0:00:00.904,0:00:02.183 پێشتر وا بیرم ئەکردەوە 0:00:02.207,0:00:05.941 هەموو ئامانجی ژیان گەڕانە[br]بەدوای دڵخۆشبوونا. 0:00:06.680,0:00:10.064 هەمووانیش ئەیانوت ڕێگای[br]دڵخۆشبوون سەرکەوتنە، 0:00:10.088,0:00:12.586 بۆیە بۆ کاری نموونەیی گەڕام، 0:00:12.610,0:00:15.641 بۆ باشترین خۆشەویست،[br]باشترین ئەپارتمان. 0:00:16.998,0:00:19.996 بەڵام لەجیاتی ئەوەی هەمووکات[br]هەست بکەم پێیان گەشتووم، 0:00:20.020,0:00:22.624 هەستم بە دڵەڕاوکێ و[br]نائارامی ئەکرد. 0:00:23.195,0:00:27.204 هەر خۆشم نەبووم؛ هاوڕێکانیشم --[br]ئەوانیش بەدەست ئەمەوە ئەیانناڵاند. 0:00:28.720,0:00:32.989 دەرئەنجام، بڕیارم یا بچم بۆ[br]خوێندنی باڵای دەروونناسی ئەرێنی 0:00:33.013,0:00:36.233 بۆ فێربوونی زیاتر لەسەر ئەوەی[br]چی وا لە خەڵک ئەکات دڵخۆش بن. 0:00:36.971,0:00:39.627 بەڵام ئەوەی لەوێ دۆزیمەوە[br]ژیانی گۆڕیم. 0:00:40.452,0:00:45.062 زانیارییەکە نیشانی یا کە هەوڵدان بۆ[br]دڵخۆشبوون وا لەخەڵک ئەکات دڵخۆش نەبن. 0:00:45.967,0:00:48.224 ئەوەشی سەرسامی کردم ئەمە بوو: 0:00:49.058,0:00:51.845 ڕێژەی خۆکوشتن لە بەرزبوونەوەیایە[br]لە هەموو جیهاندا، و 0:00:51.869,0:00:54.960 بەم دواییە لە ئەمریکا گەشتۆتە[br]زۆرترینی ئەم ٣٠ ساڵە. 0:00:55.753,0:00:58.516 هەرچەنە وا دەر ئەکەوێت کە ژیان[br]بەرەو باشتربوون چووبێت 0:00:58.540,0:01:01.230 لە زۆربەی ڕووەکانەوە، 0:01:01.254,0:01:03.453 خەڵکێکی زیاتر هەست بە بێهیوایی، 0:01:03.477,0:01:05.602 خەمۆکی و تەنایی ئەکەن. 0:01:06.214,0:01:09.027 هەستکردن بە بەتاڵییەک هەیە[br]لە ناخی خەڵکا، و 0:01:09.051,0:01:12.321 پێویست ناکات خەمۆکی تەواوت هەبێت[br]بۆ ئەوەی هەستی پێبکەیت. 0:01:12.345,0:01:15.245 زووتر بێت یان درەنگتر، پێموابێت[br]هەموو بیر ئەکەینەوە: 0:01:15.784,0:01:18.016 ئەمە هەموو ژیانە؟ 0:01:19.167,0:01:22.373 بەپێی توێژینەوەکەش، ئەوەی پێشبینی[br]تووشبوون بە خەمۆکی ئەکات 0:01:22.397,0:01:24.224 نەبوونی دڵخۆش نییە. 0:01:24.248,0:01:26.090 نەبوونی شتێکی ترە، 0:01:26.817,0:01:29.755 نەبوونی واتای ژیان. 0:01:30.962,0:01:33.355 بەڵام ئەوە هەندێک پرسیاری[br]لەلای من درووستکرد. 0:01:33.855,0:01:36.454 ژیان زیاتری هەڵگرتووە لە[br]تەنیا دڵخۆشبوون؟ 0:01:37.216,0:01:39.639 جیاوازیش چییە لەنێوان دڵخۆشبوون و 0:01:39.663,0:01:41.554 هەبوونی واتایەک لە ژیانتا؟ 