< Return to Video

ژیان تەنیا لە گەشتن بە دڵخۆشی زیاترە

  • 0:01 - 0:02
    پێشتر وا بیرم ئەکردەوە
  • 0:02 - 0:06
    هەموو ئامانجی ژیان گەڕانە
    بەدوای دڵخۆشبوونا.
  • 0:07 - 0:10
    هەمووانیش ئەیانوت ڕێگای
    دڵخۆشبوون سەرکەوتنە،
  • 0:10 - 0:13
    بۆیە بۆ کاری نموونەیی گەڕام،
  • 0:13 - 0:16
    بۆ باشترین خۆشەویست،
    باشترین ئەپارتمان.
  • 0:17 - 0:20
    بەڵام لەجیاتی ئەوەی هەمووکات
    هەست بکەم پێیان گەشتووم،
  • 0:20 - 0:23
    هەستم بە دڵەڕاوکێ و
    نائارامی ئەکرد.
  • 0:23 - 0:27
    هەر خۆشم نەبووم؛ هاوڕێکانیشم --
    ئەوانیش بەدەست ئەمەوە ئەیانناڵاند.
  • 0:29 - 0:33
    دەرئەنجام، بڕیارم یا بچم بۆ
    خوێندنی باڵای دەروونناسی ئەرێنی
  • 0:33 - 0:36
    بۆ فێربوونی زیاتر لەسەر ئەوەی
    چی وا لە خەڵک ئەکات دڵخۆش بن.
  • 0:37 - 0:40
    بەڵام ئەوەی لەوێ دۆزیمەوە
    ژیانی گۆڕیم.
  • 0:40 - 0:45
    زانیارییەکە نیشانی یا کە هەوڵدان بۆ
    دڵخۆشبوون وا لەخەڵک ئەکات دڵخۆش نەبن.
  • 0:46 - 0:48
    ئەوەشی سەرسامی کردم ئەمە بوو:
  • 0:49 - 0:52
    ڕێژەی خۆکوشتن لە بەرزبوونەوەیایە
    لە هەموو جیهاندا، و
  • 0:52 - 0:55
    بەم دواییە لە ئەمریکا گەشتۆتە
    زۆرترینی ئەم ٣٠ ساڵە.
  • 0:56 - 0:59
    هەرچەنە وا دەر ئەکەوێت کە ژیان
    بەرەو باشتربوون چووبێت
  • 0:59 - 1:01
    لە زۆربەی ڕووەکانەوە،
  • 1:01 - 1:03
    خەڵکێکی زیاتر هەست بە بێهیوایی،
  • 1:03 - 1:06
    خەمۆکی و تەنایی ئەکەن.
  • 1:06 - 1:09
    هەستکردن بە بەتاڵییەک هەیە
    لە ناخی خەڵکا، و
  • 1:09 - 1:12
    پێویست ناکات خەمۆکی تەواوت هەبێت
    بۆ ئەوەی هەستی پێبکەیت.
  • 1:12 - 1:15
    زووتر بێت یان درەنگتر، پێموابێت
    هەموو بیر ئەکەینەوە:
  • 1:16 - 1:18
    ئەمە هەموو ژیانە؟
  • 1:19 - 1:22
    بەپێی توێژینەوەکەش، ئەوەی پێشبینی
    تووشبوون بە خەمۆکی ئەکات
  • 1:22 - 1:24
    نەبوونی دڵخۆش نییە.
  • 1:24 - 1:26
    نەبوونی شتێکی ترە،
  • 1:27 - 1:30
    نەبوونی واتای ژیان.
  • 1:31 - 1:33
    بەڵام ئەوە هەندێک پرسیاری
    لەلای من درووستکرد.
  • 1:34 - 1:36
    ژیان زیاتری هەڵگرتووە لە
    تەنیا دڵخۆشبوون؟
  • 1:37 - 1:40
    جیاوازیش چییە لەنێوان دڵخۆشبوون و
  • 1:40 - 1:42
    هەبوونی واتایەک لە ژیانتا؟
  • 1:43 - 1:47
    زۆر دەروون ناس پێناسەی دڵخۆشی ئەکەن
    وەک دۆخی ئاسوودەبوون و پشوودان،
  • 1:48 - 1:49
    هەستکردن بە باشی لەو ساتەیا.
