0:00:01.341,0:00:04.308 ئەوکاتەی نزیکەی هەشت ساڵ بووم، 0:00:04.308,0:00:08.550 بۆ یەکەم جار دەربارەی شتێک بیستم[br]پێی ئەوترا گۆڕانی کەش یان گەرمبوونی زەوی. 0:00:09.619,0:00:14.189 لەوە ئەچوو، شتێک بێت مرۆڤ درووستیکردبێت[br]بە شێوازی ژیانی خۆمان. 0:00:15.222,0:00:18.839 پێم ئەوترا ڕووناکی بکووژێنمەوە[br]بۆ هەڵگرتنی وزە و 0:00:19.088,0:00:22.459 دووبارە بەکارهێنانەوەی کاغەز[br]بۆ هەڵگرتنی ماددەی خاو. 0:00:24.268,0:00:27.079 بیرمە بیرم ئەکردەوە کە ئەوە[br]زۆر سەیر بوو بەلامەوە 0:00:27.309,0:00:31.019 کە مرۆڤەکان، کە بە جۆرێتی[br]سەر بە ئاژەڵەکانن، و 0:00:31.019,0:00:35.198 توانای ئەوەیان هەیە کەشوهەوای[br]زەوی بگۆڕن. 0:00:36.090,0:00:39.561 چونکە ئەگەر وابکەین، و[br]ئەگەر بەڕاستی ئەوە ڕووبات، 0:00:39.836,0:00:42.739 باسی هیچ شتێکی تر ناکەین. 0:00:43.720,0:00:48.000 هەر کە تەلەفزیۆن هەڵئەکەیت[br]هەموو شتێک دەربارەی ئەوە ئەبێت. 0:00:48.508,0:00:51.541 سەردێڕەکان، ڕادیۆ، ڕۆژنامەکان، 0:00:51.849,0:00:54.690 دەربارەی هیچ شتێکی تر[br]ناخوێنیتەوە یان نابیستیت، 0:00:55.180,0:00:57.719 وەک ئەوەی جەنگێکی جیهانی هەبێت. 0:00:58.838,0:01:01.360 بەڵام هیچ کەس باسیشی نەئەکرد. 0:01:02.130,0:01:08.154 ئەگەر سوتاندنی سوتەمەنی ئەوەنە خراپ بێت[br]کە مەترسی بۆسەر بوونمان درووست بکات، 0:01:08.649,0:01:11.278 چۆن ئەتوانین ئاواهی بەردەوام بین [br]هەروەک پێشتر؟ 0:01:12.263,0:01:14.498 بۆچی هیچ ڕێگەگرتنێک نییە؟ 0:01:15.030,0:01:17.320 بۆچی نەکراوە بە نایاسایی؟ 0:01:18.921,0:01:21.891 بۆ من، ئەوە ڕێیتێنەئەچوو. 0:01:22.288,0:01:24.297 زۆر ناواقیعانە بوو. 0:01:26.401,0:01:28.978 بۆیە لە یانزە ساڵیدا،[br]نەخۆش کەوتم. 0:01:29.250,0:01:31.042 تووشی خەمۆکی بووم، 0:01:31.319,0:01:32.613 لە قسەکردن وەستام، و 0:01:32.998,0:01:34.487 وازم لە خواردن هێنا. 0:01:35.699,0:01:39.488 لە ماوەی دوو مانگدا، نزیکەی[br]دە کیلۆ کێشم دابەزی. 0:01:40.889,0:01:44.008 دواتر، دەستنیشانکرام بە[br]نەخۆشی ئەسپێرجەر، 0:01:44.319,0:01:47.289 لەگەڵ خۆبێدەنگکردنی خۆویستی و[br]هەڵسوکەوتی خولیاگەرانە. 0:01:48.189,0:01:51.760 واتای ئەوەبوو تەنیا ئەوکاتانە[br]قسەم ئەکرد کە پێویست بێت -- 0:01:51.760,0:01:53.670 ئێستاش یەکێکە لەو ساتانە. 