشتینە ئێرە؟ چی ڕوویدا؟ 00:08:05.960 --> 00:08:08.800 ئەم خشتەیە هیندستان و ئەفریقات نیشان ئەیات. 00:08:09.440 --> 00:08:11.760 هێڵی شین هیندستانە، هێڵی سور ئەفریقا. 00:08:12.440 --> 00:08:16.576 چۆن دوو ناوچە کە وەک یەکتر دەستیان پێکرد 00:08:16.600 --> 00:08:18.736 لە خاڵێ هاوشێوەوە 00:08:18.760 --> 00:08:20.896 بە ڕێگایەکی تەواو جیاوازدا ڕۆشتن؟ 00:08:20.920 --> 00:08:22.960 هیندستان شۆڕشی سەوزی هەبوو. 00:08:24.000 --> 00:08:28.096 هیچ وڵاتێکی ئەفریقی شۆڕشێکی سەوزی نەبووە. 00:08:28.120 --> 00:08:29.336 دەرئەنجامی کۆتایی؟ 00:08:29.360 --> 00:08:31.056 هیندستان خواردنی پێویستی هەیە و 00:08:31.080 --> 00:08:34.456 لە دەیەی ڕابردوودا کالۆریشی هەناردەی دەرەوە کردووە. 00:08:34.480 --> 00:08:38.440 ئێستا کیشوەری ئەفریقا ساڵانە ٣٠٠ ترلیۆن کالۆری هاوردە ئەکات. 00:08:39.280 --> 00:08:43.576 ئینجا چینیش زیاد ئەکەین، هێڵە سەوزەکە. 00:08:43.600 --> 00:08:46.280 گۆڕانکارییەکەتان بیرە لە شینەوە بۆ سوورێکی تۆخ؟ 00:08:47.120 --> 00:08:50.176 چی ڕوویدا و کەی ڕوویدا؟ 00:08:50.200 --> 00:08:53.056 لەوە ئەچوو چین لەسەر ڕێگایەکی هاوشێوەی هیندستان بێت 00:08:53.080 --> 00:08:55.856 هەتا دەستپێکی سەدەی ٢١، 00:08:55.880 --> 00:08:57.560 کاتێک لەناکاو گۆڕا. 00:08:58.400 --> 00:09:00.416 دانیشتوانێکی گەنج کە لە گەشەکردندا بوون 00:09:00.440 --> 00:09:03.536 لەگەڵ گەشەسەندنێکی ئابوری بەرچاودا 00:09:03.560 --> 00:09:05.976 بە تەقینەوەیەکی گەورە جێدەستی خۆی بەجێهێشت و 00:09:06.000 --> 00:09:08.480 هیچ کەسێک لە بازاڕەکاندا هاتنی نەبینی. 00:09:09.520 --> 00:09:13.256 ئەم گۆڕانکارییە هەموو شتێک بوو لە بازاڕە جیهانییەکانی کشتوکاڵیدا. 00:09:13.280 --> 00:09:16.096 خۆشبەختانە ئێستا، ئەمریکای باشوور 00:09:16.120 --> 00:09:21.336 دەستیکرد بە گەشەسەندن لەگەڵ بەرزبوونەوەی پێویستی خۆراکی چین، 00:09:21.360 --> 00:09:25.360 بۆیە دابینکردن و پێویستی هێشتا بەجۆرێک هاوسەنگ بوون. NOTE Paragraph 00:09:26.320 --> 00:09:27.720 کەواتە پرسیارەکە بوو بەوەی، 00:09:28.640 --> 00:09:30.240 لێرەوە بۆ کوێ ئەچین؟ 00:09:31.800 --> 00:09:33.336 بەشێوەیەکی سەیر، 00:09:33.360 --> 00:09:34.560 چیرۆکێکی نوێ نییە، 00:09:35.800 --> 00:09:39.176 جگە لەوەی ئەمجارە تەنیا چیرۆکی چین نییە. 00:09:39.200 --> 00:09:41.576 بەردەوامیپێدانی چینە، 00:09:41.600 --> 00:09:43.696 زیاتربوونی پێویستی ئەفریقا و 00:09:43.720 --> 00:09:45.680 پێچەوانەبوون لە هیندستان. 00:09:46.600 --> 00:09:48.120 هەتا ٢٠٢٣، 00:09:49.000 --> 00:09:54.056 چاوەڕێ ئەکرێت ژمارەی دانیشتووانی ئەفریقا لە هی هیندستان و چین زیاتربێت. 00:09:54.080 --> 00:09:56.736 هەتا ٢٠٢٣، ئەم سێ ناوچەیە پێکەوە 00:09:56.760 --> 00:09:59.920 زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی جیهان پێکدەهێنن. 