< Return to Video

دۆسییەکەی یەکسەر هانت ئەیات کار لەسەر گۆڕانکاری کەش و هەوا بکەیت

  • 0:01 - 0:04
    ئەوکاتەی نزیکەی هەشت ساڵ بووم،
  • 0:04 - 0:09
    بۆ یەکەم جار دەربارەی شتێک بیستم
    پێی ئەوترا گۆڕانی کەش یان گەرمبوونی زەوی.
  • 0:10 - 0:14
    لەوە ئەچوو، شتێک بێت مرۆڤ درووستیکردبێت
    بە شێوازی ژیانی خۆمان.
  • 0:15 - 0:19
    پێم ئەوترا ڕووناکی بکووژێنمەوە
    بۆ هەڵگرتنی وزە و
  • 0:19 - 0:22
    دووبارە بەکارهێنانەوەی کاغەز
    بۆ هەڵگرتنی ماددەی خاو.
  • 0:24 - 0:27
    بیرمە بیرم ئەکردەوە کە ئەوە
    زۆر سەیر بوو بەلامەوە
  • 0:27 - 0:31
    کە مرۆڤەکان، کە بە جۆرێتی
    سەر بە ئاژەڵەکانن، و
  • 0:31 - 0:35
    توانای ئەوەیان هەیە کەشوهەوای
    زەوی بگۆڕن.
  • 0:36 - 0:40
    چونکە ئەگەر وابکەین، و
    ئەگەر بەڕاستی ئەوە ڕووبات،
  • 0:40 - 0:43
    باسی هیچ شتێکی تر ناکەین.
  • 0:44 - 0:48
    هەر کە تەلەفزیۆن هەڵئەکەیت
    هەموو شتێک دەربارەی ئەوە ئەبێت.
  • 0:49 - 0:52
    سەردێڕەکان، ڕادیۆ، ڕۆژنامەکان،
  • 0:52 - 0:55
    دەربارەی هیچ شتێکی تر
    ناخوێنیتەوە یان نابیستیت،
  • 0:55 - 0:58
    وەک ئەوەی جەنگێکی جیهانی هەبێت.
  • 0:59 - 1:01
    بەڵام هیچ کەس باسیشی نەئەکرد.
  • 1:02 - 1:08
    ئەگەر سوتاندنی سوتەمەنی ئەوەنە خراپ بێت
    کە مەترسی بۆسەر بوونمان درووست بکات،
  • 1:09 - 1:11
    چۆن ئەتوانین ئاواهی بەردەوام بین
    هەروەک پێشتر؟
  • 1:12 - 1:14
    بۆچی هیچ ڕێگەگرتنێک نییە؟
  • 1:15 - 1:17
    بۆچی نەکراوە بە نایاسایی؟
  • 1:19 - 1:22
    بۆ من، ئەوە ڕێیتێنەئەچوو.
  • 1:22 - 1:24
    زۆر ناواقیعانە بوو.
  • 1:26 - 1:29
    بۆیە لە یانزە ساڵیدا،
    نەخۆش کەوتم.
  • 1:29 - 1:31
    تووشی خەمۆکی بووم،
  • 1:31 - 1:33
    لە قسەکردن وەستام، و
  • 1:33 - 1:34
    وازم لە خواردن هێنا.
  • 1:36 - 1:39
    لە ماوەی دوو مانگدا، نزیکەی
    دە کیلۆ کێشم دابەزی.
  • 1:41 - 1:44
    دواتر، دەستنیشانکرام بە
    نەخۆشی ئەسپێرجەر،
  • 1:44 - 1:47
    لەگەڵ خۆبێدەنگکردنی خۆویستی و
    هەڵسوکەوتی خولیاگەرانە.
  • 1:48 - 1:52
    واتای ئەوەبوو تەنیا ئەوکاتانە
    قسەم ئەکرد کە پێویست بێت --
  • 1:52 - 1:54
    ئێستاش یەکێکە لەو ساتانە.
