WEBVTT 00:00:07.433 --> 00:00:12.010 زمان بەشێکی بنەڕەتی ژیانمانە کە زۆرجار سوپاسگوزاری نین. 00:00:12.010 --> 00:00:15.389 لەڕێی زمانەوە دەتوانین بیر و هەستەکانمان دەرببڕین. 00:00:15.389 --> 00:00:17.370 لە خوێندنەوەی ڕۆمانێکدا ونببین. 00:00:17.370 --> 00:00:18.938 نامە بنێرین. 00:00:18.938 --> 00:00:21.124 و سڵاو لە هاوڕێکانمان بکەین. 00:00:21.124 --> 00:00:25.468 زۆر زەحمەتە وێنای ئەوە بکەین نەتوانین بیروبۆچونەکانمان بکەین بە وشە. 00:00:25.468 --> 00:00:29.304 بەڵام ئەگەر تۆڕە ناسکەکەی زمان کە لە مێشکتدا کارایە 00:00:29.304 --> 00:00:33.556 پەکبخرێت بە جەڵتە، نەخۆشی یان زەبری دەروونی 00:00:33.556 --> 00:00:37.483 ئەوکات خۆت لە ونبوونی وشەدا دەدۆزیتەوە. 00:00:37.484 --> 00:00:39.835 ئەم ناڕێکییە پێی دەوترێت زمانگیری 00:00:39.835 --> 00:00:43.505 کە دەتوانێت هەموو لایەنەکانی پەیوەندی پەکخات 00:00:43.505 --> 00:00:47.035 ئەو کەسانەی زمانگیریان هەیە هەر بە ژیری دەمێننەوە 00:00:47.035 --> 00:00:48.985 دەزانن کە دەیانەوێت چی بڵێن، 00:00:48.985 --> 00:00:52.246 بەڵام ناتوانن هەمیشە وشەکان بەڕاستی دەرببڕن. 00:00:52.246 --> 00:00:56.559 ڕەنگە بەبێ مەبەست جێگرەوە بەکاربهێنن کە پێی دەوترێت (پارافەیژا)، 00:00:56.559 --> 00:00:59.684 کە وشەکان ئاڵوگۆڕ دەکەن وەك "بەکارهێنانی "سەگ" لە جێگەی "پشیلە 00:00:59.684 --> 00:01:06.054 یان ئەو وشانەی کە دەنگەکانیان "لەیەك دەچێت وەك "هاوس" لەجێی "هۆرس 00:01:06.055 --> 00:01:09.254 هەندێکجار ڕەنگە وشەکانیان هەر نەناسرێنەوە. 00:01:09.254 --> 00:01:13.995 چەند جۆرێکی زمانگیری هەیە بۆ دوو چین کە پۆلێن کراون: 00:01:13.995 --> 00:01:16.325 زمانگیری ڕەوان یان وەرگر 00:01:16.325 --> 00:01:19.966 و زمانگیری ناڕەوان یان دەربڕ. 00:01:19.966 --> 00:01:23.776 ئەو کەسانەی زمانگیری ڕەوانی وناسازی دەنگی ئاساییان هەیە 00:01:23.776 --> 00:01:26.457 بەڵام کۆمەڵێک وشە بەکاردەهێنن کە مانایان نییە. 00:01:26.457 --> 00:01:29.526 ئەمان کێشەیان بۆ دروست دەبێت لە تێگەشتن لە وتەی کەسانی تر 00:01:29.526 --> 00:01:33.535 و زۆرجار ناتوانن هەست بە هەڵەکانی قسەکردنی خۆیان بکەن. 00:01:33.535 --> 00:01:36.304 لە لایەکی ترەوە، ئەو کەسانەی زمانگیری ناڕەوانیان هەیە، 00:01:36.305 --> 00:01:38.206 ڕەنگە تێگەشتنیان باش بێت 00:01:38.206 --> 00:01:43.367 بەڵام تووشی دوودڵییەکی درێژ دەبن لە نێوان وشەکاندا و هەڵەی زمانەوانی دەکەن. 