1 00:00:13,005 --> 00:00:16,045 خەیاڵی ئەوە بکە تۆ وهاوڕێکەت دەچنە پێشانگایەکی هونەرییەوە 2 00:00:16,045 --> 00:00:18,655 وێنەیەکی سەرسورهێنەر سەرنجت رادەکێشێت. 3 00:00:18,655 --> 00:00:22,085 ڕەنگە سورە چالاکەکە لای تۆ وەک هێمایەکە بۆ خۆشەویستی، 4 00:00:22,085 --> 00:00:25,445 بەڵام هاوڕێکەت دڵنیایە کە ئەوە هێمای جەنگە. 5 00:00:25,445 --> 00:00:28,955 کاتێک ئەستێرەکان لە ئاسمانێکی جواندا دەبینیت، 6 00:00:28,955 --> 00:00:33,787 هاوڕێکەت وا لێکی دەداتەوە هۆکارەکەی گەرم بوونی جیهان و پیس بوونی هەوایە. 7 00:00:33,787 --> 00:00:37,407 بۆ یەکلاکردنەوەی مشتومڕەکە، سەیری ئینتەرنێت دەکەیت، کاتێک دەخوێنیتەوە 8 00:00:37,407 --> 00:00:41,907 دەردەکەوێت تابلۆکە لەبەرگیراوەی یەکەم کاری هونەرمەندەکەیە: 9 00:00:41,907 --> 00:00:46,746 ڕەنگی دڵخوازی سوور بووە و خاڵە زیویەکانیش پەرییەکانن. 10 00:00:46,746 --> 00:00:51,328 ئێستا مەبەستی سەرەکی دروست کردنی ئەو تابلۆیە دەزانیت. 11 00:00:51,328 --> 00:00:55,398 ئایا بەهەڵەداچووی لە چێژ وەرگرتن لە شتێک کە هونەرمەندەکە مەبەستی لێی نەبووە؟ 12 00:00:55,398 --> 00:00:58,918 ئێستا کەمتر چێژی لێ دەبینیت دوای زانینی ڕاستیەکە؟ 13 00:00:58,918 --> 00:01:01,038 بەڵام تا چ ئاستێک پێویستە مەبەستی هونەرمەند 14 00:01:01,038 --> 00:01:04,328 گرنگی هەبێت لەسەر ڕوونکردنەوەت بۆ تابلۆیەک؟ 15 00:01:04,328 --> 00:01:06,278 ئەو پرسیارە دەمێکە خراوەتە بەرباس 16 00:01:06,278 --> 00:01:11,778 لەلایەن فەیلەسوفان و ڕەخنەگرانی ئەدەبی، بە بێ هیچ ناکۆکیەک. 17 00:01:11,778 --> 00:01:13,479 لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم، 18 00:01:13,479 --> 00:01:17,989 ڕەخنەگری ئەدەبی و.ک ویمزێت و فەیلەسوف مۆنرۆی بێردسڵی 19 00:01:17,989 --> 00:01:21,359 مشتومڕی ئەوەیان کرد کە مەبەستی هونەرمەند گرنگ نییە و ناپەیوەستە. 20 00:01:21,359 --> 00:01:23,829 پێانگوت بەهەڵەداچوونی بە مەبەست: 21 00:01:23,829 --> 00:01:28,149 واتا نرخدانانی هونەرمەند بۆ کارێکی شتێکی هەڵەیە. 22 00:01:28,149 --> 00:01:30,269 مشتومڕەکانیش دوو سەرە بوو: 23 00:01:30,269 --> 00:01:33,549 یەکەم، ئەوانەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکەین و نەماون، 24 00:01:33,549 --> 00:01:35,449 هەرگیز بیرۆکەکانیان تۆمار نەکردووە، 25 00:01:35,449 --> 00:01:39,599 واتا بەسانایی بوونیان نەماوە تا وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە دەربارەی کارەکانیان. 26 00:01:39,607 --> 00:01:43,947 دووەم، گەر زانیاری هاوپەیوەستیش هەبێت، 27 00:01:43,947 --> 00:01:45,597 ویمزێت و بێردسڵی بڕوایان وابووە 28 00:01:45,597 --> 00:01:49,087 کە ئەوە دوورمان دەخاتەوە لە جۆرێتی خودی کارەکە. 29 00:01:49,087 --> 00:01:51,227 ئەوان هونەریان بە شیرینی بەراورد کردووە: 30 00:01:51,227 --> 00:01:52,767 کاتێک تامی شیرینی پودینگ دەکەیت، 31 00:01:52,767 --> 00:01:57,337 مەبەستی لێنەرەکە کاریگەری نییە لەسەر ئەوەی چێژی لێ دەبینیت یان نا. 32 00:01:57,337 --> 00:02:01,597 هەموو ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە دەڵێن ئەو پودینگە باشە. 33 00:02:01,597 --> 00:02:05,677 بێگومان لەوانەیە یەکێک حەزی لێ بێت و یەکێکی تریش حەزی لێ نەبێت. 34 00:02:05,677 --> 00:02:09,018 لێکدانەوەکانیش بۆ هەمووان جیاوازە. 