0:01:53.670,0:01:57.258 (چەپڵەلێدان) 0:02:03.908,0:02:06.290 بۆ ئەوانەمان کە ئەو گرفتانەمان هەیە، 0:02:06.290,0:02:08.857 بەنزیکەیی هەموو شتێک[br]ڕەش یان سپییە. 0:02:09.564,0:02:11.234 زۆر باش نین لە درۆکردندا، و 0:02:11.234,0:02:14.598 چێژیش نابینین لە بەشداریکردن[br]لەم یارییە کۆمەڵایەتییە 0:02:14.598,0:02:17.153 کە ئێوە زۆر بایەخی پێئەیەن. 0:02:17.153,0:02:18.423 (پێکەنین) 0:02:18.688,0:02:21.751 پێموابێت لە چەندین ڕووەوە ئێمەی[br]تووشبوی ئۆتیزم کەسە ئاساییەکانین، و 0:02:22.041,0:02:24.368 خەڵکەکەی تر زۆر سەیرن، 0:02:24.368,0:02:25.561 (پێکەنین) 0:02:25.561,0:02:28.509 بەتایبەتی کاتێک یەتە سەر[br]قەیرانی بەردەوامیبوون، 0:02:28.800,0:02:32.525 کە تیایدا هەمووان بەردەوام ئەڵێن[br]گۆڕانکاری کەشوهەوا مەترسییەکی بوونە و 0:02:32.925,0:02:35.136 گرنگترین پرسی مرۆڤایەتییە، و 0:02:35.534,0:02:38.082 لەگەڵ ئەوەشدا وەک پێشتر[br]بەردەوام ئەبن. 0:02:39.631,0:02:41.396 لەوە تێناگەم، 0:02:41.699,0:02:44.198 چونکە ئەگەر پێویست بکات دەردانی[br]پاشماوەی زیانبەخش بوەستێت، 0:02:44.447,0:02:46.579 کەواتە پێویستە بیانوەستێنین. 0:02:47.194,0:02:49.019 بۆ من ئەوە ڕەش یان سپییە. 0:02:49.698,0:02:52.460 کە یەتە سەر ڕزگاربوون هیچ[br]ناوچەیەکی ڕەساسی نییە. 0:02:52.830,0:02:55.781 یان ئەوەتا وەک شارستانییەتێک[br]بەردەوام ئەبین یان نا. 0:02:56.646,0:02:58.939 پێویستە بگۆڕێین. 0:03:00.016,0:03:03.950 وڵاتە دەوڵەمەندەکانی وەک سوید پێویستە[br]دەستبکەن بە کەمکردنەوەی دەردان 0:03:03.950,0:03:07.230 بەلایەنی کەمەوە ساڵانە بەڕێژەی[br]لەسەدا ١٥. 0:03:08.199,0:03:12.119 ئەوەش بۆ ئەوەی بتوانین دوو پلەی گەرمی[br]خوار ئامانجی دیاریکراو بمێنینەوە. 0:03:12.821,0:03:16.273 بەڵێ، وەک پانێڵی نێودەوڵەتی لەسەر [br]گەرمبوونی ژینگە خستییە ڕوو، 0:03:17.250,0:03:20.116 کردنە ئامانجی ١.٥ پلەی سیلیزی 0:03:20.362,0:03:23.302 بەڕێژەیەکی بەرچاو کاریگەری[br]لەسەر ژینگە کەم ئەکاتەوە. 0:03:23.928,0:03:27.798 بەڵام ئەتوانین بیهێنینە بەرچاومان ئەوە چی[br]ئەگەیەنێت بۆ کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن. 0:03:28.897,0:03:31.600 بیر ئەکەیتەوە کە ڕاگەیاندنەکان و[br]هەر یەکێک لە سەرکردەکانمان 0:03:31.607,0:03:33.607 تەنیا بیر لەو شتە ئەکەنەوە، 0:03:33.897,0:03:36.168 بەڵام هەرگیز باسیشی ناکەن. 