0:01:42.879,0:01:47.479 زۆر دەروون ناس پێناسەی دڵخۆشی ئەکەن[br]وەک دۆخی ئاسوودەبوون و پشوودان، 0:01:47.503,0:01:49.392 هەستکردن بە باشی لەو ساتەیا. 0:01:50.098,0:01:51.756 بەڵام واتاکەی، قوڵترە. 0:01:52.278,0:01:54.842 دەروونناسی بەناوبانگ[br]مارتین سێلیگمان ئەڵێت 0:01:54.866,0:01:59.513 واتاکەی لەوەوە یەت بۆ شتێک بیت و[br]خزمەتی شتێک بکەیت لەسەروو خۆتەوە بێت و 0:01:59.537,0:02:02.220 لە پەرەدان بە باشترینی ناختەوە. 0:02:03.617,0:02:06.212 کلتورەکەمان خوی گرتووە بە دڵخۆشییەوە، 0:02:06.236,0:02:10.343 بەڵام گەشتم بەوەی هەوڵدان بۆ هەبوونی[br]واتای ژیان زیاتر دڵخۆشت ئەکات. 0:02:10.367,0:02:13.296 توێژینەوەکەش نیشانی یاوە ئەو کەسانەی[br]ژیانیان واتایەکی هەیە، 0:02:13.320,0:02:14.730 زیاتر بەرگە ئەگرن، 0:02:14.754,0:02:17.311 باشترن لە قوتابخانە و کارەکانیان، و 0:02:17.335,0:02:18.942 تەنانەت زیاتریش ئەژین. 0:02:19.985,0:02:22.006 بۆیە هەموو ئەمە وایلێکردم بیرکەمەوە: 0:02:22.030,0:02:24.504 چۆن هەموومان بتوانین زیاتر[br]بەشێوەیەکی واتادار بژین؟ 0:02:25.980,0:02:29.658 بۆ دۆزینەوەی ئەوە، پێنج ساڵم بەسەربرد[br]لە چاوپێکەوتنی خەڵکدا و 0:02:29.682,0:02:32.583 خوێندنەوەی هەزارەها لاپەڕە لە[br]بواری دەروونناسی، و 0:02:32.607,0:02:34.708 زانستی دەماری و فەلسەفەدا. 0:02:35.366,0:02:37.155 هەموویم کۆکردەوە، 0:02:37.179,0:02:42.520 ئەوەم دۆزییەوە کە پێی ئەڵێم چوار پایەکەی[br]ژیانێکی واتادار. و 0:02:42.544,0:02:44.978 هەموو ئەتوانین ژیانێکی واتادار درووست بکەین 0:02:45.002,0:02:48.351 بە بنیاتنانی هەندێک یان هەموو ئەم[br]پایانە لە ژیانی خۆماندا. 0:02:49.428,0:02:51.616 یەکەم پایە هەستکردن بە بوونتە. 0:02:52.378,0:02:54.685 هەستکردن بە بوونت لەوەوە یەت[br]لە پەیوەندییەکانا بیت 0:02:54.709,0:02:57.414 کە بەهادار بیت لەسەر بنەمای ئەوەی[br]خۆت کێیت و 0:02:57.438,0:02:59.551 خۆشت بەهەمان شێوە سەیری ئەوان بکەیت. 0:03:00.218,0:03:04.908 بەڵام هەندێک لە کۆمەڵ و پەیوەندییەکان[br]جۆرێکی لاوازی هەستکردن بە بوونیان تیایە؛ 0:03:04.932,0:03:06.825 لەسەر بنەمای ئەوە بەهات دائەنرێت[br]کە باوەڕت پێیە، 0:03:06.849,0:03:08.095 کە ڕقت لە کێیە، 0:03:08.119,0:03:09.664 نەک خۆت کێیت. 0:03:10.420,0:03:13.203 هەستکردن بە بوونت لە[br]خۆشەویستییەوە سەرچاوە ئەگرێت. 