1 00:00:00,904 --> 00:00:02,183 پێشتر وا بیرم ئەکردەوە 2 00:00:02,207 --> 00:00:05,941 هەموو ئامانجی ژیان گەڕانە بەدوای دڵخۆشبوونا. 3 00:00:06,680 --> 00:00:10,064 هەمووانیش ئەیانوت ڕێگای دڵخۆشبوون سەرکەوتنە، 4 00:00:10,088 --> 00:00:12,586 بۆیە بۆ کاری نموونەیی گەڕام، 5 00:00:12,610 --> 00:00:15,641 بۆ باشترین خۆشەویست، باشترین ئەپارتمان. 6 00:00:16,998 --> 00:00:19,996 بەڵام لەجیاتی ئەوەی هەمووکات هەست بکەم پێیان گەشتووم، 7 00:00:20,020 --> 00:00:22,624 هەستم بە دڵەڕاوکێ و نائارامی ئەکرد. 8 00:00:23,195 --> 00:00:27,204 هەر خۆشم نەبووم؛ هاوڕێکانیشم -- ئەوانیش بەدەست ئەمەوە ئەیانناڵاند. 9 00:00:28,720 --> 00:00:32,989 دەرئەنجام، بڕیارم یا بچم بۆ خوێندنی باڵای دەروونناسی ئەرێنی 10 00:00:33,013 --> 00:00:36,233 بۆ فێربوونی زیاتر لەسەر ئەوەی چی وا لە خەڵک ئەکات دڵخۆش بن. 11 00:00:36,971 --> 00:00:39,627 بەڵام ئەوەی لەوێ دۆزیمەوە ژیانی گۆڕیم. 12 00:00:40,452 --> 00:00:45,062 زانیارییەکە نیشانی یا کە هەوڵدان بۆ دڵخۆشبوون وا لەخەڵک ئەکات دڵخۆش نەبن. 13 00:00:45,967 --> 00:00:48,224 ئەوەشی سەرسامی کردم ئەمە بوو: 14 00:00:49,058 --> 00:00:51,845 ڕێژەی خۆکوشتن لە بەرزبوونەوەیایە لە هەموو جیهاندا، و 15 00:00:51,869 --> 00:00:54,960 بەم دواییە لە ئەمریکا گەشتۆتە زۆرترینی ئەم ٣٠ ساڵە. 16 00:00:55,753 --> 00:00:58,516 هەرچەنە وا دەر ئەکەوێت کە ژیان بەرەو باشتربوون چووبێت 17 00:00:58,540 --> 00:01:01,230 لە زۆربەی ڕووەکانەوە، 18 00:01:01,254 --> 00:01:03,453 خەڵکێکی زیاتر هەست بە بێهیوایی، 19 00:01:03,477 --> 00:01:05,602 خەمۆکی و تەنایی ئەکەن. 20 00:01:06,214 --> 00:01:09,027 هەستکردن بە بەتاڵییەک هەیە لە ناخی خەڵکا، و 21 00:01:09,051 --> 00:01:12,321 پێویست ناکات خەمۆکی تەواوت هەبێت بۆ ئەوەی هەستی پێبکەیت. 22 00:01:12,345 --> 00:01:15,245 زووتر بێت یان درەنگتر، پێموابێت هەموو بیر ئەکەینەوە: 23 00:01:15,784 --> 00:01:18,016 ئەمە هەموو ژیانە؟ 24 00:01:19,167 --> 00:01:22,373 بەپێی توێژینەوەکەش، ئەوەی پێشبینی تووشبوون بە خەمۆکی ئەکات 25 00:01:22,397 --> 00:01:24,224 نەبوونی دڵخۆش نییە. 26 00:01:24,248 --> 00:01:26,090 نەبوونی شتێکی ترە، 27 00:01:26,817 --> 00:01:29,755 نەبوونی واتای ژیان. 28 00:01:30,962 --> 00:01:33,355 بەڵام ئەوە هەندێک پرسیاری لەلای من درووستکرد. 29 00:01:33,855 --> 00:01:36,454 ژیان زیاتری هەڵگرتووە لە تەنیا دڵخۆشبوون؟ 30 00:01:37,216 --> 00:01:39,639 جیاوازیش چییە لەنێوان دڵخۆشبوون و 31 00:01:39,663 --> 00:01:41,554 هەبوونی واتایەک لە ژیانتا؟ 