چۆن تۆر چەکوشەکەی دەست کەوت - سکۆت ئەی میڵەر
-
0:08 - 0:13لۆکی فیتنەچی، دەتلایەوە بە ناڕەحەتی
لە چنگە ئاسنییەکانی تۆردا. -
0:13 - 0:18شەوی ڕابردوو کاتێک کە خواکانی تر نوستبوون،
لۆکی بەدزیەوە چوە لای ژنەکەی تۆر -
0:18 - 0:21سیف و قژە جوانەکەی بڕی.
-
0:21 - 0:23لەو کاتدا ئەوە وەک گاڵتەیەکی خۆش
دەردەکەوت، -
0:23 - 0:28بەڵام تۆر بەنیاز بوو ھەموو
ئێسکەکانی گیانی بشکێنێت. -
0:28 - 0:31لۆکی دەبوو بیر لە ڕێگەیەک بکاتەوە
بۆ ڕاست کردنەوەی ئەوەی کردوویەتی. -
0:31 - 0:37بەس چی دەتوانێت جێی قژە جوانەکەی سیف پڕ
کاتەوە، کە وەکو گەنمی هاوین ئاڵتوونی بوو؟ -
0:37 - 0:41کورتە باڵاكان! - ئاسنگەرە ئەفسانەییەکانیان
دەتوانن ھەموو شتێک دروست بکەن. -
0:41 - 0:45بۆیە لۆکی بە پەلە چوو بۆ شانشینەکەیان،
لە قوڵایی شاخەکانی زەوی. -
0:45 - 0:49تەنانەت پێش ئەوەی بگات،
لۆکی پلانی دا دەڕشت -
0:49 - 0:53کە چۆن وابکات کورتەباڵاکان
داواکەی جێبەجێ بکەن. -
0:53 - 0:58بڕیاریدا باشترین گرەو ئەوەیە دوو بنەماڵە
بكات بە دوژمنی یەکتر. -
0:58 - 1:01سەرەتا سەردانی کوڕە لێھاتووەکانی
ئیڤاڵدی كرد. -
1:01 - 1:06پێی گووتن کە دوژمنەکانیان،
دوو براکە بڕەک و ئەیتری، -
1:06 - 1:09بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوان باشترین
وەستای کارامەن لە جیھاندا -
1:09 - 1:12و بڕیاریانداوە ئەمە لە
پێشبڕکێیەکدا بسەلمێنن. -
1:12 - 1:17یاساکە ئەوەیە دەبێت ھەر بنەماڵەیەک باشترین
سێ دیاری بۆ خوداکان دروست بکەن، -
1:17 - 1:21لە نێوانیان، ئیڤاڵدییەکان،
دەبێ قژی ئاڵتونی دروست بکەن. -
1:21 - 1:25دواتر لۆکی سەردانی بڕەک و ئەیتری کرد و
ھەمان شتی پێ گووتن. -
1:25 - 1:29ئەمجارە تەنها گووتی کوڕەکانی ئیڤاڵدی
داوای ئەم ئاڵەنگاریەیان کردووە. -
1:29 - 1:33بەڵام بڕەک و ئەیتری بە ئاسانی
ھەڵنەدەخەڵەتێنران، -
1:33 - 1:39ڕازیبوون تەنھا بەو مەرجەی لۆکی
سەری خۆی بخاتە نێو یارییەکەوە. -
1:39 - 1:46بە سادەیی ئەگەر بڕەک و ئەیتری بردیانەوە،
لۆکی سەری خۆی ئەبەخشێت پێیان. -
1:46 - 1:50لۆکی چارەی نەبوو تەنھا ڕازی بوون نەبێت،
و بۆ پاراستنی خۆی دەبوو ڕێگەیەک بدۆزێتەوە -
1:50 - 1:54بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کوڕەکانی ئیڤاڵدی
بە براوەی بێنە دەرەوە. -
1:54 - 1:57ھەردوو لا لە کورتەباڵاکان
دەستیان بە کارکردن کرد. -
1:57 - 2:02ئەیتری دەستیکرد بە ھاوارکردن بەسەر بڕەک دا
و پێی گووت کە بە ھیچ شێوەیەک نەوەستێت، -
2:02 - 2:04ئەگەرنا شاکارەکەیان خراپ دەبێت.
