Return to Video

بۆچی ئارەق دەکەین؟ جۆن مورنان

  • 0:07 - 0:12
    هێڵی کۆتایی لە بەر چاوە و تۆش
    خێرایت زیاد دەکەیت.
  • 0:12 - 0:15
    کاتێك قاچەکانت هەنگاو دەنێن،
    هەناسەت قوڵتر دەبێت،
  • 0:15 - 0:17
    لێدانی دڵت خێراتر دەبێت،
  • 0:17 - 0:21
    و ئارەقیش بەسەر هەموو جەستەت دەڕژێت.
  • 0:21 - 0:23
    چۆن ئەم مادەیە لەناکاو بەرجەستە دەبێت و
  • 0:23 - 0:26
    بە دیاریکراوی مەبەستەکەی چییە؟
  • 0:26 - 0:30
    لێرەدا چەند سیناریۆیەك هەیە کەوامان
    لێدەکات کە ئارەق بکەین:
  • 0:30 - 0:31
    خواردنی خۆراکی توون،
  • 0:31 - 0:32
    شڵەژان،
  • 0:32 - 0:34
    و یان کاتێك نەخۆش دەکەوین.
  • 0:34 - 0:38
    بەڵام ڕاهێنان کردن لەوانەیە باوتر بێت.
  • 0:38 - 0:41
    لەو حاڵەتەدا، ئارەقکردنەوە ڕوو دەدات
    وەك وەڵامێك بۆ جووڵە
  • 0:41 - 0:44
    لە قووڵایی خانەکانتدا هەڵدەقوڵێت.
  • 0:44 - 0:47
    لەگەڵ زیا دبوونی هەنگاوەکانت،
    ماسولکەکانت زیاتر کار دەکەن،
  • 0:47 - 0:50
    خواستیان بۆ وزە زیاد دەکەن.
  • 0:50 - 0:53
    ئەو پڕۆسەیەی کە پێی دەوترێت
    هەناسەدانی خانەیی
  • 0:53 - 0:57
    ئۆکسجین و گلوکۆز بەردەست دەخەن بۆ
    پێکهێنانی ATP (ئەدنۆسین تری فۆسفات)،
  • 0:57 - 1:01
    وزە دراوی خانەیە.
  • 1:01 - 1:06
    زۆربەی ئەم پڕۆسەیەش ئەنجام دەدرێت
    لە پێکهاتەکانیدا پێیدەوترێت مایتۆکۆندریا.
  • 1:06 - 1:07
    تا زیاتر بجوڵێیت،
  • 1:07 - 1:12
    دابینکردنی وزە بۆ لەش کاری
    مایتۆکۆندریای سەختتر کردووە.
  • 1:12 - 1:14
    لەگەڵ ئەوەشدا هەموو ئەو
    کارانە بەهایەکیان هەیە.
  • 1:14 - 1:19
    لە کاتێکدا خانەکان لەناو ATP
    دا دەشکێن گەرمی بڵاو دەکەنەوە.
  • 1:19 - 1:23
    ئەو گەرمییە هەستیاری پلەی گەرمی
    دەوروژێنێت بەتەواوی جەستەدا.
  • 1:23 - 1:27
    ئەم هەستەوەرانە گەرمی زیادە دیاری دەکەن
    کە لە لایەن خانەکانەوە بەرهەم دێت.
  • 1:27 - 1:31
    ئەو زانیارانە دەنێرێت بۆ
    هەستیارترین خانەی مێشك،
  • 1:31 - 1:33
    کە پلەی گەرمی لەش ڕێک دەخات.
  • 1:33 - 1:35
    خانە هەستیارەکەی مێشك وەڵام دەداتەوە
  • 1:35 - 1:38
    بە ناردنی هێماکان بۆ دەرەوە
    لە ڕێی کۆئەندامی دەماری هاوسۆزی
  • 1:38 - 1:41
    بۆ ئارەق ڕژێنەکان کە لە پێستدا هەن.
  • 1:41 - 1:43