32 00:01:42,879 --> 00:01:47,479 زۆر دەروون ناس پێناسەی دڵخۆشی ئەکەن وەک دۆخی ئاسوودەبوون و پشوودان، 33 00:01:47,503 --> 00:01:49,392 هەستکردن بە باشی لەو ساتەیا. 34 00:01:50,098 --> 00:01:51,756 بەڵام واتاکەی، قوڵترە. 35 00:01:52,278 --> 00:01:54,842 دەروونناسی بەناوبانگ مارتین سێلیگمان ئەڵێت 36 00:01:54,866 --> 00:01:59,513 واتاکەی لەوەوە یەت بۆ شتێک بیت و خزمەتی شتێک بکەیت لەسەروو خۆتەوە بێت و 37 00:01:59,537 --> 00:02:02,220 لە پەرەدان بە باشترینی ناختەوە. 38 00:02:03,617 --> 00:02:06,212 کلتورەکەمان خوی گرتووە بە دڵخۆشییەوە، 39 00:02:06,236 --> 00:02:10,343 بەڵام گەشتم بەوەی هەوڵدان بۆ هەبوونی واتای ژیان زیاتر دڵخۆشت ئەکات. 40 00:02:10,367 --> 00:02:13,296 توێژینەوەکەش نیشانی یاوە ئەو کەسانەی ژیانیان واتایەکی هەیە، 41 00:02:13,320 --> 00:02:14,730 زیاتر بەرگە ئەگرن، 42 00:02:14,754 --> 00:02:17,311 باشترن لە قوتابخانە و کارەکانیان، و 43 00:02:17,335 --> 00:02:18,942 تەنانەت زیاتریش ئەژین. 44 00:02:19,985 --> 00:02:22,006 بۆیە هەموو ئەمە وایلێکردم بیرکەمەوە: 45 00:02:22,030 --> 00:02:24,504 چۆن هەموومان بتوانین زیاتر بەشێوەیەکی واتادار بژین؟ 46 00:02:25,980 --> 00:02:29,658 بۆ دۆزینەوەی ئەوە، پێنج ساڵم بەسەربرد لە چاوپێکەوتنی خەڵکدا و 47 00:02:29,682 --> 00:02:32,583 خوێندنەوەی هەزارەها لاپەڕە لە بواری دەروونناسی، و 48 00:02:32,607 --> 00:02:34,708 زانستی دەماری و فەلسەفەدا. 49 00:02:35,366 --> 00:02:37,155 هەموویم کۆکردەوە، 50 00:02:37,179 --> 00:02:42,520 ئەوەم دۆزییەوە کە پێی ئەڵێم چوار پایەکەی ژیانێکی واتادار. و 51 00:02:42,544 --> 00:02:44,978 هەموو ئەتوانین ژیانێکی واتادار درووست بکەین 52 00:02:45,002 --> 00:02:48,351 بە بنیاتنانی هەندێک یان هەموو ئەم پایانە لە ژیانی خۆماندا. 53 00:02:49,428 --> 00:02:51,616 یەکەم پایە هەستکردن بە بوونتە. 54 00:02:52,378 --> 00:02:54,685 هەستکردن بە بوونت لەوەوە یەت لە پەیوەندییەکانا بیت 55 00:02:54,709 --> 00:02:57,414 کە بەهادار بیت لەسەر بنەمای ئەوەی خۆت کێیت و 56 00:02:57,438 --> 00:02:59,551 خۆشت بەهەمان شێوە سەیری ئەوان بکەیت. 57 00:03:00,218 --> 00:03:04,908 بەڵام هەندێک لە کۆمەڵ و پەیوەندییەکان جۆرێکی لاوازی هەستکردن بە بوونیان تیایە؛ 58 00:03:04,932 --> 00:03:06,825 لەسەر بنەمای ئەوە بەهات دائەنرێت کە باوەڕت پێیە، 59 00:03:06,849 --> 00:03:08,095 کە ڕقت لە کێیە، 60 00:03:08,119 --> 00:03:09,664 نەک خۆت کێیت. 61 00:03:10,420 --> 00:03:13,203 هەستکردن بە بوونت لە خۆشەویستییەوە سەرچاوە ئەگرێت. 