0:03:37.004,0:03:38.733 هیچ کەسێکیش باسی 0:03:38.739,0:03:41.859 غازەکانی ماڵی سەوز ناکات کە لە[br]سیستمی بارگەی هەوادا گیری خواردووە. 0:03:42.340,0:03:45.115 بیریش لەوە ناکەنەوە کە پیسبوونی[br]ژینگە گەرمبوونێک ئەشارێتەوە 0:03:45.455,0:03:48.128 بۆ ئەوەی کاتێک واز ئەهێنین[br]لە بەکارهێنانی سووتەمەنی، 0:03:48.416,0:03:50.617 خۆمان ئاستێکی زیادە لە گەرمکردنمان هەیە 0:03:50.864,0:03:55.314 لەوانەیە بەرزبێت هێندەی[br]٠.٥ بۆ ١.١ پلەی سیلیزی. 0:03:57.072,0:03:59.624 لەوەش زیاتر بە دەگمەن هیچ کەسێک[br]باسی ئەو ڕاستییە ئەکات 0:03:59.624,0:04:03.176 کە لە ناوەڕاستی شەشەم[br]لەناوچوونی بە کۆمەڵداین، 0:04:03.765,0:04:08.686 کە هەموو ڕۆژێک نزیکەی دوو سەد[br]جۆر گیاندار لەناو ئەچێت، 0:04:10.178,0:04:13.819 لەم ڕۆژەدا ڕێژەی لەناوچوون 0:04:13.819,0:04:17.619 لە نێوان ١٠٠٠ جار بۆ ١٠٠٠٠٠ جار بەرزترە 0:04:17.619,0:04:19.848 لەوەی لەکاتی ئاساییدا هەبوو. 0:04:22.516,0:04:27.879 بە دەگمەنیش ئەبینیت کەسێک باسی [br]لایەنەکانی ڕەوایی یان دادپەروەری ژینگەیی بکرێت، 0:04:28.250,0:04:31.227 کە بەڕوونی لە ڕێکەوتننامەکەی[br]پاریسدا خرایە ڕوو، 0:04:31.614,0:04:35.849 کە بەڕاستی زۆر پێویستە بۆ ئەوەی[br]لەسەر ئاستێکی جیهانی کاریپێبکرێت. 0:04:37.486,0:04:39.342 ئەوەش واتای ئەوەیە کە[br]وڵاتە دەوڵەمەندەکان 0:04:39.342,0:04:43.279 لە ماوەی ٦ بۆ ١٢ ساڵدا ڕێژەی[br]دەردانی کاربۆن بگەیەننە سفر، 0:04:44.065,0:04:46.337 بە خێرایی دەردانەکەی ئەمڕۆ. 0:04:48.190,0:04:50.330 ئەوەش بۆ ئەوەی خەڵکی[br]وڵاتە هەژارەکان 0:04:50.330,0:04:52.990 دەرفەتێکیان هەبێت بۆ بەرزکردنەوەی[br]ستانداردی ژیانیان 0:04:52.990,0:04:56.558 بە بنیاتنانی ئەو پێکهاتە بنچینەییانەی[br]کە ئێمە بنیاتمان ناوە، 0:04:56.863,0:04:59.911 وەک ڕێگاکان، قوتابخانەکان، و[br]نەخۆشخانەکان، 0:04:59.911,0:05:02.960 ئاوی پاک بۆ خواردنەوە، و[br]کارەبا و چەندینی تر. 0:05:03.707,0:05:08.299 چونکە چۆن ئەتوانین چاوەڕێی [br]وڵاتانی وەک هیندستان یان نایجیریا بکەین 0:05:08.303,0:05:10.180 گرنگی بە قەیرانی کەش و هەوا بەن 0:05:10.185,0:05:15.190 ئەگەر ئێمە کە هەموو شتێکمان هەیە[br]هیچ گرنگ نەبێت بەلامانەوە 0:05:15.190,0:05:18.048 یان گرنگی نەیەین بە پاپەندبوونمان[br]بە ڕێکەوتننامەی پاریس؟ 