WEBVTT 00:00:07.993 --> 00:00:11.142 تا ئێستا کەس پێی گوتوویت، "ڕێک بوەستە!" 00:00:11.142 --> 00:00:14.762 یان سەرزەنشتت بکەن لەسەر سەر و مل شۆڕکردنەوەت لە خوانی ئێوارە؟ 00:00:14.762 --> 00:00:18.644 سەرنجی لەم شێوەیە لەوانەیە بێزارکەر بن بەڵام هەڵە نین. 00:00:18.644 --> 00:00:22.883 شێوازی وەستانت، ئەو جۆرەی جەستەت ڕادەگریت کاتێک دانیشتوویت یان وەستاویت، 00:00:22.883 --> 00:00:26.126 بنچینەی هەموو ئەو جوڵانەیە کە جەستەت دەیکات، 00:00:26.126 --> 00:00:30.597 دەرخەری ئەوەیە کە چۆن جەستەت خۆی دەگونجێنێت لەگەڵ ئەو فشارانەی دەخرێتە سەری 00:00:30.597 --> 00:00:33.589 ئەم فشارانە دەکرێت شتی وەک بەرزکردنەوەی قورسایی بن، 00:00:33.589 --> 00:00:35.766 یان دانیشتن بە شێوازێکی نا ڕەحەت. 00:00:35.766 --> 00:00:41.292 و گەورەترینیشیان کە هەموومان ڕۆژانە ئەزموونی دەکەین: کێشکردنی زەوی. 00:00:41.292 --> 00:00:42.926 ئەگەر شێوازی وەستانت گونجاو نەبێت، 00:00:42.926 --> 00:00:46.916 ماسولکەکانت پێویستە کۆششی زیاتر بکەن تا جەستەت بە ڕێک و هاوسەنگی بهێڵنەوە. 00:00:46.916 --> 00:00:49.651 هەندێک لە ماسولکەکان توند و ڕەق دەبن. 00:00:49.651 --> 00:00:51.691 ئەوانی تریش خاو دەبنەوە. 00:00:51.691 --> 00:00:54.487 جار دوای جار، ڕاهاتن لەسەر ئەم ناڕێکییانە 00:00:54.487 --> 00:00:58.882 توانای جەستەت لە مامەڵە کردن لەگەڵ فشارەکانی سەری پەک دەخات. 00:00:58.882 --> 00:01:02.967 وەستانی نەگونجاو دەبێتە هۆی داخورانی زیاتری جومگە و بەستەرەکان، 00:01:02.967 --> 00:01:05.441 ئەگەری ڕوداوەکان بەرز دەکاتەوە، 00:01:05.441 --> 00:01:09.582 وا دەکات هەندێک لە ئەندامەکان، وەک سییەکان چوست نەبن. 00:01:09.582 --> 00:01:12.277 لێکۆلەران وەستانی ناڕێکیان بە هۆکاری پشت کوڕبوون، 00:01:12.277 --> 00:01:13.877 سەرئێشەی زۆر، 00:01:13.877 --> 00:01:15.164 پشت ئێشە دەزانن، 00:01:15.164 --> 00:01:18.660 هەر چەندە هۆکاری ڕاستەوخۆی هیچ کامەشیان نییە. 00:01:18.660 --> 00:01:21.679 شێوازی وەستان دەکرێت کار بکاتە سەر باری سۆزداریش 00:01:21.679 --> 00:01:23.997 و هەستیاریشت بۆ ئازار. 00:01:23.997 --> 00:01:27.781 بۆیە چەندین هۆکار هەن کە هانت دەدەن ڕێک بوەستیت. 00:01:27.781 --> 00:01:29.643 بەڵام لەم ڕۆژگارەدا سەختە. 00:01:29.643 --> 00:01:33.889 دانیشتن لە شوێنێکی نەخوازراودا دەکرێت ببێتە هۆی وەستانێکی ناڕێک. 00:01:33.889 --> 00:01:37.004 هەر وەک چۆن بەکارهێنانی کۆمپیتەر و ئامێری پەیوەندی دەبنە هۆکار، 00:01:37.004 --> 00:01:39.279 کە ناچارت دەکات سەیری خوارەوە بکەیت. 00:01:39.279 --> 00:01:43.873 زۆرینەی لێکۆڵینەوەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن، تا دێت شێوازی وەستان خراپتر دەبێت. 00:01:43.873 --> 00:01:46.247 کەوایە ڕێک وەستان چۆنە؟ 00:01:46.247 --> 00:01:48.877 کاتێک سەری بڕبڕەی پشت دەکەیت لە پشتەوە یان لە پێشەوە، 00:01:48.877 --> 00:01:53.429 هەر ٣٣ بڕبڕەکە پێدەچێت لە هێڵێکی ڕاست وەستابن. 00:01:53.429 --> 00:01:56.226 بەڵام لە تەنیشتەوە، بڕبڕەکان دەبێت سێ چەمانەوەیان هەبێت: 00:01:56.226 --> 00:02:01.170 یەکێک لە ملت، یەکێک لە شانەکانت، و یەکێکیش لە کۆتایی پشتت. 00:02:01.170 --> 00:02:03.483 تۆ بەم شێوازی شێوە پیتی (s) لە دایک نەبوویت. 00:02:03.483 --> 00:02:06.789 بڕبڕەی منداڵەکان یەک چەمانەوەیان هەیە وەک پیتی "C". 