خەیاڵی ئەوە بکە تۆ وهاوڕێکەت
دەچنە پێشانگایەکی هونەرییەوە
وێنەیەکی سەرسورهێنەر سەرنجت رادەکێشێت.
ڕەنگە سورە چالاکەکە لای تۆ وەک
هێمایەکە بۆ خۆشەویستی،
بەڵام هاوڕێکەت دڵنیایە
کە ئەوە هێمای جەنگە.
کاتێک ئەستێرەکان لە
ئاسمانێکی جواندا دەبینیت،
هاوڕێکەت وا لێکی دەداتەوە هۆکارەکەی
گەرم بوونی جیهان و پیس بوونی هەوایە.
بۆ یەکلاکردنەوەی مشتومڕەکە، سەیری
ئینتەرنێت دەکەیت، کاتێک دەخوێنیتەوە
دەردەکەوێت تابلۆکە لەبەرگیراوەی
یەکەم کاری هونەرمەندەکەیە:
ڕەنگی دڵخوازی سوور بووە و
خاڵە زیویەکانیش پەرییەکانن.
ئێستا مەبەستی سەرەکی دروست کردنی
ئەو تابلۆیە دەزانیت.
ئایا بەهەڵەداچووی لە چێژ وەرگرتن لە شتێک
کە هونەرمەندەکە مەبەستی لێی نەبووە؟
ئێستا کەمتر چێژی لێ دەبینیت
دوای زانینی ڕاستیەکە؟
بەڵام تا چ ئاستێک پێویستە
مەبەستی هونەرمەند
گرنگی هەبێت لەسەر
ڕوونکردنەوەت بۆ تابلۆیەک؟
ئەو پرسیارە دەمێکە خراوەتە بەرباس
لەلایەن فەیلەسوفان و ڕەخنەگرانی ئەدەبی،
بە بێ هیچ ناکۆکیەک.
لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم،
ڕەخنەگری ئەدەبی و.ک ویمزێت و
فەیلەسوف مۆنرۆی بێردسڵی
مشتومڕی ئەوەیان کرد کە مەبەستی
هونەرمەند گرنگ نییە و ناپەیوەستە.
پێانگوت بەهەڵەداچوونی بە مەبەست:
واتا نرخدانانی هونەرمەند بۆ
کارێکی شتێکی هەڵەیە.
مشتومڕەکانیش دوو سەرە بوو:
یەکەم، ئەوانەی لێکۆڵینەوەیان
لەسەر دەکەین و نەماون،
هەرگیز بیرۆکەکانیان تۆمار نەکردووە،
واتا بەسانایی بوونیان نەماوە تا وەڵامی
پرسیارەکان بدەنەوە دەربارەی کارەکانیان.
دووەم، گەر زانیاری هاوپەیوەستیش هەبێت،
ویمزێت و بێردسڵی
بڕوایان وابووە
کە ئەوە دوورمان دەخاتەوە
لە جۆرێتی خودی کارەکە.
ئەوان هونەریان بە شیرینی بەراورد کردووە:
کاتێک تامی شیرینی پودینگ دەکەیت،
مەبەستی لێنەرەکە کاریگەری نییە
لەسەر ئەوەی چێژی لێ دەبینیت یان نا.
هەموو ئەوەی گرنگە ئەوەیە
کە دەڵێن ئەو پودینگە باشە.
بێگومان لەوانەیە یەکێک حەزی لێ بێت و
یەکێکی تریش حەزی لێ نەبێت.
لێکدانەوەکانیش بۆ هەمووان جیاوازە.
خاڵە زیویەکان لە تابلۆکانمدا
دەشێت بە واتای پەرییەکان،
ئەستێرە یان هۆکاری پیس بوون بێت.
بەهۆی ژیربێژی ویمزێت و بێردسڵی
لێکدانەوەی هونەرمەندەکان بۆ کارەکانی خۆیان
دەشێت وەک ڕووانینێکی ئاسای
بۆ تابلۆیەک سەیر بکرێت.
گەر کێشەیەک لەمەدا دەبینیت،
دەشێت زیاتر بگونجێیت لەگەڵ
ستیڤن ناپ و واڵتەر بێن مایکڵ،
دوو تیۆریستی ئەدەبین
بەهەڵەداچوونی بەمەبەست رەتدەکەنەوە.
مشتومڕی ئەوەیان کردووە
واتای پەسەند لە لای هونەرمەند،
تەنها لێکدانەوەیەکی ئاسایی نییە،
بەڵکو تاکە لێکدانەوەی پەسەندە.
بۆ نموونە، وادابنێ لەسەر ڕۆخی
دەریایەک پیاسە دەکەیت
چەند دێڕە هۆنراوەیەکت دێتە پێشچاو
کە لەسەر لمەکە نووسراوە.
ناپ و مایکلس بڕوایان وایە کە
هۆنراوەکە مانای خۆی لە دەست دەدات
گەر بۆت دەرکەوت ئەو هێمایانە
دەستکردی مرۆڤ نییە،
بەڵکو بەرەنجامی شەپۆڵەکانە و بەڕێکەوتە.
بڕوایان بە دروست بوونی بە مەبەست بووە
کە وا لە هۆنراوەکە دەکات
ببێتە شتێک هەمووان لێی تێبگەن.
بیرمەندانی تر لە ناوەندی ئەم دوو بەرەیەن،
پێشنیار دەکەن کە بیرۆکەکان تەنها
بەشێکن لە مەتەڵێکی گەورەتر.
فەیلەسوفی هاوچەرخ نۆێل کاڕۆڵ
ئەم بۆچوونەی هەبووە،
مشتومڕی ئەوەی کردووە بیرۆکەی
هونەرمەندان پەیوەستە بە بینەرەکانیەوە
بەهەمان شێوەی ئەو قسەکەرەی
قسە بۆ ئەوە دەکات کە گوێی بۆ گرتووە.
بۆ تێگەیشتن لە کاریگەری و
کارکردنی گفتووگۆیەکان،
کارۆڵ دەڵێت خەیاڵی ئەوە بکەن کەسێک
جگەرەیەکی بە دەمەوەیە و داوای شقارتە دەکات.
تۆش بە داگیرساندنی
چەرخەکەت وەڵامی دەدەیتەوە
وا تێدەگەیت مەبەستی ئەو
تەنها داگیرساندنی جگەرەکەیە.
ئەو وشانەی لە داواکەی بەکاریهێنا گرنگە،
بەڵام مەبەستەکان لە پشتەوەی پرسیارەکە
تێگەیشتنت دیاری دەکات و لەکۆتایدا،
کاردانەوەت.
کەواتە کام لەم بۆچوونانەت بەلاوە گرنگ بوو؟
وەک ویمزێت و بێردسڵی بڕوات وایە
کە کاتێک دێتە سەر هونەر،
سەلماندنەکە لە خودی شیرینییەکەدایە؟
یان بڕوات وایە کە پلانی
هونەرمەندان و پاڵنەرەکانیان بۆ کارەکانیان
کاریگەری لەسەر مانا دەبێت؟
لێکدانەوەی هونەرمەندان تۆڕێکی ئاڵۆزە
دەشێت هەرگیز نەگەیت
بە وەڵامێکی دڵنیاکەر لە بارەیەوە.