WEBVTT 00:00:06.947 --> 00:00:10.997 هەورە بروسکە و ڕوناکییەکانی، دەریایەکی فراوان ڕوناک دەکەنەوە، 00:00:10.997 --> 00:00:14.297 و کەشتیەک لەگەڵ شەپۆلەکان شەڕ دەکات. 00:00:14.297 --> 00:00:19.337 ئەمە گەردەلوولێکی ئاسایی نییە، بەڵکو ڕەشەبایەکی دڕندە و تۆڵە سێنەرە، 00:00:19.337 --> 00:00:24.047 ئەمە ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ تەم و مژاویترین شانۆی شکسپیر. 00:00:24.047 --> 00:00:27.097 کاتێک ئاسمان ڕوون دەبێتەوە، بانگهێشت کراوین بۆ جیهانێک 00:00:27.107 --> 00:00:31.637 زۆر لە هی خۆمان جیاوزترە، بەڵام پڕە لە کێشە بەردەوامەکان 00:00:31.637 --> 00:00:35.577 سەبارەت بە ئازادی و دەسەڵات و دەست بەسەرداگرتن. 00:00:35.577 --> 00:00:39.387 شانۆی "ڕەشەباکە" لەسەر دورگەیەکی بیابانییە، 00:00:39.387 --> 00:00:44.717 پرە لە جادوو و مەزنی پڕۆسپێرۆ شازادەی دوورخراوەی میلان. 00:00:44.717 --> 00:00:49.417 کە لە لایەن براکەیەوە، ئەنتۆنیۆ ناپاکی لەگەڵدا کراوە و لەسەر دوورگەکە جێدەهێڵرێت 00:00:49.417 --> 00:00:54.307 بۆ ماوەی دوازدە ساڵ لەگەڵ کچەکەی میراندا و هەروەها لەگەڵ کتێبە خۆشەویستەکانی. 00:00:54.307 --> 00:00:57.627 لەم ماوەیەدا، فێری جادووی دوورگەکە بوو 00:00:57.627 --> 00:01:00.887 و بەکاری دەهێنێت بۆ بە دەستهێنانی ڕوحە توخماوییەکان. 00:01:00.887 --> 00:01:04.617 و هەروەها دەسەڵاتیشی هەیە بەسەر هەر تاکێکی دانیشتووی دوورگەکە، 00:01:04.617 --> 00:01:08.167 کاڵیبانی غەمبار و شەیتاناوی. 00:01:08.167 --> 00:01:13.467 دوای چەند ساڵ لە پلاندانان بۆ تۆڵەسەندنەوە دووژمنی پڕۆسپێرۆ لە کۆتاییدا دەردەکەون. 00:01:13.467 --> 00:01:16.277 بە یارمەتی خێوی فڕیو، ئاریێڵ، 00:01:16.277 --> 00:01:21.987 جادووگەرەکە کەشتی براکەی دەڕووخێنێت و و دەستەی کەشتیەکە دەباتە بەر کەنار دەریا. 00:01:21.987 --> 00:01:25.677 پلانەکانی پڕۆسپێرۆ تەنانەت خۆی دەگەیێنێتەوە ناو ژیانی خۆشەویستی کچەکەشی، 00:01:25.677 --> 00:01:29.707 کە پلانی داناوە بکەوێتە داوی میر فێردیناندی گیرخواردوو. 00:01:29.707 --> 00:01:32.867 کاتێک پڕۆسپیرۆ و ئاریێڵ نزیک دەبنەوە لە ئەنتۆنیۆ، 00:01:32.867 --> 00:01:35.797 کاڵیبان لەگەڵ چەند دەریاوانێکی سەرخۆش یەک دەگرێت، 00:01:35.797 --> 00:01:39.317 پلانێکی پێکەنیناوی دادەنێن بۆ دەست بەسەرداگرتنی دوورگەکە. 