  • 1:54 - 1:57
    (چەپڵەلێدان)
  • 2:04 - 2:06
    بۆ ئەوانەمان کە ئەو گرفتانەمان هەیە،
  • 2:06 - 2:09
    بەنزیکەیی هەموو شتێک
    ڕەش یان سپییە.
  • 2:10 - 2:11
    زۆر باش نین لە درۆکردندا، و
  • 2:11 - 2:15
    چێژیش نابینین لە بەشداریکردن
    لەم یارییە کۆمەڵایەتییە
  • 2:15 - 2:17
    کە ئێوە زۆر بایەخی پێئەیەن.
  • 2:17 - 2:18
    (پێکەنین)
  • 2:19 - 2:22
    پێموابێت لە چەندین ڕووەوە ئێمەی
    تووشبوی ئۆتیزم کەسە ئاساییەکانین، و
  • 2:22 - 2:24
    خەڵکەکەی تر زۆر سەیرن،
  • 2:24 - 2:26
    (پێکەنین)
  • 2:26 - 2:29
    بەتایبەتی کاتێک یەتە سەر
    قەیرانی بەردەوامیبوون،
  • 2:29 - 2:33
    کە تیایدا هەمووان بەردەوام ئەڵێن
    گۆڕانکاری کەشوهەوا مەترسییەکی بوونە و
  • 2:33 - 2:35
    گرنگترین پرسی مرۆڤایەتییە، و
  • 2:36 - 2:38
    لەگەڵ ئەوەشدا وەک پێشتر
    بەردەوام ئەبن.
  • 2:40 - 2:41
    لەوە تێناگەم،
  • 2:42 - 2:44
    چونکە ئەگەر پێویست بکات دەردانی
    پاشماوەی زیانبەخش بوەستێت،
  • 2:44 - 2:47
    کەواتە پێویستە بیانوەستێنین.
  • 2:47 - 2:49
    بۆ من ئەوە ڕەش یان سپییە.
  • 2:50 - 2:52
    کە یەتە سەر ڕزگاربوون هیچ
    ناوچەیەکی ڕەساسی نییە.
  • 2:53 - 2:56
    یان ئەوەتا وەک شارستانییەتێک
    بەردەوام ئەبین یان نا.
  • 2:57 - 2:59
    پێویستە بگۆڕێین.
  • 3:00 - 3:04
    وڵاتە دەوڵەمەندەکانی وەک سوید پێویستە
    دەستبکەن بە کەمکردنەوەی دەردان
  • 3:04 - 3:07
    بەلایەنی کەمەوە ساڵانە بەڕێژەی
    لەسەدا ١٥.
  • 3:08 - 3:12
    ئەوەش بۆ ئەوەی بتوانین دوو پلەی گەرمی
    خوار ئامانجی دیاریکراو بمێنینەوە.
  • 3:13 - 3:16
    بەڵێ، وەک پانێڵی نێودەوڵەتی لەسەر
    گەرمبوونی ژینگە خستییە ڕوو،
  • 3:17 - 3:20
    کردنە ئامانجی ١.٥ پلەی سیلیزی
  • 3:20 - 3:23
    بەڕێژەیەکی بەرچاو کاریگەری
    لەسەر ژینگە کەم ئەکاتەوە.
  • 3:24 - 3:28
    بەڵام ئەتوانین بیهێنینە بەرچاومان ئەوە چی
    ئەگەیەنێت بۆ کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن.
  • 3:29 - 3:32
    بیر ئەکەیتەوە کە ڕاگەیاندنەکان و
    هەر یەکێک لە سەرکردەکانمان
  • 3:32 - 3:34
    تەنیا بیر لەو شتە ئەکەنەوە،
  • 3:34 - 3:36
    بەڵام هەرگیز باسیشی ناکەن.
  • 3:37 - 3:39
    هیچ کەسێکیش باسی
  • 3:39 - 3:42
    غازەکانی ماڵی سەوز ناکات کە لە
    سیستمی بارگەی هەوادا گیری خواردووە.
