من دەمەوێت بە پرسیارێکی سادە دەست پێبکەم: ئایا بۆچی خەڵکی هەژار بڕیاری زۆر هەژارانە دەدەن؟ من دەزانم پرسیارێکی زەحمەتە، بەڵام با سەیرێکی داتا بکەین. هەژار زۆرتر داوا دەکات، کەمتر هەڵدەگرێت، جگەرە زیاتر دەکێشێت، ڕاهێنان کەمتر دەکات، زیاتر دەخواتەوە خواردنی تەندروست کەمتر دەخوات. بۆچی؟ ڕوونکردنەوەیەکی ستاندارد بۆ ئەمە جارێک لە لایەن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، مارگرێت تاچەر، کورتکرایەوە. و ئەو هەژاری بە"نەخوەشییەکی کەسایەتی" ناوبرد. (پێکەنین) بەشێوەیەکی سادە، نەبوونی کەسایەتی، من دڵنیام زۆرێک لە ئێوە بەم جۆرە دڵڕەق نین. بەڵام ئەو بیرۆکەیە دەڵێت هەڵەیەک لە ناخی هەژاراندا هەیە پەیوەندی بە قسەی تاچەرەوە نییە. هەندێک لە ئێوە لەوانەیەی باواڕتان وابێت کە هەژار دەبێت بەرپرسیارییەتی هەڵەکانی خۆی لە ئەستۆ خۆی هەڵگرێت. هەندێکی ترتان دەڵێن پێویستە ئێمە هاوکاری ئەوان بکەین بۆ ئەوەی بڕیاری باشتر بدەن. بەڵام گومانە سەرەکییەکە هەر وەک خۆیەتی: شتێکی هەڵە لە خودی ئەوان دا هەیە. ئەگەر بتوانین تەنها بیانگۆرین، ئەگەر بتوانین تەنها فێریان بکەین چۆن ژیانیان بەسەر ببەن، ئەگەر ئەوان تەنها گوێبگرن. و ڕاستگۆ بم، من ئەمەم بۆ ماوەیەکی زۆر نیشانی خەڵکی دا. ئەمە چەند ساڵێکی ڕابردووە بۆ دەرکەوت کە هەموو ئەو شتانەی من پێم وابوو سەبارەت بە هەژاری دەزانم هەڵە بوون. چیرۆکەکە دەستی پێکرد کاتێک بە ڕێکەوت کەوتمە گەڕانێک لەلایەن هەندێک لە دەروونناسانی ئەمریکی. ئەوان بە درێژایی ٨٠٠٠ میل گەشتیان کرد، بەرەو هیندستان، بۆ خوێندنێکی سەرنج ڕاکێش. و ئەوە تاقیکردنەوەیەک بوو لەگەڵ جوتیارانی قامیشی شەکر. دەبێت بزانن کە ئەم جوتیارانە نزیکەی لە سەدا ٦٠ کۆدەکەنەوە لە داهاتی ساڵانەیان هەمووی لەسەر یەک وەردەگرن، ڕێک دوای دروێنە. ئەمە مانای ئەوەیە کە ئەوان تا ڕادەیەک هەژارن لە وەرزێکی ساڵدا و دەوڵەمەندن لە وەرزەکەی تر. توێژەران داوایان لێ کردون تاقیکردنەوەیەکی ئای-کیو پێش و دوای دروێنە. ئەوەی دواتر بۆیان دەرکەوت بەتەواوی مێشکم ڕاوەستا. جوتیاران خاڵی زۆر خراپتریان تۆمار کرد پێش دروێنە. کاریگەرییەکانی ژیان لە هەژاریدا، دەرکەوت، یەکسانە بە لەدەستدانی ١٤ خاڵی ئای -کیو. ئێستا، بۆ ئەوەی بیرۆکەیەکتان پێبدەم، کە بەراوورد دەکرێت بۆ لەدەستدانی خەوی شەو یان کاریگەرییەکانی ئالودەبوون بە کحولی. دوای چەند مانگێک، گوێم لێبوو کە ئێڵدار شەفیر، پرۆفیسۆرێک لە زانکۆی پرینستۆن و یەکێک لە نوسەرەکانی ئەم لێکۆڵینەوەیە، دەهات بۆ هۆڵەندا، لەو شوێنەی کە من تێیدا دەژیم. بۆیە لە ئەمستردام یەکمان بینی بۆ قسەکردن لەسەر شۆڕشگێڕەکەی بیردۆزی نوێی هەژاری. دەتوانم بۆ دوو وشە کورتی بکەمەوە: مێشکێکی دەگمەن. دەرکەوت کە خەڵک بەجیاوازی ڕەفتار دەکەن کاتێک بۆیان دەردەکەوێت شتێک لە ناخیان کەمە. بەبێ گوێدانە ئەوەی کە چی شتێکە -- ئەگەر کاتی پێویست، پارە یان خواردن نەبێت. هەمووتان ئەم هەستە دەزانن، کاتێک کاری زۆر هەیە بۆ ئەنجامدانی، یان کاتێک کە تۆ بۆ نانی نیوەڕۆ دائەبری و شەکری ناو خوێنت کەم دەبێتەوە. ئەوا سەرنجدانت ڕاستەوخۆ بۆ پێویستییەکان کەم دەبێتەوە -- بۆ ئەو لەفەی کە ئێستا دەبێت بیخۆیت. ئەو کۆبونەوەیەی لە پێنج خولەکدا دەست پێدەکات یان ئەو پسولەی کە هەیە بۆ ئەوەی سبەی پارەکەی بدرێت. کەواتە تێڕوانینی دورودرێژ لە خەیاڵی مندا نامێنێت. دەتوانی بەراوردی بکەیت بە کۆمپیوتەرێکی نوێ کە ١٠ بەرنامەی قورس لە یەک کاتدا بەڕێوە دەبات. هێواشتر و هێواشتر دەبێت، هەڵە دەکات. لە کۆتاییدا، ڕادەوەستێت -- نەک لەبەر ئەوەی کۆمپیوتەرێکی خراپە، بەڵکو لەبەر ئەوەی زۆر شتی لە یەک کاتدا دەکات. هەژاران هەمان کێشەیان هەیە . ئەوان بڕیاری لاڵانە نادەن لەبەر ئەوەی ئەوان لاڵن، بەڵکو چونکە ئەوان لە چوارچێوەیەک دا دەژین کە تیایدا هەرکەسێک وایان لێدەکات بڕیاری لاڵ بدەن. بۆیە لەناکاو تێگەیشتم بۆچی زۆرێک بەرنامە دژە هەژارییەکانی ئێمە کار ناکەن. وەبەرهێنان لە پەروەردەدا، بۆ نمونە، زۆر جار بە تەواوی بێ کاریگەرن. هەژاری کەم زانین نییە. شیکردنەوەیەکی ئەم دواییەی ساڵی ٢٠١١ی لێکۆڵینەوەکان لەسەر کاریگەری فێرکاری بەڕێوەبردنی پارە گەیشتە ئەو ئامانجەی کە هیچ کاریگەریەکی نییە. ئێستا، بە ھەڵە لێم تێمەگەن -- ئەمە بۆ ئەوە نییە کە بڵێین هەژاران فێری هیچ شتێک نابن -- بە دڵنیاییەوە دەتوانن ژیرتر بن. بەڵام ئەمە بەس نییە. یان وەک پرۆفیسۆر شەفیر پێی وتم، "ئەمە وەک ئەوە وایە کەسێک فێری مەلە کردن بکەم پاشان فڕێی بدەیه ناو دەریایەکی زۆر توند و تیژەوە." هێشتا بیرم دێت کە لەوێ دانیشتووم، سەرم لێشێوا. شۆک بوو کە ئێمە دەتوانین ئەم هەموو دەیان ساڵ لەمەوبەرە دابەزین. مەبەستمە، ئەم دەروونناسانە پێویستیان بە هیچ سکانێکی مێشک ئاڵۆز نەبوو، تەنها دەبوایە پێوانەی ئای-کیوی جوتیارەکە بکەن، و تاقیکردنەوەی ئای-کیو دایهێنا زیاتر لە ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر. لەڕاستیدا، زانیم کە پێشتر سایکۆلۆژیای هەژاریم خوێندبووەوە. جۆرج ئۆروێل، یەکێکە لە گەورەترین ئەو نووسەرانەی تا ئێستا ژیاون، لە دەستپێکی ساڵانی بیستەکان لە هەژاری دا دەژیا. "جەوهەری هەژاری"" ئەو کاتە نوسی، ئەوەیە کە "داهاتوو لە ناو دەبەیت." ئەو سەرسام بوو بە، دەڵێت، "چۆن خەڵک بە پێی بەخشین دەیبەن ئەوان مافیان هەیە کە ئامۆژگاریت بکەن و دوعاتان لەسەر دەکەم هەر داهاتەکەت کەم دەبێتەوە بۆ خوار ئاستێکی دیاریکراوەوە." ئێستا، ئەو وشانە هەموو لە جێ خودانە بۆ ئەم ڕۆژگارە. پرسیارە گەورەکە ئەوەیە، بێگومان: چی بکرێت؟ ئابووریناسانی هاوچەرخ چەند چارەسەرێک لە قۆڵەکانیان هەیە. ئێمە دەتوانین یارمەتی هەژاران لە کاری خۆیاندا بدەین یان نامەی نوسراویان بۆ بنێرین بۆ ئەوەی بیریان بهێنەوە قەرزی خۆیان بدەن. ئەم جۆرە چارەسەرە زۆر بەناوبانگە لەگەڵ سیاسەتمەدارە هاوچەرخەکان، زیاتر لەبەر ئەوەی، لەبەر ئەوەی بەھای ئەوان ھیچ نییە. پێم وایە، ئەم چارەسەرانە، هێمای ئەم سەردەمەن کە زۆرجار نیشانەکانی چارەسەر دەکەین، بەڵام هۆکاری ژێرەوەی پشت گوێ بخە. بۆیە من دەپرسم: بۆچی ئێمە تەنها ئەو چوارچێوەیە ناگۆڕین کە هەژار تێیدا دەژی؟ یان، بگەڕێنەوە بۆ نمونەی خۆمان لە کۆمپیوتەرەکەمان: بۆچی بەردەوام دەبێت لە لە گەڕان لە بەرنامە کاتێک دەتوانین بە ئاسانی کێشەکە چارەسەر بکەین بە دابەزاندنی هەندێک بیرگەی زیادە؟ لەو خاڵەدا، پرۆفیسۆر شەفیر بە تەماشاکردنێکی ڕاست و ڕاست وەڵامیدایەوە. دوای چەند چرکەیەک، وتی، "ئۆه، تێدەگەم. مەبەستت ئەوەیە کە دەتەوێت پارەی زیاتر بدەینە هەژاران بۆ ئەوەی هەژاری لە ناو ببەین. ئۆھ، بێگومان، زۆر باش دەبێت. بەڵام دەترسم ئەو براندەی لە سیاسەتی چەپ ئێوە ھەتانە لە ئەمستردام -- لە ئەمریکا بوونی نییە." بەڵام ئایا بەڕاستی ئەم بیرۆکەیەکی کۆنە، چەپگرە؟ بیرم کەوتەوە خوێندنەوە دەربارەی پلانێکی کۆن -- شتێک کە پێشنیار کراوە لەلایەن هەندێک لە بیرکەرەوە پێشەنگەکانی مێژووەوە. فەیلەسوف تۆماس مۆر سەرەتا لە کتێبەکەیدا ئاماژەی بۆ کرد، "یوتۆپییا،" زیاتر لە ٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر. و ئەم پشتیوانییە لەلایەن ئەم پرۆژەیە لە چەپەوە بۆ ڕاست پشتیوانی لێ دەکرێت، لە لایەن کەمپینی مافی مەدەنییەوە، مارتن لوسەر کینگ، بۆ ئابوریناس میلتۆن فریدمان. و ئەوە بیرۆکەیەکی زۆر سادەیە: گرەنتی داهاتی سەرەکی. ئەوە چ شتێکە؟ باشە، ئەوە ئاسانە. ئەوە بەخشینێکی مانگانەیە، بڕی چەند بەسە بۆ پارەدان بۆ پێویستیە بنەڕەتیەکانت: وەک خواردن، پەناگە، پەروەردە دابین بکەی. ئەوە بەتەواوی بێ مەرجە، بۆیە کەس پێت ناڵێیت کە دەبێت چی بکەیت بۆی، و کەس پێت ناڵێیت کە تۆ چی شتەکی پێ بکە. داهاتی بنەڕەتی خزمەت نییە، بەڵکو مافە. هیچ نەگبەتییەک نییە. کاتێک من دەربارەی سروشتی ڕاستەقینەی ھەژاری تێگەیشتم، نەمدەتوانی واز لە پرسیارکردن بهینم: ئایا ئەمە بیرۆکەکە ئێمە هەموومان چاوەڕێی بووین؟ ئایا بەڕاستی ئەمە ئاسان دەبێت؟ و لەو سێ ساڵەی دوایدا، هەموو شتێکم خوێندەوە توانیم دەربارەی داهاتی سەرەکی بخوێنم. توێژینەوەم لەسەر دەیان تاقیکردنەوە کرد کە ئەنجام دراوە لە هەموو جیهان، من بەخێرایی کەوتمە سەر چیرۆکێکی شارۆچکە کە ئەنجام درابوو -- بەڕاستی هەژاریی لەناو بردبوو. بەڵام دواتر... هەموو کەس دەربارەی ئەو لەبیر کرد. ئەم چیرۆکە لە شاری دۆفینی کەنەدا دەست پێدەکات. لە ساڵی ١٩٧٤دا، داھاتێکی سەرەکی بۆ ھەموو کەسێک لەم گوندە بچوکەدا دابین کرا، دڵنیابوون لەوەی کە کەس لە ژێر هێڵی هەژاری نییە. لە سەرەتای تاقیکردنەوەکەدا، کۆمەڵێک لێکۆڵەرەوە لە شارۆچکەکە کۆبوونەوە. بۆ ماوەی چوار ساڵ، هەموو شتێک بە باشی بەرێوە دەچوو.. بەڵام دواتر دەسەلات بە دەنگدان کەوتە دەست حکومەتی نوێ، و کابینەی نوێی کەنەدا ئاماژەیەکی کەم بۆ تاقیکردنەوە گرانبەهاکان بینی. جا کاتێک ڕوون بوویەوە کە لەوێ هیچ بڕە پارەیەک بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان نەماوە، توێژەران بڕیاریاندا کە فایلەکانیان بە نزیکی ٢٠٠٠ سندوق دووربخەنەوە. بیست و پێنج ساڵی بەسەر چوو، و دواتر ئێڤلین فۆرگێت، پرۆفیسۆرێکی کەنەدی، تۆمارەکانی دۆزینەوە. بۆ ماوەی سێ ساڵ، ئەو داتاکەی بۆ هەموو شێوازی ھەڵسەنگاندنی ئامار باس کرد، و گرنگ نییە چی تاقی کردەوە، ئەنجامەکان هەموو کات بە ھەمان شێواز بوون: تاقیکردنەوەکە سەرکەوتنێکی بەرچاوی ھەبوو. ئێڤلین فۆرگێت ئاشکرایکرد کە خەڵکی دۆفین نەک تەنها دەوڵەمەندتر بوو بەڵکو زیرەکتر و تەندروستتریش بوون. نمایشی قوتابخانە بۆ منداڵان زۆر بەرەو پێش چوو بوو. ڕیژەی نەخۆشەکان بە ڕێژەی ٨.٥ ٪‏ کەمتر دابەزبوو. ڕووداوەکانی توندوتیژی خێزانی کەم بوون، لەگەڵ گلەیی تەندروستی دەروونی و مێشکی. و خەڵک وازیان لە کارەکانیان نەھێنا. ئەوانەی کەمتر کاریان دەکرد تەنها دایک و خوێندکاری نوێ بوون -- ئەوانە زیاتر لە قوتابخانە دەمانەوە. ئەنجامی هاوشێوە لەو کاتەوە دۆزرانەوە لە تاقیکردنەوە بێشومارەکانی تردا، لەسەرانسەری جیھان، بگرە لە ئەمریکا وە بۆ هیندستان. بۆیە ... من لەو شتە فێربووم. کاتێک کە دێتە سەر هەژاری، ئێمە، دەوڵەمەند، پێویستە لە نیشاندانی ئەمە بوەستین کە ئێمە لەوان باشتر دەزانین. پێویستە واز لە ناردنی پێڵاو بهینن هەروەها تیدی ورچ بۆ هەژاران، بۆ ئەو کەسانەی کە هەرگیز نەمانبینیون. پێویستە لەسەرمان لەو پیشەسازییە گەورەی پێشنیاری بیرۆکراتی ڕزگارمان بێت کاتێک بە سادەیی دەتوانین موچەکانیان بدەین بۆ ئەو هەژارانەی کە پێویستە یارمەتیان بدرێت. (چەپڵەڕێزان) چونکە، مەبەستم ئەوەیە، شتێکی