بۆچی پێویستە "ڕەشەباکە"ی شکسپیر بخوێنیتەوە؟ - ئیسوێڵت گڵێسپی
-
0:07 - 0:11هەورە بروسکە و ڕوناکییەکانی،
دەریایەکی فراوان ڕوناک دەکەنەوە، -
0:11 - 0:14و کەشتیەک لەگەڵ شەپۆلەکان شەڕ دەکات.
-
0:14 - 0:19ئەمە گەردەلوولێکی ئاسایی نییە،
بەڵکو ڕەشەبایەکی دڕندە و تۆڵە سێنەرە، -
0:19 - 0:24ئەمە ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ
تەم و مژاویترین شانۆی شکسپیر. -
0:24 - 0:27کاتێک ئاسمان ڕوون دەبێتەوە،
بانگهێشت کراوین بۆ جیهانێک -
0:27 - 0:32زۆر لە هی خۆمان جیاوزترە،
بەڵام پڕە لە کێشە بەردەوامەکان -
0:32 - 0:36سەبارەت بە ئازادی و دەسەڵات
و دەست بەسەرداگرتن. -
0:36 - 0:39شانۆی "ڕەشەباکە" لەسەر
دورگەیەکی بیابانییە، -
0:39 - 0:45پرە لە جادوو و مەزنی پڕۆسپێرۆ
شازادەی دوورخراوەی میلان. -
0:45 - 0:49کە لە لایەن براکەیەوە، ئەنتۆنیۆ ناپاکی
لەگەڵدا کراوە و لەسەر دوورگەکە جێدەهێڵرێت -
0:49 - 0:54بۆ ماوەی دوازدە ساڵ لەگەڵ کچەکەی میراندا
و هەروەها لەگەڵ کتێبە خۆشەویستەکانی. -
0:54 - 0:58لەم ماوەیەدا، فێری جادووی دوورگەکە بوو
-
0:58 - 1:01و بەکاری دەهێنێت بۆ بە دەستهێنانی
ڕوحە توخماوییەکان. -
1:01 - 1:05و هەروەها دەسەڵاتیشی هەیە بەسەر
هەر تاکێکی دانیشتووی دوورگەکە، -
1:05 - 1:08کاڵیبانی غەمبار و شەیتاناوی.
-
1:08 - 1:13دوای چەند ساڵ لە پلاندانان بۆ تۆڵەسەندنەوە
دووژمنی پڕۆسپێرۆ لە کۆتاییدا دەردەکەون. -
1:13 - 1:16بە یارمەتی خێوی فڕیو، ئاریێڵ،
-
1:16 - 1:22جادووگەرەکە کەشتی براکەی دەڕووخێنێت و
و دەستەی کەشتیەکە دەباتە بەر کەنار دەریا. -
1:22 - 1:26پلانەکانی پڕۆسپێرۆ تەنانەت خۆی
دەگەیێنێتەوە ناو ژیانی خۆشەویستی کچەکەشی، -
1:26 - 1:30کە پلانی داناوە بکەوێتە داوی میر
فێردیناندی گیرخواردوو. -
1:30 - 1:33کاتێک پڕۆسپیرۆ و ئاریێڵ
نزیک دەبنەوە لە ئەنتۆنیۆ، -
1:33 - 1:36کاڵیبان لەگەڵ چەند دەریاوانێکی
سەرخۆش یەک دەگرێت، -
1:36 - 1:39پلانێکی پێکەنیناوی دادەنێن بۆ
دەست بەسەرداگرتنی دوورگەکە. -
1:39 - 1:43شانۆکە کۆمەڵگە شی دەکاتەوە بۆ
سەرەتاییترین حەز و ئارەزووەکانی، -
1:43 - 1:48هەر یەکەیان بە دوای هێز و دەسەڵات دەکەون
بەسەر زەوی، یاخوود خەڵکی تر، -
1:48 - 1:50یاخوود چارەنووسی خۆیان وێڵن.
