0:00:07.410,0:00:12.980 ساڵانە نزیکەی ٧ ملیۆن کەس لە جیهاندا[br]بەهۆی جەڵتەی دڵەوە دەمرن، و 0:00:12.980,0:00:14.901 هەروەها نەخۆشییەکانی تری[br]دڵ و سووڕی خوێن، 0:00:14.901,0:00:18.060 کە دەبنە هۆی جەڵتەی دڵ و کێشەی [br]تری وەک جەڵتەی مێشک، 0:00:18.060,0:00:20.500 ئەمانە هۆکاری سەرەکی مردنن لە جیهاندا. 0:00:20.500,0:00:22.650 کەواتە چی دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ؟ 0:00:22.650,0:00:25.140 وەک زۆربەی ماسوولکەکان،[br]دڵ پێویستی بە ئۆکسجینە، و 0:00:25.140,0:00:28.550 لەکاتی جەڵتەی دڵدا،[br]ئۆکسجینی پێویست وەرناگرێت. 0:00:28.550,0:00:30.541 نیشتوی چەوری، یان پەڵەیەکی چەوری، 0:00:30.541,0:00:33.241 پەرەدەستێنێت بە دیواری[br]خوێنهێنەرەکانی دڵەوە. 0:00:33.241,0:00:37.208 ئەوانە ئەو بۆریانەی خوێنن کە خوێنی[br]ئۆکسجینکراو دەبەن بۆ دڵ. 0:00:37.208,0:00:39.490 ئەم پەڵە چەورییانە لەگەڵ[br]بەرەوپێشچوونی تەمەنمان گەشە دەکەن، 0:00:39.490,0:00:40.760 هەندێک جار ئەستور دەبێت، 0:00:40.760,0:00:41.780 ڕەق دەبێت، 0:00:41.780,0:00:43.091 یان تووشی هەوکردن دەبێت. 0:00:43.091,0:00:45.960 دەرئەنجام، پەڵە چەورییەکان[br]دەکرێت ببنە هۆی گرتن. 0:00:45.960,0:00:48.791 ئەگەر پەڵەیەکی چەوری بدڕێت[br]یان بقڵیشێت 0:00:48.791,0:00:52.169 ئەوا لە چەند خوولەکێکدا خوێن[br]بە چواردەورییەوە دەمەێت، و 0:00:52.169,0:00:56.252 خوێنبەرەکەی بەشێکێ گیراوە[br]دەکرێ بە تەواوەتی بگیرێت. 0:00:56.252,0:00:58.712 چیتر خوێن بۆ ماسولکەکەی دڵ ناچێت و 0:00:58.712,0:01:03.061 خانەکانی ئۆکسجینیان لێ بڕاوە[br]لە ماوەی چەند خوولەکێکدا دەمرن. 0:01:03.061,0:01:05.911 ئەمە مردنی ماسولکەکانی دڵە، 0:01:05.911,0:01:07.311 یان جەڵتەی دڵ. 0:01:07.311,0:01:11.302 لە ئەگەری نەبوونی چارەسەردا[br]کێشەکان زۆر بەخێرایی خراپتر دەبن. 0:01:11.302,0:01:14.712 ماسولکە لەکارکەوتووەکە لەوانەیە[br]چیتر نەتوانێت پاڵ بەخوێنەوە بنێت، و 0:01:14.712,0:01:17.102 ریتمی لێدانیشی لەوانەیە بشێوێت. 0:01:17.102,0:01:21.472 لە خراپترین ئەگەردا،[br]جەڵتەی دڵ دەکرێ ببێتە مردنی لەناکاو. و 0:01:21.472,0:01:24.441 بە چیدا بزانین کەسێک[br]جەڵتەی دڵ لێیداوە؟ 0:01:24.441,0:01:26.723 باوترین سکاڵای ئازاری سنگە 0:01:26.723,0:01:29.622 کە بەهۆی بڕانی ئۆکسجینە[br]لە ماسولکەکانی دڵ. 0:01:29.622,0:01:32.822 نەخۆشەکان وەک ئازارێکی[br]تێکشکێنەر وەسفی دەکەن. 0:01:32.822,0:01:34.633 دەکرێت بگوازرێتەوە بۆ قۆڵی چەپ، 0:01:34.633,0:01:35.472 شەویلگەی خوارەوە، 0:01:35.472,0:01:36.241 پشت، 0:01:36.241,0:01:37.473 یان سک، 0:01:37.473,0:01:41.622 بەڵام هەمووکات وەک هی ناو فلیمەکان[br]لەناکاو یان دراماتیکی نابێت. 