    و ئەمانە بەسەر هەموو جەستەدا دابەش کراوە
  • 1:43 - 1:47
    بەشێوەیەکی چڕ، لەناو لەپی دەستدا،
  • 1:47 - 1:48
    لە ژێر پێدا،
  • 1:48 - 1:50
    و لەسەر سەرتدا.
  • 1:50 - 1:53
    کاتێك سەرەتا ئارەق ڕژێنەکان
    بۆ یەکەم جار دەگەنە شانەکان،
  • 1:53 - 1:56
    ئەو شلەی کە دەوری خانەکانی
    داوە لە بنکە کەلەکەی
  • 1:56 - 2:00
    بڕێکی زۆر لە سۆدیۆم و کلۆراید
    لە خۆ دەگرێت.
  • 2:00 - 2:04
    خانەکان ئەم ئایۆنانە هەڵدەمژن
    بۆ ناو بۆڕییەکی بەتاڵ
  • 2:04 - 2:06
    کە بەناو ڕژێنە ئارەق ڕێژەکان تێدەپەڕێت.
  • 2:06 - 2:10
    کەواتە بڕی سوێری لە ناوەوەی
    بۆڕییەکە زیاترە لە چاو دەرەوە،
  • 2:10 - 2:14
    و هەروەها ئاو دەجووڵێت بۆ ناو
    بۆڕییەکە لە لایەن ئۆسمۆسیس.
  • 2:14 - 2:18
    ئەوەی پێی دەڵێن نهێنی سەرەتایی
    بنیات دەنرێت لە بنکەی لولەکەدا،
  • 2:18 - 2:24
    فشاری ئاو پاڵی پێوە دەنێت بۆ
    درێژایی ڕێڕەوەکە لە بەشی چاڵەکەدا.
  • 2:24 - 2:26
    پێش ئەوەی بە پێستتدا دزە بکات،
  • 2:26 - 2:30
    خانەکانی ناو بۆڕیەکە داوای بڕێکی
    لە ڕادەبەدەری خوێ دەکەن،
  • 2:30 - 2:32
    جا پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت.
  • 2:32 - 2:35
    ئەو ئاوە لە ئارەقەکەدا هەموو
    وزەی گەرمی لەش هەڵدەمژێت
  • 2:35 - 2:39
    پاشانیش بە هەڵمبوون ڕوودەدات
    لەسەر ڕووی جەستەدا،
  • 2:39 - 2:43
    کەوا پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێت.
  • 2:43 - 2:46
    ئەو پڕۆسەیە ناسراوە بە
    بەهەڵمبوونی فێنک کەرەوە،
  • 2:46 - 2:49
    ئەوەش خۆگونجاندنێکی گرنگی باوانەکانمانە.
  • 2:49 - 2:53
    ئەو کاریگەری فێنککەرەوەیە بە
    تەنها یارمەتیدەر نییە لە کاتی ڕاهێناندا.
  • 2:53 - 2:57
    ئێمە بە زۆر سیناریۆی تر، ئارەق دەکەین.
  • 2:57 - 3:02
    بەتایبەتی خواردنی توون وا لە هەندێك کەس
    دەکات لە دەم و چاودا ئارەق بکەن.
  • 3:02 - 3:07
    ئەوە ڕوو دەدات لە بەرئەوەی توونی هەمان
    وەڵامی دەماری هەستیاری هەیە لە مێشکدا
  • 3:07 - 3:13
    ئەمەش وەرگرتنی پلەی گەرمی چالاکتر دەکات
    کەوا بە گشتی وەڵامە بۆ زیادکردنی گەرمی.
  • 3:13 - 3:16
    هەروەها ئارەقکردن بەشێکە
    لە وەڵامی شەڕ یان فڕین
  • 3:16 - 3:20
    دەورژێنرێت بە هۆکاری فشار وەک
    و داوا کردنی پەیوەندی لەگەڵ کەسێک
  • 3:20 - 3:22