0:03:13.227,0:03:16.212 لەناو ساتەکانی ناو کەسەکاندا ئەژی، و 0:03:16.236,0:03:20.081 هەڵبژاردنێکە -- ئەتوانی هەڵیبژێریت[br]هەستکردن بە بوون لەگەڵ ئەوانی ترا بچێنیت. 0:03:20.661,0:03:22.268 ئەمەش نموونەیەکە. 0:03:22.292,0:03:25.847 هەموو بەیانییەک، جۆناسانی هاوڕێم[br]ڕۆژنامەیەک ئەکڕێت 0:03:25.871,0:03:28.089 لە هەمان فرۆشیاری سەر شەقام[br]لە نیو یۆرک. 0:03:28.502,0:03:30.782 تەنیا ئاڵوگۆڕێک ناکەن. 0:03:30.806,0:03:33.489 ساتێک وەرئەگرن بۆ خاوبوونەوە،[br]بۆ قسەکردن، و 0:03:33.513,0:03:35.419 مامەڵەکردن لەگەڵ یەکتر وەک مرۆڤ. 0:03:36.038,0:03:39.432 بەڵام جارێک، جۆناسان[br]وردەی پێویستی پێنەبوو، و 0:03:39.456,0:03:40.676 فرۆشیارەکە وتی، 0:03:40.700,0:03:42.220 "خەمی ئەوەت نەبێت." 0:03:42.244,0:03:44.731 بەڵام جۆناسان سوربوو لەسەر پارەدان، 0:03:44.755,0:03:47.767 بۆیە چوو بۆ کۆگاکە و شتێکی کڕی[br]کە پێویستی پێنەبوو 0:03:47.791,0:03:49.252 بۆ ئەوەی وردەی دەستکەوێت. 0:03:49.992,0:03:52.615 بەڵام کاتێک پارەکەی یابوو[br]بە فرۆشیارەکە، 0:03:52.639,0:03:54.161 فرۆشیارەکە گەڕابوە دواوە. 0:03:54.820,0:03:56.098 ئازاری یابوو. 0:03:56.715,0:03:58.564 ویستبووی میهرەبانی بنوێنێت، 0:03:58.588,0:04:00.835 بەڵام جۆناسان ڕەتی کردبۆوە. 0:04:02.113,0:04:06.264 پێموابێت هەموومان بە شێوازی ئاوا بچووک[br]خەڵک ئازار ئەیەین بێ ئەوەی پێی بزانین. 0:04:06.288,0:04:07.486 منیش وا ئەکەم. 0:04:07.510,0:04:10.573 بەلای کەسێکا ئەڕۆم کە ئەیناسم و[br]هێندە گەرم نابم لەگەڵیان. 0:04:10.597,0:04:13.244 سەیری مۆبایلەکەم ئەکەم کاتێک[br]یەکێک قسەم لەگەڵ ئەکات. 0:04:13.678,0:04:15.607 ئەمە لە بەهای چواردەورت کەم ئەکاتەوە. 0:04:15.631,0:04:18.384 وایان لێئەکات هەست بکەن[br]نابینرێن و بەهایان نییە. 0:04:19.130,0:04:21.882 بەڵام کە بەخۆشەویستییەوە ئەجوڵێیتەوە،[br]پەیوەندی دروست ئەکەیت 0:04:21.906,0:04:23.578 کە بەهای هەردووکتان بەرز ئەکاتەوە. 0:04:25.030,0:04:28.658 بۆ زۆر کەس، هەستکردن بە بوون[br]سەرەکیترین سەرچاوەی واتا بەخشینە، 0:04:28.682,0:04:30.680 ئەو پەیوەندییانە بۆ خێزان و هاوڕێکان. 0:04:31.176,0:04:35.181 بۆ ئەوانی تر، کلیلی واتا بەخشین[br]دووەم پایەیە: ئامانج. 