Return to Video

مێژوویەکی کورتی پەنیر

  • 0:07 - 0:10
    لە پێش ئیمپڕاتۆریەت و پاشایەتی،
  • 0:10 - 0:12
    لە پێش گڵکاری و نوسین،
  • 0:12 - 0:14
    لە پێش کەلوپەلە کانزاییەکان و چەکەکان -
  • 0:14 - 0:16
    پەنیر هەبووە.
  • 0:16 - 0:19
    هەر زوو، ٨٠٠٠ ساڵ پێش زایین
  • 0:19 - 0:23
    جوتیارە یەکەمینەکانی چەرخی بەردینی
    نوێ کە لە مانگی بەپیت دەژیان
  • 0:23 - 0:25
    میراتی پەنیر درووست کردن بەرهەم دەهێنن
  • 0:25 - 0:29
    کە هێندەی شارستانیەتێک کۆنە.
  • 0:29 - 0:33
    زیاد بوونی کشتوکاڵ سەری کێشا
    بۆ ماڵی کردنی مەڕ و بزنەکان،
  • 0:33 - 0:36
    کە جوتیارە کۆنەکان دەیاندۆشین
    بۆ شیرەکەیان.
  • 0:36 - 0:40
    بەڵام کاتێک جێدەهێڵرا لە کەشێکی
    گەرمدا بۆ چەند کاتژمێرێک،
  • 0:40 - 0:42
    شیرەکە دەترشا.
  • 0:42 - 0:48
    ترشی شیرەکە دەبووە هۆی ئەوەی پڕۆتینەکان
    بمەیێن، پێکەوە بنوسێن و ببنە تۆپەڵی نەرم.
  • 0:48 - 0:51
    لە سەرووی دۆزینەوەی
    ئەم گۆڕانکارییە سەیرە،
  • 0:51 - 0:53
    جوتیارەکان ئاوە ماوەکەیان
    لێ بەتاڵ دەکرد -
  • 0:53 - 0:55
    دواتر ناویاننا پەنیراو-
  • 0:55 - 1:02
    بۆیان دەرکەوت کە تۆپەڵە زەردباوەکان دەکرێت
    بخورێن بە تازەیی وەک ژەمێکی سوک و هەزمکراو.
  • 1:02 - 1:06
    ئەم تۆپەڵانە یان هەوێنانە، بوون
    بە دەستپێکی دروست کردنی پەنیر،
  • 1:06 - 1:11
    کە لە دواییدا دادەنرێت، دەپەستێورێت،
    پێدەگەیەنرێت، دەمڵێنرێت
  • 1:11 - 1:15
    بۆ نێو شێوە جیاوازەکانی
    شیرمەنییە بە لەزەتەکان
  • 1:15 - 1:20
    دۆزینەوەی پەنیر سودێکی زۆری هەبوو بۆ
    خەڵکی چەرخی بەردینی نوێ
  • 1:20 - 1:24
    شیر دەوڵەمەندە بە پڕۆتینە پێویستەکان،
    چەوری و کانزاکان
  • 1:24 - 1:28
    بەڵام هەروەها ڕێژەیەکی زۆر
    لە لاکتۆزی تێدایە -
  • 1:28 - 1:33
    شەکرێکە کە قورسە بۆ هەزم کردن
    بۆ زۆر لە گەدەکانی کۆن و نوێ.
  • 1:33 - 1:39
    پەنیر، لەگەڵ ئەوەی،دەتوانێت هەموو سودەکانی
    شیر ببەخشێت بە بوونی لاکتۆزێکی زۆر کەمتریش.
  • 1:39 - 1:42
    و دەتوانرا بپارێزرێت و لە عەمبار بکریت
  • 1:42 - 1:44
    ئەم پێداویستییە خۆراکییانە دەکرا بخورێن.
  • 1:44 - 1:48
    لە قاتییە سەختەکان و زستانە
    درێژەکاندا.
  • 1:48 - 1:53
    هەندێک پارچە گڵینەی بچووکی حەوتەمین
    هەزارەی پێش زایین لە تورکیا دۆزراوەتەوە
  • 1:53 - 1:57
    هێشتا پاشماوەی پەنیر و کەرەکەی
    لەسەرە کە تێیدا بووە
  • 1:57 - 1:59
    لە کۆتایی چەرخی زیویدا،
  • 1:59 - 2:02
    پەنیر بەرهەمێکی بەربڵاو بوو
    لە بازرگانی دەریاییدا
  • 2:02 - 2:04
    بە درێژایی گەلانی
    خۆرهەڵاتی دەریایی ناوەڕاست.
  • 2:04 - 2:08
    لە شارە دانیشتووە چڕەکانی
    دەوڵەتی میزۆپۆتامیا،
