WEBVTT 00:00:00.904 --> 00:00:02.183 پێشتر وا بیرم ئەکردەوە 00:00:02.207 --> 00:00:05.941 هەموو ئامانجی ژیان گەڕانە بەدوای دڵخۆشبوونا. 00:00:06.680 --> 00:00:10.064 هەمووانیش ئەیانوت ڕێگای دڵخۆشبوون سەرکەوتنە، 00:00:10.088 --> 00:00:12.586 بۆیە بۆ کاری نموونەیی گەڕام، 00:00:12.610 --> 00:00:15.641 بۆ باشترین خۆشەویست، باشترین ئەپارتمان. 00:00:16.998 --> 00:00:19.996 بەڵام لەجیاتی ئەوەی هەمووکات هەست بکەم پێیان گەشتووم، 00:00:20.020 --> 00:00:22.624 هەستم بە دڵەڕاوکێ و نائارامی ئەکرد. 00:00:23.195 --> 00:00:27.204 هەر خۆشم نەبووم؛ هاوڕێکانیشم -- ئەوانیش بەدەست ئەمەوە ئەیانناڵاند. NOTE Paragraph 00:00:28.720 --> 00:00:32.989 دەرئەنجام، بڕیارم یا بچم بۆ خوێندنی باڵای دەروونناسی ئەرێنی 00:00:33.013 --> 00:00:36.233 بۆ فێربوونی زیاتر لەسەر ئەوەی چی وا لە خەڵک ئەکات دڵخۆش بن. 00:00:36.971 --> 00:00:39.627 بەڵام ئەوەی لەوێ دۆزیمەوە ژیانی گۆڕیم. 00:00:40.452 --> 00:00:45.062 زانیارییەکە نیشانی یا کە هەوڵدان بۆ دڵخۆشبوون وا لەخەڵک ئەکات دڵخۆش نەبن. 00:00:45.967 --> 00:00:48.224 ئەوەشی سەرسامی کردم ئەمە بوو: 00:00:49.058 --> 00:00:51.845 ڕێژەی خۆکوشتن لە بەرزبوونەوەیایە لە هەموو جیهاندا، و 00:00:51.869 --> 00:00:54.960 بەم دواییە لە ئەمریکا گەشتۆتە زۆرترینی ئەم ٣٠ ساڵە. 00:00:55.753 --> 00:00:58.516 هەرچەنە وا دەر ئەکەوێت کە ژیان بەرەو باشتربوون چووبێت 00:00:58.540 --> 00:01:01.230 لە زۆربەی ڕووەکانەوە، 00:01:01.254 --> 00:01:03.453 خەڵکێکی زیاتر هەست بە بێهیوایی، 00:01:03.477 --> 00:01:05.602 خەمۆکی و تەنایی ئەکەن. 00:01:06.214 --> 00:01:09.027 هەستکردن بە بەتاڵییەک هەیە لە ناخی خەڵکا، و 00:01:09.051 --> 00:01:12.321 پێویست ناکات خەمۆکی تەواوت هەبێت بۆ ئەوەی هەستی پێبکەیت. 00:01:12.345 --> 00:01:15.245 زووتر بێت یان درەنگتر، پێموابێت هەموو بیر ئەکەینەوە: 00:01:15.784 --> 00:01:18.016 ئەمە هەموو ژیانە؟ 00:01:19.167 --> 00:01:22.373 بەپێی توێژینەوەکەش، ئەوەی پێشبینی تووشبوون بە خەمۆکی ئەکات 00:01:22.397 --> 00:01:24.224 نەبوونی دڵخۆش نییە. 00:01:24.248 --> 00:01:26.090 نەبوونی شتێکی ترە، 00:01:26.817 --> 00:01:29.755 نەبوونی واتای ژیان. NOTE Paragraph 00:01:30.962 --> 00:01:33.355 بەڵام ئەوە هەندێک پرسیاری لەلای من درووستکرد. 00:01:33.855 --> 00:01:36.454 ژیان زیاتری هەڵگرتووە لە تەنیا دڵخۆشبوون؟ 00:01:37.216 --> 00:01:39.639 جیاوازیش چییە لەنێوان دڵخۆشبوون و 00:01:39.663 --> 00:01:41.554 هەبوونی واتایەک لە ژیانتا؟ 