0:04:35.844,0:04:38.759 ئێستا، دۆزینەوەی ئامانجەکەت[br]هەمان شت نییە 0:04:38.783,0:04:41.031 وەک دۆزینەوەی کارەکەی دڵخۆشت ئەکات. 0:04:41.520,0:04:44.979 ئامانج کەمتر دەربارەی ئەوەیە کە ئەتەوێت[br]وەک لەوەی ئەتەوێ بیبەخشیت. 0:04:45.003,0:04:49.491 کارمەندێکی نەخۆشخانە پێی وتم ئامانجی[br]چارەسەرکردنی نەخۆشەکانە. 0:04:49.515,0:04:51.226 زۆر دایک و باوک پێم ئەڵێن، 0:04:51.250,0:04:53.186 "ئامانجم گەورەکردنی مناڵەکانمە." 0:04:53.527,0:04:57.571 کلیلی هەبوونی ئامانج بەکارهێنانی[br]تواناکانتە بۆ خزمەتی کەسانی تر. 0:04:58.381,0:05:01.889 بێگومان، بۆ زۆرێکمان،[br]ئەوە لەڕێگەی کارکردنەوە ئەبێت. 0:05:01.913,0:05:04.892 بەو شێوەیە ڕۆڵ ئەبینین و [br]هەست ئەکەین پێویست بین. 0:05:04.916,0:05:08.776 بەڵام ئەوە واتای ئەوەش ئەبێت کێشەکانی[br]وەک دابڕان لە کار، 0:05:08.800,0:05:10.213 دانەمەزران، 0:05:10.237,0:05:12.464 بەشدارییەکی کەم لە کارا -- 0:05:12.488,0:05:16.179 ئەمانە تەنیا کێشەی دارایی نین،[br]کێشەی بوونیشن. 0:05:16.821,0:05:19.034 بەبێ کردنی شتێک کە شایەنی بێت، 0:05:19.058,0:05:20.359 خەڵک ژیانیان تێکئەچێت. 0:05:21.493,0:05:24.109 بێگومان، پێویست ناکات[br]ئامانج بدۆزیتەوە لەسەر کارەکەت، 0:05:24.133,0:05:26.862 بەڵام ئامانجەکانی ژیانت شتێکت ئەیەنێ[br]کە بتوانیت بۆی بژیت، 0:05:26.886,0:05:28.966 "بۆچییەک" پاڵنەرت بێت بژیت بۆی. 0:05:31.147,0:05:34.447 سێیەم پایەی واتا بەخشین دەربارەی[br]هەنگاونانە بۆ سەروو خۆت، 0:05:34.471,0:05:36.313 بەڵام بەشێوەیەکی تەواو جیاواز: 0:05:36.337,0:05:37.924 گەشتنە تێگەشتنی بەرزتر. 0:05:37.948,0:05:40.325 دۆخی تێگەشتنی بەرزتر ئەو ساتە دەگمەنانەیە 0:05:40.349,0:05:43.761 کە هەست ئەکەیت بەرز بوویتەتەوە بۆ[br]سەروو کێشمەکانی ژیان، 0:05:43.785,0:05:45.490 هەستکردن بە خۆت دیارنامێنێت، و 0:05:45.514,0:05:48.288 هەست ئەکەیت بەسترابێتیتەوە[br]بە واقیعێکی بەرزترەوە. 0:05:49.214,0:05:52.904 یەکێک لەوانەی چاوم پێی کەوت، [br]بەرزبوونەوەی تێگەشتن لە بینینی هونەرا بوو. 0:05:52.928,0:05:55.458 بۆ یەکێکی تر، چوون بۆ کڵێسا. 0:05:55.482,0:05:59.036 بۆ من، من نووسەرم، و[br]لەڕێگەی نووسینەوە ئەبێت. 0:05:59.060,0:06:04.130 هەندێک جار هێندە قووڵ ئەبمەوە تیایا[br]هەستکردن بە کات و شوێن لەدەست ئەیەم. 