00:02:06.789 --> 00:02:10.398 چەمانەوەکانی تریش لە ١٢-١٨ مانگیدا گەشە دەکەن 00:02:10.398 --> 00:02:12.827 کاتێک کە ماسولکەکان بەهێز بوون. 00:02:12.827 --> 00:02:16.323 ئەم چەمانەوانە یارمەتیمان دەدەن ڕاست بوەستین و لەگەڵ ئەم فشارانە هەڵبکەین 00:02:16.323 --> 00:02:19.406 کە لە چالاکییەکانی وەک ڕۆیشتن و بازدان دێتە سەرمان. 00:02:19.406 --> 00:02:20.950 ئەگەر ئەوان بە ڕێکی ڕێک خرابن، 00:02:20.950 --> 00:02:22.097 کاتێک ڕادەوەستیت، 00:02:22.097 --> 00:02:24.301 دەبێت بتوانین هێڵێکی ڕاست بكێشین 00:02:24.301 --> 00:02:26.453 لە خاڵی هاوتەریبی شانتەوە، 00:02:26.453 --> 00:02:27.813 بۆ دواوەی ئێسکی کەمەر، 00:02:27.813 --> 00:02:29.449 بۆ هێڵی ناوەڕاستی ئەژنۆت، 00:02:29.449 --> 00:02:32.344 تا پاژنە پێت. 00:02:32.344 --> 00:02:36.098 ئەمە بە ڕێکی ناوەندی کێش کردن ڕادەگرێت لە بەرامبەر بنچینەی پاڵپشتیت، 00:02:36.098 --> 00:02:38.209 کە ڕێگەت دەدات بە کارامەیی بجوڵییتەوە 00:02:38.209 --> 00:02:41.006 لەگەڵ بڕێکی کەمتر لە ماندوو بوون و فشاری سەر ماسولکەکان. 00:02:41.006 --> 00:02:43.735 ئەگەر تۆ دانیشتوویت، ملت پێویستە ستوونی بێت، 00:02:43.735 --> 00:02:45.444 نەک بۆ پێشەوە خواری بکەیتەوە. 00:02:45.444 --> 00:02:49.295 شانەکانت دەبێت حەساوە بن و قۆڵیشت نزیکی ناو قەدت بێت. 00:02:49.295 --> 00:02:53.663 ئەژنۆکانت دەبێت لە گۆشەی ڕاست بن و پێیەکانیشت تەخت بن لەسەر زەوییەکە. 00:02:53.663 --> 00:02:56.449 بەڵام چی ئەگەر شێوازی وەستانت بەم جۆرە ڕێک نەبوو؟ 00:02:56.449 --> 00:02:59.279 هەوڵ بدە دەوروبەرت ڕێک بخەیتەوە. 00:02:59.279 --> 00:03:03.744 شاشەکە وا ڕێک بخە کە بەرامبەر یان کەمێک خوارتری ئاستی بینینی چاو بێت. 00:03:03.744 --> 00:03:05.540 دڵنیا بەوە کە هەموو بەشەکانی جەستەت، 00:03:05.540 --> 00:03:08.815 وەک ئانیشک و مەچەکت پاڵپشتیان هەبێت، 00:03:08.815 --> 00:03:11.512 کەلوپەلی یاریدەی ئاسوودەیی بەکاربهێنە ئەگەر پێویستت بوو. 00:03:11.512 --> 00:03:14.009 هەوڵ بدە لەسەر تەنیشتەکان بخەویت و پاڵپشتی ملت بکە بە 00:03:14.009 --> 00:03:16.584 دانانی شتێک لە ژێری و سەرینێکیش لە نێوان قاچەکانت بێت. 00:03:16.584 --> 00:03:20.079 پێڵاوی پاژنە نزم و ناوکەف باش لە پێ بکە، 00:03:20.079 --> 00:03:22.332 و هێدفۆن بەکار بهێنە بۆ پەیوەندییەکانت. 00:03:22.332 --> 00:03:25.761 ئەمە هێشتا بەس نییە بۆ هەبوونی شێوازە وەستانێکی ڕێک. 00:03:25.761 --> 00:03:30.197 جوڵەی ماسولکە و جومگەکانیش زۆر گرینگن. 00:03:30.197 --> 00:03:34.440 لە ڕاستیدا، وەستان بە شێوازێکی ڕێک بۆ ماوەیەکی درێژ 00:03:34.440 --> 00:03:38.773 دەکرێت خراپتر بێت لە ڕۆیشتنێک بە شێوازە وەستانێکی ناڕێک. 00:03:38.773 --> 00:03:41.084 کاتێک دەجوڵێیت، زیرەکانە بجوڵێ. 00:03:41.084 --> 00:03:43.930 هەر شتێک هەڵی دەگریت نزیکی جەستەت ڕای بگرە. 00:03:43.930 --> 00:03:48.653 جانتا پێویستە هاوسەنگانە بە پشتتەوە بلکێت. 00:03:48.653 --> 00:03:52.384 ئەگەر زۆر دادەنیشیت، ناوە ناوە هەستەوە و هەندێک بجوڵێ، 00:03:52.384 --> 00:03:54.559 و دڵنیا بەوە لەوەی هەندێک مەشق بکەیت. 00:03:54.559 --> 00:03:58.384 بەکارهێنانی ماسولکەکان بە بەهێزی دەیانهێڵێتەوە تا بە باشی یارمەتیت بدەن، 00:03:58.384 --> 00:04:03.970 لە سەرووی هەموو سوودەکانیش بۆ جومگەت، ئێسکت، مێشکت و دڵت. 00:04:03.970 --> 00:04:07.178 ئەگەر زۆریش نیگەرانی، لە پزیشکی چارەسەری سروشتی خۆت دڵنیا بکەوە، 00:04:07.178 --> 00:04:10.552 لەبەرئەوەی بەڵێ، تۆ پێویستە ڕێک بوەستیت.