< Return to Video

زمانگیری: ئەو ناڕێکیەی کە وات لێدەکات وشەت بیر نەیەتەوە - سوزن وورتمان-جەت

  • 0:07 - 0:12
    زمان بەشێکی بنەڕەتی ژیانمانە
    کە زۆرجار سوپاسگوزاری نین.
  • 0:12 - 0:15
    لەڕێی زمانەوە دەتوانین
    بیر و هەستەکانمان دەرببڕین.
  • 0:15 - 0:17
    لە خوێندنەوەی ڕۆمانێکدا ونببین.
  • 0:17 - 0:19
    نامە بنێرین.
  • 0:19 - 0:21
    و سڵاو لە هاوڕێکانمان بکەین.
  • 0:21 - 0:25
    زۆر زەحمەتە وێنای ئەوە بکەین
    نەتوانین بیروبۆچونەکانمان بکەین بە وشە.
  • 0:25 - 0:29
    بەڵام ئەگەر تۆڕە ناسکەکەی
    زمان کە لە مێشکتدا کارایە
  • 0:29 - 0:34
    پەکبخرێت بە جەڵتە، نەخۆشی یان
    زەبری دەروونی
  • 0:34 - 0:37
    ئەوکات خۆت لە ونبوونی وشەدا دەدۆزیتەوە.
  • 0:37 - 0:40
    ئەم ناڕێکییە پێی دەوترێت زمانگیری
  • 0:40 - 0:44
    کە دەتوانێت
    هەموو لایەنەکانی پەیوەندی پەکخات
  • 0:44 - 0:47
    ئەو کەسانەی زمانگیریان هەیە
    هەر بە ژیری دەمێننەوە
  • 0:47 - 0:49
    دەزانن کە دەیانەوێت چی بڵێن،
  • 0:49 - 0:52
    بەڵام ناتوانن هەمیشە وشەکان
    بەڕاستی دەرببڕن.
  • 0:52 - 0:57
    ڕەنگە بەبێ مەبەست جێگرەوە
    بەکاربهێنن کە پێی دەوترێت (پارافەیژا)،
  • 0:57 - 1:00
    کە وشەکان ئاڵوگۆڕ دەکەن وەك
    "بەکارهێنانی "سەگ" لە جێگەی "پشیلە
  • 1:00 - 1:06
    یان ئەو وشانەی کە دەنگەکانیان
    "لەیەك دەچێت وەك "هاوس" لەجێی "هۆرس
  • 1:06 - 1:09
    هەندێکجار ڕەنگە وشەکانیان
    هەر نەناسرێنەوە.
  • 1:09 - 1:14
    چەند جۆرێکی زمانگیری هەیە
    بۆ دوو چین کە پۆلێن کراون:
  • 1:14 - 1:16
    زمانگیری ڕەوان یان وەرگر
  • 1:16 - 1:20
    و زمانگیری ناڕەوان یان دەربڕ.
  • 1:20 - 1:24
    ئەو کەسانەی زمانگیری ڕەوانی
    وناسازی دەنگی ئاساییان هەیە
  • 1:24 - 1:26
    بەڵام کۆمەڵێک وشە
    بەکاردەهێنن کە مانایان نییە.
  • 1:26 - 1:30
    ئەمان کێشەیان بۆ دروست دەبێت
    لە تێگەشتن لە وتەی کەسانی تر
  • 1:30 - 1:34
    و زۆرجار ناتوانن هەست بە هەڵەکانی
    قسەکردنی خۆیان بکەن.
  • 1:34 - 1:36
    لە لایەکی ترەوە، ئەو کەسانەی
    زمانگیری ناڕەوانیان هەیە،
  • 1:36 - 1:38
    ڕەنگە تێگەشتنیان باش بێت
  • 1:38 - 1:43
    بەڵام تووشی دوودڵییەکی درێژ دەبن
    لە نێوان وشەکاندا و هەڵەی زمانەوانی دەکەن.
  • 1:43 - 1:47
    هەموومان جاروبار ئەو هەستەی
    زمانمان بۆ دروست دەبێت
  • 1:47 - 1:48
    کاتێك ناتوانین بیر لە وشەیەك بکەینەوە،
  • 1:48 - 1:53
    بەڵام هەبوونی زمانگیری دەتوانێت
    ناونانی تەنی سادە و ڕۆژانە سەخت بکات.
  • 1:53 - 1:57
    تەنانەت خوێندنەوە و نوسین