    یان چاوپێکەوتنی کار.
  • 3:22 - 3:26
    ئەمەش ڕوو دەدات لەبەرئەوەی هۆڕمۆنی
    ئەدریناڵین چالاکی ماسولکەکان زیاد دەکات
  • 3:26 - 3:29
    و دەبێتە هۆکاری فراوان
    بوونی دەمارەکانی خوێن،
  • 3:29 - 3:33
    دوو بەرپەچدانەوە گەرمی زیاد
    دەکات کە دەبێتە هۆی پەیدابوونی ئارەق.
  • 3:33 - 3:37
    و ئێمە کاتێك نەخۆش دەکەوین ئارەق دەکەین.
  • 3:37 - 3:40
    کاتێك کە تاو و لەرز دەگرین پلەی
    گەرمیمان بەرزە بەهۆی هەوکردن
  • 3:40 - 3:43
    کە هۆڕمۆنی دەماری هەستیاری دەوروژێنێ
    بۆ زیادکردنی چالاکی ماسولکەکان،
  • 3:43 - 3:47
    کەوا زیاتر وزەی دەردەدات لە شێوەی گەرمی.
  • 3:47 - 3:49
    ئەمەش سەرتاپای پلەی گەرمی زیاد دەکات،
  • 3:49 - 3:54
    میکانزمێکی پارێزراو کەوا دەکات
    جەستەمان کەمتر گونجاو بێت بۆ هەوکردن بێت.
  • 3:54 - 3:58
    لەگەڵ ڕاکردندا ئارەقکردنەوە یارمەتی
    لەش دەدات لە گەرمی ڕزگاری بێت.
  • 3:58 - 4:01
    کاتێك تاولەرزت تەواو دەبێت،
    یان پێشبڕکێکە دەبەیەوە،
  • 4:01 - 4:04
    وەرگری پلەی گەرمی هەست
    بە دابەزینی پلەی گەرمی دەکات
  • 4:04 - 4:08
    هۆڕمۆنی هەستیاری وەڵامی
    ئارەقکردنەوە کۆتایی پێدێنێت.
  • 4:08 - 4:10
    لە هەندێك حاڵەتدا، وەکو دوای ڕاکردن،
  • 4:10 - 4:13
    هۆڕمۆنی هەستیاری هێما دەبەخشێت بە جەستە
  • 4:13 - 4:17
    کەوا پێویستییت بە پڕکردنەوەی ئەو بڕە ئاوە
    هەیە کە لە ڕێی ئارەقکردنەوە دەردراوە،
  • 4:17 - 4:20
    جا، کاتێك تۆ فشار لە خۆت دەکەیت
    بۆ گەیشتن بە ئامانجی داهاتوو،
  • 4:20 - 4:23
    دەبێت بیر لە ئارەقکردن بکەیتەوە کە
    وەکو جەستەت پێوەرێکی زۆر تایبەتە،
  • 4:23 - 4:26
    بەتوانات دەکات بۆ ڕۆیشتن
    بۆ چەند میلێکی زیاتر.
Title:
بۆچی ئارەق دەکەین؟ جۆن مورنان
Description:

کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە
: https://ed.ted.com/lessons/why-do-we-sweat-john-murnan

کۆمەڵێک سیناریۆ هەیە کە وامان لێدەکات ئارەق بکەینەوە وەک وەرزشکردن خواردنی توون و شڵەژان . بەڵام چۆن ئەم مادەیە دروست دەبێت و سودی چییە؟ جۆن مورانان باسی زانستی ئارەق کردنەوە دەکات.

وانەکە لە لایەن جۆن مۆرنان و کاری دەرهێنان لە لایەن ستۆدیۆی دۆگزێلا

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:48

Kurdish (Central) subtitles

Revisions