هەژاری نەبوونی کەسایەتی نییە، بەڵکو نەبوونی پارەیە
-
0:02 - 0:05من دەمەوێت بە پرسیارێکی
سادە دەست پێبکەم: -
0:06 - 0:10ئایا بۆچی خەڵکی هەژار
بڕیاری زۆر هەژارانە دەدەن؟ -
0:12 - 0:13من دەزانم پرسیارێکی زەحمەتە،
-
0:13 - 0:15بەڵام با سەیرێکی داتا بکەین.
-
0:15 - 0:17هەژار زۆرتر داوا دەکات،
کەمتر هەڵدەگرێت، -
0:17 - 0:20جگەرە زیاتر دەکێشێت، ڕاهێنان
کەمتر دەکات، زیاتر دەخواتەوە -
0:20 - 0:21خواردنی تەندروست کەمتر دەخوات.
-
0:22 - 0:24بۆچی؟
-
0:24 - 0:26ڕوونکردنەوەیەکی
ستاندارد بۆ ئەمە -
0:26 - 0:29جارێک لە لایەن سەرۆک وەزیرانی
بەریتانیا، مارگرێت تاچەر، کورتکرایەوە. -
0:29 - 0:33و ئەو هەژاری
بە"نەخوەشییەکی کەسایەتی" ناوبرد. -
0:33 - 0:35(پێکەنین)
-
0:35 - 0:37بەشێوەیەکی سادە، نەبوونی کەسایەتی،
-
0:37 - 0:41من دڵنیام زۆرێک لە ئێوە
بەم جۆرە دڵڕەق نین. -
0:42 - 0:46بەڵام ئەو بیرۆکەیە دەڵێت هەڵەیەک
لە ناخی هەژاراندا هەیە -
0:46 - 0:48پەیوەندی بە قسەی تاچەرەوە نییە.
-
0:49 - 0:52هەندێک لە ئێوە لەوانەیەی باواڕتان
وابێت کە هەژار دەبێت بەرپرسیارییەتی -
0:53 - 0:54هەڵەکانی خۆی لە ئەستۆ خۆی هەڵگرێت.
-
0:54 - 0:58هەندێکی ترتان دەڵێن پێویستە ئێمە هاوکاری
ئەوان بکەین بۆ ئەوەی بڕیاری باشتر بدەن. -
0:59 - 1:02بەڵام گومانە سەرەکییەکە هەر وەک خۆیەتی:
-
1:03 - 1:05شتێکی هەڵە لە خودی ئەوان دا هەیە.
-
1:06 - 1:08ئەگەر بتوانین تەنها بیانگۆرین،
-
1:08 - 1:10ئەگەر بتوانین تەنها فێریان
بکەین چۆن ژیانیان بەسەر ببەن، -
1:10 - 1:12ئەگەر ئەوان تەنها گوێبگرن.
-
1:13 - 1:15و ڕاستگۆ بم،
-
1:15 - 1:18من ئەمەم بۆ ماوەیەکی زۆر نیشانی
خەڵکی دا. -
1:19 - 1:21ئەمە چەند ساڵێکی ڕابردووە بۆ دەرکەوت
-
1:21 - 1:25کە هەموو ئەو شتانەی من پێم وابوو
سەبارەت بە هەژاری دەزانم هەڵە بوون. -
1:26 - 1:29چیرۆکەکە دەستی پێکرد کاتێک
بە ڕێکەوت کەوتمە گەڕانێک -
1:29 - 1:31لەلایەن هەندێک لە
دەروونناسانی ئەمریکی. -
1:31 - 1:33ئەوان بە درێژایی ٨٠٠٠ میل
گەشتیان کرد، بەرەو هیندستان، -
1:33 - 1:35بۆ خوێندنێکی سەرنج ڕاکێش.
-
1:35 - 1:38و ئەوە تاقیکردنەوەیەک بوو لەگەڵ
جوتیارانی قامیشی شەکر. -
1:39 - 1:42دەبێت بزانن کە ئەم جوتیارانە
نزیکەی لە سەدا ٦٠ کۆدەکەنەوە -
1:42 - 1:44لە داهاتی ساڵانەیان هەمووی
لەسەر یەک وەردەگرن، -
1:44 - 1:46ڕێک دوای دروێنە.
-
1:46 - 1:50ئەمە مانای ئەوەیە کە ئەوان تا ڕادەیەک
هەژارن لە وەرزێکی ساڵدا -
1:50 - 1:51و دەوڵەمەندن لە وەرزەکەی تر.
