< Return to Video

قەیرانێکی جیهانی خۆراک کە لەوانەیە ١٠ ساڵی تر بێت

  • 0:01 - 0:05
    لە ٢٠٠٩ەوە، جیهان گیریخواردووە
  • 0:05 - 0:10
    بەدەست تەنیا چیرۆکێکەوە دەربارەی
    قەیرانێکی جیهانی خواردن کە بەڕێوەیە و
  • 0:10 - 0:12
    پێویستە چی بکرێت بۆ ڕێگەگرتن لێی.
  • 0:13 - 0:17
    هەتا ساڵی ٢٠٥٠ چۆن خواردن بەین بە
    نۆ ملیار کەس؟
  • 0:18 - 0:23
    هەموو کۆنگرە، و گفتوگۆ و پەخشەکان
    لەسەر ئاسایشی خۆراکی جیهانی
  • 0:23 - 0:25
    بەم پرسیارە دەستپێئەکات و
  • 0:25 - 0:27
    بەردەوام ئەبێت و وەڵامی ئەیاتەوە
  • 0:27 - 0:31
    بە وتنی ئەوەی پێویستە لەسەدا ٧٠
    خواردنی زیاتر بەرهەم بێنین.
  • 0:33 - 0:36
    پێشبینییەکان بۆ ٢٠٥٠ دەستیکرد بە پەرەسەندن
  • 0:36 - 0:41
    دوای ئەوەی نرخی جیهانی خۆراک
    بەرزترین ئاستی تۆمارکرد لە ٢٠٠٨دا.
  • 0:41 - 0:44
    خەڵک دەیانناڵاند و لە ململانێدا بوون،
  • 0:44 - 0:46
    حکومەتەکان و سەرکردە جیهانییەکان
  • 0:46 - 0:48
    پێویستبوو نیشانمان بەن کە
    سەرنجی پێویستی پێئەیەن و
  • 0:48 - 0:50
    کار ئەکەن بۆ چارەسەرکردنی.
  • 0:52 - 0:56
    کێشە ئەوەیە، ٢٠٥٠ داهاتوویەکی زۆر دوورە
  • 0:56 - 0:58
    کە تەنانەت نازانین چی ئەبێت، و
  • 0:58 - 1:00
    لەوەش گرنگتر،
  • 1:00 - 1:02
    ئەگەر بەردەوام بین بەم شێوەیەی ئێستا،
  • 1:02 - 1:05
    زۆر لەوە زووتر قەیرانەکە لێمان ئەیات.
  • 1:06 - 1:09
    پێموابێت پێویستە پرسیارێکی
    جیاوازتر بکەین.
  • 1:10 - 1:13
    وەڵامی ئەو پرسیارەش
  • 1:13 - 1:15
    پێویستە بەشێوەیەکی تر بخرێتە چوارچێوەوە.
  • 1:17 - 1:20
    ئەگەر بتوانین چوارچێوەیەکی نوێ
    بەین بە پێشبینییە کۆنەکە و
  • 1:20 - 1:22
    ژمارە نوێکان بخەینە جێگەی
  • 1:22 - 1:24
    کە وێنەیەکی تەواوترمان ئەیاتێ،
  • 1:26 - 1:29
    ژمارەکانی هەمووان ئەتوانن
    لێی تێبگەن و
  • 1:29 - 1:30
    هەستی پێبکەن،
  • 1:31 - 1:34
    هەموو پێکەوە ئەتوانین
    ڕێگە لەم قەیرانە بگرین.
  • 1:37 - 1:39
    لە ژیانی پێشوومدا بازرگانی
    کەلوپەلی سەرەتایی بووم و
  • 1:39 - 1:42
    یەکێکیش لەو شتانەی لە بازرگانیدا فێری بووم
  • 1:42 - 1:45
    ئەوەیە کە هەموو بازاڕێک
    خاڵێکی یەکلاکەرەوەی هەیە
  • 1:45 - 1:49
    ئەو خاڵەی تیایدا گۆڕانکارییەکان
    زۆر بەخێرایی ئەبن
  • 1:49 - 1:51
    کە کار لە جیهان ئەکات و
  • 1:51 - 1:53
    هەموو شتێک بۆ هەتا هەتایە ئەگۆڕێت.
  • 1:54 - 1:57
    بیر لە دوایین قەیرانی دارایی بکەنەوە،
  • 1:58 - 1:59
    یان قەیرانی بۆرسەی ئینتەرنێت.
  • 2:01 - 2:03
    ئەمەش نیگەرانییەکەی منە.
  • 2:05 - 2:07
    ئەکرێت خاڵێکی یەکلاکەرەوەمان هەبێت
  • 2:07 - 2:09
    لە خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی
  • 2:09 - 2:11
    ئەگەر خواستە بەردەوامەکە
  • 2:11 - 2:17
    زیاتر بێت لە توانای سیستمی
    بەرهەمهێنانی خۆراکی کشتوکاڵی.
