ژیان تەنیا لە گەشتن بە دڵخۆشی زیاترە
-
0:01 - 0:02پێشتر وا بیرم ئەکردەوە
-
0:02 - 0:06هەموو ئامانجی ژیان گەڕانە
بەدوای دڵخۆشبوونا. -
0:07 - 0:10هەمووانیش ئەیانوت ڕێگای
دڵخۆشبوون سەرکەوتنە، -
0:10 - 0:13بۆیە بۆ کاری نموونەیی گەڕام،
-
0:13 - 0:16بۆ باشترین خۆشەویست،
باشترین ئەپارتمان. -
0:17 - 0:20بەڵام لەجیاتی ئەوەی هەمووکات
هەست بکەم پێیان گەشتووم، -
0:20 - 0:23هەستم بە دڵەڕاوکێ و
نائارامی ئەکرد. -
0:23 - 0:27هەر خۆشم نەبووم؛ هاوڕێکانیشم --
ئەوانیش بەدەست ئەمەوە ئەیانناڵاند. -
0:29 - 0:33دەرئەنجام، بڕیارم یا بچم بۆ
خوێندنی باڵای دەروونناسی ئەرێنی -
0:33 - 0:36بۆ فێربوونی زیاتر لەسەر ئەوەی
چی وا لە خەڵک ئەکات دڵخۆش بن. -
0:37 - 0:40بەڵام ئەوەی لەوێ دۆزیمەوە
ژیانی گۆڕیم. -
0:40 - 0:45زانیارییەکە نیشانی یا کە هەوڵدان بۆ
دڵخۆشبوون وا لەخەڵک ئەکات دڵخۆش نەبن. -
0:46 - 0:48ئەوەشی سەرسامی کردم ئەمە بوو:
-
0:49 - 0:52ڕێژەی خۆکوشتن لە بەرزبوونەوەیایە
لە هەموو جیهاندا، و -
0:52 - 0:55بەم دواییە لە ئەمریکا گەشتۆتە
زۆرترینی ئەم ٣٠ ساڵە. -
0:56 - 0:59هەرچەنە وا دەر ئەکەوێت کە ژیان
بەرەو باشتربوون چووبێت -
0:59 - 1:01لە زۆربەی ڕووەکانەوە،
-
1:01 - 1:03خەڵکێکی زیاتر هەست بە بێهیوایی،
-
1:03 - 1:06خەمۆکی و تەنایی ئەکەن.
-
1:06 - 1:09هەستکردن بە بەتاڵییەک هەیە
لە ناخی خەڵکا، و -
1:09 - 1:12پێویست ناکات خەمۆکی تەواوت هەبێت
بۆ ئەوەی هەستی پێبکەیت. -
1:12 - 1:15زووتر بێت یان درەنگتر، پێموابێت
هەموو بیر ئەکەینەوە: -
1:16 - 1:18ئەمە هەموو ژیانە؟
-
1:19 - 1:22بەپێی توێژینەوەکەش، ئەوەی پێشبینی
تووشبوون بە خەمۆکی ئەکات -
1:22 - 1:24نەبوونی دڵخۆش نییە.
-
1:24 - 1:26نەبوونی شتێکی ترە،
-
1:27 - 1:30نەبوونی واتای ژیان.
-
1:31 - 1:33بەڵام ئەوە هەندێک پرسیاری
لەلای من درووستکرد. -
1:34 - 1:36ژیان زیاتری هەڵگرتووە لە
تەنیا دڵخۆشبوون؟ -
1:37 - 1:40جیاوازیش چییە لەنێوان دڵخۆشبوون و
-
1:40 - 1:42هەبوونی واتایەک لە ژیانتا؟
-
1:43 - 1:47زۆر دەروون ناس پێناسەی دڵخۆشی ئەکەن
وەک دۆخی ئاسوودەبوون و پشوودان، -
1:48 - 1:49هەستکردن بە باشی لەو ساتەیا.
-
1:50 - 1:52بەڵام واتاکەی، قوڵترە.