-
1:53 - 1:57توێژەران داوایان لێ کردون
تاقیکردنەوەیەکی ئای-کیو پێش و دوای دروێنە. -
1:58 - 2:02ئەوەی دواتر بۆیان دەرکەوت
بەتەواوی مێشکم ڕاوەستا. -
2:03 - 2:08جوتیاران خاڵی زۆر خراپتریان تۆمار کرد
پێش دروێنە. -
2:08 - 2:11کاریگەرییەکانی ژیان
لە هەژاریدا، دەرکەوت، -
2:11 - 2:14یەکسانە بە لەدەستدانی ١٤ خاڵی ئای -کیو.
-
2:14 - 2:16ئێستا، بۆ ئەوەی بیرۆکەیەکتان پێبدەم،
-
2:16 - 2:19کە بەراوورد دەکرێت
بۆ لەدەستدانی خەوی شەو -
2:19 - 2:21یان کاریگەرییەکانی ئالودەبوون بە کحولی.
-
2:23 - 2:25دوای چەند مانگێک،
گوێم لێبوو کە ئێڵدار شەفیر، -
2:25 - 2:29پرۆفیسۆرێک لە زانکۆی پرینستۆن
و یەکێک لە نوسەرەکانی ئەم لێکۆڵینەوەیە، -
2:29 - 2:31دەهات بۆ هۆڵەندا، لەو
شوێنەی کە من تێیدا دەژیم. -
2:31 - 2:32بۆیە لە ئەمستردام یەکمان بینی
-
2:32 - 2:36بۆ قسەکردن لەسەر شۆڕشگێڕەکەی
بیردۆزی نوێی هەژاری. -
2:36 - 2:38دەتوانم بۆ دوو وشە کورتی بکەمەوە:
-
2:39 - 2:41مێشکێکی دەگمەن.
-
2:43 - 2:45دەرکەوت کە خەڵک
بەجیاوازی ڕەفتار دەکەن -
2:45 - 2:47کاتێک بۆیان دەردەکەوێت
شتێک لە ناخیان کەمە. -
2:47 - 2:50بەبێ گوێدانە ئەوەی کە چی شتێکە --
-
2:50 - 2:53ئەگەر کاتی پێویست،
پارە یان خواردن نەبێت. -
2:53 - 2:55هەمووتان ئەم هەستە دەزانن،
-
2:55 - 2:57کاتێک کاری زۆر هەیە بۆ ئەنجامدانی،
-
2:57 - 2:59یان کاتێک کە تۆ بۆ
نانی نیوەڕۆ دائەبری -
2:59 - 3:00و شەکری ناو خوێنت کەم دەبێتەوە.
-
3:00 - 3:03ئەوا سەرنجدانت ڕاستەوخۆ بۆ
پێویستییەکان کەم دەبێتەوە -- -
3:03 - 3:05بۆ ئەو لەفەی کە ئێستا دەبێت بیخۆیت.
-
3:05 - 3:08ئەو کۆبونەوەیەی لە پێنج
خولەکدا دەست پێدەکات -
3:08 - 3:11یان ئەو پسولەی کە هەیە
بۆ ئەوەی سبەی پارەکەی بدرێت. -
3:11 - 3:14کەواتە تێڕوانینی دورودرێژ
لە خەیاڵی مندا نامێنێت. -
3:16 - 3:18دەتوانی بەراوردی بکەیت
بە کۆمپیوتەرێکی نوێ -
3:18 - 3:21کە ١٠ بەرنامەی قورس
لە یەک کاتدا بەڕێوە دەبات. -
3:21 - 3:24هێواشتر و هێواشتر دەبێت، هەڵە دەکات.
-
3:24 - 3:26لە کۆتاییدا، ڕادەوەستێت --
-
3:26 - 3:28نەک لەبەر ئەوەی کۆمپیوتەرێکی خراپە،
-
3:28 - 3:31بەڵکو لەبەر ئەوەی زۆر
شتی لە یەک کاتدا دەکات. -
3:31 - 3:34هەژاران هەمان کێشەیان هەیە .
-
3:35 - 3:38ئەوان بڕیاری لاڵانە نادەن
لەبەر ئەوەی ئەوان لاڵن، -
3:38 - 3:40بەڵکو چونکە ئەوان لە
چوارچێوەیەک دا دەژین -
3:40 - 3:42کە تیایدا هەرکەسێک وایان
لێدەکات بڕیاری لاڵ بدەن. -
3:43 - 3:45بۆیە لەناکاو تێگەیشتم
-
3:46 - 3:49بۆچی زۆرێک بەرنامە دژە
هەژارییەکانی ئێمە کار ناکەن. -
3:51 - 3:55وەبەرهێنان لە پەروەردەدا، بۆ نمونە،
زۆر جار بە تەواوی بێ کاریگەرن. -
3:55 - 3:58هەژاری کەم زانین نییە.