00:01:42.879 --> 00:01:47.479 زۆر دەروون ناس پێناسەی دڵخۆشی ئەکەن وەک دۆخی ئاسوودەبوون و پشوودان، 00:01:47.503 --> 00:01:49.392 هەستکردن بە باشی لەو ساتەیا. 00:01:50.098 --> 00:01:51.756 بەڵام واتاکەی، قوڵترە. 00:01:52.278 --> 00:01:54.842 دەروونناسی بەناوبانگ مارتین سێلیگمان ئەڵێت 00:01:54.866 --> 00:01:59.513 واتاکەی لەوەوە یەت بۆ شتێک بیت و خزمەتی شتێک بکەیت لەسەروو خۆتەوە بێت و 00:01:59.537 --> 00:02:02.220 لە پەرەدان بە باشترینی ناختەوە. 00:02:03.617 --> 00:02:06.212 کلتورەکەمان خوی گرتووە بە دڵخۆشییەوە، 00:02:06.236 --> 00:02:10.343 بەڵام گەشتم بەوەی هەوڵدان بۆ هەبوونی واتای ژیان زیاتر دڵخۆشت ئەکات. 00:02:10.367 --> 00:02:13.296 توێژینەوەکەش نیشانی یاوە ئەو کەسانەی ژیانیان واتایەکی هەیە، 00:02:13.320 --> 00:02:14.730 زیاتر بەرگە ئەگرن، 00:02:14.754 --> 00:02:17.311 باشترن لە قوتابخانە و کارەکانیان، و 00:02:17.335 --> 00:02:18.942 تەنانەت زیاتریش ئەژین. NOTE Paragraph 00:02:19.985 --> 00:02:22.006 بۆیە هەموو ئەمە وایلێکردم بیرکەمەوە: 00:02:22.030 --> 00:02:24.504 چۆن هەموومان بتوانین زیاتر بەشێوەیەکی واتادار بژین؟ 00:02:25.980 --> 00:02:29.658 بۆ دۆزینەوەی ئەوە، پێنج ساڵم بەسەربرد لە چاوپێکەوتنی خەڵکدا و 00:02:29.682 --> 00:02:32.583 خوێندنەوەی هەزارەها لاپەڕە لە بواری دەروونناسی، و 00:02:32.607 --> 00:02:34.708 زانستی دەماری و فەلسەفەدا. 00:02:35.366 --> 00:02:37.155 هەموویم کۆکردەوە، 00:02:37.179 --> 00:02:42.520 ئەوەم دۆزییەوە کە پێی ئەڵێم چوار پایەکەی ژیانێکی واتادار. و 00:02:42.544 --> 00:02:44.978 هەموو ئەتوانین ژیانێکی واتادار درووست بکەین 00:02:45.002 --> 00:02:48.351 بە بنیاتنانی هەندێک یان هەموو ئەم پایانە لە ژیانی خۆماندا. NOTE Paragraph 00:02:49.428 --> 00:02:51.616 یەکەم پایە هەستکردن بە بوونتە. 00:02:52.378 --> 00:02:54.685 هەستکردن بە بوونت لەوەوە یەت لە پەیوەندییەکانا بیت 00:02:54.709 --> 00:02:57.414 کە بەهادار بیت لەسەر بنەمای ئەوەی خۆت کێیت و 00:02:57.438 --> 00:02:59.551 خۆشت بەهەمان شێوە سەیری ئەوان بکەیت. 00:03:00.218 --> 00:03:04.908 بەڵام هەندێک لە کۆمەڵ و پەیوەندییەکان جۆرێکی لاوازی هەستکردن بە بوونیان تیایە؛ 00:03:04.932 --> 00:03:06.825 لەسەر بنەمای ئەوە بەهات دائەنرێت کە باوەڕت پێیە، 00:03:06.849 --> 00:03:08.095 کە ڕقت لە کێیە، 00:03:08.119 --> 00:03:09.664 نەک خۆت کێیت. 00:03:10.420 --> 00:03:13.203 هەستکردن بە بوونت لە خۆشەویستییەوە سەرچاوە ئەگرێت. 