0:06:04.757,0:06:07.903 ئەم ئەزموونی بەرزبوونەوانە[br]ئەکرێ بتگۆڕێت. 0:06:07.927,0:06:12.451 لە توێژینەوەیەکا داوا لە خوێندکاران کرابوو[br]سەیری درەختێکی ئیوکالیپتەسی ٢٠٠ پێی بکەن 0:06:12.475,0:06:13.676 بۆ یەک خولەک. 0:06:14.263,0:06:16.417 دوای ئەوە هەستیان کرد کەمتر[br]تەنیا بیر لەخۆیان بکەنەوە، و 0:06:16.441,0:06:18.385 بەشێوەیەکی بەخشندانەتر ئەجوڵانەوە 0:06:18.409,0:06:20.479 کاتێک دەرفەتیان ئەدرایە[br]یارمەتی کەسێکی تر بەن. 0:06:21.582,0:06:25.302 هەستکردن بە بوون، ئامانج،[br]گەشتنە تێگەشتنی بەرزتر. 0:06:26.374,0:06:29.097 ئێستا چوارەم پایەی واتا بەخشین،[br]کە دۆزیومەتەوە، 0:06:29.121,0:06:30.876 خەڵک سەرسام ئەکات. 0:06:31.366,0:06:34.100 چوارەم پایە چیرۆک گێڕانەوەیە، 0:06:34.124,0:06:36.989 چیرۆکەکەی بۆخۆتی ئەگێڕیتەوە[br]دەربارەی خۆت. 0:06:37.616,0:06:41.760 درووستکردنی گێڕانەوەیەک لە[br]ڕووداوەکانی ژیانت ڕۆشنایی ئەهێنێت. 0:06:41.784,0:06:44.820 یارمەتیت ئەیات تێبگەیت چۆن[br]تۆ بوویت بە تۆ. 0:06:45.669,0:06:48.765 بەڵام هەمووکات درک بەوە ناکەین[br]کە ئێمە نوسەری چیرۆکەکانی خۆمانین و 0:06:48.789,0:06:50.952 ئەتوانین شێوازی گێڕانەوەیان بگۆڕین. 0:06:50.976,0:06:53.467 ژیانت تەنیا لیستێکی ڕووداوەکان نییە. 0:06:53.491,0:06:56.707 ئەتوانی پیایا بچیتەوە، شی بکەیتەوە و[br]دووبارە چیرۆکەکە بگێڕیتەوە، 0:06:56.731,0:06:58.951 تەنانەت کاتێکیش ڕاستییەکانی[br]ژیانت دەستیان گرتوویت. 0:06:59.681,0:07:04.309 پیاوێکی گەنجم بینی بەناوی ئێمیکا،[br]کە لەدوای یاری تۆپی پێ لەپەل کەوتبوو. 0:07:04.920,0:07:07.379 دوای ڕووداوەکە، ئێمیکا بەخۆی وتبوو، 0:07:07.403,0:07:10.108 "ژیانێکی خۆشم هەبوو[br]کاتێک یاریم ئەکرد، 0:07:10.132,0:07:12.256 بەڵام ئێستا سەیرمکەن." 0:07:14.002,0:07:16.294 ئەوانەی ئاوا چیرۆکەکانیان ئەگێڕنەوە -- 0:07:16.318,0:07:18.842 "ژیانم باش بوو. ئێستا خراپە." -- 0:07:18.866,0:07:21.688 دڵەڕاوکێ و خەمۆکی زیاتریان ئەبێت. 0:07:21.712,0:07:24.041 بۆ ماوەیەک ئێمیکا وا بوو. 0:07:24.573,0:07:27.964 بەڵام بە تێپەڕبوونی کات، دەستیکرد[br]بە پێکهێنانی چیرۆکێکی نوێ. 0:07:28.415,0:07:30.148 چیرۆکەکەی ئەمەبوو، 0:07:30.172,0:07:33.439 "پێش ڕووداوەکە،[br]ژیانم بێ ئامانج بوو. 0:07:33.463,0:07:36.716 هەر لە ئاهەنگ بووم و[br]کەسێکی خۆپەرست بووم. 0:07:36.740,0:07:40.448 بەڵام ئەو پێکانە وایکرد درک بەوە بکەم[br]ئەکرێ ببم بە پیاوێکی باشتر." 