ساڵانە نزیکەی ٧ ملیۆن کەس لە جیهاندا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە دەمرن، و هەروەها نەخۆشییەکانی تری دڵ و سووڕی خوێن، کە دەبنە هۆی جەڵتەی دڵ و کێشەی تری وەک جەڵتەی مێشک، ئەمانە هۆکاری سەرەکی مردنن لە جیهاندا. کەواتە چی دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ؟ وەک زۆربەی ماسوولکەکان، دڵ پێویستی بە ئۆکسجینە، و لەکاتی جەڵتەی دڵدا، ئۆکسجینی پێویست وەرناگرێت. نیشتوی چەوری، یان پەڵەیەکی چەوری، پەرەدەستێنێت بە دیواری خوێنهێنەرەکانی دڵەوە. ئەوانە ئەو بۆریانەی خوێنن کە خوێنی ئۆکسجینکراو دەبەن بۆ دڵ. ئەم پەڵە چەورییانە لەگەڵ بەرەوپێشچوونی تەمەنمان گەشە دەکەن، هەندێک جار ئەستور دەبێت، ڕەق دەبێت، یان تووشی هەوکردن دەبێت. دەرئەنجام، پەڵە چەورییەکان دەکرێت ببنە هۆی گرتن. ئەگەر پەڵەیەکی چەوری بدڕێت یان بقڵیشێت ئەوا لە چەند خوولەکێکدا خوێن بە چواردەورییەوە دەمەێت، و خوێنبەرەکەی بەشێکێ گیراوە دەکرێ بە تەواوەتی بگیرێت. چیتر خوێن بۆ ماسولکەکەی دڵ ناچێت و خانەکانی ئۆکسجینیان لێ بڕاوە لە ماوەی چەند خوولەکێکدا دەمرن. ئەمە مردنی ماسولکەکانی دڵە، یان جەڵتەی دڵ. لە ئەگەری نەبوونی چارەسەردا کێشەکان زۆر بەخێرایی خراپتر دەبن. ماسولکە لەکارکەوتووەکە لەوانەیە چیتر نەتوانێت پاڵ بەخوێنەوە بنێت، و ریتمی لێدانیشی لەوانەیە بشێوێت. لە خراپترین ئەگەردا، جەڵتەی دڵ دەکرێ ببێتە مردنی لەناکاو. و بە چیدا بزانین کەسێک جەڵتەی دڵ لێیداوە؟ باوترین سکاڵای ئازاری سنگە کە بەهۆی بڕانی ئۆکسجینە لە ماسولکەکانی دڵ. نەخۆشەکان وەک ئازارێکی تێکشکێنەر وەسفی دەکەن. دەکرێت بگوازرێتەوە بۆ قۆڵی چەپ، شەویلگەی خوارەوە، پشت، یان سک، بەڵام هەمووکات وەک هی ناو فلیمەکان لەناکاو یان دراماتیکی نابێت. هەندێک کەس هێڵنجیان دەبێت یان هەناسە توندیان دەبێت. سکاڵاکان لە ژنان و بەتەمەنەکاندا لەوانەیە ئەوەندە قورس نەبن. بۆ ئەوان، لاوازی و ماندوێتی ئاماژەی سەرەکییە. بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەریش، لە زۆر کەسدا، بەتایبەتی ئەوانەی شەکرەیان هەیەکە کاردەکاتە، سەر دەمارەکانی هەستکردن بە ئازار، جەڵتەی دڵ لەوانەیە هیچ سکاڵایەک درووست نەکات. ئەگەر هەستکرد کەسێک لەوانەیە جەڵتەی دڵ لێیابێت، گرنگترین شت ئەوەیە کاردانەوەت خێرابێت. ئەگەر خزمەتگوزاری تەندروستی بەپەلەت بۆ بەردەستبێت، پەیوەندیان پێوەکە. ئەوانە خێراترین ڕێگەن بۆ گەشتن بە نەخۆشخانە. خواردنی ئەسپیرین، کە خوێن ڕووندەکاتەوە، و نایترۆگلیسیرین، کە خوێنبەرەکە دەکاتەوە، دەتوانێت یارمەتیدەربێت لەوەی نەهێڵێت جەڵتەکە خراپتر ببێت. لە ژووری فریاکەوتن، پزیشکان دەتوانن جەڵتەی