0:00:08.034,0:00:13.314 لۆکی فیتنەچی، دەتلایەوە بە ناڕەحەتی[br]لە چنگە ئاسنییەکانی تۆردا. 0:00:13.314,0:00:17.924 شەوی ڕابردوو کاتێک کە خواکانی تر نوستبوون،[br]لۆکی بەدزیەوە چوە لای ژنەکەی تۆر 0:00:17.924,0:00:21.228 سیف و قژە جوانەکەی بڕی. 0:00:21.228,0:00:23.378 لەو کاتدا ئەوە وەک گاڵتەیەکی خۆش [br]دەردەکەوت، 0:00:23.378,0:00:28.038 بەڵام تۆر بەنیاز بوو ھەموو[br]ئێسکەکانی گیانی بشکێنێت. 0:00:28.038,0:00:31.258 لۆکی دەبوو بیر لە ڕێگەیەک بکاتەوە[br]بۆ ڕاست کردنەوەی ئەوەی کردوویەتی. 0:00:31.258,0:00:36.738 بەس چی دەتوانێت جێی قژە جوانەکەی سیف پڕ[br]کاتەوە، کە وەکو گەنمی هاوین ئاڵتوونی بوو؟ 0:00:36.738,0:00:40.938 کورتە باڵاكان! - ئاسنگەرە ئەفسانەییەکانیان[br]دەتوانن ھەموو شتێک دروست بکەن. 0:00:40.938,0:00:45.328 بۆیە لۆکی بە پەلە چوو بۆ شانشینەکەیان،[br]لە قوڵایی شاخەکانی زەوی. 0:00:45.328,0:00:49.418 تەنانەت پێش ئەوەی بگات،[br]لۆکی پلانی دا دەڕشت 0:00:49.418,0:00:52.638 کە چۆن وابکات کورتەباڵاکان[br]داواکەی جێبەجێ بکەن. 0:00:52.638,0:00:57.768 بڕیاریدا باشترین گرەو ئەوەیە دوو بنەماڵە[br]بكات بە دوژمنی یەکتر. 0:00:57.768,0:01:01.098 سەرەتا سەردانی کوڕە لێھاتووەکانی[br]ئیڤاڵدی كرد. 0:01:01.098,0:01:05.704 پێی گووتن کە دوژمنەکانیان،[br]دوو براکە بڕەک و ئەیتری، 0:01:05.704,0:01:09.274 بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوان باشترین[br]وەستای کارامەن لە جیھاندا 0:01:09.274,0:01:12.484 و بڕیاریانداوە ئەمە لە[br]پێشبڕکێیەکدا بسەلمێنن. 0:01:12.484,0:01:17.064 یاساکە ئەوەیە دەبێت ھەر بنەماڵەیەک باشترین[br]سێ دیاری بۆ خوداکان دروست بکەن، 0:01:17.064,0:01:20.954 لە نێوانیان، ئیڤاڵدییەکان،[br]دەبێ قژی ئاڵتونی دروست بکەن. 0:01:20.954,0:01:25.144 دواتر لۆکی سەردانی بڕەک و ئەیتری کرد و[br]ھەمان شتی پێ گووتن. 0:01:25.144,0:01:29.204 ئەمجارە تەنها گووتی کوڕەکانی ئیڤاڵدی[br]داوای ئەم ئاڵەنگاریەیان کردووە. 0:01:29.204,0:01:32.774 بەڵام بڕەک و ئەیتری بە ئاسانی[br]ھەڵنەدەخەڵەتێنران، 0:01:32.774,0:01:38.794 ڕازیبوون تەنھا بەو مەرجەی لۆکی [br]سەری خۆی بخاتە نێو یارییەکەوە. 0:01:38.794,0:01:45.594 بە سادەیی ئەگەر بڕەک و ئەیتری بردیانەوە،[br]لۆکی سەری خۆی ئەبەخشێت پێیان. 0:01:45.594,0:01:50.234 لۆکی چارەی نەبوو تەنھا ڕازی بوون نەبێت، [br]و بۆ پاراستنی خۆی دەبوو ڕێگەیەک بدۆزێتەوە 0:01:50.234,0:01:54.244 بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کوڕەکانی ئیڤاڵدی[br]بە براوەی بێنە دەرەوە. 0:01:54.244,0:01:56.654 ھەردوو لا لە کورتەباڵاکان[br]دەستیان بە کارکردن کرد. 0:01:56.654,0:02:02.114 ئەیتری دەستیکرد بە ھاوارکردن بەسەر بڕەک دا[br]و پێی گووت کە بە ھیچ شێوەیەک نەوەستێت، 0:02:02.114,0:02:04.274 ئەگەرنا شاکارەکەیان خراپ دەبێت. 0:02:04.274,0:02:07.554 دەستبەجێ مێشێکی نامۆی ڕەش[br]فڕییە نێو ژورەکەوە. 0:02:07.554,0:02:12.304 ھەرکە پارچەیەک لە پێستەبەراز کرایە[br]کورەکەوە، مێشەکە بە دەستی بڕەکیەوەدا، 0:02:12.304,0:02:13.954 بەڵام بە خەیاڵیدا نەھات. 0:02:13.954,0:02:18.574 دواتر، کە ئەیتری کاری لە سەر پارچەیەک [br]ئاڵتون دەکرد، مێشەکە دای بە ملی بڕەکەوە. 0:02:18.574,0:02:20.114 کورتەباڵاکە بەرگەی گرت. 0:02:20.114,0:02:24.094 لە کۆتاییدا، ئەیتری پارچەیەک ئاسنی[br]خستە نێو کوڕەکەوە. 