00:01:43.367 --> 00:01:46.607 هەموومان جاروبار ئەو هەستەی زمانمان بۆ دروست دەبێت 00:01:46.607 --> 00:01:48.488 کاتێك ناتوانین بیر لە وشەیەك بکەینەوە، 00:01:48.488 --> 00:01:52.818 بەڵام هەبوونی زمانگیری دەتوانێت ناونانی تەنی سادە و ڕۆژانە سەخت بکات. 00:01:52.818 --> 00:01:56.518 تەنانەت خوێندنەوە و نوسین زەحمەت و نائومێدکەر دەبێت. 00:01:56.518 --> 00:01:59.308 کەواتە لە دەستدانی زمان چۆن ڕوودەدات؟ 00:01:59.308 --> 00:02:01.807 مێشکی مرۆڤ دوو نیوەگۆی هەیە. 00:02:01.807 --> 00:02:05.567 لە زۆربەی خەڵکیدا نیوەگۆی چەپ زمان بەڕێوە دەبات. 00:02:05.567 --> 00:02:07.978 ئەمە دەزانین چونکە لە ساڵی ١٨٦١ 00:02:07.978 --> 00:02:10.675 دکتۆر (پۆڵ برۆکا) لە نەخۆشێکی کۆڵییەوە 00:02:10.675 --> 00:02:15.506 کە توانای بەکارهێنانی هەموو وشەکانی "لەدەست دابوو جگە لە وشەی "تان 00:02:15.506 --> 00:02:17.998 لە ماوەی توێژینەوەیەکی توێکاریی مێشکی ئەو نەخۆشەدا 00:02:17.998 --> 00:02:21.338 برۆکا زیانێکی گەورەی لە نیوەگۆی چەپدا دۆزییەوە 00:02:21.338 --> 00:02:23.727 کە بە ناوچەی برۆکا ئێستا ناسراوە. 00:02:23.727 --> 00:02:27.918 زاناکان ئێستا بڕوایان وایە کە ناوچەی برۆکا بەرپرسە لە ناوهێنانی تەنەکان 00:02:27.918 --> 00:02:31.347 و ئەو ماسولکانە پێکەوە پەیوەست دەکات کە پەیوەندیان بە ئاخاوتنەوە هەیە. 00:02:31.347 --> 00:02:35.878 لە پشتی ناوچەی (برۆکا) ناوچەی وێرنیکی لە نزیك توێکڵی بیستنەوە هەیە. 00:02:35.878 --> 00:02:39.007 لەو شوێنەدا مێشك ماناکان پەیوەست بە دەنگەکانەوە دەکات. 00:02:39.008 --> 00:02:43.098 زیان گەشتن بە ناوچەی (وێرنیکی) توانای تێگەشتنی مێشك لە زمان پەکدەخات. 00:02:43.098 --> 00:02:45.839 زمانگیری، بەهۆی زیان گەشتن بە یەکێك یان هەردووك 00:02:45.839 --> 00:02:48.689 لەم دوو ناوچە زمانییەوە پەیدا دەبێت. 00:02:48.689 --> 00:02:50.849 خۆشبەختانە، ناوچەی تر هەن لە مێشکدا 00:02:50.849 --> 00:02:52.849 کە پاڵپشتی ئەم ناوەندی زمانەوانیانە دەکەن 00:02:52.849 --> 00:02:55.218 و دەتوانن هاوکاربن لە پەیوەندی کردندا. 00:02:55.218 --> 00:02:59.078 تەنانەت ئەو ناوچانەی مێشك کە جووڵە بەڕێوەدەبەن پەیوەستن بە زمانەوە. 00:02:59.078 --> 00:03:02.638 توێژینەوەکانی (ف.م.ر.ا) دەریانخستوە کاتێك گوێمان لە وشەی کرداری دەبێت وەك 00:03:02.638 --> 00:03:07.600 ڕاکردن" یان "سەما کردن" ئەوا ئەو بەشانەی بەرپرسن لە جوڵە کارا دەبن 00:03:07.600 --> 00:03:10.969 وەك ئەوەی جەستە بەڕاستی ڕابکات یان سەما بکات. 00:03:10.969 --> 00:03:13.929 نیوەگۆکەی تریشمان خزمەتی زمان دەکات، 00:03:13.929 --> 00:03:17.369 بە پەرەسەندن بە ڕیتم و ئاوازی دەنگی ئاخاوتنمان. 