دڵ بناسنەوە. زۆربەیکات هێڵکاری دڵ بەکاردەهێنن بۆ سەیرکردنی چالاکی کارەبایی دڵ و پشکنینێکی خوێن بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەکەی بە ماسولکەی دڵ گەشتووە. دواتر نەخۆشەکە دەبرێت بۆ شوێنێک کە تەکنەلۆجیای بەرزتری لێیە کە لەوێ پشکنینی تری بۆ دەکرێت بۆ دیاریکردنی شوێنی گیرانەکان. پزیشکیانی دڵ دەتوانن خوێنبەرە گیراوەکە بکەنەوە بە پڕهەواکردنی بالۆنێک لە پرۆسیجەرێکدا کە پێی دەوترێت فراوانکردن بە بالۆن. زۆرجاریش، کانزایەک یان شەبەکەیەکی بۆ دادەنێن کە خوێنبەرەکە بە کراوەیی بهێڵێتەوە. گیرانەکانی لەوە قورسترن لەوانەیە پێویستی بە نەشتەرگەری پەڕاندنی گیرانەکە بێت. بە بەکارهێنانی خوێنهێنەرێک یان خوێنبەری بەشێکی تری لەش، نەشتەرگەرەکانی دڵ دەتوانن سوڕی خوێنەکە بگەیننە شوێنی دوای گیرانەکە. ئەم پرۆسیجەرانە دەتوانێت سوڕی خوێن بگەیەنێتەوە بە ماسولکەکەی دڵ، کرداری دڵ دەگەڕێنێتەوە. چارەسەری جەڵتەی دڵ لە بەرەوپێشچووندایە، بەڵام گرنگترین شت ڕێگەلێگرتنە. بۆماوەیی و کاریگەرییەکانی شێوازی ژیان هەردووکیان مەترسی دروست دەکەن. هەواڵە خۆشەکەش ئەوەیە دەتوانیت شێوازی ژیانت بگۆڕیت. وەرزش، خواردنێکی تەندروست و کەمکردنەوەی کێشی لەش هەمووی مەترسی جەڵتەکانی دڵ کەمدەکاتەوە، ئەگەر پێشتر جەڵتە لێی دابێتی یان نا. پزیشکەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن هەفتەی چەند جارێک وەرزش بکەیت، وەرزشی ئەیرۆبیک و وەرزشی بەهێزکردنیش. خواردنی تەندروست بۆ دڵ خواردنێکە شەکر و چەوری تێرکراوی کەمبێت، کە هەردووکیان پەیوەندیدارن بە جەڵتەی دڵەوە. کەواتە دەبێ چی بخۆیت؟ بڕێکی زۆری ڕیشاڵی ناو سەوزەکان، مریشک و ماسی لەجیاتی گۆشتی سور، گەنم و چەرەس وەک گوێز و بایەم هەمووی پێدەچێت سوودبەخش بێت. خواردنێکی تەندروست و پلانی وەرزشکردن دەتوانێت کێشی لەش لە مەودایەکی تەندروستا بهێڵێتەوە کە ئەوەش مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ کەمتر دەکاتەوە. وە بێگومان، دەرمانەکانیش دەتوانن ڕێگری بکەن لە جەڵتەی دڵ. پزیشکەکان زۆر جەر بڕێکی زۆر کەم ئەسپرین دەنوسن، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی کە پێشتر جەڵتەی دڵ لێیداون و ئەوانەش کە دەزانرێت مەترسیان زۆرە. هەروەها دەرمانەکانی دەتوانن هۆکارەکانی مەترسی کەمکەنەوە وەک بەرزی پەستانی خوێن، کۆلیسترۆڵ و شەکرە، ئەگەری جەڵتەی دڵ کەمتر دەکەنەوە. لەوانەیە جەڵتەی دڵ بڵاوبێت، بەڵام دەکرێت خۆمانی لێلابەین. خواردنێکی تەندروست، دوورکەوتنەوە لە جگەرە، لەشێکی ڕێک، و چێژبینین لە خەوی باش و پێکەنینی زۆر هەمووی دڵنیادەبێتەوە لەوەی گرنگترین ماسولکەی لەشت بەردەوامبێت لە لێدان.