-
1:52 - 1:55دەروونناسی بەناوبانگ
مارتین سێلیگمان ئەڵێت -
1:55 - 2:00واتاکەی لەوەوە یەت بۆ شتێک بیت و
خزمەتی شتێک بکەیت لەسەروو خۆتەوە بێت و -
2:00 - 2:02لە پەرەدان بە باشترینی ناختەوە.
-
2:04 - 2:06کلتورەکەمان خوی گرتووە بە دڵخۆشییەوە،
-
2:06 - 2:10بەڵام گەشتم بەوەی هەوڵدان بۆ هەبوونی
واتای ژیان زیاتر دڵخۆشت ئەکات. -
2:10 - 2:13توێژینەوەکەش نیشانی یاوە ئەو کەسانەی
ژیانیان واتایەکی هەیە، -
2:13 - 2:15زیاتر بەرگە ئەگرن،
-
2:15 - 2:17باشترن لە قوتابخانە و کارەکانیان، و
-
2:17 - 2:19تەنانەت زیاتریش ئەژین.
-
2:20 - 2:22بۆیە هەموو ئەمە وایلێکردم بیرکەمەوە:
-
2:22 - 2:25چۆن هەموومان بتوانین زیاتر
بەشێوەیەکی واتادار بژین؟ -
2:26 - 2:30بۆ دۆزینەوەی ئەوە، پێنج ساڵم بەسەربرد
لە چاوپێکەوتنی خەڵکدا و -
2:30 - 2:33خوێندنەوەی هەزارەها لاپەڕە لە
بواری دەروونناسی، و -
2:33 - 2:35زانستی دەماری و فەلسەفەدا.
-
2:35 - 2:37هەموویم کۆکردەوە،
-
2:37 - 2:43ئەوەم دۆزییەوە کە پێی ئەڵێم چوار پایەکەی
ژیانێکی واتادار. و -
2:43 - 2:45هەموو ئەتوانین ژیانێکی واتادار درووست بکەین
-
2:45 - 2:48بە بنیاتنانی هەندێک یان هەموو ئەم
پایانە لە ژیانی خۆماندا. -
2:49 - 2:52یەکەم پایە هەستکردن بە بوونتە.
-
2:52 - 2:55هەستکردن بە بوونت لەوەوە یەت
لە پەیوەندییەکانا بیت -
2:55 - 2:57کە بەهادار بیت لەسەر بنەمای ئەوەی
خۆت کێیت و -
2:57 - 3:00خۆشت بەهەمان شێوە سەیری ئەوان بکەیت.
-
3:00 - 3:05بەڵام هەندێک لە کۆمەڵ و پەیوەندییەکان
جۆرێکی لاوازی هەستکردن بە بوونیان تیایە؛ -
3:05 - 3:07لەسەر بنەمای ئەوە بەهات دائەنرێت
کە باوەڕت پێیە، -
3:07 - 3:08کە ڕقت لە کێیە،
-
3:08 - 3:10نەک خۆت کێیت.
-
3:10 - 3:13هەستکردن بە بوونت لە
خۆشەویستییەوە سەرچاوە ئەگرێت. -
3:13 - 3:16لەناو ساتەکانی ناو کەسەکاندا ئەژی، و
-
3:16 - 3:20هەڵبژاردنێکە -- ئەتوانی هەڵیبژێریت
هەستکردن بە بوون لەگەڵ ئەوانی ترا بچێنیت. -
3:21 - 3:22ئەمەش نموونەیەکە.
-
3:22 - 3:26هەموو بەیانییەک، جۆناسانی هاوڕێم
ڕۆژنامەیەک ئەکڕێت -
3:26 - 3:28لە هەمان فرۆشیاری سەر شەقام
لە نیو یۆرک. -
3:29 - 3:31تەنیا ئاڵوگۆڕێک ناکەن.
-
3:31 - 3:33ساتێک وەرئەگرن بۆ خاوبوونەوە،
بۆ قسەکردن، و -
3:34 - 3:35مامەڵەکردن لەگەڵ یەکتر وەک مرۆڤ.
-
3:36 - 3:39بەڵام جارێک، جۆناسان
وردەی پێویستی پێنەبوو، و -
3:39 - 3:41فرۆشیارەکە وتی،
-
3:41 - 3:42"خەمی ئەوەت نەبێت."
