کتێبخانەی ئەلیکساندەریا - ئیلیزابێس کۆکس
-
0:07 - 0:09٢٣٠٠ ساڵ لەمەوبەر،
-
0:09 - 0:12فەرمانڕەوایانی ئەلیکساندەریا
دەستیان کرد بە ھەوڵدان بۆ -
0:12 - 0:14بەدیھێنانی یەکێک لە ئامانجە
ھاوبەشەکانی مرۆڤایەتی: -
0:14 - 0:19بە کۆکردنەوەی ھەموو زانستی دونیا لە ژێر
یەک بنمیچدا. -
0:19 - 0:20لە باشترین کاتیدا،
-
0:20 - 0:24کتێبخانەی ئەلیکساندەریا ژمارەیەک
دەستنووسی لولەیی دەگمەنی کۆ کردەوە -
0:24 - 0:27و سەرنجی ھەندێک لە گەورە زانا گەورەکانی
یۆنانی ڕاکێشا. -
0:27 - 0:32بەڵام لەگەڵ کۆتایی ھاتنی سەدەی ٥ەمی پ.ز،
کتێبخانە گەورەکە بوونی نەما. -
0:32 - 0:35زۆرێک بڕوایان وابوو کە لەناوچووە لە
کارەساتێکی ئاگردا. -
0:35 - 0:39ڕاستی دەرکەوتن و داکەوتنی کتێبخانەکە
زۆر لەوە ئاڵۆزترە. -
0:39 - 0:43بیرۆکەی ئەم کتێبخانەیە ھی ئەسکەندەری
گەورە بوو. -
0:43 - 0:45پاش ڕاگەیاندنی خۆی وەک فەرمانڕەوا،
-
0:45 - 0:48خوێندکاری پێشوتری ئەرستۆ سەرنجی
ئەسکەندەری ڕاکێشا -
0:48 - 0:53دروستکردنی ئیمپراتۆریەتیەکی زانستی
لە نێو ئەو شارەی بە ناوی خۆی ناونرا بوو. -
0:53 - 0:55ئەو مرد پێش دروستکردنی،
-
0:55 - 0:57بەڵام جێگرەوەکەی، تۆلیمی یەکەم،
-
0:57 - 1:01پلانەکانی ئەسکەندەری بۆ دروستکردنی
کتێبخانە و مۆزەخانەیەک جێبەجێکرد. -
1:01 - 1:04کە کەوتبوونە نێو ناوچەی شاھانەیی شارەکە،
-
1:04 - 1:05کتێبخانەی ئەلیکساندەریا
-
1:05 - 1:08لەوانەیە ھونەری یۆنانی پایەیەکی گەورەی
دروستکردنی بوبێت، -
1:08 - 1:10لەگەڵ کاریگەری میسڕیەکان،
-
1:10 - 1:15یان تێکەڵەیەکی نایابی ھەردووکیان-- ھیچ
بەشێکی تەلارەکە ڕزگاری نەبووە لە لەناوچون. -
1:15 - 1:20ئێمە دەزانین لە نێویدا ھۆڵی وتار، ژووری
وانە خوێندن، و، بێگومان، کتێبخانە ھەبووە. -
1:20 - 1:22ھەر کە دروست کردنی تەواو بوو،
-
1:22 - 1:26تۆلیمی یەکەم دەستی کرد بە پڕکردنی لە
دەستنووسی یۆنانی و میسڕی. -
1:26 - 1:31و زاناکانی بانگھێشتکرد تا لە ئەلیکساندەریا
بژین و بخوێنن لەسەر حسابی ئەو. -
1:31 - 1:34کتێبخانەکە گەشەی کرد کاتێک زاناکان
دەستنووسەکانی خۆیانیان پێشکەش کرد، -
1:34 - 1:40بەڵام فەرمانڕەوای ئەلیکساندەریا
لەبەرگیراوی لەھەرکتێبێکی دونیا دەویست. -
1:40 - 1:44خۆشبەختانە، ئەلیکساندەریا ڕێڕەوی گەشت
کردن بوو بۆ وڵاتانی دەریای سپی ناوەڕاست. -
1:44 - 1:49تۆلیمی سێیەم یاسایەکی دانا داوای دەکرد
ھەر کەشتیەک لەنگەر بگرێ لە ئەلیکساندەریا -
1:49 - 1:52پێویستە کتێبەکانی ناوی ببەخشێت
بۆ لەبەرگرتنەوەیان. -
