Return to Video

کتێبخانەی ئەلیکساندەریا - ئیلیزابێس کۆکس

  • 0:07 - 0:09
    ٢٣٠٠ ساڵ لەمەوبەر،
  • 0:09 - 0:12
    فەرمانڕەوایانی ئەلیکساندەریا
    دەستیان کرد بە ھەوڵدان بۆ
  • 0:12 - 0:14
    بەدیھێنانی یەکێک لە ئامانجە
    ھاوبەشەکانی مرۆڤایەتی:
  • 0:14 - 0:19
    بە کۆکردنەوەی ھەموو زانستی دونیا لە ژێر
    یەک بنمیچدا.
  • 0:19 - 0:20
    لە باشترین کاتیدا،
  • 0:20 - 0:24
    کتێبخانەی ئەلیکساندەریا ژمارەیەک
    دەستنووسی لولەیی دەگمەنی کۆ کردەوە
  • 0:24 - 0:27
    و سەرنجی ھەندێک لە گەورە زانا گەورەکانی
    یۆنانی ڕاکێشا.
  • 0:27 - 0:32
    بەڵام لەگەڵ کۆتایی ھاتنی سەدەی ٥ەمی پ.ز،
    کتێبخانە گەورەکە بوونی نەما.
  • 0:32 - 0:35
    زۆرێک بڕوایان وابوو کە لەناوچووە لە
    کارەساتێکی ئاگردا.
  • 0:35 - 0:39
    ڕاستی دەرکەوتن و داکەوتنی کتێبخانەکە
    زۆر لەوە ئاڵۆزترە.
  • 0:39 - 0:43
    بیرۆکەی ئەم کتێبخانەیە ھی ئەسکەندەری
    گەورە بوو.
  • 0:43 - 0:45
    پاش ڕاگەیاندنی خۆی وەک فەرمانڕەوا،
  • 0:45 - 0:48
    خوێندکاری پێشوتری ئەرستۆ سەرنجی
    ئەسکەندەری ڕاکێشا
  • 0:48 - 0:53
    دروستکردنی ئیمپراتۆریەتیەکی زانستی
    لە نێو ئەو شارەی بە ناوی خۆی ناونرا بوو.
  • 0:53 - 0:55
    ئەو مرد پێش دروستکردنی،
  • 0:55 - 0:57
    بەڵام جێگرەوەکەی، تۆلیمی یەکەم،
  • 0:57 - 1:01
    پلانەکانی ئەسکەندەری بۆ دروستکردنی
    کتێبخانە و مۆزەخانەیەک جێبەجێکرد.
  • 1:01 - 1:04
    کە کەوتبوونە نێو ناوچەی شاھانەیی شارەکە،
  • 1:04 - 1:05
    کتێبخانەی ئەلیکساندەریا
  • 1:05 - 1:08
    لەوانەیە ھونەری یۆنانی پایەیەکی گەورەی
    دروستکردنی بوبێت،
  • 1:08 - 1:10
    لەگەڵ کاریگەری میسڕیەکان،
  • 1:10 - 1:15
    یان تێکەڵەیەکی نایابی ھەردووکیان-- ھیچ
    بەشێکی تەلارەکە ڕزگاری نەبووە لە لەناوچون.
  • 1:15 - 1:20
    ئێمە دەزانین لە نێویدا ھۆڵی وتار، ژووری
    وانە خوێندن، و، بێگومان، کتێبخانە ھەبووە.
  • 1:20 - 1:22
    ھەر کە دروست کردنی تەواو بوو،
  • 1:22 - 1:26
    تۆلیمی یەکەم دەستی کرد بە پڕکردنی لە
    دەستنووسی یۆنانی و میسڕی.
  • 1:26 - 1:31
    و زاناکانی بانگھێشتکرد تا لە ئەلیکساندەریا
    بژین و بخوێنن لەسەر حسابی ئەو.
  • 1:31 - 1:34
    کتێبخانەکە گەشەی کرد کاتێک زاناکان
    دەستنووسەکانی خۆیانیان پێشکەش کرد،
  • 1:34 - 1:40
    بەڵام فەرمانڕەوای ئەلیکساندەریا
    لەبەرگیراوی لەھەرکتێبێکی دونیا دەویست.
  • 1:40 - 1:44
    خۆشبەختانە، ئەلیکساندەریا ڕێڕەوی گەشت
    کردن بوو بۆ وڵاتانی دەریای سپی ناوەڕاست.
  • 1:44 - 1:49
    تۆلیمی سێیەم یاسایەکی دانا داوای دەکرد
    ھەر کەشتیەک لەنگەر بگرێ لە ئەلیکساندەریا
