< Return to Video

کێ بڕیار لەسەر ئەوە دەدات واتای هونەر چییە؟ - هایڵی ڵێڤیت

  • 0:13 - 0:16
    خەیاڵی ئەوە بکە تۆ وهاوڕێکەت
    دەچنە پێشانگایەکی هونەرییەوە
  • 0:16 - 0:19
    وێنەیەکی سەرسورهێنەر سەرنجت رادەکێشێت.
  • 0:19 - 0:22
    ڕەنگە سورە چالاکەکە لای تۆ وەک
    هێمایەکە بۆ خۆشەویستی،
  • 0:22 - 0:25
    بەڵام هاوڕێکەت دڵنیایە
    کە ئەوە هێمای جەنگە.
  • 0:25 - 0:29
    کاتێک ئەستێرەکان لە
    ئاسمانێکی جواندا دەبینیت،
  • 0:29 - 0:34
    هاوڕێکەت وا لێکی دەداتەوە هۆکارەکەی
    گەرم بوونی جیهان و پیس بوونی هەوایە.
  • 0:34 - 0:37
    بۆ یەکلاکردنەوەی مشتومڕەکە، سەیری
    ئینتەرنێت دەکەیت، کاتێک دەخوێنیتەوە
  • 0:37 - 0:42
    دەردەکەوێت تابلۆکە لەبەرگیراوەی
    یەکەم کاری هونەرمەندەکەیە:
  • 0:42 - 0:47
    ڕەنگی دڵخوازی سوور بووە و
    خاڵە زیویەکانیش پەرییەکانن.
  • 0:47 - 0:51
    ئێستا مەبەستی سەرەکی دروست کردنی
    ئەو تابلۆیە دەزانیت.
  • 0:51 - 0:55
    ئایا بەهەڵەداچووی لە چێژ وەرگرتن لە شتێک
    کە هونەرمەندەکە مەبەستی لێی نەبووە؟
  • 0:55 - 0:59
    ئێستا کەمتر چێژی لێ دەبینیت
    دوای زانینی ڕاستیەکە؟
  • 0:59 - 1:01
    بەڵام تا چ ئاستێک پێویستە
    مەبەستی هونەرمەند
  • 1:01 - 1:04
    گرنگی هەبێت لەسەر
    ڕوونکردنەوەت بۆ تابلۆیەک؟
  • 1:04 - 1:06
    ئەو پرسیارە دەمێکە خراوەتە بەرباس
  • 1:06 - 1:12
    لەلایەن فەیلەسوفان و ڕەخنەگرانی ئەدەبی،
    بە بێ هیچ ناکۆکیەک.
  • 1:12 - 1:13
    لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم،
  • 1:13 - 1:18
    ڕەخنەگری ئەدەبی و.ک ویمزێت و
    فەیلەسوف مۆنرۆی بێردسڵی
  • 1:18 - 1:21
    مشتومڕی ئەوەیان کرد کە مەبەستی
    هونەرمەند گرنگ نییە و ناپەیوەستە.
  • 1:21 - 1:24
    پێانگوت بەهەڵەداچوونی بە مەبەست:
  • 1:24 - 1:28
    واتا نرخدانانی هونەرمەند بۆ
    کارێکی شتێکی هەڵەیە.
  • 1:28 - 1:30
    مشتومڕەکانیش دوو سەرە بوو:
  • 1:30 - 1:34
    یەکەم، ئەوانەی لێکۆڵینەوەیان
    لەسەر دەکەین و نەماون،
  • 1:34 - 1:35
    هەرگیز بیرۆکەکانیان تۆمار نەکردووە،
  • 1:35 - 1:40
    واتا بەسانایی بوونیان نەماوە تا وەڵامی
    پرسیارەکان بدەنەوە دەربارەی کارەکانیان.
  • 1:40 - 1:44
    دووەم، گەر زانیاری هاوپەیوەستیش هەبێت،
  • 1:44 - 1:46
    ویمزێت و بێردسڵی
    بڕوایان وابووە
  • 1:46 - 1:49
    کە ئەوە دوورمان دەخاتەوە
    لە جۆرێتی خودی کارەکە.
  • 1:49 - 1:51
    ئەوان هونەریان بە شیرینی بەراورد کردووە:
  • 1:51 - 1:53
    کاتێک تامی شیرینی پودینگ دەکەیت،
  • 1:53 - 1:57
    مەبەستی لێنەرەکە کاریگەری نییە
    لەسەر ئەوەی چێژی لێ دەبینیت یان نا.
  • 1:57 - 2:02
    هەموو ئەوەی گرنگە ئەوەیە
    کە دەڵێن ئەو پودینگە باشە.
  • 2:02 - 2:06
    بێگومان لەوانەیە یەکێک حەزی لێ بێت و
    یەکێکی تریش حەزی لێ نەبێت.
  • 2:06 - 2:09
    لێکدانەوەکانیش بۆ هەمووان جیاوازە.
  • 2:09 - 2:13
    خاڵە زیویەکان لە تابلۆکانمدا
    دەشێت بە واتای پەرییەکان،
  • 2:13 - 2:16
    ئەستێرە یان هۆکاری پیس بوون بێت.
  • 2:16 - 2:20
    بەهۆی ژیربێژی ویمزێت و بێردسڵی
    لێکدانەوەی هونەرمەندەکان بۆ کارەکانی خۆیان
  • 2:20 - 2:25
    دەشێت وەک ڕووانینێکی ئاسای
    بۆ تابلۆیەک سەیر بکرێت.
  • 2:25 - 2:26
    گەر کێشەیەک لەمەدا دەبینیت،
  • 2:26 - 2:30
    دەشێت زیاتر بگونجێیت لەگەڵ