0:01:41.622,0:01:43.513 هەندێک کەس هێڵنجیان دەبێت 0:01:43.513,0:01:44.932 یان هەناسە توندیان دەبێت. 0:01:44.932,0:01:48.283 سکاڵاکان لە ژنان و بەتەمەنەکاندا[br]لەوانەیە ئەوەندە قورس نەبن. 0:01:48.283,0:01:52.592 بۆ ئەوان، لاوازی و ماندوێتی[br]ئاماژەی سەرەکییە. 0:01:52.592,0:01:54.513 بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەریش،[br]لە زۆر کەسدا، 0:01:54.513,0:01:58.642 بەتایبەتی ئەوانەی شەکرەیان هەیەکە کاردەکاتە،[br]سەر دەمارەکانی هەستکردن بە ئازار، 0:01:58.642,0:02:01.192 جەڵتەی دڵ لەوانەیە [br]هیچ سکاڵایەک درووست نەکات. 0:02:01.192,0:02:03.993 ئەگەر هەستکرد کەسێک لەوانەیە[br]جەڵتەی دڵ لێیابێت، 0:02:03.993,0:02:07.163 گرنگترین شت ئەوەیە[br]کاردانەوەت خێرابێت. 0:02:07.163,0:02:11.032 ئەگەر خزمەتگوزاری تەندروستی[br]بەپەلەت بۆ بەردەستبێت، پەیوەندیان پێوەکە. 0:02:11.032,0:02:13.474 ئەوانە خێراترین ڕێگەن بۆ[br]گەشتن بە نەخۆشخانە. 0:02:13.474,0:02:15.825 خواردنی ئەسپیرین، کە خوێن ڕووندەکاتەوە، و 0:02:15.825,0:02:18.624 نایترۆگلیسیرین، کە خوێنبەرەکە دەکاتەوە، 0:02:18.624,0:02:21.594 دەتوانێت یارمەتیدەربێت لەوەی نەهێڵێت[br]جەڵتەکە خراپتر ببێت. 0:02:21.594,0:02:24.933 لە ژووری فریاکەوتن، پزیشکان[br]دەتوانن جەڵتەی دڵ بناسنەوە. 0:02:24.933,0:02:27.524 زۆربەیکات هێڵکاری دڵ بەکاردەهێنن 0:02:27.524,0:02:30.034 بۆ سەیرکردنی چالاکی[br]کارەبایی دڵ و 0:02:30.034,0:02:33.294 پشکنینێکی خوێن بۆ هەڵسەنگاندنی[br]زیانەکەی بە ماسولکەی دڵ گەشتووە. 0:02:33.294,0:02:36.765 دواتر نەخۆشەکە دەبرێت بۆ شوێنێک[br]کە تەکنەلۆجیای بەرزتری لێیە 0:02:36.765,0:02:40.105 کە لەوێ پشکنینی تری بۆ دەکرێت[br]بۆ دیاریکردنی شوێنی گیرانەکان. 0:02:40.105,0:02:42.734 پزیشکیانی دڵ دەتوانن[br]خوێنبەرە گیراوەکە بکەنەوە 0:02:42.734,0:02:47.365 بە پڕهەواکردنی بالۆنێک لە پرۆسیجەرێکدا [br]کە پێی دەوترێت فراوانکردن بە بالۆن. 0:02:47.365,0:02:50.794 زۆرجاریش، کانزایەک یان[br]شەبەکەیەکی بۆ دادەنێن 0:02:50.794,0:02:53.148 کە خوێنبەرەکە بە کراوەیی بهێڵێتەوە. 0:02:53.148,0:02:57.625 گیرانەکانی لەوە قورسترن لەوانەیە پێویستی [br]بە نەشتەرگەری پەڕاندنی گیرانەکە بێت. 0:02:57.625,0:03:01.730 بە بەکارهێنانی خوێنهێنەرێک یان خوێنبەری[br]بەشێکی تری لەش، 0:03:01.730,0:03:05.866 نەشتەرگەرەکانی دڵ دەتوانن سوڕی خوێنەکە[br]بگەیننە شوێنی دوای گیرانەکە. 0:03:05.866,0:03:09.389 ئەم پرۆسیجەرانە دەتوانێت سوڕی خوێن[br]بگەیەنێتەوە بە ماسولکەکەی دڵ، 0:03:09.389,0:03:11.367 کرداری دڵ دەگەڕێنێتەوە. 