    زەحمەت و نائومێدکەر دەبێت.
  • 1:57 - 1:59
    کەواتە لە دەستدانی زمان چۆن ڕوودەدات؟
  • 1:59 - 2:02
    مێشکی مرۆڤ دوو نیوەگۆی هەیە.
  • 2:02 - 2:06
    لە زۆربەی خەڵکیدا نیوەگۆی
    چەپ زمان بەڕێوە دەبات.
  • 2:06 - 2:08
    ئەمە دەزانین چونکە لە ساڵی ١٨٦١
  • 2:08 - 2:11
    دکتۆر (پۆڵ برۆکا) لە نەخۆشێکی کۆڵییەوە
  • 2:11 - 2:16
    کە توانای بەکارهێنانی هەموو وشەکانی
    "لەدەست دابوو جگە لە وشەی "تان
  • 2:16 - 2:18
    لە ماوەی توێژینەوەیەکی توێکاریی
    مێشکی ئەو نەخۆشەدا
  • 2:18 - 2:21
    برۆکا زیانێکی گەورەی
    لە نیوەگۆی چەپدا دۆزییەوە
  • 2:21 - 2:24
    کە بە ناوچەی برۆکا ئێستا ناسراوە.
  • 2:24 - 2:28
    زاناکان ئێستا بڕوایان وایە کە ناوچەی
    برۆکا بەرپرسە لە ناوهێنانی تەنەکان
  • 2:28 - 2:31
    و ئەو ماسولکانە پێکەوە پەیوەست
    دەکات کە پەیوەندیان بە ئاخاوتنەوە هەیە.
  • 2:31 - 2:36
    لە پشتی ناوچەی (برۆکا) ناوچەی وێرنیکی
    لە نزیك توێکڵی بیستنەوە هەیە.
  • 2:36 - 2:39
    لەو شوێنەدا مێشك ماناکان
    پەیوەست بە دەنگەکانەوە دەکات.
  • 2:39 - 2:43
    زیان گەشتن بە ناوچەی (وێرنیکی) توانای
    تێگەشتنی مێشك لە زمان پەکدەخات.
  • 2:43 - 2:46
    زمانگیری، بەهۆی زیان گەشتن
    بە یەکێك یان هەردووك
  • 2:46 - 2:49
    لەم دوو ناوچە زمانییەوە پەیدا دەبێت.
  • 2:49 - 2:51
    خۆشبەختانە، ناوچەی تر هەن لە مێشکدا
  • 2:51 - 2:53
    کە پاڵپشتی ئەم ناوەندی زمانەوانیانە دەکەن
  • 2:53 - 2:55
    و دەتوانن هاوکاربن لە پەیوەندی کردندا.
  • 2:55 - 2:59
    تەنانەت ئەو ناوچانەی مێشك کە جووڵە
    بەڕێوەدەبەن پەیوەستن بە زمانەوە.
  • 2:59 - 3:03
    توێژینەوەکانی (ف.م.ر.ا) دەریانخستوە
    کاتێك گوێمان لە وشەی کرداری دەبێت وەك
  • 3:03 - 3:08
    ڕاکردن" یان "سەما کردن"
    ئەوا ئەو بەشانەی بەرپرسن لە جوڵە کارا دەبن
  • 3:08 - 3:11
    وەك ئەوەی جەستە بەڕاستی
    ڕابکات یان سەما بکات.
  • 3:11 - 3:14
    نیوەگۆکەی تریشمان خزمەتی زمان دەکات،
  • 3:14 - 3:17
    بە پەرەسەندن بە ڕیتم و ئاوازی
    دەنگی ئاخاوتنمان.
  • 3:17 - 3:21
    ئەم ناوچانەی کە هی زمان نین
    هەندێك جار یارمەتی ئەو کەسانە دەدەن
  • 3:21 - 3:23
    کە زمانگیریان هەیە کاتێك
    پەیوەندی گرتن بۆیان سەختە.
  • 3:23 - 3:26
    کەواتە زمانگیری تا چ ئاستیک باوە؟
  • 3:26 - 3:29
    نزیکەی ملیۆنێك کەس تەنها لە
    ئەمریکادا گیرۆدەی بوون،
  • 3:29 - 3:32
    ساڵانە ٨٠،٠٠٠ کەیسی نوێ تۆمار دەکرێت.
  • 3:32 - 3:36
    نزیکەی یەك لەسەر سێی ڕزگاربووانی جەڵتەی
    دەماغ بەدەست زمانگیرییەوە دەناڵێنن
  • 3:36 - 3:38