62 00:03:13,227 --> 00:03:16,212 لەناو ساتەکانی ناو کەسەکاندا ئەژی، و 63 00:03:16,236 --> 00:03:20,081 هەڵبژاردنێکە -- ئەتوانی هەڵیبژێریت هەستکردن بە بوون لەگەڵ ئەوانی ترا بچێنیت. 64 00:03:20,661 --> 00:03:22,268 ئەمەش نموونەیەکە. 65 00:03:22,292 --> 00:03:25,847 هەموو بەیانییەک، جۆناسانی هاوڕێم ڕۆژنامەیەک ئەکڕێت 66 00:03:25,871 --> 00:03:28,089 لە هەمان فرۆشیاری سەر شەقام لە نیو یۆرک. 67 00:03:28,502 --> 00:03:30,782 تەنیا ئاڵوگۆڕێک ناکەن. 68 00:03:30,806 --> 00:03:33,489 ساتێک وەرئەگرن بۆ خاوبوونەوە، بۆ قسەکردن، و 69 00:03:33,513 --> 00:03:35,419 مامەڵەکردن لەگەڵ یەکتر وەک مرۆڤ. 70 00:03:36,038 --> 00:03:39,432 بەڵام جارێک، جۆناسان وردەی پێویستی پێنەبوو، و 71 00:03:39,456 --> 00:03:40,676 فرۆشیارەکە وتی، 72 00:03:40,700 --> 00:03:42,220 "خەمی ئەوەت نەبێت." 73 00:03:42,244 --> 00:03:44,731 بەڵام جۆناسان سوربوو لەسەر پارەدان، 74 00:03:44,755 --> 00:03:47,767 بۆیە چوو بۆ کۆگاکە و شتێکی کڕی کە پێویستی پێنەبوو 75 00:03:47,791 --> 00:03:49,252 بۆ ئەوەی وردەی دەستکەوێت. 76 00:03:49,992 --> 00:03:52,615 بەڵام کاتێک پارەکەی یابوو بە فرۆشیارەکە، 77 00:03:52,639 --> 00:03:54,161 فرۆشیارەکە گەڕابوە دواوە. 78 00:03:54,820 --> 00:03:56,098 ئازاری یابوو. 79 00:03:56,715 --> 00:03:58,564 ویستبووی میهرەبانی بنوێنێت، 80 00:03:58,588 --> 00:04:00,835 بەڵام جۆناسان ڕەتی کردبۆوە. 81 00:04:02,113 --> 00:04:06,264 پێموابێت هەموومان بە شێوازی ئاوا بچووک خەڵک ئازار ئەیەین بێ ئەوەی پێی بزانین. 82 00:04:06,288 --> 00:04:07,486 منیش وا ئەکەم. 83 00:04:07,510 --> 00:04:10,573 بەلای کەسێکا ئەڕۆم کە ئەیناسم و هێندە گەرم نابم لەگەڵیان. 84 00:04:10,597 --> 00:04:13,244 سەیری مۆبایلەکەم ئەکەم کاتێک یەکێک قسەم لەگەڵ ئەکات. 85 00:04:13,678 --> 00:04:15,607 ئەمە لە بەهای چواردەورت کەم ئەکاتەوە. 86 00:04:15,631 --> 00:04:18,384 وایان لێئەکات هەست بکەن نابینرێن و بەهایان نییە. 87 00:04:19,130 --> 00:04:21,882 بەڵام کە بەخۆشەویستییەوە ئەجوڵێیتەوە، پەیوەندی دروست ئەکەیت 88 00:04:21,906 --> 00:04:23,578 کە بەهای هەردووکتان بەرز ئەکاتەوە. 89 00:04:25,030 --> 00:04:28,658 بۆ زۆر کەس، هەستکردن بە بوون سەرەکیترین سەرچاوەی واتا بەخشینە، 90 00:04:28,682 --> 00:04:30,680 ئەو پەیوەندییانە بۆ خێزان و هاوڕێکان. 91 00:04:31,176 --> 00:04:35,181 بۆ ئەوانی تر، کلیلی واتا بەخشین دووەم پایەیە: ئامانج. 92 00:04:35,844 --> 00:04:38,759 ئێستا، دۆزینەوەی ئامانجەکەت هەمان شت نییە 93 00:04:38,783 --> 00:04:41,031 وەک دۆزینەوەی کارەکەی دڵخۆشت ئەکات. 