0:00:07.433,0:00:12.010 زمان بەشێکی بنەڕەتی ژیانمانە [br]کە زۆرجار سوپاسگوزاری نین. 0:00:12.010,0:00:15.389 لەڕێی زمانەوە دەتوانین [br]بیر و هەستەکانمان دەرببڕین. 0:00:15.389,0:00:17.370 لە خوێندنەوەی ڕۆمانێکدا ونببین. 0:00:17.370,0:00:18.938 نامە بنێرین. 0:00:18.938,0:00:21.124 و سڵاو لە هاوڕێکانمان بکەین. 0:00:21.124,0:00:25.468 زۆر زەحمەتە وێنای ئەوە بکەین [br]نەتوانین بیروبۆچونەکانمان بکەین بە وشە. 0:00:25.468,0:00:29.304 بەڵام ئەگەر تۆڕە ناسکەکەی [br]زمان کە لە مێشکتدا کارایە 0:00:29.304,0:00:33.556 پەکبخرێت بە جەڵتە، نەخۆشی یان[br]زەبری دەروونی 0:00:33.556,0:00:37.483 ئەوکات خۆت لە ونبوونی وشەدا دەدۆزیتەوە. 0:00:37.484,0:00:39.835 ئەم ناڕێکییە پێی دەوترێت زمانگیری 0:00:39.835,0:00:43.505 کە دەتوانێت[br]هەموو لایەنەکانی پەیوەندی پەکخات 0:00:43.505,0:00:47.035 ئەو کەسانەی زمانگیریان هەیە [br]هەر بە ژیری دەمێننەوە 0:00:47.035,0:00:48.985 دەزانن کە دەیانەوێت چی بڵێن، 0:00:48.985,0:00:52.246 بەڵام ناتوانن هەمیشە وشەکان [br]بەڕاستی دەرببڕن. 0:00:52.246,0:00:56.559 ڕەنگە بەبێ مەبەست جێگرەوە [br]بەکاربهێنن کە پێی دەوترێت (پارافەیژا)، 0:00:56.559,0:00:59.684 کە وشەکان ئاڵوگۆڕ دەکەن وەك [br]"بەکارهێنانی "سەگ" لە جێگەی "پشیلە 0:00:59.684,0:01:06.054 یان ئەو وشانەی کە دەنگەکانیان [br]"لەیەك دەچێت وەك "هاوس" لەجێی "هۆرس 0:01:06.055,0:01:09.254 هەندێکجار ڕەنگە وشەکانیان [br]هەر نەناسرێنەوە. 0:01:09.254,0:01:13.995 چەند جۆرێکی زمانگیری هەیە [br]بۆ دوو چین کە پۆلێن کراون: 0:01:13.995,0:01:16.325 زمانگیری ڕەوان یان وەرگر 0:01:16.325,0:01:19.966 و زمانگیری ناڕەوان یان دەربڕ. 0:01:19.966,0:01:23.776 ئەو کەسانەی زمانگیری ڕەوانی[br]وناسازی دەنگی ئاساییان هەیە 0:01:23.776,0:01:26.457 بەڵام کۆمەڵێک وشە[br]بەکاردەهێنن کە مانایان نییە. 0:01:26.457,0:01:29.526 ئەمان کێشەیان بۆ دروست دەبێت [br]لە تێگەشتن لە وتەی کەسانی تر 0:01:29.526,0:01:33.535 و زۆرجار ناتوانن هەست بە هەڵەکانی [br]قسەکردنی خۆیان بکەن. 0:01:33.535,0:01:36.304 لە لایەکی ترەوە، ئەو کەسانەی [br]زمانگیری ناڕەوانیان هەیە، 0:01:36.305,0:01:38.206 ڕەنگە تێگەشتنیان باش بێت 0:01:38.206,0:01:43.367 بەڵام تووشی دوودڵییەکی درێژ دەبن [br]لە نێوان وشەکاندا و هەڵەی زمانەوانی دەکەن. 