  • 2:08 - 2:11
    پەنیر بوو بە خۆراکێکی سەرەکی
    لە چێشتخانە و لە ژیانی دینییەکاندا
  • 2:11 - 2:13
    هەندێک لە زووترین ئەوانەی
    کە دەیانزانی بنووسن
  • 2:13 - 2:16
    وەکو بەڕێوەبەرایەتی تۆماری
    بەشی پەنیرەکان،
  • 2:16 - 2:20
    پەنیری هەمەجۆرە، بۆ نەریت و خەڵکی
    جیاوازی ڕیز کردووە
  • 2:20 - 2:22
    بە درێژایی میزۆپۆتامیا.
  • 2:22 - 2:27
    تۆمارەکان لەلایەن شارستانیەتە
    نزیکەکان لە تورکیا،
  • 2:27 - 2:31
    بەرهەمی لاوەکی ئەم ئاژەڵە، دروست دەبێت
    لە گەدەی هەندێک شیردەری تایبەتدا،
  • 2:31 - 2:36
    دەتوانێت تاو بدات و کۆنتڕۆڵی مەیاندن بکات
  • 2:36 - 2:40
    لە کۆتاییدا ئەم ئامێرە ئاڵۆزەی دروست کردنی
    پەنیرە بڵاو بوویەوە بە دەوری زەویدا،
  • 2:40 - 2:44
    بووە هۆی دروست بوونی فراونی
    هەمەجۆری و پەنیری توندتر.
  • 2:44 - 2:48
    و هەر چەندە هەندێک لە پارێزەری خواردنە
    کلتورییەکان شیرەمەنییە خۆشەکەیان ڕەتکردەوە
  • 2:48 - 2:54
    زۆرێکی دیکەیان پەنیریان لە خۆیان گرت،
    بە خێرایی تامی خۆماڵی خۆیان بۆ زیاد کرد.
  • 2:54 - 3:01
    کۆچەرییە مەغۆلەکان شیری،گای تبتیان بەکار دەهێنا،بۆ
    دروست کرنی قەراغی توند و وشک بووە.
  • 3:01 - 3:07
    میسڕییەکان حەزیان لە پەنیری،کۆتجی شیری بزن بوو،
    پەنیراوەکەیان لێدەچۆڕاند بە حەسیرێکی قامیش.
  • 3:07 - 3:12
    لە باشوری ئاسیا، شیر لەگەڵ جۆری جیاوازی
    ترشی خواردندا دەمەیێنرا،
  • 3:12 - 3:15
    وەکو ئاوی لیمۆ، سرکە، یان ماستاو
  • 3:15 - 3:18
    لە پاشان هەڵیاندەخست بۆ ئەوەی وشک بێتەوە و
    ببێت بە سەمونی پەنیر.
  • 3:18 - 3:22
    ئەم پەنیرە نەرمانە دەکرا
    زیاد بکرێت بۆ بەهارات و ساسەکان،
  • 3:22 - 3:26
    یان بە سادەیی سوور بکرایەتەوە
    وەکو ژەمێکی خێرا بۆ گۆشت نەخۆر.
  • 3:26 - 3:30
    یۆنانییەکان خشتە پەنیری فێتای
    ناو خوێیاویان بەرهەم هێنا،
  • 3:30 - 3:35
    لە هەمان شێوەی، جۆری توندتری
    پەنیری پیکۆرینۆ ڕۆمانۆی ئەمڕۆ دەچێت
  • 3:35 - 3:37
    ئەم پەنیرە لە ڕنە دراوە
    لە سیسیلی بەرهەم هێنراوە
  • 3:37 - 3:41
    لە خۆراکەکاندا بەکار د‌ەهێنرا لە هەموو
    ناوچەکانی گەلانی دەریای سپی ناوەڕاست
  • 3:41 - 3:45
    لە ژێر یاسای ڕۆمدا، "پەنیری وشک"
  • 3:45 - 3:47
    بوو بە بەشێکی پێویست
  • 3:47 - 3:53
    بۆ نزیکەی ٥٠٠،٠٠٠ سەرباز کە پاسەوانی سنورە
    گەورەکانی ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمانییان دەکرد.
  • 3:53 - 3:56
    و کاتێک ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆژئاوای
    ڕۆمییەکان ڕووخا،
  • 3:56 - 3:58
    دروست کردنی پەنیر بەردەوام
    بوو لە گەشە کردن
  • 3:58 - 4:02
    لە زەوی و زاری دەربەگاکاندا کە دەسەڵاتییان