0:07:41.488,0:07:45.029 ئەو نوسینەوەیەی چیرۆکەکەی[br]ژیانی ئێمیکای گۆڕی. 0:07:45.053,0:07:47.484 دوای ئەوەی چیرۆکە نوێکەی بەخۆی وت، 0:07:47.508,0:07:49.430 ئێمیکا دەستیکرد بە وانەوتنەوە بە منداڵان، و 0:07:49.454,0:07:51.820 ئامانجەکەی خۆی دۆزییەوە: 0:07:51.844,0:07:53.234 خزمەتکردنی کەسانی تر. 0:07:54.101,0:07:57.479 دان ماک ئادامسی دەروونناس[br]بەمە ئەڵێت "چیرۆکی ڕزگارکەر،" 0:07:57.503,0:07:59.786 کە خراپەکە لەلایەن باشەکەوە ڕزگار ئەکرێت. 0:08:00.627,0:08:02.810 بۆی دەرکەوتووە ئەوانەی [br]ژیانێکی واتاداریان هەیە، 0:08:02.834,0:08:04.765 بەشێوەیەک چیرۆکی ژیانیان ئەگێڕنەوە 0:08:04.789,0:08:07.811 خود ڕزگارکردن، گەشەکردن و خۆشەویستی[br]بناغەکەی بێت. 0:08:08.723,0:08:11.185 بەڵام چی وا لە خەڵک ئەکات[br]چیرۆکەکانیان بگۆڕن؟ 0:08:11.725,0:08:13.653 هەندێک یارمەتی چارەسەرکەری[br]دەروونی وەرئەگرن، 0:08:13.677,0:08:15.487 بەڵام ئەشتوانی بۆخۆت بیکەیت، 0:08:15.511,0:08:18.271 تەنیا بەوەی بە قووڵی سەیری[br]ژیانی خۆت بکەیتەوە، 0:08:18.295,0:08:20.382 چۆن ئەزموونە یەکلاکەرەوەکان[br]ئەم شێوەیەیان یاوە پێت، 0:08:20.406,0:08:22.143 چیت لەدەستیاوە، چیت بەدەستهێناوە. 0:08:22.589,0:08:24.123 ئێمیکا ئەوەی کرد. 0:08:25.012,0:08:27.058 بە شەوێک چیرۆکەکەت ناگۆڕیت؛ 0:08:27.082,0:08:29.427 لەوانەیە چەندین ساڵی بوێت و[br]ئەکرێت ئازاربەخش بێت. 0:08:29.451,0:08:32.385 هەرچۆنێک بێت، هەموو ناڵاندوومانە و[br]هەموو ئەناڵێنین. 0:08:32.957,0:08:37.296 بەڵام لەباوەش گرتنی ئەو یادەوەرییە ئازابەخشانە[br]دەکرێت بتباتە تێگەشتن و دانایی نوێ، 0:08:37.320,0:08:40.385 بۆ دۆزینەوەی باشییەکانی توانای[br]بەردەوامبوونت پێئەیات. 0:08:42.584,0:08:47.117 هەستکردن بە بوون، هەبوونی ئامانج،[br]بەرزبوونەوەی تێگەشتن، چیرۆک گێڕانەوە: 0:08:47.863,0:08:50.594 ئەوانە چوار پایەکەی واتا بەخشینن. 0:08:51.626,0:08:53.232 کە گەنجتر بووم، 0:08:53.256,0:08:56.894 خۆشبەخت بووم کە هەموو ئەم پایانە[br]چواردەوریان یابووم. 0:08:57.381,0:09:01.921 دایک و باوکم شوێنێکی یەکتر بینینی سۆفیزیمیان[br]ئەبرد بەڕێوە لە مۆنتریاڵ. 0:09:02.686,0:09:07.169 سۆفیزم پەیڕەوێکی ڕۆحییە کە[br]سەماکردنی دەروێشانە و 0:09:07.193,0:09:08.586 هۆنراوەی ڕۆمی لەخۆ ئەگرت. 