هێڵی کۆتایی لە بەر چاوە و تۆش خێرایت زیاد دەکەیت. کاتێك قاچەکانت هەنگاو دەنێن، هەناسەت قوڵتر دەبێت، لێدانی دڵت خێراتر دەبێت، و ئارەقیش بەسەر هەموو جەستەت دەڕژێت. چۆن ئەم مادەیە لەناکاو بەرجەستە دەبێت و بە دیاریکراوی مەبەستەکەی چییە؟ لێرەدا چەند سیناریۆیەك هەیە کەوامان لێدەکات کە ئارەق بکەین: خواردنی خۆراکی توون، شڵەژان، و یان کاتێك نەخۆش دەکەوین. بەڵام ڕاهێنان کردن لەوانەیە باوتر بێت. لەو حاڵەتەدا، ئارەقکردنەوە ڕوو دەدات وەك وەڵامێك بۆ جووڵە لە قووڵایی خانەکانتدا هەڵدەقوڵێت. لەگەڵ زیا دبوونی هەنگاوەکانت، ماسولکەکانت زیاتر کار دەکەن، خواستیان بۆ وزە زیاد دەکەن. ئەو پڕۆسەیەی کە پێی دەوترێت هەناسەدانی خانەیی ئۆکسجین و گلوکۆز بەردەست دەخەن بۆ پێکهێنانی ATP (ئەدنۆسین تری فۆسفات)، وزە دراوی خانەیە. زۆربەی ئەم پڕۆسەیەش ئەنجام دەدرێت لە پێکهاتەکانیدا پێیدەوترێت مایتۆکۆندریا. تا زیاتر بجوڵێیت، دابینکردنی وزە بۆ لەش کاری مایتۆکۆندریای سەختتر کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا هەموو ئەو کارانە بەهایەکیان هەیە. لە کاتێکدا خانەکان لەناو ATP دا دەشکێن گەرمی بڵاو دەکەنەوە. ئەو گەرمییە هەستیاری پلەی گەرمی دەوروژێنێت بەتەواوی جەستەدا. ئەم هەستەوەرانە گەرمی زیادە دیاری دەکەن کە لە لایەن خانەکانەوە بەرهەم دێت. ئەو زانیارانە دەنێرێت بۆ هەستیارترین خانەی مێشك، کە پلەی گەرمی لەش ڕێک دەخات. خانە هەستیارەکەی مێشك وەڵام دەداتەوە بە ناردنی هێماکان بۆ دەرەوە لە ڕێی کۆئەندامی دەماری هاوسۆزی بۆ ئارەق ڕژێنەکان کە لە پێستدا هەن. و ئەمانە بەسەر هەموو جەستەدا دابەش کراوە بەشێوەیەکی چڕ، لەناو لەپی دەستدا، لە ژێر پێدا، و لەسەر سەرتدا. کاتێك سەرەتا ئارەق ڕژێنەکان بۆ یەکەم جار دەگەنە شانەکان، ئەو شلەی کە دەوری خانەکانی داوە لە بنکە کەلەکەی بڕێکی زۆر لە سۆدیۆم و کلۆراید لە خۆ دەگرێت. خانەکان ئەم ئایۆنانە هەڵدەمژن بۆ ناو بۆڕییەکی بەتاڵ کە بەناو ڕژێنە ئارەق ڕێژەکان تێدەپەڕێت. کەواتە بڕی سوێری لە ناوەوەی بۆڕییەکە زیاترە لە چاو دەرەوە، و هەروەها ئاو دەجووڵێت بۆ ناو بۆڕییەکە لە لایەن ئۆسمۆسیس. ئەوەی پێی دەڵێن نهێنی سەرەتایی بنیات دەنرێت لە بنکەی لولەکەدا، فشاری ئاو پاڵی پێوە دەنێت بۆ درێژایی ڕێڕەوەکە لە بەشی چاڵەکەدا. پێش ئەوەی بە پێستتدا دزە بکات، خانەکانی ناو بۆڕیەکە داوای بڕێکی لە ڕادەبەدەری خوێ دەکەن، جا پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت. ئەو ئاوە لە ئارەقەکەدا هەموو وزەی گەرمی لەش هەڵدەمژێت پاشانیش بە هەڵمبوون ڕوودەدات لەسەر ڕووی جەستەدا، کەوا پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێت. ئەو پڕۆسەیە ناسراوە بە بەهەڵمبوونی فێنک کەرەوە، ئەوەش خۆگونجاندنێکی گرنگی باوانەکانمانە. ئەو کاریگەری فێنککەرەوەیە بە تەنها یارمەتیدەر نییە لە کاتی ڕاهێناندا. ئێمە بە زۆر سیناریۆی تر، ئارەق دەکەین. بەتایبەتی خواردنی توون وا لە هەندێك کەس دەکات لە دەم و چاودا ئارەق بکەن. ئەوە ڕوو دەدات لە بەرئەوەی توونی هەمان وەڵامی دەماری هەستیاری هەیە لە مێشکدا ئەمەش وەرگرتنی پلەی گەرمی چالاکتر دەکات کەوا بە گشتی وەڵامە بۆ زیادکردنی گەرمی. هەروەها ئارەقکردن بەشێکە لە وەڵامی شەڕ یان فڕین دەورژێنرێت بە هۆکاری فشار وەک و داوا کردنی پەیوەندی لەگەڵ کەسێک یان چاوپێکەوتنی کار. ئەمەش ڕوو دەدات لەبەرئەوەی هۆڕمۆنی ئەدریناڵین چالاکی ماسولکەکان زیاد دەکات و دەبێتە هۆکاری فراوان بوونی دەمارەکانی خوێن، دوو بەرپەچدانەوە گەرمی زیاد دەکات کە دەبێتە هۆی پەیدابوونی ئارەق. و ئێمە کاتێك نەخۆش دەکەوین ئارەق دەکەین. کاتێك کە تاو و لەرز دەگرین پلەی گەرمیمان بەرزە بەهۆی هەوکردن کە هۆڕمۆنی دەماری هەستیاری دەوروژێنێ بۆ زیادکردنی چالاکی ماسولکەکان، کەوا زیاتر وزەی دەردەدات لە شێوەی گەرمی. ئەمەش سەرتاپای پلەی گەرمی زیاد دەکات، میکانزمێکی پارێزراو کەوا دەکات جەستەمان کەمتر گونجاو بێت بۆ هەوکردن بێت. لەگەڵ ڕاکردندا ئارەقکردنەوە یارمەتی لەش دەدات لە گەرمی ڕزگاری بێت. کاتێك تاولەرزت تەواو دەبێت، یان پێشبڕکێکە دەبەیەوە، وەرگری پلەی گەرمی هەست بە دابەزینی پلەی گەرمی دەکات هۆڕمۆنی هەستیاری وەڵامی ئارەقکردنەوە کۆتایی پێدێنێت. لە هەندێك حاڵەتدا، وەکو دوای ڕاکردن، هۆڕمۆنی هەستیاری هێما دەبەخشێت بە جەستە کەوا پێویستییت بە پڕکردنەوەی ئەو بڕە ئاوە هەیە کە لە ڕێی ئارەقکردنەوە دەردراوە، جا، کاتێك تۆ فشار لە خۆت دەکەیت بۆ گەیشتن بە ئامانجی داهاتوو، دەبێت بیر لە ئارەقکردن بکەیتەوە کە وەکو جەستەت پێوەرێکی زۆر تایبەتە، بەتوانات دەکات بۆ ڕۆیشتن بۆ چەند میلێکی زیاتر.