1 00:00:07,433 --> 00:00:12,010 زمان بەشێکی بنەڕەتی ژیانمانە کە زۆرجار سوپاسگوزاری نین. 2 00:00:12,010 --> 00:00:15,389 لەڕێی زمانەوە دەتوانین بیر و هەستەکانمان دەرببڕین. 3 00:00:15,389 --> 00:00:17,370 لە خوێندنەوەی ڕۆمانێکدا ونببین. 4 00:00:17,370 --> 00:00:18,938 نامە بنێرین. 5 00:00:18,938 --> 00:00:21,124 و سڵاو لە هاوڕێکانمان بکەین. 6 00:00:21,124 --> 00:00:25,468 زۆر زەحمەتە وێنای ئەوە بکەین نەتوانین بیروبۆچونەکانمان بکەین بە وشە. 7 00:00:25,468 --> 00:00:29,304 بەڵام ئەگەر تۆڕە ناسکەکەی زمان کە لە مێشکتدا کارایە 8 00:00:29,304 --> 00:00:33,556 پەکبخرێت بە جەڵتە، نەخۆشی یان زەبری دەروونی 9 00:00:33,556 --> 00:00:37,483 ئەوکات خۆت لە ونبوونی وشەدا دەدۆزیتەوە. 10 00:00:37,484 --> 00:00:39,835 ئەم ناڕێکییە پێی دەوترێت زمانگیری 11 00:00:39,835 --> 00:00:43,505 کە دەتوانێت هەموو لایەنەکانی پەیوەندی پەکخات 12 00:00:43,505 --> 00:00:47,035 ئەو کەسانەی زمانگیریان هەیە هەر بە ژیری دەمێننەوە 13 00:00:47,035 --> 00:00:48,985 دەزانن کە دەیانەوێت چی بڵێن، 14 00:00:48,985 --> 00:00:52,246 بەڵام ناتوانن هەمیشە وشەکان بەڕاستی دەرببڕن. 15 00:00:52,246 --> 00:00:56,559 ڕەنگە بەبێ مەبەست جێگرەوە بەکاربهێنن کە پێی دەوترێت (پارافەیژا)، 16 00:00:56,559 --> 00:00:59,684 کە وشەکان ئاڵوگۆڕ دەکەن وەك "بەکارهێنانی "سەگ" لە جێگەی "پشیلە 17 00:00:59,684 --> 00:01:06,054 یان ئەو وشانەی کە دەنگەکانیان "لەیەك دەچێت وەك "هاوس" لەجێی "هۆرس 18 00:01:06,055 --> 00:01:09,254 هەندێکجار ڕەنگە وشەکانیان هەر نەناسرێنەوە. 19 00:01:09,254 --> 00:01:13,995 چەند جۆرێکی زمانگیری هەیە بۆ دوو چین کە پۆلێن کراون: 20 00:01:13,995 --> 00:01:16,325 زمانگیری ڕەوان یان وەرگر 21 00:01:16,325 --> 00:01:19,966 و زمانگیری ناڕەوان یان دەربڕ. 22 00:01:19,966 --> 00:01:23,776 ئەو کەسانەی زمانگیری ڕەوانی وناسازی دەنگی ئاساییان هەیە 23 00:01:23,776 --> 00:01:26,457 بەڵام کۆمەڵێک وشە بەکاردەهێنن کە مانایان نییە. 24 00:01:26,457 --> 00:01:29,526 ئەمان کێشەیان بۆ دروست دەبێت لە تێگەشتن لە وتەی کەسانی تر 25 00:01:29,526 --> 00:01:33,535 و زۆرجار ناتوانن هەست بە هەڵەکانی قسەکردنی خۆیان بکەن. 26 00:01:33,535 --> 00:01:36,304 لە لایەکی ترەوە، ئەو کەسانەی زمانگیری ناڕەوانیان هەیە، 27 00:01:36,305 --> 00:01:38,206 ڕەنگە تێگەشتنیان باش بێت 28 00:01:38,206 --> 00:01:43,367 بەڵام تووشی دوودڵییەکی درێژ دەبن لە نێوان وشەکاندا و هەڵەی زمانەوانی دەکەن. 