1 00:00:06,947 --> 00:00:10,997 هەورە بروسکە و ڕوناکییەکانی، دەریایەکی فراوان ڕوناک دەکەنەوە، 2 00:00:10,997 --> 00:00:14,297 و کەشتیەک لەگەڵ شەپۆلەکان شەڕ دەکات. 3 00:00:14,297 --> 00:00:19,337 ئەمە گەردەلوولێکی ئاسایی نییە، بەڵکو ڕەشەبایەکی دڕندە و تۆڵە سێنەرە، 4 00:00:19,337 --> 00:00:24,047 ئەمە ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ تەم و مژاویترین شانۆی شکسپیر. 5 00:00:24,047 --> 00:00:27,097 کاتێک ئاسمان ڕوون دەبێتەوە، بانگهێشت کراوین بۆ جیهانێک 6 00:00:27,107 --> 00:00:31,637 زۆر لە هی خۆمان جیاوزترە، بەڵام پڕە لە کێشە بەردەوامەکان 7 00:00:31,637 --> 00:00:35,577 سەبارەت بە ئازادی و دەسەڵات و دەست بەسەرداگرتن. 8 00:00:35,577 --> 00:00:39,387 شانۆی "ڕەشەباکە" لەسەر دورگەیەکی بیابانییە، 9 00:00:39,387 --> 00:00:44,717 پرە لە جادوو و مەزنی پڕۆسپێرۆ شازادەی دوورخراوەی میلان. 10 00:00:44,717 --> 00:00:49,417 کە لە لایەن براکەیەوە، ئەنتۆنیۆ ناپاکی لەگەڵدا کراوە و لەسەر دوورگەکە جێدەهێڵرێت 11 00:00:49,417 --> 00:00:54,307 بۆ ماوەی دوازدە ساڵ لەگەڵ کچەکەی میراندا و هەروەها لەگەڵ کتێبە خۆشەویستەکانی. 12 00:00:54,307 --> 00:00:57,627 لەم ماوەیەدا، فێری جادووی دوورگەکە بوو 13 00:00:57,627 --> 00:01:00,887 و بەکاری دەهێنێت بۆ بە دەستهێنانی ڕوحە توخماوییەکان. 14 00:01:00,887 --> 00:01:04,617 و هەروەها دەسەڵاتیشی هەیە بەسەر هەر تاکێکی دانیشتووی دوورگەکە، 15 00:01:04,617 --> 00:01:08,167 کاڵیبانی غەمبار و شەیتاناوی. 16 00:01:08,167 --> 00:01:13,467 دوای چەند ساڵ لە پلاندانان بۆ تۆڵەسەندنەوە دووژمنی پڕۆسپێرۆ لە کۆتاییدا دەردەکەون. 17 00:01:13,467 --> 00:01:16,277 بە یارمەتی خێوی فڕیو، ئاریێڵ، 18 00:01:16,277 --> 00:01:21,987 جادووگەرەکە کەشتی براکەی دەڕووخێنێت و و دەستەی کەشتیەکە دەباتە بەر کەنار دەریا. 19 00:01:21,987 --> 00:01:25,677 پلانەکانی پڕۆسپێرۆ تەنانەت خۆی دەگەیێنێتەوە ناو ژیانی خۆشەویستی کچەکەشی، 20 00:01:25,677 --> 00:01:29,707 کە پلانی داناوە بکەوێتە داوی میر فێردیناندی گیرخواردوو. 21 00:01:29,707 --> 00:01:32,867 کاتێک پڕۆسپیرۆ و ئاریێڵ نزیک دەبنەوە لە ئەنتۆنیۆ، 22 00:01:32,867 --> 00:01:35,797 کاڵیبان لەگەڵ چەند دەریاوانێکی سەرخۆش یەک دەگرێت، 23 00:01:35,797 --> 00:01:39,317 پلانێکی پێکەنیناوی دادەنێن بۆ دەست بەسەرداگرتنی دوورگەکە. 