WEBVTT 00:00:07.410 --> 00:00:12.980 ساڵانە نزیکەی ٧ ملیۆن کەس لە جیهاندا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە دەمرن، و 00:00:12.980 --> 00:00:14.901 هەروەها نەخۆشییەکانی تری دڵ و سووڕی خوێن، 00:00:14.901 --> 00:00:18.060 کە دەبنە هۆی جەڵتەی دڵ و کێشەی تری وەک جەڵتەی مێشک، 00:00:18.060 --> 00:00:20.500 ئەمانە هۆکاری سەرەکی مردنن لە جیهاندا. 00:00:20.500 --> 00:00:22.650 کەواتە چی دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ؟ 00:00:22.650 --> 00:00:25.140 وەک زۆربەی ماسوولکەکان، دڵ پێویستی بە ئۆکسجینە، و 00:00:25.140 --> 00:00:28.550 لەکاتی جەڵتەی دڵدا، ئۆکسجینی پێویست وەرناگرێت. 00:00:28.550 --> 00:00:30.541 نیشتوی چەوری، یان پەڵەیەکی چەوری، 00:00:30.541 --> 00:00:33.241 پەرەدەستێنێت بە دیواری خوێنهێنەرەکانی دڵەوە. 00:00:33.241 --> 00:00:37.208 ئەوانە ئەو بۆریانەی خوێنن کە خوێنی ئۆکسجینکراو دەبەن بۆ دڵ. 00:00:37.208 --> 00:00:39.490 ئەم پەڵە چەورییانە لەگەڵ بەرەوپێشچوونی تەمەنمان گەشە دەکەن، 00:00:39.490 --> 00:00:40.760 هەندێک جار ئەستور دەبێت، 00:00:40.760 --> 00:00:41.780 ڕەق دەبێت، 00:00:41.780 --> 00:00:43.091 یان تووشی هەوکردن دەبێت. 00:00:43.091 --> 00:00:45.960 دەرئەنجام، پەڵە چەورییەکان دەکرێت ببنە هۆی گرتن. 00:00:45.960 --> 00:00:48.791 ئەگەر پەڵەیەکی چەوری بدڕێت یان بقڵیشێت 00:00:48.791 --> 00:00:52.169 ئەوا لە چەند خوولەکێکدا خوێن بە چواردەورییەوە دەمەێت، و 00:00:52.169 --> 00:00:56.252 خوێنبەرەکەی بەشێکێ گیراوە دەکرێ بە تەواوەتی بگیرێت. 00:00:56.252 --> 00:00:58.712 چیتر خوێن بۆ ماسولکەکەی دڵ ناچێت و 00:00:58.712 --> 00:01:03.061 خانەکانی ئۆکسجینیان لێ بڕاوە لە ماوەی چەند خوولەکێکدا دەمرن. 00:01:03.061 --> 00:01:05.911 ئەمە مردنی ماسولکەکانی دڵە، 00:01:05.911 --> 00:01:07.311 یان جەڵتەی دڵ. 00:01:07.311 --> 00:01:11.302 لە ئەگەری نەبوونی چارەسەردا کێشەکان زۆر بەخێرایی خراپتر دەبن. 00:01:11.302 --> 00:01:14.712 ماسولکە لەکارکەوتووەکە لەوانەیە چیتر نەتوانێت پاڵ بەخوێنەوە بنێت، و 00:01:14.712 --> 00:01:17.102 ریتمی لێدانیشی لەوانەیە بشێوێت. 00:01:17.102 --> 00:01:21.472 لە خراپترین ئەگەردا، جەڵتەی دڵ دەکرێ ببێتە مردنی لەناکاو. و 00:01:21.472 --> 00:01:24.441 بە چیدا بزانین کەسێک جەڵتەی دڵ لێیداوە؟ 00:01:24.441 --> 00:01:26.723 باوترین سکاڵای ئازاری سنگە 00:01:26.723 --> 00:01:29.622 کە بەهۆی بڕانی ئۆکسجینە لە ماسولکەکانی دڵ. 00:01:29.622 --> 00:01:32.822 نەخۆشەکان وەک ئازارێکی تێکشکێنەر وەسفی دەکەن. 00:01:32.822 --> 00:01:34.633 دەکرێت بگوازرێتەوە بۆ قۆڵی چەپ، 00:01:34.633 --> 00:01:35.472 شەویلگەی خوارەوە، 00:01:35.472 --> 00:01:36.241 پشت، 00:01:36.241 --> 00:01:37.473 یان سک، 00:01:37.473 --> 00:01:41.622 بەڵام هەمووکات وەک هی ناو فلیمەکان لەناکاو یان دراماتیکی نابێت. 