جوان دەربارەی پارە ئەوەیە خەڵک دەتوانن بەکاری بهینن بۆ کڕینی ئەو شتانەی پێویستیانە لە جیاتی ئەو شتانەی کە دامەزرێنەرەکان خۆیان بە شارەزا دەزانی کە پێویستانە. تەنها بیهێنە پێش چاوت چەند زانای بلیمەت و بازرگان و نوسەر، وەک جۆرج ئۆروێل، بە هەژاری و نەبووونی باڵا دەست دەبن. بیهێنە پێش چاوت کە چەند وزە و بەهرە کە ئێمە سەرف دەکەین ئەگەر بە یەکجاری خۆمان لە هەژاری ڕزگار بکەین. لەو باوەڕەدام کە داهاتێکی سەرەکی کار دەکات وەک سەرمایەی بەرهەمهێنەر بۆ خەڵک. و ئێمە ناتوانین ئەو کارە بکەین، چونکە هەژاری بە شێوەیەکی گەورە بێبەهایە. بۆ نمونە، تەنیا سەیری خەرجی منداڵە هەژارەکان لە ئەمریکا بکەن. ساڵانە بە ٥٠٠ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، لە ڕووی چاودێری تەندروستی تێچووی گرانترە، ڕێژەی خزمەتکراوان خراپترن، و تاوانی زیاتر. ئێستا، ئەمە بەفیڕۆدانێکی زۆر گەورەیە لە توانای مرۆڤدا. بەڵام با باسی فیلەکەی ژوورەکە بکەین. چۆن دەتوانین گرەنتی داهاتی سەرەکی بە دەست بهێنین؟ باشە، لەڕاستیدا ئەمە زۆر ئاسانترە لەوەی کە بیری لێدەکەیتەوە. ئەوەی لە دۆفین ئەنجامیاندا داراییە بە باجی داهاتێکی نەرێنی. ئەمە مانای ئەوەیە کە داهاتەکەت زیاد دەکات هەر کاتێک تۆ دەچیتە ژێر هێڵی هەژارییەوە. و ھەر لەو سیناریۆیەدا، بەپێی باشترین خەمڵاندنی ئابوریناسانمان، ئەمە ڕوودەدات بە ١٧٥ ملیار-- ئەمە چارەکێگە لە خەرجی لەشکری ئەمریکی، لە سەدا یەک لە GDP -- دەتوانیت هەموو ئەمریکییە هەژارەکان بەرزبکەیەوە بۆ سەرووی هێڵی هەژاری. تۆ بەڕاستی دەتوانی هەژاری لەناوببەیت. ئێستا، دەبێت ئەمە ئامانجی ئێمە بێت. (چەپڵەڕێزان) کاتی بیرکردنەوە و و ئاماژە بچوکەکان بەسەر چوون. بەڕاستی باوەڕم وایە کە کاتی ئەوە هاتووە بۆ بیرۆکەی نوێی بنەڕەتی، و داهاتی بنەڕەتی زۆر زیاترە لە ساسایەکی سادە. هەروەها ئەوە دووبارە بیرکردنەوەیە تەواوەی دەربارەی ئەوەی بەڕاستی کار چییە. هەر لەبەر ئەمەش، ئەمە تەنها هەژاران ئازاد ناکات، بەلکو ئێمە ھەمووان. لە ئێستادا ملیۆنان کەس هەست دەکەن کە کاری ئەوان هیچ ڕامان و گرنگی نییە. ڕاپرسییەکی ئەم دواییە لە نێوان ٢٣٠،٠٠٠ فەرمانبەر لە ١٤٢ وڵات دەریخست کە تەنها لە سەدا ١٣ی کرێکاران لە ڕاستیدا حەزیان لە کارەکەیانە. و ڕاپرسیەکی تر ئەوەی دۆزیەوە کە وەک لە سەدا ٣٧ی کرێکارانی بەریتانیا کارێکیان هەیە کە پێیان وایە تەنانەت پێویستی بە بوونیش نییە. ئەوە وەک ئەوەی براد پیتیە کە لە فیلمی "یانەی شەڕ" دەڵێت، "زۆرجار کار دەکەین کە بەحەزەوە نییە بۆ ئەوەی ئەو شتە بکڕین کە پێویستمان پێی نیە." (پێکەنین) ئێستا، بە