00:10:01.400 --> 00:10:05.416 ئەم خاڵە یەکتربڕانە دەست ئەکەن بە نیشاندانی ململانێی سەرنجڕاکێش 00:10:05.440 --> 00:10:07.176 بۆ ئاسایشی خۆراکی جیهانی. 00:10:07.200 --> 00:10:10.600 چەند ساڵێکیش دواتر، ئەو ڕاستییە زۆر بە قورسی لێمان ئەیات. NOTE Paragraph 00:10:12.120 --> 00:10:15.480 ١٠ ساڵی تر جیهان چی لێیەت؟ 00:10:17.120 --> 00:10:21.016 هەتا ئێستا، وەک باسم کرد، هیندستان خۆراکی پێویستی هەبووە. 00:10:21.040 --> 00:10:24.440 زۆربەی پێشبینیکەران پێیان وایە ئەمە بەردەوام ئەبێت. 00:10:25.200 --> 00:10:26.400 ئێمە هاوڕا نین. 00:10:27.160 --> 00:10:31.296 بەم نزیکانە هیندستان ئەبێت بە هاوردەکەری کالۆری. 00:10:31.320 --> 00:10:33.576 ئەمە بەهۆی ئەو ڕاستیانەوە ئەبێت کە 00:10:33.600 --> 00:10:37.096 خواستی خۆراک گەشە ئەکات لە ڕوانگەی گەشەکردنی ژمارەی دانیشتوانەوە 00:10:37.120 --> 00:10:38.376 لەگەڵ گەشەسەندنی ئابووری. 00:10:38.400 --> 00:10:39.656 هەردووکیان پاڵنەر ئەبن. 00:10:39.680 --> 00:10:42.376 تەنانەت ئەگەر گریمانەی گەشبینانەشت هەبێت 00:10:42.400 --> 00:10:44.296 بۆ گەشەسەندنی دانیشتووان، 00:10:44.320 --> 00:10:46.440 ئەو گۆڕانکارییە بچووکە درووست ئەکات. 00:10:46.960 --> 00:10:50.880 ئەو گۆڕانکارییە بچووکە دەکرێت کاریگەری گەورەی هەبێت. NOTE Paragraph 00:10:51.800 --> 00:10:56.336 دواتر، ئەفریقا بەردەوام ئەبێت لە هاوردەکردنی کالۆری، 00:10:56.360 --> 00:10:59.360 دووبارە بەهۆی گەشەسەندنی دانیشتووان و گەشەسەندنی ئابوورییەوە. 00:11:00.120 --> 00:11:04.016 ئەمە ئەگەر وایدانێین کە ئاستی بەرهەمهێنان گەشبینانە بێت. 00:11:04.040 --> 00:11:05.456 ئینجا چین، 00:11:05.480 --> 00:11:08.056 کە گەشەکردنی دانیشتووانی خەریکە کەم ئەبێتەوە، 00:11:08.080 --> 00:11:10.056 بەکارهێنانی کالۆری زیاد ئەکات 00:11:10.080 --> 00:11:13.096 چونکە جۆری کالۆرییەکانی دەخورێت 00:11:13.120 --> 00:11:16.640 خەریکە دەبن بەو خۆراکانەی کە بڕێکی زۆر کالۆریان تێدایە. 00:11:17.600 --> 00:11:19.336 بۆیە، 00:11:19.360 --> 00:11:21.216 ئەم سێ ناوچەیە پێکەوە 00:11:21.240 --> 00:11:24.536 دەبن بە ململانێیەکی سەرنجڕاکێش بۆ جیهان. NOTE Paragraph 00:11:24.560 --> 00:11:28.656 هەتا ئێستا، وڵاتەکانی کورتهێنانی کالۆریان هەبووە 00:11:28.680 --> 00:11:31.256 توانیویانە ئەو کورتهێنانانە پڕ بکەنەوە 00:11:31.280 --> 00:11:33.120 بە هاوردەکردن لەو ناوچانەی لێیان زیادە. 00:11:33.720 --> 00:11:36.536 بە ناوچەکانی لێیان زیادە، من باسی 00:11:36.560 --> 00:11:39.696 ئەمریکای باکور، ئەمریکای باشور و ئەوروپا ئەکەم. 