لەکاتی جەڵتەی دڵدا چی ڕوودەدات؟ - کریشنا سودهیر
-
0:07 - 0:13ساڵانە نزیکەی ٧ ملیۆن کەس لە جیهاندا
بەهۆی جەڵتەی دڵەوە دەمرن، و -
0:13 - 0:15هەروەها نەخۆشییەکانی تری
دڵ و سووڕی خوێن، -
0:15 - 0:18کە دەبنە هۆی جەڵتەی دڵ و کێشەی
تری وەک جەڵتەی مێشک، -
0:18 - 0:20ئەمانە هۆکاری سەرەکی مردنن لە جیهاندا.
-
0:20 - 0:23کەواتە چی دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ؟
-
0:23 - 0:25وەک زۆربەی ماسوولکەکان،
دڵ پێویستی بە ئۆکسجینە، و -
0:25 - 0:29لەکاتی جەڵتەی دڵدا،
ئۆکسجینی پێویست وەرناگرێت. -
0:29 - 0:31نیشتوی چەوری، یان پەڵەیەکی چەوری،
-
0:31 - 0:33پەرەدەستێنێت بە دیواری
خوێنهێنەرەکانی دڵەوە. -
0:33 - 0:37ئەوانە ئەو بۆریانەی خوێنن کە خوێنی
ئۆکسجینکراو دەبەن بۆ دڵ. -
0:37 - 0:39ئەم پەڵە چەورییانە لەگەڵ
بەرەوپێشچوونی تەمەنمان گەشە دەکەن، -
0:39 - 0:41هەندێک جار ئەستور دەبێت،
-
0:41 - 0:42ڕەق دەبێت،
-
0:42 - 0:43یان تووشی هەوکردن دەبێت.
-
0:43 - 0:46دەرئەنجام، پەڵە چەورییەکان
دەکرێت ببنە هۆی گرتن. -
0:46 - 0:49ئەگەر پەڵەیەکی چەوری بدڕێت
یان بقڵیشێت -
0:49 - 0:52ئەوا لە چەند خوولەکێکدا خوێن
بە چواردەورییەوە دەمەێت، و -
0:52 - 0:56خوێنبەرەکەی بەشێکێ گیراوە
دەکرێ بە تەواوەتی بگیرێت. -
0:56 - 0:59چیتر خوێن بۆ ماسولکەکەی دڵ ناچێت و
-
0:59 - 1:03خانەکانی ئۆکسجینیان لێ بڕاوە
لە ماوەی چەند خوولەکێکدا دەمرن. -
1:03 - 1:06ئەمە مردنی ماسولکەکانی دڵە،
-
1:06 - 1:07یان جەڵتەی دڵ.
-
1:07 - 1:11لە ئەگەری نەبوونی چارەسەردا
کێشەکان زۆر بەخێرایی خراپتر دەبن. -
1:11 - 1:15ماسولکە لەکارکەوتووەکە لەوانەیە
چیتر نەتوانێت پاڵ بەخوێنەوە بنێت، و -
1:15 - 1:17ریتمی لێدانیشی لەوانەیە بشێوێت.
-
1:17 - 1:21لە خراپترین ئەگەردا،
جەڵتەی دڵ دەکرێ ببێتە مردنی لەناکاو. و -
1:21 - 1:24بە چیدا بزانین کەسێک
جەڵتەی دڵ لێیداوە؟ -
1:24 - 1:27باوترین سکاڵای ئازاری سنگە
-
1:27 - 1:30کە بەهۆی بڕانی ئۆکسجینە
لە ماسولکەکانی دڵ. -
1:30 - 1:33نەخۆشەکان وەک ئازارێکی
تێکشکێنەر وەسفی دەکەن. -
1:33 - 1:35دەکرێت بگوازرێتەوە بۆ قۆڵی چەپ،
-
1:35 - 1:35شەویلگەی خوارەوە،
-
1:35 - 1:36پشت،
-
1:36 - 1:37یان سک،
-
1:37 - 1:42بەڵام هەمووکات وەک هی ناو فلیمەکان
لەناکاو یان دراماتیکی نابێت. -
1:42 - 1:44هەندێک کەس هێڵنجیان دەبێت
-
1:44 - 1:45یان هەناسە توندیان دەبێت.
