هەورە بروسکە و ڕوناکییەکانی، دەریایەکی فراوان ڕوناک دەکەنەوە، و کەشتیەک لەگەڵ شەپۆلەکان شەڕ دەکات. ئەمە گەردەلوولێکی ئاسایی نییە، بەڵکو ڕەشەبایەکی دڕندە و تۆڵە سێنەرە، ئەمە ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ تەم و مژاویترین شانۆی شکسپیر. کاتێک ئاسمان ڕوون دەبێتەوە، بانگهێشت کراوین بۆ جیهانێک زۆر لە هی خۆمان جیاوزترە، بەڵام پڕە لە کێشە بەردەوامەکان سەبارەت بە ئازادی و دەسەڵات و دەست بەسەرداگرتن. شانۆی "ڕەشەباکە" لەسەر دورگەیەکی بیابانییە، پرە لە جادوو و مەزنی پڕۆسپێرۆ شازادەی دوورخراوەی میلان. کە لە لایەن براکەیەوە، ئەنتۆنیۆ ناپاکی لەگەڵدا کراوە و لەسەر دوورگەکە جێدەهێڵرێت بۆ ماوەی دوازدە ساڵ لەگەڵ کچەکەی میراندا و هەروەها لەگەڵ کتێبە خۆشەویستەکانی. لەم ماوەیەدا، فێری جادووی دوورگەکە بوو و بەکاری دەهێنێت بۆ بە دەستهێنانی ڕوحە توخماوییەکان. و هەروەها دەسەڵاتیشی هەیە بەسەر هەر تاکێکی دانیشتووی دوورگەکە، کاڵیبانی غەمبار و شەیتاناوی. دوای چەند ساڵ لە پلاندانان بۆ تۆڵەسەندنەوە دووژمنی پڕۆسپێرۆ لە کۆتاییدا دەردەکەون. بە یارمەتی خێوی فڕیو، ئاریێڵ، جادووگەرەکە کەشتی براکەی دەڕووخێنێت و و دەستەی کەشتیەکە دەباتە بەر کەنار دەریا. پلانەکانی پڕۆسپێرۆ تەنانەت خۆی دەگەیێنێتەوە ناو ژیانی خۆشەویستی کچەکەشی، کە پلانی داناوە بکەوێتە داوی میر فێردیناندی گیرخواردوو. کاتێک پڕۆسپیرۆ و ئاریێڵ نزیک دەبنەوە لە ئەنتۆنیۆ، کاڵیبان لەگەڵ چەند دەریاوانێکی سەرخۆش یەک دەگرێت، پلانێکی پێکەنیناوی دادەنێن بۆ دەست بەسەرداگرتنی دوورگەکە. شانۆکە کۆمەڵگە شی دەکاتەوە بۆ سەرەتاییترین حەز و ئارەزووەکانی، هەر یەکەیان بە دوای هێز و دەسەڵات دەکەون بەسەر زەوی، یاخوود خەڵکی تر، یاخوود چارەنووسی خۆیان وێڵن. بەڵام شکسپیر دەزانێت کە ؛دەسەڵات ئامانجێکی جووڵاوەیە و کاتێک مێژووی تاریکی ئەم کەسیەتییانە دیار دەخات، وێنایی کۆتایی هاتنی ئەم چەرخە دڕندەیە دەکەین. هەرچەندە ئەنتۆنیۆ خراپەی کرد لەگەڵ پڕۆسپێرۆ، بۆ ماوەیەکی زۆر بە خراپی دوورگەکەی بەکاردەهێنا، توانا جادوویی و سەرچاوە سرووشتییەکانی بۆ خۆی کۆدەکردەوە. کاڵیبان بە تایبەتی دووژمنی ئەم داگیرکارییە بوو. کوڕی سایکۆڕاکس، جادووگەرێکە کە پێشتر دەستی بەسەر دوورگەکەدا گرتبوو، لە سەرەتادا یارمەتی دوورخراوەکانی دەدا بۆ ئەوەی جێگیر بن. بەڵام لەو ساتەوەی بۆتە کۆیلەی ئەوان و بە پەشیمانییەکی زۆرەوە بۆڵە بۆڵ دەکات: دواتر خۆشمویست و پێم پیشاندا هەموو تایبەتمەندییەکانی دورگە بچووکەکە، کانییە نوێیەکان، کونی خوێواو و زەوی وشک و بە پیت. !