نهێنی زمانی درەختەکان- کامیلی دێفرێنی و سوزانە سیمارد
-
0:11 - 0:14بەشی زۆری دارستان لە ژێر
سێبەری زەبەلاحەکاندا دەژین -
0:14 - 0:16کە دەبنە بڵندترین چادر.
-
0:16 - 0:17ئەوانە کۆنترین درەختەکانن،
-
0:17 - 0:21لەگەڵ سەدان منداڵ و
هەزاران وەچە. -
0:21 - 0:24لە دراوسێکانیان دەپرسنەوە، خۆراک
بەش دەکەن،یارمەتی یەکتریش دەدەن، -
0:24 - 0:27و ژیری بەدەست دێت لەگەڵ درێژی ژیانیان.
-
0:27 - 0:34گشتیان لە شوێنێک ڕەگیان داکوتیووە، ناتوانن
قسە بکەن، دەستت ببەن بۆ شت، یان بجوڵێن. -
0:34 - 0:37نهێنی سەرکەوتنیان لە ژیر زەمینی
دارستاندا دەدۆزرێتەوە، -
0:37 - 0:41کە تێیدا چەندان ڕژێمی ڕەگی پشتگیری
لە قەدە تاوەرییەکان دەکەن. -
0:41 - 0:46هاوڕێی ئەو ڕەگانە کەڕووە هاوگوزەرانەکانن
کە پییان دەگوترێت مایکۆڕایزا. -
0:46 - 0:50ئەو کەڕووانە لقی بێژماریان ھەیە،
وەک دەزووی كەڕووی -
0:50 - 0:53کە پێکەوە مایسیلیۆم پێک دەهێنن.
-
0:53 - 0:57مایسیلیۆم بە ناوچەیەکی بەرفراوانتردا
بڵاودەبێتەوە وەک لە سیستەمی ڕەگی دارەکان -
0:57 - 1:00و لقی دارە جیاوازەکان
دەگەینن بە یەکتر. -
1:00 - 1:04ئەو پەیواندیانە ڕایەڵەی
مایکۆریزی فۆڕمەلە دەکەن. -
1:04 - 1:05لە ڕێگەی ڕایەڵەکانی مایکۆریزی،
-
1:05 - 1:11کەڕووەکان سەرچاوەکان و گەردە ئاماژە
پێدەرەکان لە نێوان دارەکان داگوازنەوە. -
1:11 - 1:14دەزانین کە کۆنترین دارەکان گەورەترین
ڕایەڵەی مایکۆریزیان هەیە -
1:14 - 1:16لەگەڵ زۆرترین پەیوەندی بە دارەکانی دیکەوە،
-
1:16 - 1:19بەڵام ئەو پەیوەندیانە زۆر
ئاڵۆزن تاوەکو بتوانرێت شوێنیان بکەوین. -
1:19 - 1:24ئەمەش لەبەرئەوەی بە سەدان جۆری
بوونەوەری کەڕووی مایکرۆیزی بوونیان هەیە- -
1:24 - 1:28و ڕەنگە تاکە دارێک لەلایەن دەیان
جۆری جیاوازی کەڕووەوە داگیر کرابێت. -
1:28 - 1:32هەر یەکەیان پەیوەندی بە کۆمەڵە
دارێکی جیاوازەوە دەبەستێت، -
1:32 - 1:36کە بەمەش هەریەکێکیان کۆمەڵە
پەیوەندیەکی هاوبەش و جیاوازیان هەیە. -
1:36 - 1:39بۆ ئەوەیە بزانیت کە چۆن ماددەکان
لە نێو ئەم ڕایەڵانە دەجوڵێن، -
1:39 - 1:41با تیشک بخەینە سەر شەکرەکان،
-
1:41 - 1:45لەو کاتەی گەشت دەکەن لە دارێکی
پێگەیشتوەوە بۆ شەتڵێکی دراوسێ. -
1:45 - 1:48گەشتی شەکرەکە دەست پێدەکات
لە سەروو زەویەکە، -
1:48 - 1:51لە گەڵاکانی بەرزترین دارەکانی
سەروو چادرەکەوە. -
1:51 - 1:55گەڵاکان تیشکی بڵاوی خۆر بەکار دەهێنن تاکو
لە ڕێگەی ڕۆشنەپێکهاتن شەکری لێ دروست بکەن. -
1:55 - 1:58دواتر ئەو سوتەمەنیە بنچینەییە بەناو
دارەکەدا دەڕوات -
1:58 - 2:01تا بناغەی قەدەکە لە شلەیەکی ئەستوردا.