00:03:13.227 --> 00:03:16.212 لەناو ساتەکانی ناو کەسەکاندا ئەژی، و 00:03:16.236 --> 00:03:20.081 هەڵبژاردنێکە -- ئەتوانی هەڵیبژێریت هەستکردن بە بوون لەگەڵ ئەوانی ترا بچێنیت. NOTE Paragraph 00:03:20.661 --> 00:03:22.268 ئەمەش نموونەیەکە. 00:03:22.292 --> 00:03:25.847 هەموو بەیانییەک، جۆناسانی هاوڕێم ڕۆژنامەیەک ئەکڕێت 00:03:25.871 --> 00:03:28.089 لە هەمان فرۆشیاری سەر شەقام لە نیو یۆرک. 00:03:28.502 --> 00:03:30.782 تەنیا ئاڵوگۆڕێک ناکەن. 00:03:30.806 --> 00:03:33.489 ساتێک وەرئەگرن بۆ خاوبوونەوە، بۆ قسەکردن، و 00:03:33.513 --> 00:03:35.419 مامەڵەکردن لەگەڵ یەکتر وەک مرۆڤ. 00:03:36.038 --> 00:03:39.432 بەڵام جارێک، جۆناسان وردەی پێویستی پێنەبوو، و 00:03:39.456 --> 00:03:40.676 فرۆشیارەکە وتی، 00:03:40.700 --> 00:03:42.220 "خەمی ئەوەت نەبێت." 00:03:42.244 --> 00:03:44.731 بەڵام جۆناسان سوربوو لەسەر پارەدان، 00:03:44.755 --> 00:03:47.767 بۆیە چوو بۆ کۆگاکە و شتێکی کڕی کە پێویستی پێنەبوو 00:03:47.791 --> 00:03:49.252 بۆ ئەوەی وردەی دەستکەوێت. 00:03:49.992 --> 00:03:52.615 بەڵام کاتێک پارەکەی یابوو بە فرۆشیارەکە، 00:03:52.639 --> 00:03:54.161 فرۆشیارەکە گەڕابوە دواوە. 00:03:54.820 --> 00:03:56.098 ئازاری یابوو. 00:03:56.715 --> 00:03:58.564 ویستبووی میهرەبانی بنوێنێت، 00:03:58.588 --> 00:04:00.835 بەڵام جۆناسان ڕەتی کردبۆوە. NOTE Paragraph 00:04:02.113 --> 00:04:06.264 پێموابێت هەموومان بە شێوازی ئاوا بچووک خەڵک ئازار ئەیەین بێ ئەوەی پێی بزانین. 00:04:06.288 --> 00:04:07.486 منیش وا ئەکەم. 00:04:07.510 --> 00:04:10.573 بەلای کەسێکا ئەڕۆم کە ئەیناسم و هێندە گەرم نابم لەگەڵیان. 00:04:10.597 --> 00:04:13.244 سەیری مۆبایلەکەم ئەکەم کاتێک یەکێک قسەم لەگەڵ ئەکات. 00:04:13.678 --> 00:04:15.607 ئەمە لە بەهای چواردەورت کەم ئەکاتەوە. 00:04:15.631 --> 00:04:18.384 وایان لێئەکات هەست بکەن نابینرێن و بەهایان نییە. 00:04:19.130 --> 00:04:21.882 بەڵام کە بەخۆشەویستییەوە ئەجوڵێیتەوە، پەیوەندی دروست ئەکەیت 00:04:21.906 --> 00:04:23.578 کە بەهای هەردووکتان بەرز ئەکاتەوە. NOTE Paragraph 00:04:25.030 --> 00:04:28.658 بۆ زۆر کەس، هەستکردن بە بوون سەرەکیترین سەرچاوەی واتا بەخشینە، 00:04:28.682 --> 00:04:30.680 ئەو پەیوەندییانە بۆ خێزان و هاوڕێکان. 00:04:31.176 --> 00:04:35.181 بۆ ئەوانی تر، کلیلی واتا بەخشین دووەم پایەیە: ئامانج. 