29 00:01:43,367 --> 00:01:46,607 هەموومان جاروبار ئەو هەستەی زمانمان بۆ دروست دەبێت 30 00:01:46,607 --> 00:01:48,488 کاتێك ناتوانین بیر لە وشەیەك بکەینەوە، 31 00:01:48,488 --> 00:01:52,818 بەڵام هەبوونی زمانگیری دەتوانێت ناونانی تەنی سادە و ڕۆژانە سەخت بکات. 32 00:01:52,818 --> 00:01:56,518 تەنانەت خوێندنەوە و نوسین زەحمەت و نائومێدکەر دەبێت. 33 00:01:56,518 --> 00:01:59,308 کەواتە لە دەستدانی زمان چۆن ڕوودەدات؟ 34 00:01:59,308 --> 00:02:01,807 مێشکی مرۆڤ دوو نیوەگۆی هەیە. 35 00:02:01,807 --> 00:02:05,567 لە زۆربەی خەڵکیدا نیوەگۆی چەپ زمان بەڕێوە دەبات. 36 00:02:05,567 --> 00:02:07,978 ئەمە دەزانین چونکە لە ساڵی ١٨٦١ 37 00:02:07,978 --> 00:02:10,675 دکتۆر (پۆڵ برۆکا) لە نەخۆشێکی کۆڵییەوە 38 00:02:10,675 --> 00:02:15,506 کە توانای بەکارهێنانی هەموو وشەکانی "لەدەست دابوو جگە لە وشەی "تان 39 00:02:15,506 --> 00:02:17,998 لە ماوەی توێژینەوەیەکی توێکاریی مێشکی ئەو نەخۆشەدا 40 00:02:17,998 --> 00:02:21,338 برۆکا زیانێکی گەورەی لە نیوەگۆی چەپدا دۆزییەوە 41 00:02:21,338 --> 00:02:23,727 کە بە ناوچەی برۆکا ئێستا ناسراوە. 42 00:02:23,727 --> 00:02:27,918 زاناکان ئێستا بڕوایان وایە کە ناوچەی برۆکا بەرپرسە لە ناوهێنانی تەنەکان 43 00:02:27,918 --> 00:02:31,347 و ئەو ماسولکانە پێکەوە پەیوەست دەکات کە پەیوەندیان بە ئاخاوتنەوە هەیە. 44 00:02:31,347 --> 00:02:35,878 لە پشتی ناوچەی (برۆکا) ناوچەی وێرنیکی لە نزیك توێکڵی بیستنەوە هەیە. 45 00:02:35,878 --> 00:02:39,007 لەو شوێنەدا مێشك ماناکان پەیوەست بە دەنگەکانەوە دەکات. 46 00:02:39,008 --> 00:02:43,098 زیان گەشتن بە ناوچەی (وێرنیکی) توانای تێگەشتنی مێشك لە زمان پەکدەخات. 47 00:02:43,098 --> 00:02:45,839 زمانگیری، بەهۆی زیان گەشتن بە یەکێك یان هەردووك 48 00:02:45,839 --> 00:02:48,689 لەم دوو ناوچە زمانییەوە پەیدا دەبێت. 49 00:02:48,689 --> 00:02:50,849 خۆشبەختانە، ناوچەی تر هەن لە مێشکدا 50 00:02:50,849 --> 00:02:52,849 کە پاڵپشتی ئەم ناوەندی زمانەوانیانە دەکەن 51 00:02:52,849 --> 00:02:55,218 و دەتوانن هاوکاربن لە پەیوەندی کردندا. 52 00:02:55,218 --> 00:02:59,078 تەنانەت ئەو ناوچانەی مێشك کە جووڵە بەڕێوەدەبەن پەیوەستن بە زمانەوە. 53 00:02:59,078 --> 00:03:02,638 توێژینەوەکانی (ف.م.ر.ا) دەریانخستوە کاتێك گوێمان لە وشەی کرداری دەبێت وەك 54 00:03:02,638 --> 00:03:07,600 ڕاکردن" یان "سەما کردن" ئەوا ئەو بەشانەی بەرپرسن لە جوڵە کارا دەبن 55 00:03:07,600 --> 00:03:10,969 وەك ئەوەی جەستە بەڕاستی ڕابکات یان سەما بکات. 56 00:03:10,969 --> 00:03:13,929 نیوەگۆکەی تریشمان خزمەتی زمان دەکات، 57 00:03:13,929 --> 00:03:17,369 بە پەرەسەندن بە ڕیتم و ئاوازی دەنگی ئاخاوتنمان. 