1 00:00:01,341 --> 00:00:04,308 ئەوکاتەی نزیکەی هەشت ساڵ بووم، 2 00:00:04,308 --> 00:00:08,550 بۆ یەکەم جار دەربارەی شتێک بیستم پێی ئەوترا گۆڕانی کەش یان گەرمبوونی زەوی. 3 00:00:09,619 --> 00:00:14,189 لەوە ئەچوو، شتێک بێت مرۆڤ درووستیکردبێت بە شێوازی ژیانی خۆمان. 4 00:00:15,222 --> 00:00:18,839 پێم ئەوترا ڕووناکی بکووژێنمەوە بۆ هەڵگرتنی وزە و 5 00:00:19,088 --> 00:00:22,459 دووبارە بەکارهێنانەوەی کاغەز بۆ هەڵگرتنی ماددەی خاو. 6 00:00:24,268 --> 00:00:27,079 بیرمە بیرم ئەکردەوە کە ئەوە زۆر سەیر بوو بەلامەوە 7 00:00:27,309 --> 00:00:31,019 کە مرۆڤەکان، کە بە جۆرێتی سەر بە ئاژەڵەکانن، و 8 00:00:31,019 --> 00:00:35,198 توانای ئەوەیان هەیە کەشوهەوای زەوی بگۆڕن. 9 00:00:36,090 --> 00:00:39,561 چونکە ئەگەر وابکەین، و ئەگەر بەڕاستی ئەوە ڕووبات، 10 00:00:39,836 --> 00:00:42,739 باسی هیچ شتێکی تر ناکەین. 11 00:00:43,720 --> 00:00:48,000 هەر کە تەلەفزیۆن هەڵئەکەیت هەموو شتێک دەربارەی ئەوە ئەبێت. 12 00:00:48,508 --> 00:00:51,541 سەردێڕەکان، ڕادیۆ، ڕۆژنامەکان، 13 00:00:51,849 --> 00:00:54,690 دەربارەی هیچ شتێکی تر ناخوێنیتەوە یان نابیستیت، 14 00:00:55,180 --> 00:00:57,719 وەک ئەوەی جەنگێکی جیهانی هەبێت. 15 00:00:58,838 --> 00:01:01,360 بەڵام هیچ کەس باسیشی نەئەکرد. 16 00:01:02,130 --> 00:01:08,154 ئەگەر سوتاندنی سوتەمەنی ئەوەنە خراپ بێت کە مەترسی بۆسەر بوونمان درووست بکات، 17 00:01:08,649 --> 00:01:11,278 چۆن ئەتوانین ئاواهی بەردەوام بین هەروەک پێشتر؟ 18 00:01:12,263 --> 00:01:14,498 بۆچی هیچ ڕێگەگرتنێک نییە؟ 19 00:01:15,030 --> 00:01:17,320 بۆچی نەکراوە بە نایاسایی؟ 20 00:01:18,921 --> 00:01:21,891 بۆ من، ئەوە ڕێیتێنەئەچوو. 21 00:01:22,288 --> 00:01:24,297 زۆر ناواقیعانە بوو. 22 00:01:26,401 --> 00:01:28,978 بۆیە لە یانزە ساڵیدا، نەخۆش کەوتم. 23 00:01:29,250 --> 00:01:31,042 تووشی خەمۆکی بووم، 24 00:01:31,319 --> 00:01:32,613 لە قسەکردن وەستام، و 25 00:01:32,998 --> 00:01:34,487 وازم لە خواردن هێنا. 26 00:01:35,699 --> 00:01:39,488 لە ماوەی دوو مانگدا، نزیکەی دە کیلۆ کێشم دابەزی. 27 00:01:40,889 --> 00:01:44,008 دواتر، دەستنیشانکرام بە نەخۆشی ئەسپێرجەر، 28 00:01:44,319 --> 00:01:47,289 لەگەڵ خۆبێدەنگکردنی خۆویستی و هەڵسوکەوتی خولیاگەرانە. 29 00:01:48,189 --> 00:01:51,760 واتای ئەوەبوو تەنیا ئەوکاتانە قسەم ئەکرد کە پێویست بێت -- 30 00:01:51,760 --> 00:01:53,670 ئێستاش یەکێکە لەو ساتانە. 