0:01:43.367,0:01:46.607 هەموومان جاروبار ئەو هەستەی [br]زمانمان بۆ دروست دەبێت 0:01:46.607,0:01:48.488 کاتێك ناتوانین بیر لە وشەیەك بکەینەوە، 0:01:48.488,0:01:52.818 بەڵام هەبوونی زمانگیری دەتوانێت [br]ناونانی تەنی سادە و ڕۆژانە سەخت بکات. 0:01:52.818,0:01:56.518 تەنانەت خوێندنەوە و نوسین [br]زەحمەت و نائومێدکەر دەبێت. 0:01:56.518,0:01:59.308 کەواتە لە دەستدانی زمان چۆن ڕوودەدات؟ 0:01:59.308,0:02:01.807 مێشکی مرۆڤ دوو نیوەگۆی هەیە. 0:02:01.807,0:02:05.567 لە زۆربەی خەڵکیدا نیوەگۆی [br]چەپ زمان بەڕێوە دەبات. 0:02:05.567,0:02:07.978 ئەمە دەزانین چونکە لە ساڵی ١٨٦١ 0:02:07.978,0:02:10.675 دکتۆر (پۆڵ برۆکا) لە نەخۆشێکی کۆڵییەوە 0:02:10.675,0:02:15.506 کە توانای بەکارهێنانی هەموو وشەکانی [br]"لەدەست دابوو جگە لە وشەی "تان 0:02:15.506,0:02:17.998 لە ماوەی توێژینەوەیەکی توێکاریی [br]مێشکی ئەو نەخۆشەدا 0:02:17.998,0:02:21.338 برۆکا زیانێکی گەورەی[br]لە نیوەگۆی چەپدا دۆزییەوە 0:02:21.338,0:02:23.727 کە بە ناوچەی برۆکا ئێستا ناسراوە. 0:02:23.727,0:02:27.918 زاناکان ئێستا بڕوایان وایە کە ناوچەی[br]برۆکا بەرپرسە لە ناوهێنانی تەنەکان 0:02:27.918,0:02:31.347 و ئەو ماسولکانە پێکەوە پەیوەست[br]دەکات کە پەیوەندیان بە ئاخاوتنەوە هەیە. 0:02:31.347,0:02:35.878 لە پشتی ناوچەی (برۆکا) ناوچەی وێرنیکی[br]لە نزیك توێکڵی بیستنەوە هەیە. 0:02:35.878,0:02:39.007 لەو شوێنەدا مێشك ماناکان [br]پەیوەست بە دەنگەکانەوە دەکات. 0:02:39.008,0:02:43.098 زیان گەشتن بە ناوچەی (وێرنیکی) توانای [br]تێگەشتنی مێشك لە زمان پەکدەخات. 0:02:43.098,0:02:45.839 زمانگیری، بەهۆی زیان گەشتن[br]بە یەکێك یان هەردووك 0:02:45.839,0:02:48.689 لەم دوو ناوچە زمانییەوە پەیدا دەبێت. 0:02:48.689,0:02:50.849 خۆشبەختانە، ناوچەی تر هەن لە مێشکدا 0:02:50.849,0:02:52.849 کە پاڵپشتی ئەم ناوەندی زمانەوانیانە دەکەن 0:02:52.849,0:02:55.218 و دەتوانن هاوکاربن لە پەیوەندی کردندا. 0:02:55.218,0:02:59.078 تەنانەت ئەو ناوچانەی مێشك کە جووڵە [br]بەڕێوەدەبەن پەیوەستن بە زمانەوە. 0:02:59.078,0:03:02.638 توێژینەوەکانی (ف.م.ر.ا) دەریانخستوە [br]کاتێك گوێمان لە وشەی کرداری دەبێت وەك 0:03:02.638,0:03:07.600 ڕاکردن" یان "سەما کردن"[br]ئەوا ئەو بەشانەی بەرپرسن لە جوڵە کارا دەبن 0:03:07.600,0:03:10.969 وەك ئەوەی جەستە بەڕاستی [br]ڕابکات یان سەما بکات. 0:03:10.969,0:03:13.929 نیوەگۆکەی تریشمان خزمەتی زمان دەکات، 0:03:13.929,0:03:17.369 بە پەرەسەندن بە ڕیتم و ئاوازی [br]دەنگی ئاخاوتنمان. 