1 00:00:10,724 --> 00:00:13,616 بەشی زۆری دارستان لە ژێر سێبەری زەبەلاحەکاندا دەژین 2 00:00:13,616 --> 00:00:15,757 کە دەبنە بڵندترین چادر. 3 00:00:15,757 --> 00:00:17,376 ئەوانە کۆنترین درەختەکانن، 4 00:00:17,376 --> 00:00:21,003 لەگەڵ سەدان منداڵ و هەزاران وەچە. 5 00:00:21,003 --> 00:00:24,325 لە دراوسێکانیان دەپرسنەوە، خۆراک بەش دەکەن،یارمەتی یەکتریش دەدەن، 6 00:00:24,325 --> 00:00:27,468 و ژیری بەدەست دێت لەگەڵ درێژی ژیانیان. 7 00:00:27,468 --> 00:00:33,564 گشتیان لە شوێنێک ڕەگیان داکوتیووە، ناتوانن قسە بکەن، دەستت ببەن بۆ شت، یان بجوڵێن. 8 00:00:33,564 --> 00:00:37,132 نهێنی سەرکەوتنیان لە ژیر زەمینی دارستاندا دەدۆزرێتەوە، 9 00:00:37,132 --> 00:00:41,134 کە تێیدا چەندان ڕژێمی ڕەگی پشتگیری لە قەدە تاوەرییەکان دەکەن. 10 00:00:41,134 --> 00:00:45,937 هاوڕێی ئەو ڕەگانە کەڕووە هاوگوزەرانەکانن کە پییان دەگوترێت مایکۆڕایزا. 11 00:00:45,937 --> 00:00:49,965 ‎ئەو کەڕووانە لقی بێژماریان ھەیە، وەک دەزووی كەڕووی 12 00:00:49,965 --> 00:00:52,965 کە پێکەوە مایسیلیۆم پێک دەهێنن. 13 00:00:52,965 --> 00:00:57,329 مایسیلیۆم بە ناوچەیەکی بەرفراوانتردا بڵاودەبێتەوە وەک لە سیستەمی ڕەگی دارەکان 14 00:00:57,329 --> 00:01:00,425 و لقی دارە جیاوازەکان دەگەینن بە یەکتر. 15 00:01:00,425 --> 00:01:03,517 ئەو پەیواندیانە ڕایەڵەی مایکۆریزی فۆڕمەلە دەکەن. 16 00:01:03,517 --> 00:01:05,158 لە ڕێگەی ڕایەڵەکانی مایکۆریزی، 17 00:01:05,158 --> 00:01:10,648 کەڕووەکان سەرچاوەکان و گەردە ئاماژە پێدەرەکان لە نێوان دارەکان داگوازنەوە. 18 00:01:10,648 --> 00:01:13,834 دەزانین کە کۆنترین دارەکان گەورەترین ڕایەڵەی مایکۆریزیان هەیە 19 00:01:13,834 --> 00:01:16,056 لەگەڵ زۆرترین پەیوەندی بە دارەکانی دیکەوە، 20 00:01:16,056 --> 00:01:19,438 بەڵام ئەو پەیوەندیانە زۆر ئاڵۆزن تاوەکو بتوانرێت شوێنیان بکەوین. 21 00:01:19,438 --> 00:01:23,782 ئەمەش لەبەرئەوەی بە سەدان جۆری بوونەوەری کەڕووی مایکرۆیزی بوونیان هەیە- 22 00:01:23,782 --> 00:01:28,482 و ڕەنگە تاکە دارێک لەلایەن دەیان جۆری جیاوازی کەڕووەوە داگیر کرابێت. 23 00:01:28,482 --> 00:01:31,675 هەر یەکەیان پەیوەندی بە کۆمەڵە دارێکی جیاوازەوە دەبەستێت، 24 00:01:31,675 --> 00:01:36,101 کە بەمەش هەریەکێکیان کۆمەڵە پەیوەندیەکی هاوبەش و جیاوازیان هەیە. 25 00:01:36,101 --> 00:01:39,293 بۆ ئەوەیە بزانیت کە چۆن ماددەکان لە نێو ئەم ڕایەڵانە دەجوڵێن، 26 00:01:39,293 --> 00:01:41,142 با تیشک بخەینە سەر شەکرەکان، 27 00:01:41,142 --> 00:01:45,007 لەو کاتەی گەشت دەکەن لە دارێکی پێگەیشتوەوە بۆ شەتڵێکی دراوسێ. 