  • 2:18 - 2:23
    ئەمەش واتای ئەوەیە لە خاڵێکدا
    دابینکردن چیتر لە ئاست خواستدا نابێت
  • 2:23 - 2:25
    سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخەکان،
  • 2:25 - 2:29
    مەگەر بتوانین جۆرێک لە
    گۆڕانکاری پێکهاتەیی ئەنجام بدەین.
  • 2:31 - 2:32
    ئەم جارەیان،
  • 2:32 - 2:35
    دەربارەی بازاڕی بۆرسە و پارە نابێت.
  • 2:35 - 2:36
    دەربارەی خەڵک ئەبێت.
  • 2:36 - 2:40
    ئەکرێت خەڵکەکە برسی بن و
    حکومەتەکان شکست بهێنن.
  • 2:41 - 2:46
    پرسیاری ئەوەی لە چی خاڵێکدا
    دابینکردن کێشەی ئەبێت
  • 2:46 - 2:47
    لەوەی لە ئاست خواستەکاندا نەبێت
  • 2:47 - 2:51
    یەکێکە لەو پرسیارانەی بووە جێگەی
    بایەخی من کاتێک بازرگانیم ئەکرد و
  • 2:51 - 2:54
    بوو بە خوێکی تەواوەتی لەلام.
  • 2:54 - 2:57
    لە بایەخەوە بوو بە خووگرتن
  • 2:57 - 3:01
    کاتێک لەڕێگەی گەڕانەکەمەوە زانیم
    چەندێک سیستمەکە شکاوە و
  • 3:01 - 3:05
    چەندێک زانیاری کەم بەکارهاتووە لەو
    بڕیارە یەکلاکەرەوانەدا.
  • 3:06 - 3:10
    لەو خاڵەدا بوو بڕیارم یا دوورکەومەوە
    لە کارەکەم لە ۆڵ ستریت و
  • 3:10 - 3:12
    دەست بە گەشتی کارێکی نوێگەری بکەم
  • 3:12 - 3:14
    دەست بە زیرەکی گرۆ بکەم.
  • 3:15 - 3:18
    لە گرۆ، تیشک ئەخەینە سەر
    هێنانی ئەم زانیارییە و
  • 3:18 - 3:21
    ئەنجامدانی کاری پێویست بۆی
    هەتا بتوانرێت ئەنجام بدرێت،
  • 3:21 - 3:24
    بۆ هێزدان بە بڕیاردەرەکان
    لە هەموو ئاستێکدا.
  • 3:25 - 3:26
    بەڵام بەم کارە،
  • 3:27 - 3:29
    درکیشمان بەوە کرد کە جیهان،
  • 3:29 - 3:30
    نەک تەنیا سەرکردەکانی جیهان،
  • 3:30 - 3:35
    بەڵکو بزنسەکان و دانیشتووانەکانیش
    هەروەک هەموو یەکێکی ئەم ژوورە،
  • 3:35 - 3:37
    ڕێبەرییەکیان نەبوو لەسەری بڕۆن
  • 3:38 - 3:42
    کە چۆن بتوانین ڕێگە بگرین لە
    قەیرانی خۆراکە جیهانییەکەی بەڕێوەیە.
  • 3:42 - 3:44
    بۆیە مۆدێلێکمان بنیاتنا،
  • 3:44 - 3:47
    ئەو هەموو زانیارییەمان بەکارهێنا
    کە لەبەردەستماندا بوو، و
  • 3:47 - 3:50
    چارەسەرمان دۆزییەوە
    بۆ خاڵی یەکلاکەرەوە.
  • 3:51 - 3:54
    کەس نازانێت کارمان
    لەسەر ئەم کێشەیە کردووە و
  • 3:54 - 3:58
    ئەمە یەکەمجارە دۆزینەوەکەمان
    ئاشکرا ئەکەم.
  • 4:00 - 4:05
    بۆمان دەرکەوت کە خاڵی یەکلاکەرەوە
    دوای دە ساڵ ئەبێت.
  • 4:06 - 4:09
    بۆمان دەرکەوت جیهان
  • 4:09 - 4:13
    ٢١٤ تریلیۆن کالۆری خۆراکی
    کەمی ئەبێت
  • 4:15 - 4:16
    هەتا ٢٠٢٧.
  • 4:17 - 4:21
    ئەم جیهانە لە ئاستێکدا نییە بتوانێت
    ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە.
  • 4:22 - 4:24
    ئێستا، تێبینی ئەکەن
  • 4:25 - 4:29
    شێوازی باسکردنم بۆ ئەم مەسەلەیە جیاوازە
    لە سەرەتای دەستپێکردنم، و
  • 4:29 - 4:31
    ئەوەش بە مەبەست بوو،
    چونکە هەتا ئێستا
  • 4:31 - 4:35
    ئەم کێشەیە بە بەکارهێنانی
    کێش پێوانەیی بۆ کراوە:
  • 4:35 - 4:37
    بە کیلۆ، تەن، هێکتۆگرام،
  • 4:38 - 4:40
    هەر یەکەیەکی کێش کە بتەوێ بەکاریبێنیت.