00:01:41.622 --> 00:01:43.513 هەندێک کەس هێڵنجیان دەبێت 00:01:43.513 --> 00:01:44.932 یان هەناسە توندیان دەبێت. 00:01:44.932 --> 00:01:48.283 سکاڵاکان لە ژنان و بەتەمەنەکاندا لەوانەیە ئەوەندە قورس نەبن. 00:01:48.283 --> 00:01:52.592 بۆ ئەوان، لاوازی و ماندوێتی ئاماژەی سەرەکییە. 00:01:52.592 --> 00:01:54.513 بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەریش، لە زۆر کەسدا، 00:01:54.513 --> 00:01:58.642 بەتایبەتی ئەوانەی شەکرەیان هەیەکە کاردەکاتە، سەر دەمارەکانی هەستکردن بە ئازار، 00:01:58.642 --> 00:02:01.192 جەڵتەی دڵ لەوانەیە هیچ سکاڵایەک درووست نەکات. 00:02:01.192 --> 00:02:03.993 ئەگەر هەستکرد کەسێک لەوانەیە جەڵتەی دڵ لێیابێت، 00:02:03.993 --> 00:02:07.163 گرنگترین شت ئەوەیە کاردانەوەت خێرابێت. 00:02:07.163 --> 00:02:11.032 ئەگەر خزمەتگوزاری تەندروستی بەپەلەت بۆ بەردەستبێت، پەیوەندیان پێوەکە. 00:02:11.032 --> 00:02:13.474 ئەوانە خێراترین ڕێگەن بۆ گەشتن بە نەخۆشخانە. 00:02:13.474 --> 00:02:15.825 خواردنی ئەسپیرین، کە خوێن ڕووندەکاتەوە، و 00:02:15.825 --> 00:02:18.624 نایترۆگلیسیرین، کە خوێنبەرەکە دەکاتەوە، 00:02:18.624 --> 00:02:21.594 دەتوانێت یارمەتیدەربێت لەوەی نەهێڵێت جەڵتەکە خراپتر ببێت. 00:02:21.594 --> 00:02:24.933 لە ژووری فریاکەوتن، پزیشکان دەتوانن جەڵتەی دڵ بناسنەوە. 00:02:24.933 --> 00:02:27.524 زۆربەیکات هێڵکاری دڵ بەکاردەهێنن 00:02:27.524 --> 00:02:30.034 بۆ سەیرکردنی چالاکی کارەبایی دڵ و 00:02:30.034 --> 00:02:33.294 پشکنینێکی خوێن بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەکەی بە ماسولکەی دڵ گەشتووە. 00:02:33.294 --> 00:02:36.765 دواتر نەخۆشەکە دەبرێت بۆ شوێنێک کە تەکنەلۆجیای بەرزتری لێیە 00:02:36.765 --> 00:02:40.105 کە لەوێ پشکنینی تری بۆ دەکرێت بۆ دیاریکردنی شوێنی گیرانەکان. 00:02:40.105 --> 00:02:42.734 پزیشکیانی دڵ دەتوانن خوێنبەرە گیراوەکە بکەنەوە 00:02:42.734 --> 00:02:47.365 بە پڕهەواکردنی بالۆنێک لە پرۆسیجەرێکدا کە پێی دەوترێت فراوانکردن بە بالۆن. 00:02:47.365 --> 00:02:50.794 زۆرجاریش، کانزایەک یان شەبەکەیەکی بۆ دادەنێن 00:02:50.794 --> 00:02:53.148 کە خوێنبەرەکە بە کراوەیی بهێڵێتەوە. 00:02:53.148 --> 00:02:57.625 گیرانەکانی لەوە قورسترن لەوانەیە پێویستی بە نەشتەرگەری پەڕاندنی گیرانەکە بێت. 00:02:57.625 --> 00:03:01.730 بە بەکارهێنانی خوێنهێنەرێک یان خوێنبەری بەشێکی تری لەش، 00:03:01.730 --> 00:03:05.866 نەشتەرگەرەکانی دڵ دەتوانن سوڕی خوێنەکە بگەیننە شوێنی دوای گیرانەکە. 00:03:05.866 --> 00:03:09.389 ئەم پرۆسیجەرانە دەتوانێت سوڕی خوێن بگەیەنێتەوە بە ماسولکەکەی دڵ، 00:03:09.389 --> 00:03:11.367 کرداری دڵ دەگەڕێنێتەوە. 