< Return to Video

ئەو کارلێکە کیمیایەی خۆراك بە جیهان دەدات ـ دانیال دی ـ دولیك

  • 0:07 - 0:08
    بەڕای تۆ
  • 0:08 - 0:10
    گرنگترین دۆزینەوە
  • 0:10 - 0:12
    لە چەند سەدەی ڕابردوودا چییە؟
  • 0:12 - 0:13
    ئایا کۆمپیوتەرە؟
  • 0:13 - 0:13
    ئۆتۆمبێلە؟
  • 0:13 - 0:14
    کارەبایە؟
  • 0:14 - 0:16
    یان لەوانەیە دۆزینەوەی ئەتۆم بێت؟
  • 0:16 - 0:20
    پێموایە ئەو کارلێکە کیمیاویییە:
  • 0:20 - 0:21
    گەردیلەیەکی گازی نایترۆجینە
  • 0:21 - 0:23
    لەگەڵ سێ گەرد لە گازی هایدرۆجین
  • 0:23 - 0:27
    دوو گەردیلەی گازی ئەمۆنیات دەستدەکەوێت.
  • 0:27 - 0:28
    ئەمە پڕۆسەی هابەرە
  • 0:28 - 0:31
    و تێکەڵکردنی گەردیلەکانی نایترۆجینە
    لە هەوادا
  • 0:31 - 0:32
    لەگەڵ گەردیلەی هایدرۆجینی،
  • 0:32 - 0:36
    یان گۆڕینی هەوا بۆ پەینی کیمیایی.
  • 0:36 - 0:37
    بەبێ ئەم کارلێکردنە،
  • 0:37 - 0:39
    جووتیاران توانای بەرهەمهێنانی خۆراکی
    تەواویان هەیە
  • 0:39 - 0:41
    تەنها بۆ ٤ملیار کەس؛
  • 0:41 - 0:45
    ژمارەی دانیشتوانی ئێستامان زیاتر لە
    ٧ ملیار کەس دەبێت.
  • 0:45 - 0:47
    کەواتە، بەبێ پڕۆسەی هابەر،
  • 0:47 - 0:51
    زیاتر لە ٣ ملیار کەس بێ خۆراك دەبێت.
  • 0:51 - 0:55
    کاتێك نایترۆجین لەسەر شێوەی نیتراتە، NO3،
  • 0:55 - 0:56
    بە خۆراکێکی بنچینەیی دادەنرێت بۆ ئەوەی
    ڕووەکەکان بمێننەوە.
  • 0:56 - 1:00
    کاتێك دانەوێڵەکان گەشە دەکەن،
    نایترۆجین بەکاردێنن،
  • 1:00 - 1:02
    دوری دەخەنەوە لە خاك.
  • 1:02 - 1:04
    نایترۆجینەکە دەتوانرێت دروستبێتەوە
  • 1:04 - 1:06
    بە پڕۆسەی، بە پەینکردنی درێژخایەنی سروشتی
  • 1:06 - 1:08
    وەك شیبوونەوەی گیانەوەرەکان،
  • 1:08 - 1:10
    بەڵام مرۆڤ دەیەوێت خۆراك بڕوێنێت
  • 1:10 - 1:12
    بەڕێگەیەکی زۆر خێراتر لەمە.
  • 1:12 - 1:14
    ئەمەش بەشە هەرە سەختەکەیە:
  • 1:14 - 1:15
    لە ٧٨٪ هەوا لە نایترۆجین پێکدێت،
  • 1:15 - 1:19
    بەڵام دانەوێڵە ناتوانێت تەنها نایترۆجین
    لە هەوا وەربگرێت
  • 1:19 - 1:23
