WEBVTT 00:00:08.034 --> 00:00:13.314 لۆکی فیتنەچی، دەتلایەوە بە ناڕەحەتی لە چنگە ئاسنییەکانی تۆردا. 00:00:13.314 --> 00:00:17.924 شەوی ڕابردوو کاتێک کە خواکانی تر نوستبوون، لۆکی بەدزیەوە چوە لای ژنەکەی تۆر 00:00:17.924 --> 00:00:21.228 سیف و قژە جوانەکەی بڕی. 00:00:21.228 --> 00:00:23.378 لەو کاتدا ئەوە وەک گاڵتەیەکی خۆش دەردەکەوت، 00:00:23.378 --> 00:00:28.038 بەڵام تۆر بەنیاز بوو ھەموو ئێسکەکانی گیانی بشکێنێت. 00:00:28.038 --> 00:00:31.258 لۆکی دەبوو بیر لە ڕێگەیەک بکاتەوە بۆ ڕاست کردنەوەی ئەوەی کردوویەتی. 00:00:31.258 --> 00:00:36.738 بەس چی دەتوانێت جێی قژە جوانەکەی سیف پڕ کاتەوە، کە وەکو گەنمی هاوین ئاڵتوونی بوو؟ 00:00:36.738 --> 00:00:40.938 کورتە باڵاكان! - ئاسنگەرە ئەفسانەییەکانیان دەتوانن ھەموو شتێک دروست بکەن. 00:00:40.938 --> 00:00:45.328 بۆیە لۆکی بە پەلە چوو بۆ شانشینەکەیان، لە قوڵایی شاخەکانی زەوی. 00:00:45.328 --> 00:00:49.418 تەنانەت پێش ئەوەی بگات، لۆکی پلانی دا دەڕشت 00:00:49.418 --> 00:00:52.638 کە چۆن وابکات کورتەباڵاکان داواکەی جێبەجێ بکەن. 00:00:52.638 --> 00:00:57.768 بڕیاریدا باشترین گرەو ئەوەیە دوو بنەماڵە بكات بە دوژمنی یەکتر. 00:00:57.768 --> 00:01:01.098 سەرەتا سەردانی کوڕە لێھاتووەکانی ئیڤاڵدی كرد. 00:01:01.098 --> 00:01:05.704 پێی گووتن کە دوژمنەکانیان، دوو براکە بڕەک و ئەیتری، 00:01:05.704 --> 00:01:09.274 بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوان باشترین وەستای کارامەن لە جیھاندا 00:01:09.274 --> 00:01:12.484 و بڕیاریانداوە ئەمە لە پێشبڕکێیەکدا بسەلمێنن. 00:01:12.484 --> 00:01:17.064 یاساکە ئەوەیە دەبێت ھەر بنەماڵەیەک باشترین سێ دیاری بۆ خوداکان دروست بکەن، 00:01:17.064 --> 00:01:20.954 لە نێوانیان، ئیڤاڵدییەکان، دەبێ قژی ئاڵتونی دروست بکەن. 00:01:20.954 --> 00:01:25.144 دواتر لۆکی سەردانی بڕەک و ئەیتری کرد و ھەمان شتی پێ گووتن. 00:01:25.144 --> 00:01:29.204 ئەمجارە تەنها گووتی کوڕەکانی ئیڤاڵدی داوای ئەم ئاڵەنگاریەیان کردووە. 00:01:29.204 --> 00:01:32.774 بەڵام بڕەک و ئەیتری بە ئاسانی ھەڵنەدەخەڵەتێنران، 00:01:32.774 --> 00:01:38.794 ڕازیبوون تەنھا بەو مەرجەی لۆکی سەری خۆی بخاتە نێو یارییەکەوە. 00:01:38.794 --> 00:01:45.594 بە سادەیی ئەگەر بڕەک و ئەیتری بردیانەوە، لۆکی سەری خۆی ئەبەخشێت پێیان. 00:01:45.594 --> 00:01:50.234 لۆکی چارەی نەبوو تەنھا ڕازی بوون نەبێت، و بۆ پاراستنی خۆی دەبوو ڕێگەیەک بدۆزێتەوە 00:01:50.234 --> 00:01:54.244 بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کوڕەکانی ئیڤاڵدی بە براوەی بێنە دەرەوە. 00:01:54.244 --> 00:01:56.654 ھەردوو لا لە کورتەباڵاکان دەستیان بە کارکردن کرد. 00:01:56.654 --> 00:02:02.114 ئەیتری دەستیکرد بە ھاوارکردن بەسەر بڕەک دا و پێی گووت کە بە ھیچ شێوەیەک نەوەستێت، 00:02:02.114 --> 00:02:04.274 ئەگەرنا شاکارەکەیان خراپ دەبێت. 00:02:04.274 --> 00:02:07.554 دەستبەجێ مێشێکی نامۆی ڕەش فڕییە نێو ژورەکەوە. 00:02:07.554 --> 00:02:12.304 ھەرکە پارچەیەک لە پێستەبەراز کرایە کورەکەوە، مێشەکە بە دەستی بڕەکیەوەدا، 00:02:12.304 --> 00:02:13.954 بەڵام بە خەیاڵیدا نەھات. 00:02:13.954 --> 00:02:18.574 دواتر، کە ئەیتری کاری لە سەر پارچەیەک ئاڵتون دەکرد، مێشەکە دای بە ملی بڕەکەوە. 00:02:18.574 --> 00:02:20.114 کورتەباڵاکە بەرگەی گرت. 00:02:20.114 --> 00:02:24.094 لە کۆتاییدا، ئەیتری پارچەیەک ئاسنی خستە نێو کوڕەکەوە. 