0:09:09.430,0:09:12.005 هەفتەی دووجار، سۆفییەکان ئەهاتن بۆ ماڵمان 0:09:12.029,0:09:15.789 بۆ تێڕامان، خواردنەوەی چای فارسی، و[br]گێڕانەوەی چیرۆکەکان. 0:09:16.209,0:09:19.166 پەیڕەوەکەیان خزمەتکردنی هەموو[br]بوونەوەرەکانی لەخۆ ئەگرت 0:09:19.190,0:09:21.000 لەڕێگەی کاری خۆشەویستی بچووکەوە، 0:09:21.024,0:09:24.365 واتە تەنانەت ئەگەر خەڵکیش هەڵەیان[br]کردبێت بەرامبەرت تۆ باشبیت لەگەڵیان. 0:09:24.389,0:09:27.543 بەڵام ئامانجێکی ئەیا پێیان:[br]بەسەر لەخۆڕازیبوونیانا زاڵبن. 0:09:28.912,0:09:31.528 دەرئەنجام، ماڵەوەم بەجێهێشت بۆ کۆلێژ و 0:09:31.552,0:09:35.254 بەبێ هەبوونی پەیڕەوە ڕۆژانەییەکانی[br]سۆفیزم لە ژیانمدا، 0:09:35.278,0:09:36.866 هەستم بە نائارامی ئەکرد. 0:09:36.890,0:09:40.478 دەستم کرد بە گەڕان بۆ ئەو شتانەی[br]وایان ئەکرد شایەنی ژیان بێت بۆی. 0:09:40.502,0:09:42.615 ئەوەش ئەوەبوو کە وایلێکردم[br]ئەم گەشتە دەستپێکەم. 0:09:43.012,0:09:44.769 ئێستا کە سەیر ئەکەمەوە درک ئەکەم 0:09:44.793,0:09:48.035 کە ماڵە سۆفییەکە کلتورێکی ڕاستەقینەی[br]واتابەخشینی تیا بوو. 0:09:48.059,0:09:50.565 پایەکانی بەشێک بوون لە تەلارسازی، و 0:09:50.589,0:09:53.815 هەبوونی پایەکان یارمەتی یاین هەموومان[br]بەشێوەیەکی قووڵتر بژین. 0:09:54.414,0:09:56.735 بێگومان، هەمان بنەما ئەچەسپێت 0:09:56.759,0:09:58.960 بەسەر کۆمەڵگا بەهێزەکانی تریشا -- 0:09:58.984,0:10:01.006 باشەکان و خراپەکانیش. 0:10:01.556,0:10:03.585 باندەکان، تۆڕەکان: 0:10:03.609,0:10:06.622 ئەمانە کلتوورەکانی واتا بەخشینن[br]کە پایەکان بەکارئەهێنن و 0:10:06.646,0:10:10.024 شتێک ئەیەن بە خەڵک[br]بۆی بژین و بمرن بۆی. 0:10:10.048,0:10:12.915 بەڵام ڕێک لەبەر ئەوەیە[br]ئێمە وەک کۆمەڵگایەک 0:10:12.939,0:10:15.048 پێویستە شوێنگرەوەی باشتر پێشکەشکەین. 0:10:15.072,0:10:18.823 پێویستە ئەو پایانە بنیات بنێین لەناو[br]خێزانەکانمان و دامەزراوەکانماندا 0:10:18.847,0:10:21.429 بۆ ئەوەی یارمەتی خەڵک بەین[br]ببن بە باشترینی خوودیان. 0:10:22.524,0:10:25.110 بەڵام ژیان بەشێوەیەکی واتادار[br]پێویستی بە کار بۆکردنە. 0:10:25.134,0:10:27.009 پرۆسەیەکی بەردەوامە. 