31 00:01:53,670 --> 00:01:57,258 (چەپڵەلێدان) 32 00:02:03,908 --> 00:02:06,290 بۆ ئەوانەمان کە ئەو گرفتانەمان هەیە، 33 00:02:06,290 --> 00:02:08,857 بەنزیکەیی هەموو شتێک ڕەش یان سپییە. 34 00:02:09,564 --> 00:02:11,234 زۆر باش نین لە درۆکردندا، و 35 00:02:11,234 --> 00:02:14,598 چێژیش نابینین لە بەشداریکردن لەم یارییە کۆمەڵایەتییە 36 00:02:14,598 --> 00:02:17,153 کە ئێوە زۆر بایەخی پێئەیەن. 37 00:02:17,153 --> 00:02:18,423 (پێکەنین) 38 00:02:18,688 --> 00:02:21,751 پێموابێت لە چەندین ڕووەوە ئێمەی تووشبوی ئۆتیزم کەسە ئاساییەکانین، و 39 00:02:22,041 --> 00:02:24,368 خەڵکەکەی تر زۆر سەیرن، 40 00:02:24,368 --> 00:02:25,561 (پێکەنین) 41 00:02:25,561 --> 00:02:28,509 بەتایبەتی کاتێک یەتە سەر قەیرانی بەردەوامیبوون، 42 00:02:28,800 --> 00:02:32,525 کە تیایدا هەمووان بەردەوام ئەڵێن گۆڕانکاری کەشوهەوا مەترسییەکی بوونە و 43 00:02:32,925 --> 00:02:35,136 گرنگترین پرسی مرۆڤایەتییە، و 44 00:02:35,534 --> 00:02:38,082 لەگەڵ ئەوەشدا وەک پێشتر بەردەوام ئەبن. 45 00:02:39,631 --> 00:02:41,396 لەوە تێناگەم، 46 00:02:41,699 --> 00:02:44,198 چونکە ئەگەر پێویست بکات دەردانی پاشماوەی زیانبەخش بوەستێت، 47 00:02:44,447 --> 00:02:46,579 کەواتە پێویستە بیانوەستێنین. 48 00:02:47,194 --> 00:02:49,019 بۆ من ئەوە ڕەش یان سپییە. 49 00:02:49,698 --> 00:02:52,460 کە یەتە سەر ڕزگاربوون هیچ ناوچەیەکی ڕەساسی نییە. 50 00:02:52,830 --> 00:02:55,781 یان ئەوەتا وەک شارستانییەتێک بەردەوام ئەبین یان نا. 51 00:02:56,646 --> 00:02:58,939 پێویستە بگۆڕێین. 52 00:03:00,016 --> 00:03:03,950 وڵاتە دەوڵەمەندەکانی وەک سوید پێویستە دەستبکەن بە کەمکردنەوەی دەردان 53 00:03:03,950 --> 00:03:07,230 بەلایەنی کەمەوە ساڵانە بەڕێژەی لەسەدا ١٥. 54 00:03:08,199 --> 00:03:12,119 ئەوەش بۆ ئەوەی بتوانین دوو پلەی گەرمی خوار ئامانجی دیاریکراو بمێنینەوە. 55 00:03:12,821 --> 00:03:16,273 بەڵێ، وەک پانێڵی نێودەوڵەتی لەسەر گەرمبوونی ژینگە خستییە ڕوو، 56 00:03:17,250 --> 00:03:20,116 کردنە ئامانجی ١.٥ پلەی سیلیزی 57 00:03:20,362 --> 00:03:23,302 بەڕێژەیەکی بەرچاو کاریگەری لەسەر ژینگە کەم ئەکاتەوە. 58 00:03:23,928 --> 00:03:27,798 بەڵام ئەتوانین بیهێنینە بەرچاومان ئەوە چی ئەگەیەنێت بۆ کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن. 59 00:03:28,897 --> 00:03:31,600 بیر ئەکەیتەوە کە ڕاگەیاندنەکان و هەر یەکێک لە سەرکردەکانمان 60 00:03:31,607 --> 00:03:33,607 تەنیا بیر لەو شتە ئەکەنەوە، 61 00:03:33,897 --> 00:03:36,168 بەڵام هەرگیز باسیشی ناکەن. 