  • 1:50 - 1:52
    بەڵام واتاکەی، قوڵترە.
  • 1:52 - 1:55
    دەروونناسی بەناوبانگ
    مارتین سێلیگمان ئەڵێت
  • 1:55 - 2:00
    واتاکەی لەوەوە یەت بۆ شتێک بیت و
    خزمەتی شتێک بکەیت لەسەروو خۆتەوە بێت و
  • 2:00 - 2:02
    لە پەرەدان بە باشترینی ناختەوە.
  • 2:04 - 2:06
    کلتورەکەمان خوی گرتووە بە دڵخۆشییەوە،
  • 2:06 - 2:10
    بەڵام گەشتم بەوەی هەوڵدان بۆ هەبوونی
    واتای ژیان زیاتر دڵخۆشت ئەکات.
  • 2:10 - 2:13
    توێژینەوەکەش نیشانی یاوە ئەو کەسانەی
    ژیانیان واتایەکی هەیە،
  • 2:13 - 2:15
    زیاتر بەرگە ئەگرن،
  • 2:15 - 2:17
    باشترن لە قوتابخانە و کارەکانیان، و
  • 2:17 - 2:19
    تەنانەت زیاتریش ئەژین.
  • 2:20 - 2:22
    بۆیە هەموو ئەمە وایلێکردم بیرکەمەوە:
  • 2:22 - 2:25
    چۆن هەموومان بتوانین زیاتر
    بەشێوەیەکی واتادار بژین؟
  • 2:26 - 2:30
    بۆ دۆزینەوەی ئەوە، پێنج ساڵم بەسەربرد
    لە چاوپێکەوتنی خەڵکدا و
  • 2:30 - 2:33
    خوێندنەوەی هەزارەها لاپەڕە لە
    بواری دەروونناسی، و
  • 2:33 - 2:35
    زانستی دەماری و فەلسەفەدا.
  • 2:35 - 2:37
    هەموویم کۆکردەوە،
  • 2:37 - 2:43
    ئەوەم دۆزییەوە کە پێی ئەڵێم چوار پایەکەی
    ژیانێکی واتادار. و
  • 2:43 - 2:45
    هەموو ئەتوانین ژیانێکی واتادار درووست بکەین
  • 2:45 - 2:48
    بە بنیاتنانی هەندێک یان هەموو ئەم
    پایانە لە ژیانی خۆماندا.
  • 2:49 - 2:52
    یەکەم پایە هەستکردن بە بوونتە.
  • 2:52 - 2:55
    هەستکردن بە بوونت لەوەوە یەت
    لە پەیوەندییەکانا بیت
  • 2:55 - 2:57
    کە بەهادار بیت لەسەر بنەمای ئەوەی
    خۆت کێیت و
  • 2:57 - 3:00
    خۆشت بەهەمان شێوە سەیری ئەوان بکەیت.
  • 3:00 - 3:05
    بەڵام هەندێک لە کۆمەڵ و پەیوەندییەکان
    جۆرێکی لاوازی هەستکردن بە بوونیان تیایە؛
  • 3:05 - 3:07
    لەسەر بنەمای ئەوە بەهات دائەنرێت
    کە باوەڕت پێیە،
  • 3:07 - 3:08
    کە ڕقت لە کێیە،
  • 3:08 - 3:10
    نەک خۆت کێیت.
  • 3:10 - 3:13
    هەستکردن بە بوونت لە
    خۆشەویستییەوە سەرچاوە ئەگرێت.
  • 3:13 - 3:16
    لەناو ساتەکانی ناو کەسەکاندا ئەژی، و
  • 3:16 - 3:20
    هەڵبژاردنێکە -- ئەتوانی هەڵیبژێریت
    هەستکردن بە بوون لەگەڵ ئەوانی ترا بچێنیت.