-
3:42 - 3:45بەڵام جۆناسان سوربوو لەسەر پارەدان،
-
3:45 - 3:48بۆیە چوو بۆ کۆگاکە و شتێکی کڕی
کە پێویستی پێنەبوو -
3:48 - 3:49بۆ ئەوەی وردەی دەستکەوێت.
-
3:50 - 3:53بەڵام کاتێک پارەکەی یابوو
بە فرۆشیارەکە، -
3:53 - 3:54فرۆشیارەکە گەڕابوە دواوە.
-
3:55 - 3:56ئازاری یابوو.
-
3:57 - 3:59ویستبووی میهرەبانی بنوێنێت،
-
3:59 - 4:01بەڵام جۆناسان ڕەتی کردبۆوە.
-
4:02 - 4:06پێموابێت هەموومان بە شێوازی ئاوا بچووک
خەڵک ئازار ئەیەین بێ ئەوەی پێی بزانین. -
4:06 - 4:07منیش وا ئەکەم.
-
4:08 - 4:11بەلای کەسێکا ئەڕۆم کە ئەیناسم و
هێندە گەرم نابم لەگەڵیان. -
4:11 - 4:13سەیری مۆبایلەکەم ئەکەم کاتێک
یەکێک قسەم لەگەڵ ئەکات. -
4:14 - 4:16ئەمە لە بەهای چواردەورت کەم ئەکاتەوە.
-
4:16 - 4:18وایان لێئەکات هەست بکەن
نابینرێن و بەهایان نییە. -
4:19 - 4:22بەڵام کە بەخۆشەویستییەوە ئەجوڵێیتەوە،
پەیوەندی دروست ئەکەیت -
4:22 - 4:24کە بەهای هەردووکتان بەرز ئەکاتەوە.
-
4:25 - 4:29بۆ زۆر کەس، هەستکردن بە بوون
سەرەکیترین سەرچاوەی واتا بەخشینە، -
4:29 - 4:31ئەو پەیوەندییانە بۆ خێزان و هاوڕێکان.
-
4:31 - 4:35بۆ ئەوانی تر، کلیلی واتا بەخشین
دووەم پایەیە: ئامانج. -
4:36 - 4:39ئێستا، دۆزینەوەی ئامانجەکەت
هەمان شت نییە -
4:39 - 4:41وەک دۆزینەوەی کارەکەی دڵخۆشت ئەکات.
-
4:42 - 4:45ئامانج کەمتر دەربارەی ئەوەیە کە ئەتەوێت
وەک لەوەی ئەتەوێ بیبەخشیت. -
4:45 - 4:49کارمەندێکی نەخۆشخانە پێی وتم ئامانجی
چارەسەرکردنی نەخۆشەکانە. -
4:50 - 4:51زۆر دایک و باوک پێم ئەڵێن،
-
4:51 - 4:53"ئامانجم گەورەکردنی مناڵەکانمە."
-
4:54 - 4:58کلیلی هەبوونی ئامانج بەکارهێنانی
تواناکانتە بۆ خزمەتی کەسانی تر. -
4:58 - 5:02بێگومان، بۆ زۆرێکمان،
ئەوە لەڕێگەی کارکردنەوە ئەبێت. -
5:02 - 5:05بەو شێوەیە ڕۆڵ ئەبینین و
هەست ئەکەین پێویست بین. -
5:05 - 5:09بەڵام ئەوە واتای ئەوەش ئەبێت کێشەکانی
وەک دابڕان لە کار، -
5:09 - 5:10دانەمەزران،
-
5:10 - 5:12بەشدارییەکی کەم لە کارا --
-
5:12 - 5:16ئەمانە تەنیا کێشەی دارایی نین،
کێشەی بوونیشن. -
5:17 - 5:19بەبێ کردنی شتێک کە شایەنی بێت،
-
5:19 - 5:20خەڵک ژیانیان تێکئەچێت.
-
5:21 - 5:24بێگومان، پێویست ناکات
ئامانج بدۆزیتەوە لەسەر کارەکەت، -
5:24 - 5:27بەڵام ئامانجەکانی ژیانت شتێکت ئەیەنێ
کە بتوانیت بۆی بژیت، -
5:27 - 5:29"بۆچییەک" پاڵنەرت بێت بژیت بۆی.
