سوودەکانی ڕێک وەستان- مورات دالکیلینچ
-
0:08 - 0:11تا ئێستا کەس پێی گوتوویت،
"ڕێک بوەستە!" -
0:11 - 0:15یان سەرزەنشتت بکەن لەسەر سەر و مل
شۆڕکردنەوەت لە خوانی ئێوارە؟ -
0:15 - 0:19سەرنجی لەم شێوەیە لەوانەیە بێزارکەر بن
بەڵام هەڵە نین. -
0:19 - 0:23شێوازی وەستانت، ئەو جۆرەی جەستەت ڕادەگریت
کاتێک دانیشتوویت یان وەستاویت، -
0:23 - 0:26بنچینەی هەموو ئەو جوڵانەیە کە جەستەت
دەیکات، -
0:26 - 0:31دەرخەری ئەوەیە کە چۆن جەستەت خۆی
دەگونجێنێت لەگەڵ ئەو فشارانەی دەخرێتە سەری -
0:31 - 0:34ئەم فشارانە دەکرێت شتی وەک
بەرزکردنەوەی قورسایی بن، -
0:34 - 0:36یان دانیشتن بە شێوازێکی نا ڕەحەت.
-
0:36 - 0:41و گەورەترینیشیان کە هەموومان ڕۆژانە
ئەزموونی دەکەین: کێشکردنی زەوی. -
0:41 - 0:43ئەگەر شێوازی وەستانت گونجاو نەبێت،
-
0:43 - 0:47ماسولکەکانت پێویستە کۆششی زیاتر بکەن
تا جەستەت بە ڕێک و هاوسەنگی بهێڵنەوە. -
0:47 - 0:50هەندێک لە ماسولکەکان توند و ڕەق دەبن.
-
0:50 - 0:52ئەوانی تریش خاو دەبنەوە.
-
0:52 - 0:54جار دوای جار، ڕاهاتن لەسەر ئەم ناڕێکییانە
-
0:54 - 0:59توانای جەستەت لە مامەڵە کردن لەگەڵ
فشارەکانی سەری پەک دەخات. -
0:59 - 1:03وەستانی نەگونجاو دەبێتە هۆی داخورانی
زیاتری جومگە و بەستەرەکان، -
1:03 - 1:05ئەگەری ڕوداوەکان بەرز دەکاتەوە،
-
1:05 - 1:10وا دەکات هەندێک لە ئەندامەکان،
وەک سییەکان چوست نەبن. -
1:10 - 1:12لێکۆلەران وەستانی ناڕێکیان بە هۆکاری
پشت کوڕبوون، -
1:12 - 1:14سەرئێشەی زۆر،
-
1:14 - 1:15پشت ئێشە دەزانن،
-
1:15 - 1:19هەر چەندە هۆکاری ڕاستەوخۆی
هیچ کامەشیان نییە. -
1:19 - 1:22شێوازی وەستان دەکرێت کار بکاتە سەر باری
سۆزداریش -
1:22 - 1:24و هەستیاریشت بۆ ئازار.
-
1:24 - 1:28بۆیە چەندین هۆکار هەن کە هانت دەدەن
ڕێک بوەستیت. -
1:28 - 1:30بەڵام لەم ڕۆژگارەدا سەختە.
-
1:30 - 1:34دانیشتن لە شوێنێکی نەخوازراودا دەکرێت
ببێتە هۆی وەستانێکی ناڕێک. -
1:34 - 1:37هەر وەک چۆن بەکارهێنانی کۆمپیتەر و ئامێری
پەیوەندی دەبنە هۆکار، -
1:37 - 1:39کە ناچارت دەکات سەیری خوارەوە بکەیت.
-
1:39 - 1:44زۆرینەی لێکۆڵینەوەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن،
تا دێت شێوازی وەستان خراپتر دەبێت. -
1:44 - 1:46کەوایە ڕێک وەستان چۆنە؟
-
1:46 - 1:49کاتێک سەری بڕبڕەی پشت دەکەیت
لە پشتەوە یان لە پێشەوە، -
1:49 - 1:53هەر ٣٣ بڕبڕەکە پێدەچێت
لە هێڵێکی ڕاست وەستابن. -
1:53 - 1:56بەڵام لە تەنیشتەوە، بڕبڕەکان دەبێت
سێ چەمانەوەیان هەبێت: -
1:56 - 2:01یەکێک لە ملت، یەکێک لە شانەکانت،
و یەکێکیش لە کۆتایی پشتت. -
2:01 - 2:03تۆ بەم شێوازی شێوە پیتی (s)
لە دایک نەبوویت. -
2:03 - 2:07بڕبڕەی منداڵەکان یەک چەمانەوەیان هەیە
وەک پیتی "C". -
2:07 - 2:10چەمانەوەکانی تریش لە ١٢-١٨ مانگیدا
گەشە دەکەن -
2:10 - 2:13کاتێک کە ماسولکەکان بەهێز بوون.
-
2:13 - 2:16ئەم چەمانەوانە یارمەتیمان دەدەن ڕاست
بوەستین و لەگەڵ ئەم فشارانە هەڵبکەین -
2:16 - 2:19کە لە چالاکییەکانی وەک ڕۆیشتن و بازدان
دێتە سەرمان. -
2:19 - 2:21ئەگەر ئەوان بە ڕێکی ڕێک خرابن،
-
2:21 - 2:22کاتێک ڕادەوەستیت،
-
2:22 - 2:24دەبێت بتوانین هێڵێکی ڕاست بكێشین
-
2:24 - 2:26لە خاڵی هاوتەریبی شانتەوە،
-
2:26 - 2:28بۆ دواوەی ئێسکی کەمەر،
-
2:28 - 2:29بۆ هێڵی ناوەڕاستی ئەژنۆت،
-
2:29 - 2:32تا پاژنە پێت.