-
1:50 - 1:54بەڵام شکسپیر دەزانێت کە
؛دەسەڵات ئامانجێکی جووڵاوەیە -
1:54 - 1:57و کاتێک مێژووی تاریکی
ئەم کەسیەتییانە دیار دەخات، -
1:57 - 2:02وێنایی کۆتایی هاتنی ئەم
چەرخە دڕندەیە دەکەین. -
2:02 - 2:04هەرچەندە ئەنتۆنیۆ خراپەی کرد
لەگەڵ پڕۆسپێرۆ، -
2:04 - 2:08بۆ ماوەیەکی زۆر بە خراپی
دوورگەکەی بەکاردەهێنا، -
2:08 - 2:12توانا جادوویی و سەرچاوە سرووشتییەکانی
بۆ خۆی کۆدەکردەوە. -
2:12 - 2:15کاڵیبان بە تایبەتی دووژمنی
ئەم داگیرکارییە بوو. -
2:15 - 2:17کوڕی سایکۆڕاکس،
-
2:17 - 2:20جادووگەرێکە کە پێشتر دەستی بەسەر
دوورگەکەدا گرتبوو، -
2:20 - 2:23لە سەرەتادا یارمەتی دوورخراوەکانی دەدا
بۆ ئەوەی جێگیر بن. -
2:23 - 2:27بەڵام لەو ساتەوەی بۆتە کۆیلەی ئەوان
و بە پەشیمانییەکی زۆرەوە بۆڵە بۆڵ دەکات: -
2:27 - 2:30دواتر خۆشمویست و پێم پیشاندا
-
2:30 - 2:32هەموو تایبەتمەندییەکانی دورگە بچووکەکە،
کانییە نوێیەکان، -
2:32 - 2:36کونی خوێواو و زەوی وشک و بە پیت.
-
2:36 - 2:38!نەفرەتی لە من کە وامکرد''
-
2:38 - 2:41بە زمانە بروسکاوییەکەی و
تووڕەبوونە کوڵاویەکەی، -
2:41 - 2:45کاڵیبان هەمیشە ڕابردوو بە
بیر پڕۆسپێرۆ دەهێنێتەوە: -
2:45 - 2:50بە پێی سایکۆڕاکس، دایکی من،
ئەم دوورگەیە هی منە کە تۆ لە منت بردووە. -
2:50 - 2:53هەرچەندە سایکۆڕاکس بە خراپی
دوورگەکەی بە کاردەهێنا، -
2:53 - 2:56و ئاریێڵی زیندانی کرد هەتاکو
پڕۆسپێرۆ ئازادی کرد. -
2:56 - 3:01و ئێستا ئاریێڵ لە شانۆکەدا هەوڵدەدات
قەرزەکەی بداتەوە و ئازادی بە دەست بهێنێت، -
3:01 - 3:05لە کاتێکدا کاڵیبان هەتا هەتایە
زیندانی کراوە، یاخوود بە لایەنی کەمەوە -
3:05 - 3:07هەتاکوو پرۆسپیرۆ لە دەسەڵات بێت.
-
3:07 - 3:10لەبەر ئەم هۆکارە و چەندانی تر،
-
3:10 - 3:14شانۆییەکە زۆربەی کات وەکو بەرجەستەی
دۆزینەوەی کۆڵۆنیاڵیزم، -
3:14 - 3:18و کێشە ئەخلاقیەکانی
''جیهانێکی نوێی چاونەترس'' بینراوە. -
3:18 - 3:22چەندین پرسیاری هێز و دادپەروەری
لەسەر ئەم شانۆییە درووست دەبێت: -
3:22 - 3:24ئایا کاڵیبان گەورەی ڕاستەقینەی دوورگەکەیە؟
-
3:24 - 3:26ئایا ئاریێڵ دەرباز دەبێت؟
-
3:26 - 3:29و ئایا پڕۆسپێرۆ چاودێریکەری مەزنە-
-
3:29 - 3:35یاخوود جادووی قووڵتر لە ئارادایە،
کە لە توانای هیچ لە کەسیاتییەکاندا نییە؟ -
3:35 - 3:36لە شانۆکەدا،
-
3:36 - 3:40ئاریێڵ بە بەردەوامی بە پڕۆسپێرۆ
دەڵێت کە قەرزداری ئازادییەکەیەتی. -
3:40 - 3:43بەڵام پرسیارەکە هێشتا
دەمێنێت کە گوایە داگیرکەرەکە -
3:43 - 3:45دەیەوێت واز لە دەسەڵاتی بهێنێت.