00:11:39.720 --> 00:11:42.136 ئەم خشتەیەی ئێرە نیشانی ئەیات 00:11:42.160 --> 00:11:46.456 گەشەکردنەکە و گەشەکردنەکەی پێشبینی ئەکرێت لە دە ساڵی داهاتوی بەرهەمهێناندا 00:11:46.480 --> 00:11:48.776 لە ئەمریکای باکور، ئەمریکای باشوور و ئەوروپا. 00:11:48.800 --> 00:11:50.216 ئەوەی نیشانتان نایات 00:11:50.240 --> 00:11:53.680 ئەوەیە کە زۆربەی ئەم گەشەکردنە لە ڕاستیدا لە ئەمریکای باشوورەوە ئەبێت. 00:11:54.640 --> 00:11:56.056 زۆربەی ئەم گەشەکردنەش 00:11:56.080 --> 00:12:00.480 لە بەرامبەر باجی گەورەی سڕینەوەی دارستانەکاندا ئەبێت. 00:12:02.240 --> 00:12:06.016 بۆیە کاتێکیش سەیری زیادبوونی خواستەکان ئەکەیت 00:12:06.040 --> 00:12:09.360 کە لە هیندستان، چین و کیشوەری ئەفریقاوە یەت، و 00:12:10.200 --> 00:12:13.016 سەیریکە بەرامبەر تەواوی زیادبوونی بەرهەمهێنانەکەی 00:12:13.040 --> 00:12:15.816 لە هیندستان، چین، کیشوەری ئەفریقا، 00:12:15.840 --> 00:12:18.200 ئەمریکای باکور، ئەمریکای باشوور و ئەوروپاوە یەت، 00:12:19.280 --> 00:12:24.696 ئەبینیت کورتهێنانی ٢١٤ ترلیۆن کالۆریمان ئەبێت، 00:12:24.720 --> 00:12:26.456 ئەوەی پێمان بەرهەم ناهێنرێت. 00:12:26.480 --> 00:12:30.416 ئەمەش ئەگەر وایدانێین هەموو کالۆرییە زیادەکەی بەرهەمدێت 00:12:30.440 --> 00:12:32.821 لە ئەمریکای باکور، ئەمریکای باشوور و ئەوروپاوە 00:12:33.880 --> 00:12:38.120 تەنیا بنێردرێت بۆ هیندستان، چین و ئەفریقا. NOTE Paragraph 00:12:39.200 --> 00:12:42.680 ئەوەی نیشانمدان پێشبینی جیهانێکی مەحاڵە. 00:12:43.520 --> 00:12:45.360 ئەتوانین شتێک بکەین بۆ گۆڕینی ئەوە. 00:12:46.400 --> 00:12:48.696 ئەتوانین شێوەی بەکارهێنان بگۆڕین، 00:12:48.720 --> 00:12:50.976 ئەتوانین بەهەدەردانی خۆراک کەمکەینەوە، 00:12:51.000 --> 00:12:54.216 یان ئەشتوانین خۆتەرخانکردنێکی ئازایانە بکەین 00:12:54.240 --> 00:12:56.560 بۆ ئەوەی بەردەوام بەرهەمهێنان زیاد بکرێت. NOTE Paragraph 00:12:57.720 --> 00:12:59.856 ناچمە ناو تاوتوێکردنی 00:12:59.880 --> 00:13:02.376 گۆڕینی شێوەی بەکارهێنان یان کەمکردنەوەی بەهەدەردانی خۆراک، 00:13:02.400 --> 00:13:05.456 چونکە ئەو گفتوگۆیانە ماوەیەک ئەبێت بەردەوامییان هەیە. 00:13:05.480 --> 00:13:06.696 هیچ ڕووینەداوە. 00:13:06.720 --> 00:13:10.176 هیچ ڕووینەداوە چونکە ئەو مشتومڕانە 00:13:10.200 --> 00:13:13.136 داوا لە ناوچە هەناردەکەرەکان ئەکات هەڵسوکەوتیان بگۆڕن 00:13:13.160 --> 00:13:15.600 لەجیاتی ناوچەکانی کورتهێنانیان هەیە. 00:13:16.880 --> 00:13:19.456 چاوەڕێکردنی کەسانی تر هەڵسوکەوتی خۆیان بگۆڕن 00:13:19.480 --> 00:13:21.976 لەجیاتی خۆت، بۆ ڕزگاربوونت، 00:13:22.000 --> 00:13:23.496 بیرۆکەیەکی خراپە. 00:13:23.520 --> 00:13:25.120 نابەرهەمهێنە. NOTE Paragraph 00:13:25.560 --> 00:13:30.280 بۆیە ئەمەوێ پێشنیاری ڕێگایەکی تر بکەم لەلایەن ناوچە سوورەکانەوە. 