-
2:32 - 2:36ئەمە بە ڕێکی ناوەندی کێش کردن ڕادەگرێت
لە بەرامبەر بنچینەی پاڵپشتیت، -
2:36 - 2:38کە ڕێگەت دەدات بە کارامەیی بجوڵییتەوە
-
2:38 - 2:41لەگەڵ بڕێکی کەمتر لە ماندوو بوون
و فشاری سەر ماسولکەکان. -
2:41 - 2:44ئەگەر تۆ دانیشتوویت،
ملت پێویستە ستوونی بێت، -
2:44 - 2:45نەک بۆ پێشەوە خواری بکەیتەوە.
-
2:45 - 2:49شانەکانت دەبێت حەساوە بن و قۆڵیشت
نزیکی ناو قەدت بێت. -
2:49 - 2:54ئەژنۆکانت دەبێت لە گۆشەی ڕاست بن
و پێیەکانیشت تەخت بن لەسەر زەوییەکە. -
2:54 - 2:56بەڵام چی ئەگەر شێوازی وەستانت بەم جۆرە
ڕێک نەبوو؟ -
2:56 - 2:59هەوڵ بدە دەوروبەرت ڕێک بخەیتەوە.
-
2:59 - 3:04شاشەکە وا ڕێک بخە کە بەرامبەر یان کەمێک
خوارتری ئاستی بینینی چاو بێت. -
3:04 - 3:06دڵنیا بەوە کە هەموو بەشەکانی جەستەت،
-
3:06 - 3:09وەک ئانیشک و مەچەکت پاڵپشتیان هەبێت،
-
3:09 - 3:12کەلوپەلی یاریدەی ئاسوودەیی بەکاربهێنە
ئەگەر پێویستت بوو. -
3:12 - 3:14هەوڵ بدە لەسەر تەنیشتەکان بخەویت
و پاڵپشتی ملت بکە بە -
3:14 - 3:17دانانی شتێک لە ژێری
و سەرینێکیش لە نێوان قاچەکانت بێت. -
3:17 - 3:20پێڵاوی پاژنە نزم و ناوکەف باش لە پێ بکە،
-
3:20 - 3:22و هێدفۆن بەکار بهێنە بۆ پەیوەندییەکانت.
-
3:22 - 3:26ئەمە هێشتا بەس نییە بۆ هەبوونی
شێوازە وەستانێکی ڕێک. -
3:26 - 3:30جوڵەی ماسولکە و جومگەکانیش زۆر گرینگن.
-
3:30 - 3:34لە ڕاستیدا، وەستان بە شێوازێکی ڕێک
بۆ ماوەیەکی درێژ -
3:34 - 3:39دەکرێت خراپتر بێت لە ڕۆیشتنێک بە
شێوازە وەستانێکی ناڕێک. -
3:39 - 3:41کاتێک دەجوڵێیت، زیرەکانە بجوڵێ.
-
3:41 - 3:44هەر شتێک هەڵی دەگریت
نزیکی جەستەت ڕای بگرە. -
3:44 - 3:49جانتا پێویستە هاوسەنگانە
بە پشتتەوە بلکێت. -
3:49 - 3:52ئەگەر زۆر دادەنیشیت، ناوە ناوە هەستەوە
و هەندێک بجوڵێ، -
3:52 - 3:55و دڵنیا بەوە لەوەی هەندێک مەشق بکەیت.
-
3:55 - 3:58بەکارهێنانی ماسولکەکان بە بەهێزی
دەیانهێڵێتەوە تا بە باشی یارمەتیت بدەن، -
3:58 - 4:04لە سەرووی هەموو سوودەکانیش بۆ جومگەت،
ئێسکت، مێشکت و دڵت. -
4:04 - 4:07ئەگەر زۆریش نیگەرانی، لە پزیشکی
چارەسەری سروشتی خۆت دڵنیا بکەوە، -
4:07 - 4:11لەبەرئەوەی بەڵێ،
تۆ پێویستە ڕێک بوەستیت.
- Title:
- سوودەکانی ڕێک وەستان- مورات دالکیلینچ
- Speaker:
- مورات دالکیلینچ
- Description:
-
بینینی تەواوی وانە:
http://ed.ted.com/lessons/the-benefits-of-good-posture-murat-dalkinicتا ئێستا کەس پێی گوتوویت،"ڕێک بوەستە!" یان سەرزەنشت کراویت لەسەر شان و مل شۆڕکردنەوەت لە خوانی ئێوارە؟ سەرنجی لەم شێوەیە لەوانەیە بێزارکەر بن- بەڵام هەڵە نین. شێوازی وەستانت بنچینەی هەموو جوڵەکانی جەستەتە و دەرخەری ئەوە دەبێت کە چۆن جەستەت خۆی دەگونجێنێت لەسەر فشارەکانی سەری.
مورات دالکیلینچ باسی سوودەکانی شێوازی ڕێکی وەستان دەکات.وانە لە لایەن مورات دالکیلینچ، ئەنیمەیشن لە لایەن ناداڤ ئاربیل.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:27
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for The benefits of good posture | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for The benefits of good posture | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The benefits of good posture | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The benefits of good posture | |
![]() |
Muhammad Dawran edited Kurdish subtitles for The benefits of good posture |