    ستیڤن ناپ و واڵتەر بێن مایکڵ،
  • 2:30 - 2:34
    دوو تیۆریستی ئەدەبین
    بەهەڵەداچوونی بەمەبەست رەتدەکەنەوە.
  • 2:34 - 2:36
    مشتومڕی ئەوەیان کردووە
    واتای پەسەند لە لای هونەرمەند،
  • 2:36 - 2:39
    تەنها لێکدانەوەیەکی ئاسایی نییە،
  • 2:39 - 2:42
    بەڵکو تاکە لێکدانەوەی پەسەندە.
  • 2:42 - 2:44
    بۆ نموونە، وادابنێ لەسەر ڕۆخی
    دەریایەک پیاسە دەکەیت
  • 2:44 - 2:49
    چەند دێڕە هۆنراوەیەکت دێتە پێشچاو
    کە لەسەر لمەکە نووسراوە.
  • 2:49 - 2:52
    ناپ و مایکلس بڕوایان وایە کە
    هۆنراوەکە مانای خۆی لە دەست دەدات
  • 2:52 - 2:56
    گەر بۆت دەرکەوت ئەو هێمایانە
    دەستکردی مرۆڤ نییە،
  • 2:56 - 2:58
    بەڵکو بەرەنجامی شەپۆڵەکانە و بەڕێکەوتە.
  • 2:58 - 3:00
    بڕوایان بە دروست بوونی بە مەبەست بووە
  • 3:00 - 3:05
    کە وا لە هۆنراوەکە دەکات
    ببێتە شتێک هەمووان لێی تێبگەن.
  • 3:05 - 3:07
    بیرمەندانی تر لە ناوەندی ئەم دوو بەرەیەن،
  • 3:07 - 3:12
    پێشنیار دەکەن کە بیرۆکەکان تەنها
    بەشێکن لە مەتەڵێکی گەورەتر.
  • 3:12 - 3:15
    فەیلەسوفی هاوچەرخ نۆێل کاڕۆڵ
    ئەم بۆچوونەی هەبووە،
  • 3:15 - 3:19
    مشتومڕی ئەوەی کردووە بیرۆکەی
    هونەرمەندان پەیوەستە بە بینەرەکانیەوە
  • 3:19 - 3:21
    بەهەمان شێوەی ئەو قسەکەرەی
  • 3:21 - 3:24
    قسە بۆ ئەوە دەکات کە گوێی بۆ گرتووە.
  • 3:24 - 3:27
    بۆ تێگەیشتن لە کاریگەری و
    کارکردنی گفتووگۆیەکان،
  • 3:27 - 3:31
    کارۆڵ دەڵێت خەیاڵی ئەوە بکەن کەسێک
    جگەرەیەکی بە دەمەوەیە و داوای شقارتە دەکات.
  • 3:31 - 3:33
    تۆش بە داگیرساندنی
    چەرخەکەت وەڵامی دەدەیتەوە
  • 3:33 - 3:36
    وا تێدەگەیت مەبەستی ئەو
    تەنها داگیرساندنی جگەرەکەیە.
  • 3:36 - 3:39
    ئەو وشانەی لە داواکەی بەکاریهێنا گرنگە،
  • 3:39 - 3:43
    بەڵام مەبەستەکان لە پشتەوەی پرسیارەکە
    تێگەیشتنت دیاری دەکات و لەکۆتایدا،
  • 3:43 - 3:45
    کاردانەوەت.
  • 3:45 - 3:49
    کەواتە کام لەم بۆچوونانەت بەلاوە گرنگ بوو؟
  • 3:49 - 3:52
    وەک ویمزێت و بێردسڵی بڕوات وایە
    کە کاتێک دێتە سەر هونەر،
  • 3:52 - 3:54
    سەلماندنەکە لە خودی شیرینییەکەدایە؟
  • 3:54 - 3:58
    یان بڕوات وایە کە پلانی
    هونەرمەندان و پاڵنەرەکانیان بۆ کارەکانیان
  • 3:58 - 3:59
    کاریگەری لەسەر مانا دەبێت؟
  • 3:59 - 4:02
    لێکدانەوەی هونەرمەندان تۆڕێکی ئاڵۆزە
  • 4:02 - 4:06
    دەشێت هەرگیز نەگەیت
    بە وەڵامێکی دڵنیاکەر لە بارەیەوە.
Title:
کێ بڕیار لەسەر ئەوە دەدات واتای هونەر چییە؟ - هایڵی ڵێڤیت
Speaker:
هایڵی ڵێڤیت
Description:

بینینی تەواوی وانەکە: http://ed.ted.com/lessons/who-decides-what-art-means-hayley-levitt

پرسیارێک هەیە کە بۆ دەیەیەک دەچێت لەلایەن فەیلەسووفان و ڕەخنەگرانی هونەرەوە خراوەتە بەرباس، ئەویش ئەوەیە تا چەند سەرنج و تێهزرینی هونەرمەند کاریگەری لەسەر لێکدانەوەکان دەبێت بۆ کارە هونەرییەکەی؟
ئایە پلان و پاڵنەرەکانی هونەرمەند کاریگەری لەسەر مانای کارەکە دەبێت؟
یان تەواوی بڕیارەکە لەلای بینەرە و ئەو بڕیارد دەدات؟
هایڵی ڵێڤیت دەگەڕێت بەنێو ئەو تۆڕە ئاڵۆزەی لێکدانەوە هونەرییەکاندا.

وانەکە لەلایەن (هایڵی ڵێڤیت) ئامادەکراوە، (ئاڤی ئۆفەر) دەرهێنانی بۆ کردووە

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:21

Kurdish subtitles

Revisions