تا ئێستا کەس پێی گوتوویت، "ڕێک بوەستە!" یان سەرزەنشتت بکەن لەسەر سەر و مل شۆڕکردنەوەت لە خوانی ئێوارە؟ سەرنجی لەم شێوەیە لەوانەیە بێزارکەر بن بەڵام هەڵە نین. شێوازی وەستانت، ئەو جۆرەی جەستەت ڕادەگریت کاتێک دانیشتوویت یان وەستاویت، بنچینەی هەموو ئەو جوڵانەیە کە جەستەت دەیکات، دەرخەری ئەوەیە کە چۆن جەستەت خۆی دەگونجێنێت لەگەڵ ئەو فشارانەی دەخرێتە سەری ئەم فشارانە دەکرێت شتی وەک بەرزکردنەوەی قورسایی بن، یان دانیشتن بە شێوازێکی نا ڕەحەت. و گەورەترینیشیان کە هەموومان ڕۆژانە ئەزموونی دەکەین: کێشکردنی زەوی. ئەگەر شێوازی وەستانت گونجاو نەبێت، ماسولکەکانت پێویستە کۆششی زیاتر بکەن تا جەستەت بە ڕێک و هاوسەنگی بهێڵنەوە. هەندێک لە ماسولکەکان توند و ڕەق دەبن. ئەوانی تریش خاو دەبنەوە. جار دوای جار، ڕاهاتن لەسەر ئەم ناڕێکییانە توانای جەستەت لە مامەڵە کردن لەگەڵ فشارەکانی سەری پەک دەخات. وەستانی نەگونجاو دەبێتە هۆی داخورانی زیاتری جومگە و بەستەرەکان، ئەگەری ڕوداوەکان بەرز دەکاتەوە، وا دەکات هەندێک لە ئەندامەکان، وەک سییەکان چوست نەبن. لێکۆلەران وەستانی ناڕێکیان بە هۆکاری پشت کوڕبوون، سەرئێشەی زۆر، پشت ئێشە دەزانن، هەر چەندە هۆکاری ڕاستەوخۆی هیچ کامەشیان نییە. شێوازی وەستان دەکرێت کار بکاتە سەر باری سۆزداریش و هەستیاریشت بۆ ئازار. بۆیە چەندین هۆکار هەن کە هانت دەدەن ڕێک بوەستیت. بەڵام لەم ڕۆژگارەدا سەختە. دانیشتن لە شوێنێکی نەخوازراودا دەکرێت ببێتە هۆی وەستانێکی ناڕێک. هەر وەک چۆن بەکارهێنانی کۆمپیتەر و ئامێری پەیوەندی دەبنە هۆکار، کە ناچارت دەکات سەیری خوارەوە بکەیت. زۆرینەی لێکۆڵینەوەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن، تا دێت شێوازی وەستان خراپتر دەبێت. کەوایە ڕێک وەستان چۆنە؟ کاتێک سەری بڕبڕەی پشت دەکەیت لە پشتەوە یان لە پێشەوە، هەر ٣٣ بڕبڕەکە پێدەچێت لە هێڵێکی ڕاست وەستابن. بەڵام لە تەنیشتەوە، بڕبڕەکان دەبێت سێ چەمانەوەیان هەبێت: یەکێک لە ملت، یەکێک لە شانەکانت، و یەکێکیش لە کۆتایی پشتت. تۆ بەم شێوازی شێوە پیتی (s) لە دایک نەبوویت. بڕبڕەی منداڵەکان یەک چەمانەوەیان هەیە وەک پیتی "C". چەمانەوەکانی تریش لە ١٢-١٨ مانگیدا گەشە دەکەن کاتێک کە ماسولکەکان بەهێز بوون. ئەم چەمانەوانە یارمەتیمان دەدەن ڕاست بوەستین و لەگەڵ ئەم فشارانە هەڵبکەین کە لە چالاکییەکانی وەک ڕۆیشتن و بازدان دێتە سەرمان. ئەگەر ئەوان بە ڕێکی ڕێک خرابن، کاتێک ڕادەوەستیت، دەبێت بتوانین هێڵێکی ڕاست بكێشین لە خاڵی هاوتەریبی شانتەوە، بۆ دواوەی ئێسکی کەمەر، بۆ هێڵی ناوەڕاستی ئەژنۆت، تا پاژنە پێت. ئەمە بە ڕێکی ناوەندی کێش کردن ڕادەگرێت لە بەرامبەر بنچینەی پاڵپشتیت، کە ڕێگەت دەدات بە کارامەیی بجوڵییتەوە لەگەڵ بڕێکی کەمتر لە ماندوو بوون و فشاری سەر ماسولکەکان. ئەگەر تۆ دانیشتوویت، ملت پێویستە ستوونی بێت، نەک بۆ پێشەوە خواری بکەیتەوە. شانەکانت دەبێت حەساوە بن و قۆڵیشت نزیکی ناو قەدت بێت. ئەژنۆکانت دەبێت لە گۆشەی ڕاست بن و پێیەکانیشت تەخت بن لەسەر زەوییەکە. بەڵام چی ئەگەر شێوازی وەستانت بەم جۆرە ڕێک نەبوو؟ هەوڵ بدە دەوروبەرت ڕێک بخەیتەوە. شاشەکە وا ڕێک بخە کە بەرامبەر یان کەمێک خوارتری ئاستی بینینی چاو بێت. دڵنیا بەوە کە هەموو بەشەکانی جەستەت، وەک ئانیشک و مەچەکت پاڵپشتیان هەبێت، کەلوپەلی یاریدەی ئاسوودەیی بەکاربهێنە ئەگەر پێویستت بوو. هەوڵ بدە لەسەر تەنیشتەکان بخەویت و پاڵپشتی ملت بکە بە دانانی شتێک لە ژێری و سەرینێکیش لە نێوان قاچەکانت بێت. پێڵاوی پاژنە نزم و ناوکەف باش لە پێ بکە، و هێدفۆن بەکار بهێنە بۆ پەیوەندییەکانت. ئەمە هێشتا بەس نییە بۆ هەبوونی شێوازە وەستانێکی ڕێک. جوڵەی ماسولکە و جومگەکانیش زۆر گرینگن. لە ڕاستیدا، وەستان بە شێوازێکی ڕێک بۆ ماوەیەکی درێژ دەکرێت خراپتر بێت لە ڕۆیشتنێک بە شێوازە وەستانێکی ناڕێک. کاتێک دەجوڵێیت، زیرەکانە بجوڵێ. هەر شتێک هەڵی دەگریت نزیکی جەستەت ڕای بگرە. جانتا پێویستە هاوسەنگانە بە پشتتەوە بلکێت. ئەگەر زۆر دادەنیشیت، ناوە ناوە هەستەوە و هەندێک بجوڵێ، و دڵنیا بەوە لەوەی هەندێک مەشق بکەیت. بەکارهێنانی ماسولکەکان بە بەهێزی دەیانهێڵێتەوە تا بە باشی یارمەتیت بدەن، لە سەرووی هەموو سوودەکانیش بۆ جومگەت، ئێسکت، مێشکت و دڵت. ئەگەر زۆریش نیگەرانی، لە پزیشکی چارەسەری سروشتی خۆت دڵنیا بکەوە، لەبەرئەوەی بەڵێ، تۆ پێویستە ڕێک بوەستیت.