  • 3:21 - 3:22
    ئەمەش نموونەیەکە.
  • 3:22 - 3:26
    هەموو بەیانییەک، جۆناسانی هاوڕێم
    ڕۆژنامەیەک ئەکڕێت
  • 3:26 - 3:28
    لە هەمان فرۆشیاری سەر شەقام
    لە نیو یۆرک.
  • 3:29 - 3:31
    تەنیا ئاڵوگۆڕێک ناکەن.
  • 3:31 - 3:33
    ساتێک وەرئەگرن بۆ خاوبوونەوە،
    بۆ قسەکردن، و
  • 3:34 - 3:35
    مامەڵەکردن لەگەڵ یەکتر وەک مرۆڤ.
  • 3:36 - 3:39
    بەڵام جارێک، جۆناسان
    وردەی پێویستی پێنەبوو، و
  • 3:39 - 3:41
    فرۆشیارەکە وتی،
  • 3:41 - 3:42
    "خەمی ئەوەت نەبێت."
  • 3:42 - 3:45
    بەڵام جۆناسان سوربوو لەسەر پارەدان،
  • 3:45 - 3:48
    بۆیە چوو بۆ کۆگاکە و شتێکی کڕی
    کە پێویستی پێنەبوو
  • 3:48 - 3:49
    بۆ ئەوەی وردەی دەستکەوێت.
  • 3:50 - 3:53
    بەڵام کاتێک پارەکەی یابوو
    بە فرۆشیارەکە،
  • 3:53 - 3:54
    فرۆشیارەکە گەڕابوە دواوە.
  • 3:55 - 3:56
    ئازاری یابوو.
  • 3:57 - 3:59
    ویستبووی میهرەبانی بنوێنێت،
  • 3:59 - 4:01
    بەڵام جۆناسان ڕەتی کردبۆوە.
  • 4:02 - 4:06
    پێموابێت هەموومان بە شێوازی ئاوا بچووک
    خەڵک ئازار ئەیەین بێ ئەوەی پێی بزانین.
  • 4:06 - 4:07
    منیش وا ئەکەم.
  • 4:08 - 4:11
    بەلای کەسێکا ئەڕۆم کە ئەیناسم و
    هێندە گەرم نابم لەگەڵیان.
  • 4:11 - 4:13
    سەیری مۆبایلەکەم ئەکەم کاتێک
    یەکێک قسەم لەگەڵ ئەکات.
  • 4:14 - 4:16
    ئەمە لە بەهای چواردەورت کەم ئەکاتەوە.
  • 4:16 - 4:18
    وایان لێئەکات هەست بکەن
    نابینرێن و بەهایان نییە.
  • 4:19 - 4:22
    بەڵام کە بەخۆشەویستییەوە ئەجوڵێیتەوە،
    پەیوەندی دروست ئەکەیت
  • 4:22 - 4:24
    کە بەهای هەردووکتان بەرز ئەکاتەوە.
  • 4:25 - 4:29
    بۆ زۆر کەس، هەستکردن بە بوون
    سەرەکیترین سەرچاوەی واتا بەخشینە،
  • 4:29 - 4:31
    ئەو پەیوەندییانە بۆ خێزان و هاوڕێکان.
  • 4:31 - 4:35
    بۆ ئەوانی تر، کلیلی واتا بەخشین
    دووەم پایەیە: ئامانج.
  • 4:36 - 4:39
    ئێستا، دۆزینەوەی ئامانجەکەت
    هەمان شت نییە
  • 4:39 - 4:41
    وەک دۆزینەوەی کارەکەی دڵخۆشت ئەکات.
  • 4:42 - 4:45
    ئامانج کەمتر دەربارەی ئەوەیە کە ئەتەوێت
    وەک لەوەی ئەتەوێ بیبەخشیت.
  • 4:45 - 4:49
    کارمەندێکی نەخۆشخانە پێی وتم ئامانجی
    چارەسەرکردنی نەخۆشەکانە.