00:04:35.844 --> 00:04:38.759 ئێستا، دۆزینەوەی ئامانجەکەت هەمان شت نییە 00:04:38.783 --> 00:04:41.031 وەک دۆزینەوەی کارەکەی دڵخۆشت ئەکات. 00:04:41.520 --> 00:04:44.979 ئامانج کەمتر دەربارەی ئەوەیە کە ئەتەوێت وەک لەوەی ئەتەوێ بیبەخشیت. 00:04:45.003 --> 00:04:49.491 کارمەندێکی نەخۆشخانە پێی وتم ئامانجی چارەسەرکردنی نەخۆشەکانە. 00:04:49.515 --> 00:04:51.226 زۆر دایک و باوک پێم ئەڵێن، 00:04:51.250 --> 00:04:53.186 "ئامانجم گەورەکردنی مناڵەکانمە." 00:04:53.527 --> 00:04:57.571 کلیلی هەبوونی ئامانج بەکارهێنانی تواناکانتە بۆ خزمەتی کەسانی تر. 00:04:58.381 --> 00:05:01.889 بێگومان، بۆ زۆرێکمان، ئەوە لەڕێگەی کارکردنەوە ئەبێت. 00:05:01.913 --> 00:05:04.892 بەو شێوەیە ڕۆڵ ئەبینین و هەست ئەکەین پێویست بین. 00:05:04.916 --> 00:05:08.776 بەڵام ئەوە واتای ئەوەش ئەبێت کێشەکانی وەک دابڕان لە کار، 00:05:08.800 --> 00:05:10.213 دانەمەزران، 00:05:10.237 --> 00:05:12.464 بەشدارییەکی کەم لە کارا -- 00:05:12.488 --> 00:05:16.179 ئەمانە تەنیا کێشەی دارایی نین، کێشەی بوونیشن. 00:05:16.821 --> 00:05:19.034 بەبێ کردنی شتێک کە شایەنی بێت، 00:05:19.058 --> 00:05:20.359 خەڵک ژیانیان تێکئەچێت. 00:05:21.493 --> 00:05:24.109 بێگومان، پێویست ناکات ئامانج بدۆزیتەوە لەسەر کارەکەت، 00:05:24.133 --> 00:05:26.862 بەڵام ئامانجەکانی ژیانت شتێکت ئەیەنێ کە بتوانیت بۆی بژیت، 00:05:26.886 --> 00:05:28.966 "بۆچییەک" پاڵنەرت بێت بژیت بۆی. NOTE Paragraph 00:05:31.147 --> 00:05:34.447 سێیەم پایەی واتا بەخشین دەربارەی هەنگاونانە بۆ سەروو خۆت، 00:05:34.471 --> 00:05:36.313 بەڵام بەشێوەیەکی تەواو جیاواز: 00:05:36.337 --> 00:05:37.924 گەشتنە تێگەشتنی بەرزتر. 00:05:37.948 --> 00:05:40.325 دۆخی تێگەشتنی بەرزتر ئەو ساتە دەگمەنانەیە 00:05:40.349 --> 00:05:43.761 کە هەست ئەکەیت بەرز بوویتەتەوە بۆ سەروو کێشمەکانی ژیان، 00:05:43.785 --> 00:05:45.490 هەستکردن بە خۆت دیارنامێنێت، و 00:05:45.514 --> 00:05:48.288 هەست ئەکەیت بەسترابێتیتەوە بە واقیعێکی بەرزترەوە. 00:05:49.214 --> 00:05:52.904 یەکێک لەوانەی چاوم پێی کەوت، بەرزبوونەوەی تێگەشتن لە بینینی هونەرا بوو. 00:05:52.928 --> 00:05:55.458 بۆ یەکێکی تر، چوون بۆ کڵێسا. 00:05:55.482 --> 00:05:59.036 بۆ من، من نووسەرم، و لەڕێگەی نووسینەوە ئەبێت. 00:05:59.060 --> 00:06:04.130 هەندێک جار هێندە قووڵ ئەبمەوە تیایا هەستکردن بە کات و شوێن لەدەست ئەیەم. 00:06:04.757 --> 00:06:07.903 ئەم ئەزموونی بەرزبوونەوانە ئەکرێ بتگۆڕێت. 