-
2:04 - 2:08دەستبەجێ مێشێکی نامۆی ڕەش
فڕییە نێو ژورەکەوە. -
2:08 - 2:12ھەرکە پارچەیەک لە پێستەبەراز کرایە
کورەکەوە، مێشەکە بە دەستی بڕەکیەوەدا، -
2:12 - 2:14بەڵام بە خەیاڵیدا نەھات.
-
2:14 - 2:19دواتر، کە ئەیتری کاری لە سەر پارچەیەک
ئاڵتون دەکرد، مێشەکە دای بە ملی بڕەکەوە. -
2:19 - 2:20کورتەباڵاکە بەرگەی گرت.
-
2:20 - 2:24لە کۆتاییدا، ئەیتری پارچەیەک ئاسنی
خستە نێو کوڕەکەوە. -
2:24 - 2:30ئەمجارە مێشەکە ڕێک لەسەر پێڵووی چاوی
بڕەک نیشتەوە بە ھەموو توانای پێوەیدا. -
2:30 - 2:35و تەنھا لە نیو چرکەدا، بڕەک دەستی
لە موشەدەمەکە بەر بوو. -
2:35 - 2:39ئەوەندە بەس بوو، کۆتا شاکاریان
بە پێی پێویست نەمایەوە لە نێو ئاگرەکەدا. -
2:39 - 2:44لۆکی ئێستا دەرکەوتەوە لە شێوازی ئاسایی
خۆیدا بە شکستیان زۆر دڵخۆش بوو، -
2:44 - 2:49و ھاودەمی کورتەباڵاکانی کرد بۆ پێشکەشکردنی
شاکارەکانیان بۆ خوداکان. -
2:49 - 2:53یەکەمجار، لۆکی شاکارەکەی کوڕەکانی
ئیڤاڵدی پێشکەش کرد. -
2:53 - 2:56قژە ئاڵتونییەکەیان بەست بە سەری سیفەوە
و قژی لە گەشەکردن بەردەوام بوو، -
2:56 - 3:00تەنانەت لە پێشتر گەشاوەتر بوو.
-
3:00 - 3:02و دواتر، بۆ ئۆدن باوکی ھەموو خواکان،
-
3:02 - 3:06ڕمێکی نایاب کە دەیتوانی ھەموو شتێک
ببڕێت. -
3:06 - 3:12و لە کۆتاییدا پەڕۆیەکی بچووک کە دەگۆڕا بۆ
کەشتیەکی گەورە دروست کرا بوو بۆ فرەیەر، -
3:12 - 3:13خوای بەروو بووم.
-
3:13 - 3:17دواتر بڕەک ئەو شاکارانەی پێشکەش کرد
کە دروست کرا بوو لەلایەن خۆی و براکەی. -
3:17 - 3:21بۆ فرەیەر، یەکانەیەکی ئاڵتوونی
ڕەونەقداریان دروست کرد بوو -
3:21 - 3:26کە دەیتوانی گالیسکەکەی فرەیەر ڕابکێشێت
بە ئاسماندا خێراتر لە ھەر ئاژەڵێکی تر. -
3:26 - 3:31بۆ ئۆدن، ئەڵقەیەکی ئاڵتوون کە ھەشت
ئەڵقەی تری ھاوشێوەی دروست دەکرد -
3:31 - 3:33ھەموو نۆیەمین شەوێک.
-
3:33 - 3:36و بۆ تۆر، چەکوشێک کە پێی دەوترا میۆنیەر.