62 00:03:37,004 --> 00:03:38,733 هیچ کەسێکیش باسی 63 00:03:38,739 --> 00:03:41,859 غازەکانی ماڵی سەوز ناکات کە لە سیستمی بارگەی هەوادا گیری خواردووە. 64 00:03:42,340 --> 00:03:45,115 بیریش لەوە ناکەنەوە کە پیسبوونی ژینگە گەرمبوونێک ئەشارێتەوە 65 00:03:45,455 --> 00:03:48,128 بۆ ئەوەی کاتێک واز ئەهێنین لە بەکارهێنانی سووتەمەنی، 66 00:03:48,416 --> 00:03:50,617 خۆمان ئاستێکی زیادە لە گەرمکردنمان هەیە 67 00:03:50,864 --> 00:03:55,314 لەوانەیە بەرزبێت هێندەی ٠.٥ بۆ ١.١ پلەی سیلیزی. 68 00:03:57,072 --> 00:03:59,624 لەوەش زیاتر بە دەگمەن هیچ کەسێک باسی ئەو ڕاستییە ئەکات 69 00:03:59,624 --> 00:04:03,176 کە لە ناوەڕاستی شەشەم لەناوچوونی بە کۆمەڵداین، 70 00:04:03,765 --> 00:04:08,686 کە هەموو ڕۆژێک نزیکەی دوو سەد جۆر گیاندار لەناو ئەچێت، 71 00:04:10,178 --> 00:04:13,819 لەم ڕۆژەدا ڕێژەی لەناوچوون 72 00:04:13,819 --> 00:04:17,619 لە نێوان ١٠٠٠ جار بۆ ١٠٠٠٠٠ جار بەرزترە 73 00:04:17,619 --> 00:04:19,848 لەوەی لەکاتی ئاساییدا هەبوو. 74 00:04:22,516 --> 00:04:27,879 بە دەگمەنیش ئەبینیت کەسێک باسی لایەنەکانی ڕەوایی یان دادپەروەری ژینگەیی بکرێت، 75 00:04:28,250 --> 00:04:31,227 کە بەڕوونی لە ڕێکەوتننامەکەی پاریسدا خرایە ڕوو، 76 00:04:31,614 --> 00:04:35,849 کە بەڕاستی زۆر پێویستە بۆ ئەوەی لەسەر ئاستێکی جیهانی کاریپێبکرێت. 77 00:04:37,486 --> 00:04:39,342 ئەوەش واتای ئەوەیە کە وڵاتە دەوڵەمەندەکان 78 00:04:39,342 --> 00:04:43,279 لە ماوەی ٦ بۆ ١٢ ساڵدا ڕێژەی دەردانی کاربۆن بگەیەننە سفر، 79 00:04:44,065 --> 00:04:46,337 بە خێرایی دەردانەکەی ئەمڕۆ. 80 00:04:48,190 --> 00:04:50,330 ئەوەش بۆ ئەوەی خەڵکی وڵاتە هەژارەکان 81 00:04:50,330 --> 00:04:52,990 دەرفەتێکیان هەبێت بۆ بەرزکردنەوەی ستانداردی ژیانیان 82 00:04:52,990 --> 00:04:56,558 بە بنیاتنانی ئەو پێکهاتە بنچینەییانەی کە ئێمە بنیاتمان ناوە، 83 00:04:56,863 --> 00:04:59,911 وەک ڕێگاکان، قوتابخانەکان، و نەخۆشخانەکان، 84 00:04:59,911 --> 00:05:02,960 ئاوی پاک بۆ خواردنەوە، و کارەبا و چەندینی تر. 85 00:05:03,707 --> 00:05:08,299 چونکە چۆن ئەتوانین چاوەڕێی وڵاتانی وەک هیندستان یان نایجیریا بکەین 86 00:05:08,303 --> 00:05:10,180 گرنگی بە قەیرانی کەش و هەوا بەن 87 00:05:10,185 --> 00:05:15,190 ئەگەر ئێمە کە هەموو شتێکمان هەیە هیچ گرنگ نەبێت بەلامانەوە 88 00:05:15,190 --> 00:05:18,048 یان گرنگی نەیەین بە پاپەندبوونمان بە ڕێکەوتننامەی پاریس؟ 