نەفرەتی لە من کە وامکرد'' بە زمانە بروسکاوییەکەی و تووڕەبوونە کوڵاویەکەی، کاڵیبان هەمیشە ڕابردوو بە بیر پڕۆسپێرۆ دەهێنێتەوە: بە پێی سایکۆڕاکس، دایکی من، ئەم دوورگەیە هی منە کە تۆ لە منت بردووە. هەرچەندە سایکۆڕاکس بە خراپی دوورگەکەی بە کاردەهێنا، و ئاریێڵی زیندانی کرد هەتاکو پڕۆسپێرۆ ئازادی کرد. و ئێستا ئاریێڵ لە شانۆکەدا هەوڵدەدات قەرزەکەی بداتەوە و ئازادی بە دەست بهێنێت، لە کاتێکدا کاڵیبان هەتا هەتایە زیندانی کراوە، یاخوود بە لایەنی کەمەوە هەتاکوو پرۆسپیرۆ لە دەسەڵات بێت. لەبەر ئەم هۆکارە و چەندانی تر، شانۆییەکە زۆربەی کات وەکو بەرجەستەی دۆزینەوەی کۆڵۆنیاڵیزم، و کێشە ئەخلاقیەکانی ''جیهانێکی نوێی چاونەترس'' بینراوە. چەندین پرسیاری هێز و دادپەروەری لەسەر ئەم شانۆییە درووست دەبێت: ئایا کاڵیبان گەورەی ڕاستەقینەی دوورگەکەیە؟ ئایا ئاریێڵ دەرباز دەبێت؟ و ئایا پڕۆسپێرۆ چاودێریکەری مەزنە- یاخوود جادووی قووڵتر لە ئارادایە، کە لە توانای هیچ لە کەسیاتییەکاندا نییە؟ لە شانۆکەدا، ئاریێڵ بە بەردەوامی بە پڕۆسپێرۆ دەڵێت کە قەرزداری ئازادییەکەیەتی. بەڵام پرسیارەکە هێشتا دەمێنێت کە گوایە داگیرکەرەکە دەیەوێت واز لە دەسەڵاتی بهێنێت. پرسیاری دەستبەردان لە دەسەڵات زۆر بەهێزە بە تایبەتی چونکە شانۆکە وا دادەنرێت کە کۆتا شانۆی شکسپیر بێت. لە زۆر ڕووەوە، هەڵسوکەوتی پڕۆسپێرۆ زۆر نزیکە لە دڵخۆشکردنی خۆی، کە پلانی زۆر نایابی دانا ئەوانەی دەوروبەری خۆی جووڵاند، و جادوویەکی سەپاند بەسەر بینەرو کەسایەتییەکاندا. بەڵام لە کۆتایی ئەم چالاکی دەسەڵات و دەستبەسەرداگرتنە، کۆتا قسەکانی، پڕۆسپێرۆ دەکات بە کەسێکی سادە لە لایەن بینەرەوە- و ئەو هێزەی کە هەیانە بەسەر درووسکراوەکانی بە یارمەتی دەستە پیرۆزەکانی تۆ،" هەناسەی نەرمی تۆ بۆ چارۆکەکانم، پڕۆژەکەم سەرکەوتوو دەبێت کە مەبەستەکەی دڵخۆشکردن بوو ئەمە ڕۆڵی سەرەکی شکسپیر وەکو دڵخۆشکەری مەزن دەچەسپێنێت کە خۆی دەدات بە دەستەوە لە کۆتاییدا بۆ ڕازیبوونی ئێمە.