بەڕای تۆ گرنگترین دۆزینەوە لە چەند سەدەی ڕابردوودا چییە؟ ئایا کۆمپیوتەرە؟ ئۆتۆمبێلە؟ کارەبایە؟ یان لەوانەیە دۆزینەوەی ئەتۆم بێت؟ پێموایە ئەو کارلێکە کیمیاویییە: گەردیلەیەکی گازی نایترۆجینە لەگەڵ سێ گەرد لە گازی هایدرۆجین دوو گەردیلەی گازی ئەمۆنیات دەستدەکەوێت. ئەمە پڕۆسەی هابەرە و تێکەڵکردنی گەردیلەکانی نایترۆجینە لە هەوادا لەگەڵ گەردیلەی هایدرۆجینی، یان گۆڕینی هەوا بۆ پەینی کیمیایی. بەبێ ئەم کارلێکردنە، جووتیاران توانای بەرهەمهێنانی خۆراکی تەواویان هەیە تەنها بۆ ٤ملیار کەس؛ ژمارەی دانیشتوانی ئێستامان زیاتر لە ٧ ملیار کەس دەبێت. کەواتە، بەبێ پڕۆسەی هابەر، زیاتر لە ٣ ملیار کەس بێ خۆراك دەبێت. کاتێك نایترۆجین لەسەر شێوەی نیتراتە، NO3، بە خۆراکێکی بنچینەیی دادەنرێت بۆ ئەوەی ڕووەکەکان بمێننەوە. کاتێك دانەوێڵەکان گەشە دەکەن، نایترۆجین بەکاردێنن، دوری دەخەنەوە لە خاك. نایترۆجینەکە دەتوانرێت دروستبێتەوە بە پڕۆسەی، بە پەینکردنی درێژخایەنی سروشتی وەك شیبوونەوەی گیانەوەرەکان، بەڵام مرۆڤ دەیەوێت خۆراك بڕوێنێت بەڕێگەیەکی زۆر خێراتر لەمە. ئەمەش بەشە هەرە سەختەکەیە: لە ٧٨٪ هەوا لە نایترۆجین پێکدێت، بەڵام دانەوێڵە ناتوانێت تەنها نایترۆجین لە هەوا وەربگرێت چونکە بەستەوەرێکی زۆر بەهێزی سیانی لە خۆدەگرێت، کە ناتوانن بەروبوومەکان بشکێنن. ئەوەی هابەر لە بنەڕەتدا کردی دۆزینەوەی ڕێگەیەکە بوو بۆ ئەوەی ئەم نایترۆجینە لە هەوادا ببردرێت و بخرێتە ناوەوەی زەوی. ساڵی 1908 کیمیازانی ئەڵمانی فریتز هابەر شێوازێکی کیمیایی بەرەو پێشخست بۆ بەکارهێنانی ئەو دابینکردنە گەورە نایترۆجینیەی کە لە هەوادا هەیە. هابەر ڕێگەیەکی دۆزییەوە کە نایترۆجینەکەی لە هەوادا برد و بە هایدرۆجینی بەند کرد بۆ پێکهێنانی ئەمۆنیا. پاشان ئەتوانرێت ئەمۆنیا بکرێتە ناو خاکەوە، کە بەخێرایی دەگۆڕدرێت بۆ نیترایت. بەڵام ئەگەر پڕۆسەکەی هابەر بەکاربهێنرایە بۆ ئەوەی خۆراك بە جیهان بدرێت، ئەو پێویستی بە دۆزینەوەی ڕێگەیەک دەبوو بۆ ئەوەی بڕێکی زۆر لەم ئەمۆنیایە بە خێرایی و بە ئاسانی دروست بکرێت. بۆ ئەوەی تێبگەین هابەر چۆن بەم کارە هەڵسا، پێوستە شتێك بزانین دەربارەی هاوسەنگی کیمیایی. هاوسەنگی کیمیایی دەتوانرێت بە دەست بهێنرێت کاتێك کارلێکێک لەدەفرێکی داخراودا هەیە. بۆ نموونە، باوا بڵێین تۆ هایدرۆجین و نایترۆجین لە دەفرێکی داخراودا دادەنێت و وای لێدەکەیت کە کارلێك بکەن. لەسەرەتای تاقیکردنەوەکەدا، بڕێکی زۆری نایترۆجین و هایدرۆجینمان هەیە، کەواتە پێکهێنانی ئەمۆنیا بە خێراییەکی زۆرەوە بەردەوام دەبێت. بەڵام هەر کە هایدرۆجین و نایترۆجینەکە کارلێك دەکەن و بەکاردەهێنرێن، کارلێکەکە خاو دەبێتەوە بەهۆی کەمبوونەوەی نایترۆجین و هایدرۆجین لە دەفرەکەدا. تەنانەت گەردیلەکانی ئەمۆنیا دەگەنە خاڵی کۆتایی دەست دەکەن بە شیبوونەوە دەگەڕێنەوە بۆ نایترۆجین و هایدرۆجین. دوای ماوەیەك، ئەم دوو کارلێکە، دەستدەکەن بە دروستکردن و تێکشکاندنی ئەمۆنیا، بەهەمان خێرایی. کاتێك ئەم خێراییانە یەکسان دەبن، دەڵێین کارلێکەکە گەیشتۆتە ئاستی هاوسەنگی. لەوانەیە ئەمە باش بێت، گەر چی وانییە کاتێك کە دەتەوێت تەنها تەنێك ئەمۆنیا درووست بکەیت. هابیر ئەمۆنیای ناوێت بۆ ئەوەی بە تەواوی بشکێن، بەڵام ئەگەر بە سادەیی کارلێکەکە جێبهێڵیت لە دەفرێکی داخراودا، ئەوە دەبێ چی ڕوو بدات لێرەدا ئەو شوێنەیە کە هێنری لو شاییر کیمیازانێکی فەڕەنسیە دەتوانێت یارمەتیمان بدات. ئەوەی کە دۆزیەوە ئەوە بوو کە ئەگەر سیستەمێك لە هاوسەنگی وەربگری و شتێکی بۆ زیاد دەکەیت، بۆ نموونە، بابڵێین نایترۆجین، سیستەمەکە کار دەکات بۆ گەڕانەوەی هاوسەنگی بۆ جارێکی تر. لو شاتولییر هەروەها ئەوەی دۆزییەوە کە ئەگەر تۆ بڕی پاڵەپەستۆ سەر سیستەمەکە زیاد بکەیت، سیستەمەکە دەیەوێت کار بکات بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو فشارەی کە لەسەری بوو. وەك ئەوە وایە لە ژورێکی قەرەباڵغدا بیت. گەردیلەکان زیاتر دەبن لەوەی کە هەنە، فشاری زیاتر دەکەن لەوەی هەیە. ئەگەر سەیری هاوکێشەکەمان بکەین، لە لای چەپەوە دەبینین، چوار گەردیلە لە لای چەپ هەیە و تەنها دووان لە لای ڕاست. ئەگەر بمانەوێت قەرەباڵغی ژوورەکە کەم بکەینەوە، و بۆ ئەوەی پاڵەپەستۆ کەم بێتەوە، سیستەمەکە دەست پێدەکات بە تێکەڵکردنی نایترۆجین و هایدرۆجین بۆ زیاتر دروستکردنی گەردیلەی ئامۆنیای پەستراو، هابەر بۆی دەرکەوت بۆ ئەوەی بڕێکی زۆر لە ئەمۆنیا درووست بکات، ئەوا دەبێت ئامێرێك دروست بکات کە بە بەردەوامی نایترۆجین و هایدرۆجین زیاد بکات هەروەها لە کاتێکدا فشار زیاد دەکات لەسەر سیستەمی هاوسەنگی، کە ڕێك ئەو شتەیە کە کردی. ئەمڕۆ، ئەمۆنیا یەکێکە لە پێکهاتە کیمیاویە زۆر بەرهەم هاتووەکان لە جیهاندا. ساڵانە نزیکەی 131 ملیۆن تۆن سێجا بەرهەم دەهێنرێت. کە بە نزیکەی ٢٩٠ ملیار پاوەندە لە ئەمۆنیا. ئەوە بە قەد بارستەیەی ٣٠ ملیۆن فیلی ئەفریقیە، کێشی هەر یەکەیان نزیکەی ١٠٠٠٠ پاوندە. لە ٨٠٪ ئەم ئەمۆنیایە لە دروستکردنی پەین بەکاردەهێنرێت، لە کاتێکدا ئەوانی تر بە کاردەهێنرێت لە پیشەسازی و پاککەرەوەکانی ناوماڵ و بۆ بەرهەمهێنانی پێکهاتەکانی تری نایترۆجین، وەك ترشی نیتریك. توێژینەوە تازەکان دۆزیویانەتەوە کە نیوەی نایترۆجینەکان لەم پەینانە لە لایەن ڕووەکەکانەوە هەڵنامژرێن. بەم پێیە، نایترۆجین بوونی هەیە وەك پێکهاتەیەکی کیمیایی هەڵچوو لە سەرچاوەکانی ئاوی زەوی و کەش و هەوا، بە سەختی ژینگەکەمان وێران دەکات. بە دڵنیاییەوە، هابەر پێشبینی ئەم کێشەیەی نەکرد بوو کاتێك داهێنانەکەی ناساند. بە دوای بینینە پێشەنگەکەی، زاناکان ئەمڕۆ دەگەڕێن بە دوای کارلێکی نوێی هابەر لەسەدەی ٢١ دا، کە دەگاتە هەمان ئاستی یارمەتیدان بەبێ دەرەنجامە مەترسیدارەکان.