58 00:03:17,369 --> 00:03:21,029 ئەم ناوچانەی کە هی زمان نین هەندێك جار یارمەتی ئەو کەسانە دەدەن 59 00:03:21,029 --> 00:03:23,469 کە زمانگیریان هەیە کاتێك پەیوەندی گرتن بۆیان سەختە. 60 00:03:23,469 --> 00:03:25,668 کەواتە زمانگیری تا چ ئاستیک باوە؟ 61 00:03:25,668 --> 00:03:28,913 نزیکەی ملیۆنێك کەس تەنها لە ئەمریکادا گیرۆدەی بوون، 62 00:03:28,913 --> 00:03:32,350 ساڵانە ٨٠،٠٠٠ کەیسی نوێ تۆمار دەکرێت. 63 00:03:32,350 --> 00:03:35,869 نزیکەی یەك لەسەر سێی ڕزگاربووانی جەڵتەی دەماغ بەدەست زمانگیرییەوە دەناڵێنن 64 00:03:35,869 --> 00:03:38,260 بەمەش دەبێتە لە نەخۆشی پارکینسۆن باوترە 65 00:03:38,260 --> 00:03:40,179 ،یان نەخۆشی ڕەقبوونی شانەکان 66 00:03:40,180 --> 00:03:42,469 لەگەڵ ئەوەشدا کەمتر ناسراوە. 67 00:03:42,469 --> 00:03:47,880 جۆرێکی دەگمەنی زمانگیری هەیە کە پێی دەوترێت زمانگیری سەرەکی پێشکەوتوو، 68 00:03:47,880 --> 00:03:50,771 کە بەهۆی جەڵتە یان زیانی مێشکەوە دروست نابێت، 69 00:03:50,771 --> 00:03:53,208 بەڵکو جۆرێکە لە نەخۆشی بیرچوونەوە 70 00:03:53,209 --> 00:03:56,061 کە لەدەستدانی زمان یەکەم نیشانەیەتی. 71 00:03:56,061 --> 00:04:01,232 ئامانجی چارەکردنی زمانگیری پێشکەوتوو هێشتنەوەی کارایی بەکارهێنانی زمانە 72 00:04:01,232 --> 00:04:04,560 پێش ئەوەی نیشانەکانی تری لەبیرچوونەوە سەرهەڵبدەن. 73 00:04:04,560 --> 00:04:08,330 هەرچەندە کاتێك زمانگیری بەهۆی جەڵتە یان زەبری مێشکەوە پەیدا دەبێت، 74 00:04:08,330 --> 00:04:12,041 دەگونجێت پەرەسەندنی زمان بەدەستبهێنرێت لەڕێگەی چارەسەری ئاخاوتنەوە. 75 00:04:12,041 --> 00:04:15,911 توانای مێشکمان بۆ چاکردنەوەی خۆی کە بە نەرمی مێشك ناسراوە 76 00:04:15,911 --> 00:04:18,480 ڕێگە بەو ناوچانە دەدات کە لە دەوری بەشێکی لەکارکەوتوون 77 00:04:18,480 --> 00:04:21,994 تا لەماوەی پرۆسەی چاکبوونەوەدا هەندێك کار جێبەجێ بکەن. 78 00:04:21,994 --> 00:04:26,405 زاناکان خەریکی تاقیکردنەوەن بە بەکارهێنانی شێوازی نوێی تەکنەلۆجیا، 79 00:04:26,405 --> 00:04:31,340 کە بڕوایان وایە هانی نەرمی مێشک دەدەن لەو کەسانەی کە زمانگیریان هەیە. 80 00:04:31,340 --> 00:04:35,154 لەهەمانکاتدا، زۆر لەو کەسانەی زمانگیریان هەیە بە گۆشەگیری دەمێننەوە، 81 00:04:35,154 --> 00:04:40,011 دەترسن کەسانی بەرامبەر لێیان تێنەگەن یان کاتی زیاتریان نەبێت بۆ قسە کردن. 82 00:04:40,011 --> 00:04:44,311 بە پێشکەشکردنی کاتی گونجاو و نەرمییەتی بۆ ئاخاوتن بەو شێوەیەی خۆیان دەیانەوێت 83 00:04:44,311 --> 00:04:47,104 دەتوانیت دەروازەی زمانیان دیسان بکەیتەوە، 84 00:04:47,105 --> 00:04:50,034 بەجۆرێك سنوورەکانی زمانگیری ببڕێت.