٢٣٠٠ ساڵ لەمەوبەر، فەرمانڕەوایانی ئەلیکساندەریا دەستیان کرد بە ھەوڵدان بۆ بەدیھێنانی یەکێک لە ئامانجە ھاوبەشەکانی مرۆڤایەتی: بە کۆکردنەوەی ھەموو زانستی دونیا لە ژێر یەک بنمیچدا. لە باشترین کاتیدا، کتێبخانەی ئەلیکساندەریا ژمارەیەک دەستنووسی لولەیی دەگمەنی کۆ کردەوە و سەرنجی ھەندێک لە گەورە زانا گەورەکانی یۆنانی ڕاکێشا. بەڵام لەگەڵ کۆتایی ھاتنی سەدەی ٥ەمی پ.ز، کتێبخانە گەورەکە بوونی نەما. زۆرێک بڕوایان وابوو کە لەناوچووە لە کارەساتێکی ئاگردا. ڕاستی دەرکەوتن و داکەوتنی کتێبخانەکە زۆر لەوە ئاڵۆزترە. بیرۆکەی ئەم کتێبخانەیە ھی ئەسکەندەری گەورە بوو. پاش ڕاگەیاندنی خۆی وەک فەرمانڕەوا، خوێندکاری پێشوتری ئەرستۆ سەرنجی ئەسکەندەری ڕاکێشا دروستکردنی ئیمپراتۆریەتیەکی زانستی لە نێو ئەو شارەی بە ناوی خۆی ناونرا بوو. ئەو مرد پێش دروستکردنی، بەڵام جێگرەوەکەی، تۆلیمی یەکەم، پلانەکانی ئەسکەندەری بۆ دروستکردنی کتێبخانە و مۆزەخانەیەک جێبەجێکرد. کە کەوتبوونە نێو ناوچەی شاھانەیی شارەکە، کتێبخانەی ئەلیکساندەریا لەوانەیە ھونەری یۆنانی پایەیەکی گەورەی دروستکردنی بوبێت، لەگەڵ کاریگەری میسڕیەکان، یان تێکەڵەیەکی نایابی ھەردووکیان-- ھیچ بەشێکی تەلارەکە ڕزگاری نەبووە لە لەناوچون. ئێمە دەزانین لە نێویدا ھۆڵی وتار، ژووری وانە خوێندن، و، بێگومان، کتێبخانە ھەبووە. ھەر کە دروست کردنی تەواو بوو، تۆلیمی یەکەم دەستی کرد بە پڕکردنی لە دەستنووسی یۆنانی و میسڕی. و زاناکانی بانگھێشتکرد تا لە ئەلیکساندەریا بژین و بخوێنن لەسەر حسابی ئەو. کتێبخانەکە گەشەی کرد کاتێک زاناکان دەستنووسەکانی خۆیانیان پێشکەش کرد، بەڵام فەرمانڕەوای ئەلیکساندەریا لەبەرگیراوی لەھەرکتێبێکی دونیا دەویست. خۆشبەختانە، ئەلیکساندەریا ڕێڕەوی گەشت کردن بوو بۆ وڵاتانی دەریای سپی ناوەڕاست. تۆلیمی سێیەم یاسایەکی دانا داوای دەکرد ھەر کەشتیەک لەنگەر بگرێ لە ئەلیکساندەریا پێویستە کتێبەکانی ناوی ببەخشێت بۆ لەبەرگرتنەوەیان. کاتێک نووسەری کتێبخانەکە کتێبەکەی نووسیەوە، نوسخە ئەسڵیەکان لای خۆیان دەھێڵنەوە و لەبەرگیراوەکانیش دەبەن بۆ کەشتیەکان. ڕاوچیانی بەکرێگیراوی کتێبیش بە نێو وڵاتانی دەریای ناوەڕاست دەسوڕانەوە بۆ نووسینی نوێ دەگەڕان، و فەرمانڕەوای ئەلیکساندەریا ھەوڵی دا ڕکابەرانی شکست پێ بێنێ بە وەستاندنی ھەناردە کردنی کاغەزی پاپیرۆس کە بەکاردەھات بۆ نووسین. ئەم ھەوڵانە سەدان و ھەزاران کتێبی ھێنا بۆ ئەلیکساندەریا. لەگەڵ گەشەسەندنی کتێبخانەکە دا، دۆزینەوەی زانیاری لەسەر