0:03:11.367,0:03:13.111 چارەسەری جەڵتەی دڵ[br]لە بەرەوپێشچووندایە، 0:03:13.111,0:03:15.448 بەڵام گرنگترین شت ڕێگەلێگرتنە. 0:03:15.448,0:03:19.070 بۆماوەیی و کاریگەرییەکانی شێوازی ژیان[br]هەردووکیان مەترسی دروست دەکەن. 0:03:19.070,0:03:22.174 هەواڵە خۆشەکەش ئەوەیە دەتوانیت[br]شێوازی ژیانت بگۆڕیت. 0:03:22.174,0:03:24.566 وەرزش، خواردنێکی تەندروست و[br]کەمکردنەوەی کێشی لەش 0:03:24.566,0:03:27.039 هەمووی مەترسی جەڵتەکانی دڵ[br]کەمدەکاتەوە، 0:03:27.039,0:03:29.019 ئەگەر پێشتر جەڵتە لێی دابێتی یان نا. 0:03:29.019,0:03:32.006 پزیشکەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن[br]هەفتەی چەند جارێک وەرزش بکەیت، 0:03:32.006,0:03:35.180 وەرزشی ئەیرۆبیک و[br]وەرزشی بەهێزکردنیش. 0:03:35.180,0:03:38.826 خواردنی تەندروست بۆ دڵ خواردنێکە[br]شەکر و چەوری تێرکراوی کەمبێت، 0:03:38.826,0:03:41.096 کە هەردووکیان پەیوەندیدارن بە [br]جەڵتەی دڵەوە. 0:03:41.096,0:03:42.567 کەواتە دەبێ چی بخۆیت؟ 0:03:42.567,0:03:44.237 بڕێکی زۆری ڕیشاڵی ناو سەوزەکان، 0:03:44.237,0:03:46.683 مریشک و ماسی لەجیاتی گۆشتی سور، 0:03:46.683,0:03:49.946 گەنم و چەرەس وەک گوێز و بایەم 0:03:49.946,0:03:52.356 هەمووی پێدەچێت سوودبەخش بێت. 0:03:52.356,0:03:56.737 خواردنێکی تەندروست و پلانی وەرزشکردن دەتوانێت [br]کێشی لەش لە مەودایەکی تەندروستا بهێڵێتەوە 0:03:56.737,0:03:59.548 کە ئەوەش مەترسی تووشبوون[br]بە جەڵتەی دڵ کەمتر دەکاتەوە. 0:03:59.548,0:04:03.167 وە بێگومان، دەرمانەکانیش دەتوانن[br]ڕێگری بکەن لە جەڵتەی دڵ. 0:04:03.167,0:04:06.267 پزیشکەکان زۆر جەر بڕێکی زۆر کەم[br]ئەسپرین دەنوسن، 0:04:06.267,0:04:09.976 بەتایبەتی بۆ ئەوانەی کە پێشتر[br]جەڵتەی دڵ لێیداون و 0:04:09.976,0:04:12.847 ئەوانەش کە دەزانرێت[br]مەترسیان زۆرە. 0:04:12.847,0:04:14.956 هەروەها دەرمانەکانی دەتوانن[br]هۆکارەکانی مەترسی کەمکەنەوە 0:04:14.956,0:04:18.337 وەک بەرزی پەستانی خوێن، [br]کۆلیسترۆڵ و شەکرە، 0:04:18.337,0:04:21.038 ئەگەری جەڵتەی دڵ کەمتر دەکەنەوە. 0:04:21.038,0:04:25.057 لەوانەیە جەڵتەی دڵ بڵاوبێت،[br]بەڵام دەکرێت خۆمانی لێلابەین. 0:04:25.057,0:04:26.176 خواردنێکی تەندروست، 0:04:26.176,0:04:27.599 دوورکەوتنەوە لە جگەرە، 0:04:27.599,0:04:28.728 لەشێکی ڕێک، و 0:04:28.728,0:04:31.528 چێژبینین لە خەوی باش و[br]پێکەنینی زۆر 0:04:31.528,0:04:35.769 هەمووی دڵنیادەبێتەوە لەوەی[br]گرنگترین ماسولکەی لەشت 0:04:35.769,0:04:37.417 بەردەوامبێت لە لێدان.