-
5:31 - 5:34سێیەم پایەی واتا بەخشین دەربارەی
هەنگاونانە بۆ سەروو خۆت، -
5:34 - 5:36بەڵام بەشێوەیەکی تەواو جیاواز:
-
5:36 - 5:38گەشتنە تێگەشتنی بەرزتر.
-
5:38 - 5:40دۆخی تێگەشتنی بەرزتر ئەو ساتە دەگمەنانەیە
-
5:40 - 5:44کە هەست ئەکەیت بەرز بوویتەتەوە بۆ
سەروو کێشمەکانی ژیان، -
5:44 - 5:45هەستکردن بە خۆت دیارنامێنێت، و
-
5:46 - 5:48هەست ئەکەیت بەسترابێتیتەوە
بە واقیعێکی بەرزترەوە. -
5:49 - 5:53یەکێک لەوانەی چاوم پێی کەوت،
بەرزبوونەوەی تێگەشتن لە بینینی هونەرا بوو. -
5:53 - 5:55بۆ یەکێکی تر، چوون بۆ کڵێسا.
-
5:55 - 5:59بۆ من، من نووسەرم، و
لەڕێگەی نووسینەوە ئەبێت. -
5:59 - 6:04هەندێک جار هێندە قووڵ ئەبمەوە تیایا
هەستکردن بە کات و شوێن لەدەست ئەیەم. -
6:05 - 6:08ئەم ئەزموونی بەرزبوونەوانە
ئەکرێ بتگۆڕێت. -
6:08 - 6:12لە توێژینەوەیەکا داوا لە خوێندکاران کرابوو
سەیری درەختێکی ئیوکالیپتەسی ٢٠٠ پێی بکەن -
6:12 - 6:14بۆ یەک خولەک.
-
6:14 - 6:16دوای ئەوە هەستیان کرد کەمتر
تەنیا بیر لەخۆیان بکەنەوە، و -
6:16 - 6:18بەشێوەیەکی بەخشندانەتر ئەجوڵانەوە
-
6:18 - 6:20کاتێک دەرفەتیان ئەدرایە
یارمەتی کەسێکی تر بەن. -
6:22 - 6:25هەستکردن بە بوون، ئامانج،
گەشتنە تێگەشتنی بەرزتر. -
6:26 - 6:29ئێستا چوارەم پایەی واتا بەخشین،
کە دۆزیومەتەوە، -
6:29 - 6:31خەڵک سەرسام ئەکات.
-
6:31 - 6:34چوارەم پایە چیرۆک گێڕانەوەیە،
-
6:34 - 6:37چیرۆکەکەی بۆخۆتی ئەگێڕیتەوە
دەربارەی خۆت. -
6:38 - 6:42درووستکردنی گێڕانەوەیەک لە
ڕووداوەکانی ژیانت ڕۆشنایی ئەهێنێت. -
6:42 - 6:45یارمەتیت ئەیات تێبگەیت چۆن
تۆ بوویت بە تۆ. -
6:46 - 6:49بەڵام هەمووکات درک بەوە ناکەین
کە ئێمە نوسەری چیرۆکەکانی خۆمانین و -
6:49 - 6:51ئەتوانین شێوازی گێڕانەوەیان بگۆڕین.
-
6:51 - 6:53ژیانت تەنیا لیستێکی ڕووداوەکان نییە.
-
6:53 - 6:57ئەتوانی پیایا بچیتەوە، شی بکەیتەوە و
دووبارە چیرۆکەکە بگێڕیتەوە، -
6:57 - 6:59تەنانەت کاتێکیش ڕاستییەکانی
ژیانت دەستیان گرتوویت. -
7:00 - 7:04پیاوێکی گەنجم بینی بەناوی ئێمیکا،
کە لەدوای یاری تۆپی پێ لەپەل کەوتبوو. -
7:05 - 7:07دوای ڕووداوەکە، ئێمیکا بەخۆی وتبوو،
-
7:07 - 7:10"ژیانێکی خۆشم هەبوو
کاتێک یاریم ئەکرد، -
7:10 - 7:12بەڵام ئێستا سەیرمکەن."