00:06:07.927 --> 00:06:12.451 لە توێژینەوەیەکا داوا لە خوێندکاران کرابوو سەیری درەختێکی ئیوکالیپتەسی ٢٠٠ پێی بکەن 00:06:12.475 --> 00:06:13.676 بۆ یەک خولەک. 00:06:14.263 --> 00:06:16.417 دوای ئەوە هەستیان کرد کەمتر تەنیا بیر لەخۆیان بکەنەوە، و 00:06:16.441 --> 00:06:18.385 بەشێوەیەکی بەخشندانەتر ئەجوڵانەوە 00:06:18.409 --> 00:06:20.479 کاتێک دەرفەتیان ئەدرایە یارمەتی کەسێکی تر بەن. NOTE Paragraph 00:06:21.582 --> 00:06:25.302 هەستکردن بە بوون، ئامانج، گەشتنە تێگەشتنی بەرزتر. 00:06:26.374 --> 00:06:29.097 ئێستا چوارەم پایەی واتا بەخشین، کە دۆزیومەتەوە، 00:06:29.121 --> 00:06:30.876 خەڵک سەرسام ئەکات. 00:06:31.366 --> 00:06:34.100 چوارەم پایە چیرۆک گێڕانەوەیە، 00:06:34.124 --> 00:06:36.989 چیرۆکەکەی بۆخۆتی ئەگێڕیتەوە دەربارەی خۆت. 00:06:37.616 --> 00:06:41.760 درووستکردنی گێڕانەوەیەک لە ڕووداوەکانی ژیانت ڕۆشنایی ئەهێنێت. 00:06:41.784 --> 00:06:44.820 یارمەتیت ئەیات تێبگەیت چۆن تۆ بوویت بە تۆ. 00:06:45.669 --> 00:06:48.765 بەڵام هەمووکات درک بەوە ناکەین کە ئێمە نوسەری چیرۆکەکانی خۆمانین و 00:06:48.789 --> 00:06:50.952 ئەتوانین شێوازی گێڕانەوەیان بگۆڕین. 00:06:50.976 --> 00:06:53.467 ژیانت تەنیا لیستێکی ڕووداوەکان نییە. 00:06:53.491 --> 00:06:56.707 ئەتوانی پیایا بچیتەوە، شی بکەیتەوە و دووبارە چیرۆکەکە بگێڕیتەوە، 00:06:56.731 --> 00:06:58.951 تەنانەت کاتێکیش ڕاستییەکانی ژیانت دەستیان گرتوویت. NOTE Paragraph 00:06:59.681 --> 00:07:04.309 پیاوێکی گەنجم بینی بەناوی ئێمیکا، کە لەدوای یاری تۆپی پێ لەپەل کەوتبوو. 00:07:04.920 --> 00:07:07.379 دوای ڕووداوەکە، ئێمیکا بەخۆی وتبوو، 00:07:07.403 --> 00:07:10.108 "ژیانێکی خۆشم هەبوو کاتێک یاریم ئەکرد، 00:07:10.132 --> 00:07:12.256 بەڵام ئێستا سەیرمکەن." 00:07:14.002 --> 00:07:16.294 ئەوانەی ئاوا چیرۆکەکانیان ئەگێڕنەوە -- 00:07:16.318 --> 00:07:18.842 "ژیانم باش بوو. ئێستا خراپە." -- 00:07:18.866 --> 00:07:21.688 دڵەڕاوکێ و خەمۆکی زیاتریان ئەبێت. 00:07:21.712 --> 00:07:24.041 بۆ ماوەیەک ئێمیکا وا بوو. 00:07:24.573 --> 00:07:27.964 بەڵام بە تێپەڕبوونی کات، دەستیکرد بە پێکهێنانی چیرۆکێکی نوێ. 00:07:28.415 --> 00:07:30.148 چیرۆکەکەی ئەمەبوو، 00:07:30.172 --> 00:07:33.439 "پێش ڕووداوەکە، ژیانم بێ ئامانج بوو. 00:07:33.463 --> 00:07:36.716 هەر لە ئاهەنگ بووم و کەسێکی خۆپەرست بووم. 00:07:36.740 --> 00:07:40.448 بەڵام ئەو پێکانە وایکرد درک بەوە بکەم ئەکرێ ببم بە پیاوێکی باشتر." 