24 00:01:39,317 --> 00:01:42,957 شانۆکە کۆمەڵگە شی دەکاتەوە بۆ سەرەتاییترین حەز و ئارەزووەکانی، 25 00:01:42,957 --> 00:01:48,287 هەر یەکەیان بە دوای هێز و دەسەڵات دەکەون بەسەر زەوی، یاخوود خەڵکی تر، 26 00:01:48,287 --> 00:01:50,307 یاخوود چارەنووسی خۆیان وێڵن. 27 00:01:50,307 --> 00:01:54,327 بەڵام شکسپیر دەزانێت کە ؛دەسەڵات ئامانجێکی جووڵاوەیە 28 00:01:54,327 --> 00:01:57,047 و کاتێک مێژووی تاریکی ئەم کەسیەتییانە دیار دەخات، 29 00:01:57,047 --> 00:02:01,637 وێنایی کۆتایی هاتنی ئەم چەرخە دڕندەیە دەکەین. 30 00:02:01,637 --> 00:02:04,447 هەرچەندە ئەنتۆنیۆ خراپەی کرد لەگەڵ پڕۆسپێرۆ، 31 00:02:04,447 --> 00:02:07,787 بۆ ماوەیەکی زۆر بە خراپی دوورگەکەی بەکاردەهێنا، 32 00:02:07,787 --> 00:02:11,907 توانا جادوویی و سەرچاوە سرووشتییەکانی بۆ خۆی کۆدەکردەوە. 33 00:02:11,907 --> 00:02:15,117 کاڵیبان بە تایبەتی دووژمنی ئەم داگیرکارییە بوو. 34 00:02:15,117 --> 00:02:17,054 کوڕی سایکۆڕاکس، 35 00:02:17,054 --> 00:02:19,614 جادووگەرێکە کە پێشتر دەستی بەسەر دوورگەکەدا گرتبوو، 36 00:02:19,614 --> 00:02:22,564 لە سەرەتادا یارمەتی دوورخراوەکانی دەدا بۆ ئەوەی جێگیر بن. 37 00:02:22,564 --> 00:02:26,814 بەڵام لەو ساتەوەی بۆتە کۆیلەی ئەوان و بە پەشیمانییەکی زۆرەوە بۆڵە بۆڵ دەکات: 38 00:02:26,817 --> 00:02:29,537 دواتر خۆشمویست و پێم پیشاندا 39 00:02:29,537 --> 00:02:32,497 هەموو تایبەتمەندییەکانی دورگە بچووکەکە، کانییە نوێیەکان، 40 00:02:32,497 --> 00:02:35,857 کونی خوێواو و زەوی وشک و بە پیت. 41 00:02:35,857 --> 00:02:38,267 !نەفرەتی لە من کە وامکرد'' 42 00:02:38,267 --> 00:02:41,117 بە زمانە بروسکاوییەکەی و تووڕەبوونە کوڵاویەکەی، 43 00:02:41,117 --> 00:02:45,347 کاڵیبان هەمیشە ڕابردوو بە بیر پڕۆسپێرۆ دەهێنێتەوە: 44 00:02:45,347 --> 00:02:50,347 بە پێی سایکۆڕاکس، دایکی من، ئەم دوورگەیە هی منە کە تۆ لە منت بردووە. 45 00:02:50,347 --> 00:02:52,998 هەرچەندە سایکۆڕاکس بە خراپی دوورگەکەی بە کاردەهێنا، 46 00:02:52,998 --> 00:02:56,248 و ئاریێڵی زیندانی کرد هەتاکو پڕۆسپێرۆ ئازادی کرد. 47 00:02:56,248 --> 00:03:00,898 و ئێستا ئاریێڵ لە شانۆکەدا هەوڵدەدات قەرزەکەی بداتەوە و ئازادی بە دەست بهێنێت، 48 00:03:00,898 --> 00:03:04,818 لە کاتێکدا کاڵیبان هەتا هەتایە زیندانی کراوە، یاخوود