-
7:14 - 7:16ئەوانەی ئاوا چیرۆکەکانیان ئەگێڕنەوە --
-
7:16 - 7:19"ژیانم باش بوو. ئێستا خراپە." --
-
7:19 - 7:22دڵەڕاوکێ و خەمۆکی زیاتریان ئەبێت.
-
7:22 - 7:24بۆ ماوەیەک ئێمیکا وا بوو.
-
7:25 - 7:28بەڵام بە تێپەڕبوونی کات، دەستیکرد
بە پێکهێنانی چیرۆکێکی نوێ. -
7:28 - 7:30چیرۆکەکەی ئەمەبوو،
-
7:30 - 7:33"پێش ڕووداوەکە،
ژیانم بێ ئامانج بوو. -
7:33 - 7:37هەر لە ئاهەنگ بووم و
کەسێکی خۆپەرست بووم. -
7:37 - 7:40بەڵام ئەو پێکانە وایکرد درک بەوە بکەم
ئەکرێ ببم بە پیاوێکی باشتر." -
7:41 - 7:45ئەو نوسینەوەیەی چیرۆکەکەی
ژیانی ئێمیکای گۆڕی. -
7:45 - 7:47دوای ئەوەی چیرۆکە نوێکەی بەخۆی وت،
-
7:48 - 7:49ئێمیکا دەستیکرد بە وانەوتنەوە بە منداڵان، و
-
7:49 - 7:52ئامانجەکەی خۆی دۆزییەوە:
-
7:52 - 7:53خزمەتکردنی کەسانی تر.
-
7:54 - 7:57دان ماک ئادامسی دەروونناس
بەمە ئەڵێت "چیرۆکی ڕزگارکەر،" -
7:58 - 8:00کە خراپەکە لەلایەن باشەکەوە ڕزگار ئەکرێت.
-
8:01 - 8:03بۆی دەرکەوتووە ئەوانەی
ژیانێکی واتاداریان هەیە، -
8:03 - 8:05بەشێوەیەک چیرۆکی ژیانیان ئەگێڕنەوە
-
8:05 - 8:08خود ڕزگارکردن، گەشەکردن و خۆشەویستی
بناغەکەی بێت. -
8:09 - 8:11بەڵام چی وا لە خەڵک ئەکات
چیرۆکەکانیان بگۆڕن؟ -
8:12 - 8:14هەندێک یارمەتی چارەسەرکەری
دەروونی وەرئەگرن، -
8:14 - 8:15بەڵام ئەشتوانی بۆخۆت بیکەیت،
-
8:16 - 8:18تەنیا بەوەی بە قووڵی سەیری
ژیانی خۆت بکەیتەوە، -
8:18 - 8:20چۆن ئەزموونە یەکلاکەرەوەکان
ئەم شێوەیەیان یاوە پێت، -
8:20 - 8:22چیت لەدەستیاوە، چیت بەدەستهێناوە.
-
8:23 - 8:24ئێمیکا ئەوەی کرد.
-
8:25 - 8:27بە شەوێک چیرۆکەکەت ناگۆڕیت؛
-
8:27 - 8:29لەوانەیە چەندین ساڵی بوێت و
ئەکرێت ئازاربەخش بێت. -
8:29 - 8:32هەرچۆنێک بێت، هەموو ناڵاندوومانە و
هەموو ئەناڵێنین. -
8:33 - 8:37بەڵام لەباوەش گرتنی ئەو یادەوەرییە ئازابەخشانە
دەکرێت بتباتە تێگەشتن و دانایی نوێ، -
8:37 - 8:40بۆ دۆزینەوەی باشییەکانی توانای
بەردەوامبوونت پێئەیات. -
8:43 - 8:47هەستکردن بە بوون، هەبوونی ئامانج،
بەرزبوونەوەی تێگەشتن، چیرۆک گێڕانەوە: -
8:48 - 8:51ئەوانە چوار پایەکەی واتا بەخشینن.