  • 3:42 - 3:45
    بیریش لەوە ناکەنەوە کە پیسبوونی
    ژینگە گەرمبوونێک ئەشارێتەوە
  • 3:45 - 3:48
    بۆ ئەوەی کاتێک واز ئەهێنین
    لە بەکارهێنانی سووتەمەنی،
  • 3:48 - 3:51
    خۆمان ئاستێکی زیادە لە گەرمکردنمان هەیە
  • 3:51 - 3:55
    لەوانەیە بەرزبێت هێندەی
    ٠.٥ بۆ ١.١ پلەی سیلیزی.
  • 3:57 - 4:00
    لەوەش زیاتر بە دەگمەن هیچ کەسێک
    باسی ئەو ڕاستییە ئەکات
  • 4:00 - 4:03
    کە لە ناوەڕاستی شەشەم
    لەناوچوونی بە کۆمەڵداین،
  • 4:04 - 4:09
    کە هەموو ڕۆژێک نزیکەی دوو سەد
    جۆر گیاندار لەناو ئەچێت،
  • 4:10 - 4:14
    لەم ڕۆژەدا ڕێژەی لەناوچوون
  • 4:14 - 4:18
    لە نێوان ١٠٠٠ جار بۆ ١٠٠٠٠٠ جار بەرزترە
  • 4:18 - 4:20
    لەوەی لەکاتی ئاساییدا هەبوو.
  • 4:23 - 4:28
    بە دەگمەنیش ئەبینیت کەسێک باسی
    لایەنەکانی ڕەوایی یان دادپەروەری ژینگەیی بکرێت،
  • 4:28 - 4:31
    کە بەڕوونی لە ڕێکەوتننامەکەی
    پاریسدا خرایە ڕوو،
  • 4:32 - 4:36
    کە بەڕاستی زۆر پێویستە بۆ ئەوەی
    لەسەر ئاستێکی جیهانی کاریپێبکرێت.
  • 4:37 - 4:39
    ئەوەش واتای ئەوەیە کە
    وڵاتە دەوڵەمەندەکان
  • 4:39 - 4:43
    لە ماوەی ٦ بۆ ١٢ ساڵدا ڕێژەی
    دەردانی کاربۆن بگەیەننە سفر،
  • 4:44 - 4:46
    بە خێرایی دەردانەکەی ئەمڕۆ.
  • 4:48 - 4:50
    ئەوەش بۆ ئەوەی خەڵکی
    وڵاتە هەژارەکان
  • 4:50 - 4:53
    دەرفەتێکیان هەبێت بۆ بەرزکردنەوەی
    ستانداردی ژیانیان
  • 4:53 - 4:57
    بە بنیاتنانی ئەو پێکهاتە بنچینەییانەی
    کە ئێمە بنیاتمان ناوە،
  • 4:57 - 5:00
    وەک ڕێگاکان، قوتابخانەکان، و
    نەخۆشخانەکان،
  • 5:00 - 5:03
    ئاوی پاک بۆ خواردنەوە، و
    کارەبا و چەندینی تر.
  • 5:04 - 5:08
    چونکە چۆن ئەتوانین چاوەڕێی
    وڵاتانی وەک هیندستان یان نایجیریا بکەین
  • 5:08 - 5:10
    گرنگی بە قەیرانی کەش و هەوا بەن
  • 5:10 - 5:15
    ئەگەر ئێمە کە هەموو شتێکمان هەیە
    هیچ گرنگ نەبێت بەلامانەوە
  • 5:15 - 5:18
    یان گرنگی نەیەین بە پاپەندبوونمان
    بە ڕێکەوتننامەی پاریس؟
  • 5:20 - 5:25
    کەواتە، بۆچی دەردانی کاربۆن
    کەمناکەینەوە؟
  • 5:26 - 5:29
    بۆچی هێشتا لە زیادبووندان؟
  • 5:30 - 5:33
    ئایا بە زانینی خۆشمانەوە
    ئەبینە لەناوچوونی بەکۆمەڵ؟
  • 5:34 - 5:35
    ئایا ئێمە خراپەکارین؟
  • 5:37 - 5:39
    نەخێر، بێگومان نەخێر.