  • 4:40 - 4:43
    بۆچی بە کێش باسی خواردن ئەکەین؟
  • 4:43 - 4:45
    چونکە ئاسانە بۆمان.
  • 4:45 - 4:48
    ئەتوانین سەیری وێنەیەک بکەین و بزانین
    کەشتییەک چەند تەنی لەسەرە
  • 4:48 - 4:51
    بە بەکارهێنانی ژمێریارێکی سادە.
  • 4:51 - 4:53
    ئەتوانین بارهەڵگرەکان، فڕۆکەکان و
    عەرەبانەکانیش بکێشین.
  • 4:54 - 4:58
    بەڵام ئەوەی لە خۆراکدا گرنگە بەلامانەوە
    بەهای خۆراکییە.
  • 4:59 - 5:02
    هەموو خواردنەکانی بەرهەمدێن
    وەک یەکتر نین،
  • 5:02 - 5:04
    تەنانەت ئەگەر هەمان کێش بن.
  • 5:05 - 5:07
    ئەمە ئەوکاتە فێری بووم
  • 5:07 - 5:10
    کاتێک لە ئەسیوبیاوە هاتم
    بۆ زانکۆ بۆ ئەمریکا.
  • 5:11 - 5:13
    لەگەڵ گەڕانەوەم بۆ نیشتیمان،
  • 5:13 - 5:17
    باوکم، کە زۆر دڵخۆشبوو بە بینینم،
  • 5:17 - 5:20
    بەخێرهاتنەوەی کردم و لێی پرسیم
    بۆچی قەڵەو بووم.
  • 5:21 - 5:27
    دەرکەوت کە بە نزیکەیی هەمان
  • 5:27 - 5:32
    ئەو بڕە خۆراکەم خواردبوو کە لە ئەسیوبیا
    ئەمخوارد، بەڵام لە ئەمریکا،
  • 5:32 - 5:35
    بووە هۆی ئەوەی کەمێک
    پڕی بات بە لەشم.
  • 5:37 - 5:41
    لەبەر ئەوە پێویستە بایەخ بە کالۆری بەین،
  • 5:41 - 5:43
    نەک کێش.
  • 5:43 - 5:45
    ئەوە کالۆرییەکانە ڕامان ئەگرێت.
  • 5:47 - 5:53
    کەواتە ٢١٤ ترلیۆن کالۆری
    ژمارەیەکی زۆر گەورەیە، و
  • 5:53 - 5:56
    تەنانەت ئەوانەشمان کە زۆر
    خۆمان تەرخانکردووە
  • 5:56 - 5:59
    بیر لەو سەدان ترلیۆن کالۆرییە ناکەینەوە.
  • 5:59 - 6:01
    کەواتە با بەشێوەیەکی جیاواز
    ئەمەتان بۆ بخەمە ڕوو.
  • 6:02 - 6:05
    شێوازێکی تر بۆ بیرکردنەوە لەمە
  • 6:05 - 6:08
    بیرکردنەوەیە لێی وەک
    هەمبەرگرێکی گەورە.
  • 6:08 - 6:11
    دووسەد و چواردە کالۆری.
  • 6:11 - 6:14
    هەمبەرگرێکی گەورە
    ٥٦٣ کالۆری تێدایە.
  • 6:14 - 6:20
    ئەوەش واتای ئەوەیە هەتا ٢٠٢٧ جیهان
    کورتهێنانی ٣٧٩ ملیار هەمبەرگری ئەبێت.
  • 6:20 - 6:24
    ئەوە زۆر لەو بڕە زیاترە کە هەتا ئێستا
    ماکدۆناڵد توانیوێتی بەرهەمی بهێنێت.
  • 6:26 - 6:30
    کەواتە هەر لە سەرەتاوە چۆن
    گەشتینە ئەم ژمارانە؟
  • 6:30 - 6:31
    ژمارەی دروستکراو نین.
  • 6:32 - 6:37
    ئەم نەخشەیە نیشانت ئەیات
    ٤٠ ساڵ لەمەوبەر جیهان لەکوێدا بووە.
  • 6:37 - 6:41
    نیشانت ئەیات پێویستی و بەکارهێنانی
    کالۆری لە وڵاتەکاندا چۆن بووە.
  • 6:41 - 6:43
    بە سادەیی بیخەینە ڕوو،
  • 6:43 - 6:46
    ئەمە کالۆرییەکانە کە بەکاردێن لەو وڵاتە
  • 6:46 - 6:49
    کالۆرییەکانی لێدەرکەیت کە
    بەرهەمدەهێنرێت لە هەمان وڵات.
  • 6:49 - 6:52
    ئەمە وتارێک نییە لەسەر بەدخۆراکی
    یان هەر شتێکی تر.