00:03:17.369 --> 00:03:21.029 ئەم ناوچانەی کە هی زمان نین هەندێك جار یارمەتی ئەو کەسانە دەدەن 00:03:21.029 --> 00:03:23.469 کە زمانگیریان هەیە کاتێك پەیوەندی گرتن بۆیان سەختە. 00:03:23.469 --> 00:03:25.668 کەواتە زمانگیری تا چ ئاستیک باوە؟ 00:03:25.668 --> 00:03:28.913 نزیکەی ملیۆنێك کەس تەنها لە ئەمریکادا گیرۆدەی بوون، 00:03:28.913 --> 00:03:32.350 ساڵانە ٨٠،٠٠٠ کەیسی نوێ تۆمار دەکرێت. 00:03:32.350 --> 00:03:35.869 نزیکەی یەك لەسەر سێی ڕزگاربووانی جەڵتەی دەماغ بەدەست زمانگیرییەوە دەناڵێنن 00:03:35.869 --> 00:03:38.260 بەمەش دەبێتە لە نەخۆشی پارکینسۆن باوترە 00:03:38.260 --> 00:03:40.179 ،یان نەخۆشی ڕەقبوونی شانەکان 00:03:40.180 --> 00:03:42.469 لەگەڵ ئەوەشدا کەمتر ناسراوە. 00:03:42.469 --> 00:03:47.880 جۆرێکی دەگمەنی زمانگیری هەیە کە پێی دەوترێت زمانگیری سەرەکی پێشکەوتوو، 00:03:47.880 --> 00:03:50.771 کە بەهۆی جەڵتە یان زیانی مێشکەوە دروست نابێت، 00:03:50.771 --> 00:03:53.208 بەڵکو جۆرێکە لە نەخۆشی بیرچوونەوە 00:03:53.209 --> 00:03:56.061 کە لەدەستدانی زمان یەکەم نیشانەیەتی. 00:03:56.061 --> 00:04:01.232 ئامانجی چارەکردنی زمانگیری پێشکەوتوو هێشتنەوەی کارایی بەکارهێنانی زمانە 00:04:01.232 --> 00:04:04.560 پێش ئەوەی نیشانەکانی تری لەبیرچوونەوە سەرهەڵبدەن. 00:04:04.560 --> 00:04:08.330 هەرچەندە کاتێك زمانگیری بەهۆی جەڵتە یان زەبری مێشکەوە پەیدا دەبێت، 00:04:08.330 --> 00:04:12.041 دەگونجێت پەرەسەندنی زمان بەدەستبهێنرێت لەڕێگەی چارەسەری ئاخاوتنەوە. 00:04:12.041 --> 00:04:15.911 توانای مێشکمان بۆ چاکردنەوەی خۆی کە بە نەرمی مێشك ناسراوە 00:04:15.911 --> 00:04:18.480 ڕێگە بەو ناوچانە دەدات کە لە دەوری بەشێکی لەکارکەوتوون 00:04:18.480 --> 00:04:21.994 تا لەماوەی پرۆسەی چاکبوونەوەدا هەندێك کار جێبەجێ بکەن. 00:04:21.994 --> 00:04:26.405 زاناکان خەریکی تاقیکردنەوەن بە بەکارهێنانی شێوازی نوێی تەکنەلۆجیا، 00:04:26.405 --> 00:04:31.340 کە بڕوایان وایە هانی نەرمی مێشک دەدەن لەو کەسانەی کە زمانگیریان هەیە. 00:04:31.340 --> 00:04:35.154 لەهەمانکاتدا، زۆر لەو کەسانەی زمانگیریان هەیە بە گۆشەگیری دەمێننەوە، 00:04:35.154 --> 00:04:40.011 دەترسن کەسانی بەرامبەر لێیان تێنەگەن یان کاتی زیاتریان نەبێت بۆ قسە کردن. 00:04:40.011 --> 00:04:44.311 بە پێشکەشکردنی کاتی گونجاو و نەرمییەتی بۆ ئاخاوتن بەو شێوەیەی خۆیان دەیانەوێت 00:04:44.311 --> 00:04:47.104 دەتوانیت دەروازەی زمانیان دیسان بکەیتەوە، 00:04:47.105 --> 00:04:50.034 بەجۆرێك سنوورەکانی زمانگیری ببڕێت.