0:10:27.033,0:10:30.762 لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر ڕۆژێکدا،[br]بەردەوام ژیانمان درووست ئەکەین، 0:10:30.786,0:10:32.355 بەشی تر زیا ئەکەین بۆ چیرۆکەکەمان. 0:10:32.831,0:10:35.580 هەندێک جاریش لەوانەیە لەسەر ڕێڕەوەکە لاچین. 0:10:36.362,0:10:38.273 هەرجارێک ئەوەم بەسەر یەت، 0:10:38.297,0:10:41.686 ئەزموونێکی بەهێزی خۆم لەگەڵ [br]باوکم بیر ئەکەوێتەوە. 0:10:43.821,0:10:46.468 چەند مانگێک دوای ئەوەی کە[br]کۆلێژم تەواوکرد، 0:10:46.492,0:10:50.350 باوکم تووشی جەڵدەیەکی گەورە بوو[br]کە ئەبوو بمردایە پێی. 0:10:51.033,0:10:54.247 ڕزگاری بوو، و کە لێمپرسی لەوکاتەیا[br]چی بە مێشکیا ئەهات 0:10:54.271,0:10:55.893 کاتێک ڕووبەڕووی مردن ئەبۆوە، 0:10:55.917,0:10:58.600 وتی هەموو ئەوەی ئەیتوانی[br]بیری لێبکاتەوە پێویستی ئەوە بوو بژی 0:10:58.624,0:11:00.762 بۆ ئەوەی بمێنێت بۆ من و براکەم، و 0:11:00.786,0:11:03.375 ئەمەش خواستی ئەیا پێی[br]شەڕ بکات بۆ ژیان. 0:11:04.063,0:11:07.361 کاتێک سڕکردنی بۆ کرا بۆ[br]نەشتەرگەری فریاکەوتن، 0:11:07.385,0:11:09.715 لەجیاتی ئەوەی لە ١٠ بۆ خوارەوە بژمێرێت، 0:11:09.739,0:11:12.909 ناوەکانی ئێمەی ئەوتەوە. 0:11:13.790,0:11:17.601 ئەیویست ناوەکانمان دوایین[br]ئەو وشانە بێت کە ئەیڵێتەوە لەسەر زەوی 0:11:17.625,0:11:18.850 ئەگەر هات و مرد. 0:11:21.033,0:11:24.645 باوکم دارتاشیشە و سۆفیشە. 0:11:25.185,0:11:26.732 ژیانێکی سادەیە، 0:11:26.756,0:11:28.025 بەڵام ژیانێکی باشە. 0:11:28.564,0:11:32.476 لەویا کە خەریک بووە بمرێت،[br]هۆکارێکی هەبووە بۆی بژی: 0:11:32.500,0:11:33.908 خۆشەویستی. 0:11:33.932,0:11:36.383 هەستی ئەوەی بەشێکە لە خێزانەکەی، 0:11:36.407,0:11:38.136 ئامانجەکەی وەک باوکێک، 0:11:38.160,0:11:41.174 تێڕامان و بیرکردنەوە بەرزترەکەی،[br]وتنەوەی ناوەکانمان -- 0:11:41.198,0:11:43.979 وتی کە ئەمانە، هۆکاری ئەوە بوون[br]کە ڕزگاری بووە. 0:11:44.003,0:11:46.442 ئەوە چیرۆکەکەیە کە بۆخۆی ئەگێڕێتەوە. 0:11:47.747,0:11:49.897 ئەوە هێزی واتا بەخشینە. 0:11:50.643,0:11:53.435 دڵخۆشی یەت و ئەڕوات. 0:11:53.459,0:11:55.308 بەڵام کاتێک ژیان بەڕاستی باش ئەبێت و 0:11:55.332,0:11:57.221 کاتێک شتەکان بەڕاستی خراپ ئەبن، 0:11:57.241,0:12:00.294 هەبوونی واتایەک بۆ ژیانت[br]شتێک ئەبێت دەستی پێوە بگریت. 0:12:00.322,0:12:01.546 زۆر سوپاس 0:12:01.570,0:12:05.152 (چەپڵەلێدان)