0:03:17.369,0:03:21.029 ئەم ناوچانەی کە هی زمان نین [br]هەندێك جار یارمەتی ئەو کەسانە دەدەن 0:03:21.029,0:03:23.469 کە زمانگیریان هەیە کاتێك[br]پەیوەندی گرتن بۆیان سەختە. 0:03:23.469,0:03:25.668 کەواتە زمانگیری تا چ ئاستیک باوە؟ 0:03:25.668,0:03:28.913 نزیکەی ملیۆنێك کەس تەنها لە[br]ئەمریکادا گیرۆدەی بوون، 0:03:28.913,0:03:32.350 ساڵانە ٨٠،٠٠٠ کەیسی نوێ تۆمار دەکرێت. 0:03:32.350,0:03:35.869 نزیکەی یەك لەسەر سێی ڕزگاربووانی جەڵتەی [br]دەماغ بەدەست زمانگیرییەوە دەناڵێنن 0:03:35.869,0:03:38.260 بەمەش دەبێتە [br]لە نەخۆشی پارکینسۆن باوترە 0:03:38.260,0:03:40.179 ،یان نەخۆشی ڕەقبوونی شانەکان 0:03:40.180,0:03:42.469 لەگەڵ ئەوەشدا کەمتر ناسراوە. 0:03:42.469,0:03:47.880 جۆرێکی دەگمەنی زمانگیری هەیە کە پێی [br]دەوترێت زمانگیری سەرەکی پێشکەوتوو، 0:03:47.880,0:03:50.771 کە بەهۆی جەڵتە یان زیانی [br]مێشکەوە دروست نابێت، 0:03:50.771,0:03:53.208 بەڵکو جۆرێکە لە نەخۆشی بیرچوونەوە 0:03:53.209,0:03:56.061 کە لەدەستدانی زمان یەکەم نیشانەیەتی. 0:03:56.061,0:04:01.232 ئامانجی چارەکردنی زمانگیری پێشکەوتوو[br]هێشتنەوەی کارایی بەکارهێنانی زمانە 0:04:01.232,0:04:04.560 پێش ئەوەی نیشانەکانی تری [br]لەبیرچوونەوە سەرهەڵبدەن. 0:04:04.560,0:04:08.330 هەرچەندە کاتێك زمانگیری بەهۆی جەڵتە یان[br]زەبری مێشکەوە پەیدا دەبێت، 0:04:08.330,0:04:12.041 دەگونجێت پەرەسەندنی زمان بەدەستبهێنرێت [br]لەڕێگەی چارەسەری ئاخاوتنەوە. 0:04:12.041,0:04:15.911 توانای مێشکمان بۆ چاکردنەوەی خۆی [br]کە بە نەرمی مێشك ناسراوە 0:04:15.911,0:04:18.480 ڕێگە بەو ناوچانە دەدات کە لە دەوری [br]بەشێکی لەکارکەوتوون 0:04:18.480,0:04:21.994 تا لەماوەی پرۆسەی چاکبوونەوەدا[br]هەندێك کار جێبەجێ بکەن. 0:04:21.994,0:04:26.405 زاناکان خەریکی تاقیکردنەوەن [br]بە بەکارهێنانی شێوازی نوێی تەکنەلۆجیا، 0:04:26.405,0:04:31.340 کە بڕوایان وایە هانی نەرمی مێشک [br]دەدەن لەو کەسانەی کە زمانگیریان هەیە. 0:04:31.340,0:04:35.154 لەهەمانکاتدا، زۆر لەو کەسانەی زمانگیریان [br]هەیە بە گۆشەگیری دەمێننەوە، 0:04:35.154,0:04:40.011 دەترسن کەسانی بەرامبەر لێیان تێنەگەن [br]یان کاتی زیاتریان نەبێت بۆ قسە کردن. 0:04:40.011,0:04:44.311 بە پێشکەشکردنی کاتی گونجاو و نەرمییەتی [br]بۆ ئاخاوتن بەو شێوەیەی خۆیان دەیانەوێت 0:04:44.311,0:04:47.104 دەتوانیت دەروازەی زمانیان دیسان بکەیتەوە، 0:04:47.105,0:04:50.034 بەجۆرێك سنوورەکانی زمانگیری ببڕێت.