-
3:59 - 4:01شیکردنەوەیەکی ئەم دواییەی
ساڵی ٢٠١١ی لێکۆڵینەوەکان -
4:01 - 4:04لەسەر کاریگەری
فێرکاری بەڕێوەبردنی پارە -
4:04 - 4:07گەیشتە ئەو ئامانجەی
کە هیچ کاریگەریەکی نییە. -
4:07 - 4:09ئێستا، بە ھەڵە لێم تێمەگەن --
-
4:09 - 4:12ئەمە بۆ ئەوە نییە کە بڵێین هەژاران
فێری هیچ شتێک نابن -- -
4:12 - 4:13بە دڵنیاییەوە دەتوانن ژیرتر بن.
-
4:14 - 4:16بەڵام ئەمە بەس نییە.
-
4:16 - 4:19یان وەک پرۆفیسۆر شەفیر پێی وتم،
-
4:19 - 4:21"ئەمە وەک ئەوە وایە کەسێک
فێری مەلە کردن بکەم -
4:21 - 4:24پاشان فڕێی بدەیه ناو
دەریایەکی زۆر توند و تیژەوە." -
4:25 - 4:26هێشتا بیرم دێت کە لەوێ دانیشتووم،
-
4:27 - 4:28سەرم لێشێوا.
-
4:29 - 4:30شۆک بوو
-
4:30 - 4:33کە ئێمە دەتوانین ئەم هەموو
دەیان ساڵ لەمەوبەرە دابەزین. -
4:33 - 4:37مەبەستمە، ئەم دەروونناسانە پێویستیان
بە هیچ سکانێکی مێشک ئاڵۆز نەبوو، -
4:37 - 4:39تەنها دەبوایە پێوانەی
ئای-کیوی جوتیارەکە بکەن، -
4:39 - 4:41و تاقیکردنەوەی ئای-کیو دایهێنا
زیاتر لە ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر. -
4:41 - 4:45لەڕاستیدا، زانیم کە پێشتر
سایکۆلۆژیای هەژاریم خوێندبووەوە. -
4:46 - 4:49جۆرج ئۆروێل، یەکێکە لە گەورەترین
ئەو نووسەرانەی تا ئێستا ژیاون، -
4:49 - 4:52لە دەستپێکی ساڵانی بیستەکان
لە هەژاری دا دەژیا. -
4:53 - 4:55"جەوهەری هەژاری""
ئەو کاتە نوسی، -
4:55 - 4:58ئەوەیە کە "داهاتوو لە ناو دەبەیت."
-
4:59 - 5:01ئەو سەرسام بوو بە، دەڵێت،
-
5:02 - 5:05"چۆن خەڵک بە پێی بەخشین دەیبەن
ئەوان مافیان هەیە کە ئامۆژگاریت بکەن -
5:05 - 5:06و دوعاتان لەسەر دەکەم
-
5:06 - 5:09هەر داهاتەکەت کەم دەبێتەوە
بۆ خوار ئاستێکی دیاریکراوەوە." -
5:09 - 5:13ئێستا، ئەو وشانە هەموو
لە جێ خودانە بۆ ئەم ڕۆژگارە. -
5:15 - 5:17پرسیارە گەورەکە ئەوەیە، بێگومان:
-
5:17 - 5:18چی بکرێت؟
-
5:18 - 5:21ئابووریناسانی هاوچەرخ
چەند چارەسەرێک لە قۆڵەکانیان هەیە. -
5:21 - 5:23ئێمە دەتوانین یارمەتی هەژاران
لە کاری خۆیاندا بدەین -
5:23 - 5:27یان نامەی نوسراویان بۆ بنێرین بۆ
ئەوەی بیریان بهێنەوە قەرزی خۆیان بدەن. -
5:27 - 5:31ئەم جۆرە چارەسەرە زۆر بەناوبانگە
لەگەڵ سیاسەتمەدارە هاوچەرخەکان، -
5:31 - 5:33زیاتر لەبەر ئەوەی،
-
5:33 - 5:35لەبەر ئەوەی بەھای ئەوان ھیچ نییە.
-
5:36 - 5:40پێم وایە، ئەم چارەسەرانە،
هێمای ئەم سەردەمەن -
5:40 - 5:42کە زۆرجار نیشانەکانی چارەسەر دەکەین،
-
5:42 - 5:44بەڵام هۆکاری ژێرەوەی پشت گوێ بخە.