    هەبوو،بەسەر لادێکانی سەدەی ناوەڕاستی ئەوروپا
  • 4:02 - 4:06
    لە سەدەکاندا کە پەرستگای دێرەکان
    بەربڵاو بوون لە تەواوی ئەوروپا،
  • 4:06 - 4:11
    پیاوانی ئاینی سەدەکانی ناوەڕاست،هەمیشە لە سەرجۆرە جیاوازەکانی شیر،
    تاقیکردنەوەیان دەکرد
  • 4:11 - 4:12
    مەشق کردنی دروست کردنی پەنیر،
  • 4:12 - 4:17
    بە سەر داچوونی ئەو قۆناغە کە هۆکار بوو
    بۆ دروست بوونی زۆرێک لە پەنیرە بەناوبانگەکانی ئەمڕۆ
  • 4:17 - 4:21
    پارمەزان، رۆکیفۆرت، مۆنتیسەر،
    و هەندێک لە جۆرەکانی سویسرا
  • 4:21 - 4:26
    کە هەموویان پوختە و بێخەوش کراو، لە لایەن پیاوە ئاینییە پەنیر
    دروستکەرەکانەوەی گاورەکان
  • 4:26 - 4:30
    لە ئاڵپ، بە تایبەتی دروست کردنی
    پەنیری سویسی سەرکەوتوو بوو -
  • 4:30 - 4:33
    بەرهەمهێنانی ژمارەیەکی زۆری
    پەنیری شیری مانگا.
  • 4:33 - 4:35
    لە کۆتایی سەدەی چواردەهەمدا،
  • 4:35 - 4:40
    پەنیری ئەلبی لە ناوچەی گرییەری
    سویسرا زۆر قازانجکەر دەبوو
  • 4:40 - 4:43
    بە شێوەیەک کە دەوڵەتەکانی دراوسێ
    بەرزاییەکانی گرییەرییان گرت
  • 4:43 - 4:47
    بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی گەشەی
    بازرگانی پەنیر بکەن.
  • 4:47 - 4:49
    پەنیر بە بەناوبانگی مایەوە لە ژیانیدا،
  • 4:49 - 4:53
    پەرەسەندنی پیشەسازی بەرهەمەم هێنانی
    لە دەستی پیاوە ئاینییەکان دەرهێنا
  • 4:53 - 4:55
    و گۆڕی بۆ مەکینەکان.
  • 4:55 - 5:00
    ئەمڕۆ، جیهان بە نزیکەیی ٢٢ ملیار
    کیلۆگرام پەنیر بەرهەم دەهێنێت لە ساڵێکدا،
  • 5:00 - 5:02
    دەگوازرێتەوە و بەکار دەهێنرێت
    بە دەوری زەویدا.
  • 5:02 - 5:05
    بەڵام ١٠،٠٠٠ ساڵ دوای ئەم داهێنانە،
  • 5:05 - 5:10
    کێڵگە خۆماڵییەکان هێشتا جێپێی باوباپیرانی
    چەرخی بەردینی نوێ دەگرن،
  • 5:10 - 5:14
    بەرهەمی دەستەکان یەکێکە لە کۆنترین
    و بەلەزەتترین خواردنەکان.
Title:
مێژوویەکی کورتی پەنیر
Speaker:
پاول کیندستێدت
Description:

تەواوی وانەکە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/a-brie-f-history-of-cheese-paul-s-kindstedt

لە پێش ئیمپڕاتۆریەت و پاشایەتیی لە پێش گڵکاری و نوسین، لە پێش کەلوپەلە کانزاییەکان و چەکەکان - پەنیر هەبووە. هەر زوو، ٨٠٠٠ هەزار ساڵ پێش زایین، جوتیارەکانی چەرخی پەردینی میراتی پەنیریان دروست کردن کە هێندەی شارستانیەتێک کۆنە. ئەمڕۆ جیهان بە نزیکەیی ٢٢ ملیار کیلۆگرام پەنیر بەرهەم دەهێنێت لە ساڵێکدا، دەگوازرێتەوە و بەکار دەهێنرێت لە جیهاندا.

پاول کیندستێدت مێژووی یەکێک لە کۆنترین و خۆشترین خواردنەکانمان بۆ باس دەکات.

ئامادەکردنی پاول س. کیندستێدت، دەرهێنانی چارلۆت کامبۆن.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:15

Kurdish (Central) subtitles

Revisions