  • 4:50 - 4:51
    زۆر دایک و باوک پێم ئەڵێن،
  • 4:51 - 4:53
    "ئامانجم گەورەکردنی مناڵەکانمە."
  • 4:54 - 4:58
    کلیلی هەبوونی ئامانج بەکارهێنانی
    تواناکانتە بۆ خزمەتی کەسانی تر.
  • 4:58 - 5:02
    بێگومان، بۆ زۆرێکمان،
    ئەوە لەڕێگەی کارکردنەوە ئەبێت.
  • 5:02 - 5:05
    بەو شێوەیە ڕۆڵ ئەبینین و
    هەست ئەکەین پێویست بین.
  • 5:05 - 5:09
    بەڵام ئەوە واتای ئەوەش ئەبێت کێشەکانی
    وەک دابڕان لە کار،
  • 5:09 - 5:10
    دانەمەزران،
  • 5:10 - 5:12
    بەشدارییەکی کەم لە کارا --
  • 5:12 - 5:16
    ئەمانە تەنیا کێشەی دارایی نین،
    کێشەی بوونیشن.
  • 5:17 - 5:19
    بەبێ کردنی شتێک کە شایەنی بێت،
  • 5:19 - 5:20
    خەڵک ژیانیان تێکئەچێت.
  • 5:21 - 5:24
    بێگومان، پێویست ناکات
    ئامانج بدۆزیتەوە لەسەر کارەکەت،
  • 5:24 - 5:27
    بەڵام ئامانجەکانی ژیانت شتێکت ئەیەنێ
    کە بتوانیت بۆی بژیت،
  • 5:27 - 5:29
    "بۆچییەک" پاڵنەرت بێت بژیت بۆی.
  • 5:31 - 5:34
    سێیەم پایەی واتا بەخشین دەربارەی
    هەنگاونانە بۆ سەروو خۆت،
  • 5:34 - 5:36
    بەڵام بەشێوەیەکی تەواو جیاواز:
  • 5:36 - 5:38
    گەشتنە تێگەشتنی بەرزتر.
  • 5:38 - 5:40
    دۆخی تێگەشتنی بەرزتر ئەو ساتە دەگمەنانەیە
  • 5:40 - 5:44
    کە هەست ئەکەیت بەرز بوویتەتەوە بۆ
    سەروو کێشمەکانی ژیان،
  • 5:44 - 5:45
    هەستکردن بە خۆت دیارنامێنێت، و
  • 5:46 - 5:48
    هەست ئەکەیت بەسترابێتیتەوە
    بە واقیعێکی بەرزترەوە.
  • 5:49 - 5:53
    یەکێک لەوانەی چاوم پێی کەوت،
    بەرزبوونەوەی تێگەشتن لە بینینی هونەرا بوو.
  • 5:53 - 5:55
    بۆ یەکێکی تر، چوون بۆ کڵێسا.
  • 5:55 - 5:59
    بۆ من، من نووسەرم، و
    لەڕێگەی نووسینەوە ئەبێت.
  • 5:59 - 6:04
    هەندێک جار هێندە قووڵ ئەبمەوە تیایا
    هەستکردن بە کات و شوێن لەدەست ئەیەم.
  • 6:05 - 6:08
    ئەم ئەزموونی بەرزبوونەوانە
    ئەکرێ بتگۆڕێت.
  • 6:08 - 6:12
    لە توێژینەوەیەکا داوا لە خوێندکاران کرابوو
    سەیری درەختێکی ئیوکالیپتەسی ٢٠٠ پێی بکەن
  • 6:12 - 6:14
    بۆ یەک خولەک.
  • 6:14 - 6:16
    دوای ئەوە هەستیان کرد کەمتر
    تەنیا بیر لەخۆیان بکەنەوە، و
  • 6:16 - 6:18
    بەشێوەیەکی بەخشندانەتر ئەجوڵانەوە
  • 6:18 - 6:20
    کاتێک دەرفەتیان ئەدرایە
    یارمەتی کەسێکی تر بەن.