89 00:05:20,449 --> 00:05:24,527 کەواتە، بۆچی دەردانی کاربۆن کەمناکەینەوە؟ 90 00:05:25,611 --> 00:05:28,909 بۆچی هێشتا لە زیادبووندان؟ 91 00:05:29,820 --> 00:05:33,031 ئایا بە زانینی خۆشمانەوە ئەبینە لەناوچوونی بەکۆمەڵ؟ 92 00:05:33,738 --> 00:05:35,429 ئایا ئێمە خراپەکارین؟ 93 00:05:37,118 --> 00:05:39,299 نەخێر، بێگومان نەخێر. 94 00:05:39,700 --> 00:05:41,329 خەڵک بەردەوامن لەوەی پێشتر ئەیانکرد 95 00:05:41,329 --> 00:05:43,969 چونکە زۆرینە هیچ شتێک نازانن 96 00:05:43,969 --> 00:05:47,722 دەربارەی دەرئەنجامە ڕاستەقینەکانی ژیانی ڕۆژانەمان، و 97 00:05:48,474 --> 00:05:51,449 نازانن کە گۆڕانکاری خێرا پێویستە. 98 00:05:52,480 --> 00:05:56,446 هەموو وائەزانین ئەزانین، و هەموو وا ئەزانین هەمووان ئەزانن، 99 00:05:56,447 --> 00:05:58,020 بەڵام نازانین. 100 00:05:58,708 --> 00:06:00,339 چونکە چۆن بتوانین؟ 101 00:06:02,474 --> 00:06:04,459 ئەگەر بەڕاستی قەیرانێک هەبێت، و 102 00:06:04,696 --> 00:06:07,583 ئەگەر ئەم قەیرانە بەهۆی پاشماوەکانی ئێمەوە بێت، 103 00:06:08,000 --> 00:06:10,277 بەلایەنی کەمەوە ئەتوانیت هەندێک نیشانە ببینیت. 104 00:06:11,048 --> 00:06:14,918 نەک تەنیا شارە ژێر ئاو کەوتووەکان، مردنی دەیان هەزار کەس، و 105 00:06:15,166 --> 00:06:19,100 گۆڕینی چەندین وڵات بۆ تەلاری داڕووخاو. 106 00:06:19,904 --> 00:06:22,184 هەندێک ڕێگەلێگرتن ئەبینیت. 107 00:06:22,616 --> 00:06:24,300 بەڵام نییە. و 108 00:06:24,774 --> 00:06:26,570 کەسیش باسی ناکات. 109 00:06:28,359 --> 00:06:34,032 هیچ کۆبوونەوەی بەپەلە نییە، هیچ سەردێڕ، هەواڵی بەپەلە نییە. 110 00:06:34,659 --> 00:06:37,645 کەس وا ناجوڵێتەوە وەک ئەوەی لە قەیرانێکدا بین. 111 00:06:38,309 --> 00:06:42,129 تەنانەت زانایانی کەش و هەوا و سیاسەتمەدارە خەمخۆرەکانیش 112 00:06:42,399 --> 00:06:46,130 بەردەوامن لە گەشتکردن بە فڕۆکە و خواردنی گۆشت و شیرەمەنی. 113 00:06:50,267 --> 00:06:56,057 ئەگەر هەتا تەمەنی ١٠٠ ساڵی بژیم، هەتا ساڵی ٢١٠٣ لە ژیاندا ئەبم. 114 00:06:57,738 --> 00:07:03,181 لەم ڕۆژەدا کاتێک بیر لە داهاتوو ئەکەیتەوە هەتا ئەودیوی ساڵی ٢٠٥٠ نابینیت. 115 00:07:04,178 --> 00:07:08,992 هەتا ئەوکاتە، لە باشترین ئەگەردا، تەنانەت نیوەی ژیانیشم نەژیاوم. 116 00:07:10,319 --> 00:07:11,969 دواتر چی ڕووئەیات؟ 