35 00:02:09,018 --> 00:02:13,268 خاڵە زیویەکان لە تابلۆکانمدا دەشێت بە واتای پەرییەکان، 36 00:02:13,268 --> 00:02:15,510 ئەستێرە یان هۆکاری پیس بوون بێت. 37 00:02:15,510 --> 00:02:19,660 بەهۆی ژیربێژی ویمزێت و بێردسڵی لێکدانەوەی هونەرمەندەکان بۆ کارەکانی خۆیان 38 00:02:19,660 --> 00:02:24,550 دەشێت وەک ڕووانینێکی ئاسای بۆ تابلۆیەک سەیر بکرێت. 39 00:02:24,550 --> 00:02:26,202 گەر کێشەیەک لەمەدا دەبینیت، 40 00:02:26,202 --> 00:02:30,292 دەشێت زیاتر بگونجێیت لەگەڵ ستیڤن ناپ و واڵتەر بێن مایکڵ، 41 00:02:30,292 --> 00:02:33,917 دوو تیۆریستی ئەدەبین بەهەڵەداچوونی بەمەبەست رەتدەکەنەوە. 42 00:02:33,917 --> 00:02:36,462 مشتومڕی ئەوەیان کردووە واتای پەسەند لە لای هونەرمەند، 43 00:02:36,462 --> 00:02:39,052 تەنها لێکدانەوەیەکی ئاسایی نییە، 44 00:02:39,052 --> 00:02:41,802 بەڵکو تاکە لێکدانەوەی پەسەندە. 45 00:02:41,802 --> 00:02:44,492 بۆ نموونە، وادابنێ لەسەر ڕۆخی دەریایەک پیاسە دەکەیت 46 00:02:44,492 --> 00:02:49,012 چەند دێڕە هۆنراوەیەکت دێتە پێشچاو کە لەسەر لمەکە نووسراوە. 47 00:02:49,012 --> 00:02:52,221 ناپ و مایکلس بڕوایان وایە کە هۆنراوەکە مانای خۆی لە دەست دەدات 48 00:02:52,221 --> 00:02:55,691 گەر بۆت دەرکەوت ئەو هێمایانە دەستکردی مرۆڤ نییە، 49 00:02:55,691 --> 00:02:58,471 بەڵکو بەرەنجامی شەپۆڵەکانە و بەڕێکەوتە. 50 00:02:58,471 --> 00:03:00,421 بڕوایان بە دروست بوونی بە مەبەست بووە 51 00:03:00,421 --> 00:03:04,591 کە وا لە هۆنراوەکە دەکات ببێتە شتێک هەمووان لێی تێبگەن. 52 00:03:04,591 --> 00:03:06,928 بیرمەندانی تر لە ناوەندی ئەم دوو بەرەیەن، 53 00:03:06,928 --> 00:03:11,818 پێشنیار دەکەن کە بیرۆکەکان تەنها بەشێکن لە مەتەڵێکی گەورەتر. 54 00:03:11,818 --> 00:03:15,258 فەیلەسوفی هاوچەرخ نۆێل کاڕۆڵ ئەم بۆچوونەی هەبووە، 55 00:03:15,258 --> 00:03:18,928 مشتومڕی ئەوەی کردووە بیرۆکەی هونەرمەندان پەیوەستە بە بینەرەکانیەوە 56 00:03:18,928 --> 00:03:20,658 بەهەمان شێوەی ئەو قسەکەرەی 57 00:03:20,658 --> 00:03:23,595 قسە بۆ ئەوە دەکات کە گوێی بۆ گرتووە. 58 00:03:23,595 --> 00:03:26,542 بۆ تێگەیشتن لە کاریگەری و کارکردنی گفتووگۆیەکان، 59 00:03:26,542 --> 00:03:31,108 کارۆڵ دەڵێت خەیاڵی ئەوە بکەن کەسێک جگەرەیەکی بە دەمەوەیە و داوای شقارتە دەکات. 60 00:03:31,108 --> 00:03:33,201 تۆش بە داگیرساندنی چەرخەکەت وەڵامی دەدەیتەوە 61 00:03:33,201 --> 00:03:36,251 وا تێدەگەیت مەبەستی ئەو تەنها داگیرساندنی جگەرەکەیە. 62 00:03:36,251 --> 00:03:39,102 ئەو وشانەی لە داواکەی بەکاریهێنا گرنگە، 63 00:03:39,102 --> 00:03:43,472 بەڵام مەبەستەکان لە پشتەوەی پرسیارەکە تێگەیشتنت دیاری دەکات و لەکۆتایدا، 64 00:03:43,472 --> 00:03:45,492 کاردانەوەت. 65 00:03:45,492 --> 00:03:48,518 کەواتە کام لەم بۆچوونانەت بەلاوە گرنگ بوو؟ 66 00:03:48,518 --> 00:03:52,258 وەک ویمزێت و بێردسڵی بڕوات وایە کە کاتێک دێتە سەر هونەر، 67 00:03:52,258 --> 00:03:53,998 سەلماندنەکە لە خودی شیرینییەکەدایە؟ 68 00:03:53,998 --> 00:03:57,688 یان بڕوات وایە کە پلانی هونەرمەندان و پاڵنەرەکانیان بۆ کارەکانیان 69 00:03:57,688 --> 00:03:59,348 کاریگەری لەسەر مانا دەبێت؟ 70 00:03:59,348 --> 00:04:02,108 لێکدانەوەی هونەرمەندان تۆڕێکی ئاڵۆزە 71 00:04:02,108 --> 00:04:06,158 دەشێت هەرگیز نەگەیت بە وەڵامێکی دڵنیاکەر لە بارەیەوە.