  • 5:40 - 5:41
    خەڵک بەردەوامن لەوەی
    پێشتر ئەیانکرد
  • 5:41 - 5:44
    چونکە زۆرینە هیچ شتێک نازانن
  • 5:44 - 5:48
    دەربارەی دەرئەنجامە ڕاستەقینەکانی
    ژیانی ڕۆژانەمان، و
  • 5:48 - 5:51
    نازانن کە گۆڕانکاری خێرا پێویستە.
  • 5:52 - 5:56
    هەموو وائەزانین ئەزانین، و هەموو
    وا ئەزانین هەمووان ئەزانن،
  • 5:56 - 5:58
    بەڵام نازانین.
  • 5:59 - 6:00
    چونکە چۆن بتوانین؟
  • 6:02 - 6:04
    ئەگەر بەڕاستی قەیرانێک هەبێت، و
  • 6:05 - 6:08
    ئەگەر ئەم قەیرانە بەهۆی
    پاشماوەکانی ئێمەوە بێت،
  • 6:08 - 6:10
    بەلایەنی کەمەوە ئەتوانیت
    هەندێک نیشانە ببینیت.
  • 6:11 - 6:15
    نەک تەنیا شارە ژێر ئاو کەوتووەکان،
    مردنی دەیان هەزار کەس، و
  • 6:15 - 6:19
    گۆڕینی چەندین وڵات
    بۆ تەلاری داڕووخاو.
  • 6:20 - 6:22
    هەندێک ڕێگەلێگرتن ئەبینیت.
  • 6:23 - 6:24
    بەڵام نییە. و
  • 6:25 - 6:27
    کەسیش باسی ناکات.
  • 6:28 - 6:34
    هیچ کۆبوونەوەی بەپەلە نییە،
    هیچ سەردێڕ، هەواڵی بەپەلە نییە.
  • 6:35 - 6:38
    کەس وا ناجوڵێتەوە وەک ئەوەی
    لە قەیرانێکدا بین.
  • 6:38 - 6:42
    تەنانەت زانایانی کەش و هەوا و
    سیاسەتمەدارە خەمخۆرەکانیش
  • 6:42 - 6:46
    بەردەوامن لە گەشتکردن بە فڕۆکە و
    خواردنی گۆشت و شیرەمەنی.
  • 6:50 - 6:56
    ئەگەر هەتا تەمەنی ١٠٠ ساڵی بژیم،
    هەتا ساڵی ٢١٠٣ لە ژیاندا ئەبم.
  • 6:58 - 7:03
    لەم ڕۆژەدا کاتێک بیر لە داهاتوو ئەکەیتەوە
    هەتا ئەودیوی ساڵی ٢٠٥٠ نابینیت.
  • 7:04 - 7:09
    هەتا ئەوکاتە، لە باشترین ئەگەردا،
    تەنانەت نیوەی ژیانیشم نەژیاوم.
  • 7:10 - 7:12
    دواتر چی ڕووئەیات؟
  • 7:14 - 7:20
    ساڵی ٢٠٧٨، ئاهەنگی ٧٥ەمین
    ساڵیادی لەدایکبوونم ئەگێڕم.
  • 7:20 - 7:25
    ئەگەر مناڵ یان مناڵی مناڵەکانم هەبێت،
    لەوانەیە ئەو ڕۆژەم لەگەڵدا بەسەر بەرن.
  • 7:27 - 7:29
    لەوانەیە پرسیارم لێبکەن
    لەبارەی ئێوەوە،
  • 7:29 - 7:33
    ئەو خەڵکانەی هەبوون،
    لە ساڵی ٢٠١٨دا.