0:05:20.449,0:05:24.527 کەواتە، بۆچی دەردانی کاربۆن[br]کەمناکەینەوە؟ 0:05:25.611,0:05:28.909 بۆچی هێشتا لە زیادبووندان؟ 0:05:29.820,0:05:33.031 ئایا بە زانینی خۆشمانەوە[br]ئەبینە لەناوچوونی بەکۆمەڵ؟ 0:05:33.738,0:05:35.429 ئایا ئێمە خراپەکارین؟ 0:05:37.118,0:05:39.299 نەخێر، بێگومان نەخێر. 0:05:39.700,0:05:41.329 خەڵک بەردەوامن لەوەی[br]پێشتر ئەیانکرد 0:05:41.329,0:05:43.969 چونکە زۆرینە هیچ شتێک نازانن 0:05:43.969,0:05:47.722 دەربارەی دەرئەنجامە ڕاستەقینەکانی[br]ژیانی ڕۆژانەمان، و 0:05:48.474,0:05:51.449 نازانن کە گۆڕانکاری خێرا پێویستە. 0:05:52.480,0:05:56.446 هەموو وائەزانین ئەزانین، و هەموو[br]وا ئەزانین هەمووان ئەزانن، 0:05:56.447,0:05:58.020 بەڵام نازانین. 0:05:58.708,0:06:00.339 چونکە چۆن بتوانین؟ 0:06:02.474,0:06:04.459 ئەگەر بەڕاستی قەیرانێک هەبێت، و 0:06:04.696,0:06:07.583 ئەگەر ئەم قەیرانە بەهۆی[br]پاشماوەکانی ئێمەوە بێت، 0:06:08.000,0:06:10.277 بەلایەنی کەمەوە ئەتوانیت[br]هەندێک نیشانە ببینیت. 0:06:11.048,0:06:14.918 نەک تەنیا شارە ژێر ئاو کەوتووەکان،[br]مردنی دەیان هەزار کەس، و 0:06:15.166,0:06:19.100 گۆڕینی چەندین وڵات[br]بۆ تەلاری داڕووخاو. 0:06:19.904,0:06:22.184 هەندێک ڕێگەلێگرتن ئەبینیت. 0:06:22.616,0:06:24.300 بەڵام نییە. و 0:06:24.774,0:06:26.570 کەسیش باسی ناکات. 0:06:28.359,0:06:34.032 هیچ کۆبوونەوەی بەپەلە نییە،[br]هیچ سەردێڕ، هەواڵی بەپەلە نییە. 0:06:34.659,0:06:37.645 کەس وا ناجوڵێتەوە وەک ئەوەی[br]لە قەیرانێکدا بین. 0:06:38.309,0:06:42.129 تەنانەت زانایانی کەش و هەوا و[br]سیاسەتمەدارە خەمخۆرەکانیش 0:06:42.399,0:06:46.130 بەردەوامن لە گەشتکردن بە فڕۆکە و[br]خواردنی گۆشت و شیرەمەنی. 0:06:50.267,0:06:56.057 ئەگەر هەتا تەمەنی ١٠٠ ساڵی بژیم،[br]هەتا ساڵی ٢١٠٣ لە ژیاندا ئەبم. 0:06:57.738,0:07:03.181 لەم ڕۆژەدا کاتێک بیر لە داهاتوو ئەکەیتەوە[br]هەتا ئەودیوی ساڵی ٢٠٥٠ نابینیت. 0:07:04.178,0:07:08.992 هەتا ئەوکاتە، لە باشترین ئەگەردا،[br]تەنانەت نیوەی ژیانیشم نەژیاوم. 0:07:10.319,0:07:11.969 دواتر چی ڕووئەیات؟ 