00:13:31.960 --> 00:13:34.336 چین، هیندستان، ئەفریقا. 00:13:34.360 --> 00:13:37.656 چین کێشەی ئەوەی هەیە چەندێک زەوی تری پێ دابین ئەکرێت 00:13:37.680 --> 00:13:39.216 بۆ کشتوکاڵی، و 00:13:39.240 --> 00:13:43.016 کێشەی دابینکردنی ئاوی پێویستی هەیە. 00:13:43.040 --> 00:13:46.680 بۆیە وەڵامەکە لە هیندستان و ئەفریقایە. 00:13:47.840 --> 00:13:52.776 هیندستان توانیوێتی زیادبوونێکی بەرچاو بەدیبێنێت لە ئاستی بەرهەمهێناندا. 00:13:52.800 --> 00:13:55.376 ئەمە بۆشاییەکە لە نێوان بەرهەمهێنانی ئێستای و 00:13:55.400 --> 00:13:58.520 کۆی تەواوی بەرهەمهێنانەکەی کە ئەتوانێت پێیبگات. 00:13:59.720 --> 00:14:02.936 هەندێک ناوچەی نەکێڵدراوی ماوە، بەڵام هێندە زۆر نییە، 00:14:02.960 --> 00:14:05.240 هیندستان زەوی کەمی هەیە. 00:14:06.240 --> 00:14:08.896 ئێستا، کیشوەری ئەفریقا، لەلایەکی ترەوە، 00:14:08.920 --> 00:14:12.216 ڕووبەرێکی فراوانی زەوی ماوە و 00:14:12.240 --> 00:14:14.920 توانایەکی شاردراوەی زۆری هەیە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان. 00:14:16.080 --> 00:14:18.176 بەم وێنەیە ڕوونکراوەتەوە، 00:14:18.200 --> 00:14:23.216 بەڵام ئەگەر ئەمڕۆ سەیری بەرهەمی گەنمەشامی خوار دارستانی سەحارای ئەفریقا بکەیت، 00:14:23.240 --> 00:14:26.720 لە هەمان ئاستی بەرهەمهێنانی ساڵی ١٩٤٠ی ئەمریکای باکوورن. 00:14:28.600 --> 00:14:32.336 پێشبینی ٧٠ ساڵی ترمان نییە بۆ زانینی دەرئەنجامەکەی، 00:14:32.360 --> 00:14:34.896 بۆیە واتای ئەوەیە پێویستە شتێکی نوێ تاقیکەینەوە و 00:14:34.920 --> 00:14:37.080 پێویستە شتێکی جیاواز تاقیکەینەوە. 00:14:38.400 --> 00:14:40.560 چارەسەرەکە بە چاکسازی دەستپێئەکات. 00:14:41.880 --> 00:14:45.856 پێویستە دەستکەین بە چاکسازی و بە بازرگانیکردنی 00:14:45.880 --> 00:14:48.416 پیشەسازییە کشتوکاڵییەکان لە ئەفریقا و 00:14:48.440 --> 00:14:49.640 هیندستان. NOTE Paragraph 00:14:50.320 --> 00:14:52.456 ئێستا، بە بەبازرگانیکردن -- 00:14:52.480 --> 00:14:55.616 بەبازرگانیکردن تەنیا دەربارەی بەبازرگانیکردنی کێڵگەکان نییە. 00:14:55.640 --> 00:14:58.216 بەبازرگانیکردن دەربارەی بەکارهێنانی زانیارییەکانیشە 00:14:58.240 --> 00:15:00.536 بۆ درووستکردنی پەیڕەوی باشتر، 00:15:00.560 --> 00:15:02.176 بۆ باشترکردنی پێکهاتەی بناغەیی، 00:15:02.200 --> 00:15:04.056 بۆ کەمکردنەوەی تێچووی گواستنەوە و 00:15:04.080 --> 00:15:08.336 بە تەواوەتی چاکسازیکردنی پیشەسازییەکانی بانقی و بیمە. 00:15:08.360 --> 00:15:11.456 بەبازرگانیکردن دەربارەی بردنی کشتوکاڵیکردنە 00:15:11.480 --> 00:15:15.576 لە کارێکی مەترسیدارەوە بۆ کارێک بتوانیت پارەی پێ پەیدا بکەیت. 00:15:15.600 --> 00:15:18.856 بەبازرگانیکردن تەنیا دەربارەی جووتیارەکان نییە. 00:15:18.880 --> 00:15:23.160 بەبازرگانیکردن دەربارەی تەواوی سیستمی کشتوکاڵییە. 