WEBVTT 00:00:13.005 --> 00:00:16.045 خەیاڵی ئەوە بکە تۆ وهاوڕێکەت دەچنە پێشانگایەکی هونەرییەوە 00:00:16.045 --> 00:00:18.655 وێنەیەکی سەرسورهێنەر سەرنجت رادەکێشێت. 00:00:18.655 --> 00:00:22.085 ڕەنگە سورە چالاکەکە لای تۆ وەک هێمایەکە بۆ خۆشەویستی، 00:00:22.085 --> 00:00:25.445 بەڵام هاوڕێکەت دڵنیایە کە ئەوە هێمای جەنگە. 00:00:25.445 --> 00:00:28.955 کاتێک ئەستێرەکان لە ئاسمانێکی جواندا دەبینیت، 00:00:28.955 --> 00:00:33.787 هاوڕێکەت وا لێکی دەداتەوە هۆکارەکەی گەرم بوونی جیهان و پیس بوونی هەوایە. 00:00:33.787 --> 00:00:37.407 بۆ یەکلاکردنەوەی مشتومڕەکە، سەیری ئینتەرنێت دەکەیت، کاتێک دەخوێنیتەوە 00:00:37.407 --> 00:00:41.907 دەردەکەوێت تابلۆکە لەبەرگیراوەی یەکەم کاری هونەرمەندەکەیە: 00:00:41.907 --> 00:00:46.746 ڕەنگی دڵخوازی سوور بووە و خاڵە زیویەکانیش پەرییەکانن. NOTE Paragraph 00:00:46.746 --> 00:00:51.328 ئێستا مەبەستی سەرەکی دروست کردنی ئەو تابلۆیە دەزانیت. 00:00:51.328 --> 00:00:55.398 ئایا بەهەڵەداچووی لە چێژ وەرگرتن لە شتێک کە هونەرمەندەکە مەبەستی لێی نەبووە؟ 00:00:55.398 --> 00:00:58.918 ئێستا کەمتر چێژی لێ دەبینیت دوای زانینی ڕاستیەکە؟ 00:00:58.918 --> 00:01:01.038 بەڵام تا چ ئاستێک پێویستە مەبەستی هونەرمەند 00:01:01.038 --> 00:01:04.328 گرنگی هەبێت لەسەر ڕوونکردنەوەت بۆ تابلۆیەک؟ 00:01:04.328 --> 00:01:06.278 ئەو پرسیارە دەمێکە خراوەتە بەرباس 00:01:06.278 --> 00:01:11.778 لەلایەن فەیلەسوفان و ڕەخنەگرانی ئەدەبی، بە بێ هیچ ناکۆکیەک. NOTE Paragraph 00:01:11.778 --> 00:01:13.479 لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم، 00:01:13.479 --> 00:01:17.989 ڕەخنەگری ئەدەبی و.ک ویمزێت و فەیلەسوف مۆنرۆی بێردسڵی 00:01:17.989 --> 00:01:21.359 مشتومڕی ئەوەیان کرد کە مەبەستی هونەرمەند گرنگ نییە و ناپەیوەستە. 00:01:21.359 --> 00:01:23.829 پێانگوت بەهەڵەداچوونی بە مەبەست: 00:01:23.829 --> 00:01:28.149 واتا نرخدانانی هونەرمەند بۆ کارێکی شتێکی هەڵەیە. 00:01:28.149 --> 00:01:30.269 مشتومڕەکانیش دوو سەرە بوو: 00:01:30.269 --> 00:01:33.549 یەکەم، ئەوانەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکەین و نەماون، 00:01:33.549 --> 00:01:35.449 هەرگیز بیرۆکەکانیان تۆمار نەکردووە، 00:01:35.449 --> 00:01:39.599 واتا بەسانایی بوونیان نەماوە تا وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە دەربارەی کارەکانیان. 00:01:39.607 --> 00:01:43.947 دووەم، گەر زانیاری هاوپەیوەستیش هەبێت، 00:01:43.947 --> 00:01:45.597 ویمزێت و بێردسڵی بڕوایان وابووە 00:01:45.597 --> 00:01:49.087 کە ئەوە دوورمان دەخاتەوە لە جۆرێتی خودی کارەکە. 00:01:49.087 --> 00:01:51.227 ئەوان هونەریان بە شیرینی بەراورد کردووە: 00:01:51.227 --> 00:01:52.767 کاتێک تامی شیرینی پودینگ دەکەیت، 00:01:52.767 --> 00:01:57.337 مەبەستی لێنەرەکە کاریگەری نییە لەسەر ئەوەی چێژی لێ دەبینیت یان نا. 00:01:57.337 --> 00:02:01.597 هەموو ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە دەڵێن ئەو پودینگە باشە. NOTE Paragraph 00:02:01.597 --> 00:02:05.677 بێگومان لەوانەیە یەکێک حەزی لێ بێت و یەکێکی تریش حەزی لێ نەبێت. 00:02:05.677 --> 00:02:09.018 لێکدانەوەکانیش بۆ هەمووان جیاوازە. 