94 00:04:41,520 --> 00:04:44,979 ئامانج کەمتر دەربارەی ئەوەیە کە ئەتەوێت وەک لەوەی ئەتەوێ بیبەخشیت. 95 00:04:45,003 --> 00:04:49,491 کارمەندێکی نەخۆشخانە پێی وتم ئامانجی چارەسەرکردنی نەخۆشەکانە. 96 00:04:49,515 --> 00:04:51,226 زۆر دایک و باوک پێم ئەڵێن، 97 00:04:51,250 --> 00:04:53,186 "ئامانجم گەورەکردنی مناڵەکانمە." 98 00:04:53,527 --> 00:04:57,571 کلیلی هەبوونی ئامانج بەکارهێنانی تواناکانتە بۆ خزمەتی کەسانی تر. 99 00:04:58,381 --> 00:05:01,889 بێگومان، بۆ زۆرێکمان، ئەوە لەڕێگەی کارکردنەوە ئەبێت. 100 00:05:01,913 --> 00:05:04,892 بەو شێوەیە ڕۆڵ ئەبینین و هەست ئەکەین پێویست بین. 101 00:05:04,916 --> 00:05:08,776 بەڵام ئەوە واتای ئەوەش ئەبێت کێشەکانی وەک دابڕان لە کار، 102 00:05:08,800 --> 00:05:10,213 دانەمەزران، 103 00:05:10,237 --> 00:05:12,464 بەشدارییەکی کەم لە کارا -- 104 00:05:12,488 --> 00:05:16,179 ئەمانە تەنیا کێشەی دارایی نین، کێشەی بوونیشن. 105 00:05:16,821 --> 00:05:19,034 بەبێ کردنی شتێک کە شایەنی بێت، 106 00:05:19,058 --> 00:05:20,359 خەڵک ژیانیان تێکئەچێت. 107 00:05:21,493 --> 00:05:24,109 بێگومان، پێویست ناکات ئامانج بدۆزیتەوە لەسەر کارەکەت، 108 00:05:24,133 --> 00:05:26,862 بەڵام ئامانجەکانی ژیانت شتێکت ئەیەنێ کە بتوانیت بۆی بژیت، 109 00:05:26,886 --> 00:05:28,966 "بۆچییەک" پاڵنەرت بێت بژیت بۆی. 110 00:05:31,147 --> 00:05:34,447 سێیەم پایەی واتا بەخشین دەربارەی هەنگاونانە بۆ سەروو خۆت، 111 00:05:34,471 --> 00:05:36,313 بەڵام بەشێوەیەکی تەواو جیاواز: 112 00:05:36,337 --> 00:05:37,924 گەشتنە تێگەشتنی بەرزتر. 113 00:05:37,948 --> 00:05:40,325 دۆخی تێگەشتنی بەرزتر ئەو ساتە دەگمەنانەیە 114 00:05:40,349 --> 00:05:43,761 کە هەست ئەکەیت بەرز بوویتەتەوە بۆ سەروو کێشمەکانی ژیان، 115 00:05:43,785 --> 00:05:45,490 هەستکردن بە خۆت دیارنامێنێت، و 116 00:05:45,514 --> 00:05:48,288 هەست ئەکەیت بەسترابێتیتەوە بە واقیعێکی بەرزترەوە. 117 00:05:49,214 --> 00:05:52,904 یەکێک لەوانەی چاوم پێی کەوت، بەرزبوونەوەی تێگەشتن لە بینینی هونەرا بوو. 118 00:05:52,928 --> 00:05:55,458 بۆ یەکێکی تر، چوون بۆ کڵێسا. 119 00:05:55,482 --> 00:05:59,036 بۆ من، من نووسەرم، و لەڕێگەی نووسینەوە ئەبێت. 120 00:05:59,060 --> 00:06:04,130 هەندێک جار هێندە قووڵ ئەبمەوە تیایا هەستکردن بە کات و شوێن لەدەست ئەیەم. 121 00:06:04,757 --> 00:06:07,903 ئەم ئەزموونی بەرزبوونەوانە ئەکرێ بتگۆڕێت. 