  • 6:52 - 6:56
    تەنیا باسکردنی ئەوەیە کە لە ساڵێکدا
    چەندێک کالۆری بەکاردێت
  • 6:56 - 6:58
    ئەو بڕەی لێدەرکەیت کە بەرهەمدێت.
  • 6:58 - 7:01
    وڵاتە شینەکان هەناردەکەری کالۆرین،
  • 7:01 - 7:02
    یان بەشی خۆیان هەیە.
  • 7:02 - 7:04
    هەڵگیراویان هەیە بۆ ڕۆژی پێویست.
  • 7:05 - 7:08
    وڵاتە سورەکان هاوردەکەری کالۆرین.
  • 7:08 - 7:10
    هەتا سورەکە تۆختر بێت،
  • 7:10 - 7:11
    زیاتر هاوردە ئەکەیت.
  • 7:12 - 7:17
    ٤٠ ساڵێک لەمەوبەر، ئەو وڵاتە کەمانە
    هەناردەکەری کالۆری بوون،
  • 7:17 - 7:18
    ئەمتوانی بە دەستێک بیانژمێرم.
  • 7:19 - 7:21
    زۆربەی کیشوەری ئەفریقا،
  • 7:21 - 7:24
    ئەوروپا، زۆربەی ئاسیا،
  • 7:24 - 7:26
    ئەمریکای باشور جگە لە ئەرجەنتین،
  • 7:26 - 7:28
    هەمویان هاوردەکەری کالۆری بوون.
  • 7:29 - 7:32
    ئەوەشی جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە کە چین
    خۆراکی پێویستی بەشی خۆی هەبوو.
  • 7:33 - 7:36
    هیندستان هاوردەکەرێکی گەورەی کالۆری بوو.
  • 7:37 - 7:39
    ٤٠ ساڵ دواتر، ئەمە ئەمڕۆیە.
  • 7:40 - 7:43
    ئەبینیت چۆن گۆڕانێکی گەورە
    ڕوویداوە لە جیهاندا.
  • 7:44 - 7:48
    بەڕازیل وەک زلهێزێکی
    کشتوکاڵ دەرچووە.
  • 7:48 - 7:51
    ئەوروپا زاڵە لە کشتوکاڵی جیهاندا.
  • 7:51 - 7:54
    هیندستان لە سورەوە بووە بە شین.
  • 7:54 - 7:56
    خۆراکی بەشی خۆی هەیە.
  • 7:56 - 7:59
    چینیش لەو شینە کاڵەوە
  • 7:59 - 8:01
    بووە بە تۆخترین سور
    لەسەر ئەم نەخشەیە بیبینیت.
  • 8:02 - 8:05
    چۆن گەشتینە ئێرە؟ چی ڕوویدا؟
  • 8:06 - 8:09
    ئەم خشتەیە هیندستان و ئەفریقات نیشان ئەیات.
  • 8:09 - 8:12
    هێڵی شین هیندستانە، هێڵی سور ئەفریقا.
  • 8:12 - 8:17
    چۆن دوو ناوچە کە وەک یەکتر
    دەستیان پێکرد
  • 8:17 - 8:19
    لە خاڵێ هاوشێوەوە
  • 8:19 - 8:21
    بە ڕێگایەکی تەواو جیاوازدا ڕۆشتن؟
  • 8:21 - 8:23
    هیندستان شۆڕشی سەوزی هەبوو.
  • 8:24 - 8:28
    هیچ وڵاتێکی ئەفریقی شۆڕشێکی
    سەوزی نەبووە.
  • 8:28 - 8:29
    دەرئەنجامی کۆتایی؟
  • 8:29 - 8:31
    هیندستان خواردنی پێویستی هەیە و
  • 8:31 - 8:34
    لە دەیەی ڕابردوودا کالۆریشی
    هەناردەی دەرەوە کردووە.
  • 8:34 - 8:38
    ئێستا کیشوەری ئەفریقا ساڵانە
    ٣٠٠ ترلیۆن کالۆری هاوردە ئەکات.
  • 8:39 - 8:44
    ئینجا چینیش زیاد ئەکەین، هێڵە سەوزەکە.
  • 8:44 - 8:46
    گۆڕانکارییەکەتان بیرە لە شینەوە
    بۆ سوورێکی تۆخ؟
  • 8:47 - 8:50
    چی ڕوویدا و کەی ڕوویدا؟
  • 8:50 - 8:53
    لەوە ئەچوو چین لەسەر ڕێگایەکی
    هاوشێوەی هیندستان بێت
  • 8:53 - 8:56
    هەتا دەستپێکی سەدەی ٢١،
  • 8:56 - 8:58
    کاتێک لەناکاو گۆڕا.
  • 8:58 - 9:00
    دانیشتوانێکی گەنج کە لە گەشەکردندا بوون
  • 9:00 - 9:04
    لەگەڵ گەشەسەندنێکی ئابوری بەرچاودا
  • 9:04 - 9:06
    بە تەقینەوەیەکی گەورە
    جێدەستی خۆی بەجێهێشت و
  • 9:06 - 9:08
    هیچ کەسێک لە بازاڕەکاندا هاتنی نەبینی.