00:07:41.488 --> 00:07:45.029 ئەو نوسینەوەیەی چیرۆکەکەی ژیانی ئێمیکای گۆڕی. 00:07:45.053 --> 00:07:47.484 دوای ئەوەی چیرۆکە نوێکەی بەخۆی وت، 00:07:47.508 --> 00:07:49.430 ئێمیکا دەستیکرد بە وانەوتنەوە بە منداڵان، و 00:07:49.454 --> 00:07:51.820 ئامانجەکەی خۆی دۆزییەوە: 00:07:51.844 --> 00:07:53.234 خزمەتکردنی کەسانی تر. 00:07:54.101 --> 00:07:57.479 دان ماک ئادامسی دەروونناس بەمە ئەڵێت "چیرۆکی ڕزگارکەر،" 00:07:57.503 --> 00:07:59.786 کە خراپەکە لەلایەن باشەکەوە ڕزگار ئەکرێت. 00:08:00.627 --> 00:08:02.810 بۆی دەرکەوتووە ئەوانەی ژیانێکی واتاداریان هەیە، 00:08:02.834 --> 00:08:04.765 بەشێوەیەک چیرۆکی ژیانیان ئەگێڕنەوە 00:08:04.789 --> 00:08:07.811 خود ڕزگارکردن، گەشەکردن و خۆشەویستی بناغەکەی بێت. NOTE Paragraph 00:08:08.723 --> 00:08:11.185 بەڵام چی وا لە خەڵک ئەکات چیرۆکەکانیان بگۆڕن؟ 00:08:11.725 --> 00:08:13.653 هەندێک یارمەتی چارەسەرکەری دەروونی وەرئەگرن، 00:08:13.677 --> 00:08:15.487 بەڵام ئەشتوانی بۆخۆت بیکەیت، 00:08:15.511 --> 00:08:18.271 تەنیا بەوەی بە قووڵی سەیری ژیانی خۆت بکەیتەوە، 00:08:18.295 --> 00:08:20.382 چۆن ئەزموونە یەکلاکەرەوەکان ئەم شێوەیەیان یاوە پێت، 00:08:20.406 --> 00:08:22.143 چیت لەدەستیاوە، چیت بەدەستهێناوە. 00:08:22.589 --> 00:08:24.123 ئێمیکا ئەوەی کرد. 00:08:25.012 --> 00:08:27.058 بە شەوێک چیرۆکەکەت ناگۆڕیت؛ 00:08:27.082 --> 00:08:29.427 لەوانەیە چەندین ساڵی بوێت و ئەکرێت ئازاربەخش بێت. 00:08:29.451 --> 00:08:32.385 هەرچۆنێک بێت، هەموو ناڵاندوومانە و هەموو ئەناڵێنین. 00:08:32.957 --> 00:08:37.296 بەڵام لەباوەش گرتنی ئەو یادەوەرییە ئازابەخشانە دەکرێت بتباتە تێگەشتن و دانایی نوێ، 00:08:37.320 --> 00:08:40.385 بۆ دۆزینەوەی باشییەکانی توانای بەردەوامبوونت پێئەیات. NOTE Paragraph 00:08:42.584 --> 00:08:47.117 هەستکردن بە بوون، هەبوونی ئامانج، بەرزبوونەوەی تێگەشتن، چیرۆک گێڕانەوە: 00:08:47.863 --> 00:08:50.594 ئەوانە چوار پایەکەی واتا بەخشینن. 00:08:51.626 --> 00:08:53.232 کە گەنجتر بووم، 00:08:53.256 --> 00:08:56.894 خۆشبەخت بووم کە هەموو ئەم پایانە چواردەوریان یابووم. 00:08:57.381 --> 00:09:01.921 دایک و باوکم شوێنێکی یەکتر بینینی سۆفیزیمیان ئەبرد بەڕێوە لە مۆنتریاڵ. 00:09:02.686 --> 00:09:07.169 سۆفیزم پەیڕەوێکی ڕۆحییە کە سەماکردنی دەروێشانە و 00:09:07.193 --> 00:09:08.586 هۆنراوەی ڕۆمی لەخۆ ئەگرت. 