122 00:06:07,927 --> 00:06:12,451 لە توێژینەوەیەکا داوا لە خوێندکاران کرابوو سەیری درەختێکی ئیوکالیپتەسی ٢٠٠ پێی بکەن 123 00:06:12,475 --> 00:06:13,676 بۆ یەک خولەک. 124 00:06:14,263 --> 00:06:16,417 دوای ئەوە هەستیان کرد کەمتر تەنیا بیر لەخۆیان بکەنەوە، و 125 00:06:16,441 --> 00:06:18,385 بەشێوەیەکی بەخشندانەتر ئەجوڵانەوە 126 00:06:18,409 --> 00:06:20,479 کاتێک دەرفەتیان ئەدرایە یارمەتی کەسێکی تر بەن. 127 00:06:21,582 --> 00:06:25,302 هەستکردن بە بوون، ئامانج، گەشتنە تێگەشتنی بەرزتر. 128 00:06:26,374 --> 00:06:29,097 ئێستا چوارەم پایەی واتا بەخشین، کە دۆزیومەتەوە، 129 00:06:29,121 --> 00:06:30,876 خەڵک سەرسام ئەکات. 130 00:06:31,366 --> 00:06:34,100 چوارەم پایە چیرۆک گێڕانەوەیە، 131 00:06:34,124 --> 00:06:36,989 چیرۆکەکەی بۆخۆتی ئەگێڕیتەوە دەربارەی خۆت. 132 00:06:37,616 --> 00:06:41,760 درووستکردنی گێڕانەوەیەک لە ڕووداوەکانی ژیانت ڕۆشنایی ئەهێنێت. 133 00:06:41,784 --> 00:06:44,820 یارمەتیت ئەیات تێبگەیت چۆن تۆ بوویت بە تۆ. 134 00:06:45,669 --> 00:06:48,765 بەڵام هەمووکات درک بەوە ناکەین کە ئێمە نوسەری چیرۆکەکانی خۆمانین و 135 00:06:48,789 --> 00:06:50,952 ئەتوانین شێوازی گێڕانەوەیان بگۆڕین. 136 00:06:50,976 --> 00:06:53,467 ژیانت تەنیا لیستێکی ڕووداوەکان نییە. 137 00:06:53,491 --> 00:06:56,707 ئەتوانی پیایا بچیتەوە، شی بکەیتەوە و دووبارە چیرۆکەکە بگێڕیتەوە، 138 00:06:56,731 --> 00:06:58,951 تەنانەت کاتێکیش ڕاستییەکانی ژیانت دەستیان گرتوویت. 139 00:06:59,681 --> 00:07:04,309 پیاوێکی گەنجم بینی بەناوی ئێمیکا، کە لەدوای یاری تۆپی پێ لەپەل کەوتبوو. 140 00:07:04,920 --> 00:07:07,379 دوای ڕووداوەکە، ئێمیکا بەخۆی وتبوو، 141 00:07:07,403 --> 00:07:10,108 "ژیانێکی خۆشم هەبوو کاتێک یاریم ئەکرد، 142 00:07:10,132 --> 00:07:12,256 بەڵام ئێستا سەیرمکەن." 143 00:07:14,002 --> 00:07:16,294 ئەوانەی ئاوا چیرۆکەکانیان ئەگێڕنەوە -- 144 00:07:16,318 --> 00:07:18,842 "ژیانم باش بوو. ئێستا خراپە." -- 145 00:07:18,866 --> 00:07:21,688 دڵەڕاوکێ و خەمۆکی زیاتریان ئەبێت. 146 00:07:21,712 --> 00:07:24,041 بۆ ماوەیەک ئێمیکا وا بوو. 147 00:07:24,573 --> 00:07:27,964 بەڵام بە تێپەڕبوونی کات، دەستیکرد بە پێکهێنانی چیرۆکێکی نوێ. 148 00:07:28,415 --> 00:07:30,148 چیرۆکەکەی ئەمەبوو، 149 00:07:30,172 --> 00:07:33,439 "پێش ڕووداوەکە، ژیانم بێ ئامانج بوو. 150 00:07:33,463 --> 00:07:36,716 هەر لە ئاهەنگ بووم و کەسێکی خۆپەرست بووم. 151 00:07:36,740 --> 00:07:40,448 بەڵام ئەو پێکانە وایکرد درک بەوە بکەم ئەکرێ ببم بە پیاوێکی باشتر." 