00:02:09.018 --> 00:02:13.268 خاڵە زیویەکان لە تابلۆکانمدا دەشێت بە واتای پەرییەکان، 00:02:13.268 --> 00:02:15.510 ئەستێرە یان هۆکاری پیس بوون بێت. 00:02:15.510 --> 00:02:19.660 بەهۆی ژیربێژی ویمزێت و بێردسڵی لێکدانەوەی هونەرمەندەکان بۆ کارەکانی خۆیان 00:02:19.660 --> 00:02:24.550 دەشێت وەک ڕووانینێکی ئاسای بۆ تابلۆیەک سەیر بکرێت. NOTE Paragraph 00:02:24.550 --> 00:02:26.202 گەر کێشەیەک لەمەدا دەبینیت، 00:02:26.202 --> 00:02:30.292 دەشێت زیاتر بگونجێیت لەگەڵ ستیڤن ناپ و واڵتەر بێن مایکڵ، 00:02:30.292 --> 00:02:33.917 دوو تیۆریستی ئەدەبین بەهەڵەداچوونی بەمەبەست رەتدەکەنەوە. 00:02:33.917 --> 00:02:36.462 مشتومڕی ئەوەیان کردووە واتای پەسەند لە لای هونەرمەند، 00:02:36.462 --> 00:02:39.052 تەنها لێکدانەوەیەکی ئاسایی نییە، 00:02:39.052 --> 00:02:41.802 بەڵکو تاکە لێکدانەوەی پەسەندە. 00:02:41.802 --> 00:02:44.492 بۆ نموونە، وادابنێ لەسەر ڕۆخی دەریایەک پیاسە دەکەیت 00:02:44.492 --> 00:02:49.012 چەند دێڕە هۆنراوەیەکت دێتە پێشچاو کە لەسەر لمەکە نووسراوە. 00:02:49.012 --> 00:02:52.221 ناپ و مایکلس بڕوایان وایە کە هۆنراوەکە مانای خۆی لە دەست دەدات 00:02:52.221 --> 00:02:55.691 گەر بۆت دەرکەوت ئەو هێمایانە دەستکردی مرۆڤ نییە، 00:02:55.691 --> 00:02:58.471 بەڵکو بەرەنجامی شەپۆڵەکانە و بەڕێکەوتە. 00:02:58.471 --> 00:03:00.421 بڕوایان بە دروست بوونی بە مەبەست بووە 00:03:00.421 --> 00:03:04.591 کە وا لە هۆنراوەکە دەکات ببێتە شتێک هەمووان لێی تێبگەن. NOTE Paragraph 00:03:04.591 --> 00:03:06.928 بیرمەندانی تر لە ناوەندی ئەم دوو بەرەیەن، 00:03:06.928 --> 00:03:11.818 پێشنیار دەکەن کە بیرۆکەکان تەنها بەشێکن لە مەتەڵێکی گەورەتر. 00:03:11.818 --> 00:03:15.258 فەیلەسوفی هاوچەرخ نۆێل کاڕۆڵ ئەم بۆچوونەی هەبووە، 00:03:15.258 --> 00:03:18.928 مشتومڕی ئەوەی کردووە بیرۆکەی هونەرمەندان پەیوەستە بە بینەرەکانیەوە 00:03:18.928 --> 00:03:20.658 بەهەمان شێوەی ئەو قسەکەرەی 00:03:20.658 --> 00:03:23.595 قسە بۆ ئەوە دەکات کە گوێی بۆ گرتووە. 00:03:23.595 --> 00:03:26.542 بۆ تێگەیشتن لە کاریگەری و کارکردنی گفتووگۆیەکان، 00:03:26.542 --> 00:03:31.108 کارۆڵ دەڵێت خەیاڵی ئەوە بکەن کەسێک جگەرەیەکی بە دەمەوەیە و داوای شقارتە دەکات. 00:03:31.108 --> 00:03:33.201 تۆش بە داگیرساندنی چەرخەکەت وەڵامی دەدەیتەوە 00:03:33.201 --> 00:03:36.251 وا تێدەگەیت مەبەستی ئەو تەنها داگیرساندنی جگەرەکەیە. 00:03:36.251 --> 00:03:39.102 ئەو وشانەی لە داواکەی بەکاریهێنا گرنگە، 00:03:39.102 --> 00:03:43.472 بەڵام مەبەستەکان لە پشتەوەی پرسیارەکە تێگەیشتنت دیاری دەکات و لەکۆتایدا، 00:03:43.472 --> 00:03:45.492 کاردانەوەت. NOTE Paragraph 00:03:45.492 --> 00:03:48.518 کەواتە کام لەم بۆچوونانەت بەلاوە گرنگ بوو؟ 00:03:48.518 --> 00:03:52.258 وەک ویمزێت و بێردسڵی بڕوات وایە کە کاتێک دێتە سەر هونەر، 00:03:52.258 --> 00:03:53.998 سەلماندنەکە لە خودی شیرینییەکەدایە؟ 00:03:53.998 --> 00:03:57.688 یان بڕوات وایە کە پلانی هونەرمەندان و پاڵنەرەکانیان بۆ کارەکانیان 00:03:57.688 --> 00:03:59.348 کاریگەری لەسەر مانا دەبێت؟ 00:03:59.348 --> 00:04:02.108 لێکدانەوەی هونەرمەندان تۆڕێکی ئاڵۆزە 00:04:02.108 --> 00:04:06.158 دەشێت هەرگیز نەگەیت بە وەڵامێکی دڵنیاکەر لە بارەیەوە.