00:02:24.094 --> 00:02:30.444 ئەمجارە مێشەکە ڕێک لەسەر پێڵووی چاوی بڕەک نیشتەوە بە ھەموو توانای پێوەیدا. 00:02:30.444 --> 00:02:34.854 و تەنھا لە نیو چرکەدا، بڕەک دەستی لە موشەدەمەکە بەر بوو. 00:02:34.854 --> 00:02:39.314 ئەوەندە بەس بوو، کۆتا شاکاریان بە پێی پێویست نەمایەوە لە نێو ئاگرەکەدا. 00:02:39.332 --> 00:02:44.332 لۆکی ئێستا دەرکەوتەوە لە شێوازی ئاسایی خۆیدا بە شکستیان زۆر دڵخۆش بوو، 00:02:44.332 --> 00:02:48.632 و ھاودەمی کورتەباڵاکانی کرد بۆ پێشکەشکردنی شاکارەکانیان بۆ خوداکان. 00:02:48.632 --> 00:02:52.512 یەکەمجار، لۆکی شاکارەکەی کوڕەکانی ئیڤاڵدی پێشکەش کرد. 00:02:52.512 --> 00:02:56.422 قژە ئاڵتونییەکەیان بەست بە سەری سیفەوە و قژی لە گەشەکردن بەردەوام بوو، 00:02:56.422 --> 00:02:59.602 تەنانەت لە پێشتر گەشاوەتر بوو. 00:02:59.602 --> 00:03:01.622 و دواتر، بۆ ئۆدن باوکی ھەموو خواکان، 00:03:01.622 --> 00:03:05.672 ڕمێکی نایاب کە دەیتوانی ھەموو شتێک ببڕێت. 00:03:05.672 --> 00:03:11.663 و لە کۆتاییدا پەڕۆیەکی بچووک کە دەگۆڕا بۆ کەشتیەکی گەورە دروست کرا بوو بۆ فرەیەر، 00:03:11.663 --> 00:03:13.313 خوای بەروو بووم. 00:03:13.313 --> 00:03:17.433 دواتر بڕەک ئەو شاکارانەی پێشکەش کرد کە دروست کرا بوو لەلایەن خۆی و براکەی. 00:03:17.433 --> 00:03:20.793 ‎بۆ فرەیەر، یەکانەیەکی ئاڵتوونی ‎ڕەونەقداریان دروست کرد بوو 00:03:20.793 --> 00:03:25.573 کە دەیتوانی گالیسکەکەی فرەیەر ڕابکێشێت بە ئاسماندا خێراتر لە ھەر ئاژەڵێکی تر. 00:03:25.573 --> 00:03:30.503 بۆ ئۆدن، ئەڵقەیەکی ئاڵتوون کە ھەشت ئەڵقەی تری ھاوشێوەی دروست دەکرد 00:03:30.503 --> 00:03:32.563 ھەموو نۆیەمین شەوێک. 00:03:32.563 --> 00:03:35.713 و بۆ تۆر، چەکوشێک کە پێی دەوترا میۆنیەر. 00:03:35.713 --> 00:03:39.763 دەسکەکەی زۆر کورت بوو، و لۆکی لەسەر ئەو ھەڵە بەرچاوە زەردەخەنەیەکی کرد، 00:03:39.763 --> 00:03:43.163 بەڵام دواتر بڕەک توانای چەکوشەکەی ئاشکرا کرد. 00:03:43.163 --> 00:03:46.463 میۆنیەر ھەرگیز ناشکێت، و ھەرگیز ئامانجەکەی لە دەست نادات 00:03:46.463 --> 00:03:50.433 و ھەمیشە دەگەڕێتەوە بۆ ناو دەستەکانی ثۆر لەو شوێنەوە کە ھەڵیداوە. 00:03:50.433 --> 00:03:55.713 وێڕای دەسکە کورتەکەی، خواکان ھەموو ڕایان وابوو کە باشترین دیارییە. 00:03:55.713 --> 00:04:00.953 بەبیرھاتنەوەی ئەوەی چی لەسەر گرەو داناوە لۆکی ویستی ڕابکات، بەس ثۆر زوتر گەیشتە سەری. 00:04:00.967 --> 00:04:03.847 بەڵام پێش ئەوەی کورتەباڵاکان مافی گرەوەکەیان ببەن، 00:04:03.847 --> 00:04:08.968 لۆکی زیرەک ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان مافی بردنی سەری ئەویان ھەیە بەڵام ملی نا، 00:04:08.968 --> 00:04:10.937 بۆیە مافیان نییە بەھیچ شێوەیەک ملی ببڕن. 00:04:10.941 --> 00:04:15.941 ھەموو بە نابەدڵییەوە دانیانان پێدانا، بەڵام کۆتا پێکەنین بۆ بڕەک بوو. 00:04:15.941 --> 00:04:20.161 درێشەکەی براکەی ھێنا، لێوەکانی سمی و 00:04:20.161 --> 00:04:22.351 دەمی دوورییەوە، 00:04:22.351 --> 00:04:27.071 بۆ ئەوەی خوای فێڵ چیتر نەتوانێت فێڵە ڕقاوییەکانی بڵاو بکاتەوە. 00:04:27.071 --> 00:04:30.141 ئەوەی شایەنی گاڵتە بوو ئەوە بوو خواکان نرخی ئەوەیان نەزانی. 00:04:30.141 --> 00:04:33.541 کە ئەوە فێڵەکانی لۆکی بوو ئەوانی کردە خاوەنی ئەم باشترین شاکارانە 00:04:33.541 --> 00:04:37.611 و چەکوشێکی دا بە تۆر کە تا ئێستاش پێی دەناسرێتەوە.