00:09:09.430 --> 00:09:12.005 هەفتەی دووجار، سۆفییەکان ئەهاتن بۆ ماڵمان 00:09:12.029 --> 00:09:15.789 بۆ تێڕامان، خواردنەوەی چای فارسی، و گێڕانەوەی چیرۆکەکان. 00:09:16.209 --> 00:09:19.166 پەیڕەوەکەیان خزمەتکردنی هەموو بوونەوەرەکانی لەخۆ ئەگرت 00:09:19.190 --> 00:09:21.000 لەڕێگەی کاری خۆشەویستی بچووکەوە، 00:09:21.024 --> 00:09:24.365 واتە تەنانەت ئەگەر خەڵکیش هەڵەیان کردبێت بەرامبەرت تۆ باشبیت لەگەڵیان. 00:09:24.389 --> 00:09:27.543 بەڵام ئامانجێکی ئەیا پێیان: بەسەر لەخۆڕازیبوونیانا زاڵبن. NOTE Paragraph 00:09:28.912 --> 00:09:31.528 دەرئەنجام، ماڵەوەم بەجێهێشت بۆ کۆلێژ و 00:09:31.552 --> 00:09:35.254 بەبێ هەبوونی پەیڕەوە ڕۆژانەییەکانی سۆفیزم لە ژیانمدا، 00:09:35.278 --> 00:09:36.866 هەستم بە نائارامی ئەکرد. 00:09:36.890 --> 00:09:40.478 دەستم کرد بە گەڕان بۆ ئەو شتانەی وایان ئەکرد شایەنی ژیان بێت بۆی. 00:09:40.502 --> 00:09:42.615 ئەوەش ئەوەبوو کە وایلێکردم ئەم گەشتە دەستپێکەم. 00:09:43.012 --> 00:09:44.769 ئێستا کە سەیر ئەکەمەوە درک ئەکەم 00:09:44.793 --> 00:09:48.035 کە ماڵە سۆفییەکە کلتورێکی ڕاستەقینەی واتابەخشینی تیا بوو. 00:09:48.059 --> 00:09:50.565 پایەکانی بەشێک بوون لە تەلارسازی، و 00:09:50.589 --> 00:09:53.815 هەبوونی پایەکان یارمەتی یاین هەموومان بەشێوەیەکی قووڵتر بژین. NOTE Paragraph 00:09:54.414 --> 00:09:56.735 بێگومان، هەمان بنەما ئەچەسپێت 00:09:56.759 --> 00:09:58.960 بەسەر کۆمەڵگا بەهێزەکانی تریشا -- 00:09:58.984 --> 00:10:01.006 باشەکان و خراپەکانیش. 00:10:01.556 --> 00:10:03.585 باندەکان، تۆڕەکان: 00:10:03.609 --> 00:10:06.622 ئەمانە کلتوورەکانی واتا بەخشینن کە پایەکان بەکارئەهێنن و 00:10:06.646 --> 00:10:10.024 شتێک ئەیەن بە خەڵک بۆی بژین و بمرن بۆی. 00:10:10.048 --> 00:10:12.915 بەڵام ڕێک لەبەر ئەوەیە ئێمە وەک کۆمەڵگایەک 00:10:12.939 --> 00:10:15.048 پێویستە شوێنگرەوەی باشتر پێشکەشکەین. 00:10:15.072 --> 00:10:18.823 پێویستە ئەو پایانە بنیات بنێین لەناو خێزانەکانمان و دامەزراوەکانماندا 00:10:18.847 --> 00:10:21.429 بۆ ئەوەی یارمەتی خەڵک بەین ببن بە باشترینی خوودیان. 00:10:22.524 --> 00:10:25.110 بەڵام ژیان بەشێوەیەکی واتادار پێویستی بە کار بۆکردنە. 00:10:25.134 --> 00:10:27.009 پرۆسەیەکی بەردەوامە. 00:10:27.033 --> 00:10:30.762 لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر ڕۆژێکدا، بەردەوام ژیانمان درووست ئەکەین، 00:10:30.786 --> 00:10:32.355 بەشی تر زیا ئەکەین بۆ چیرۆکەکەمان. 