  • 7:35 - 7:37
    لەوانەیە لێم بپرسن
    بۆچی هیچ شتێکت نەکرد
  • 7:38 - 7:40
    لەوکاتەیا کە ئەکرا شتێک بکرێت.
  • 7:42 - 7:46
    ئەوەی ئێستا ئەیکەین یان نایکەین
    کار ئەکاتە سەر هەموو ژیانی خۆم و
  • 7:46 - 7:49
    ژیانی منداڵەکانم و ژیانی
    منداڵی منداڵەکانم.
  • 7:50 - 7:53
    ئەوەی ئێستا ئەیکەین یان نایکەین،
  • 7:53 - 7:57
    مناڵەکانم و مناڵەکانی ئەوان
    ناتوانن چاکی بکەنەوە لە داهاتووا.
  • 8:00 - 8:03
    بۆیە ئەمساڵ کە قوتابخانە
    دەستیپێکردەوە لە مانگی ئابدا،
  • 8:03 - 8:06
    بڕیارم یا کە تەواو ئەمە بەسە.
  • 8:06 - 8:10
    لەسەر زەوییەکە دانیشتم لە دەرەوەی
    پەرلەمانی سویدی.
  • 8:11 - 8:13
    مانم لە خوێندن گرت بۆ کەش و هەوا.
  • 8:15 - 8:18
    هەندێک کەس ئەڵێن پێویستە لەجیاتی ئەوە
    لە قوتابخانە بم.
  • 8:18 - 8:22
    هەندێک کەس ئەڵێن پێویستە بخوێنم
    بۆ ئەوەی ببم بە زانای ژینگە
  • 8:22 - 8:25
    بۆ ئەوەی بتوانم "قەیرانی ژینگە
    چارەسەر بکەم."
  • 8:27 - 8:30
    بەڵام قەیرانی ژینگە
    تەواو چارەسەر کراوە.
  • 8:30 - 8:33
    خۆمان لە ئێستایا هەموو ڕاستییەکان و
    چارەسەرەکانمان لەبەردەستایە.
  • 8:34 - 8:37
    هەموو ئەوەی لەسەرمانە بیکەین
    ئەوەیە هەستین و بگۆڕێین.
  • 8:38 - 8:43
    بۆچیش بخوێنم بۆ داهاتووێک
    کە بەم نزیکانە لەوانەیە نەمێنێت
  • 8:43 - 8:47
    لەکاتێکدا هیچ کەسێکی تر هیچ ناکات
    بۆ ڕزگارکردنی داهاتوومان؟
  • 8:48 - 8:51
    چی سوودێکیش هەیە لە فێربوونی
    ڕاستییەکان لە سیستمی قوتابخانەدا
  • 8:52 - 8:54
    لەکاتێکدا گرنگترین ڕاستییەکان
  • 8:54 - 8:57
    کە لەلایەن باشترین زاناکانی هەمان
    ئەو سیستمی خوێندنەوە ئەدرێت
  • 8:58 - 9:02
    هیچ شتێک ناگەیەنێت بۆ
    سیاستمەدارەکانمان و کۆمەڵگاکەمان.
  • 9:04 - 9:07
    هەندێک کەس ئەڵێن کە سوید
    تەنیا وڵاتێکی بچووکە، و
  • 9:07 - 9:09
    ئەوە گرنگ نییە کە ئێمە ئەیکەین،
  • 9:10 - 9:14
    بەڵام لەو باوەڕەیام ئەگەر چەند
    منداڵێکی کەم بتوانن ببن بە سەردێڕ لە جیهاندا
  • 9:14 - 9:17
    تەنیا بە هاتنە دەرەوە لە قوتابخانە
    بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک،
  • 9:17 - 9:20
    بیهێننە بەرچاوتان چیمان پێئەکرێت
    ئەگەر هەموو پێکەوە بمانەوێت.