00:03:11.367 --> 00:03:13.111 چارەسەری جەڵتەی دڵ لە بەرەوپێشچووندایە، 00:03:13.111 --> 00:03:15.448 بەڵام گرنگترین شت ڕێگەلێگرتنە. 00:03:15.448 --> 00:03:19.070 بۆماوەیی و کاریگەرییەکانی شێوازی ژیان هەردووکیان مەترسی دروست دەکەن. 00:03:19.070 --> 00:03:22.174 هەواڵە خۆشەکەش ئەوەیە دەتوانیت شێوازی ژیانت بگۆڕیت. 00:03:22.174 --> 00:03:24.566 وەرزش، خواردنێکی تەندروست و کەمکردنەوەی کێشی لەش 00:03:24.566 --> 00:03:27.039 هەمووی مەترسی جەڵتەکانی دڵ کەمدەکاتەوە، 00:03:27.039 --> 00:03:29.019 ئەگەر پێشتر جەڵتە لێی دابێتی یان نا. 00:03:29.019 --> 00:03:32.006 پزیشکەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن هەفتەی چەند جارێک وەرزش بکەیت، 00:03:32.006 --> 00:03:35.180 وەرزشی ئەیرۆبیک و وەرزشی بەهێزکردنیش. 00:03:35.180 --> 00:03:38.826 خواردنی تەندروست بۆ دڵ خواردنێکە شەکر و چەوری تێرکراوی کەمبێت، 00:03:38.826 --> 00:03:41.096 کە هەردووکیان پەیوەندیدارن بە جەڵتەی دڵەوە. 00:03:41.096 --> 00:03:42.567 کەواتە دەبێ چی بخۆیت؟ 00:03:42.567 --> 00:03:44.237 بڕێکی زۆری ڕیشاڵی ناو سەوزەکان، 00:03:44.237 --> 00:03:46.683 مریشک و ماسی لەجیاتی گۆشتی سور، 00:03:46.683 --> 00:03:49.946 گەنم و چەرەس وەک گوێز و بایەم 00:03:49.946 --> 00:03:52.356 هەمووی پێدەچێت سوودبەخش بێت. 00:03:52.356 --> 00:03:56.737 خواردنێکی تەندروست و پلانی وەرزشکردن دەتوانێت کێشی لەش لە مەودایەکی تەندروستا بهێڵێتەوە 00:03:56.737 --> 00:03:59.548 کە ئەوەش مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ کەمتر دەکاتەوە. 00:03:59.548 --> 00:04:03.167 وە بێگومان، دەرمانەکانیش دەتوانن ڕێگری بکەن لە جەڵتەی دڵ. 00:04:03.167 --> 00:04:06.267 پزیشکەکان زۆر جەر بڕێکی زۆر کەم ئەسپرین دەنوسن، 00:04:06.267 --> 00:04:09.976 بەتایبەتی بۆ ئەوانەی کە پێشتر جەڵتەی دڵ لێیداون و 00:04:09.976 --> 00:04:12.847 ئەوانەش کە دەزانرێت مەترسیان زۆرە. 00:04:12.847 --> 00:04:14.956 هەروەها دەرمانەکانی دەتوانن هۆکارەکانی مەترسی کەمکەنەوە 00:04:14.956 --> 00:04:18.337 وەک بەرزی پەستانی خوێن، کۆلیسترۆڵ و شەکرە، 00:04:18.337 --> 00:04:21.038 ئەگەری جەڵتەی دڵ کەمتر دەکەنەوە. 00:04:21.038 --> 00:04:25.057 لەوانەیە جەڵتەی دڵ بڵاوبێت، بەڵام دەکرێت خۆمانی لێلابەین. 00:04:25.057 --> 00:04:26.176 خواردنێکی تەندروست، 00:04:26.176 --> 00:04:27.599 دوورکەوتنەوە لە جگەرە، 00:04:27.599 --> 00:04:28.728 لەشێکی ڕێک، و 00:04:28.728 --> 00:04:31.528 چێژبینین لە خەوی باش و پێکەنینی زۆر 00:04:31.528 --> 00:04:35.769 هەمووی دڵنیادەبێتەوە لەوەی گرنگترین ماسولکەی لەشت 00:04:35.769 --> 00:04:37.417 بەردەوامبێت لە لێدان.