  • 6:22 - 6:25
    هەستکردن بە بوون، ئامانج،
    گەشتنە تێگەشتنی بەرزتر.
  • 6:26 - 6:29
    ئێستا چوارەم پایەی واتا بەخشین،
    کە دۆزیومەتەوە،
  • 6:29 - 6:31
    خەڵک سەرسام ئەکات.
  • 6:31 - 6:34
    چوارەم پایە چیرۆک گێڕانەوەیە،
  • 6:34 - 6:37
    چیرۆکەکەی بۆخۆتی ئەگێڕیتەوە
    دەربارەی خۆت.
  • 6:38 - 6:42
    درووستکردنی گێڕانەوەیەک لە
    ڕووداوەکانی ژیانت ڕۆشنایی ئەهێنێت.
  • 6:42 - 6:45
    یارمەتیت ئەیات تێبگەیت چۆن
    تۆ بوویت بە تۆ.
  • 6:46 - 6:49
    بەڵام هەمووکات درک بەوە ناکەین
    کە ئێمە نوسەری چیرۆکەکانی خۆمانین و
  • 6:49 - 6:51
    ئەتوانین شێوازی گێڕانەوەیان بگۆڕین.
  • 6:51 - 6:53
    ژیانت تەنیا لیستێکی ڕووداوەکان نییە.
  • 6:53 - 6:57
    ئەتوانی پیایا بچیتەوە، شی بکەیتەوە و
    دووبارە چیرۆکەکە بگێڕیتەوە،
  • 6:57 - 6:59
    تەنانەت کاتێکیش ڕاستییەکانی
    ژیانت دەستیان گرتوویت.
  • 7:00 - 7:04
    پیاوێکی گەنجم بینی بەناوی ئێمیکا،
    کە لەدوای یاری تۆپی پێ لەپەل کەوتبوو.
  • 7:05 - 7:07
    دوای ڕووداوەکە، ئێمیکا بەخۆی وتبوو،
  • 7:07 - 7:10
    "ژیانێکی خۆشم هەبوو
    کاتێک یاریم ئەکرد،
  • 7:10 - 7:12
    بەڵام ئێستا سەیرمکەن."
  • 7:14 - 7:16
    ئەوانەی ئاوا چیرۆکەکانیان ئەگێڕنەوە --
  • 7:16 - 7:19
    "ژیانم باش بوو. ئێستا خراپە." --
  • 7:19 - 7:22
    دڵەڕاوکێ و خەمۆکی زیاتریان ئەبێت.
  • 7:22 - 7:24
    بۆ ماوەیەک ئێمیکا وا بوو.
  • 7:25 - 7:28
    بەڵام بە تێپەڕبوونی کات، دەستیکرد
    بە پێکهێنانی چیرۆکێکی نوێ.
  • 7:28 - 7:30
    چیرۆکەکەی ئەمەبوو،
  • 7:30 - 7:33
    "پێش ڕووداوەکە،
    ژیانم بێ ئامانج بوو.
  • 7:33 - 7:37
    هەر لە ئاهەنگ بووم و
    کەسێکی خۆپەرست بووم.
  • 7:37 - 7:40
    بەڵام ئەو پێکانە وایکرد درک بەوە بکەم
    ئەکرێ ببم بە پیاوێکی باشتر."
  • 7:41 - 7:45
    ئەو نوسینەوەیەی چیرۆکەکەی
    ژیانی ئێمیکای گۆڕی.
  • 7:45 - 7:47
    دوای ئەوەی چیرۆکە نوێکەی بەخۆی وت،
  • 7:48 - 7:49
    ئێمیکا دەستیکرد بە وانەوتنەوە بە منداڵان، و
  • 7:49 - 7:52
    ئامانجەکەی خۆی دۆزییەوە:
  • 7:52 - 7:53
    خزمەتکردنی کەسانی تر.
  • 7:54 - 7:57
    دان ماک ئادامسی دەروونناس
    بەمە ئەڵێت "چیرۆکی ڕزگارکەر،"
  • 7:58 - 8:00
    کە خراپەکە لەلایەن باشەکەوە ڕزگار ئەکرێت.