-
3:45 - 3:49پرسیاری دەستبەردان لە دەسەڵات زۆر بەهێزە
بە تایبەتی چونکە شانۆکە -
3:49 - 3:52وا دادەنرێت کە کۆتا شانۆی شکسپیر بێت.
-
3:52 - 3:57لە زۆر ڕووەوە، هەڵسوکەوتی
پڕۆسپێرۆ زۆر نزیکە لە دڵخۆشکردنی خۆی، -
3:57 - 4:01کە پلانی زۆر نایابی دانا
ئەوانەی دەوروبەری خۆی جووڵاند، -
4:01 - 4:06و جادوویەکی سەپاند بەسەر
بینەرو کەسایەتییەکاندا. -
4:06 - 4:09بەڵام لە کۆتایی ئەم چالاکی
دەسەڵات و دەستبەسەرداگرتنە، -
4:09 - 4:13کۆتا قسەکانی، پڕۆسپێرۆ
دەکات بە کەسێکی سادە لە لایەن بینەرەوە- -
4:13 - 4:17و ئەو هێزەی کە هەیانە بەسەر درووسکراوەکانی
-
4:17 - 4:21بە یارمەتی دەستە پیرۆزەکانی تۆ،"
هەناسەی نەرمی تۆ بۆ چارۆکەکانم، -
4:21 - 4:26پڕۆژەکەم سەرکەوتوو دەبێت
کە مەبەستەکەی دڵخۆشکردن بوو -
4:26 - 4:30ئەمە ڕۆڵی سەرەکی شکسپیر
وەکو دڵخۆشکەری مەزن دەچەسپێنێت -
4:30 - 4:35کە خۆی دەدات بە دەستەوە
لە کۆتاییدا بۆ ڕازیبوونی ئێمە.
- Title:
- بۆچی پێویستە "ڕەشەباکە"ی شکسپیر بخوێنیتەوە؟ - ئیسوێڵت گڵێسپی
- Speaker:
- ئیسوێڵت گڵێسپی
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە ببینە:
https://ed.ted.com/lessons/why-should-you-read-shakespeare-s-the-tempest-iseult-gillespieهەورە برووسکە و ڕوناکییەکی دەریایەکی فراوان ڕووناک دەکەنەوە، کەشتییەک لەگەڵ شەپۆلەکان شەڕ دەکات. ئەمە گەردەلوولێکی ئاسایی نییە، بەڵکوو ڕەشەبایەکی دڕندە و تۆڵە سێنەرە، ئەمە ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ تەم و مژاویترین شانۆی شکسپیر. بۆچی ئەم شانۆیە لەگەڵ خوێنەرانی تازەدا دەگونجێت؟ ئیسوێڵت گڵێسپی لەمە دەکۆڵێتەوە و باسی دەکات.
ئامادەکردنی ئیسوێڵت گڵێسپی، دەرهێنانی هیلیۆسی دۆرسان ڕاچیت.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:35
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for Why should you read Shakespeare's "The Tempest"? | |
![]() |
mabbast chato accepted Kurdish (Central) subtitles for Why should you read Shakespeare's "The Tempest"? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Why should you read Shakespeare's "The Tempest"? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Why should you read Shakespeare's "The Tempest"? |