  • 1:49 - 1:52
    پێویستە کتێبەکانی ناوی ببەخشێت
    بۆ لەبەرگرتنەوەیان.
  • 1:52 - 1:55
    کاتێک نووسەری کتێبخانەکە کتێبەکەی
    نووسیەوە،
  • 1:55 - 1:59
    نوسخە ئەسڵیەکان لای خۆیان دەھێڵنەوە و
    لەبەرگیراوەکانیش دەبەن بۆ کەشتیەکان.
  • 1:59 - 2:02
    ڕاوچیانی بەکرێگیراوی کتێبیش بە نێو
    وڵاتانی دەریای ناوەڕاست دەسوڕانەوە
  • 2:02 - 2:04
    بۆ نووسینی نوێ دەگەڕان،
  • 2:04 - 2:07
    و فەرمانڕەوای ئەلیکساندەریا ھەوڵی دا
    ڕکابەرانی شکست پێ بێنێ
  • 2:07 - 2:12
    بە وەستاندنی ھەناردە کردنی کاغەزی
    پاپیرۆس کە بەکاردەھات بۆ نووسین.
  • 2:12 - 2:16
    ئەم ھەوڵانە سەدان و ھەزاران کتێبی
    ھێنا بۆ ئەلیکساندەریا.
  • 2:16 - 2:18
    لەگەڵ گەشەسەندنی کتێبخانەکە دا،
  • 2:18 - 2:22
    دۆزینەوەی زانیاری لەسەر بابەتی زیاتر
    ئاسانتر بوو لە پێشتر،
  • 2:22 - 2:27
    بەڵام زۆر گران بو دۆزینەوەی زانیاری لەسەر
    ھەموو بابەتێکی ورد.
  • 2:27 - 2:32
    خۆشبەختانە، زانایەک بە ناوی کەلیمەکەسی
    سۆرێنی چارەسەرێکی دۆزیەوە،
  • 2:32 - 2:34
    بە دروستکردنی لەوحەکان،
  • 2:34 - 2:37
    پێڕستێک بۆ ناوەڕۆکی کتێبخانەکە کە
    پێکھاتبوو لە ١٢٠ جەڵد،
  • 2:37 - 2:39
    یەکەم نموونەی لەو جۆرە.
  • 2:39 - 2:41
    بە سود وەرگرتن لە لەوحەکان،
  • 2:41 - 2:44
    خەڵکی دەیان توانی بگەڕێن بە نێو
    کۆکراوە گرنگەکانی کتێبخانەکەدا.
  • 2:44 - 2:47
    ئەوان شتی ناوازەیان دۆزیەوە.
  • 2:47 - 2:49
    ١٦٠٠ ساڵ پێش گەشتکردنی کۆڵۆمبس،
  • 2:49 - 2:53
    ئەراتۆستن تەنھا ئەوەی ئاشکرا نەکرد
    کە زەوی خڕە،
  • 2:53 - 2:55
    بەڵکو چێوە و تیرە بازنەییەکەشی
    حسابکرد
  • 2:55 - 2:58
    بە جیاوازی چەند میلێکی کەم لە
    قەبارە ڕاستیەکەیان.
  • 2:58 - 3:01
    ھیرۆنی ئەلیکساندەریا یەکەم بزوێنەری ھەڵمی
    جیھانی درووست کرد
  • 3:01 - 3:03
    زیاتر لە ھەزار ساڵ پێش
  • 3:03 - 3:07
    دوبارە داھێنانەوەی لە سەردەمی
    شۆڕشی پیشەسازیدا.
  • 3:07 - 3:14
    بۆ ماوەی ٣٠٠ ساڵ لە دوای دروسکردنی
    لە ٢٨٣ پ.ز، کتێبخانەکە گەشەی دەکرد.
  • 3:14 - 3:19
    بەڵام دواتر، لە ٤٨ ی پ.ز، جۆلیۆ سیزار
    گەمارۆی ئەلیکساندەریا ی دا
  • 3:19 - 3:22
    و گشت کەشتیەکانی بەندەرەکەی سوتاند.
  • 3:22 - 3:27
    بۆ ساڵانێک، زاناکان پێیان وابوو کتێبخانەکە
    سوتاوە پاش گەشتنی پریشکی ئاگر بە شارەکە.
  • 3:27 - 3:30
    ڕێی تێ دەچێت ئاگر بەشێک لەو
    کتێبەکانەی سوتاندبێ،
  • 3:30 - 3:32
    بەس ئێمە دەزانین لە نوسینە کۆنەکانەوە
  • 3:32 - 3:37
    کە زانایان بەردەوام بوون لە سەردانیکردنی