  • 9:10 - 9:13
    ئەم گۆڕانکارییە هەموو شتێک بوو
    لە بازاڕە جیهانییەکانی کشتوکاڵیدا.
  • 9:13 - 9:16
    خۆشبەختانە ئێستا، ئەمریکای باشوور
  • 9:16 - 9:21
    دەستیکرد بە گەشەسەندن لەگەڵ بەرزبوونەوەی
    پێویستی خۆراکی چین،
  • 9:21 - 9:25
    بۆیە دابینکردن و پێویستی هێشتا
    بەجۆرێک هاوسەنگ بوون.
  • 9:26 - 9:28
    کەواتە پرسیارەکە بوو بەوەی،
  • 9:29 - 9:30
    لێرەوە بۆ کوێ ئەچین؟
  • 9:32 - 9:33
    بەشێوەیەکی سەیر،
  • 9:33 - 9:35
    چیرۆکێکی نوێ نییە،
  • 9:36 - 9:39
    جگە لەوەی ئەمجارە تەنیا
    چیرۆکی چین نییە.
  • 9:39 - 9:42
    بەردەوامیپێدانی چینە،
  • 9:42 - 9:44
    زیاتربوونی پێویستی ئەفریقا و
  • 9:44 - 9:46
    پێچەوانەبوون لە هیندستان.
  • 9:47 - 9:48
    هەتا ٢٠٢٣،
  • 9:49 - 9:54
    چاوەڕێ ئەکرێت ژمارەی دانیشتووانی
    ئەفریقا لە هی هیندستان و چین زیاتربێت.
  • 9:54 - 9:57
    هەتا ٢٠٢٣، ئەم سێ ناوچەیە پێکەوە
  • 9:57 - 10:00
    زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی
    جیهان پێکدەهێنن.
  • 10:01 - 10:05
    ئەم خاڵە یەکتربڕانە دەست ئەکەن بە
    نیشاندانی ململانێی سەرنجڕاکێش
  • 10:05 - 10:07
    بۆ ئاسایشی خۆراکی جیهانی.
  • 10:07 - 10:11
    چەند ساڵێکیش دواتر، ئەو ڕاستییە
    زۆر بە قورسی لێمان ئەیات.
  • 10:12 - 10:15
    ١٠ ساڵی تر جیهان چی لێیەت؟
  • 10:17 - 10:21
    هەتا ئێستا، وەک باسم کرد،
    هیندستان خۆراکی پێویستی هەبووە.
  • 10:21 - 10:24
    زۆربەی پێشبینیکەران پێیان وایە
    ئەمە بەردەوام ئەبێت.
  • 10:25 - 10:26
    ئێمە هاوڕا نین.
  • 10:27 - 10:31
    بەم نزیکانە هیندستان ئەبێت
    بە هاوردەکەری کالۆری.
  • 10:31 - 10:34
    ئەمە بەهۆی ئەو ڕاستیانەوە ئەبێت کە
  • 10:34 - 10:37
    خواستی خۆراک گەشە ئەکات لە ڕوانگەی
    گەشەکردنی ژمارەی دانیشتوانەوە
  • 10:37 - 10:38
    لەگەڵ گەشەسەندنی ئابووری.
  • 10:38 - 10:40
    هەردووکیان پاڵنەر ئەبن.
  • 10:40 - 10:42
    تەنانەت ئەگەر گریمانەی
    گەشبینانەشت هەبێت
  • 10:42 - 10:44
    بۆ گەشەسەندنی دانیشتووان،
  • 10:44 - 10:46
    ئەو گۆڕانکارییە بچووکە درووست ئەکات.
  • 10:47 - 10:51
    ئەو گۆڕانکارییە بچووکە دەکرێت
    کاریگەری گەورەی هەبێت.
  • 10:52 - 10:56
    دواتر، ئەفریقا بەردەوام ئەبێت
    لە هاوردەکردنی کالۆری،
  • 10:56 - 10:59
    دووبارە بەهۆی گەشەسەندنی دانیشتووان و
    گەشەسەندنی ئابوورییەوە.
  • 11:00 - 11:04
    ئەمە ئەگەر وایدانێین کە ئاستی
    بەرهەمهێنان گەشبینانە بێت.
  • 11:04 - 11:05
    ئینجا چین،
  • 11:05 - 11:08
    کە گەشەکردنی دانیشتووانی خەریکە
    کەم ئەبێتەوە،
  • 11:08 - 11:10
    بەکارهێنانی کالۆری زیاد ئەکات
  • 11:10 - 11:13
    چونکە جۆری کالۆرییەکانی دەخورێت
  • 11:13 - 11:17
    خەریکە دەبن بەو خۆراکانەی کە
    بڕێکی زۆر کالۆریان تێدایە.