1:52 - 1:55کاتێک نووسەری کتێبخانەکە کتێبەکەی
نووسیەوە، -
1:55 - 1:59نوسخە ئەسڵیەکان لای خۆیان دەھێڵنەوە و
لەبەرگیراوەکانیش دەبەن بۆ کەشتیەکان. -
1:59 - 2:02ڕاوچیانی بەکرێگیراوی کتێبیش بە نێو
وڵاتانی دەریای ناوەڕاست دەسوڕانەوە -
2:02 - 2:04بۆ نووسینی نوێ دەگەڕان،
-
2:04 - 2:07و فەرمانڕەوای ئەلیکساندەریا ھەوڵی دا
ڕکابەرانی شکست پێ بێنێ -
2:07 - 2:12بە وەستاندنی ھەناردە کردنی کاغەزی
پاپیرۆس کە بەکاردەھات بۆ نووسین. -
2:12 - 2:16ئەم ھەوڵانە سەدان و ھەزاران کتێبی
ھێنا بۆ ئەلیکساندەریا. -
2:16 - 2:18لەگەڵ گەشەسەندنی کتێبخانەکە دا،
-
2:18 - 2:22دۆزینەوەی زانیاری لەسەر بابەتی زیاتر
ئاسانتر بوو لە پێشتر، -
2:22 - 2:27بەڵام زۆر گران بو دۆزینەوەی زانیاری لەسەر
ھەموو بابەتێکی ورد. -
2:27 - 2:32خۆشبەختانە، زانایەک بە ناوی کەلیمەکەسی
سۆرێنی چارەسەرێکی دۆزیەوە، -
2:32 - 2:34بە دروستکردنی لەوحەکان،
-
2:34 - 2:37پێڕستێک بۆ ناوەڕۆکی کتێبخانەکە کە
پێکھاتبوو لە ١٢٠ جەڵد، -
2:37 - 2:39یەکەم نموونەی لەو جۆرە.
-
2:39 - 2:41بە سود وەرگرتن لە لەوحەکان،
-
2:41 - 2:44خەڵکی دەیان توانی بگەڕێن بە نێو
کۆکراوە گرنگەکانی کتێبخانەکەدا. -
2:44 - 2:47ئەوان شتی ناوازەیان دۆزیەوە.
-
2:47 - 2:49١٦٠٠ ساڵ پێش گەشتکردنی کۆڵۆمبس،
-
2:49 - 2:53ئەراتۆستن تەنھا ئەوەی ئاشکرا نەکرد
کە زەوی خڕە، -
2:53 - 2:55بەڵکو چێوە و تیرە بازنەییەکەشی
حسابکرد -
2:55 - 2:58بە جیاوازی چەند میلێکی کەم لە
قەبارە ڕاستیەکەیان. -
2:58 - 3:01ھیرۆنی ئەلیکساندەریا یەکەم بزوێنەری ھەڵمی
جیھانی درووست کرد -
3:01 - 3:03زیاتر لە ھەزار ساڵ پێش
-
3:03 - 3:07دوبارە داھێنانەوەی لە سەردەمی
شۆڕشی پیشەسازیدا. -
3:07 - 3:14بۆ ماوەی ٣٠٠ ساڵ لە دوای دروسکردنی
لە ٢٨٣ پ.ز، کتێبخانەکە گەشەی دەکرد. -
3:14 - 3:19بەڵام دواتر، لە ٤٨ ی پ.ز، جۆلیۆ سیزار
گەمارۆی ئەلیکساندەریا ی دا -
3:19 - 3:22و گشت کەشتیەکانی بەندەرەکەی سوتاند.
-
3:22 - 3:27بۆ ساڵانێک، زاناکان پێیان وابوو کتێبخانەکە
سوتاوە پاش گەشتنی پریشکی ئاگر بە شارەکە. -
3:27 - 3:30ڕێی تێ دەچێت ئاگر بەشێک لەو
کتێبەکانەی سوتاندبێ، -
3:30 - 3:32بەس ئێمە دەزانین لە نوسینە کۆنەکانەوە
-
3:32 - 3:37کە زانایان بەردەوام بوون لە سەردانیکردنی
کتێبخانەکە چەند سەدەیەک دوای ئابڵوقەدانی. -
3:37 - 3:41لە کۆتاییدا، کتێبخانەکە لە ناو چوو کاتێک
شارە یۆنانیەکە گۆڕا بە، -
3:41 - 3:42ڕۆمانی،
-
3:42 - 3:43مەسیحی،
-
3:43 - 3:45لە کۆتاییدا کەوتە دەست موسڵمانەکان.