-
5:46 - 5:47بۆیە من دەپرسم:
-
5:48 - 5:51بۆچی ئێمە تەنها ئەو چوارچێوەیە ناگۆڕین
کە هەژار تێیدا دەژی؟ -
5:51 - 5:54یان، بگەڕێنەوە بۆ نمونەی
خۆمان لە کۆمپیوتەرەکەمان: -
5:54 - 5:56بۆچی بەردەوام دەبێت لە لە گەڕان لە بەرنامە
-
5:56 - 6:00کاتێک دەتوانین بە ئاسانی کێشەکە چارەسەر
بکەین بە دابەزاندنی هەندێک بیرگەی زیادە؟ -
6:00 - 6:04لەو خاڵەدا، پرۆفیسۆر شەفیر
بە تەماشاکردنێکی ڕاست و ڕاست وەڵامیدایەوە. -
6:04 - 6:06دوای چەند چرکەیەک، وتی،
-
6:07 - 6:09"ئۆه، تێدەگەم.
-
6:10 - 6:13مەبەستت ئەوەیە کە دەتەوێت
پارەی زیاتر بدەینە هەژاران -
6:14 - 6:16بۆ ئەوەی هەژاری لە ناو ببەین.
-
6:16 - 6:19ئۆھ، بێگومان، زۆر باش دەبێت.
-
6:20 - 6:22بەڵام دەترسم ئەو براندەی
لە سیاسەتی چەپ -
6:22 - 6:24ئێوە ھەتانە لە ئەمستردام --
-
6:24 - 6:26لە ئەمریکا بوونی نییە."
-
6:27 - 6:30بەڵام ئایا بەڕاستی ئەم
بیرۆکەیەکی کۆنە، چەپگرە؟ -
6:31 - 6:33بیرم کەوتەوە خوێندنەوە
دەربارەی پلانێکی کۆن -- -
6:33 - 6:37شتێک کە پێشنیار کراوە لەلایەن هەندێک
لە بیرکەرەوە پێشەنگەکانی مێژووەوە. -
6:37 - 6:41فەیلەسوف تۆماس مۆر سەرەتا لە
کتێبەکەیدا ئاماژەی بۆ کرد، "یوتۆپییا،" -
6:41 - 6:43زیاتر لە ٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر.
-
6:43 - 6:47و ئەم پشتیوانییە لەلایەن ئەم پرۆژەیە لە
چەپەوە بۆ ڕاست پشتیوانی لێ دەکرێت، -
6:47 - 6:50لە لایەن کەمپینی مافی مەدەنییەوە،
مارتن لوسەر کینگ، -
6:50 - 6:52بۆ ئابوریناس میلتۆن فریدمان.
-
6:53 - 6:56و ئەوە بیرۆکەیەکی زۆر سادەیە:
-
6:57 - 7:00گرەنتی داهاتی سەرەکی.
-
7:01 - 7:03ئەوە چ شتێکە؟
-
7:03 - 7:04باشە، ئەوە ئاسانە.
-
7:04 - 7:08ئەوە بەخشینێکی مانگانەیە، بڕی چەند
بەسە بۆ پارەدان بۆ پێویستیە بنەڕەتیەکانت: -
7:08 - 7:10وەک خواردن، پەناگە،
پەروەردە دابین بکەی. -
7:10 - 7:12ئەوە بەتەواوی بێ مەرجە،
-
7:12 - 7:14بۆیە کەس پێت ناڵێیت
کە دەبێت چی بکەیت بۆی، -
7:14 - 7:17و کەس پێت ناڵێیت
کە تۆ چی شتەکی پێ بکە. -
7:17 - 7:19داهاتی بنەڕەتی
خزمەت نییە، بەڵکو مافە. -
7:19 - 7:22هیچ نەگبەتییەک نییە.
-
7:22 - 7:25کاتێک من دەربارەی سروشتی
ڕاستەقینەی ھەژاری تێگەیشتم، -
7:25 - 7:27نەمدەتوانی واز لە
پرسیارکردن بهینم: -
7:27 - 7:30ئایا ئەمە بیرۆکەکە
ئێمە هەموومان چاوەڕێی بووین؟ -
7:31 - 7:33ئایا بەڕاستی ئەمە ئاسان دەبێت؟
-
7:34 - 7:36و لەو سێ ساڵەی دوایدا،
-
7:36 - 7:39هەموو شتێکم خوێندەوە توانیم
دەربارەی داهاتی سەرەکی بخوێنم. -
7:39 - 7:41توێژینەوەم لەسەر دەیان تاقیکردنەوە کرد
-
7:41 - 7:43کە ئەنجام دراوە
لە هەموو جیهان، -
7:43 - 7:46من بەخێرایی کەوتمە سەر چیرۆکێکی شارۆچکە
-
7:46 - 7:48کە ئەنجام درابوو --
بەڕاستی هەژاریی لەناو بردبوو. -
7:48 - 7:50بەڵام دواتر...