  • 11:18 - 11:19
    بۆیە،
  • 11:19 - 11:21
    ئەم سێ ناوچەیە پێکەوە
  • 11:21 - 11:25
    دەبن بە ململانێیەکی سەرنجڕاکێش بۆ جیهان.
  • 11:25 - 11:29
    هەتا ئێستا، وڵاتەکانی
    کورتهێنانی کالۆریان هەبووە
  • 11:29 - 11:31
    توانیویانە ئەو کورتهێنانانە پڕ بکەنەوە
  • 11:31 - 11:33
    بە هاوردەکردن لەو ناوچانەی لێیان زیادە.
  • 11:34 - 11:37
    بە ناوچەکانی لێیان زیادە، من باسی
  • 11:37 - 11:40
    ئەمریکای باکور، ئەمریکای باشور و
    ئەوروپا ئەکەم.
  • 11:40 - 11:42
    ئەم خشتەیەی ئێرە نیشانی ئەیات
  • 11:42 - 11:46
    گەشەکردنەکە و گەشەکردنەکەی پێشبینی ئەکرێت
    لە دە ساڵی داهاتوی بەرهەمهێناندا
  • 11:46 - 11:49
    لە ئەمریکای باکور، ئەمریکای باشوور و
    ئەوروپا.
  • 11:49 - 11:50
    ئەوەی نیشانتان نایات
  • 11:50 - 11:54
    ئەوەیە کە زۆربەی ئەم گەشەکردنە لە ڕاستیدا
    لە ئەمریکای باشوورەوە ئەبێت.
  • 11:55 - 11:56
    زۆربەی ئەم گەشەکردنەش
  • 11:56 - 12:00
    لە بەرامبەر باجی گەورەی سڕینەوەی
    دارستانەکاندا ئەبێت.
  • 12:02 - 12:06
    بۆیە کاتێکیش سەیری زیادبوونی
    خواستەکان ئەکەیت
  • 12:06 - 12:09
    کە لە هیندستان، چین و کیشوەری
    ئەفریقاوە یەت، و
  • 12:10 - 12:13
    سەیریکە بەرامبەر تەواوی
    زیادبوونی بەرهەمهێنانەکەی
  • 12:13 - 12:16
    لە هیندستان، چین، کیشوەری ئەفریقا،
  • 12:16 - 12:18
    ئەمریکای باکور، ئەمریکای باشوور و
    ئەوروپاوە یەت،
  • 12:19 - 12:25
    ئەبینیت کورتهێنانی ٢١٤ ترلیۆن کالۆریمان ئەبێت،
  • 12:25 - 12:26
    ئەوەی پێمان بەرهەم ناهێنرێت.
  • 12:26 - 12:30
    ئەمەش ئەگەر وایدانێین هەموو
    کالۆرییە زیادەکەی بەرهەمدێت
  • 12:30 - 12:33
    لە ئەمریکای باکور، ئەمریکای باشوور و ئەوروپاوە
  • 12:34 - 12:38
    تەنیا بنێردرێت بۆ هیندستان،
    چین و ئەفریقا.
  • 12:39 - 12:43
    ئەوەی نیشانمدان پێشبینی جیهانێکی مەحاڵە.
  • 12:44 - 12:45
    ئەتوانین شتێک بکەین بۆ گۆڕینی ئەوە.
  • 12:46 - 12:49
    ئەتوانین شێوەی بەکارهێنان بگۆڕین،
  • 12:49 - 12:51
    ئەتوانین بەهەدەردانی خۆراک کەمکەینەوە،
  • 12:51 - 12:54
    یان ئەشتوانین خۆتەرخانکردنێکی ئازایانە بکەین
  • 12:54 - 12:57
    بۆ ئەوەی بەردەوام بەرهەمهێنان زیاد بکرێت.
  • 12:58 - 13:00
    ناچمە ناو تاوتوێکردنی
  • 13:00 - 13:02
    گۆڕینی شێوەی بەکارهێنان یان
    کەمکردنەوەی بەهەدەردانی خۆراک،
  • 13:02 - 13:05
    چونکە ئەو گفتوگۆیانە ماوەیەک ئەبێت
    بەردەوامییان هەیە.
  • 13:05 - 13:07
    هیچ ڕووینەداوە.
  • 13:07 - 13:10
    هیچ ڕووینەداوە چونکە
    ئەو مشتومڕانە
  • 13:10 - 13:13
    داوا لە ناوچە هەناردەکەرەکان ئەکات
    هەڵسوکەوتیان بگۆڕن
  • 13:13 - 13:16
    لەجیاتی ناوچەکانی کورتهێنانیان هەیە.
  • 13:17 - 13:19
    چاوەڕێکردنی کەسانی تر
    هەڵسوکەوتی خۆیان بگۆڕن
  • 13:19 - 13:22
    لەجیاتی خۆت، بۆ ڕزگاربوونت،
  • 13:22 - 13:23
    بیرۆکەیەکی خراپە.
  • 13:24 - 13:25
    نابەرهەمهێنە.