    کتێبخانەکە چەند سەدەیەک دوای ئابڵوقەدانی.
  • 3:37 - 3:41
    لە کۆتاییدا، کتێبخانەکە لە ناو چوو کاتێک
    شارە یۆنانیەکە گۆڕا بە،
  • 3:41 - 3:42
    ڕۆمانی،
  • 3:42 - 3:43
    مەسیحی،
  • 3:43 - 3:45
    لە کۆتاییدا کەوتە دەست موسڵمانەکان.
  • 3:45 - 3:48
    ھەر فەرمانڕەوایەکی نوێ بەردەوام بوونی
    کتێبخانەکەی بە ھەڕەشە بینیوە
  • 3:48 - 3:51
    نەک وەک سەرچاوەی شانازی.
  • 3:51 - 3:53
    لە ٤١٥ ی زاینی دا،
  • 3:53 - 3:56
    فەرمانڕەوایەکی مەسیحی تەنانەت
    زانایەکی بیرکاری کوشت بە ناوی ھیپەیشا
  • 3:56 - 4:00
    بەھۆی خوێندی دەستنووسە کۆنەکانی
    یۆنانی کۆن،
  • 4:00 - 4:02
    کە ئەوان بە کفریان دەزانی.
  • 4:02 - 4:07
    ھەرچەندە کتێبخانەکەی ئەلیکساندەریا و
    دەستنووسە بێشومارەکانی دەمێکە لە ناوچوون،
  • 4:07 - 4:10
    ئێمە ھێشتا گیرۆدەین دۆزینەوەی
    باشترین ڕێگەین بۆ کۆکردنەوە،
  • 4:10 - 4:11
    دەستخستن،
  • 4:11 - 4:13
    و پاراستنی زانیاریەکانمان.
  • 4:13 - 4:15
    ئەمڕۆ زانیاری زیاتر بەردەستە
  • 4:15 - 4:17
    و تەکنەلۆژیای زیاتر ھەن بۆ پاراستنیان،
  • 4:17 - 4:19
    بەڵام ئێمە ناتوانین دڵنیا بین
  • 4:19 - 4:22
    کە ئەرشیڤی دیجیتاڵی ئێمە زیاتر
    دەتوانێ بمێنێتەوە
  • 4:22 - 4:26
    لە کاغەز و مرەکەبی
    دەستنوسەکانی ئەلیکساندەریا.
  • 4:26 - 4:29
    و تەنانەت ئەگەر کۆکای زانیاریەکانمان
    لە ڕوی مادەییەوە پارێزراوبن،
  • 4:29 - 4:33
    ئەوان ھێشتا دەبێت بەرگەی ھێزی
    بەدی لەوە زیاتر بگرن
  • 4:33 - 4:35
    کە کتێبخانە وێران دەکەن:
  • 4:35 - 4:36
    ترس لە زانست،
  • 4:36 - 4:40
    و باوەڕی لوتبەرزانەی ڕابردوو
    بوونی نەما.
  • 4:40 - 4:44
    جیاوازیەکە ئەوەیە، ئەمجارە، ئێمە دەزانین
    خۆمان بۆچی ئامادە بکەین.
Title:
کتێبخانەی ئەلیکساندەریا - ئیلیزابێس کۆکس
Speaker:
ئیلیزابێس کۆکس
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/what-really-happened-to-the-library-of-alexandria-elizabeth-cox

٢٣٠٠ ساڵ لەمەوبەر، فەرمانڕەوای ئەلیکساندەریا دەستی کرد بە بەدەستھێنانی یەکێک لە ئامانجە ھاوبەشەکان: بە کۆکردنەوەی ھەموو زانستی جیھان لە ژێر یەک بنمیچدا. لە باشترینیدا، کتێبخانەی ئەلیکساندەریا دەستنووسە لولەییە دەگمەنەکانی کۆکردەوە و سەرنجی گەورەترین زاناکانی جیھان(یۆنانیەکانی) ڕاکێشا بەرەو لای خۆی. بەڵام لەگەڵ کۆتای ھاتنی سەدەی ٥ ی زاینی، بوونی نەما. ئیلزابێس کۆکس زانیاری دەرکەوتن و داکەوتنی ئەم تەلارە گەورەیە دەخاتە ڕوو.

وانە لەلایەن ئیلزابێس کۆکس، دەرھێنانی لەلایەن ئیننا فیلمۆر.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:59

Kurdish subtitles

Revisions