-
7:50 - 7:52هەموو کەس دەربارەی ئەو لەبیر کرد.
-
7:54 - 7:56ئەم چیرۆکە لە شاری
دۆفینی کەنەدا دەست پێدەکات. -
7:57 - 8:03لە ساڵی ١٩٧٤دا، داھاتێکی سەرەکی بۆ
ھەموو کەسێک لەم گوندە بچوکەدا دابین کرا، -
8:03 - 8:05دڵنیابوون لەوەی کە کەس
لە ژێر هێڵی هەژاری نییە. -
8:05 - 8:07لە سەرەتای تاقیکردنەوەکەدا،
-
8:07 - 8:11کۆمەڵێک لێکۆڵەرەوە
لە شارۆچکەکە کۆبوونەوە. -
8:11 - 8:14بۆ ماوەی چوار ساڵ، هەموو شتێک
بە باشی بەرێوە دەچوو.. -
8:15 - 8:18بەڵام دواتر دەسەلات بە دەنگدان
کەوتە دەست حکومەتی نوێ، -
8:18 - 8:21و کابینەی نوێی کەنەدا ئاماژەیەکی
کەم بۆ تاقیکردنەوە گرانبەهاکان بینی. -
8:22 - 8:26جا کاتێک ڕوون بوویەوە کە لەوێ هیچ بڕە
پارەیەک بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان نەماوە، -
8:26 - 8:31توێژەران بڕیاریاندا کە فایلەکانیان
بە نزیکی ٢٠٠٠ سندوق دووربخەنەوە. -
8:32 - 8:35بیست و پێنج ساڵی بەسەر چوو،
-
8:35 - 8:38و دواتر ئێڤلین فۆرگێت،
پرۆفیسۆرێکی کەنەدی، -
8:38 - 8:39تۆمارەکانی دۆزینەوە.
-
8:39 - 8:43بۆ ماوەی سێ ساڵ، ئەو داتاکەی بۆ هەموو
شێوازی ھەڵسەنگاندنی ئامار باس کرد، -
8:43 - 8:45و گرنگ نییە چی تاقی کردەوە،
-
8:45 - 8:47ئەنجامەکان هەموو کات
بە ھەمان شێواز بوون: -
8:48 - 8:52تاقیکردنەوەکە
سەرکەوتنێکی بەرچاوی ھەبوو. -
8:53 - 8:54ئێڤلین فۆرگێت ئاشکرایکرد
-
8:54 - 8:57کە خەڵکی دۆفین
نەک تەنها دەوڵەمەندتر بوو -
8:57 - 8:59بەڵکو زیرەکتر و
تەندروستتریش بوون. -
8:59 - 9:02نمایشی قوتابخانە بۆ منداڵان
زۆر بەرەو پێش چوو بوو. -
9:03 - 9:07ڕیژەی نەخۆشەکان بە
ڕێژەی ٨.٥ ٪ کەمتر دابەزبوو. -
9:08 - 9:10ڕووداوەکانی توندوتیژی خێزانی کەم بوون،
-
9:10 - 9:12لەگەڵ گلەیی تەندروستی
دەروونی و مێشکی. -
9:12 - 9:14و خەڵک وازیان لە کارەکانیان نەھێنا.
-
9:15 - 9:18ئەوانەی کەمتر کاریان دەکرد
تەنها دایک و خوێندکاری نوێ بوون -- -
9:18 - 9:20ئەوانە زیاتر لە
قوتابخانە دەمانەوە. -
9:21 - 9:23ئەنجامی هاوشێوە لەو کاتەوە دۆزرانەوە
-
9:23 - 9:25لە تاقیکردنەوە بێشومارەکانی تردا،
لەسەرانسەری جیھان، -
9:25 - 9:27بگرە
لە ئەمریکا وە بۆ هیندستان. -
9:30 - 9:31بۆیە ...
-
9:32 - 9:33من لەو شتە فێربووم.