-
1:45 - 1:48سکاڵاکان لە ژنان و بەتەمەنەکاندا
لەوانەیە ئەوەندە قورس نەبن. -
1:48 - 1:53بۆ ئەوان، لاوازی و ماندوێتی
ئاماژەی سەرەکییە. -
1:53 - 1:55بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەریش،
لە زۆر کەسدا، -
1:55 - 1:59بەتایبەتی ئەوانەی شەکرەیان هەیەکە کاردەکاتە،
سەر دەمارەکانی هەستکردن بە ئازار، -
1:59 - 2:01جەڵتەی دڵ لەوانەیە
هیچ سکاڵایەک درووست نەکات. -
2:01 - 2:04ئەگەر هەستکرد کەسێک لەوانەیە
جەڵتەی دڵ لێیابێت، -
2:04 - 2:07گرنگترین شت ئەوەیە
کاردانەوەت خێرابێت. -
2:07 - 2:11ئەگەر خزمەتگوزاری تەندروستی
بەپەلەت بۆ بەردەستبێت، پەیوەندیان پێوەکە. -
2:11 - 2:13ئەوانە خێراترین ڕێگەن بۆ
گەشتن بە نەخۆشخانە. -
2:13 - 2:16خواردنی ئەسپیرین، کە خوێن ڕووندەکاتەوە، و
-
2:16 - 2:19نایترۆگلیسیرین، کە خوێنبەرەکە دەکاتەوە،
-
2:19 - 2:22دەتوانێت یارمەتیدەربێت لەوەی نەهێڵێت
جەڵتەکە خراپتر ببێت. -
2:22 - 2:25لە ژووری فریاکەوتن، پزیشکان
دەتوانن جەڵتەی دڵ بناسنەوە. -
2:25 - 2:28زۆربەیکات هێڵکاری دڵ بەکاردەهێنن
-
2:28 - 2:30بۆ سەیرکردنی چالاکی
کارەبایی دڵ و -
2:30 - 2:33پشکنینێکی خوێن بۆ هەڵسەنگاندنی
زیانەکەی بە ماسولکەی دڵ گەشتووە. -
2:33 - 2:37دواتر نەخۆشەکە دەبرێت بۆ شوێنێک
کە تەکنەلۆجیای بەرزتری لێیە -
2:37 - 2:40کە لەوێ پشکنینی تری بۆ دەکرێت
بۆ دیاریکردنی شوێنی گیرانەکان. -
2:40 - 2:43پزیشکیانی دڵ دەتوانن
خوێنبەرە گیراوەکە بکەنەوە -
2:43 - 2:47بە پڕهەواکردنی بالۆنێک لە پرۆسیجەرێکدا
کە پێی دەوترێت فراوانکردن بە بالۆن. -
2:47 - 2:51زۆرجاریش، کانزایەک یان
شەبەکەیەکی بۆ دادەنێن -
2:51 - 2:53کە خوێنبەرەکە بە کراوەیی بهێڵێتەوە.
-
2:53 - 2:58گیرانەکانی لەوە قورسترن لەوانەیە پێویستی
بە نەشتەرگەری پەڕاندنی گیرانەکە بێت. -
2:58 - 3:02بە بەکارهێنانی خوێنهێنەرێک یان خوێنبەری
بەشێکی تری لەش، -
3:02 - 3:06نەشتەرگەرەکانی دڵ دەتوانن سوڕی خوێنەکە
بگەیننە شوێنی دوای گیرانەکە. -
3:06 - 3:09ئەم پرۆسیجەرانە دەتوانێت سوڕی خوێن
بگەیەنێتەوە بە ماسولکەکەی دڵ، -
3:09 - 3:11کرداری دڵ دەگەڕێنێتەوە.
-
3:11 - 3:13چارەسەری جەڵتەی دڵ
لە بەرەوپێشچووندایە، -
3:13 - 3:15بەڵام گرنگترین شت ڕێگەلێگرتنە.