    چونکە بەستەوەرێکی زۆر بەهێزی
    سیانی لە خۆدەگرێت،
  • 1:23 - 1:25
    کە ناتوانن بەروبوومەکان بشکێنن.
  • 1:25 - 1:26
    ئەوەی هابەر لە بنەڕەتدا کردی
  • 1:26 - 1:27
    دۆزینەوەی ڕێگەیەکە بوو
  • 1:27 - 1:30
    بۆ ئەوەی ئەم نایترۆجینە لە هەوادا ببردرێت
  • 1:30 - 1:31
    و بخرێتە ناوەوەی زەوی.
  • 1:31 - 1:35
    ساڵی 1908 کیمیازانی ئەڵمانی فریتز هابەر
  • 1:35 - 1:36
    شێوازێکی کیمیایی بەرەو پێشخست
  • 1:36 - 1:39
    بۆ بەکارهێنانی ئەو دابینکردنە گەورە
    نایترۆجینیەی کە لە هەوادا هەیە.
  • 1:39 - 1:40
    هابەر ڕێگەیەکی دۆزییەوە
  • 1:40 - 1:42
    کە نایترۆجینەکەی لە هەوادا برد
  • 1:42 - 1:43
    و بە هایدرۆجینی بەند کرد
  • 1:43 - 1:45
    بۆ پێکهێنانی ئەمۆنیا.
  • 1:45 - 1:48
    پاشان ئەتوانرێت ئەمۆنیا بکرێتە ناو خاکەوە،
  • 1:48 - 1:49
    کە بەخێرایی دەگۆڕدرێت بۆ نیترایت.
  • 1:49 - 1:51
    بەڵام ئەگەر پڕۆسەکەی هابەر بەکاربهێنرایە
  • 1:51 - 1:53
    بۆ ئەوەی خۆراك بە جیهان بدرێت،
  • 1:53 - 1:55
    ئەو پێویستی بە دۆزینەوەی ڕێگەیەک دەبوو
  • 1:55 - 1:58
    بۆ ئەوەی بڕێکی زۆر لەم ئەمۆنیایە بە خێرایی و
    بە ئاسانی دروست بکرێت.
  • 1:58 - 1:59
    بۆ ئەوەی تێبگەین
  • 1:59 - 2:01
    هابەر چۆن بەم کارە هەڵسا،
  • 2:01 - 2:02
    پێوستە شتێك بزانین
  • 2:02 - 2:04
    دەربارەی هاوسەنگی کیمیایی.
  • 2:04 - 2:06
    هاوسەنگی کیمیایی دەتوانرێت بە دەست بهێنرێت
  • 2:06 - 2:09
    کاتێك کارلێکێک لەدەفرێکی داخراودا هەیە.
  • 2:09 - 2:12
    بۆ نموونە، باوا بڵێین تۆ
  • 2:12 - 2:14
    هایدرۆجین و نایترۆجین لە
    دەفرێکی داخراودا دادەنێت
  • 2:14 - 2:16
    و وای لێدەکەیت کە کارلێك بکەن.
  • 2:16 - 2:18
    لەسەرەتای تاقیکردنەوەکەدا،
  • 2:18 - 2:20
    بڕێکی زۆری نایترۆجین و هایدرۆجینمان هەیە،
  • 2:20 - 2:22
    کەواتە پێکهێنانی ئەمۆنیا
  • 2:22 - 2:24
    بە خێراییەکی زۆرەوە بەردەوام دەبێت.
  • 2:24 - 2:27
    بەڵام هەر کە هایدرۆجین و نایترۆجینەکە
    کارلێك دەکەن
  • 2:27 - 2:28