-
9:34 - 9:36کاتێک کە دێتە سەر هەژاری،
-
9:36 - 9:41ئێمە، دەوڵەمەند، پێویستە لە نیشاندانی ئەمە
بوەستین کە ئێمە لەوان باشتر دەزانین. -
9:42 - 9:45پێویستە واز لە ناردنی پێڵاو بهینن
هەروەها تیدی ورچ بۆ هەژاران، -
9:45 - 9:47بۆ ئەو کەسانەی کە
هەرگیز نەمانبینیون. -
9:47 - 9:50پێویستە لەسەرمان لەو پیشەسازییە گەورەی
پێشنیاری بیرۆکراتی ڕزگارمان بێت -
9:50 - 9:52کاتێک بە سادەیی دەتوانین
موچەکانیان بدەین -
9:52 - 9:54بۆ ئەو هەژارانەی کە
پێویستە یارمەتیان بدرێت. -
9:54 - 9:56(چەپڵەڕێزان)
-
9:56 - 9:59چونکە، مەبەستم ئەوەیە،
شتێکی جوان دەربارەی پارە -
9:59 - 10:02ئەوەیە خەڵک دەتوانن بەکاری بهینن
بۆ کڕینی ئەو شتانەی پێویستیانە -
10:02 - 10:06لە جیاتی ئەو شتانەی کە دامەزرێنەرەکان
خۆیان بە شارەزا دەزانی کە پێویستانە. -
10:06 - 10:10تەنها بیهێنە پێش چاوت چەند زانای
بلیمەت و بازرگان و نوسەر، -
10:10 - 10:11وەک جۆرج ئۆروێل،
-
10:11 - 10:14بە هەژاری و نەبووونی باڵا دەست دەبن.
-
10:14 - 10:17بیهێنە پێش چاوت کە چەند وزە
و بەهرە کە ئێمە سەرف دەکەین -
10:17 - 10:20ئەگەر بە یەکجاری خۆمان
لە هەژاری ڕزگار بکەین. -
10:20 - 10:24لەو باوەڕەدام کە داهاتێکی سەرەکی کار دەکات
وەک سەرمایەی بەرهەمهێنەر بۆ خەڵک. -
10:25 - 10:27و ئێمە ناتوانین ئەو کارە بکەین،
-
10:27 - 10:30چونکە هەژاری بە شێوەیەکی گەورە بێبەهایە.
-
10:31 - 10:34بۆ نمونە، تەنیا سەیری خەرجی
منداڵە هەژارەکان لە ئەمریکا بکەن. -
10:34 - 10:38ساڵانە بە ٥٠٠ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت،
-
10:38 - 10:41لە ڕووی چاودێری تەندروستی تێچووی
گرانترە، ڕێژەی خزمەتکراوان خراپترن، -
10:41 - 10:43و تاوانی زیاتر.
-
10:43 - 10:46ئێستا، ئەمە بەفیڕۆدانێکی زۆر
گەورەیە لە توانای مرۆڤدا. -
10:48 - 10:51بەڵام با باسی
فیلەکەی ژوورەکە بکەین. -
10:51 - 10:54چۆن دەتوانین
گرەنتی داهاتی سەرەکی بە دەست بهێنین؟ -
10:55 - 10:58باشە، لەڕاستیدا ئەمە زۆر ئاسانترە
لەوەی کە بیری لێدەکەیتەوە. -
10:58 - 11:02ئەوەی لە دۆفین ئەنجامیاندا
داراییە بە باجی داهاتێکی نەرێنی. -
11:02 - 11:04ئەمە مانای ئەوەیە کە
داهاتەکەت زیاد دەکات -
11:04 - 11:06هەر کاتێک تۆ دەچیتە
ژێر هێڵی هەژارییەوە. -
11:06 - 11:08و ھەر لەو سیناریۆیەدا،
-
11:08 - 11:10بەپێی باشترین خەمڵاندنی ئابوریناسانمان،
-
11:10 - 11:13ئەمە ڕوودەدات بە ١٧٥ ملیار--
-
11:13 - 11:18ئەمە چارەکێگە لە خەرجی لەشکری ئەمریکی،
لە سەدا یەک لە GDP -- -
11:18 - 11:22دەتوانیت هەموو ئەمریکییە هەژارەکان
بەرزبکەیەوە بۆ سەرووی هێڵی هەژاری. -
11:23 - 11:26تۆ بەڕاستی دەتوانی
هەژاری لەناوببەیت. -
11:26 - 11:28ئێستا، دەبێت ئەمە
ئامانجی ئێمە بێت. -
11:29 - 11:30(چەپڵەڕێزان)
-
11:30 - 11:33کاتی بیرکردنەوە و
و ئاماژە بچوکەکان بەسەر چوون. -
11:33 - 11:36بەڕاستی باوەڕم وایە کە کاتی ئەوە هاتووە
بۆ بیرۆکەی نوێی بنەڕەتی، -
11:36 - 11:39و داهاتی بنەڕەتی زۆر زیاترە
لە ساسایەکی سادە. -
11:39 - 11:44هەروەها ئەوە دووبارە بیرکردنەوەیە تەواوەی
دەربارەی ئەوەی بەڕاستی کار چییە. -
11:44 - 11:46هەر لەبەر ئەمەش،
-
11:46 - 11:47ئەمە تەنها هەژاران
ئازاد ناکات، -
11:49 - 11:50بەلکو ئێمە ھەمووان.
