بەشی زۆری دارستان لە ژێر سێبەری زەبەلاحەکاندا دەژین کە دەبنە بڵندترین چادر. ئەوانە کۆنترین درەختەکانن، لەگەڵ سەدان منداڵ و هەزاران وەچە. لە دراوسێکانیان دەپرسنەوە، خۆراک بەش دەکەن،یارمەتی یەکتریش دەدەن، و ژیری بەدەست دێت لەگەڵ درێژی ژیانیان. گشتیان لە شوێنێک ڕەگیان داکوتیووە، ناتوانن قسە بکەن، دەستت ببەن بۆ شت، یان بجوڵێن. نهێنی سەرکەوتنیان لە ژیر زەمینی دارستاندا دەدۆزرێتەوە، کە تێیدا چەندان ڕژێمی ڕەگی پشتگیری لە قەدە تاوەرییەکان دەکەن. هاوڕێی ئەو ڕەگانە کەڕووە هاوگوزەرانەکانن کە پییان دەگوترێت مایکۆڕایزا. ‎ئەو کەڕووانە لقی بێژماریان ھەیە، وەک دەزووی كەڕووی کە پێکەوە مایسیلیۆم پێک دەهێنن. مایسیلیۆم بە ناوچەیەکی بەرفراوانتردا بڵاودەبێتەوە وەک لە سیستەمی ڕەگی دارەکان و لقی دارە جیاوازەکان دەگەینن بە یەکتر. ئەو پەیواندیانە ڕایەڵەی مایکۆریزی فۆڕمەلە دەکەن. لە ڕێگەی ڕایەڵەکانی مایکۆریزی، کەڕووەکان سەرچاوەکان و گەردە ئاماژە پێدەرەکان لە نێوان دارەکان داگوازنەوە. دەزانین کە کۆنترین دارەکان گەورەترین ڕایەڵەی مایکۆریزیان هەیە لەگەڵ زۆرترین پەیوەندی بە دارەکانی دیکەوە، بەڵام ئەو پەیوەندیانە زۆر ئاڵۆزن تاوەکو بتوانرێت شوێنیان بکەوین. ئەمەش لەبەرئەوەی بە سەدان جۆری بوونەوەری کەڕووی مایکرۆیزی بوونیان هەیە- و ڕەنگە تاکە دارێک لەلایەن دەیان جۆری جیاوازی کەڕووەوە داگیر کرابێت. هەر یەکەیان پەیوەندی بە کۆمەڵە دارێکی جیاوازەوە دەبەستێت، کە بەمەش هەریەکێکیان کۆمەڵە پەیوەندیەکی هاوبەش و جیاوازیان هەیە. بۆ ئەوەیە بزانیت کە چۆن ماددەکان لە نێو ئەم ڕایەڵانە دەجوڵێن، با تیشک بخەینە سەر شەکرەکان، لەو کاتەی گەشت دەکەن لە دارێکی پێگەیشتوەوە بۆ شەتڵێکی دراوسێ. گەشتی شەکرەکە دەست پێدەکات لە سەروو زەویەکە، لە گەڵاکانی بەرزترین دارەکانی سەروو چادرەکەوە. گەڵاکان تیشکی بڵاوی خۆر بەکار دەهێنن تاکو لە ڕێگەی ڕۆشنەپێکهاتن شەکری لێ دروست بکەن. دواتر ئەو سوتەمەنیە بنچینەییە بەناو دارەکەدا دەڕوات تا بناغەی قەدەکە لە شلەیەکی ئەستوردا. لەوێشەوە، شەکرەکە بۆ ڕەگەکان دەڕوات. کەڕووە مایکۆرایزیەکان لە سەر لێواری رەگەکانن و چواردەوری دەگرن یاخود دەچنە ناوەوەی خانە کۆتاییەکانی ڕەگ، ئەوە دەکەوێتە سەر جۆری کەڕووەکە. کەڕووەکان ناتوانن شەکر دروست بکەن، هەرچەندە وەک دارەکانی تر وەک وزە پێویستیانە. هەرچۆنێک بێ، دەتوانن، باشتر خۆراک لە خاکەکە کۆبکەنەوە