00:01:39.317 --> 00:01:42.957 شانۆکە کۆمەڵگە شی دەکاتەوە بۆ سەرەتاییترین حەز و ئارەزووەکانی، 00:01:42.957 --> 00:01:48.287 هەر یەکەیان بە دوای هێز و دەسەڵات دەکەون بەسەر زەوی، یاخوود خەڵکی تر، 00:01:48.287 --> 00:01:50.307 یاخوود چارەنووسی خۆیان وێڵن. 00:01:50.307 --> 00:01:54.327 بەڵام شکسپیر دەزانێت کە ؛دەسەڵات ئامانجێکی جووڵاوەیە 00:01:54.327 --> 00:01:57.047 و کاتێک مێژووی تاریکی ئەم کەسیەتییانە دیار دەخات، 00:01:57.047 --> 00:02:01.637 وێنایی کۆتایی هاتنی ئەم چەرخە دڕندەیە دەکەین. 00:02:01.637 --> 00:02:04.447 هەرچەندە ئەنتۆنیۆ خراپەی کرد لەگەڵ پڕۆسپێرۆ، 00:02:04.447 --> 00:02:07.787 بۆ ماوەیەکی زۆر بە خراپی دوورگەکەی بەکاردەهێنا، 00:02:07.787 --> 00:02:11.907 توانا جادوویی و سەرچاوە سرووشتییەکانی بۆ خۆی کۆدەکردەوە. 00:02:11.907 --> 00:02:15.117 کاڵیبان بە تایبەتی دووژمنی ئەم داگیرکارییە بوو. 00:02:15.117 --> 00:02:17.054 کوڕی سایکۆڕاکس، 00:02:17.054 --> 00:02:19.614 جادووگەرێکە کە پێشتر دەستی بەسەر دوورگەکەدا گرتبوو، 00:02:19.614 --> 00:02:22.564 لە سەرەتادا یارمەتی دوورخراوەکانی دەدا بۆ ئەوەی جێگیر بن. 00:02:22.564 --> 00:02:26.814 بەڵام لەو ساتەوەی بۆتە کۆیلەی ئەوان و بە پەشیمانییەکی زۆرەوە بۆڵە بۆڵ دەکات: 00:02:26.817 --> 00:02:29.537 دواتر خۆشمویست و پێم پیشاندا 00:02:29.537 --> 00:02:32.497 هەموو تایبەتمەندییەکانی دورگە بچووکەکە، کانییە نوێیەکان، 00:02:32.497 --> 00:02:35.857 کونی خوێواو و زەوی وشک و بە پیت. 00:02:35.857 --> 00:02:38.267 !نەفرەتی لە من کە وامکرد'' 00:02:38.267 --> 00:02:41.117 بە زمانە بروسکاوییەکەی و تووڕەبوونە کوڵاویەکەی، 00:02:41.117 --> 00:02:45.347 کاڵیبان هەمیشە ڕابردوو بە بیر پڕۆسپێرۆ دەهێنێتەوە: 00:02:45.347 --> 00:02:50.347 بە پێی سایکۆڕاکس، دایکی من، ئەم دوورگەیە هی منە کە تۆ لە منت بردووە. 00:02:50.347 --> 00:02:52.998 هەرچەندە سایکۆڕاکس بە خراپی دوورگەکەی بە کاردەهێنا، 00:02:52.998 --> 00:02:56.248 و ئاریێڵی زیندانی کرد هەتاکو پڕۆسپێرۆ ئازادی کرد. 00:02:56.248 --> 00:03:00.898 و ئێستا ئاریێڵ لە شانۆکەدا هەوڵدەدات قەرزەکەی بداتەوە و ئازادی بە دەست بهێنێت، 00:03:00.898 --> 00:03:04.818 لە کاتێکدا کاڵیبان هەتا هەتایە زیندانی