هەڵە لە من تێمەگەن -- من باسی مامۆستاکان و زبڵڕێژ و کارمەندانی چاودێری ناکەم. ئەگەر ئەوان لە کارکردن وەستان، ئێمە دەکەوینە کێشەوە. من باسی ئەو کارانەی بە پارەی زۆر و خاوەن باشترین سیڤین کار دەکەن کە پارەیان دەست کەوت ... بە چاوپێکەوتنی ڕووبەرووی شاندە ستراتیجییەکان کاتێک بیر دەکەنەوە دەربارەی بەهای زیادکردنی لەناوچوو لە کۆمەڵگای تۆردا. (پێکەنین) (چەپڵەڕێزان) یان شتێکی لەو شێوەیە. تەنها دووبارە بیهێنە پێش چاوتان کە ئێمە چەند بەهرە بەهەدەر دەدەین، تەنها لەبەر ئەوەی بە منداڵەکانمان دەڵێن دەبێت "بژێوی ژیانیان" پەیدا دەکەین. یان بە بیربکەوە بلیمەتی بیرکاری چ کارێک لە فەیسبووک دەکات کە ئێمەی شەرمەزارکرد: چەند ساڵێک لەمەوبەر: "باشترین مێشکی نەوەکەم بیر لەوە دەکەنەوە کە چۆن وا لە خەڵک بکەن کلیک لەسەر ڕیکلامەکان بدەن." من مێژوونوسێکم. ئەگەر مێژوو شتێکمان فێر بکات، ئەوەیە کە شتەکان لەوانەیە جیاواز بن. هیچ شتێک حەتمی نییە دەربارەی شێوەی پێکهاتەی کۆمەڵگەکەمان و ئابوری لە ئێستادا. بیرۆکەکان دەتوانن و جیهان دەگۆڕن. من پێم وایە بە تایبەتی لە چەند ساڵی ڕابردوودا، ئەمە بە شێوەیەکی ڕوون دیار بوو کە ناتوانین بە ڕەوشی ئێستاکە گرێی بدەین -- کە پێویستمان بە بیرۆکەی نوێ هەیە. دەزانم کە زۆرێک لە ئێوە لەوانەیە هەست بە ڕەشبینی بکات دەربارەی داهاتوێک لە سەرهەڵدانی نایەکسانی، ترس لە بێگانە و گۆڕانی کەش و هەوا. بەڵام ئەمە بەس نییە بۆ ئەوەی بزانین ئێمە دژی چین. هەروەها پێویستە ئێمە لەگەڵ شتێک بین. مارتن لۆسەر کینگ نەیگوتبوو، "من کابوسێکم هەیە." (پێکەنین) ئەو خەونێکی ھەبوو. (چەپڵەڕێزان) کەواتە... ئەوەیە خەونی منە: من باوەڕم بە داهاتوو ھەیە کە بەهای کارەکەت دیاری نەکراوە بە قەبارەی مووچەکەت، بەڵام بە بڕی ئەو دڵخۆشی کە تۆ دەریدەبڕیت و ئەو بڕە تێرامانەی کە دەیبەخشیت. من باوەڕم بە داهاتووهەیە کە مەرامی فێرکردن و پەروەردە ئەوە نییە تۆ ئامادە بکات بۆ کارێکی تری بێسوود بەڵام بۆ ژیانێکی باش. من باوەڕم بە داهاتووهەیە کە هەبوون بێ هەژاری بەرژەوەندی نییە بەڵام مافێک کە هەموومان شایەنین. کەواتە ئەوتا ئێمە لێرەین. ئێمە لێرەین. توێژینەوەمان کردووە، بەڵگەمان دەست کەوت و ئێمە خەونمان هەیە. ئێستا، زیاتر لە ٥٠٠ ساڵ دوای تۆماس مۆر یەکەم جار دەربارەی داهاتی سەرەکیمان نووسی، و ١٠٠ ساڵ دوای جۆرج ئۆروێل سروشتی ڕاستەقینەی هەژاریمان ئاشکرا کرد، لەسەر هەموومان پێویستە هەموو جیهانبینینمان بگۆڕین، چونکە تێرۆانینی هەژاری نەبوونی کەساییەتی نییە. هەژاری نەبوونی پارەی نەختینە. سوپاس بۆ ئێوە. (چەپڵەلێدان)