0:07:13.559,0:07:19.590 ساڵی ٢٠٧٨، ئاهەنگی ٧٥ەمین[br]ساڵیادی لەدایکبوونم ئەگێڕم. 0:07:20.450,0:07:25.460 ئەگەر مناڵ یان مناڵی مناڵەکانم هەبێت،[br]لەوانەیە ئەو ڕۆژەم لەگەڵدا بەسەر بەرن. 0:07:26.682,0:07:28.953 لەوانەیە پرسیارم لێبکەن [br]لەبارەی ئێوەوە، 0:07:29.384,0:07:32.893 ئەو خەڵکانەی هەبوون،[br]لە ساڵی ٢٠١٨دا. 0:07:34.786,0:07:37.268 لەوانەیە لێم بپرسن[br]بۆچی هیچ شتێکت نەکرد 0:07:37.830,0:07:40.260 لەوکاتەیا کە ئەکرا شتێک بکرێت. 0:07:41.890,0:07:46.268 ئەوەی ئێستا ئەیکەین یان نایکەین[br]کار ئەکاتە سەر هەموو ژیانی خۆم و 0:07:46.268,0:07:49.471 ژیانی منداڵەکانم و ژیانی[br]منداڵی منداڵەکانم. 0:07:49.960,0:07:52.555 ئەوەی ئێستا ئەیکەین یان نایکەین، 0:07:52.562,0:07:56.681 مناڵەکانم و مناڵەکانی ئەوان[br]ناتوانن چاکی بکەنەوە لە داهاتووا. 0:08:00.169,0:08:03.034 بۆیە ئەمساڵ کە قوتابخانە [br]دەستیپێکردەوە لە مانگی ئابدا، 0:08:03.034,0:08:05.594 بڕیارم یا کە تەواو ئەمە بەسە. 0:08:06.083,0:08:10.015 لەسەر زەوییەکە دانیشتم لە دەرەوەی[br]پەرلەمانی سویدی. 0:08:10.510,0:08:12.928 مانم لە خوێندن گرت بۆ کەش و هەوا. 0:08:14.677,0:08:17.755 هەندێک کەس ئەڵێن پێویستە لەجیاتی ئەوە[br]لە قوتابخانە بم. 0:08:18.269,0:08:21.929 هەندێک کەس ئەڵێن پێویستە بخوێنم[br]بۆ ئەوەی ببم بە زانای ژینگە 0:08:21.929,0:08:25.224 بۆ ئەوەی بتوانم "قەیرانی ژینگە[br]چارەسەر بکەم." 0:08:26.868,0:08:29.631 بەڵام قەیرانی ژینگە[br]تەواو چارەسەر کراوە. 0:08:30.400,0:08:33.368 خۆمان لە ئێستایا هەموو ڕاستییەکان و[br]چارەسەرەکانمان لەبەردەستایە. 0:08:33.920,0:08:36.818 هەموو ئەوەی لەسەرمانە بیکەین[br]ئەوەیە هەستین و بگۆڕێین. 0:08:38.100,0:08:42.729 بۆچیش بخوێنم بۆ داهاتووێک[br]کە بەم نزیکانە لەوانەیە نەمێنێت 0:08:42.839,0:08:46.799 لەکاتێکدا هیچ کەسێکی تر هیچ ناکات[br]بۆ ڕزگارکردنی داهاتوومان؟ 0:08:47.859,0:08:51.279 چی سوودێکیش هەیە لە فێربوونی[br]ڕاستییەکان لە سیستمی قوتابخانەدا 0:08:51.943,0:08:53.902 لەکاتێکدا گرنگترین ڕاستییەکان 0:08:53.902,0:08:57.349 کە لەلایەن باشترین زاناکانی هەمان[br]ئەو سیستمی خوێندنەوە ئەدرێت 0:08:57.620,0:09:01.629 هیچ شتێک ناگەیەنێت بۆ[br]سیاستمەدارەکانمان و کۆمەڵگاکەمان. 