0:02:24.094,0:02:30.444 ئەمجارە مێشەکە ڕێک لەسەر پێڵووی چاوی[br]بڕەک نیشتەوە بە ھەموو توانای پێوەیدا. 0:02:30.444,0:02:34.854 و تەنھا لە نیو چرکەدا، بڕەک دەستی[br]لە موشەدەمەکە بەر بوو. 0:02:34.854,0:02:39.314 ئەوەندە بەس بوو، کۆتا شاکاریان[br]بە پێی پێویست نەمایەوە لە نێو ئاگرەکەدا. 0:02:39.332,0:02:44.332 لۆکی ئێستا دەرکەوتەوە لە شێوازی ئاسایی [br]خۆیدا بە شکستیان زۆر دڵخۆش بوو، 0:02:44.332,0:02:48.632 و ھاودەمی کورتەباڵاکانی کرد بۆ پێشکەشکردنی[br]شاکارەکانیان بۆ خوداکان. 0:02:48.632,0:02:52.512 یەکەمجار، لۆکی شاکارەکەی کوڕەکانی[br]ئیڤاڵدی پێشکەش کرد. 0:02:52.512,0:02:56.422 قژە ئاڵتونییەکەیان بەست بە سەری سیفەوە[br]و قژی لە گەشەکردن بەردەوام بوو، 0:02:56.422,0:02:59.602 تەنانەت لە پێشتر گەشاوەتر بوو. 0:02:59.602,0:03:01.622 و دواتر، بۆ ئۆدن باوکی ھەموو خواکان، 0:03:01.622,0:03:05.672 ڕمێکی نایاب کە دەیتوانی ھەموو شتێک [br]ببڕێت. 0:03:05.672,0:03:11.663 و لە کۆتاییدا پەڕۆیەکی بچووک کە دەگۆڕا بۆ[br]کەشتیەکی گەورە دروست کرا بوو بۆ فرەیەر، 0:03:11.663,0:03:13.313 خوای بەروو بووم. 0:03:13.313,0:03:17.433 دواتر بڕەک ئەو شاکارانەی پێشکەش کرد[br]کە دروست کرا بوو لەلایەن خۆی و براکەی. 0:03:17.433,0:03:20.793 ‎بۆ فرەیەر، یەکانەیەکی ئاڵتوونی[br]‎ڕەونەقداریان دروست کرد بوو 0:03:20.793,0:03:25.573 کە دەیتوانی گالیسکەکەی فرەیەر ڕابکێشێت[br]بە ئاسماندا خێراتر لە ھەر ئاژەڵێکی تر. 0:03:25.573,0:03:30.503 بۆ ئۆدن، ئەڵقەیەکی ئاڵتوون کە ھەشت[br]ئەڵقەی تری ھاوشێوەی دروست دەکرد 0:03:30.503,0:03:32.563 ھەموو نۆیەمین شەوێک. 0:03:32.563,0:03:35.713 و بۆ تۆر، چەکوشێک کە پێی دەوترا میۆنیەر. 0:03:35.713,0:03:39.763 دەسکەکەی زۆر کورت بوو، و لۆکی لەسەر[br]ئەو ھەڵە بەرچاوە زەردەخەنەیەکی کرد، 0:03:39.763,0:03:43.163 بەڵام دواتر بڕەک توانای چەکوشەکەی[br]ئاشکرا کرد. 0:03:43.163,0:03:46.463 میۆنیەر ھەرگیز ناشکێت، و ھەرگیز [br]ئامانجەکەی لە دەست نادات 0:03:46.463,0:03:50.433 و ھەمیشە دەگەڕێتەوە بۆ ناو دەستەکانی[br]ثۆر لەو شوێنەوە کە ھەڵیداوە. 0:03:50.433,0:03:55.713 وێڕای دەسکە کورتەکەی، خواکان ھەموو ڕایان[br]وابوو کە باشترین دیارییە. 0:03:55.713,0:04:00.953 بەبیرھاتنەوەی ئەوەی چی لەسەر گرەو داناوە[br]لۆکی ویستی ڕابکات، بەس ثۆر زوتر گەیشتە سەری. 0:04:00.967,0:04:03.847 بەڵام پێش ئەوەی کورتەباڵاکان[br]مافی گرەوەکەیان ببەن، 0:04:03.847,0:04:08.968 لۆکی زیرەک ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان[br]مافی بردنی سەری ئەویان ھەیە بەڵام ملی نا، 0:04:08.968,0:04:10.937 بۆیە مافیان نییە بەھیچ شێوەیەک ملی ببڕن. 0:04:10.941,0:04:15.941 ھەموو بە نابەدڵییەوە دانیانان پێدانا،[br]بەڵام کۆتا پێکەنین بۆ بڕەک بوو. 0:04:15.941,0:04:20.161 درێشەکەی براکەی ھێنا، لێوەکانی سمی و 0:04:20.161,0:04:22.351 دەمی دوورییەوە، 0:04:22.351,0:04:27.071 بۆ ئەوەی خوای فێڵ چیتر نەتوانێت [br]فێڵە ڕقاوییەکانی بڵاو بکاتەوە. 0:04:27.071,0:04:30.141 ئەوەی شایەنی گاڵتە بوو ئەوە بوو [br]خواکان نرخی ئەوەیان نەزانی. 0:04:30.141,0:04:33.541 کە ئەوە فێڵەکانی لۆکی بوو ئەوانی کردە[br]خاوەنی ئەم باشترین شاکارانە 0:04:33.541,0:04:37.611 و چەکوشێکی دا بە تۆر کە [br]تا ئێستاش پێی دەناسرێتەوە.