    بەمەش دەبێتە
    لە نەخۆشی پارکینسۆن باوترە
  • 3:38 - 3:40
    ،یان نەخۆشی ڕەقبوونی شانەکان
  • 3:40 - 3:42
    لەگەڵ ئەوەشدا کەمتر ناسراوە.
  • 3:42 - 3:48
    جۆرێکی دەگمەنی زمانگیری هەیە کە پێی
    دەوترێت زمانگیری سەرەکی پێشکەوتوو،
  • 3:48 - 3:51
    کە بەهۆی جەڵتە یان زیانی
    مێشکەوە دروست نابێت،
  • 3:51 - 3:53
    بەڵکو جۆرێکە لە نەخۆشی بیرچوونەوە
  • 3:53 - 3:56
    کە لەدەستدانی زمان یەکەم نیشانەیەتی.
  • 3:56 - 4:01
    ئامانجی چارەکردنی زمانگیری پێشکەوتوو
    هێشتنەوەی کارایی بەکارهێنانی زمانە
  • 4:01 - 4:05
    پێش ئەوەی نیشانەکانی تری
    لەبیرچوونەوە سەرهەڵبدەن.
  • 4:05 - 4:08
    هەرچەندە کاتێك زمانگیری بەهۆی جەڵتە یان
    زەبری مێشکەوە پەیدا دەبێت،
  • 4:08 - 4:12
    دەگونجێت پەرەسەندنی زمان بەدەستبهێنرێت
    لەڕێگەی چارەسەری ئاخاوتنەوە.
  • 4:12 - 4:16
    توانای مێشکمان بۆ چاکردنەوەی خۆی
    کە بە نەرمی مێشك ناسراوە
  • 4:16 - 4:18
    ڕێگە بەو ناوچانە دەدات کە لە دەوری
    بەشێکی لەکارکەوتوون
  • 4:18 - 4:22
    تا لەماوەی پرۆسەی چاکبوونەوەدا
    هەندێك کار جێبەجێ بکەن.
  • 4:22 - 4:26
    زاناکان خەریکی تاقیکردنەوەن
    بە بەکارهێنانی شێوازی نوێی تەکنەلۆجیا،
  • 4:26 - 4:31
    کە بڕوایان وایە هانی نەرمی مێشک
    دەدەن لەو کەسانەی کە زمانگیریان هەیە.
  • 4:31 - 4:35
    لەهەمانکاتدا، زۆر لەو کەسانەی زمانگیریان
    هەیە بە گۆشەگیری دەمێننەوە،
  • 4:35 - 4:40
    دەترسن کەسانی بەرامبەر لێیان تێنەگەن
    یان کاتی زیاتریان نەبێت بۆ قسە کردن.
  • 4:40 - 4:44
    بە پێشکەشکردنی کاتی گونجاو و نەرمییەتی
    بۆ ئاخاوتن بەو شێوەیەی خۆیان دەیانەوێت
  • 4:44 - 4:47
    دەتوانیت دەروازەی زمانیان دیسان بکەیتەوە،
  • 4:47 - 4:50
    بەجۆرێك سنوورەکانی زمانگیری ببڕێت.
Title:
زمانگیری: ئەو ناڕێکیەی کە وات لێدەکات وشەت بیر نەیەتەوە - سوزن وورتمان-جەت
Description:

تێکڕایی وانەکە لێرە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/aphasia-the-disorder-that-makes-you-lose-your-words-susan-wortman-jutt

زمان بەشێکی بنەڕەتی ژیانمانە کە زۆرجار سوپاسگوزاری نین. بەڵام ئەگەر تۆڕە ناسکەکەی زمان کە لە مێشکتدا کارایە بە جەڵتە پەکبخرێت، نەخۆشی یان زەبری دەروونی ئەوکات خۆت دەدۆزیتەوە لە ونبوونی وشەدا. سوزن وورتمان-جەت وردەکاری ناڕێکییەك دەخاتەڕوو کە پێی دەوترێت زمانگیری کە لە توانایدا هەیە هەموو لایەنەکانی پەیوەندی پەکبخات.

وانەکە لەلایەن سوزن وورتمان-جەت، ئەنیمەشن لەلایەن تێد - ئی دی.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:11

Kurdish subtitles

Revisions