152 00:07:41,488 --> 00:07:45,029 ئەو نوسینەوەیەی چیرۆکەکەی ژیانی ئێمیکای گۆڕی. 153 00:07:45,053 --> 00:07:47,484 دوای ئەوەی چیرۆکە نوێکەی بەخۆی وت، 154 00:07:47,508 --> 00:07:49,430 ئێمیکا دەستیکرد بە وانەوتنەوە بە منداڵان، و 155 00:07:49,454 --> 00:07:51,820 ئامانجەکەی خۆی دۆزییەوە: 156 00:07:51,844 --> 00:07:53,234 خزمەتکردنی کەسانی تر. 157 00:07:54,101 --> 00:07:57,479 دان ماک ئادامسی دەروونناس بەمە ئەڵێت "چیرۆکی ڕزگارکەر،" 158 00:07:57,503 --> 00:07:59,786 کە خراپەکە لەلایەن باشەکەوە ڕزگار ئەکرێت. 159 00:08:00,627 --> 00:08:02,810 بۆی دەرکەوتووە ئەوانەی ژیانێکی واتاداریان هەیە، 160 00:08:02,834 --> 00:08:04,765 بەشێوەیەک چیرۆکی ژیانیان ئەگێڕنەوە 161 00:08:04,789 --> 00:08:07,811 خود ڕزگارکردن، گەشەکردن و خۆشەویستی بناغەکەی بێت. 162 00:08:08,723 --> 00:08:11,185 بەڵام چی وا لە خەڵک ئەکات چیرۆکەکانیان بگۆڕن؟ 163 00:08:11,725 --> 00:08:13,653 هەندێک یارمەتی چارەسەرکەری دەروونی وەرئەگرن، 164 00:08:13,677 --> 00:08:15,487 بەڵام ئەشتوانی بۆخۆت بیکەیت، 165 00:08:15,511 --> 00:08:18,271 تەنیا بەوەی بە قووڵی سەیری ژیانی خۆت بکەیتەوە، 166 00:08:18,295 --> 00:08:20,382 چۆن ئەزموونە یەکلاکەرەوەکان ئەم شێوەیەیان یاوە پێت، 167 00:08:20,406 --> 00:08:22,143 چیت لەدەستیاوە، چیت بەدەستهێناوە. 168 00:08:22,589 --> 00:08:24,123 ئێمیکا ئەوەی کرد. 169 00:08:25,012 --> 00:08:27,058 بە شەوێک چیرۆکەکەت ناگۆڕیت؛ 170 00:08:27,082 --> 00:08:29,427 لەوانەیە چەندین ساڵی بوێت و ئەکرێت ئازاربەخش بێت. 171 00:08:29,451 --> 00:08:32,385 هەرچۆنێک بێت، هەموو ناڵاندوومانە و هەموو ئەناڵێنین. 172 00:08:32,957 --> 00:08:37,296 بەڵام لەباوەش گرتنی ئەو یادەوەرییە ئازابەخشانە دەکرێت بتباتە تێگەشتن و دانایی نوێ، 173 00:08:37,320 --> 00:08:40,385 بۆ دۆزینەوەی باشییەکانی توانای بەردەوامبوونت پێئەیات. 174 00:08:42,584 --> 00:08:47,117 هەستکردن بە بوون، هەبوونی ئامانج، بەرزبوونەوەی تێگەشتن، چیرۆک گێڕانەوە: 175 00:08:47,863 --> 00:08:50,594 ئەوانە چوار پایەکەی واتا بەخشینن. 176 00:08:51,626 --> 00:08:53,232 کە گەنجتر بووم، 177 00:08:53,256 --> 00:08:56,894 خۆشبەخت بووم کە هەموو ئەم پایانە چواردەوریان یابووم. 178 00:08:57,381 --> 00:09:01,921 دایک و باوکم شوێنێکی یەکتر بینینی سۆفیزیمیان ئەبرد بەڕێوە لە مۆنتریاڵ. 179 00:09:02,686 --> 00:09:07,169 سۆفیزم پەیڕەوێکی ڕۆحییە کە سەماکردنی دەروێشانە و 180 00:09:07,193 --> 00:09:08,586 هۆنراوەی ڕۆمی لەخۆ ئەگرت. 