28 00:01:45,007 --> 00:01:47,518 گەشتی شەکرەکە دەست پێدەکات لە سەروو زەویەکە، 29 00:01:47,518 --> 00:01:50,553 لە گەڵاکانی بەرزترین دارەکانی سەروو چادرەکەوە. 30 00:01:50,553 --> 00:01:55,433 گەڵاکان تیشکی بڵاوی خۆر بەکار دەهێنن تاکو لە ڕێگەی ڕۆشنەپێکهاتن شەکری لێ دروست بکەن. 31 00:01:55,433 --> 00:01:58,016 دواتر ئەو سوتەمەنیە بنچینەییە بەناو دارەکەدا دەڕوات 32 00:01:58,016 --> 00:02:00,749 تا بناغەی قەدەکە لە شلەیەکی ئەستوردا. 33 00:02:00,749 --> 00:02:04,069 لەوێشەوە، شەکرەکە بۆ ڕەگەکان دەڕوات. 34 00:02:04,069 --> 00:02:06,717 کەڕووە مایکۆرایزیەکان لە سەر لێواری رەگەکانن 35 00:02:06,717 --> 00:02:10,096 و چواردەوری دەگرن یاخود دەچنە ناوەوەی خانە کۆتاییەکانی ڕەگ، 36 00:02:10,096 --> 00:02:12,628 ئەوە دەکەوێتە سەر جۆری کەڕووەکە. کەڕووەکان 37 00:02:12,628 --> 00:02:17,468 ناتوانن شەکر دروست بکەن، هەرچەندە وەک دارەکانی تر وەک وزە پێویستیانە. 38 00:02:17,468 --> 00:02:18,477 هەرچۆنێک بێ، دەتوانن، 39 00:02:18,477 --> 00:02:22,226 باشتر خۆراک لە خاکەکە کۆبکەنەوە وەک ئەو توانایەی دارەکان بۆ ئەوە هەیانە- 40 00:02:22,226 --> 00:02:25,765 و ئەو خۆراکانە بۆ ناوەوەی ڕەگی دارەکان دەگوازنەوە. 41 00:02:25,765 --> 00:02:26,571 بەگشتی، 42 00:02:26,571 --> 00:02:30,425 ماددەکان زیاتر لەو شوێنانە دەگوێزرێنەوە کە زۆرن وەک لەو شوێنانەی کە زۆر نین 43 00:02:30,425 --> 00:02:32,322 یان لە سەرچاوەکەوە بۆ چاڵاوەکە. 44 00:02:32,322 --> 00:02:36,234 واتای ئەوەیە کە شەکرەکان لە ڕەگەکانەوە دەگوازرێنەوە بۆ دەزووە کەڕووەکان. 45 00:02:36,234 --> 00:02:38,040 هەر کە شەکرەکان دەچنە ناو کەڕووەکانەوە، 46 00:02:38,040 --> 00:02:41,329 بەناو دەزووەکەروەکان گەشت دەکەن بە نێوان خانەکاندا دەڕۆن 47 00:02:41,329 --> 00:02:44,412 یانیش بەناو دەزووەکەڕووەیەکی بەتاڵی گوێزەرەوە. 48 00:02:44,412 --> 00:02:46,592 کەڕووەکان هەندێک لە شەکرەکە هەڵدەمژن، بەڵام 49 00:02:46,592 --> 00:02:50,113 هەندێکیان بەردەوام دەبن لە گەشتەکەو دەچنە ناو ڕەگەکانی دارەکانی دراوسێوە، 50 00:02:50,113 --> 00:02:53,403 شەتڵێک کە گەشە دەکات لە سێبەردا و هەلی کەمی هەیە 51 00:02:53,403 --> 00:02:56,047 ڕۆشنەپێکهاتن بکات بۆ بەدەست هێنانی شەکر. 52 00:02:56,047 --> 00:02:59,536 بەڵام بۆچی کەڕووەکان سەرچاوەکانی لە دارێکەوە بۆ دارێکی دیکە دوگوازنەوە؟ 