-
2:01 - 2:04لەوێشەوە، شەکرەکە بۆ ڕەگەکان دەڕوات.
-
2:04 - 2:07کەڕووە مایکۆرایزیەکان لە سەر
لێواری رەگەکانن -
2:07 - 2:10و چواردەوری دەگرن یاخود دەچنە ناوەوەی
خانە کۆتاییەکانی ڕەگ، -
2:10 - 2:13ئەوە دەکەوێتە سەر جۆری کەڕووەکە.
کەڕووەکان -
2:13 - 2:17ناتوانن شەکر دروست بکەن، هەرچەندە
وەک دارەکانی تر وەک وزە پێویستیانە. -
2:17 - 2:18هەرچۆنێک بێ، دەتوانن،
-
2:18 - 2:22باشتر خۆراک لە خاکەکە کۆبکەنەوە
وەک ئەو توانایەی دارەکان بۆ ئەوە هەیانە- -
2:22 - 2:26و ئەو خۆراکانە بۆ ناوەوەی
ڕەگی دارەکان دەگوازنەوە. -
2:26 - 2:27بەگشتی،
-
2:27 - 2:30ماددەکان زیاتر لەو شوێنانە دەگوێزرێنەوە
کە زۆرن وەک لەو شوێنانەی کە زۆر نین -
2:30 - 2:32یان لە سەرچاوەکەوە بۆ چاڵاوەکە.
-
2:32 - 2:36واتای ئەوەیە کە شەکرەکان لە ڕەگەکانەوە
دەگوازرێنەوە بۆ دەزووە کەڕووەکان. -
2:36 - 2:38هەر کە شەکرەکان دەچنە
ناو کەڕووەکانەوە، -
2:38 - 2:41بەناو دەزووەکەروەکان گەشت
دەکەن بە نێوان خانەکاندا دەڕۆن -
2:41 - 2:44یانیش بەناو دەزووەکەڕووەیەکی
بەتاڵی گوێزەرەوە. -
2:44 - 2:47کەڕووەکان هەندێک لە شەکرەکە هەڵدەمژن،
بەڵام -
2:47 - 2:50هەندێکیان بەردەوام دەبن لە گەشتەکەو
دەچنە ناو ڕەگەکانی دارەکانی دراوسێوە، -
2:50 - 2:53شەتڵێک کە گەشە دەکات
لە سێبەردا و هەلی کەمی هەیە -
2:53 - 2:56ڕۆشنەپێکهاتن بکات بۆ بەدەست هێنانی شەکر.
-
2:56 - 3:00بەڵام بۆچی کەڕووەکان سەرچاوەکانی
لە دارێکەوە بۆ دارێکی دیکە دوگوازنەوە؟ -
3:00 - 3:03ئەمە یەکێکە لە نهێنییەکانی
ڕایەڵەکانی مایکۆرایزا. -
3:03 - 3:07ئەوە مانابەخشە کە کەڕوو ماددە خۆراکییەکانی
ناو خاک و شەکر ئاڵوگۆڕ پێبکات لەگەڵ دارێک— -
3:07 - 3:09هەردوو لایەنەکە سوودیان پێ دەگات.