117 00:07:13,559 --> 00:07:19,590 ساڵی ٢٠٧٨، ئاهەنگی ٧٥ەمین ساڵیادی لەدایکبوونم ئەگێڕم. 118 00:07:20,450 --> 00:07:25,460 ئەگەر مناڵ یان مناڵی مناڵەکانم هەبێت، لەوانەیە ئەو ڕۆژەم لەگەڵدا بەسەر بەرن. 119 00:07:26,682 --> 00:07:28,953 لەوانەیە پرسیارم لێبکەن لەبارەی ئێوەوە، 120 00:07:29,384 --> 00:07:32,893 ئەو خەڵکانەی هەبوون، لە ساڵی ٢٠١٨دا. 121 00:07:34,786 --> 00:07:37,268 لەوانەیە لێم بپرسن بۆچی هیچ شتێکت نەکرد 122 00:07:37,830 --> 00:07:40,260 لەوکاتەیا کە ئەکرا شتێک بکرێت. 123 00:07:41,890 --> 00:07:46,268 ئەوەی ئێستا ئەیکەین یان نایکەین کار ئەکاتە سەر هەموو ژیانی خۆم و 124 00:07:46,268 --> 00:07:49,471 ژیانی منداڵەکانم و ژیانی منداڵی منداڵەکانم. 125 00:07:49,960 --> 00:07:52,555 ئەوەی ئێستا ئەیکەین یان نایکەین، 126 00:07:52,562 --> 00:07:56,681 مناڵەکانم و مناڵەکانی ئەوان ناتوانن چاکی بکەنەوە لە داهاتووا. 127 00:08:00,169 --> 00:08:03,034 بۆیە ئەمساڵ کە قوتابخانە دەستیپێکردەوە لە مانگی ئابدا، 128 00:08:03,034 --> 00:08:05,594 بڕیارم یا کە تەواو ئەمە بەسە. 129 00:08:06,083 --> 00:08:10,015 لەسەر زەوییەکە دانیشتم لە دەرەوەی پەرلەمانی سویدی. 130 00:08:10,510 --> 00:08:12,928 مانم لە خوێندن گرت بۆ کەش و هەوا. 131 00:08:14,677 --> 00:08:17,755 هەندێک کەس ئەڵێن پێویستە لەجیاتی ئەوە لە قوتابخانە بم. 132 00:08:18,269 --> 00:08:21,929 هەندێک کەس ئەڵێن پێویستە بخوێنم بۆ ئەوەی ببم بە زانای ژینگە 133 00:08:21,929 --> 00:08:25,224 بۆ ئەوەی بتوانم "قەیرانی ژینگە چارەسەر بکەم." 134 00:08:26,868 --> 00:08:29,631 بەڵام قەیرانی ژینگە تەواو چارەسەر کراوە. 135 00:08:30,400 --> 00:08:33,368 خۆمان لە ئێستایا هەموو ڕاستییەکان و چارەسەرەکانمان لەبەردەستایە. 136 00:08:33,920 --> 00:08:36,818 هەموو ئەوەی لەسەرمانە بیکەین ئەوەیە هەستین و بگۆڕێین. 137 00:08:38,100 --> 00:08:42,729 بۆچیش بخوێنم بۆ داهاتووێک کە بەم نزیکانە لەوانەیە نەمێنێت 138 00:08:42,839 --> 00:08:46,799 لەکاتێکدا هیچ کەسێکی تر هیچ ناکات بۆ ڕزگارکردنی داهاتوومان؟ 139 00:08:47,859 --> 00:08:51,279 چی سوودێکیش هەیە لە فێربوونی ڕاستییەکان لە سیستمی قوتابخانەدا 140 00:08:51,943 --> 00:08:53,902 لەکاتێکدا گرنگترین ڕاستییەکان 141 00:08:53,902 --> 00:08:57,349 کە لەلایەن باشترین زاناکانی هەمان ئەو سیستمی خوێندنەوە ئەدرێت 142 00:08:57,620 --> 00:09:01,629 هیچ شتێک ناگەیەنێت بۆ سیاستمەدارەکانمان و کۆمەڵگاکەمان. 