    و بەکاردەهێنرێن،
  • 2:28 - 2:30
    کارلێکەکە خاو دەبێتەوە
  • 2:30 - 2:32
    بەهۆی کەمبوونەوەی نایترۆجین و هایدرۆجین
  • 2:32 - 2:34
    لە دەفرەکەدا.
  • 2:34 - 2:36
    تەنانەت گەردیلەکانی ئەمۆنیا دەگەنە
    خاڵی کۆتایی
  • 2:36 - 2:38
    دەست دەکەن بە شیبوونەوە
  • 2:38 - 2:41
    دەگەڕێنەوە بۆ نایترۆجین و هایدرۆجین.
  • 2:41 - 2:43
    دوای ماوەیەك، ئەم دوو کارلێکە،
  • 2:43 - 2:46
    دەستدەکەن بە دروستکردن و تێکشکاندنی
    ئەمۆنیا،
  • 2:46 - 2:48

    بەهەمان خێرایی.
  • 2:48 - 2:49
    کاتێك ئەم خێراییانە یەکسان دەبن،
  • 2:49 - 2:52
    دەڵێین کارلێکەکە گەیشتۆتە ئاستی هاوسەنگی.
  • 2:53 - 2:55
    لەوانەیە ئەمە باش بێت، گەر چی وانییە
  • 2:55 - 2:57
    کاتێك کە دەتەوێت
  • 2:57 - 2:59
    تەنها تەنێك ئەمۆنیا درووست بکەیت.
  • 2:59 - 3:00
    هابیر ئەمۆنیای ناوێت
  • 3:00 - 3:01
    بۆ ئەوەی بە تەواوی بشکێن،
  • 3:01 - 3:03
    بەڵام ئەگەر بە سادەیی کارلێکەکە جێبهێڵیت
  • 3:03 - 3:05
    لە دەفرێکی داخراودا،
  • 3:05 - 3:06
    ئەوە دەبێ چی ڕوو بدات
  • 3:06 - 3:09
    لێرەدا ئەو شوێنەیە کە هێنری لو شاییر
  • 3:09 - 3:10
    کیمیازانێکی فەڕەنسیە
  • 3:10 - 3:11
    دەتوانێت یارمەتیمان بدات.
  • 3:11 - 3:13
    ئەوەی کە دۆزیەوە ئەوە بوو
  • 3:13 - 3:15
    کە ئەگەر سیستەمێك لە هاوسەنگی وەربگری
  • 3:15 - 3:16
    و شتێکی بۆ زیاد دەکەیت،
  • 3:16 - 3:18
    بۆ نموونە، بابڵێین نایترۆجین،
  • 3:18 - 3:19
    سیستەمەکە کار دەکات
  • 3:19 - 3:20
    بۆ گەڕانەوەی هاوسەنگی بۆ جارێکی تر.
  • 3:20 - 3:22
    لو شاتولییر هەروەها ئەوەی دۆزییەوە
  • 3:22 - 3:23
    کە ئەگەر تۆ
  • 3:23 - 3:25
    بڕی پاڵەپەستۆ سەر سیستەمەکە زیاد بکەیت،
  • 3:25 - 3:27
    سیستەمەکە دەیەوێت کار بکات
  • 3:27 - 3:29
    بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو فشارەی کە لەسەری بوو.
  • 3:29 - 3:30
    وەك ئەوە وایە لە ژورێکی قەرەباڵغدا بیت.
  • 3:30 - 3:32
    گەردیلەکان زیاتر دەبن لەوەی کە هەنە،
  • 3:32 - 3:34
    فشاری زیاتر دەکەن لەوەی هەیە.
  • 3:34 - 3:36
    ئەگەر سەیری هاوکێشەکەمان بکەین،
  • 3:36 - 3:38
    لە لای چەپەوە دەبینین،
  • 3:38 - 3:40
    چوار گەردیلە لە لای چەپ هەیە
  • 3:40 - 3:42
    و تەنها دووان لە لای ڕاست.
  • 3:42 - 3:44
    ئەگەر بمانەوێت قەرەباڵغی ژوورەکە
    کەم بکەینەوە،
  • 3:44 - 3:46
    و بۆ ئەوەی پاڵەپەستۆ کەم بێتەوە،
  • 3:46 - 3:47
    سیستەمەکە دەست پێدەکات
  • 3:47 - 3:49
    بە تێکەڵکردنی نایترۆجین و هایدرۆجین
  • 3:49 - 3:52
    بۆ زیاتر دروستکردنی گەردیلەی
    ئامۆنیای پەستراو،
  • 3:52 - 3:54
    هابەر بۆی دەرکەوت بۆ ئەوەی بڕێکی زۆر