53 00:02:59,536 --> 00:03:02,946 ئەمە یەکێکە لە نهێنییەکانی ڕایەڵەکانی مایکۆرایزا. 54 00:03:02,946 --> 00:03:07,255 ئەوە مانابەخشە کە کەڕوو ماددە خۆراکییەکانی ناو خاک و شەکر ئاڵوگۆڕ پێبکات لەگەڵ دارێک— 55 00:03:07,255 --> 00:03:09,346 هەردوو لایەنەکە سوودیان پێ دەگات. 56 00:03:09,346 --> 00:03:13,348 لەوانەیە کەڕوو بە رێگەیەکی کمەتر ڕوون قازانج بکات لە بوون بە بەشێکی ڕایەڵەیەکی 57 00:03:13,348 --> 00:03:17,758 نێوان دارەکان، بەڵام بەتەواوی ڕێگەکان ڕوون و ئاشکرا نین. 58 00:03:17,761 --> 00:03:20,048 ڕەنگە کەڕوو لە ڕێگەی پەیوەندییەکانیەوە 59 00:03:20,048 --> 00:03:22,458 سوودی پێبگات لەگەڵ زۆر درەختی جیاواز، 60 00:03:22,458 --> 00:03:26,380 و بەهۆی گەردە گەشتیارەکان لە نیوان دارەکان پەیوەندیاکانی فراوان دەکات. 61 00:03:26,380 --> 00:03:29,212 یان ڕووەکەکان کۆمەکیەکانیان بۆ کەڕووەکان کەم بکەنەوە 62 00:03:29,212 --> 00:03:32,778 ئەگەر کەڕووەکان بە سانایی لە نێوان درەختەکان ئاڵوگۆر کردنەکانیان نەکەن. 63 00:03:32,778 --> 00:03:34,126 هۆکارەکە هەرچیەک بێت، 64 00:03:34,126 --> 00:03:38,576 ئەو کەڕووانە ژمارەیەکی باوەڕ پێ نەکراو لە زانیاری لە نێوان درەختەکان دەگوازنەوە. 65 00:03:38,576 --> 00:03:42,964 لە ڕێگەی مایکۆڕایزاکانەوە، درەختەکان دەتوانن بزانن کاتێک خۆراکەکان و گەردە 66 00:03:42,964 --> 00:03:46,305 ئاماژەپێدەرەکان لە ئەندامێکی جۆرەکەیانەوە دێت یاخود نا. 67 00:03:46,305 --> 00:03:49,512 ئەوان تەنانەت دەتوانن بزانن کاتێک زانیاری لە خزمێکی نزیکیانەوە بێت 68 00:03:49,512 --> 00:03:51,722 وەکو خوشک و برا یاخود دایک و باوک. 69 00:03:51,722 --> 00:03:54,977 درەختەکان دەشتوانن زانیاری بدەن دەربارەی ڕووداوەکانی وەکو وشکەساڵی. 70 00:03:54,977 --> 00:03:57,524 یانیش هێرشی مێرووەکان لە ڕێگەی ڕایەڵە کەڕووییەکانیان، 71 00:03:57,524 --> 00:04:00,907 دەبنە هۆی ئەوەی درەختەکان بڕی بەرهەمهێنانی ئەنزیمی پارێزگاری 72 00:04:00,907 --> 00:04:03,347 لە خۆپارێزیکردن بۆ هەر هەڕەشەیەک زیاد بکەن. 73 00:04:03,347 --> 00:04:08,037 تەندرووستی دارستان دەکەوێتە سەر ئەم پەیوەندی و ئاڵوگۆرە ئاڵۆزانە. 74 00:04:08,040 --> 00:04:10,699 لەگەڵ یەکگیری و پەیوەندیە قوڵەی نێوان هەمووشتەکان، 75 00:04:10,699 --> 00:04:14,949 چی دەبێتە کاریگەری خستنە سەر بوونەوەرێک دەیکاتە سەر ئەوانی دیش.