-
3:15 - 3:19بۆماوەیی و کاریگەرییەکانی شێوازی ژیان
هەردووکیان مەترسی دروست دەکەن. -
3:19 - 3:22هەواڵە خۆشەکەش ئەوەیە دەتوانیت
شێوازی ژیانت بگۆڕیت. -
3:22 - 3:25وەرزش، خواردنێکی تەندروست و
کەمکردنەوەی کێشی لەش -
3:25 - 3:27هەمووی مەترسی جەڵتەکانی دڵ
کەمدەکاتەوە، -
3:27 - 3:29ئەگەر پێشتر جەڵتە لێی دابێتی یان نا.
-
3:29 - 3:32پزیشکەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن
هەفتەی چەند جارێک وەرزش بکەیت، -
3:32 - 3:35وەرزشی ئەیرۆبیک و
وەرزشی بەهێزکردنیش. -
3:35 - 3:39خواردنی تەندروست بۆ دڵ خواردنێکە
شەکر و چەوری تێرکراوی کەمبێت، -
3:39 - 3:41کە هەردووکیان پەیوەندیدارن بە
جەڵتەی دڵەوە. -
3:41 - 3:43کەواتە دەبێ چی بخۆیت؟
-
3:43 - 3:44بڕێکی زۆری ڕیشاڵی ناو سەوزەکان،
-
3:44 - 3:47مریشک و ماسی لەجیاتی گۆشتی سور،
-
3:47 - 3:50گەنم و چەرەس وەک گوێز و بایەم
-
3:50 - 3:52هەمووی پێدەچێت سوودبەخش بێت.
-
3:52 - 3:57خواردنێکی تەندروست و پلانی وەرزشکردن دەتوانێت
کێشی لەش لە مەودایەکی تەندروستا بهێڵێتەوە -
3:57 - 4:00کە ئەوەش مەترسی تووشبوون
بە جەڵتەی دڵ کەمتر دەکاتەوە. -
4:00 - 4:03وە بێگومان، دەرمانەکانیش دەتوانن
ڕێگری بکەن لە جەڵتەی دڵ. -
4:03 - 4:06پزیشکەکان زۆر جەر بڕێکی زۆر کەم
ئەسپرین دەنوسن، -
4:06 - 4:10بەتایبەتی بۆ ئەوانەی کە پێشتر
جەڵتەی دڵ لێیداون و -
4:10 - 4:13ئەوانەش کە دەزانرێت
مەترسیان زۆرە. -
4:13 - 4:15هەروەها دەرمانەکانی دەتوانن
هۆکارەکانی مەترسی کەمکەنەوە -
4:15 - 4:18وەک بەرزی پەستانی خوێن،
کۆلیسترۆڵ و شەکرە، -
4:18 - 4:21ئەگەری جەڵتەی دڵ کەمتر دەکەنەوە.
-
4:21 - 4:25لەوانەیە جەڵتەی دڵ بڵاوبێت،
بەڵام دەکرێت خۆمانی لێلابەین. -
4:25 - 4:26خواردنێکی تەندروست،
-
4:26 - 4:28دوورکەوتنەوە لە جگەرە،
-
4:28 - 4:29لەشێکی ڕێک، و
-
4:29 - 4:32چێژبینین لە خەوی باش و
پێکەنینی زۆر -
4:32 - 4:36هەمووی دڵنیادەبێتەوە لەوەی
گرنگترین ماسولکەی لەشت -
4:36 - 4:37بەردەوامبێت لە لێدان.
- Title:
- لەکاتی جەڵتەی دڵدا چی ڕوودەدات؟ - کریشنا سودهیر
- Speaker:
- Krishna Sudhir
- Description:
-
نزیکەی حەوت ملیۆن کەس لە جیهاندا ساڵانە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە دەمرن. و نەخۆشییەکانی سوڕی خوێن و دڵ، کە دەبنە هۆی جەڵتەی دڵ و کێشەی تری وەک جەڵتەی مێشک، گەورەترین هۆکاری مردنە لە جیهاندا. کەواتە چی دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ؟ کریشنا سودهیر باسی هۆکارە سەرەکییەکان و چارەسەرەکانی نەخۆشییە کوشندەکە دەکات.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:54
![]() |
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for What happens during a heart attack? | |
![]() |
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for What happens during a heart attack? | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for What happens during a heart attack? | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What happens during a heart attack? | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What happens during a heart attack? | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What happens during a heart attack? | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What happens during a heart attack? |