143 00:09:03,588 --> 00:09:06,648 هەندێک کەس ئەڵێن کە سوید تەنیا وڵاتێکی بچووکە، و 144 00:09:06,869 --> 00:09:09,499 ئەوە گرنگ نییە کە ئێمە ئەیکەین، 145 00:09:09,901 --> 00:09:14,179 بەڵام لەو باوەڕەیام ئەگەر چەند منداڵێکی کەم بتوانن ببن بە سەردێڕ لە جیهاندا 146 00:09:14,179 --> 00:09:16,646 تەنیا بە هاتنە دەرەوە لە قوتابخانە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک، 147 00:09:17,077 --> 00:09:20,108 بیهێننە بەرچاوتان چیمان پێئەکرێت ئەگەر هەموو پێکەوە بمانەوێت. 148 00:09:20,108 --> 00:09:23,524 (چەپڵەلێدان) 149 00:09:24,500 --> 00:09:27,170 ئێستا خەریکە نزیک ئەبینەوە لە کۆتایی وتارەکەم، و 150 00:09:29,089 --> 00:09:34,380 لێرەیایە کە خەڵک دەستئەکەن بە قسەکردن لەسەر هیوا، 151 00:09:34,960 --> 00:09:39,412 پانێڵی سۆلار، وزەی با، و ئابووری خۆژێن، و بەم شێوەیە، 152 00:09:40,380 --> 00:09:42,418 بەڵام من ئەوە ناکەم. 153 00:09:42,751 --> 00:09:47,319 ئەوە ماوەی سی ساڵە ئەو قسانە ئەکەین و بیرۆکەی ئەرێنی ئەبەخشینەوە. 154 00:09:47,912 --> 00:09:50,199 داوای لێبوردن ئەکەم بەڵام سوودی نابێت. 155 00:09:50,909 --> 00:09:52,517 چونکە ئەگەر سودی هەبوایە، 156 00:09:52,521 --> 00:09:54,779 ئێستا دەردانی کاربۆن کەمبووبۆوە. 157 00:09:54,779 --> 00:09:56,432 نەیانکردووە. و 158 00:09:57,472 --> 00:09:59,920 بەڵێ، پێویستمان بە هیوایە، 159 00:10:00,580 --> 00:10:02,189 بێگومان پێویستمانە. 160 00:10:02,649 --> 00:10:06,469 بەڵام ئەو شتەی لە هیوا زیاتر پێویستمان پێیەتی کردەوەیە. 161 00:10:07,040 --> 00:10:10,183 هەر کە دەستمان کرد بەوە، هیوا لەهەموو لایەک ئەبێت. 162 00:10:11,720 --> 00:10:13,960 بۆیە لەجیاتی گەڕان بۆ هیوا، 163 00:10:13,960 --> 00:10:15,820 بۆ کردەوە بگەڕێ. 164 00:10:16,510 --> 00:10:20,519 ئەوکاتە و تەنیا ئەوکاتە، هیوا یەت. 165 00:10:22,561 --> 00:10:29,045 ئەمڕۆ، هەموو ڕۆژێک سەد ملیۆن بەرمیل نەوت بەکارئەهێنین. 166 00:10:29,970 --> 00:10:32,221 هیچ سیاسەتێک نییە بۆ گۆڕینی ئەوە. 167 00:10:33,148 --> 00:10:35,750 هیچ یاسایەک نییە بۆ هێشتنەوەی ئەو نەوتە لەژێر زەویدا. 168 00:10:37,358 --> 00:10:40,395 بۆیە ناتوانین جیهان ڕزگار بکەین بە پابەندبوون بە یاساکان، 169 00:10:40,990 --> 00:10:43,570 چونکە پێویستە یاساکان خۆیان بگۆڕێن. 170 00:10:44,199 --> 00:10:46,206 هەموو شتێک پێویستە بگۆڕێت -- و 171 00:10:46,676 --> 00:10:48,540 ئەبێ لەمڕۆوە دەستپێبکات. 172 00:10:49,009 --> 00:10:50,148 زۆر سوپاس. 173 00:10:50,148 --> 00:10:53,497 (چەپڵەلێدان)