181 00:09:09,430 --> 00:09:12,005 هەفتەی دووجار، سۆفییەکان ئەهاتن بۆ ماڵمان 182 00:09:12,029 --> 00:09:15,789 بۆ تێڕامان، خواردنەوەی چای فارسی، و گێڕانەوەی چیرۆکەکان. 183 00:09:16,209 --> 00:09:19,166 پەیڕەوەکەیان خزمەتکردنی هەموو بوونەوەرەکانی لەخۆ ئەگرت 184 00:09:19,190 --> 00:09:21,000 لەڕێگەی کاری خۆشەویستی بچووکەوە، 185 00:09:21,024 --> 00:09:24,365 واتە تەنانەت ئەگەر خەڵکیش هەڵەیان کردبێت بەرامبەرت تۆ باشبیت لەگەڵیان. 186 00:09:24,389 --> 00:09:27,543 بەڵام ئامانجێکی ئەیا پێیان: بەسەر لەخۆڕازیبوونیانا زاڵبن. 187 00:09:28,912 --> 00:09:31,528 دەرئەنجام، ماڵەوەم بەجێهێشت بۆ کۆلێژ و 188 00:09:31,552 --> 00:09:35,254 بەبێ هەبوونی پەیڕەوە ڕۆژانەییەکانی سۆفیزم لە ژیانمدا، 189 00:09:35,278 --> 00:09:36,866 هەستم بە نائارامی ئەکرد. 190 00:09:36,890 --> 00:09:40,478 دەستم کرد بە گەڕان بۆ ئەو شتانەی وایان ئەکرد شایەنی ژیان بێت بۆی. 191 00:09:40,502 --> 00:09:42,615 ئەوەش ئەوەبوو کە وایلێکردم ئەم گەشتە دەستپێکەم. 192 00:09:43,012 --> 00:09:44,769 ئێستا کە سەیر ئەکەمەوە درک ئەکەم 193 00:09:44,793 --> 00:09:48,035 کە ماڵە سۆفییەکە کلتورێکی ڕاستەقینەی واتابەخشینی تیا بوو. 194 00:09:48,059 --> 00:09:50,565 پایەکانی بەشێک بوون لە تەلارسازی، و 195 00:09:50,589 --> 00:09:53,815 هەبوونی پایەکان یارمەتی یاین هەموومان بەشێوەیەکی قووڵتر بژین. 196 00:09:54,414 --> 00:09:56,735 بێگومان، هەمان بنەما ئەچەسپێت 197 00:09:56,759 --> 00:09:58,960 بەسەر کۆمەڵگا بەهێزەکانی تریشا -- 198 00:09:58,984 --> 00:10:01,006 باشەکان و خراپەکانیش. 199 00:10:01,556 --> 00:10:03,585 باندەکان، تۆڕەکان: 200 00:10:03,609 --> 00:10:06,622 ئەمانە کلتوورەکانی واتا بەخشینن کە پایەکان بەکارئەهێنن و 201 00:10:06,646 --> 00:10:10,024 شتێک ئەیەن بە خەڵک بۆی بژین و بمرن بۆی. 202 00:10:10,048 --> 00:10:12,915 بەڵام ڕێک لەبەر ئەوەیە ئێمە وەک کۆمەڵگایەک 203 00:10:12,939 --> 00:10:15,048 پێویستە شوێنگرەوەی باشتر پێشکەشکەین. 204 00:10:15,072 --> 00:10:18,823 پێویستە ئەو پایانە بنیات بنێین لەناو خێزانەکانمان و دامەزراوەکانماندا 205 00:10:18,847 --> 00:10:21,429 بۆ ئەوەی یارمەتی خەڵک بەین ببن بە باشترینی خوودیان. 206 00:10:22,524 --> 00:10:25,110 بەڵام ژیان بەشێوەیەکی واتادار پێویستی بە کار بۆکردنە. 207 00:10:25,134 --> 00:10:27,009 پرۆسەیەکی بەردەوامە. 208 00:10:27,033 --> 00:10:30,762 لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر ڕۆژێکدا، بەردەوام ژیانمان درووست ئەکەین، 209 00:10:30,786 --> 00:10:32,355 بەشی تر زیا ئەکەین بۆ چیرۆکەکەمان. 