00:10:32.831 --> 00:10:35.580 هەندێک جاریش لەوانەیە لەسەر ڕێڕەوەکە لاچین. NOTE Paragraph 00:10:36.362 --> 00:10:38.273 هەرجارێک ئەوەم بەسەر یەت، 00:10:38.297 --> 00:10:41.686 ئەزموونێکی بەهێزی خۆم لەگەڵ باوکم بیر ئەکەوێتەوە. 00:10:43.821 --> 00:10:46.468 چەند مانگێک دوای ئەوەی کە کۆلێژم تەواوکرد، 00:10:46.492 --> 00:10:50.350 باوکم تووشی جەڵدەیەکی گەورە بوو کە ئەبوو بمردایە پێی. 00:10:51.033 --> 00:10:54.247 ڕزگاری بوو، و کە لێمپرسی لەوکاتەیا چی بە مێشکیا ئەهات 00:10:54.271 --> 00:10:55.893 کاتێک ڕووبەڕووی مردن ئەبۆوە، 00:10:55.917 --> 00:10:58.600 وتی هەموو ئەوەی ئەیتوانی بیری لێبکاتەوە پێویستی ئەوە بوو بژی 00:10:58.624 --> 00:11:00.762 بۆ ئەوەی بمێنێت بۆ من و براکەم، و 00:11:00.786 --> 00:11:03.375 ئەمەش خواستی ئەیا پێی شەڕ بکات بۆ ژیان. 00:11:04.063 --> 00:11:07.361 کاتێک سڕکردنی بۆ کرا بۆ نەشتەرگەری فریاکەوتن، 00:11:07.385 --> 00:11:09.715 لەجیاتی ئەوەی لە ١٠ بۆ خوارەوە بژمێرێت، 00:11:09.739 --> 00:11:12.909 ناوەکانی ئێمەی ئەوتەوە. 00:11:13.790 --> 00:11:17.601 ئەیویست ناوەکانمان دوایین ئەو وشانە بێت کە ئەیڵێتەوە لەسەر زەوی 00:11:17.625 --> 00:11:18.850 ئەگەر هات و مرد. NOTE Paragraph 00:11:21.033 --> 00:11:24.645 باوکم دارتاشیشە و سۆفیشە. 00:11:25.185 --> 00:11:26.732 ژیانێکی سادەیە، 00:11:26.756 --> 00:11:28.025 بەڵام ژیانێکی باشە. 00:11:28.564 --> 00:11:32.476 لەویا کە خەریک بووە بمرێت، هۆکارێکی هەبووە بۆی بژی: 00:11:32.500 --> 00:11:33.908 خۆشەویستی. 00:11:33.932 --> 00:11:36.383 هەستی ئەوەی بەشێکە لە خێزانەکەی، 00:11:36.407 --> 00:11:38.136 ئامانجەکەی وەک باوکێک، 00:11:38.160 --> 00:11:41.174 تێڕامان و بیرکردنەوە بەرزترەکەی، وتنەوەی ناوەکانمان -- 00:11:41.198 --> 00:11:43.979 وتی کە ئەمانە، هۆکاری ئەوە بوون کە ڕزگاری بووە. 00:11:44.003 --> 00:11:46.442 ئەوە چیرۆکەکەیە کە بۆخۆی ئەگێڕێتەوە. NOTE Paragraph 00:11:47.747 --> 00:11:49.897 ئەوە هێزی واتا بەخشینە. 00:11:50.643 --> 00:11:53.435 دڵخۆشی یەت و ئەڕوات. 00:11:53.459 --> 00:11:55.308 بەڵام کاتێک ژیان بەڕاستی باش ئەبێت و 00:11:55.332 --> 00:11:57.221 کاتێک شتەکان بەڕاستی خراپ ئەبن، 00:11:57.241 --> 00:12:00.294 هەبوونی واتایەک بۆ ژیانت شتێک ئەبێت دەستی پێوە بگریت. NOTE Paragraph 00:12:00.322 --> 00:12:01.546 زۆر سوپاس NOTE Paragraph 00:12:01.570 --> 00:12:05.152 (چەپڵەلێدان)