00:15:24.840 --> 00:15:28.896 بەڵام بەبازرگانیکردن هەروەها بە واتای ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستییەکانیش دێت 00:15:28.920 --> 00:15:32.336 کە ناتوانین چیتر بەتەنیا بارگرانی گەشەکردنەکە 00:15:32.360 --> 00:15:34.480 لەسەر پێوەری بچووک بخەینە سەر شانی جوتیارەکان، 00:15:36.600 --> 00:15:41.856 قبوڵکردنی ئەوەی کە کێڵگە بازرگانییەکان و ناساندنی کێڵگەی بازرگانی 00:15:41.880 --> 00:15:44.576 دەکرێت ئابوورییەکی دیاریکراو بەدیبێنێت 00:15:44.600 --> 00:15:46.840 کە تەنانەت جووتیارە بچووکەکانیش بتوانن قازانجی لێببینن. 00:15:48.040 --> 00:15:52.016 دەربارەی کشتوکاڵی بچووک یان کشتوکاڵی بازرگانی نییە، 00:15:52.040 --> 00:15:53.896 یان کشتوکاڵی گەورە. 00:15:53.920 --> 00:15:59.176 ئەتوانین یەکەمین مۆدێلە سەرکەوتووەکانی پێکەوەبوون و سەرکەوتن درووست بکەین 00:15:59.200 --> 00:16:02.976 بۆ کشتوکاڵی بچووک لەگەڵ کشتوکاڵی بازرگانی. 00:16:03.000 --> 00:16:06.016 ئەمە لەبەر ئەوەی، بۆ یەکەمین جار، 00:16:06.040 --> 00:16:09.776 یەکەمین ئامرازی یەکلاکەرەوە بۆ سەرکەوتنی پیشەسازییەکە -- 00:16:09.800 --> 00:16:11.296 زانیاری و داتا -- 00:16:11.320 --> 00:16:13.560 هەتا یەت هەرزانتر ئەبێت. 00:16:14.720 --> 00:16:18.136 بەم نزیکانەش، گرنگ نییە چەندێک پارەت هەیە 00:16:18.160 --> 00:16:19.616 یان چەندێک گەورەیت 00:16:19.640 --> 00:16:23.936 بۆ ئەوەی بڕیاری گرنگ بەیت و ئەگەرەکانی سەرکەوتن زیاد بکەیت 00:16:23.960 --> 00:16:26.440 بۆ گەشتن بە ئامانجەکەی مەبەستتە. 00:16:27.320 --> 00:16:30.920 کۆمپانیاکانی وەک گرۆ هەوڵی زۆر ئەیەن هەتا ئەمە بکەن بە ڕاستی. NOTE Paragraph 00:16:31.600 --> 00:16:36.176 بۆیە ئەگەر بتوانین خۆمان بۆ ئەمە تەرخانکەین، دەستپێکێکی ئازایانە، 00:16:36.200 --> 00:16:38.216 بۆ ئەم گۆڕانکارییە تازە و ئازایانەیە، 00:16:38.240 --> 00:16:43.656 نەک تەنیا ئەتوانین ئەو بۆشاییە ٢١٤ ترلینیۆنییە چارەسەرکەین کە باسمکرد، 00:16:43.680 --> 00:16:46.280 بەڵکو ئەشتوانین جیهان بخەینە سەر ڕێچکەیەکی نوێ. 00:16:46.960 --> 00:16:51.056 ئەکرێت هیندستان بەشی خۆی خواردنی هەبێت و 00:16:51.080 --> 00:16:55.840 ئەشکرێت ئەفریقا وەک ناوچە شینە تۆخە نوێکەی جیهان دەرکەون. NOTE Paragraph 00:16:57.240 --> 00:16:59.456 پرسیارە تازەکە ئەوەیە، 00:16:59.480 --> 00:17:03.616 چۆن بتوانین ٢١٤ ترلیۆن کالۆری بەرهەم بهێنین 00:17:03.640 --> 00:17:07.800 بۆ خۆراکی ٨.٣ ملیار کەس هەتا ٢٠٢٧؟ 00:17:08.760 --> 00:17:10.240 چارەسەرەکەمان هەیە. 00:17:10.960 --> 00:17:12.760 پێویستە کاری لەسەر بکەین. NOTE Paragraph 00:17:13.520 --> 00:17:14.736 زۆر سوپاس. NOTE Paragraph 00:17:14.760 --> 00:17:18.119 (چەپڵەلێدان)