  • 13:26 - 13:30
    بۆیە ئەمەوێ پێشنیاری ڕێگایەکی
    تر بکەم لەلایەن ناوچە سوورەکانەوە.
  • 13:32 - 13:34
    چین، هیندستان، ئەفریقا.
  • 13:34 - 13:38
    چین کێشەی ئەوەی هەیە چەندێک
    زەوی تری پێ دابین ئەکرێت
  • 13:38 - 13:39
    بۆ کشتوکاڵی، و
  • 13:39 - 13:43
    کێشەی دابینکردنی ئاوی پێویستی هەیە.
  • 13:43 - 13:47
    بۆیە وەڵامەکە لە هیندستان و ئەفریقایە.
  • 13:48 - 13:53
    هیندستان توانیوێتی زیادبوونێکی
    بەرچاو بەدیبێنێت لە ئاستی بەرهەمهێناندا.
  • 13:53 - 13:55
    ئەمە بۆشاییەکە لە نێوان
    بەرهەمهێنانی ئێستای و
  • 13:55 - 13:59
    کۆی تەواوی بەرهەمهێنانەکەی
    کە ئەتوانێت پێیبگات.
  • 14:00 - 14:03
    هەندێک ناوچەی نەکێڵدراوی ماوە،
    بەڵام هێندە زۆر نییە،
  • 14:03 - 14:05
    هیندستان زەوی کەمی هەیە.
  • 14:06 - 14:09
    ئێستا، کیشوەری ئەفریقا،
    لەلایەکی ترەوە،
  • 14:09 - 14:12
    ڕووبەرێکی فراوانی زەوی ماوە و
  • 14:12 - 14:15
    توانایەکی شاردراوەی زۆری هەیە
    بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان.
  • 14:16 - 14:18
    بەم وێنەیە ڕوونکراوەتەوە،
  • 14:18 - 14:23
    بەڵام ئەگەر ئەمڕۆ سەیری بەرهەمی گەنمەشامی
    خوار دارستانی سەحارای ئەفریقا بکەیت،
  • 14:23 - 14:27
    لە هەمان ئاستی بەرهەمهێنانی ساڵی
    ١٩٤٠ی ئەمریکای باکوورن.
  • 14:29 - 14:32
    پێشبینی ٧٠ ساڵی ترمان نییە
    بۆ زانینی دەرئەنجامەکەی،
  • 14:32 - 14:35
    بۆیە واتای ئەوەیە پێویستە
    شتێکی نوێ تاقیکەینەوە و
  • 14:35 - 14:37
    پێویستە شتێکی جیاواز تاقیکەینەوە.
  • 14:38 - 14:41
    چارەسەرەکە بە چاکسازی دەستپێئەکات.
  • 14:42 - 14:46
    پێویستە دەستکەین بە چاکسازی و
    بە بازرگانیکردنی
  • 14:46 - 14:48
    پیشەسازییە کشتوکاڵییەکان لە ئەفریقا و
  • 14:48 - 14:50
    هیندستان.
  • 14:50 - 14:52
    ئێستا، بە بەبازرگانیکردن --
  • 14:52 - 14:56
    بەبازرگانیکردن تەنیا دەربارەی
    بەبازرگانیکردنی کێڵگەکان نییە.
  • 14:56 - 14:58
    بەبازرگانیکردن دەربارەی
    بەکارهێنانی زانیارییەکانیشە
  • 14:58 - 15:01
    بۆ درووستکردنی پەیڕەوی باشتر،
  • 15:01 - 15:02
    بۆ باشترکردنی پێکهاتەی بناغەیی،
  • 15:02 - 15:04
    بۆ کەمکردنەوەی تێچووی گواستنەوە و
  • 15:04 - 15:08
    بە تەواوەتی چاکسازیکردنی پیشەسازییەکانی
    بانقی و بیمە.
  • 15:08 - 15:11
    بەبازرگانیکردن دەربارەی
    بردنی کشتوکاڵیکردنە
  • 15:11 - 15:16
    لە کارێکی مەترسیدارەوە بۆ کارێک
    بتوانیت پارەی پێ پەیدا بکەیت.
  • 15:16 - 15:19
    بەبازرگانیکردن تەنیا دەربارەی
    جووتیارەکان نییە.
  • 15:19 - 15:23
    بەبازرگانیکردن دەربارەی تەواوی
    سیستمی کشتوکاڵییە.
  • 15:25 - 15:29
    بەڵام بەبازرگانیکردن هەروەها بە واتای
    ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستییەکانیش دێت
  • 15:29 - 15:32
    کە ناتوانین چیتر بەتەنیا
    بارگرانی گەشەکردنەکە
  • 15:32 - 15:34
    لەسەر پێوەری بچووک بخەینە
    سەر شانی جوتیارەکان،
  • 15:37 - 15:42
    قبوڵکردنی ئەوەی کە کێڵگە بازرگانییەکان و
    ناساندنی کێڵگەی بازرگانی
  • 15:42 - 15:45
    دەکرێت ئابوورییەکی دیاریکراو بەدیبێنێت
  • 15:45 - 15:47
    کە تەنانەت جووتیارە بچووکەکانیش
    بتوانن قازانجی لێببینن.