0:09:03.588,0:09:06.648 هەندێک کەس ئەڵێن کە سوید[br]تەنیا وڵاتێکی بچووکە، و 0:09:06.869,0:09:09.499 ئەوە گرنگ نییە کە ئێمە ئەیکەین، 0:09:09.901,0:09:14.179 بەڵام لەو باوەڕەیام ئەگەر چەند [br]منداڵێکی کەم بتوانن ببن بە سەردێڕ لە جیهاندا 0:09:14.179,0:09:16.646 تەنیا بە هاتنە دەرەوە لە قوتابخانە[br]بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک، 0:09:17.077,0:09:20.108 بیهێننە بەرچاوتان چیمان پێئەکرێت[br]ئەگەر هەموو پێکەوە بمانەوێت. 0:09:20.108,0:09:23.524 (چەپڵەلێدان) 0:09:24.500,0:09:27.170 ئێستا خەریکە نزیک ئەبینەوە[br]لە کۆتایی وتارەکەم، و 0:09:29.089,0:09:34.380 لێرەیایە کە خەڵک دەستئەکەن[br]بە قسەکردن لەسەر هیوا، 0:09:34.960,0:09:39.412 پانێڵی سۆلار، وزەی با، و[br]ئابووری خۆژێن، و بەم شێوەیە، 0:09:40.380,0:09:42.418 بەڵام من ئەوە ناکەم. 0:09:42.751,0:09:47.319 ئەوە ماوەی سی ساڵە ئەو قسانە ئەکەین و[br]بیرۆکەی ئەرێنی ئەبەخشینەوە. 0:09:47.912,0:09:50.199 داوای لێبوردن ئەکەم بەڵام[br]سوودی نابێت. 0:09:50.909,0:09:52.517 چونکە ئەگەر سودی هەبوایە، 0:09:52.521,0:09:54.779 ئێستا دەردانی کاربۆن کەمبووبۆوە. 0:09:54.779,0:09:56.432 نەیانکردووە. و 0:09:57.472,0:09:59.920 بەڵێ، پێویستمان بە هیوایە، 0:10:00.580,0:10:02.189 بێگومان پێویستمانە. 0:10:02.649,0:10:06.469 بەڵام ئەو شتەی لە هیوا زیاتر[br]پێویستمان پێیەتی کردەوەیە. 0:10:07.040,0:10:10.183 هەر کە دەستمان کرد بەوە،[br]هیوا لەهەموو لایەک ئەبێت. 0:10:11.720,0:10:13.960 بۆیە لەجیاتی گەڕان بۆ هیوا، 0:10:13.960,0:10:15.820 بۆ کردەوە بگەڕێ. 0:10:16.510,0:10:20.519 ئەوکاتە و تەنیا ئەوکاتە، هیوا یەت. 0:10:22.561,0:10:29.045 ئەمڕۆ، هەموو ڕۆژێک سەد ملیۆن[br]بەرمیل نەوت بەکارئەهێنین. 0:10:29.970,0:10:32.221 هیچ سیاسەتێک نییە[br]بۆ گۆڕینی ئەوە. 0:10:33.148,0:10:35.750 هیچ یاسایەک نییە بۆ هێشتنەوەی[br]ئەو نەوتە لەژێر زەویدا. 0:10:37.358,0:10:40.395 بۆیە ناتوانین جیهان ڕزگار بکەین[br]بە پابەندبوون بە یاساکان، 0:10:40.990,0:10:43.570 چونکە پێویستە یاساکان خۆیان بگۆڕێن. 0:10:44.199,0:10:46.206 هەموو شتێک پێویستە بگۆڕێت -- و 0:10:46.676,0:10:48.540 ئەبێ لەمڕۆوە دەستپێبکات. 0:10:49.009,0:10:50.148 زۆر سوپاس. 0:10:50.148,0:10:53.497 (چەپڵەلێدان)