-
8:52 - 8:53کە گەنجتر بووم،
-
8:53 - 8:57خۆشبەخت بووم کە هەموو ئەم پایانە
چواردەوریان یابووم. -
8:57 - 9:02دایک و باوکم شوێنێکی یەکتر بینینی سۆفیزیمیان
ئەبرد بەڕێوە لە مۆنتریاڵ. -
9:03 - 9:07سۆفیزم پەیڕەوێکی ڕۆحییە کە
سەماکردنی دەروێشانە و -
9:07 - 9:09هۆنراوەی ڕۆمی لەخۆ ئەگرت.
-
9:09 - 9:12هەفتەی دووجار، سۆفییەکان ئەهاتن بۆ ماڵمان
-
9:12 - 9:16بۆ تێڕامان، خواردنەوەی چای فارسی، و
گێڕانەوەی چیرۆکەکان. -
9:16 - 9:19پەیڕەوەکەیان خزمەتکردنی هەموو
بوونەوەرەکانی لەخۆ ئەگرت -
9:19 - 9:21لەڕێگەی کاری خۆشەویستی بچووکەوە،
-
9:21 - 9:24واتە تەنانەت ئەگەر خەڵکیش هەڵەیان
کردبێت بەرامبەرت تۆ باشبیت لەگەڵیان. -
9:24 - 9:28بەڵام ئامانجێکی ئەیا پێیان:
بەسەر لەخۆڕازیبوونیانا زاڵبن. -
9:29 - 9:32دەرئەنجام، ماڵەوەم بەجێهێشت بۆ کۆلێژ و
-
9:32 - 9:35بەبێ هەبوونی پەیڕەوە ڕۆژانەییەکانی
سۆفیزم لە ژیانمدا، -
9:35 - 9:37هەستم بە نائارامی ئەکرد.
-
9:37 - 9:40دەستم کرد بە گەڕان بۆ ئەو شتانەی
وایان ئەکرد شایەنی ژیان بێت بۆی. -
9:41 - 9:43ئەوەش ئەوەبوو کە وایلێکردم
ئەم گەشتە دەستپێکەم. -
9:43 - 9:45ئێستا کە سەیر ئەکەمەوە درک ئەکەم
-
9:45 - 9:48کە ماڵە سۆفییەکە کلتورێکی ڕاستەقینەی
واتابەخشینی تیا بوو. -
9:48 - 9:51پایەکانی بەشێک بوون لە تەلارسازی، و
-
9:51 - 9:54هەبوونی پایەکان یارمەتی یاین هەموومان
بەشێوەیەکی قووڵتر بژین. -
9:54 - 9:57بێگومان، هەمان بنەما ئەچەسپێت
-
9:57 - 9:59بەسەر کۆمەڵگا بەهێزەکانی تریشا --
-
9:59 - 10:01باشەکان و خراپەکانیش.
-
10:02 - 10:04باندەکان، تۆڕەکان:
-
10:04 - 10:07ئەمانە کلتوورەکانی واتا بەخشینن
کە پایەکان بەکارئەهێنن و -
10:07 - 10:10شتێک ئەیەن بە خەڵک
بۆی بژین و بمرن بۆی. -
10:10 - 10:13بەڵام ڕێک لەبەر ئەوەیە
ئێمە وەک کۆمەڵگایەک -
10:13 - 10:15پێویستە شوێنگرەوەی باشتر پێشکەشکەین.
-
10:15 - 10:19پێویستە ئەو پایانە بنیات بنێین لەناو
خێزانەکانمان و دامەزراوەکانماندا -
10:19 - 10:21بۆ ئەوەی یارمەتی خەڵک بەین
ببن بە باشترینی خوودیان. -
10:23 - 10:25بەڵام ژیان بەشێوەیەکی واتادار
پێویستی بە کار بۆکردنە. -
10:25 - 10:27پرۆسەیەکی بەردەوامە.
-
10:27 - 10:31لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر ڕۆژێکدا،
بەردەوام ژیانمان درووست ئەکەین، -
10:31 - 10:32بەشی تر زیا ئەکەین بۆ چیرۆکەکەمان.
-
10:33 - 10:36هەندێک جاریش لەوانەیە لەسەر ڕێڕەوەکە لاچین.