-
11:51 - 11:54لە ئێستادا ملیۆنان کەس هەست دەکەن
-
11:54 - 11:56کە کاری ئەوان هیچ ڕامان و گرنگی نییە.
-
11:56 - 11:59ڕاپرسییەکی ئەم دواییە لە
نێوان ٢٣٠،٠٠٠ فەرمانبەر -
11:59 - 12:01لە ١٤٢ وڵات
-
12:01 - 12:05دەریخست کە تەنها لە سەدا ١٣ی
کرێکاران لە ڕاستیدا حەزیان لە کارەکەیانە. -
12:07 - 12:10و ڕاپرسیەکی تر ئەوەی دۆزیەوە کە
وەک لە سەدا ٣٧ی کرێکارانی بەریتانیا -
12:10 - 12:13کارێکیان هەیە کە پێیان وایە
تەنانەت پێویستی بە بوونیش نییە. -
12:14 - 12:17ئەوە وەک ئەوەی براد پیتیە کە
لە فیلمی "یانەی شەڕ" دەڵێت، -
12:17 - 12:21"زۆرجار کار دەکەین کە بەحەزەوە نییە بۆ
ئەوەی ئەو شتە بکڕین کە پێویستمان پێی نیە." -
12:21 - 12:22(پێکەنین)
-
12:22 - 12:23ئێستا، بە هەڵە لە
من تێمەگەن -- -
12:23 - 12:26من باسی مامۆستاکان
و زبڵڕێژ -
12:26 - 12:27و کارمەندانی چاودێری ناکەم.
-
12:27 - 12:29ئەگەر ئەوان لە
کارکردن وەستان، -
12:29 - 12:30ئێمە دەکەوینە کێشەوە.
-
12:31 - 12:35من باسی ئەو کارانەی بە پارەی زۆر و
خاوەن باشترین سیڤین کار دەکەن -
12:35 - 12:36کە پارەیان دەست کەوت ...
-
12:36 - 12:39بە چاوپێکەوتنی ڕووبەرووی
شاندە ستراتیجییەکان -
12:39 - 12:42کاتێک بیر دەکەنەوە دەربارەی
بەهای زیادکردنی لەناوچوو -
12:42 - 12:43لە کۆمەڵگای تۆردا.
-
12:43 - 12:44(پێکەنین)
-
12:44 - 12:45(چەپڵەڕێزان)
-
12:45 - 12:46یان شتێکی لەو شێوەیە.
-
12:46 - 12:49تەنها دووبارە بیهێنە پێش چاوتان کە
ئێمە چەند بەهرە بەهەدەر دەدەین، -
12:49 - 12:53تەنها لەبەر ئەوەی بە منداڵەکانمان دەڵێن
دەبێت "بژێوی ژیانیان" پەیدا دەکەین. -
12:53 - 12:57یان بە بیربکەوە بلیمەتی بیرکاری چ کارێک
لە فەیسبووک دەکات کە ئێمەی شەرمەزارکرد: -
12:57 - 12:59چەند ساڵێک لەمەوبەر:
"باشترین مێشکی نەوەکەم -
12:59 - 13:03بیر لەوە دەکەنەوە کە چۆن وا لە خەڵک
بکەن کلیک لەسەر ڕیکلامەکان بدەن." -
13:05 - 13:06من مێژوونوسێکم.
-
13:07 - 13:09ئەگەر مێژوو شتێکمان فێر بکات،
-
13:09 - 13:12ئەوەیە کە شتەکان لەوانەیە جیاواز بن.
-
13:12 - 13:13هیچ شتێک حەتمی نییە
-
13:13 - 13:16دەربارەی شێوەی پێکهاتەی کۆمەڵگەکەمان
و ئابوری لە ئێستادا. -
13:16 - 13:19بیرۆکەکان دەتوانن و جیهان دەگۆڕن.
-
13:19 - 13:21من پێم وایە بە تایبەتی
لە چەند ساڵی ڕابردوودا، -
13:21 - 13:23ئەمە بە شێوەیەکی ڕوون دیار بوو
-
13:23 - 13:25کە ناتوانین بە ڕەوشی
ئێستاکە گرێی بدەین -- -
13:25 - 13:26کە پێویستمان بە بیرۆکەی نوێ هەیە.