  • 3:54 - 3:55
    لە ئەمۆنیا درووست بکات،
  • 3:55 - 3:57
    ئەوا دەبێت ئامێرێك دروست بکات
  • 3:57 - 4:00
    کە بە بەردەوامی نایترۆجین و هایدرۆجین
    زیاد بکات
  • 4:00 - 4:01
    هەروەها لە کاتێکدا فشار زیاد دەکات
  • 4:01 - 4:03
    لەسەر سیستەمی هاوسەنگی،
  • 4:03 - 4:05
    کە ڕێك ئەو شتەیە کە کردی.
  • 4:05 - 4:08
    ئەمڕۆ، ئەمۆنیا یەکێکە لە پێکهاتە
  • 4:08 - 4:10
    کیمیاویە زۆر بەرهەم هاتووەکان لە جیهاندا.
  • 4:10 - 4:15
    ساڵانە نزیکەی 131 ملیۆن تۆن سێجا
    بەرهەم دەهێنرێت.
  • 4:15 - 4:18
    کە بە نزیکەی ٢٩٠ ملیار پاوەندە لە ئەمۆنیا.
  • 4:18 - 4:19
    ئەوە بە قەد بارستەیەی
  • 4:19 - 4:21
    ٣٠ ملیۆن فیلی ئەفریقیە،
  • 4:21 - 4:24
    کێشی هەر یەکەیان نزیکەی ١٠٠٠٠ پاوندە.
  • 4:24 - 4:27
    لە ٨٠٪ ئەم ئەمۆنیایە لە دروستکردنی
    پەین بەکاردەهێنرێت،
  • 4:27 - 4:29
    لە کاتێکدا ئەوانی تر بە کاردەهێنرێت
  • 4:29 - 4:31
    لە پیشەسازی و پاککەرەوەکانی ناوماڵ
  • 4:31 - 4:33
    و بۆ بەرهەمهێنانی پێکهاتەکانی تری
    نایترۆجین،
  • 4:33 - 4:35
    وەك ترشی نیتریك.
  • 4:35 - 4:36
    توێژینەوە تازەکان دۆزیویانەتەوە
  • 4:36 - 4:39
    کە نیوەی نایترۆجینەکان لەم پەینانە
  • 4:39 - 4:41
    لە لایەن ڕووەکەکانەوە هەڵنامژرێن.
  • 4:41 - 4:43
    بەم پێیە، نایترۆجین بوونی هەیە
  • 4:43 - 4:45
    وەك پێکهاتەیەکی کیمیایی هەڵچوو
  • 4:45 - 4:47
    لە سەرچاوەکانی ئاوی زەوی و کەش و هەوا،
  • 4:47 - 4:49
    بە سەختی ژینگەکەمان وێران دەکات.
  • 4:49 - 4:51
    بە دڵنیاییەوە، هابەر پێشبینی ئەم
    کێشەیەی نەکرد بوو
  • 4:51 - 4:53
    کاتێك داهێنانەکەی ناساند.
  • 4:53 - 4:55
    بە دوای بینینە پێشەنگەکەی،
  • 4:55 - 4:56
    زاناکان ئەمڕۆ دەگەڕێن بە دوای
  • 4:56 - 4:59
    کارلێکی نوێی هابەر لەسەدەی ٢١ دا،
  • 4:59 - 5:01
    کە دەگاتە هەمان ئاستی یارمەتیدان
  • 5:01 - 5:03
    بەبێ دەرەنجامە مەترسیدارەکان.
Title:
ئەو کارلێکە کیمیایەی خۆراك بە جیهان دەدات ـ دانیال دی ـ دولیك
Description:

چۆن وا بکەین دانەوێڵە بە خێرایی گەشە بکات بۆ پێدانی خۆراك بە ملیارەها لە زەوی؟
ئەمەش بە کارلێکی هابەر ناودەبرێن، کە نایترۆجین لە هەوادا دەگۆڕێت بۆ ئەمۆنیا ، کە بە ئاسانی لە خاکدا دەگۆڕێت بۆ نیترات کە ڕووەکەکان پێویستیان بە زیندووبوونەوە هەیە .
هەرچەندە لەسەر ئاستی جیهانی کۆگای خۆراک زیادی کردووە، بەڵام کارلێکی هابەر بووە هۆی ئەوەی شتی چاوەڕواننەکراو لە ژینگەدا هەبێت
دانیال دی دۆلیک کیمیا و دەرەنجامەکانی کارلێککردن
وانە لەلایەن دانیال دی دولێک ئەنیمەیشن لە لایەن ئۆفیڵ داونهیڵ.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:19

Kurdish (Central) subtitles

Revisions