وەک ئەو توانایەی دارەکان بۆ ئەوە هەیانە- و ئەو خۆراکانە بۆ ناوەوەی ڕەگی دارەکان دەگوازنەوە. بەگشتی، ماددەکان زیاتر لەو شوێنانە دەگوێزرێنەوە کە زۆرن وەک لەو شوێنانەی کە زۆر نین یان لە سەرچاوەکەوە بۆ چاڵاوەکە. واتای ئەوەیە کە شەکرەکان لە ڕەگەکانەوە دەگوازرێنەوە بۆ دەزووە کەڕووەکان. هەر کە شەکرەکان دەچنە ناو کەڕووەکانەوە، بەناو دەزووەکەروەکان گەشت دەکەن بە نێوان خانەکاندا دەڕۆن یانیش بەناو دەزووەکەڕووەیەکی بەتاڵی گوێزەرەوە. کەڕووەکان هەندێک لە شەکرەکە هەڵدەمژن، بەڵام هەندێکیان بەردەوام دەبن لە گەشتەکەو دەچنە ناو ڕەگەکانی دارەکانی دراوسێوە، شەتڵێک کە گەشە دەکات لە سێبەردا و هەلی کەمی هەیە ڕۆشنەپێکهاتن بکات بۆ بەدەست هێنانی شەکر. بەڵام بۆچی کەڕووەکان سەرچاوەکانی لە دارێکەوە بۆ دارێکی دیکە دوگوازنەوە؟ ئەمە یەکێکە لە نهێنییەکانی ڕایەڵەکانی مایکۆرایزا. ئەوە مانابەخشە کە کەڕوو ماددە خۆراکییەکانی ناو خاک و شەکر ئاڵوگۆڕ پێبکات لەگەڵ دارێک— هەردوو لایەنەکە سوودیان پێ دەگات. لەوانەیە کەڕوو بە رێگەیەکی کمەتر ڕوون قازانج بکات لە بوون بە بەشێکی ڕایەڵەیەکی نێوان دارەکان، بەڵام بەتەواوی ڕێگەکان ڕوون و ئاشکرا نین. ڕەنگە کەڕوو لە ڕێگەی پەیوەندییەکانیەوە سوودی پێبگات لەگەڵ زۆر درەختی جیاواز، و بەهۆی گەردە گەشتیارەکان لە نیوان دارەکان پەیوەندیاکانی فراوان دەکات. یان ڕووەکەکان کۆمەکیەکانیان بۆ کەڕووەکان کەم بکەنەوە ئەگەر کەڕووەکان بە سانایی لە نێوان درەختەکان ئاڵوگۆر کردنەکانیان نەکەن. هۆکارەکە هەرچیەک بێت، ئەو کەڕووانە ژمارەیەکی باوەڕ پێ نەکراو لە زانیاری لە نێوان درەختەکان دەگوازنەوە. لە ڕێگەی مایکۆڕایزاکانەوە، درەختەکان دەتوانن بزانن کاتێک خۆراکەکان و گەردە ئاماژەپێدەرەکان لە ئەندامێکی جۆرەکەیانەوە دێت یاخود نا. ئەوان تەنانەت دەتوانن بزانن کاتێک زانیاری لە خزمێکی نزیکیانەوە بێت وەکو خوشک و برا یاخود دایک و باوک. درەختەکان دەشتوانن زانیاری بدەن دەربارەی ڕووداوەکانی وەکو وشکەساڵی. یانیش هێرشی مێرووەکان لە ڕێگەی ڕایەڵە کەڕووییەکانیان، دەبنە هۆی ئەوەی درەختەکان بڕی بەرهەمهێنانی ئەنزیمی پارێزگاری لە خۆپارێزیکردن بۆ هەر هەڕەشەیەک زیاد بکەن. تەندرووستی دارستان دەکەوێتە سەر ئەم پەیوەندی و ئاڵوگۆرە ئاڵۆزانە. لەگەڵ یەکگیری و پەیوەندیە قوڵەی نێوان هەمووشتەکان، چی دەبێتە کاریگەری خستنە سەر بوونەوەرێک دەیکاتە سەر ئەوانی دیش.