بە لایەنی کەمەوە 49 00:03:04,818 --> 00:03:07,458 هەتاکوو پرۆسپیرۆ لە دەسەڵات بێت. 50 00:03:07,458 --> 00:03:09,558 لەبەر ئەم هۆکارە و چەندانی تر، 51 00:03:09,558 --> 00:03:13,538 شانۆییەکە زۆربەی کات وەکو بەرجەستەی دۆزینەوەی کۆڵۆنیاڵیزم، 52 00:03:13,538 --> 00:03:18,158 و کێشە ئەخلاقیەکانی ''جیهانێکی نوێی چاونەترس'' بینراوە. 53 00:03:18,158 --> 00:03:21,661 چەندین پرسیاری هێز و دادپەروەری لەسەر ئەم شانۆییە درووست دەبێت: 54 00:03:21,661 --> 00:03:24,201 ئایا کاڵیبان گەورەی ڕاستەقینەی دوورگەکەیە؟ 55 00:03:24,201 --> 00:03:26,181 ئایا ئاریێڵ دەرباز دەبێت؟ 56 00:03:26,181 --> 00:03:28,551 و ئایا پڕۆسپێرۆ چاودێریکەری مەزنە- 57 00:03:28,551 --> 00:03:34,581 یاخوود جادووی قووڵتر لە ئارادایە، کە لە توانای هیچ لە کەسیاتییەکاندا نییە؟ 58 00:03:34,581 --> 00:03:35,711 لە شانۆکەدا، 59 00:03:35,711 --> 00:03:39,521 ئاریێڵ بە بەردەوامی بە پڕۆسپێرۆ دەڵێت کە قەرزداری ئازادییەکەیەتی. 60 00:03:39,521 --> 00:03:42,501 بەڵام پرسیارەکە هێشتا دەمێنێت کە گوایە داگیرکەرەکە 61 00:03:42,501 --> 00:03:44,631 دەیەوێت واز لە دەسەڵاتی بهێنێت. 62 00:03:44,631 --> 00:03:48,861 پرسیاری دەستبەردان لە دەسەڵات زۆر بەهێزە بە تایبەتی چونکە شانۆکە 63 00:03:48,861 --> 00:03:52,431 وا دادەنرێت کە کۆتا شانۆی شکسپیر بێت. 64 00:03:52,431 --> 00:03:57,011 لە زۆر ڕووەوە، هەڵسوکەوتی پڕۆسپێرۆ زۆر نزیکە لە دڵخۆشکردنی خۆی، 65 00:03:57,011 --> 00:04:00,551 کە پلانی زۆر نایابی دانا ئەوانەی دەوروبەری خۆی جووڵاند، 66 00:04:00,551 --> 00:04:05,501 و جادوویەکی سەپاند بەسەر بینەرو کەسایەتییەکاندا. 67 00:04:05,501 --> 00:04:09,256 بەڵام لە کۆتایی ئەم چالاکی دەسەڵات و دەستبەسەرداگرتنە، 68 00:04:09,256 --> 00:04:12,942 کۆتا قسەکانی، پڕۆسپێرۆ دەکات بە کەسێکی سادە لە لایەن بینەرەوە- 69 00:04:12,942 --> 00:04:16,712 و ئەو هێزەی کە هەیانە بەسەر درووسکراوەکانی 70 00:04:16,712 --> 00:04:20,602 بە یارمەتی دەستە پیرۆزەکانی تۆ،" هەناسەی نەرمی تۆ بۆ چارۆکەکانم، 71 00:04:20,602 --> 00:04:26,292 پڕۆژەکەم سەرکەوتوو دەبێت کە مەبەستەکەی دڵخۆشکردن بوو 72 00:04:26,292 --> 00:04:30,042 ئەمە ڕۆڵی سەرەکی شکسپیر وەکو دڵخۆشکەری مەزن دەچەسپێنێت 73 00:04:30,042 --> 00:04:34,982 کە خۆی دەدات بە دەستەوە لە کۆتاییدا بۆ ڕازیبوونی ئێمە.