کراوە، یاخوود بە لایەنی کەمەوە 00:03:04.818 --> 00:03:07.458 هەتاکوو پرۆسپیرۆ لە دەسەڵات بێت. 00:03:07.458 --> 00:03:09.558 لەبەر ئەم هۆکارە و چەندانی تر، 00:03:09.558 --> 00:03:13.538 شانۆییەکە زۆربەی کات وەکو بەرجەستەی دۆزینەوەی کۆڵۆنیاڵیزم، 00:03:13.538 --> 00:03:18.158 و کێشە ئەخلاقیەکانی ''جیهانێکی نوێی چاونەترس'' بینراوە. 00:03:18.158 --> 00:03:21.661 چەندین پرسیاری هێز و دادپەروەری لەسەر ئەم شانۆییە درووست دەبێت: 00:03:21.661 --> 00:03:24.201 ئایا کاڵیبان گەورەی ڕاستەقینەی دوورگەکەیە؟ 00:03:24.201 --> 00:03:26.181 ئایا ئاریێڵ دەرباز دەبێت؟ 00:03:26.181 --> 00:03:28.551 و ئایا پڕۆسپێرۆ چاودێریکەری مەزنە- 00:03:28.551 --> 00:03:34.581 یاخوود جادووی قووڵتر لە ئارادایە، کە لە توانای هیچ لە کەسیاتییەکاندا نییە؟ 00:03:34.581 --> 00:03:35.711 لە شانۆکەدا، 00:03:35.711 --> 00:03:39.521 ئاریێڵ بە بەردەوامی بە پڕۆسپێرۆ دەڵێت کە قەرزداری ئازادییەکەیەتی. 00:03:39.521 --> 00:03:42.501 بەڵام پرسیارەکە هێشتا دەمێنێت کە گوایە داگیرکەرەکە 00:03:42.501 --> 00:03:44.631 دەیەوێت واز لە دەسەڵاتی بهێنێت. 00:03:44.631 --> 00:03:48.861 پرسیاری دەستبەردان لە دەسەڵات زۆر بەهێزە بە تایبەتی چونکە شانۆکە 00:03:48.861 --> 00:03:52.431 وا دادەنرێت کە کۆتا شانۆی شکسپیر بێت. 00:03:52.431 --> 00:03:57.011 لە زۆر ڕووەوە، هەڵسوکەوتی پڕۆسپێرۆ زۆر نزیکە لە دڵخۆشکردنی خۆی، 00:03:57.011 --> 00:04:00.551 کە پلانی زۆر نایابی دانا ئەوانەی دەوروبەری خۆی جووڵاند، 00:04:00.551 --> 00:04:05.501 و جادوویەکی سەپاند بەسەر بینەرو کەسایەتییەکاندا. 00:04:05.501 --> 00:04:09.256 بەڵام لە کۆتایی ئەم چالاکی دەسەڵات و دەستبەسەرداگرتنە، 00:04:09.256 --> 00:04:12.942 کۆتا قسەکانی، پڕۆسپێرۆ دەکات بە کەسێکی سادە لە لایەن بینەرەوە- 00:04:12.942 --> 00:04:16.712 و ئەو هێزەی کە هەیانە بەسەر درووسکراوەکانی 00:04:16.712 --> 00:04:20.602 بە یارمەتی دەستە پیرۆزەکانی تۆ،" هەناسەی نەرمی تۆ بۆ چارۆکەکانم، 00:04:20.602 --> 00:04:26.292 پڕۆژەکەم سەرکەوتوو دەبێت کە مەبەستەکەی دڵخۆشکردن بوو 00:04:26.292 --> 00:04:30.042 ئەمە ڕۆڵی سەرەکی شکسپیر وەکو دڵخۆشکەری مەزن دەچەسپێنێت 00:04:30.042 --> 00:04:34.982 کە خۆی دەدات بە دەستەوە لە کۆتاییدا بۆ ڕازیبوونی ئێمە.