-
10:36 - 10:38هەرجارێک ئەوەم بەسەر یەت،
-
10:38 - 10:42ئەزموونێکی بەهێزی خۆم لەگەڵ
باوکم بیر ئەکەوێتەوە. -
10:44 - 10:46چەند مانگێک دوای ئەوەی کە
کۆلێژم تەواوکرد، -
10:46 - 10:50باوکم تووشی جەڵدەیەکی گەورە بوو
کە ئەبوو بمردایە پێی. -
10:51 - 10:54ڕزگاری بوو، و کە لێمپرسی لەوکاتەیا
چی بە مێشکیا ئەهات -
10:54 - 10:56کاتێک ڕووبەڕووی مردن ئەبۆوە،
-
10:56 - 10:59وتی هەموو ئەوەی ئەیتوانی
بیری لێبکاتەوە پێویستی ئەوە بوو بژی -
10:59 - 11:01بۆ ئەوەی بمێنێت بۆ من و براکەم، و
-
11:01 - 11:03ئەمەش خواستی ئەیا پێی
شەڕ بکات بۆ ژیان. -
11:04 - 11:07کاتێک سڕکردنی بۆ کرا بۆ
نەشتەرگەری فریاکەوتن، -
11:07 - 11:10لەجیاتی ئەوەی لە ١٠ بۆ خوارەوە بژمێرێت،
-
11:10 - 11:13ناوەکانی ئێمەی ئەوتەوە.
-
11:14 - 11:18ئەیویست ناوەکانمان دوایین
ئەو وشانە بێت کە ئەیڵێتەوە لەسەر زەوی -
11:18 - 11:19ئەگەر هات و مرد.
-
11:21 - 11:25باوکم دارتاشیشە و سۆفیشە.
-
11:25 - 11:27ژیانێکی سادەیە،
-
11:27 - 11:28بەڵام ژیانێکی باشە.
-
11:29 - 11:32لەویا کە خەریک بووە بمرێت،
هۆکارێکی هەبووە بۆی بژی: -
11:32 - 11:34خۆشەویستی.
-
11:34 - 11:36هەستی ئەوەی بەشێکە لە خێزانەکەی،
-
11:36 - 11:38ئامانجەکەی وەک باوکێک،
-
11:38 - 11:41تێڕامان و بیرکردنەوە بەرزترەکەی،
وتنەوەی ناوەکانمان -- -
11:41 - 11:44وتی کە ئەمانە، هۆکاری ئەوە بوون
کە ڕزگاری بووە. -
11:44 - 11:46ئەوە چیرۆکەکەیە کە بۆخۆی ئەگێڕێتەوە.
-
11:48 - 11:50ئەوە هێزی واتا بەخشینە.
-
11:51 - 11:53دڵخۆشی یەت و ئەڕوات.
-
11:53 - 11:55بەڵام کاتێک ژیان بەڕاستی باش ئەبێت و
-
11:55 - 11:57کاتێک شتەکان بەڕاستی خراپ ئەبن،
-
11:57 - 12:00هەبوونی واتایەک بۆ ژیانت
شتێک ئەبێت دەستی پێوە بگریت. -
12:00 - 12:02زۆر سوپاس
-
12:02 - 12:05(چەپڵەلێدان)
- Title:
- ژیان تەنیا لە گەشتن بە دڵخۆشی زیاترە
- Speaker:
- ئێمیلی ئیسفاهانی سمیس
- Description:
-
کلتورەکەمان خووی گرتووە بە دڵخۆشبوونەوە، بەڵام ئەی ئەگەر ڕێگایەکی تری باشتر هەبێت؟ نووسەر ئێمیلی ئیسفاهانی سمیس ئەڵێ دڵخۆشی یەت و ئەڕوات، بەڵام هەبوونی ژیانێکی واتادار - خزمەتکردنی ئامانجێک لەسەروو خۆت و پەرەدان بە باشترینی خۆت -- شتێکت ئەیاتێ دەستی پێوە بگریت. زیاتر بزانە دەربارەی جیاوازی نێوان دڵخۆشبوون و هەبوونی واتایەک بۆ ژیانت کاتێک سمیس باسی چوار پایەکەی ژیانێکی واتادار ئەکات.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 12:18
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for There's more to life than being happy | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for There's more to life than being happy | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for There's more to life than being happy | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for There's more to life than being happy | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for There's more to life than being happy |