  • 8:01 - 8:03
    بۆی دەرکەوتووە ئەوانەی
    ژیانێکی واتاداریان هەیە،
  • 8:03 - 8:05
    بەشێوەیەک چیرۆکی ژیانیان ئەگێڕنەوە
  • 8:05 - 8:08
    خود ڕزگارکردن، گەشەکردن و خۆشەویستی
    بناغەکەی بێت.
  • 8:09 - 8:11
    بەڵام چی وا لە خەڵک ئەکات
    چیرۆکەکانیان بگۆڕن؟
  • 8:12 - 8:14
    هەندێک یارمەتی چارەسەرکەری
    دەروونی وەرئەگرن،
  • 8:14 - 8:15
    بەڵام ئەشتوانی بۆخۆت بیکەیت،
  • 8:16 - 8:18
    تەنیا بەوەی بە قووڵی سەیری
    ژیانی خۆت بکەیتەوە،
  • 8:18 - 8:20
    چۆن ئەزموونە یەکلاکەرەوەکان
    ئەم شێوەیەیان یاوە پێت،
  • 8:20 - 8:22
    چیت لەدەستیاوە، چیت بەدەستهێناوە.
  • 8:23 - 8:24
    ئێمیکا ئەوەی کرد.
  • 8:25 - 8:27
    بە شەوێک چیرۆکەکەت ناگۆڕیت؛
  • 8:27 - 8:29
    لەوانەیە چەندین ساڵی بوێت و
    ئەکرێت ئازاربەخش بێت.
  • 8:29 - 8:32
    هەرچۆنێک بێت، هەموو ناڵاندوومانە و
    هەموو ئەناڵێنین.
  • 8:33 - 8:37
    بەڵام لەباوەش گرتنی ئەو یادەوەرییە ئازابەخشانە
    دەکرێت بتباتە تێگەشتن و دانایی نوێ،
  • 8:37 - 8:40
    بۆ دۆزینەوەی باشییەکانی توانای
    بەردەوامبوونت پێئەیات.
  • 8:43 - 8:47
    هەستکردن بە بوون، هەبوونی ئامانج،
    بەرزبوونەوەی تێگەشتن، چیرۆک گێڕانەوە:
  • 8:48 - 8:51
    ئەوانە چوار پایەکەی واتا بەخشینن.
  • 8:52 - 8:53
    کە گەنجتر بووم،
  • 8:53 - 8:57
    خۆشبەخت بووم کە هەموو ئەم پایانە
    چواردەوریان یابووم.
  • 8:57 - 9:02
    دایک و باوکم شوێنێکی یەکتر بینینی سۆفیزیمیان
    ئەبرد بەڕێوە لە مۆنتریاڵ.
  • 9:03 - 9:07
    سۆفیزم پەیڕەوێکی ڕۆحییە کە
    سەماکردنی دەروێشانە و
  • 9:07 - 9:09
    هۆنراوەی ڕۆمی لەخۆ ئەگرت.
  • 9:09 - 9:12
    هەفتەی دووجار، سۆفییەکان ئەهاتن بۆ ماڵمان
  • 9:12 - 9:16
    بۆ تێڕامان، خواردنەوەی چای فارسی، و
    گێڕانەوەی چیرۆکەکان.
  • 9:16 - 9:19
    پەیڕەوەکەیان خزمەتکردنی هەموو
    بوونەوەرەکانی لەخۆ ئەگرت
  • 9:19 - 9:21
    لەڕێگەی کاری خۆشەویستی بچووکەوە،
  • 9:21 - 9:24
    واتە تەنانەت ئەگەر خەڵکیش هەڵەیان
    کردبێت بەرامبەرت تۆ باشبیت لەگەڵیان.
  • 9:24 - 9:28
    بەڵام ئامانجێکی ئەیا پێیان:
    بەسەر لەخۆڕازیبوونیانا زاڵبن.