210 00:10:32,831 --> 00:10:35,580 هەندێک جاریش لەوانەیە لەسەر ڕێڕەوەکە لاچین. 211 00:10:36,362 --> 00:10:38,273 هەرجارێک ئەوەم بەسەر یەت، 212 00:10:38,297 --> 00:10:41,686 ئەزموونێکی بەهێزی خۆم لەگەڵ باوکم بیر ئەکەوێتەوە. 213 00:10:43,821 --> 00:10:46,468 چەند مانگێک دوای ئەوەی کە کۆلێژم تەواوکرد، 214 00:10:46,492 --> 00:10:50,350 باوکم تووشی جەڵدەیەکی گەورە بوو کە ئەبوو بمردایە پێی. 215 00:10:51,033 --> 00:10:54,247 ڕزگاری بوو، و کە لێمپرسی لەوکاتەیا چی بە مێشکیا ئەهات 216 00:10:54,271 --> 00:10:55,893 کاتێک ڕووبەڕووی مردن ئەبۆوە، 217 00:10:55,917 --> 00:10:58,600 وتی هەموو ئەوەی ئەیتوانی بیری لێبکاتەوە پێویستی ئەوە بوو بژی 218 00:10:58,624 --> 00:11:00,762 بۆ ئەوەی بمێنێت بۆ من و براکەم، و 219 00:11:00,786 --> 00:11:03,375 ئەمەش خواستی ئەیا پێی شەڕ بکات بۆ ژیان. 220 00:11:04,063 --> 00:11:07,361 کاتێک سڕکردنی بۆ کرا بۆ نەشتەرگەری فریاکەوتن، 221 00:11:07,385 --> 00:11:09,715 لەجیاتی ئەوەی لە ١٠ بۆ خوارەوە بژمێرێت، 222 00:11:09,739 --> 00:11:12,909 ناوەکانی ئێمەی ئەوتەوە. 223 00:11:13,790 --> 00:11:17,601 ئەیویست ناوەکانمان دوایین ئەو وشانە بێت کە ئەیڵێتەوە لەسەر زەوی 224 00:11:17,625 --> 00:11:18,850 ئەگەر هات و مرد. 225 00:11:21,033 --> 00:11:24,645 باوکم دارتاشیشە و سۆفیشە. 226 00:11:25,185 --> 00:11:26,732 ژیانێکی سادەیە، 227 00:11:26,756 --> 00:11:28,025 بەڵام ژیانێکی باشە. 228 00:11:28,564 --> 00:11:32,476 لەویا کە خەریک بووە بمرێت، هۆکارێکی هەبووە بۆی بژی: 229 00:11:32,500 --> 00:11:33,908 خۆشەویستی. 230 00:11:33,932 --> 00:11:36,383 هەستی ئەوەی بەشێکە لە خێزانەکەی، 231 00:11:36,407 --> 00:11:38,136 ئامانجەکەی وەک باوکێک، 232 00:11:38,160 --> 00:11:41,174 تێڕامان و بیرکردنەوە بەرزترەکەی، وتنەوەی ناوەکانمان -- 233 00:11:41,198 --> 00:11:43,979 وتی کە ئەمانە، هۆکاری ئەوە بوون کە ڕزگاری بووە. 234 00:11:44,003 --> 00:11:46,442 ئەوە چیرۆکەکەیە کە بۆخۆی ئەگێڕێتەوە. 235 00:11:47,747 --> 00:11:49,897 ئەوە هێزی واتا بەخشینە. 236 00:11:50,643 --> 00:11:53,435 دڵخۆشی یەت و ئەڕوات. 237 00:11:53,459 --> 00:11:55,308 بەڵام کاتێک ژیان بەڕاستی باش ئەبێت و 238 00:11:55,332 --> 00:11:57,221 کاتێک شتەکان بەڕاستی خراپ ئەبن، 239 00:11:57,241 --> 00:12:00,294 هەبوونی واتایەک بۆ ژیانت شتێک ئەبێت دەستی پێوە بگریت. 240 00:12:00,322 --> 00:12:01,546 زۆر سوپاس 241 00:12:01,570 --> 00:12:05,152 (چەپڵەلێدان)