بابەتی زیاتر ئاسانتر بوو لە پێشتر، بەڵام زۆر گران بو دۆزینەوەی زانیاری لەسەر ھەموو بابەتێکی ورد. خۆشبەختانە، زانایەک بە ناوی کەلیمەکەسی سۆرێنی چارەسەرێکی دۆزیەوە، بە دروستکردنی لەوحەکان، پێڕستێک بۆ ناوەڕۆکی کتێبخانەکە کە پێکھاتبوو لە ١٢٠ جەڵد، یەکەم نموونەی لەو جۆرە. بە سود وەرگرتن لە لەوحەکان، خەڵکی دەیان توانی بگەڕێن بە نێو کۆکراوە گرنگەکانی کتێبخانەکەدا. ئەوان شتی ناوازەیان دۆزیەوە. ١٦٠٠ ساڵ پێش گەشتکردنی کۆڵۆمبس، ئەراتۆستن تەنھا ئەوەی ئاشکرا نەکرد کە زەوی خڕە، بەڵکو چێوە و تیرە بازنەییەکەشی حسابکرد بە جیاوازی چەند میلێکی کەم لە قەبارە ڕاستیەکەیان. ھیرۆنی ئەلیکساندەریا یەکەم بزوێنەری ھەڵمی جیھانی درووست کرد زیاتر لە ھەزار ساڵ پێش دوبارە داھێنانەوەی لە سەردەمی شۆڕشی پیشەسازیدا. بۆ ماوەی ٣٠٠ ساڵ لە دوای دروسکردنی لە ٢٨٣ پ.ز، کتێبخانەکە گەشەی دەکرد. بەڵام دواتر، لە ٤٨ ی پ.ز، جۆلیۆ سیزار گەمارۆی ئەلیکساندەریا ی دا و گشت کەشتیەکانی بەندەرەکەی سوتاند. بۆ ساڵانێک، زاناکان پێیان وابوو کتێبخانەکە سوتاوە پاش گەشتنی پریشکی ئاگر بە شارەکە. ڕێی تێ دەچێت ئاگر بەشێک لەو کتێبەکانەی سوتاندبێ، بەس ئێمە دەزانین لە نوسینە کۆنەکانەوە کە زانایان بەردەوام بوون لە سەردانیکردنی کتێبخانەکە چەند سەدەیەک دوای ئابڵوقەدانی. لە کۆتاییدا، کتێبخانەکە لە ناو چوو کاتێک شارە یۆنانیەکە گۆڕا بە، ڕۆمانی، مەسیحی، لە کۆتاییدا کەوتە دەست موسڵمانەکان. ھەر فەرمانڕەوایەکی نوێ بەردەوام بوونی کتێبخانەکەی بە ھەڕەشە بینیوە نەک وەک سەرچاوەی شانازی. لە ٤١٥ ی زاینی دا، فەرمانڕەوایەکی مەسیحی تەنانەت زانایەکی بیرکاری کوشت بە ناوی ھیپەیشا بەھۆی خوێندی دەستنووسە کۆنەکانی یۆنانی کۆن، کە ئەوان بە کفریان دەزانی. ھەرچەندە کتێبخانەکەی ئەلیکساندەریا و دەستنووسە بێشومارەکانی دەمێکە لە ناوچوون، ئێمە ھێشتا گیرۆدەین دۆزینەوەی باشترین ڕێگەین بۆ کۆکردنەوە، دەستخستن، و پاراستنی زانیاریەکانمان. ئەمڕۆ زانیاری زیاتر بەردەستە و تەکنەلۆژیای زیاتر ھەن بۆ پاراستنیان، بەڵام ئێمە ناتوانین دڵنیا بین کە ئەرشیڤی دیجیتاڵی ئێمە زیاتر دەتوانێ بمێنێتەوە لە کاغەز و مرەکەبی دەستنوسەکانی ئەلیکساندەریا. و تەنانەت ئەگەر کۆکای زانیاریەکانمان لە ڕوی مادەییەوە پارێزراوبن، ئەوان ھێشتا دەبێت بەرگەی ھێزی بەدی لەوە زیاتر بگرن کە کتێبخانە وێران دەکەن: ترس لە زانست، و باوەڕی لوتبەرزانەی ڕابردوو بوونی نەما. جیاوازیەکە ئەوەیە، ئەمجارە، ئێمە دەزانین خۆمان بۆچی ئامادە بکەین.