  • 9:29 - 9:32
    دەرئەنجام، ماڵەوەم بەجێهێشت بۆ کۆلێژ و
  • 9:32 - 9:35
    بەبێ هەبوونی پەیڕەوە ڕۆژانەییەکانی
    سۆفیزم لە ژیانمدا،
  • 9:35 - 9:37
    هەستم بە نائارامی ئەکرد.
  • 9:37 - 9:40
    دەستم کرد بە گەڕان بۆ ئەو شتانەی
    وایان ئەکرد شایەنی ژیان بێت بۆی.
  • 9:41 - 9:43
    ئەوەش ئەوەبوو کە وایلێکردم
    ئەم گەشتە دەستپێکەم.
  • 9:43 - 9:45
    ئێستا کە سەیر ئەکەمەوە درک ئەکەم
  • 9:45 - 9:48
    کە ماڵە سۆفییەکە کلتورێکی ڕاستەقینەی
    واتابەخشینی تیا بوو.
  • 9:48 - 9:51
    پایەکانی بەشێک بوون لە تەلارسازی، و
  • 9:51 - 9:54
    هەبوونی پایەکان یارمەتی یاین هەموومان
    بەشێوەیەکی قووڵتر بژین.
  • 9:54 - 9:57
    بێگومان، هەمان بنەما ئەچەسپێت
  • 9:57 - 9:59
    بەسەر کۆمەڵگا بەهێزەکانی تریشا --
  • 9:59 - 10:01
    باشەکان و خراپەکانیش.
  • 10:02 - 10:04
    باندەکان، تۆڕەکان:
  • 10:04 - 10:07
    ئەمانە کلتوورەکانی واتا بەخشینن
    کە پایەکان بەکارئەهێنن و
  • 10:07 - 10:10
    شتێک ئەیەن بە خەڵک
    بۆی بژین و بمرن بۆی.
  • 10:10 - 10:13
    بەڵام ڕێک لەبەر ئەوەیە
    ئێمە وەک کۆمەڵگایەک
  • 10:13 - 10:15
    پێویستە شوێنگرەوەی باشتر پێشکەشکەین.
  • 10:15 - 10:19
    پێویستە ئەو پایانە بنیات بنێین لەناو
    خێزانەکانمان و دامەزراوەکانماندا
  • 10:19 - 10:21
    بۆ ئەوەی یارمەتی خەڵک بەین
    ببن بە باشترینی خوودیان.
  • 10:23 - 10:25
    بەڵام ژیان بەشێوەیەکی واتادار
    پێویستی بە کار بۆکردنە.
  • 10:25 - 10:27
    پرۆسەیەکی بەردەوامە.
  • 10:27 - 10:31
    لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر ڕۆژێکدا،
    بەردەوام ژیانمان درووست ئەکەین،
  • 10:31 - 10:32
    بەشی تر زیا ئەکەین بۆ چیرۆکەکەمان.
  • 10:33 - 10:36
    هەندێک جاریش لەوانەیە لەسەر ڕێڕەوەکە لاچین.
  • 10:36 - 10:38
    هەرجارێک ئەوەم بەسەر یەت،
  • 10:38 - 10:42
    ئەزموونێکی بەهێزی خۆم لەگەڵ
    باوکم بیر ئەکەوێتەوە.
  • 10:44 - 10:46
    چەند مانگێک دوای ئەوەی کە
    کۆلێژم تەواوکرد،
  • 10:46 - 10:50
    باوکم تووشی جەڵدەیەکی گەورە بوو
    کە ئەبوو بمردایە پێی.
  • 10:51 - 10:54
    ڕزگاری بوو، و کە لێمپرسی لەوکاتەیا
    چی بە مێشکیا ئەهات
  • 10:54 - 10:56
    کاتێک ڕووبەڕووی مردن ئەبۆوە،
  • 10:56 - 10:59
    وتی هەموو ئەوەی ئەیتوانی
    بیری لێبکاتەوە پێویستی ئەوە بوو بژی
  • 10:59 - 11:01
    بۆ ئەوەی بمێنێت بۆ من و براکەم، و
  • 11:01 - 11:03
    ئەمەش خواستی ئەیا پێی
    شەڕ بکات بۆ ژیان.