-
3:09 - 3:13لەوانەیە کەڕوو بە رێگەیەکی کمەتر ڕوون
قازانج بکات لە بوون بە بەشێکی ڕایەڵەیەکی -
3:13 - 3:18نێوان دارەکان، بەڵام بەتەواوی
ڕێگەکان ڕوون و ئاشکرا نین. -
3:18 - 3:20ڕەنگە کەڕوو لە ڕێگەی پەیوەندییەکانیەوە
-
3:20 - 3:22سوودی پێبگات
لەگەڵ زۆر درەختی جیاواز، -
3:22 - 3:26و بەهۆی گەردە گەشتیارەکان لە نیوان
دارەکان پەیوەندیاکانی فراوان دەکات. -
3:26 - 3:29یان ڕووەکەکان کۆمەکیەکانیان
بۆ کەڕووەکان کەم بکەنەوە -
3:29 - 3:33ئەگەر کەڕووەکان بە سانایی لە نێوان
درەختەکان ئاڵوگۆر کردنەکانیان نەکەن. -
3:33 - 3:34هۆکارەکە هەرچیەک بێت،
-
3:34 - 3:39ئەو کەڕووانە ژمارەیەکی باوەڕ پێ نەکراو
لە زانیاری لە نێوان درەختەکان دەگوازنەوە. -
3:39 - 3:43لە ڕێگەی مایکۆڕایزاکانەوە، درەختەکان
دەتوانن بزانن کاتێک خۆراکەکان و گەردە -
3:43 - 3:46ئاماژەپێدەرەکان لە ئەندامێکی
جۆرەکەیانەوە دێت یاخود نا. -
3:46 - 3:50ئەوان تەنانەت دەتوانن بزانن کاتێک زانیاری
لە خزمێکی نزیکیانەوە بێت -
3:50 - 3:52وەکو خوشک و برا یاخود دایک و باوک.
-
3:52 - 3:55درەختەکان دەشتوانن زانیاری بدەن
دەربارەی ڕووداوەکانی وەکو وشکەساڵی. -
3:55 - 3:58یانیش هێرشی مێرووەکان لە ڕێگەی
ڕایەڵە کەڕووییەکانیان، -
3:58 - 4:01دەبنە هۆی ئەوەی درەختەکان بڕی
بەرهەمهێنانی ئەنزیمی پارێزگاری -
4:01 - 4:03لە خۆپارێزیکردن بۆ هەر
هەڕەشەیەک زیاد بکەن. -
4:03 - 4:08تەندرووستی دارستان دەکەوێتە سەر ئەم
پەیوەندی و ئاڵوگۆرە ئاڵۆزانە. -
4:08 - 4:11لەگەڵ یەکگیری و پەیوەندیە
قوڵەی نێوان هەمووشتەکان، -
4:11 - 4:15چی دەبێتە کاریگەری خستنە سەر
بوونەوەرێک دەیکاتە سەر ئەوانی دیش.
- Title:
- نهێنی زمانی درەختەکان- کامیلی دێفرێنی و سوزانە سیمارد
- Speaker:
- کامیلی دێفرێنی و سوزانە سیمارد
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە ببینە: View full lesson: https://ed.ted.com/lessons/the-secret-language-of-trees-camille-defrenne-and-suzanne-simard
بەشی زۆری دارستان لە ژێر سێبەری زەبەلاحەکاندا دەژین کە دەبنە بڵندترین چادر. ئەوانە لە کۆنترین درەختەکانن، لەگەڵ سەدەها منداڵ و وەچە. لە دراوسێکانیان دەپرسنەوە، خۆراک بەش دەکەن، یارمەتی یەکتریش دەدەن و ژیری بەدەست دێنن لەگەڵ درێژی ژیانیان، هەموویان لە شوێنێک ڕەگیان داکوتیوە. باشە چۆن چۆنی ئەمە دەکەن؟
کامیلی دێفرێنی و سوزانە سیمارد بەدوای سیستەمی ڕەگە فراوانەکەیان و پەیوەندییە ئاڵۆزەکەی درەختەکان گەڕاون.وانە لەلایەن کامیلی دێفرێنی و سوزانە سیمارد، دەرهێنانی لەلایەن، ئاڤی ئۆفەر
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:18
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for The secret language of trees | ||
himdad muhammed accepted Kurdish subtitles for The secret language of trees | ||
himdad muhammed edited Kurdish subtitles for The secret language of trees | ||
himdad muhammed edited Kurdish subtitles for The secret language of trees | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for The secret language of trees | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for The secret language of trees | ||
saba gushad edited Kurdish subtitles for The secret language of trees | ||
saba gushad edited Kurdish subtitles for The secret language of trees |