  • 9:20 - 9:24
    (چەپڵەلێدان)
  • 9:24 - 9:27
    ئێستا خەریکە نزیک ئەبینەوە
    لە کۆتایی وتارەکەم، و
  • 9:29 - 9:34
    لێرەیایە کە خەڵک دەستئەکەن
    بە قسەکردن لەسەر هیوا،
  • 9:35 - 9:39
    پانێڵی سۆلار، وزەی با، و
    ئابووری خۆژێن، و بەم شێوەیە،
  • 9:40 - 9:42
    بەڵام من ئەوە ناکەم.
  • 9:43 - 9:47
    ئەوە ماوەی سی ساڵە ئەو قسانە ئەکەین و
    بیرۆکەی ئەرێنی ئەبەخشینەوە.
  • 9:48 - 9:50
    داوای لێبوردن ئەکەم بەڵام
    سوودی نابێت.
  • 9:51 - 9:53
    چونکە ئەگەر سودی هەبوایە،
  • 9:53 - 9:55
    ئێستا دەردانی کاربۆن کەمبووبۆوە.
  • 9:55 - 9:56
    نەیانکردووە. و
  • 9:57 - 10:00
    بەڵێ، پێویستمان بە هیوایە،
  • 10:01 - 10:02
    بێگومان پێویستمانە.
  • 10:03 - 10:06
    بەڵام ئەو شتەی لە هیوا زیاتر
    پێویستمان پێیەتی کردەوەیە.
  • 10:07 - 10:10
    هەر کە دەستمان کرد بەوە،
    هیوا لەهەموو لایەک ئەبێت.
  • 10:12 - 10:14
    بۆیە لەجیاتی گەڕان بۆ هیوا،
  • 10:14 - 10:16
    بۆ کردەوە بگەڕێ.
  • 10:17 - 10:21
    ئەوکاتە و تەنیا ئەوکاتە، هیوا یەت.
  • 10:23 - 10:29
    ئەمڕۆ، هەموو ڕۆژێک سەد ملیۆن
    بەرمیل نەوت بەکارئەهێنین.
  • 10:30 - 10:32
    هیچ سیاسەتێک نییە
    بۆ گۆڕینی ئەوە.
  • 10:33 - 10:36
    هیچ یاسایەک نییە بۆ هێشتنەوەی
    ئەو نەوتە لەژێر زەویدا.
  • 10:37 - 10:40
    بۆیە ناتوانین جیهان ڕزگار بکەین
    بە پابەندبوون بە یاساکان،
  • 10:41 - 10:44
    چونکە پێویستە یاساکان خۆیان بگۆڕێن.
  • 10:44 - 10:46
    هەموو شتێک پێویستە بگۆڕێت -- و
  • 10:47 - 10:49
    ئەبێ لەمڕۆوە دەستپێبکات.
  • 10:49 - 10:50
    زۆر سوپاس.
  • 10:50 - 10:53
    (چەپڵەلێدان)
Title:
دۆسییەکەی یەکسەر هانت ئەیات کار لەسەر گۆڕانکاری کەش و هەوا بکەیت
Speaker:
گرێتا تونبێرگ
Description:

لەم بانگکردنە پڕۆجۆشەدا بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست، چالاکەوانی ژینگەی ١٦ ساڵ گرێتا تونبێرگ ڕووی ئەکاتەوە بۆچی لە مانگی ئابی ٢٠١٨دا لە قوتابخانە چۆتە دەرەوە و مانگرتنێکی ڕێکخستووە بۆ زیادکردنی هۆشیاری بۆ گەرمبوونی زەوی، و لە دەرەوەی پەرلەمانی سویدی ناڕەزایەتی دەربڕیوە و سەرنجی جیهانی ڕاکێشاوە. تونبێرگ ئەڵێت"قەیرانی کەش و هەوا پێشتر چارەسەر کراوە. خۆمان هەموو ڕاستییەکان و چارەسەرەکانمان لەبەردەستایە،". "هەموو ئەوەی کە لەسەرمانە ئەوەیە بێینەوە هۆش خۆمان و بجوڵێین."

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
11:08

Kurdish subtitles

Revisions