  • 11:04 - 11:07
    کاتێک سڕکردنی بۆ کرا بۆ
    نەشتەرگەری فریاکەوتن،
  • 11:07 - 11:10
    لەجیاتی ئەوەی لە ١٠ بۆ خوارەوە بژمێرێت،
  • 11:10 - 11:13
    ناوەکانی ئێمەی ئەوتەوە.
  • 11:14 - 11:18
    ئەیویست ناوەکانمان دوایین
    ئەو وشانە بێت کە ئەیڵێتەوە لەسەر زەوی
  • 11:18 - 11:19
    ئەگەر هات و مرد.
  • 11:21 - 11:25
    باوکم دارتاشیشە و سۆفیشە.
  • 11:25 - 11:27
    ژیانێکی سادەیە،
  • 11:27 - 11:28
    بەڵام ژیانێکی باشە.
  • 11:29 - 11:32
    لەویا کە خەریک بووە بمرێت،
    هۆکارێکی هەبووە بۆی بژی:
  • 11:32 - 11:34
    خۆشەویستی.
  • 11:34 - 11:36
    هەستی ئەوەی بەشێکە لە خێزانەکەی،
  • 11:36 - 11:38
    ئامانجەکەی وەک باوکێک،
  • 11:38 - 11:41
    تێڕامان و بیرکردنەوە بەرزترەکەی،
    وتنەوەی ناوەکانمان --
  • 11:41 - 11:44
    وتی کە ئەمانە، هۆکاری ئەوە بوون
    کە ڕزگاری بووە.
  • 11:44 - 11:46
    ئەوە چیرۆکەکەیە کە بۆخۆی ئەگێڕێتەوە.
  • 11:48 - 11:50
    ئەوە هێزی واتا بەخشینە.
  • 11:51 - 11:53
    دڵخۆشی یەت و ئەڕوات.
  • 11:53 - 11:55
    بەڵام کاتێک ژیان بەڕاستی باش ئەبێت و
  • 11:55 - 11:57
    کاتێک شتەکان بەڕاستی خراپ ئەبن،
  • 11:57 - 12:00
    هەبوونی واتایەک بۆ ژیانت
    شتێک ئەبێت دەستی پێوە بگریت.
  • 12:00 - 12:02
    زۆر سوپاس
  • 12:02 - 12:05
    (چەپڵەلێدان)
Title:
ژیان تەنیا لە گەشتن بە دڵخۆشی زیاترە
Speaker:
ئێمیلی ئیسفاهانی سمیس
Description:

کلتورەکەمان خووی گرتووە بە دڵخۆشبوونەوە، بەڵام ئەی ئەگەر ڕێگایەکی تری باشتر هەبێت؟ نووسەر ئێمیلی ئیسفاهانی سمیس ئەڵێ دڵخۆشی یەت و ئەڕوات، بەڵام هەبوونی ژیانێکی واتادار - خزمەتکردنی ئامانجێک لەسەروو خۆت و پەرەدان بە باشترینی خۆت -- شتێکت ئەیاتێ دەستی پێوە بگریت. زیاتر بزانە دەربارەی جیاوازی نێوان دڵخۆشبوون و هەبوونی واتایەک بۆ ژیانت کاتێک سمیس باسی چوار پایەکەی ژیانێکی واتادار ئەکات.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
12:18
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for There's more to life than being happy Apr 10, 2020, 5:42 AM
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for There's more to life than being happy Apr 10, 2020, 5:42 AM
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for There's more to life than being happy Apr 10, 2020, 12:29 AM
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for There's more to life than being happy Apr 5, 2020, 12:58 AM
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for There's more to life than being happy Apr 5, 2020, 12:30 AM

Kurdish subtitles

Revisions

  • Revision 3 Edited
    Hiwa Foundation Apr 10, 2020, 12:29 AM