-
3:45 - 3:48ھەر فەرمانڕەوایەکی نوێ بەردەوام بوونی
کتێبخانەکەی بە ھەڕەشە بینیوە -
3:48 - 3:51نەک وەک سەرچاوەی شانازی.
-
3:51 - 3:53لە ٤١٥ ی زاینی دا،
-
3:53 - 3:56فەرمانڕەوایەکی مەسیحی تەنانەت
زانایەکی بیرکاری کوشت بە ناوی ھیپەیشا -
3:56 - 4:00بەھۆی خوێندی دەستنووسە کۆنەکانی
یۆنانی کۆن، -
4:00 - 4:02کە ئەوان بە کفریان دەزانی.
-
4:02 - 4:07ھەرچەندە کتێبخانەکەی ئەلیکساندەریا و
دەستنووسە بێشومارەکانی دەمێکە لە ناوچوون، -
4:07 - 4:10ئێمە ھێشتا گیرۆدەین دۆزینەوەی
باشترین ڕێگەین بۆ کۆکردنەوە، -
4:10 - 4:11دەستخستن،
-
4:11 - 4:13و پاراستنی زانیاریەکانمان.
-
4:13 - 4:15ئەمڕۆ زانیاری زیاتر بەردەستە
-
4:15 - 4:17و تەکنەلۆژیای زیاتر ھەن بۆ پاراستنیان،
-
4:17 - 4:19بەڵام ئێمە ناتوانین دڵنیا بین
-
4:19 - 4:22کە ئەرشیڤی دیجیتاڵی ئێمە زیاتر
دەتوانێ بمێنێتەوە -
4:22 - 4:26لە کاغەز و مرەکەبی
دەستنوسەکانی ئەلیکساندەریا. -
4:26 - 4:29و تەنانەت ئەگەر کۆکای زانیاریەکانمان
لە ڕوی مادەییەوە پارێزراوبن، -
4:29 - 4:33ئەوان ھێشتا دەبێت بەرگەی ھێزی
بەدی لەوە زیاتر بگرن -
4:33 - 4:35کە کتێبخانە وێران دەکەن:
-
4:35 - 4:36ترس لە زانست،
-
4:36 - 4:40و باوەڕی لوتبەرزانەی ڕابردوو
بوونی نەما. -
4:40 - 4:44جیاوازیەکە ئەوەیە، ئەمجارە، ئێمە دەزانین
خۆمان بۆچی ئامادە بکەین.
- Title:
- کتێبخانەی ئەلیکساندەریا - ئیلیزابێس کۆکس
- Speaker:
- ئیلیزابێس کۆکس
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/what-really-happened-to-the-library-of-alexandria-elizabeth-cox
٢٣٠٠ ساڵ لەمەوبەر، فەرمانڕەوای ئەلیکساندەریا دەستی کرد بە بەدەستھێنانی یەکێک لە ئامانجە ھاوبەشەکان: بە کۆکردنەوەی ھەموو زانستی جیھان لە ژێر یەک بنمیچدا. لە باشترینیدا، کتێبخانەی ئەلیکساندەریا دەستنووسە لولەییە دەگمەنەکانی کۆکردەوە و سەرنجی گەورەترین زاناکانی جیھان(یۆنانیەکانی) ڕاکێشا بەرەو لای خۆی. بەڵام لەگەڵ کۆتای ھاتنی سەدەی ٥ ی زاینی، بوونی نەما. ئیلزابێس کۆکس زانیاری دەرکەوتن و داکەوتنی ئەم تەلارە گەورەیە دەخاتە ڕوو.
وانە لەلایەن ئیلزابێس کۆکس، دەرھێنانی لەلایەن ئیننا فیلمۆر.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:59
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for What really happened to the Library of Alexandria? | |
![]() |
himdad muhammed accepted Kurdish subtitles for What really happened to the Library of Alexandria? | |
![]() |
himdad muhammed edited Kurdish subtitles for What really happened to the Library of Alexandria? | |
![]() |
himdad muhammed edited Kurdish subtitles for What really happened to the Library of Alexandria? | |
![]() |
Rebar Atta edited Kurdish subtitles for What really happened to the Library of Alexandria? | |
![]() |
Rebar Atta edited Kurdish subtitles for What really happened to the Library of Alexandria? |