  • 15:48 - 15:52
    دەربارەی کشتوکاڵی بچووک یان
    کشتوکاڵی بازرگانی نییە،
  • 15:52 - 15:54
    یان کشتوکاڵی گەورە.
  • 15:54 - 15:59
    ئەتوانین یەکەمین مۆدێلە سەرکەوتووەکانی
    پێکەوەبوون و سەرکەوتن درووست بکەین
  • 15:59 - 16:03
    بۆ کشتوکاڵی بچووک لەگەڵ
    کشتوکاڵی بازرگانی.
  • 16:03 - 16:06
    ئەمە لەبەر ئەوەی، بۆ یەکەمین جار،
  • 16:06 - 16:10
    یەکەمین ئامرازی یەکلاکەرەوە
    بۆ سەرکەوتنی پیشەسازییەکە --
  • 16:10 - 16:11
    زانیاری و داتا --
  • 16:11 - 16:14
    هەتا یەت هەرزانتر ئەبێت.
  • 16:15 - 16:18
    بەم نزیکانەش، گرنگ نییە
    چەندێک پارەت هەیە
  • 16:18 - 16:20
    یان چەندێک گەورەیت
  • 16:20 - 16:24
    بۆ ئەوەی بڕیاری گرنگ بەیت و
    ئەگەرەکانی سەرکەوتن زیاد بکەیت
  • 16:24 - 16:26
    بۆ گەشتن بە ئامانجەکەی مەبەستتە.
  • 16:27 - 16:31
    کۆمپانیاکانی وەک گرۆ هەوڵی زۆر ئەیەن
    هەتا ئەمە بکەن بە ڕاستی.
  • 16:32 - 16:36
    بۆیە ئەگەر بتوانین خۆمان بۆ ئەمە
    تەرخانکەین، دەستپێکێکی ئازایانە،
  • 16:36 - 16:38
    بۆ ئەم گۆڕانکارییە تازە و ئازایانەیە،
  • 16:38 - 16:44
    نەک تەنیا ئەتوانین ئەو بۆشاییە ٢١٤ ترلینیۆنییە
    چارەسەرکەین کە باسمکرد،
  • 16:44 - 16:46
    بەڵکو ئەشتوانین جیهان بخەینە
    سەر ڕێچکەیەکی نوێ.
  • 16:47 - 16:51
    ئەکرێت هیندستان بەشی خۆی خواردنی هەبێت و
  • 16:51 - 16:56
    ئەشکرێت ئەفریقا وەک ناوچە شینە
    تۆخە نوێکەی جیهان دەرکەون.
  • 16:57 - 16:59
    پرسیارە تازەکە ئەوەیە،
  • 16:59 - 17:04
    چۆن بتوانین ٢١٤ ترلیۆن کالۆری بەرهەم بهێنین
  • 17:04 - 17:08
    بۆ خۆراکی ٨.٣ ملیار کەس هەتا ٢٠٢٧؟
  • 17:09 - 17:10
    چارەسەرەکەمان هەیە.
  • 17:11 - 17:13
    پێویستە کاری لەسەر بکەین.
  • 17:14 - 17:15
    زۆر سوپاس.
  • 17:15 - 17:18
    (چەپڵەلێدان)
Title:
قەیرانێکی جیهانی خۆراک کە لەوانەیە ١٠ ساڵی تر بێت
Speaker:
سارا مێنکەر
Description:

سارا مێنکەر وازی لە کارکردنی هێنا وەک بازرگانی ماددەی خۆراکی خاو بۆ ئەوەی بزانێت زنجیرەی بەهای جیهانی کشتوکاڵی چۆن کارئەکات. دۆزینەوەکانی گەیاندی بە پێشبینییە ڕاچڵەکێنەرەکان: "ئەکرێت خاڵێکی یەکلاکەرەوەمان هەبێت لە کشتوکاڵ و خۆراکی جیهانی ئەگەر داخوازییە بەردەوامەکان زیاتربن لە توانای پێکهاتەیی سیستمی کشتوکاڵی بۆ بەرهەمهێنانی خۆراک،". هەروەها دەشڵێت "دەکرێت خەڵک برسی بن و حکومەتەکان شکست بهێنن." نموونەکەی مێنکەر پێشبینی ئەوە ئەکات کە ئەکرێت ئەم سیناریۆیە دە ساڵی تر ڕووبدات -- ئەکرێت هەتا ساڵی ٢٠٢٧ جیهان ساڵانە کورتهێنانی ٢١٤ ترلیۆن کالۆری هەبێت. ئەم جیهانەمان پیشان ئەیات و هەروەها هەنگاوەکانیش بۆ خۆبەدوورگرتن لێی.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
17:53

Kurdish subtitles

Revisions