-
13:28 - 13:32دەزانم کە زۆرێک لە ئێوە
لەوانەیە هەست بە ڕەشبینی بکات -
13:32 - 13:34دەربارەی داهاتوێک
لە سەرهەڵدانی نایەکسانی، -
13:34 - 13:35ترس لە بێگانە
-
13:35 - 13:36و گۆڕانی کەش و هەوا.
-
13:37 - 13:39بەڵام ئەمە بەس نییە بۆ ئەوەی
بزانین ئێمە دژی چین. -
13:39 - 13:41هەروەها پێویستە ئێمە
لەگەڵ شتێک بین. -
13:41 - 13:43مارتن لۆسەر کینگ نەیگوتبوو،
"من کابوسێکم هەیە." -
13:43 - 13:45(پێکەنین)
-
13:45 - 13:46ئەو خەونێکی ھەبوو.
-
13:47 - 13:48(چەپڵەڕێزان)
-
13:48 - 13:49کەواتە...
-
13:50 - 13:51ئەوەیە خەونی منە:
-
13:52 - 13:54من باوەڕم بە داهاتوو ھەیە
-
13:54 - 13:56کە بەهای کارەکەت
دیاری نەکراوە -
13:56 - 13:58بە قەبارەی مووچەکەت،
-
13:58 - 14:00بەڵام بە بڕی ئەو دڵخۆشی کە تۆ دەریدەبڕیت
-
14:00 - 14:02و ئەو بڕە تێرامانەی کە دەیبەخشیت.
-
14:02 - 14:03من باوەڕم بە داهاتووهەیە
-
14:03 - 14:07کە مەرامی فێرکردن و پەروەردە ئەوە نییە
تۆ ئامادە بکات بۆ کارێکی تری بێسوود -
14:07 - 14:08بەڵام بۆ ژیانێکی باش.
-
14:09 - 14:10من باوەڕم بە داهاتووهەیە
-
14:11 - 14:14کە هەبوون بێ هەژاری بەرژەوەندی نییە
-
14:14 - 14:16بەڵام مافێک کە
هەموومان شایەنین. -
14:16 - 14:17کەواتە ئەوتا
ئێمە لێرەین. -
14:17 - 14:18ئێمە لێرەین.
-
14:18 - 14:21توێژینەوەمان کردووە،
بەڵگەمان دەست کەوت -
14:21 - 14:22و ئێمە خەونمان هەیە.
-
14:22 - 14:26ئێستا، زیاتر لە ٥٠٠ ساڵ دوای تۆماس مۆر
یەکەم جار دەربارەی داهاتی سەرەکیمان نووسی، -
14:26 - 14:30و ١٠٠ ساڵ دوای جۆرج ئۆروێل
سروشتی ڕاستەقینەی هەژاریمان ئاشکرا کرد، -
14:30 - 14:32لەسەر هەموومان پێویستە
هەموو جیهانبینینمان بگۆڕین، -
14:32 - 14:35چونکە تێرۆانینی هەژاری
نەبوونی کەساییەتی نییە. -
14:36 - 14:38هەژاری نەبوونی
پارەی نەختینە. -
14:39 - 14:41سوپاس بۆ ئێوە.
-
14:41 - 14:45(چەپڵەلێدان)
- Title:
- هەژاری نەبوونی کەسایەتی نییە، بەڵکو نەبوونی پارەیە
- Speaker:
- روتگێر برێگمەن
- Description:
-
بیرۆکەکان دەتوانن و جیھان دەگۆرن، ڕاتگەر بریگمان، مێژووناس دەڵێت " کەیسی خۆی دەربارەی گەرەنتی داھاتی بنەرەتی، ھاوبەشی پێکردووە. زیاتر فێربە دەربارەی مێژووی ٥٠٠ ساڵەی بیرۆکەکە و تاقیکردنەوەیەکی سەردەمی لەبیرکراو کە لە ڕاستیدا کاری دەکرد -- ھەروەھا بیھێنە پێش چاوتان کە ئێمەچەند وزە و بەھرە سەرف دەکەین ئەگەر بەیەکجاری لە ھەژاری ڕزگارمان بێت؟
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 14:58
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for Poverty isn't a lack of character; it's a lack of cash | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for Poverty isn't a lack of character; it's a lack of cash | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Poverty isn't a lack of character; it's a lack of cash | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Poverty isn't a lack of character; it's a lack of cash | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Poverty isn't a lack of character; it's a lack of cash | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Poverty isn't a lack of character; it's a lack of cash | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Poverty isn't a lack of character; it's a lack of cash | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Poverty isn't a lack of character; it's a lack of cash |