-
3:36 - 3:40دەسکەکەی زۆر کورت بوو، و لۆکی لەسەر
ئەو ھەڵە بەرچاوە زەردەخەنەیەکی کرد، -
3:40 - 3:43بەڵام دواتر بڕەک توانای چەکوشەکەی
ئاشکرا کرد. -
3:43 - 3:46میۆنیەر ھەرگیز ناشکێت، و ھەرگیز
ئامانجەکەی لە دەست نادات -
3:46 - 3:50و ھەمیشە دەگەڕێتەوە بۆ ناو دەستەکانی
ثۆر لەو شوێنەوە کە ھەڵیداوە. -
3:50 - 3:56وێڕای دەسکە کورتەکەی، خواکان ھەموو ڕایان
وابوو کە باشترین دیارییە. -
3:56 - 4:01بەبیرھاتنەوەی ئەوەی چی لەسەر گرەو داناوە
لۆکی ویستی ڕابکات، بەس ثۆر زوتر گەیشتە سەری. -
4:01 - 4:04بەڵام پێش ئەوەی کورتەباڵاکان
مافی گرەوەکەیان ببەن، -
4:04 - 4:09لۆکی زیرەک ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان
مافی بردنی سەری ئەویان ھەیە بەڵام ملی نا، -
4:09 - 4:11بۆیە مافیان نییە بەھیچ شێوەیەک ملی ببڕن.
-
4:11 - 4:16ھەموو بە نابەدڵییەوە دانیانان پێدانا،
بەڵام کۆتا پێکەنین بۆ بڕەک بوو. -
4:16 - 4:20درێشەکەی براکەی ھێنا، لێوەکانی سمی و
-
4:20 - 4:22دەمی دوورییەوە،
-
4:22 - 4:27بۆ ئەوەی خوای فێڵ چیتر نەتوانێت
فێڵە ڕقاوییەکانی بڵاو بکاتەوە. -
4:27 - 4:30ئەوەی شایەنی گاڵتە بوو ئەوە بوو
خواکان نرخی ئەوەیان نەزانی. -
4:30 - 4:34کە ئەوە فێڵەکانی لۆکی بوو ئەوانی کردە
خاوەنی ئەم باشترین شاکارانە -
4:34 - 4:38و چەکوشێکی دا بە تۆر کە
تا ئێستاش پێی دەناسرێتەوە.
- Title:
- چۆن تۆر چەکوشەکەی دەست کەوت - سکۆت ئەی میڵەر
- Speaker:
- سکۆت ئەی میڵەر
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/how-thor-got-his-hammer-scott-a-mellor
لۆکی فیتنەچی، دەتلایەوە بە ناڕەحەتی لە چنگە ئاسنییەکانی تۆردا. شەوی پێشتر، بەدزییەوە چووە ژوری ژنەکەی تۆر و پرچی بڕی. بۆ ڕاستکردنەوەی ئەم ھەڵەیە لۆکی ڕۆشت بۆ لای کورتەباڵاکان ھەڵی خەڵەتاندن بە دروست کردنی دیاری بۆ خواکان. باشترین ئاڵەنگاری لە ئاسنگەرەکان دەویست، کورتەباڵاکان کۆمەڵێک گەنجینەیی ئاڵتونیان دروست کرد، لە نێوانیان چەکوشێک کە پێی دەوترا میۆنیەر. سکۆت ئەی میڵەر شوێن ئەفسانەی چەکوشەکەی ثۆر دەکەوێت.
وانەیەک لەلایەن سکۆت ئەی-میڵەر، دەرھێنراوە لەلایەن ڕیمۆس و کیکی.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:39
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for How Thor got his hammer | |
![]() |
Razaw Bor accepted Kurdish (Central) subtitles for How Thor got his hammer | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How Thor got his hammer | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How Thor got his hammer | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How Thor got his hammer | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How Thor got his hammer | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How Thor got his hammer | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How Thor got his hammer |